🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
هێندێک کات، بەیانییان له جێخەو دێیه دەر و دەڵێی چی تر ناتوانم درێژە بدەم [بەو ژیانه]، بەڵام له ناختدا پێدەکەنی، هەموو ئەو کاتانەت دێتەوه بیر که ئەو هەستەت بووه.
"چارلز بوکۆفسکی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
@hoday_sher
Читать полностью…🌿💫
لە نێو کوردەواریدا کە ناوی نامووس دێتە ئاراوە، دوو شتمان دەکەوێتەوە بیر؛
یەکەم نیشتمان و دووهەم ئافرەت،
کە ڕەگەزی "نێر" بە نامووسی خۆیانی دەزانن. سەیر ئەوەیە تاقمێک یەکەمیان دەفرۆشن و دووهەمیان دەکووژن!
@hoday_sher
🌿💫
لەو دەمەدا،
کە نیشتمان هێشتا جوان بوو،
ئەو بەردەی لەسەر ئازادیی کانیاوێ،
دەستی چەپی خۆی دانابوو،
ئەمجارەیان کە هاتەوە،
بە دەستی ڕاست،
دزیی لە گۆمەکان ئەکرد...
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
"وەسێتی مامۆستا قانع بۆ وریای کوڕی"
وریـــا سەد ئامــان، دایـم وریا بە
بۆ هەموو کەسێ، چەشنی برا بە
نەشێخ، نەسۆفی، نە مامۆستا بە
ئارەق بـڕێژە و ڕوو لە هــیــوا بە
چەند خۆشە کوڕم، ئارەق بڕژێنی
لە دەشت و دەرا، غیـرەت بنوێنی
نانی سەپانی خۆت بەدەس بێنی
ڕیـشـەی تـەمبەڵی لە بن دەربێنی
چــاکی و پیاوەتی بـەرمــەدە لە دەس
بۆ هاشەوهووشە گوێ مـەدە بە کەس
وەنیە تۆ کـەو بی و ئەم دنیا قـەفەس
بــڕۆ هــەر لایێ کە ئــارەزووت هـەس
ڕۆڵــە پـیـاوێـکـی، تــەواو پـیـاو بـیـت
لەنــاو مـێـژوودا خــاوەنـی نــاو بـیـت
بۆ گەل و هۆزت دەروون سووتاو بیت
نــەک وەکـوو یـارۆ، شـێـتـی دراو بیت
نە بـەرتـیـلخـۆر بە، نە دوعـانـووس بە
نە نـۆکـــەر ئـاغـا، بــۆ نانـەخــووس بە
ڕۆڵـــە، بـە دایـــم ڕوو کـــەرە خــوا
هـەرچـی گـا کێڵای، نابێ گـا بیخـوا
نیوەی دەسڕەنجت هـەر بۆ بـێـنەوا
خۆت ڕسوا مەکە، بۆ کراس و کەوا
هێندە بـخوێنە کـە خـوێندەوار بی
لە ناو کۆمەڵدا، زرنگ و وشـیار بی
بە نــاوی چــاکــە، تــۆزێ دیــار بی
چ لە لادێ بـی، یا خــۆ لــە شار بی
ڕۆڵە هــەر کاتــێ کـە وا من مـردم
لە نـاو گــۆڕخـانە، تـەسلیمت کردم
مەڕوانە بــۆ ئـەو ڕەنـجـە من بردم
مەڵـێ من تـورکم، وەکو تۆ کـوردم
ڕۆڵـە سـەد دەخـیل، مـەلایی مەکە
ئیشی چاوشۆڕی و ڕسـوایی مەکە
درۆ و دەلـەســەی خــۆڕایـی مەکە
خۆت بە مەحکوومی ئاوایی مەکە
ڕۆڵە، هەر کەسێ کە هۆشیار نەبێ
بۆ گــەل و هــۆزی خـزمەتکار نەبێ
ئەگــەر بـرات بێ، لە لات یــار نەبێ
دڵــت بــۆ ئـێــشـی بـــریـنـدار نەبێ
ڕۆڵــە، نــۆکــەری بــۆ ئــاغــا مـەکـە
کــڕنۆش بـۆ خانم، بۆ کوێخا مـەکە
لە شــێخ و سـۆفی، مەرحەبا مـەکە
بەدرۆ و چاو و ڕاو نان پەیدا مـەکە
ڕۆڵــە، تـەمـاعـکـار مـەگــرە بـە بـــرا
خــۆت بــسووتـێـنە و بـبـە بـە چــرا
بۆ سوودی هۆزت دەس کە بە هـەرا
درۆ و دەلـەســەی ناپـیـاو دەر خــرا
رۆڵـــە، مــن دایــم نامــێـنم بــۆ تــۆ
هـۆشـت بە خـۆ بێ، نەبی ڕەنجەڕۆ
بە هوشەی زۆردار، نەبی دەسخەڕۆ
لە سەر خوو و ڕەوشت پیاوانە بڕۆ
"مامۆستا قانع"
@hoday_sher
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
باوکم هەمیشه دەیگوت : زوو خەوتن و زوو لەخەو هەستان مرۆڤ ساخ، دەوڵەمەند و ژیر دەکا.
له ماڵێ کاتژمێر هەشت چراکان دەکوژانەوه و سپێدەی بەیانی به بۆنی قاوه و بێکین و هێلکه له خەو هەڵدەستاین. باوکم به درێژایی ژیانی ئەو ڕەوشتەی ڕەچاو کرد. له تەمەنێکی کەمدا مرد و هەژاریش بوو و هەروەها وا بیر دەکەمەوه زۆر ژیریش نەبوو. من گوێڕایەڵی نسحەتی ئەو نەبووم. درەنگ خەوتم، درەنگ له خەو هەستام. ئێستاش ناڵێم دنیام کردووەته هی خۆم، بەڵام ئیتر تڕافیکی بەیانییانم نییه، له زۆریێک له گێرەوکێشه ئاساییەکان دوورم و لەگەڵ کەسانێکی نوێ و بێوێنه ئاشنا بووم. یەکێک لەوان خۆم، کەسێک که باوکم هەرگیز نەیناسی.
"ئاوێزان له بەن، چارلز بوکۆفسکی"
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
باران چ بەخوڕ دەبارێ..
بیابانی ئەو گیانه وشک و سووتاوەم.. قەت تەڕ نابێ..
باران درەخت و سەربان و چۆلەکە و شەقام و کەریش.. دەشواتەوە
تۆزی زۆری سەرچاوی من نەبێ
دونیا.. مات و تەڕ و تاریکە.. ڕووناکی بروسک نەبێ..
جار و بار بەر بیناییم ڕۆشن دەکا و دەکوژێتەوە
بروسکیش زۆر لە ئەوینی ـ تەمەن کورتی ـ من دەچێ
چەخماخه دەکا و .. زوو دەمرێ.
بەشێک لە شیعری "پەنجەرەیەکی کراوه لە نیوە شەودا"
"شێرزاد حەسەن"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
نه من چارەم بۆ دەکرێ،
نه تۆ.
زام چ لەگەڵ خەنجەرێک بکا
که بەرامبەری وەستاوه؟
"نیزار قەببانی"
@hoday_sher
🌿💫
ئـەسـیری چـــاوەکـانـی دولـبـەرێـکـم
له چاوی پیس و پڕنەیرەنگ دەترسم
نـەتـرســاوم له دەریـای پــڕ له گـێـژاو
له زەلکـاو و له گـۆمی مەنگ دەترسم
"ک. د. ئازاد"
@hoday_sher
@hoday_sher
Читать полностью…🌿💫
بێتهۆڤێن دەیگوت:
ژیان وەک ڕۆژێکی باراناوی وایه.
که بەبێ چەتر، له ترسی باران،
خۆمان گرمۆڵه دەکەین و وا تێ دەگەین که بارانەکه تەڕمان ناکا.
بەڵام پێویسته سەرمان بڵیند ڕووەو باران بڕوانین.
ئێمه پێویسته لەم باران و لەم ڕۆژه باراناوییه، جوانی ببینین و جوانی دروست بکەین.
لەو زەلالەتەی خۆشمانەوه: سەربڵیندی.
"فەرهاد پیرباڵ"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
جیهان به ئاو ڕاوەستاوه و
من به شێعر.
جیهان ئاگر دەیسووتێنێ و
من بڵێسەی چاوەکانت.
ده پێم بڵێ؛
من و شێعر و چاوەکانت،
بەبێ ئەوین،
چلۆن بژین؟
"ک. د. ئازاد"
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
ئەمجارەیان،
لم و لیتەی بنی دەریاش حەشارت دا،
وەک مرواری دەرت دێنم.
خۆم ڕادەستی قەدەر ناکەم،
دنیاش دەستم لێ بەر بدا،
هەرگیز دەستت لێ بەرنادەم...
"پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
ئەوڕۆ هەژدەی بانەمەڕ (گوڵان)، هاوکاته لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستای مەزنی گەل و شاعیری چەوساوە و هەژارەکان، مامۆستا قانعی نەمر.
یادی بەرز و ڕێبازی بەردەوام.
ئەگەر تۆ نۆبەرەی ماچێکی لێوی خۆت به من بەخـشی
مەعـابد چـۆڵ ئـەکـەم بیللا، ئـەچـم بـۆ کونجی مەیخانه
"قانع"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ساتێک بۆ پێکەنین😂😂
*كەریم حەلێ*
حاجی کەریمی شاریکەند خۆی بۆی گێڕامەوە، گوتی: كەریم حەلێ سەڵتە پیاوی خڕكەڵە و نیمچە شێتی قاقڵاوایی، ساڵێك ڕەنجبەرم بوو. ڕۆژێك هاوڕێیەكی حەجم بە میوانی هات بۆ ماڵی ئێمە. دوای بەخێر هێنان و من خۆش و تۆ خۆش، هەرام لە كەریم حەلێ کرد دەورێ چایی بێنێ!
كەریمیش بە پەلە دەورێك چایی هێنا و لەبەر دەممان داینا و لای دەرگاكەوە لەسەر چۆك دانیشت.
حاجی كەریم گوتی : ڕووم لە كەریم کرد و گوتم کەریم، بیست تڕ بەردە بیست تمەنت دەدەمێ. حاجیی میوانم گوتی: بۆ دەتوانێ بیست تڕ لەسەر یەك بەردا؟
كەریم حەلێ گوتی: بەڵێ قوربان زیاتریش دەتوانم.
حاجیی میوان گوتی وەڵڵا منیش بیست تمەنت دەدەمێ.
كەریم حەلێ تۆزێ خۆی ئەم بار و ئەو بار کرد و دەستی پێکرد، ئێمەش بە تەسبێح دەمانبژارد. بیست تڕ تەواو بوو، كەریم حەلێ گوتی: قوربان تەواو بوو پووڵەكەی وەرنە خوارێ.
ئێمەش بە فێڵ یەكی دوو تڕمان بە دەنكی تەسبێحەكان نەخستبوو، گوتمان: هەژدە بوو كەریم، فێڵمان لێمەکە؛ دوو تڕت ماوە.
كەریم قوونی هەڵێنا و دوو تڕی دیكەشی بەردا. هەستا پووڵەكە وەرگرت و ئیستیكانەكانی كۆ کردەوە. لە وەختی بردنەوەی ئیستیكانەكاندا لە بەر دەرگاکە ڕاوەستا و گوتی: حاجی نەڵێن كەریم شێتە و نەیزانی، دوو تڕتان لێخواردم!!
@hoday_sher
🌿💫
ساقی،
بەسەر دەڕۆم.
بەسەر شەپۆل و شوعلەدا،
بەسەر دەڕۆم.
خنکاوی ئاوی چاوی مەستتم.
سووتاوی تاوی هەستتم.
بەسەر زەمانی کاتژمێری تاقەدا،
بەسەر شەپۆلی پۆلی تەقڵەدا،
بەسەر هەناسەدا،
هومێد و تاسەدا،
شەڕاب و کاسەدا،
بەسەر دەڕۆم.
دڵبەندی بەندی بەندتم.
قەڵغان و گولـلەبەندتم.
حەیرانی چۆن و چەندتم.
ڕێبواری ڕێ و ڕەوەندتم.
بەسەر دەڕۆم...
"قاسم موئەییەدزادە (هەڵۆ)"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
@hoday_sher
Читать полностью…🌿💫
شەرەف یان پارە.....؟
بڕیار بوو لەگەڵ کچێک کە زۆر یەکترمان خۆش ئەویست زەماوەند بکەین. ئەو کچە، تاقانەی یەکێک لە دەوڵەمەندترین پیاوانی شار بوو.
شەوێک لە ماڵی خزمێک میوان بووم. لەو کۆڕەدا چەند کەسی دیکەش بەشدار بوون. یەک لەوانە پیرەپیاوێک بوو کە خەڵکی شارێکی دوور بوو، دەیانگوت زۆر گەڕیدە و دنیادیدەیە. داوایان لێکرد لە بەسەرهات و بیرەوەری ژیانی خۆی شتێکمان بۆ بگێڕیتەوە. وتی: سەردەمی لاویەتیم، ئاگری شەڕ وڵاتی داگرتبوو. ئەرتەش حوکمی هەموو لای دەکرد. لەو بگرە و بەردە، من بە شەقی سیاسەت کەوتبوومە بەندیخانە. ڕۆژێک لاوێکیان هێنا و وتیان ئەمشەو لێرە دەمێنیتەوە. ڕەنگی بزرکابوو، دەیگوت لێرە غەریبم، تازە دوێنێ شەو لەگەڵ هاوریەک، هاتوومەتە ئەم شارە. دوێنێشەو لە هوتێلی شار تەنیا یەک وتاغی بەتاڵ هەبوو، بە کرێمان گرت. هەر ئەو کاتە پیاوێکی غەریبیش هاتە هوتێل. جێگا بۆ ئەو نەمابوو. پێکەوە شاممان خوارد. لە سەر سفرە، کابرا لە لامان درکاندی کە هەموو دارایی خۆی کردۆتە پارەو لە جانتاکەی ناوە و دەیەوێ ناوچەی شەڕ بەجێبێڵێت. هاوڕێکەم بە کابڕای گوت: تۆ بەو هەموو پارەوە ناکرێ لەدەرەوە بخەوی. وەرە لە جێگای من بخەوە. من هیچم نیە و بێخۆفم، دەچم لە سالونی هوتێل دەخەوم. من و کابرا چوێنە وتاغەکەوە. کاتی خەوتن شەیتان کەوتە کەوڵم کە کابرا بکوژم و پارەکەی بڕفێنم. بەڵام لە دەروونەوە لەگەڵ وێژدانی خۆم دەستەویەخە بووم. لەم ڕاو و بێڕایەدا، بە بێدەنگی هاتمە دەرەوە و ڕووم کردە دارستان و قەراخی چۆم. تا نیوەشەو بیرم دەکردەوە کە خودابەردار نیە کاری وا بکەم. ئاخۆ بۆ ئەو پارە چەندە ڕەنجی کێشاوەو و لە نانی ژن و منداڵی گرتۆتەوە؟ زانیم ددانی من ئەو نانە نابڕێ، بۆیە لەحنەت لە شەیتان، بێدەنگ گڕامەوە و خزامە نێو جێگەی خۆم و خەوتم. بەیانی بە قیژە و هەرای خزمەتکارانی هوتیل وە خەبەرهاتم. سەری کابرا بە چەقۆ بڕابوو. هاوڕێکەم و جانتای پارەش دیار نەبوون. زانیم کە دوێنێشەو پێش هاتنەوەم هاوڕێکەم ئەو کارەی کردووە!!
بەڵام منی غەریب و بێکەس لەم ئاگربارانەدا ئەو هەموو ژنێڕاڵە یاسا نەزانە چۆن تێبگەینم؟ ئەو شەوە تا بەیانی وەکوو مەنجەڵ دەکوڵا. دەیگوت تەنیا دایکە پیرێک شک دەبەم و ماڵمان لە فڵانە دێهاتە لە باکووری وڵات. دەزانم تا ڕێوی قەباڵەی خۆی بخوێنێتەوە، کەوڵی دەکەن.
هەرواش بوو. کاتێ دەیانبرد بۆ پای سێدارە، چاوی هیوای بڕیە چاوانم و وتی وەرە پیاوەتیم لە گەڵ بکە، هەر کاتێ رزگار بوویت، بچۆرە دێهاتەکەی ئێمە و بە دایکم بڵێ تەنیاکوڕەکەت بێتاوان بوو.
پاش چەند مانگ کە لە زیندان ئازاد کرام. ڕێگەی باکوورم گرتە بەر. کە چوومە ئەو دێهاتە وتیان درەنگ هاتووی. هەر زوو هەواڵەکەمان پێگەیشت. دایکی پاش چەن ڕۆژ دوای ئەو هەواڵە لە خەفەتان دیقی کرد..
بەسەرهاتی کابرا کە گەیشتە ئێرە، پرسیارم کرد: ئەو لاوە ئەو شەوەی زیندان، هیچ باسی هاوڕیەکەی نەکرد؟ وتی ئەوەی من لەبیرم مابێت، وتی ناوی فڵانەکەسە، خەڵکی فڵانە شارە و... بە بیستنی ئەو قسانە تەزووی سەردم بە لەشدا هات. ئەوانەی ئەو دەیگوت هەمووی ناوونیشانی خەزوورم بوو. پاش ئەو شەوە، زۆر بە دوایدا چووم، هەر خۆی بوو.
جا دەزگیرانی من، ئەبوو بە میراتگری ماڵێک کە هێلمە(گرێچن) بە هێلمەی فەرشەکەشیان حەرام بوو، لە سەر گۆڕی سێ بێتاوان بنیات نرابوو.
پاش چەند مانگ خەزوورم عومری درێژی بۆ ئێوە بەجێهێشت و کچیش چاوەڕی گواستنەوە بوو.
نەمەدەزانی چ بکەم. بۆیە چەندین کەسم هەڵبژارد: قازی، نوینەری پێشووی پارلمان، زانای ئایینی، مافناس، چەند لاوێکی هاوتەمەنی خۆم و وەلحاسڵ لە هەموو مەرامێک... بەبێ ئەوەی ناوی کچە بێنم، لە شوێنیکا کۆ بووینەوە و داوام لیان کرد ڕای خۆیان بفەرموون. یەکیان وتی: ئەگەر بمانەوێ زۆر لێی وردببینەوە، کەس ماڵی حەلاڵ نیە. جارجارە دەبێ خۆتی لێ گێل بکەی. ئەوی دیکە دەیگوت: وەرە بەو پارە بنکەیەکی خێرخوازی دامەزرێنین. ئەوی دیکە: زەکاتەکەی بدەی تەواوە. لاوێک پرسیاری کرد ماڵی خەزوورت لە کوێیە؟ ئەویتر.....
وتم بەڕێزان وانابێت. تکایە بە شێوەی دەنگدانی شاراوە. ڕای خۆتان بنووسن. دوایی کە سەرەنجم دەدا زۆربەیان نووسیبوویان لەگەڵی زەماوەند مەکە.
خەڵکی قسەیان و کردەوەیان یەکناگرێ و هەمیشە لە پشتی شانۆگەری درۆزنانەوە بە تەواوی هێزەوە مڵازیان گرتووە کە لە گرفتی کەسانی دیکە، بە دوای قازانجی خۆیان دا بگەڕێن.
ئاخۆ ئەو کچە کە تەواوی تەمەنی لە تەڕی خواردووە و لە وشک خەوتووە، حازرە لەگەڵ من، لە ماڵێکی هەژارانە، دوور لە ناز و نێعمەتی ماڵە باوکی، ژینی هاوبەش دەستپێبکات، یان ئەوینیش سنوورێکی هەیە؟
باڵزاک ۱۸۴۸ پاریس/( محمد نجابتی)
خوێنەری هێژا؛
باڵزاک پێمان دەڵێت: ئەم هەڵبژاردنە هەموو رۆژێ دووپات دەبێتەوە. نابێت پێوەرمان بەرژەوەندی تاکەکەسی خۆمانبێت. ماڵی حەرام بۆ خۆمان حەڵاڵ نەکەین. دڵنیابن ماڵی حەرام لە سەر گۆڕی بێتاوانان بنیات نراوە...
عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۳/۰۲/۱۱
@hoday_sher
🌿💫
کەژاڵەکەم،
خەیاڵەکەم،
هەزار هێندە ڕابرێ،
هێشتێ هەر خەیاڵی تۆ،
هەوێنی بەستەکانمە.
بیری خۆشی ناز و خەمزەکەت،
هومێدی نێو ژیانمە.
گەرمەلانی گیانەکەم،
جوانەکەم،
چاوەڕێی دوو کۆتری جوانی چاوتە.
دڵم کە ئۆگڕی خەیاڵی پووچ و خاوتە،
هەر بە ئارەزووی تۆ لێدەدا.
ژیانەکەم،
بەرخە کورپەڵەی لە دوای مێگەلانەکەم،
هیچ لەبیرتە گوتت کە ئەو پەڕی ژیانمی،
ئەستێرەی ئاسمانمی،
شەماڵی بەربەیانمی؟
گوڵم،
دڵم،
لەبیرتە خەیاڵمان،
دەڕۆی بۆ هەواری ئارەزوو،
لەژێر نەم نەمی وەفا،
بزهی دههاته سهر دهمی
گوڵی بههاری ئارهزوو؟
ئەوێستێ بیری تۆ لە چەشنی دەرکەیەک، ڕەێی هەڵاتنم وەبەر دەنێ.
لە داوی خەم،
لە چەنگی مردنێ،
خۆشەویستەکەم خۆ فریو دەدەم.
خۆ فریو دەدەم،
بە ئارەزووی تۆ مەست دەبم.
ئاخ چ خۆشە مەستییەکی وا،
له بۆ لهبیر بردنێ،
له بۆ لهبیر کەردنێ...
"عەلی حەسەنیانی (هاوار)"
@hoday_sher