🌿💫
فیدای ڕوخساری ئاڵت بم، ئەڵێی خورشیدی تابانە
بەڵاگەردانی باڵات بم وەکوو شمشادی بوستانە
لە سایەی تیغی ئەبرۆی تۆ لە ڕۆژی حەشردا جانا
بیحەمدیلا حیسابی من لەگەڵ جەمعی شەهیدانە
کە زوڵفی عاریزی پۆشی وتم یا ڕەب چ سڕڕێکە
لە لایێ زوڵمەتی کوفرە، لە لایێ نووری ئیمانە
"تاهیر بەگی جاف"
@hoday_sher
🌿💫
پەپوولەی خەیاڵ سەرمەست و هێمن
دەپێوێ سینگی ئاسمانی بێ بن
دەفتەری ژینم پەڕ ئەداتەوە
لاپەڕەی لاویم بیر ئەخاتەوە
پەپوولەی خەیاڵ ئەڕوا لەسەر خۆ
لە شوێن بیری تر ئاسۆ بە ئاسۆ
هەتاکوو خەو دێ، بیرم ئەمرێنێ
پەپوولەی خەیاڵ هەڵدەوەرێنێ
"شەریف"
@hoday_sher
🌿💫
ئەم دوو ڕووباره دڵداره هەتا نەگەیشتبوون به یەک هەموو ڕۆژێ هەزار شێعریان، به هەورا ئەنارد بۆ یەکتر.
ئەم دوو باڵداره دڵداره، هەتا نەگەیشتبوون به یەک هەموو ڕۆژێ هەزار شێعریان به با دا ئەنارد بۆ یەکتر.
کەچی وەختێ به یەک گەیشتن
تۆ بڕوانه، دووئاوان هەر ناڵەیەتی و
هێلانه هەر زیقەیەتی و ژووری شێعریشیان سارد و سڕ!
گەر مەم و زین، به یەکتری بگەیشتنایه
لەو ساتەوه ئەکوژانەوه...
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم
وەرە با بسکەکەت لادا هەناسەم..!!
"هێمن"
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
#چیرۆک
چیرۆکێک سەبارەت بە چۆنیەتی دروست بوونی "سیاچەمانە"، یەکێک لە شێوەکانی مۆسیقای کوردی.
✨سیاچەمانە/سیا(ڕەش) + چەم(چاو) + انە
سەردەمانی زوو لە ناوچەی هەورامان حاکمێک، حوکمڕانی دەکرد کە زۆر حەزی لە گۆرانی و ئاواز بووە.ژنی حاکم، ژنێکی چاوڕەش و شۆخ و شەنگ دەبێ. ڕۆژێک حاکم ئەمر دەکات
باشترین گۆرانیبێژەکانی ناوچە، کۆ بکەنەوە تاکوو لەناویاندا باشرینەکەیان هەڵبژێرێت و ببێت بە گۆرانیبێژی کۆشکی حاکم. پاش کۆبوونەوی گۆرانیبێژەکان کێبەرکێیەک ڕێ دەکەوێت و له ئاکامدا لاوێکی دەنگ خۆش و قنج و قیت بە باشترین گۆرانیبێژ هەڵدەبژێریەت.پاش ماوەیەک گۆرانیبێژە لاوەکە شێت و شەیدای ژنی حاکم دەبێت و ژنەش ئەوین و خۆشەویستیی خۆی لێ ناشارێتەوە.
ڕوژ لە دوای ڕۆژ ئەم دوانە زیاتر عاشقی یەک دەبن، لاوەکە تا دێت گۆرانی جوانتر و نوێ دەچڕێ و ناوەڕۆکی گۆرانییەکانی، سۆز و خۆشەویستی ژنەکەی حاکم دەبێت. دەرەنجام ڕۆژێک پاسەوانەکان بەم کەین و بەینەی نێوان گۆرانیبێژ و ژنی حاکم، دەزانن و حاکم، لەم بەسەرهاتە ئاگادار دەکەنەوە.
حاکم زۆر تووڕە دەبێت و ئەمر دەکات تاکوو گۆرانیبێژ لە چاڵێکی تەنگ و تاریکدا بەند بکرێت.
گۆرانیبێژ شەو و ڕۆژ له چاڵی تەنگ و تاریکدا، خەریکی گۆرانی وتن دەبێت و بە هۆی دەنگە خۆشەکەیەوە پاسەوانەکان ڕێزی لێ دەگرن و ئەشکەنجەی نادەن! شەوێک لەکاتی گۆرانی وتندا، لەناکاو شێوەیەکی نوێ لە گۆرانی وتن دەدۆزێتەوە و بە دەنگە پڕ لە سۆزەکەی دەیخۆێنێت. ئەو شێوە گۆرانی وتنە هێندە کاریگەری لەسەر پاسەوانەکان دەبێت کە هەیتاهەیتا داوای لێدەکەن کە ئەو گۆرانییە دووپات بکاتەوە! عاقیبەت بە حاکم ڕادەگەیێنن کە بەندکراو شێوەیەکی نوێ لە گۆرانی داهێناوە کە گەلێک بە دڵەوە دەنیشێت.
بەندکراو دەبەنە حوزووری حاکم و بەپێی ئەمری حاکم دەست دەکات بە گۆرانی وتن. گۆرانییەکە لەسەر هەستی حاکم کاریگەریەکی زۆری دەبێت بۆیە لێی دەپرسێت کە ناوی ئەم جۆرە گۆرانی وتنە چیە؟ ئەویش دەڵێ: "سیاچەمانە" حاکم کتوپڕ چاوی ڕەشی ژنەکەی دێتەوە بیر و بە تووڕەییەوە بڕیار دەدات کە بە دڕندانەترین شێوە گۆرانیبێژەکە بکوژن.
گورانیبێژەکە لەژێر ئازار و ئەشکەنجەدا تا دواهەمین هەناسەی، سیاچەمانە بۆ ژنی حاکم دەخوێنێت.
"مەحیا میکائیلی"
#سیاچەمانە
@hoday_sher
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
بەیانیت بـاش ڪچـے جوانچاڪـے لادێ
بە دەم بسڪت شنەے ڪوێستانە وادێ
بەیانیت باش ڪوڕے مێرخاسےڪوردان
بە ڪار و عیلم و زانست و بە ویژدان
بەیانیت باش هەڵۆے سەربەرزے قەندیل
بە شەققەے باڵے تۆ دوژمن دەبێ دیل
بەیانیت باش، لە چوار پارچەے وڵاتم
بـە ئـاڵاے تۆ دەڪـەم بەرگـے خەڵاتم
"سەلاح کوردی"
@hoday_sher
🌿💫
جوانکیلۆڤ،کچێکی دەنگ خۆش و هەست بزوێن.
"جوانکیلۆڤ"
@hoday_sher
🌿💫
من ناوم کۆترە شینکەیە و کچم
ماڵەکەم وا لەو گەڕەکی منارەیە.
من لە پەڕوباڵی خۆم و
لە دەنووکم و لە ماڵەکەم و گەڕەک و
لە هەموو شتێ بێزارم...
من گمەگمی حەرامی ناو
ئایین و نیشتمانم
من بۆم نییە دوور لە دەنگی منارەیە بفڕم!
من بۆم نییە دوور لە دەنگی منارەکە
گوێ لە دەنگێکی تر بگرم!
یان سەمایەک لە گەڵ بەفر و "با"دا بکەم.
یاخود دەستی کوڕی خەون و خۆزگەم بگرم!
من ناتوانم قژی خۆم بۆ جادەکان و
بۆ مۆسیقا و بۆ کۆترە شینکە نێرەکان
هەرگیز دەرخەم!
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
بڵێ خۆشمدەوێی؛ تا ببم بە پەپوولە و
هەر چوار وەرز بە دەورتا بسووڕێم...
"نزار قەبانی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
مەحموود دەروێش: "کاتێ لێم دەپرسن بۆچی شێعرت بۆ نەتەوەی کورد کوتووە؟ دەڵێم من لە دوو تایبەتمەندی کوردەکان سەرم سوڕماوە: یەکەم؛ کوردەکان ڕقیان لە هیچ نەتەوەیەک نییە، تەنانەت لە دوژمنەکانیشیان؛ ئەوان دەزانن کە سێ بەشی عەڕەب دوژمنیانن، بەڵام هێشتا دەڵێن نەتەوەی عەڕەب دۆست و برای ئێمەن و هیچ دوژمنایەتیمان لەگەڵیان نییە. دووهەم؛ بە ورە و خۆڕاگرترین نەتەوەن، زۆربەی نەتەوەکان بە تایبەت عەڕەب، بە زللەیەک لە نەتەوەی خۆیان حاشا دەکەن، لە کاتێکدا بە درێژایی مێژوو بە ڕادەی گەڵای دارەکان کورد بەدەستی دوژمنانیان کوژراون، زیندەبەچاڵ و قەڵاچۆ کراون و لەناوچوون، کەچی هەر دەڵێن ئێمە کوردین، کورد بووین و کورد دەمێنینەوە و وەک کوردێک دەمرین."
"مەحموود دەروێش"
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
نییه ژنێ لە دنیادا جوانتر لە تۆ
بەڵام کێشەی تۆ چەشنی کێشەی ئەو گوڵەیە که کەس نییه بۆن و بەرامەی هەڵمژێ؛ چەشنی کێشەی کتێبێکە،
که خوێندنەوە نازانێ.
تۆ گرینگترین ژنی دنیای نەک بۆ خاتری چاوەکانت، که دوو باخی بەر مانگەشەون و نه بۆ خاتری لێوەکانت که نیوەی شەڕابی فەڕەنسایان شاردووەتەوە و
نه بۆ خاتری مەمکەکانت که یەکەم دیکتاتۆرەکانی جیهانی سێیەمن و
نه بۆ خاتری لەشولاری زۆر بۆنخۆشت؛
تۆ گرینگترین ژنی دنیای
«چون خۆشەویستی منی...»
"نیزار قەببانی"
@hoday_sher
🌿💫
هـەر وەکـوو بێگانەیێ دڵ پـڕ له ناکامی و گــرێ
لەو هەموو دەسته نەبوو دەستێ که بێ و دەستم گرێ
"شەریف"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
بەیانیت باش بارانەکەم!
ئەمڕۆ وشک و لارەمل و دارسێوێکی بێتاقەتم،
ئەرێ نایەیت تۆزێ بەسەرما بباری و ئەم وەڕەسبوونەم ئاو بدەی؟!
بەیانیت باش هەتاوەکەم!
ئەمڕۆ ڕۆحم سەرمایەتی و داربییەکی کزۆڵەم و هەڵئەلەرزم، ئەرێ نایەیت لەو بەرەوە هەر بۆ ساتێک چاوەکانتم نیشان بدەی؟!
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
لێت ڕاهاتووم،
وهكوو مناڵ، له گۆپكهی مهم
وهكوو ماسی، له زهریا و چهم
وهكوو شاعیر، له شێتیی خۆی
وهكوو شێت، له سوژێتی خۆی
ئهگهر ڕۆژێک لێت تووڕه بووم
ئهگهر ڕۆژێک بڕیارم دا جێت بهێڵم
دڵتهنگ مهبه، خهمت نهبێ
درێژترین ڕێی تووڕهییم
لەبهر دهرگه کۆتایی دێ...
"عەبدوڵڵاهـ پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
ئەڵێن ساڵ دوانزە مانگە
من مانگم دی چواردەساڵە
"پیرەمێرد"
@hoday_sher
🌿💫
ئافرەت وەکوو مەشخەڵێکی ئاگر وایە!
پیاو بزانێت هەڵی بگرێت
ڕێگەی بۆ ڕووناک ئەکاتەوە
گەر نەیزانی، دەستی دەسووتێنێ!
🔰مەشخەڵ=مشعل
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
جێژنی ڕەمەزان لە ئێوەی خۆشەویست پیرۆز بێت.
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
تازە دڵ بڕیاری داوە ساعەتێ بێ تۆ نەژی
چونکە بێ تۆ وا ئەزانێ وا بە دەم ڕەشمارەوە
سەر ئەگەر سەودازەدەی مەیلت نەبێ، بۆ وا ئەبێ؟
هەر وەکوو نووکی قەڵەم بخرێتە سەر پەڕگارەوە
باوەڕت بێ تا کەسێ تامی فیراقی دڵ نەکا
قەدری وەسڵی لا نییە، وەک مەی بە دەس مەیخوارەوە
"فەنایی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher