🌿💫
شەل نییە؛ تەنیا پای لارە
سەرلەبەیانی، دوکتوری بەرپرسی شێتخانەیان ئاگاردار کردەوە کە چوار پیاو و ژنێک، لەو شێتانەی کە زۆر جێی مەترسین و حەزیان لە کاولکارییە، پێش مەلابانگدان هەڵاتوون و چوونەتە نێوشار. بەو هەواڵە دوکتۆر ڕەمەقەی دا(پەشۆکا). چوونکا باش ئاگاداری بارودۆخی دەروونی ئەو پێنج کەسە بوو. دەیزانی چ شەڕێک بەر دەرکەی پێ گرتووە. بۆیە دەستبەجێ پێوەندی لەگەڵ سەرۆکی باڵای پولیسی شار گرت. گرینگی هەواڵەکەی بۆ گێڕاوە و وتی: ئەو کەسانە بە هۆی کێشەی دەروونییەوە نابێت لەنێو جەماوەردا بە ئازادی بگەڕێن.
جەنابی سەرۆک، دوکتۆری لەوە دڵنیا کردەوە کە بە زووترین کات هەموو هێزەکانی پولیس دەخاتە گڕ بۆ دۆزینەوەی ئەو چەندکەسە. بەڵام ئەو داخوازییەی هەبوو کە: دەبێ ئێمە زانیاریەکی تەواومان سەبارەت بەو پێنج کەسە هەبێت، تا بتوانین لەنێو خەڵکی بیانناسینەوە. بەڵام هەتا بۆتان دەکرێت، بە زمانێکی خۆماڵیانە باسی ئەو پێنج کەسەمان بۆ بکەن، نەک عیلمی و ئاکادمیک.
دوکتۆر گوتی: دوو کەسیان هەر بە جلی سەیر و سەمەری شێتانەی خۆیانەوە هەلاتوون. سەر و قژیان وەکوو وێنجەی بەر ئاوایی، کە گەماڵیان تێدا گەوزاندبێت وایە.
سێهەمین کەس جلەکانی خۆی بەجێ هێشتووە، بەڵام جلی دیکەشی دەست نەکەوتووە، هەر بە جلی ژێر و نیوە ڕووت چۆوەتە نێوشار. دەڵێی لە هەواری قەرەچی بەجێ ماوە.
بەڵام ئەو دوو کەسی دیکە ناسینەوەیان تۆزێک ئەستەمە. ئەوان هەر سەگوەڕی ئێوارە چوونەتە حەمام و زۆر پاک و خاوێنن. پاشان لە نیوەشەودا چوونەتە هۆدەی پشوودانی دوکتۆران و چەند دەست جلوبەرگی ڕێکوپێک و کراوات و جانتای جوان و عەتر و بۆنی پاریسیان لەگەڵ خۆیان بردووە. ئەگەرچی سەروگوێلاکیان وەکوو مرۆڤی ساغ دێنە پێش چاو، بەڵام بە شێوازی هەڵسووکەوت و کردەوە، هەر دەلێی جندۆکە دەستی لێیان وەشاندووە. کە دەکەویتە قسەکردن لەگەڵیان، بە پێچەوانەی ڕواڵەتی ڕێکوپێکیان، بۆتان دەردەکەوێت کە ئەمانە باری نالەباری دەروونیان کەری نێر نایکێشێت.
سەرۆکی فەرماندە بە هەموو هێزەکانی نێوشار ڕایگەیاند کە کارەساتێکی وا ڕووی داوە، دەبێ زۆر وشیارانە ئەو پێنج کەسە بدۆزنەوە. جێی ئاماژەیە کە بەرانبەر بە دۆزینەوەی هەرکام لەو کەسانەش خەڵاتمان ڕەچاو کردووە. لای ئێوارە، فەرماندە چووە بنکەی ناوەندی پولیسی شار. بەڵام شتێکی سەیری چاو پێ کەوت. سەدان کەسیان هێنابوو کە هەرکامە بە شێوازێک لەو چەند کەسە دەچوون کە لە شێتخانە هەڵاتبوون. ئەگەرچی دەیانگوت بە هەڵە ئێمەیان هێناوە.
فەرماندە سەری سووڕ مابوو. بۆیە ناردی بە دوای بەرپرسانی شێتخانە کە بێن و پێنج کەسەکەی خۆیان بناسنەوە و لەگەڵ خۆیان بیانبەنەوە بۆ شێتخانە. کاتێ کە وەفدی دوکتۆران هاتن ئەوانەیان بینی، وتیان: ئەو پێنج کەسە هیچ کامیان لێرە نین، ئەگەرچی ئەمانەش هیچیان لە باش ناچن.
سەرۆکی فەرماندە بەرانبەر بە ژێردەستانی گوتی: کەوابێت کەس پاداشی دەست ناکەوێت و ئەمانەش بەڕەڵایان بکەن با بڕۆن.
عەزیز نەسین/( رضا رهنما)
خوێنەری هێژا؛
کاتێ ڕەخنەیان لە عەزیز نەسین دەگرت کە بۆ ئەوەندە بە ڕووتی باسی دەردەکانی کۆمەڵگا دەکەیت؟ دەیفەرموو: ژیانی ئەو خەڵکە هەژارە کاتێ لەدەرەوە سەیری دەکەیت، کومێدیەکی تەواوە، بەڵام کاتێ تێکەڵ بە ژیانیان دەبیت، یەکسەر تراژدیایەکی پڕ گریانە و منیش کە جگە لە قەڵەم هیچ شک نابەم، دەی چۆن لەو قوڕە خەستە تۆز هەستێنم؟
لە کۆمەڵگای ئێمەدا زۆر کەسان هەن، کە بە شێوازی جۆراوجۆر تووشی کێشە دەروونییەکان هاتوون. پێویستیان بە دەرمان هەیە. بەڵام نەتەنیا خۆیان بە نەخۆش نازانن، ڕەنگە خۆیان زۆر بەرزیش ببینن. ئەمە لە کاتێکدایە ئەم کەسانە ڕەنگە خاوەنی ئیش و کار و ژیانی هاوبەش و.... جا مانەوە لەم بارودۆخە دەروونییەدا جێی مەترسییە. هەم بۆ خۆیان، هەم بۆ بنەماڵە و خەڵکانی دیکە....
عیسا ئەحمەدی۱۴۰۳/۰۱/۱۸
@hoday_sher
🌿💫
"کەماڵ محەممەد"
دەمێکە من لە تۆ دوورم...
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
خەم و زووخاوی ئەم ئەشقە
لە کام مەیخانە هەڵڕێژم
بە تەنیا ماوم و نامۆ
سکاڵای دڵ بە کێ بێژم
شکاوە جامی مەی یەکسەر
نەماون تاقمی یاران
دەری مەیخانە بەستراون
بڵاون کۆڕی مەیخاران
یەکێ یەخسیری گـۆڕی تەنگ
یەکێ خەڵتانی خوێناوه
منیش زنجیری سەد حەڵقهم
لە دەست و گەردن ئاڵاوه
"جەلال مەلەکشا"
@hoday_sher
🌿💫
تۆ فیراقیشت لە لای من حوكمی نەزدیکیی هەیە
ڕاستە خۆم لێرەم، بە مەرگت ڕۆح و دڵ هەروا لەوێ
"سالم"
@hoday_sher
🌿💫
نیازم وابوو
پرچت بکەم به هێلانه
ڕوومەتم تیا بدات نووچێ
گەردنت بکەم به مۆمێک
له شەوانی هۆنراوەدا
بۆم ڕووناک کاتەوه، سووچێ
"پەشێو"
نووچ دان=حەسانەوە، خەونێکی کورت
@hoday_sher
🌿💫
دڵم تەنگە پەرێشانم دەمێکە
خەیاڵم هەر دەمێ لانەی خەمێکە
"شەریف"
@hoday_sher
@hoday_sher
@hoday_sher
Читать полностью…🌿💫
تـرازا بەنـدی سوخمـەی ئـاڵی گوڵنـاری بـە ئاهـی مـن
کەچی دەستی لەسەر دانا لە سەیری باغی بەی کردم
بە هەوری پەرچەم و زوڵفی ڕوخ و ئەبـرۆی کە داپۆشی
لە شەوقی ڕوئیەتی بەدر و هیلالی یەك شەوەی کردم
"ناری"
🌿💫
دەسا ڕەحمێ وەفادارم، به حاڵی
داد و هاوارم
که وەک بولبول دڵی زارم دەناڵێ
بۆ گوڵی زارت
"وەفایی"
@hoday_sher
ْ🌿💫
هەڵوەدای دوو موڵکی عیشقم
یەک وڵات یەک چاوی تۆ
سەر لەپێناو نیشتمانە و
دڵ بەشوێن هەنگاوی تۆ
"خاڵە قازی"
@hoday_sher
🌿💫
کچی بەیان
من ئەڵێم: پەپوولەیەک فڕی بە باڵی سەوز و سوورەوە
من ئەڵێم: گوڵێ بە دەم شنەی شەماڵەوە بزەی بزووت
تۆ ئەڵێی: چ بوو پەپوولەیەک فڕی
یانە سوورەگوڵ، زەردە کەوتە لێوی ناسکی
من ئەلێم: هەتا هەتایە دەوری جوانییە
ئەمڕۆ گەر هەتاو کەسیرەیە نەماوە ئاگر و گڕی
مێرگی ئاسمان بە سووتمانی هەوری لۆکەیی نەزۆک
پڕ لە خاڵ و قۆپەنە
جەنگەڵێ کە جێژوانی پۆلەپۆڕی باڕییە
جێگەمۆلێ کەمتیار و گورگ و رێوییە
شۆڕەبی کە بۆتە داری چاکی بێ نەشە و شنە
زەلکە گەر تەیاری تیر و قۆشەنە.
خۆشەویستەکەم
لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە
چاوی من لە دیمەنی کچی بەیانییە
لە حەنجەرەی زەمانەوە
گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزە وردەکانی کانییه.
باسی شەو مەکە، نەشایەری شەوم
باسی خەو مەکە لە لای هومێدیەکەوە فێرە سەر ڕەوم
بەو دەمەت کە بۆنی سەد بەهاری لێوە دێ؛
بۆنی دەشتی بەختیاری باوەشی چیای بە دەستی با
بە گوڵ چناوی، لێوە دێ
بۆنی سەر سەکۆی بە گاگڵی، بە ئاوپژاوی، لێوە دێ
پێم مەڵێ کە داکەوم
پێم مەڵێ کە ئاڵی زاڵی شەو، چاوی بێ خەوی چڕە
پێم مەڵێ نەهاتنەوە ئەوەی کە چوون
مەگری بۆ خەساری بێ گەڕانەوە
ڕێگەمان دوور و سەخت و قاقڕە.
خۆشەویستەکەم
ئێمە نوێنەری خەباتی ڕۆژهەڵات
ڕۆژهەڵاتی سووری ئاگرین
فێر نەبووین بەزین و دابەزین
ڕانەهاتووە
چاوی قارەمانی کورد،
بە شەونمی گرین.
خۆشەویستەکەم
لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە
چاوی من لە دیمەنی کچی بەیانییە،
لە حەنجەرەی زەمانەوە
گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزەوردەکانی کانییە.
"سوارە ئیلخانی زادە"
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
دەستم بگرە و ڕزگارم کە...
بوومەتە هەیکەلی ئازار
خودی دەردم
ڕەنجم
داخم!
برینێکی پڕ لە ئێشم
زیندان بۆتە مۆتەکەیەک سواری ڕۆحم بووگە
و ئیتر دانابەزێ...
"جەلال مەلەکشا"
@hoday_sher
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
هونەرمەندی گۆرانیبێژ و ژەنیاری کورد، عەلی زەندی، دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی، لە تەمەنی ۶۷ ساڵیدا لە وڵاتی کانادا کۆچی دواییی کرد.
ڕۆحی شاد و یادی هەرمان بێت. 🖤
@hoday_sher
🌿💫
شەوان تا بە ڕۆژ گریان مەیلمەن
یەکجار پەژارەی دووری لەیلمەن
خۆ من پیر نەبووم ئازیزەکەم تۆ پیرت کردم
پیری موحتاجی بێ وەفای کردووم
کەسێک کە پیر بێ ئازیزەکەم دڵ بە هیچ نادا
حەیفە بۆ عومرەی ئازیزەکەم بۆ تۆم بە با دا
خالق من تۆم هەس، بێکەس تۆ کێت هەس؟
تا فریاد ئەکەم وە فریادم ڕەس
حەکیمێک بێنین ئازیزەکەم دەس لە دڵم نێ
یا چاکم بکا یا لە گڵم نێ
"محەممەد ماملێ"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
هذا طریق العاشقین
ئاوایە ڕێگەی عاشقان
"وەفایی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
بنوو گیانە
بیر لە دەریایەک بکەوە،
کە هێندەی چاوی خۆت مەنگ بێ!
بیر لە ئاسمانێک بکەوە،
کە هێندەی ژانی من بێدەنگ بێ...
"پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
لەبن کۆمەی خۆڵەمێشدا
تۆ ژیلەمۆی گەشی خولیای
لە گێژەنی تاریکیدا
تۆ بریسکەی بەفری چیای
لە بیابانا هاژەی چەم و
لە نەهاتی هەڵمی نان و
لە غوربەتا داڵدە و پەنای
کلیلداری بەهەشتی تۆ
تۆ نەک نیوە، هەموو دنیای.
"پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ئازیز
نەکەی فرمێسکی ڕوون هەڵوەرێنی
بەسەر دڕکی دڕکەڵانی بەسەرهاتا
ئازیز
دنیا هەر خەم نییە،
لە ژیاندا
کاتی دڵخۆشی کەم نییە
کەوا بوو خۆشەویستەکەم
چاو لە چاوی کیژی هیوا مەترووکێنە
کۆشکی تاسە مەڕووخێنە
ئاسۆ ڕوونە،
شنەی شەوبا
موژدەی هەرمان و هەربوونە.
مامۆستا عەلی حەسەنیانی(هاوار)
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher