🌿💫
سەمفونیای ژمارە نۆ
سەری ساڵی نوێ؛ وەکوو جێژنانە، هەواڵێک لە لایەن فریشتەی مەرگەوە هات: لە ئەمڕۆ بەولاوە کەس لەم وڵاتە نامرێت و ژیان بۆ هەمیشە درێژەی هەیە.
خەڵکی وڵات جێژنیان لێ بوو بە دوان. لە نێو قریوەی شادی و دروشمی جەماوەر، تەنیا ئەم چەند کەسە لە بەر خۆیانەوە کردیان بە بۆڵەبۆڵ: مردووشۆر، گۆرهەڵکەن و تەڵقینخوێنی سەرقەبران. بۆ نیوەڕۆ دکتۆر و پەرەستاریشیان لێ زیاد بوو. پاش نیوەڕۆ بەرپرسانی خانەی بەساڵاچووانیش(سرای سالمندان) هاتنە دەنگ. پاشان ناوەندەکانی بیمە و مووچەی خانەنشینەکان(بازنشستگان) کردیان بە هەرا کە کابرا ڕاست یان درۆ دەڵێ سی سال خزمەتم کردووە، ئێستا ئێمە دەبێ هەتا کەی بەخێوی بکەین؟ زانایانی ئایینی کەوتنە بەر هەرەسی پرسیاری سامناکی پەیڕەوانیان. ئاخۆ دنیای هەڵپاتە(برزخ) و ڕۆژی پەسڵان(قیامت) بۆ ئێمەش هەیە؟
تاڵترلە هەمووی ئەمانە؛ هێدی هێدی پیرانی پەککەوتوو، ڕێز و حورمەتیان نەما.
وتیان پیاوێکی کوڵبەر، باوکی بە ڕەزامەندی خۆی بردۆتە ئەوبەری سنوور. پاش مردنی هەر لەوێش بەڕێز و حورمەتەوە ناشتوویە. پاش ئەو هەواڵە هەلپەرەستان وەخۆ کەوتن. مافیای بازرگانی مەرگ لەو دیوی سنوور دامەزرا. نرخیان جیاواز بوو: لەو بەری سنوور چۆن کێل و مەزارێکت دەوێ؟ گاگۆڕ، گەزێک بە ئەوەندە. بێ گۆڕیچە هەرزانترە! نرخی شینگێڕ و بسێنەوە جیاوازە.....
بۆ چینی هەژار و دەستنەڕۆییشتوو مردنیش بوو بە ئاوات!
پاش چەند مانگ فریشتەی مەرگ تازە تێگەیشت چ کەتنێکی گێڕاوە. بۆیه نیوەشەوێک نامەیێکی ناردە لای بەرپرسی باڵای دەنگ و ڕەنگی وڵات کە دەبێ لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن بڵاو بێتەوە. لەونامەدا نووسیبووی: یاسای مەرگ دێتەوە، بەڵام بە شێوازی نوێ: هەر کەس نامەیێکی مۆری ڕەنگ بگاتە دەستی، لەپاش خوێندنەوەی نامەکە و دیتنی ناوی خۆی، بە ماوەی یەک حەوتوو دەرفەتی هەیە بە کاروباری خۆی ڕابگات و هەوڵی قەرەبووی ناحەقی و کردوەی خراپ و گەردن ئازادی خەڵک و..... وەلحاسڵ لانیکەم حەوت ڕۆژ، ئێنسانی بیربکاتەوە. پاش یەک حەوتوو لە خوێندنەوەی نامەکەش، خۆی بەرەو قیبلە قاچ ڕاکێشێ.....
تۆزێک هێمنی کەوتە ئاوەدانی. بەڵام وردە وردە، بەزمی چاوەڕێبوونی مەرگنامەش دەستی پێکرد......
بەڵام شتێکی سەیر ڕووی دابوو: چەن جار نامەیێک ڕۆییشتبووە بەر دەرکەی ماڵێک، بەڵام قەت ئاوڕی لێنەدابوو. به پێچەوانەوە، درێژەی دابوو بە ژیانی ئاسایی خۆی! فریشتەی مەرگ؛ ئەم کارەی پێی سەیر بوو. کەسێک هەیە مردن بە لایەوە گرینگ نیە؟ وەکوو کارەسات بۆی ناڕوانێ؟ پاش لێکۆڵینەوە زانی ئەو کەسە ژەنیارێکی ئامێری ڤیۆلۆنە.
مەرگ خۆی کرد بە شەکرە ژنێک و چوو بۆ لای کابرا. وتی نامەیێکم هێناوە بۆتان. کەچی ئەو دڵپاک و بێدەعیە خەریک بوو سازی خۆی دەژەند. ژیان بۆ ئەو موسیقا بوو، نەمانیش هەر موسیقا بوو. پێی وابوو دەنگ و بێدەنگی پێکەوە مانایان هەیە. فریشتەی مەرگ بەبێ ئەوەی بیەوێت، گیرۆدەی خۆشەویستی ئەو پیاوە هاتبوو.
مردن بەرانبەر بە هونەری ڕەسەن و خۆشەویستی ڕاستەقینە شکستی هێنا.
فریشتەی مەرگ گوتی: دەبێ مردن وەکوو جاران لە سەر ڕێی و ڕەسمی خۆی بەردەوام بێت. پاشان تکای کرد پێش ماڵاوایی و لێکبڕان مووزیکێکی بۆ بژەنێ. کابرای ڤیۆلۆنیست دەستی پێکرد: سەمفونیای ژمارە نۆی بێتهۆڤن(سروودی ژیان و شادی، یەکسانی و یەکیەتی. لە سەر هۆنراوەی بەرزی فرێدریش شیلێر )....
ژۆزێ ساراماگۆ ۲۰۰۵/(شهریار وقفی پور)
خوێنەری هێژا؛
مەرگ بەڵا نییە، پێویستیەکی سرووشتییە. بە مردنی چینی پێشوو، ژیانێکی نوێ بە بیری تازەوە دەست پێدەکات.
گەورەترین هونەر بۆ ئێمە ئەوەیە کە هەتا ماوین ئەرکی ئینسانی خۆمان بەڕێوە بەرین.
کە زانیمان چۆن بژین، مردنیشمان مانای دەبێت......
عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۲/۱۲/۱۹
@hoday_sher
🌿💫
"کاک مەسعوود یاره"
کۆچی یارم
من پەروانەم لە دوای خاڵت
سووتام بە عیشقی جەماڵت
ئەی بێ وەفا تا کەی جەفا
بە دانە دانەی ئەسرینم
ئەڕژێ لە هیجری دوو پیاڵە
چاوی کاڵت
ڕەببی چاوجوان نەڕۆی لێرە
شێتی تۆم دنیا دەیزانێ
بە خودای گوڵم، نێوی دڵم
کە مەجنوون وێڵی شاخانە
وەکوو من شێتی لەیلا نییە
گوڵە جوانێ
کۆچی یارم کۆچی سوورە
بەهارە خێڵ بەرەو ژوورە
ڕەببی قاسید کوڕت بمرێ
یاخودا ئەو کۆچەت سەر نەگرێ
چونکە یارم لە من دوورە
لە من دوورە.
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
کورتەچیرۆکی نەدیداری حاجی نەخەوی مزگەوت
نووسینی مامۆستا حەسەن قزڵجی
خوێندنەوەێ# ئەمیر داباشی
@hoday_sher
🌿💫
هەر تاڵێ لە قژت شێعرێڪە و
هەر تاڵێ لە قژت تەیرێڪە و
لە جووڵە و خوێندنیان مەخە ژن،
سەرو قژت بدرە دەست گوڵی هەتاو و
سەرو قژت بسپێرە بە ئەنگوستی باران ژن...
"شێرڪۆ بێڪەس"
@hoday_sher
🌿💫
8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن پیرۆز بێت
تۆ یەک ڕۆژ نیت
هەموو ساڵیت!.
تۆ یەک وشە و یەک کتێب و
یەک گڵۆپ و یەک نیگار و
یەک تابلۆ نیت!.
گەر دەقیقەیەک دیار نەبی
سەعات دڵی ئەوەستێت و
ماڵ کوێر ئەبێ و
پەلکەگیای ساوا ئەمرێت و
شەقام ئەگری و
باڵندەکان ڕەش ئەپۆشن و
شیعریش بۆ خۆی هەڵئەوەرێ!.
تۆ بە تەنها بای بارانی
هەشتی مارس نیت.
ئەی قوڵپی خوێنی هاوین و
پرچی شەوانی پاییز و
کلووی بەفری خۆشەویستیی
گەر تۆ نەبی؟
ئەبێ کێ بێ؟!
ژن. ژن. ژن
تۆ ژیانی!
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژباش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
دەزانم تۆ وشەیەکی
بەڵام زۆر جار بۆ وشەیەک
هۆنراوەیەکم کوشتووە
دەزانم تۆ خونچەیەکی
بەڵام زۆر جار بۆ خونچەیەک
گوڵجاڕێکم جێ هێشتووە ..
«پەشێو»
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژباش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
کە گوێم لە دەنگی تۆ دەبێ
دڵم دەبێ بە فەرهەنگی هۆنراوەی شەنگ
سەرم دەبێ بە لافاوی سەدان هەزار خۆزگەی بێدەنگ
دە بۆم بدوێ
با بتنۆشم تک تک بە گوێ
دە بۆم بدوێ
دە بۆم بدوێ
بـدوێ
بـدوێ
با لە بێشکەی سۆزی دەنگتا
گیانی ماندووم تێر تێر بنوێ..!
"لەتیف ھەڵمەت"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژباش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
لە خەزنەی دڵمدا هەرچی هەیە هەر داغی سەودایە
"مەحوی"
@hoday_sher
🌿💫
چیای سەرکەشی قەندیل _ قەڵادزێ
@hoday_sher
🌿💫
خۆشەویستی هەرگیز دیمەنێکی دیاریکراوی نەبووە؛
هەمووی دەرئەنجامی ڕووداوەکانە...
"فەرید فەرجام"
@hoday_sher
🌿💫
خۆشەویستم!
زۆر لەمێژە
تاسەی دووریت
وەک دڵۆپێ فرمێسک لە ناو
گلێنەی چاوما قەتیس ماوە!
هەوری ئازار
بە سەر کێلگەی تینووی دڵما
پرچی ڕەشی خەم و زووخاوی ئاڵاوە!
خۆشەویستم!
تاسەی دووریت، بوو بە تفەنگ،
دەستی لە مل چیا کرد و نەهاتەوە.
تاسەی دووریت، بوو بە خەیاڵ
ڕۆیی دەرگای سنوورەکان بکاتەوە!
تاسەی دووریت، بوو بە حەللاج
سێدارەی کرد بە، جێژوانی دڵداری و ماچ
خۆشەویستم!
لە نێوانی من و تۆدا
دەریای ئاگر شەپۆل ئەدا
سنوور وەک سەگ ئەلوورێنێ
قەپ بە پاژنەی قاچا ئەکا
هەنگاو بە هەنگاو تێمانە
بەڵام من، ئەو ئەویندارەم
لە ناو خوێنا ئەژیێمەوە
شەقڵی سنووریان ئەشکێنم
بە حەیران و سیاوچەمانە!
خۆشەویستم!
باسی دڵداری من و تۆ
دنیای گرت و هێشتا ئێمە لە یەک دوورین
باسی دڵداری من و تۆ
چاوی مێژووی
کردە کانیی فرمێسک و خوێن
هێشتا ئێمە
سەدە و ساڵ و مانگ ئەژمێرین
خۆشەویستم
تۆ ڕێکەوە
من هەوڵ ئەدەم
با بە یەکتر بگەینەوە!
تۆ بانگم کە،
من پڕ بە دەم هاوار ئەکەم!
وەڵام یەکتر بدەینەوە.
قەف قەف زنجیر سنوورەکان بپچڕین و
ئەو هێلانە شێواوەمان
بکەینەوە بە نیشتمان
"جەلال مەلەکشا"
@hoday_sher
🌿💫
"برایانی زێ زێ"
"حسێن شۆخ کەمان"
مەستووره
بەختێک لە ئەزەل سیاچاره بێ
دەستی لێ مەدەن با ئاواره بێ
کزە لە باوانت کەوێ مەستووره
ماچێ بۆ دەرمانم دەوێ ڕێم دووره
قەڵای مەریوان پاڵم دا پێوە
قەڵاکەم ڕووخا پاڵدەم بە کوێوە
کزە لە باوانت کەوێ مەستووره
ماچێ بۆ دەرمانم دەوێ ڕێم دووره
ڕەنگ زەردی گەڵا خەتای پاییزە
ڕەنگ زەردییەکەی خۆم دووری ئازیزه
کزە لە باوانت کەوێ مەستووره
ماچێ بۆ دەرمانم دەوێ ڕێم دووره
نووشتەکەی مەلا کاری جادوومە
بەوەی دەمێکە ئالوودەت بوومە
کزە لە باوانت کەوێ مەستووره
ماچێ بۆ دەرمانم دەوێ ڕێم دووره
خوا بمکەی بە دار یا بمکەی بە بەرد
بمکەی بە هاوڕێی جوانی سوخمە زەرد
کزە لە باوانت کەوێ مەستووره
ماچێ بۆ دەرمانم دەوێ ڕێم دووره
من لەمبەرەوە تۆ لەوبەرەوە
هەردووکمان سووتاین لەبەر خۆرەوە
کزە لە باوانت کەوێ مەستووره
ماچێ بۆ دەرمانم دەوێ ڕێم دووره
@hoday_sher
🌿💫
خۆ دەزانم ژن ئاگرە
ژن ئاگرە، خۆ دەزانم...
کەچی لە دوای هەر سووتانێک
دیسان گیانم
بۆ ناو ئاگر پەل دەکوتێ
لە بیر دەکا بەرباترین پووشەڵانم!
خۆ دەزانم ژن دەریایە
ژن دەریایە، خۆ دەزانم..
کەچێ سەیرە
هەزار جاریش
شەپۆل ڕامدا و هەڵملووشێ
هێشتا گیانم
بۆ ناو دەریا فڕکە دەکا
لە بیر دەکا گەمیم و بێ بایەوانم!
"عەبدولڵاپەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژباش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
تۆ مەڕۆ با ڕووبار بڕوات
تۆ بڕۆی تەمەنم ئەڕوات
تۆ بڕۆی خەمی خۆم ئەمخوات
تۆ نەمبەی تەنیایی ئەمبات
تۆبڕۆی شوێنت ئەکەوم
پێش ھەنگاوی خۆم ئەکەوم
تۆ داری دارەدارەمی
دڵنیام بێ تۆ ئەکەوم.
تۆ بڕۆی دنیام تاڵەبێ
ھەرچی خەونە بەتاڵەبێ
شێتی بێباکی سەرەڕۆ
بەدزی دڵمەوە بڕۆ.
"رەنج سەنگاوی"
@hoday_sher
🌿💫
لەنگۆ یار پەیدا نابێ، پەیدا بێ وەفای نابێ سەد ساڵ غونچە بپشکوێ بێ بولبول بەهار نابێ چ بکەم دڵ گرتوویەتی، بە کەس تەوەللا نابێ دەنگ: مامۆستا ماملێ شوێن: خانێ/بەندئاوی سوغالوێ.
@hoday_sher
🌿💫
نیشتمان ڕۆحی منی خستبووە ناو
چوارچێوەیەکی تەنگەبەری خۆیەوە
بەڵام ئەو کچە هات
و ڕۆحی گیرۆدەی منی
بەرەو مەوداکانی گەردونێ هەڵفڕان...
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
"ناسر_ڕەزازی"
نامدوێنێ
ئاواز : بەیات_ڕاست
زەمانە بەزمی ڕەندانە بدە ساقی بە پەیمانە
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژباش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
"لەیلا فەریقی"
لەیلی گیان
@hoday_sher
@hoday_sher