🌿💫
"کامران عومەر"
جوانترین کچی دنیا
@hoday_sher
🌿💫
"ع ە ش ق"
وشەیەکی نامۆیە عەشق...
ساتێ ئاوەدانت ئەکا، ساتێ وێران!
ساتێ پاشایت و ساتێ گەدا.
پڕە لە بەرزی و نزمی، دووری و نزیکیی،
دژوازی و تێگەییشتوویی، گومان و باوەڕ...
زۆر سەیرە، بەهێزە و سێحرت دەکا!
ماڵت ئاوەدان، وێرانکەری ساتەکانم
هەرماو و پایەدار بی لە نێو دڵم بۆ هەمیشە،
ئەی داگیرکەری شەوانی لەگەڵ تۆ بوون،
ئەی عەشق!
"نزار قەبانی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژباش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
لە دوای تۆ
لە جوانی دەڕەنجێم
لە شێعر دەتۆرێم
شاعیرانە دەمرم
شاعیرانە دەژیم و
قەت شێعر نانووسم
تۆ نەبیت
ڕۆح وێران
دڵ وێڵ و سەرگەردان
جوانیی چی؟
شێعری چی؟
بۆ شێعر بنووسم گوڵە گیان؟
"ڕەفیق سابیر"
@hoday_sher
🌿💫
بۆ جەماعەتی ڤاڵانتاین!
فێری خۆشەویستی ببن، ئینجا جەژنی بۆ دروست بکەن!
"نزار قەبانی"
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
لەیلەکەی
بێ مەیلەکەی
مەحبــووبەکـەی
عـــەیــــارەکــــەم!
شۆخەکەی
پڕحەملەکەی
بـێ ڕەحمەکەی
غـــەددارەکـــــەم!
"کوردی"
@hoday_sher
🌿💫
پیانۆیەک لە دەنگی تۆ
من یارەکەم وایە
پەپوولەکان لە دوورەوە دەیبینن و پێیان سەیرە
پەپوولە هەیە و نافڕێ.
مۆسیقا دەزانێ هەر کاتێک پێی نەما
دێت و نۆتەی تازە لە تۆ وەردەگرێت.
هەموو بەیانییەک هەتاو
پێش ئەوەی لە پەنجەرەکەوە بێتە ژوورەوە
سەیر دەکا
گەر تۆ لەوێ بی، دەزانێت
پێویست ناکا بێت.
دڵۆپە بارانەکان کە تۆ دەبینن
پێیان سەیرە
بارانی تر هەیە و لەوان ناچێت.
ئەستێرەکان لە دوورەوە دەتبینن و
لایان سەیرە وا بە ئاسانی
لەمەداری ئەوان چوویتە دەرەوە و
هیچ ئەستێرەناسێکیش پێی نازانێت.
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژباش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
چاوی تۆیە گەر پێی ئێستا
لە شەقام، درەخت، ئاسمان دەڕوانم
خوێنی تۆیە گەر دەگەڕێ
تەزووی، ئارەزووی لەناو گیانم...
"فەرهاد پیرباڵ"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژباش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
بێ لە خودا هیچ شتێکم نەپەرستووە
بێ لە تۆش
کەسی دیم خۆشنەویستووە
دەی دڵیش هەر ئەبێتە جێی دوو ئەوین
لەوێ خوداو لێرە شیرین!
"بەڵێن سەنگاوی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕاهاتن خراپترین نەخۆشییە ڪە
وا دەڪات، سەر بۆ هەموو بەدبەختی و نەهامەتی و
ئازارێڪ دابنەوێنیت!
"ئۆریانا فالاچی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژباش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
چ ئیشتیاقێکی نەناسراوە باوەشبەتۆدا کردن!
"فەرەیدوون ئەرشەدی"
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
ڤالانتاین
واتە ڕۆژی خۆشەویستی
ڕۆژی عەشق و شێعر و ژن و ئازادی
ڕۆژی یەکتر ناسین بۆ دەست پێ کردنێکی نوێ
لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی و شارستانیدا
لێرە بێ، یان لەوێ
ڤالانتاین گوڵێکی سوور بۆ خۆشەویست و
باوەشێک لە هەتاو و
ماچێک لە کانیاوی ناو دەمی ئازیز
ژیان بە بێ خۆشەویستی قاقڕە و بیابان
نەک هەر ئەوەندە
بەلای منەوە ئەوە هەر خۆشەویستییە
کە مرۆڤایەتی جوان کردووە
هەر هێزی گەورەی خۆشەویستییە
کە تاریکی و نا دادپەروەری و غەدر ڕا ئەماڵێ و
لە جێی ڕق و کینە باخچەی گوڵ لە لێبوردەیی و
ئاشتی گونجاندن لە ڕۆحمانا ئەڕوێنێ
لەم ڕۆژەدا سەر لە نوێ لە دڵماندا،
کانیاوی خۆشەویستی ئەتەقێتەوە و
سەر لە نوێ سەرزەمین،
بە ماچی دڵداران ئەبووژێتەوە
ڕۆژی ڤالانتاین، ڕۆژی هەموومانە
ڤالانتاین نە سنوور بۆ تەمەن ئەکێشێ
نە سنوور بۆ ڕەنگ و ڕەگەز
ڕۆژی عەشق، ڕۆژی جوانترین وشەیە
ڕۆژی بێ گەردترین تێکەڵاوبوونە
ڕۆژێکە هەر پێنج قاڕەکەی جیهان،
ئەکا بە ئەڵقەیەک و
ئەڵقەیش ئەکاتە پەنجەی خۆشەویستی
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
یەکم هەنگاوت هەڵێنە.
پیاوێکی لێقەوماو؛ بۆ چاوپێکەوتنی یاسا و گەیشتن بە مافی خۆی، دەچێتە بەر دەرگای یاسا و قانون. هەموو شتە بەنرخەکانی ژیانیشی لەگەل خۆی دەبا. دەبینێ لە بەر دەرکە زەلامێکی تێسمڕاوی، گۆپاڵ بەدەست، سێمڕەکی دێت و دەچێ. دەرکەش ئاوەڵایە. بەڵام زەلامەکە پێی دەڵێ: جارێ ئیزنی چوونە ماڵەوەت نییە، ئەگەرچی لەودیو چەند کەسی دیکەش هەن کە ڕێگات پێ بگرن، بەڵام یەکم هەنگاو لە لای منەوە دەست پێ دەکات.
کابرا لە کونجێک دادەنیشێ و چاوەڕێی ئێزنی چوونە ژوورەوەیە. لەو ساڵانەدا هەموو شتە بەنرخەکانیشی پێشکەش بە زەلامەکە دەکا، بەڵکوو بتوانێت بچێتە ژوورەوە. بەڵام لە بەر دەرکە پیر و کوێر دەبێت. لە دوایین ساتەکانی ژیانیدا، لەو زەلامە پرسیار دەکا: هەموو کەسێک بە دوای مافی خۆیەوەیە، کەچی من هەتا ئەمڕو کەسی دیکەم نەدی لێرەوە ڕابوورێ. وڵامی دایەوە: ئەم دەرکەیان تەنیا تایبەت بە تۆ دانابوو. بە مردنی تۆ، منیش ئەم دەرکە دادەخەم و خۆشم دەچمە نادیاری.
فرانتس کافکا ۱۹۱۴/ (صادق هدایت).
خوێنەری هێژا؛ کافکای مەزن لەم چیرۆکەدا دەڵێ: لەم دنیایەدا هەموو مرۆڤێک بەپێی بەهرە و توانای خۆی، ڕێگا و دەرگای تایبەت بە خۆی هەیە، بۆ گەیشتن بەو جێگە و پێگە، کە مافی خۆیە و شایەنیەتی. بەڵام یەکم هەنگاو، ڕابردنە بەسەر هێڵە سوورەکانی دەروونی خۆیدا کە بەر بە سەرکەوتن دەگرن، وەکوو ترس و خۆبەکەمزانین و....
ئەو زەلامە لەڕاستیدا ناڕێکیەکانی دەروونی خۆمانە کە بۆتە ڕێگر لێمان. ئەو ناڕێکیانە بە هۆی بیر و باوەڕی هەڵە و پەروەردەی نەشیاو و ڕوانگەی تەسک، لە دەروونماندا هاتوونەتە بەرهەم. بۆیە هەموو بەهرە و توانایی و دەرفەتەکانی ژیانمان کە بەنرخترین شتن بۆمان، بە خۆڕایی دەفەوتێنن. ئێمە لە بەر دەرکەی بیری چەقبەستوومان قەتیس ماوین.
مرۆڤ هەتا بە سەر دەروونی خۆیدا زاڵ نەبێت، ناتوانێت چاوەڕوانی داهاتووێکی باشتر بێت. ئاشکرایە زۆر شتی دیکەش هەن کە لەسەر ڕێمانن بەڵام یەکم هەنگاو لە خۆمانە دەست پێ دەکات.
عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۲/۱۱/۲۵
@hoday_sher
🌿💫
جێم مەهێڵە
من بە بێ تۆ
کەژێکی بێ کانی و بەفر و دارستانم
من بە بێ تۆ
ئەستێرەیەکی ئاوارە و بێ ئاسمانم!
"ڕەفیق سابیر"
🌿💫
پاپا
پاپا هات
لێ؛
پیاو لەسەر گەردنی ژن،
چەقۆکەی هەڵنەگرت.!
پاپا ڕۆیی
لێ؛
لەناو جانتا ڕەشەکەیدا
مردار بووەوە،
کۆترە سپییەکەی ئاشتی!
ڤاڵانتاین هات
لێ؛
لە هەموو ماڵێکدا
بۆ زیندانی کردنی ژن،
ژێر زەمینێک هەیە.!
هەشتی مارس ڕۆیی
لێ؛
بەدەست هەموو ژنێکەوە
شووشەیەک نەوت و
شقارتەیەک.
ڤاڵانتاین
جگە لە گوڵفرۆش؛
ئێوارە هەموومان، بە گوڵێکی سوورەوە گەڕاینەوە ماڵ.
ئاخر ئەو هەموو گوڵەکانی فرۆشتبوو.
هەنگ درەنگ گەییشتە باخ.
باخەوان هەموو گوڵەکانی فرۆشتبوو
بە گوڵفرۆش.
گوڵفرۆش کە زانی گوڵەکانی بەشی ئەو هەموو عاشقە ناکات،
چوو باخێکی دیکەشی کڕی.
چووم گوڵێکت بۆ بکڕم
هەتا هاتمەوە،
خۆت بووبووی بە باخ.
لە ڕۆژی ڤەڵانتایندا
لە گوڵاڵەسوورە سوور دەچێتەوە،
ئارامگەی شەهید.
"قوبادی جەلیزادە"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژباش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
یەکەمین هەنگاو بۆ لەناو بردنی نەتەوەیەک، سڕینەوەی بیر و زەینی ئەو نەتەوەیەیە!
دەبێ کتێبەکانیان، کولتوورەکەیان، مێژووەکەیان لەناو ببەی! دواتر دەبێ کەسێکت هەبێ کە پەرتووکگەلێکی نوێ بنووسێ، کەلتوورێکی درۆیین هەڵبەستێ و سازی بکا، مێژوویەکی نوێ بهێنێتە ئاراوە! پاش ماوەیەکی کورت، خەڵک ئەوەی بووە و نەبووە، لەبیری دەکا!
📕بزه و لەبیر کردن
#میلان_کوندێرا
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
من بەتوانا بووم، له ڕاستیدا بەتوانام، هێندێک کات، چاو له دەستەکانم دەکەم و بیر دەکەمەوه که دەمتوانی ژەنیارێکی باشی پیانۆ بم یا شتێکی تر
بەڵام دەستەکانم چییان کردوه؟ شوێنێکی لەشمیان خوراندوه، چەکێکی بانکییان نووسیوه، بەندی پێڵاویان بەستوه و سیفۆنیان کێشاوه و ئەم کارانه
دەستەکانم به فیڕۆ داوه، هەروەها مێشکم.
"چارلز بۆکۆفسکی"
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
ئەمڕۆشم هەر وەک گەڵایەک
لە دەم خەزانی
بێ تۆییدا لێ هەڵوەری...
ئەمڕۆش دیسان،
لە ژێر چەتری سیایی
بێ کەسیدا
ئێوارەم داهێنا،
ساتە بێ پەرواکان
کە دوور لە تۆ....
لێم بەسەر ئەچێ بە فیڕۆ
بە ئاتەشگا، گوزارشت ئەکەم
کە گڕ لە حەزەکانم بەردەدات
دڵنیابە ئەی ئازیزم،
لە گەڵ بەڕێ کردنی هەر ڕۆژێک و
هاتنی هەر ئێوارەیێک....
ئەوا مەرگێک بەرەو گیانم
بە ڕێ دەکەوێ و
مردنێک، تامی بە ڕۆحمدا
دەچێژێ!
"شنیــا عەبدولمەجید"
@hoday_sher
🌿💫
شەقامێک شوێن شەقامێک کەوت
ئەویش بردی و لە ڕێ، تووشی
دوو سێ شەقامی تریش بوون
لە دواییدا بۆ پشوودان بە هەموویان
گۆڕەپانێکیان درووست کرد!
جۆگەیەک شوێن ڕووبارێ کەوت
ئەویش بردی و لە ڕێ، تووشی
چەند ڕووبارێکی تر بوون و
لە دواییدا بە هەموویان
بۆ توانەوە لە یەکتردا
دەریاچەیەکیان درووست کرد!
وەرزێ شوێن وەرزێکی تر کەوت
ئەویش بردی و لە ڕێ، تووشی
دووانی تر بوون
لە دواییدا بە هەر چواریان
ساڵیان بۆ ئێمە درووست کرد.
منیش شوێن جوانی تۆ کەوتم
کە بردمی لە ڕێ، تووشی خۆشەویستی و
باخچه و مۆسیقا و خەیاڵ و
پەپوولە و منداڵ و گەڵا و
شەپۆل و مانگەشەو هاتین
شاری شیعرمان درووست کرد!
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
تەنیا لە لوولەی تفەنگدا
ئازادی چاوی هەڵدێنێ
حەق بانگ ئەدات.
تەنیا هەر لە ئاستی چەکا
داگیرکەر ملی کەچ ئەکـــــــــــا...!
"شێرکۆ بێکەس"