hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5322

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

‌ 🌿💫

" ساباتی زولف"

مەستی هێنە چاوەکەت وەک مەی دەچێ
ئەو نەچەو لێوەت وەکوو پیاڵەی دەچێ

سۆزی دەنگت سازگارە بۆ دەروون
خەمڕەوێنە سۆزەکەی وەک نەی دەچێ

هەرکەسێک دەنگی ئەتۆو چاوتی هەبێ
کۆخەکەی هەروەک قەڵاتی کەی دەچێ

ئەوکەسەی ساباتی ئەو زولفەی هەبێ
بۆ نسێی کەپری ڕێحانە، کەی دەچێ

بەژنەکەت بێوێنەیە بەو بێیەوە
کوفرە گەر بێژن لەداری بەی دەچێ

گەر بڕەنجەێنی دڵ و گڕدەی دەروون
ئاخی ئەوکاتەش وەکوو ئۆخەی دەچێ

شۆڕەبیت، با دەیشەکێنێ بەژنەکەت
شۆڕەبیش کەمتر وەکوو ئەوهەی دەچێ

ڕەوتەکەت حەیرانە، تاوتاو بەستەیە
جاربەجارێکیش وەکوو هۆرەی دەچێ

ئەودەمەی با دەیشەکێنێ کەزیەکەت
زۆر لە سووتمانی نزیک شەڕگەی دەچێ

من دەڵێم لەنجەت بەسای لەنجەی گۆڵە
پێمدەڵێن:" کەی گۆڵ لە ئەو لەنجەی دەچێ"

شووشەیە، ئەلماسە، یاخۆ نوقرەیە
کەی ئەوانە هەروەکوو پەنجەی دەچێ؟

ئەوکەسە لای من خراپەی تۆ دەڵێ
تۆنی دەنگی زۆر لە حەوحەی سەی دەچێ

دوور مەڕۆ دووریت دەسووتێنێ دەروون
دوور لەتۆ ئاهم وەکوو کڵپەی دەچێ

زۆر دەڵێن:" مەی نایگرێ ئەم شاعیرە"
تۆ کەدێی هەرپەم وەکوو جرپەی دەچێ

بۆکان ٢٧٢٤/٢/٢٨

قادر عەلیخا

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

من هەر دەم عاشقی شەوم 
شەوانی تار
لەگەڵ ڕەشایی شەوه زەنگ،
وا بووم بەیار
پێم خۆش نییه، 
کەس ببینم،کەس بمبینێ
کەس بدوێنم،کەس بمدوێنی 
هەنگاو ئەنێم ڕووەو دەریا
ڕاناوەستم تا ئەگەمە خزمەت کەنار 
له ڕۆخ دەریا ڕائەوەستم 
نیگای شەپۆلەکان ئەکەم
شەپۆلەکان،
چاو لە ئەستێره دائەگرن
ئه ستێرەکان ئەجریوێنن
شەپۆلەکان،
ماچ بۆ ئەستێره هەڵئەدەن
ئەستێرەکان شەرم ئەکەن
شەپۆلەکان ئەقیژێنن
دەریا ئەڕوا،
شەپۆلەکان تێکەڵ ئەکا
سەمای عیشقیان فێر ئەکا
دەریا ئەڕوا و،
ئەستێرەکان هێنده گوومڕاگۆش کراون
یەکێکیان نایەته خوارێ،
لێوی شەپۆلێ ماچ بکا
دەریا ئەڕوا
شەویش ڕۆیی
وا ڕۆژ بۆوه و پیره هەتاو،
هاتەوه سەر سینەی ئاسمان
کەڵه شێرێ،
لەسەر پشتی پیره هەتاو ڕاوەستاوه
شاپەڕی کلکی ئاگره
شاباڵی ڕاستی برووسکه
شاباڵی چەپی شکاوه
ئەقووقێنی،
خەریکه گوێی هەتاو کەڕ کا
ئەقووقێنی،
تیشکی هەتاو بێزار ئەکا
ئەقووقێنی و،
تیشکی هەتاو
دێ بەرەو خوار بۆ گەرووی ئاو
ئاو گەرم ئەبێ،
هەڵم ئەکا
چەند دڵۆپێ ئاوی دەریا،
ئەبێته هەڵم
پەڵەیەک هەور سەفەر ئەکا 
سەفەر ئەکا بەرەو ئاسمان 
بۆ وڵاتی ئەستێرەکان 
دڵۆپێک له ئاوی دەریا 
حەوت چینی ئاسمان تەی ئەکا
تا ئەگاته بەو ئەستێرەی خۆشی ئەوێ
له کۆش خوادا ماچی ئەکا،
لەکۆش خوادا ماچی ئەکا...

"خالید ڕەشید"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

من تاریکم وەک شەوەزەنگ
تۆگیانی، تیشکی، ڕووناکیی
من ڕووبارم،
نائارام، پڕ لە خرۆش
تۆ وەک دەریا
مەنگ و خامۆش و سامناکی
لە دەوزەخی عیشقی خۆتا،
بمسووتێنه ...
من جەننەتی چاوی تۆ،
بەبەهەشتی خوا ناگۆڕمەوە
ڕووحی یاخیم دەستەمۆ کە
بەچەواشەی هەڵدێر نەبم
تۆ تەوەرەی جەغزی ژینی
من هەر بە دەوری عیشقی تۆدا دەخولێمەوە ...
ئەمە دوایین جارە دەژیم
من خدر نیم
تاوێ،
تەنیا تاوێ لە لات دادەنیشم
ماڵت ئاوا، من ڕەوتەنیم ...

"جەلال مەلەکشا"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"کۆشکی زۆردار"
ئەو کۆشکەی بەردی کەللەی هەژار بێ
قوڕی لە خوێن و لەشی بە بار بێ

دەرگا و پەنجەرەی باسکی جوتیار بێ
دەک بە هەناسە سەر بەرەو خوار بێ

فەڕشی دیوەخان چەرمی ناو شان بێ
قوڵتەی سەماوەر قوڵپەی گریان بێ

هۆی ڕابواردن، شەق و لێدان بێ
بە فرمێسکی چاو غەرقی تۆفان بێ

مۆسیقای دیوان نوزەی گەدا بێ
بەستە و گۆرانی توخوا توخوا بێ

لە جێی زڕەی ساز، دڵ بێ و شکا بێ
دەسا ئەو کۆشکە نوقمی دەریا بێ

ئاوی خواردنی، فرمێسکی چاو بێ
ڕووناکی چرای قەترەی زووخاو بێ

کەبابی، جەرگی ڕۆڵە کوژراو بێ
بە بروسکەی دڵان زوو لاڕووخاو بێ

خزمەتکارەکەی، مناڵ و ژن بێ
بەزۆر ڕاکێشاو، هی تۆ و هی من بێ

دوژمن لای دۆست و، دۆست لای دوژمن بێ
بڕمێ و بڕوخێ و زوو سەرە و بن بێ

ئەو کۆشکەی پایەی لەسەر ستەم بێ
خێوی بەرانبەر، بێ دەس، بێ خەم بێ

خوێنی بخوات و هێشتا پێی کەم بێ
ئەو تێکەڵ چەم بێ و ئەمیش بێ ژەم بێ

ئەو کۆشکەی کە وا جاسوسخانە بێ
پشت کاتە خۆیی و بۆ بێگانە بێ

ئەم تاوانەی هەر بۆ عانە بێ
یاخوا کاول بێ و وێرانە بێ

ئەو کۆشکەی جێگەی بیری ڕزیو بێ
بۆ تاوانباران پەنا و پەسیو بێ

زیندانی لات و بە بێ بژیو بێ
خێوی بتۆپێ و ڕۆڵەی هەتیو بێ

ئەو کۆشکەی زۆردار بنیاتی ناوە
بە خوێنی دڵی هەژار نەخشاوە

پاسەوانی بێ چینی چەوساوە
جێی بایەقۆش بێ و بێ بە کەلاوە

"ئاوارە (مەلا عەبدولڕەحمانی سێفەتاڵەیی)"
 
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"گوڵدانەکان پڕ دەکەین لە بێدەنگی"

ئێوارەیەکی پیر،
بەدیار دڵتەنگییەکی گەنجەوە دادەنیشین،
شەقامەکان بە هۆڕێنی ئۆتۆمبیلەکان دەزرینگێنەوە.
کەچی هێشتا خۆشبەختی ئێمە لە خەوێکی
قووڵدایە.
نیگەرانی ئەوەم، ئێمە لە کۆتاییی هیچ بارانێکدا ناتوانین بۆنی
باوەشمان بگۆڕینەوە..
سەرەتای هاوین، لەگەڵ سووتانی دەنووکی پاسارییەک،
بەسەر تەنافی ژیانەوە، فرمێسک
لە یادەوەرییمان دەتکێت..
ئێواران لە چاوەڕوانیی نیشتنەوەی کۆترێکدا
لە بەر دەمی چاڵی برینێکی کۆندا ساتمە دەکەین.
هەموو ڕۆژێک وەکوو سمۆرەیەکی خەواڵوو تاریکی بەسەر پێستماندا تێ دەپەڕێت
بە جانتایەکی پڕ لە نائومێدییەوە
پاییزان لە فارگۆنەکاندا
بەدوای تارماییەکی پیرۆزدا دەگەڕێین،
سەرەتای زستان، دەگەڕێینەوە بەر پەنجەرەیەکی دڵشکاو و
گوڵدانەکان پڕ دەکەین لە بێدەنگی.
ڕۆژێک دوای خۆرهەڵاتن، کاتژمێرێکی لاقشکاو، بەسەر دیوارێکی شێدارەوە
ناتوانێت بێدارمان بکاتەوە ..
بەیادی ڕووبارە کوژراوەکانی خۆرهەڵاتەوە
خەون بە ماسییەکی ڕەنگاوڕەنگەوە دەبینین.
بەیانییەک،
ئاسمان دەبێت بەکچێکی چاوشین و لە بەرزایی چییاکانەوە لێمان دەڕوانێت..
دووشەممەیەک، گۆرانییەکی سوور، وەکوو تاڤگە دەڕژێتە ناو چەمی سینگمانەوە..
شەو، بە چاویلکەیەکی ڕەشەوە بە نزیکی
ماڵی ئێمەدا تێ دەپەڕێت
نائومێدی لەو سەری کۆڵانەکانی ماڵی ئێوەدا دەنووێت.
پەرداخەکانمان پڕن دەکەین لە فرمێسکی ڕژاو..
ژێر سەرینەکانمان پڕن دەکەین لە خەونی ترساو..
وەکوو درەخت بەدیار کلۆربوونی خۆمانەوە دادەنیشین..
وەکوو گەڵا دەکەوینە بەرپێی ساڵەکانی
تەنیایی،
وەکوو فرمێسک بەسەر ڕوخساری ماندووی ژیاندا دەڕژێین.
وەک چۆن شەوێک مانگ لە چاوی کانییەکی
غەمگیندا دەشکێت،
من و تۆ ئێوارانێک بەناو پەراسووەکانی یەکترییدا دەشکێین..
ئەم بەندەرە جێ دێڵین، ئەی دۆست!
گوڵی ئەم باخچانە بەسینگی مردووەکان دەسپێرین.
ئەسپەکانمان لەسەر ڕێگەی قاچاخچییەکان
دەبەستینەوە.
ژێر پەراسوومان پڕ دەبێت لە دەنکە هەناری ئازار
نائومێدی بە کەلێنی پەنجەکانماندا دەڕژێت
بەرشەقی وەرزەکانی ساڵ دەکەوین  بۆ دواجار
لەودیوی شیشەژەنگاوییەکانی پیرییەوە،
دەست لە ئەژنۆ دادەنیشین.
چاکەتێک لە ڕەنگی با دەپۆشین و وەکوو تەرمێکی نەناسراو لە کۆتاییی چیرۆکەکاندا
جێ دەمێنین،
وەک چرا بەدەستی موسافیرێکی شەکەتەوە، دەکوژێینەوە ..
وەکوو دوا ناوونیشانی دڵتەنگی،
بەسەر ڕوخساری زەردی یەکترەوە، کاڵ دەبینەوە.
بەو پەڕی نیگەرانییەوە،
وەکوو دوو چەقۆی تیژ، لەناو برینی یەکترییدا جێ دەمێنین ..

"شوان تۆفیق"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

من، دوو ساڵە،
سەوداسەری درەختێکم،
کە جێی پشت پەنجەرەی منە
سەد جاریش خۆی گەڵا پۆش کا،
من بە ڕووتی ئەو دەبینم
درەختی چی؟ شۆرەژنە ...
بەڵام چەند دەکەم تێناگەم،
کە بەهاران،
شیرینەکەم ژان دەیگرێ و
چرۆ دەکا،
کە پاییزان،
جگەر گۆشەی دادەوەرن،
لەبەر بادا،
کە شەوگاران
کڕێوەیەک دەزریکێنێ و
هاودەنگ تاقە لە دنیادا
خۆ من چرام تا بەیانی هەر دەسووتێ،
بۆچی جارێک،
لە پەنجەرەی ڕۆشنام نادا؟

"عەبدوڵڵا پەشێو"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

بۆ ھەر کوێ ئەچم پێی خراپترم
ناسرەوێ دڵەی پڕ لە ئاگرم
نە لە ناو گوڵــزار،
نە لای خزم و یار،
نە لە دەشت و شار،
ئۆقرە ناگرم
لە دەست شار ھەڵدێم،
ئەچمە ناو گوڵزار ...
لەوێش ھەڵناکەم،
دێمەوە ناو شار ...
وەک ئارام نەماو،
دڵ و پێ سووتاو،
خانەی خەو ڕووخاو
لە دنیا بێزار ...
کە بە تێکەڵ بوون وەھا بێزارم،
بۆچ بەتەنیایی پەشێوە کارم؟
بۆ وەک ڕەنجەڕۆم،
وەڕەس بووم لە خۆم،
بۆ ھەر کوێ ئەڕۆم،
دڵ بێ قەرارم؟

"هــەردی"
 
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

جاروبار پرچت،
بە تاوێک باران،
بە ڕەشەبایێ
وا تێک دەچڕژێ،
وا ئاڵۆز دەبێ،
دەڵێم تا ماوە، ئیتر دانایێ
کەچی ئێواران،
کە هەر من و تۆین،
بە چاولێکنانێ، هەڵدەڕژێ و دادێ
دیسان وەک جاران،
دابین دەبێت و
لە بەری دەست و هەناسەم ڕادێ

"پەشێو"
 
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

فۆلکلۆر
ئاوازی یار غەزال
بەدەنگی مامۆستا: شوکری خەیات

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ماڵی دڵ شێوێ لە بۆ خاسیەتی ئاوی حەیات
ئارەزووی ماچی دەم و تەقبیلی لام و بێیەتی

"ناری"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"لاورا" ئەڵێ:
ئەم گژه بای سیاسەته،
وەختێ که دێت،
ڕووحی شێعر ئەژاکێنێ
شەونمیان وشک ئەکاتەوه
لاورا ئەڵێ، ئەو شێعرانەت
ماڵیان پڕ کردووم له دووکەڵ
له بۆکڕۆزی غەریبی
له بۆنی گۆگردی خوێن و
له ناڵەناڵی سێداره و
له تەمتوومانی تەنیایی
ئەو شێعرانەت،
سووتوو له سەر کورسییەکەم و
جلەکانم و چەرچەفی پاکم جێ دێڵن
له سەر مافووری هۆڵەکەم
جێ پێی خوێناوی جێ دێڵن
لەگەڵ خۆیان،
قوڕ و لیتەی کۆچ و کۆچ ڕەو
دەهێننه ناو داڵانمەوه
چیبکەم لاورا ...
سیاسەت لای ئێمه لاورا،
له دەسرازەی ناو بێشکەوه تاکوو کفن
له لەشمانەوه ئاڵاوه، لاورا ...

"شێرکۆ بێکەس"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

با زەریا بۆخۆی هیچ نەڵێ،
وردەشەپۆلێکی بەسه
له دوا ئاویلکەی کۆچیدا،
دەم به زەرده،
بێته قسه

"شێرکۆ بێکەس"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫
خۆشەویستم،
کە ژوورەکەم جێ ئەهێڵیت
تیشکی خۆر لە ژوورەکەما،
بوخچەی خۆی ئەپێچێتەوە
میلی ساعەت،
خولی لە یاد ئەچێتەوە
کە ژوورەکەم جێئەهێڵیت،
لە لام ئەڕۆی،
چوار دەورم وەک دارە مەیتێ
هەستی سڕم ئەگرێتە خۆی
لە پەنجەرە و دەرگاکەوە
بۆ بینم دێ دەستی زریان
کتێبخانەی بچکۆلانەم،
دیوارەکان،
هەموو یەک یەک دێنە گریان
لەگەڵ منا دێنە گریان
خۆشەویستم،
دنیا ساردە،
ئاو شەختەیە،
دڵی تەنیام هەڵپەیەتی،
بۆ لێوێکی گەرم گەرم
گەرم وەکوو پشکۆی پەتی
چ ڕوو ئەدا با ڕوو بدا
دڵنیا بە، جێم مەهێڵە
باوەشی من بەهەشتێکە،
ئەتپارێزێ لە ڕەهێڵه
جێم مەهێلە،
درەنگ نییە،
با نیگای چاو دڵنیا بێ
ئێستا خۆرت بۆ ڕائەگرم،
ناهێڵم وا زوو ئاوابێ ...

"عەبدوڵڵا پەشێو"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەی تەکیەنشین، شێخی به سـۆره و تـۆره
پێت وا نەبێ هــەر مـەستییه، کــارم زۆره
من خوێنی ترێ دەمژم و تۆ خوێنی هەژار
جــوابم دەرەوه کێیه پـتر خــوێن خـۆره؟

"هەژار، له چوارینەکانی خەییام"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

چاو،
بۆیە پڕە لە ڕووناکی
تا هەڵفڕینی پەپوولە ببینێت
نەک هەڵواسینی سێداره
دەست،
بۆ کێشانی تابلۆیە
نەک چاندنی مین
دەم،
بۆ ماچ خولقاوە
نەک بۆ گوتاری هەینی

"قوباد جەلیزاده"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کەوێڵێکی داوێنی چیا،
ترپەترپی بە ئاستەمی
نمەی باران،
ئاگردانێک،
قرچوهۆڕی چیلکە و داران
تاقچکەیەکی پڕ کتێب،
زارۆیەکی خەپەتۆلەی ئاگرپارە
ئازیزیکی زەردئەسمەری،
کەزی و بسک تا کەمەری،
گوێ بە گوارە ...
ملەقوتەی تەنکە خەمێک
هاژەهاژی لە دوورەوەی لێڕێک
چەمێک ...
کترییەک چای بە دووکەڵی چڕ
دەمکراو،
کۆتکەدۆیەکی کوندەڵان،
دووسێ نانی گەرمی تیری،
یەک بەرچنەی پڕ هەنار و
ترێی بۆنخۆشی ڕەشمیری

"عەبدوڵڵا پەشێو"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ناتوانم نا، نزیکت بم
ئەم ھەناسەت،
تەنوورێکی قانگ دراوە،
دەمخنکێنێ ...
خۆشم دەوێی، لێشت تووڕەم
خۆشەویستیم دەریایەکە،
تووڕەییم: دڵۆپ
زۆرجار دڵۆپ،
ئەم دەریایە ھەڵدەلووشێ ...

"مارف ئاغایی"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

باڵندەیەک بووم شەکەت و تەنیا
باڵێکم کۆچ بوو، باڵێک ڕاپەڕین
نەمردم جارێک گەیشتمە قۆناخ
دوای هەزاران جار کەوتن و فڕین،
باڵێکم دا بەم، باڵێکم دا بەو
دوای سەفەری دوور،
بردمییەوە خەو
بەیانی هەڵسام،
دەست شەتەکدراو
پێ شەتەکدراو
دەم شەتەکدراو
بە زیندوویەتی، ئاوەڕووتکراو
چەمی ئومێدم، بوو بە ئاوەڕۆ
ئاڵای شەکاوەم، بوو بە دوو پەڕۆ

"پەشێو"
 
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئێمە مەلین،
بە قەفەسەوە ھەڵدەفڕین
مرۆڤین و،
بە زەنجیرەوە ڕێ دەبڕین
شاعیرین و،
بە چەکەوە گوڵ دەنووسین
شەڕ نەیهێشتووە،
بە لاوی دڵداری بکەین.
ڕەنگە لە سەردەمی پیری،
لە پیرێژنێکی جیرانمان،
ماچێکی حەرام بڕفێنین
گولـلە نەیهێشتووە،
چریکەی بولبولێکمان گوێ لێ ببێ
ڕەنگە لە ئاگربەستێکدا،
بۆ نەواری دەنگی بولبولێک،
گوێ هەڵبخەین
دووکەڵ نەیهێشتووە،
گوڵ بۆن کەین
ڕەنگە بەناچاری،
عەتر بەسەر گوڵە نایلۆنییەکاندا
بپژێنین...

"مارف ئاغایی"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گەر بارانی بیرەوەریی رابردووی دوور
لە پێدەشتی ویشکەڵانی،
دڵی تینووما نەبارێ،
ڕەگی داری خەو سیس دەبێ و
بەری خەون،
ناگرێتە خۆی
تۆ ئەو هەورە خەیاڵینەی،
شووشەی تیژی هیچ سنوورێ،
ناتوانێ زامدارت بکا
من مرۆڤم و
ناشتوانم،
لەم سنوورە لۆکەییەش دەرباز ببم

"مارف ئاغایی"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژێک ڕێوییەک به مناڵەکەی گوت: رۆڵه، دەتوانی له هەموو ئەو باخانه ترێ بخۆی، جگه لەو باخەی که هی مەلای گونده، تەنانەت ئەگەر زۆریش برسی بووی، ترێی ئەو باخه مەخۆ.
مناڵی ڕێوی گوتی: بۆ؟ مەگەر ترێی ئەو باخه ژاراوییه؟
ڕێوی جوابی داوه: نا رۆڵه گیان، ئەگەر مەلا بزانێ که ئێمه له ترێی باخی ئەومان خواردووه، فەتوا دەدا که گۆشتی ڕێوی حەڵاڵه و نەسل و تۆرەمەمان له ناو دەبا. هەرگیز دەگەڵ ئەو کۆمەڵه مرۆڤه که هێزی خۆیان له نەفامی و نەزانی خەڵک وەردەگرن، خۆت تووشی کێشه مەکه.

"عوبەید زاکانی"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

پاڵەوانی ئەشق و ئاواز و ئەوین
سۆزی دەم کانی، شەپۆلی پڕ لە ژین

تۆ هەوێنی خۆشەویستی بێ گومان
ئەشقی تۆ پیرۆزە هەر وەک نیشتمان

نیشتمانی خۆشەویستی و هەستمی
شادەمار و هاندەری هەڵبەستمی

کاتی تەنیایی لە گەڵما دێیتە گۆ
خەمڕەوێنێکی بەڕاستیمی ئەتۆ

هەرچی ئازارە لە دڵما دێتە دەر
مەرهەم و هەتوانی زامی و چارەسەر

پێوەری جوانیت نییە شێعرم گوڵم
کاڵ و کرچ و توێکڵی بێ کاکڵم

توێکڵێکی هەڵگری کاکڵ نەبێ
دڵڕەشی تام تاڵی نێو پووچەڵ دەبێ

دەستەواژە وگوڵوشەم چەپک و دەنک
وەک کراسە تۆڕەکەی بەر تۆ تەنک

ناسک و تەڕتەڕ وەکوو دوو لێوی تۆ
وەک ترووسکەی چاوی دڵ ئەنگێوی تۆ

واژەکانم دەس بەتاڵن دەس بە تاڵ
دەرخەری جوانیت لە لام بۆتە مەحاڵ

ئەو دەمەی ئاوێنە بۆت دەشنێتەوە
ئاشقیی ئەمنت وەبیر دێنێتەوە

مێزی ئاوێنە دەکەیتە گۆڕەپان
دیقە دیقەم پێدەکا، ئاوێنە گیان

هەر دەمەی جۆرێکی خۆ بۆ بادەدەی
تیف تیفەی بسک و مل و گۆنا دەدەی

ئەودەمەی پشتوێن دەگاتە شوێنی خۆی
وەک هەوێردەی مەنگی نێو شێوەرد دەڕۆی

بۆنی دەشتی گوڵ دەدا سنگ و بەرۆت
ئاشقان پەلکێش دەکەی به جوانی خۆت

ئەو دەمەی شارێکە چاو و چاوەڕێت
لێم دەهاڵۆزێ بە دووتا شێعری شێت

لێمی دەستێنی شعوور و هەست و هۆش
مەست دەبم، مەستێکی شێتی بادە نۆش

لێم مەپرسە خەون و ڕاستی حاڵی خۆم
من زمانم پێنەماوە،لاڵی تـــــــــــــــــــــۆم

لوقمان پیربادینی‌    ١٣٩٩/١٢/٨

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал