ْ🌿💫
هەڵوەدای دوو موڵکی عیشقم
یەک وڵات یەک چاوی تۆ
سەر لەپێناو نیشتمانە و
دڵ بەشوێن هەنگاوی تۆ
"خاڵە قازی"
@hoday_sher
🌿💫
کچی بەیان
من ئەڵێم: پەپوولەیەک فڕی بە باڵی سەوز و سوورەوە
من ئەڵێم: گوڵێ بە دەم شنەی شەماڵەوە بزەی بزووت
تۆ ئەڵێی: چ بوو پەپوولەیەک فڕی
یانە سوورەگوڵ، زەردە کەوتە لێوی ناسکی
من ئەلێم: هەتا هەتایە دەوری جوانییە
ئەمڕۆ گەر هەتاو کەسیرەیە نەماوە ئاگر و گڕی
مێرگی ئاسمان بە سووتمانی هەوری لۆکەیی نەزۆک
پڕ لە خاڵ و قۆپەنە
جەنگەڵێ کە جێژوانی پۆلەپۆڕی باڕییە
جێگەمۆلێ کەمتیار و گورگ و رێوییە
شۆڕەبی کە بۆتە داری چاکی بێ نەشە و شنە
زەلکە گەر تەیاری تیر و قۆشەنە.
خۆشەویستەکەم
لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە
چاوی من لە دیمەنی کچی بەیانییە
لە حەنجەرەی زەمانەوە
گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزە وردەکانی کانییه.
باسی شەو مەکە، نەشایەری شەوم
باسی خەو مەکە لە لای هومێدیەکەوە فێرە سەر ڕەوم
بەو دەمەت کە بۆنی سەد بەهاری لێوە دێ؛
بۆنی دەشتی بەختیاری باوەشی چیای بە دەستی با
بە گوڵ چناوی، لێوە دێ
بۆنی سەر سەکۆی بە گاگڵی، بە ئاوپژاوی، لێوە دێ
پێم مەڵێ کە داکەوم
پێم مەڵێ کە ئاڵی زاڵی شەو، چاوی بێ خەوی چڕە
پێم مەڵێ نەهاتنەوە ئەوەی کە چوون
مەگری بۆ خەساری بێ گەڕانەوە
ڕێگەمان دوور و سەخت و قاقڕە.
خۆشەویستەکەم
ئێمە نوێنەری خەباتی ڕۆژهەڵات
ڕۆژهەڵاتی سووری ئاگرین
فێر نەبووین بەزین و دابەزین
ڕانەهاتووە
چاوی قارەمانی کورد،
بە شەونمی گرین.
خۆشەویستەکەم
لە پەنجەرەی نیوەتاکی بوومەلێڵەوە
چاوی من لە دیمەنی کچی بەیانییە،
لە حەنجەرەی زەمانەوە
گوێم لە زەمزەمەی زوڵاڵی خیزەوردەکانی کانییە.
"سوارە ئیلخانی زادە"
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ئیمشەو هەم دیسان دەروون پڕ خەمەن
ئەساسەی ماتەم جە لامان جەمەن
نە تاو دووری دڵ بێ قەرارەن
بینایی دیدەم جە خەفەت تارەن
شریخە و گرمەی هەور دووری دۆس
وەفەنا بەردەن مەغز و رەگ و پۆس
شەرارەی گرپەی نار مەهجووری
کەردەن وە غوبار کۆگای سەبووری
نە تاقەت مەندەن نە تۆی دەروون دا
نە"لەیلێ"مدیۆ وەلای مەجنوون دا
یا خوا مەردنی ، بۆ وە میهمانم
ئیتر نەوینوون دووری یارانم
بەڵکم خەلاسیم نەدەس دووریم بۆ
بەو زووخ زامان نەشوون وە گڵکۆ
"مامۆستا مەولەوی"
@hoday_sher
🌿💫
هەر شتێک بە گەرمی بسوتێت دەبێتە خۆڵەمێش، جگە لە هەستەکان بە ساردی دەسووتێن تا بەتەواوی ون دەبن و هیچ ئاسەوارێکیان نامێنێت..
"مەحموود دەروێش"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
بەپیری خاک، مشتێ خاکی
بە گشت گەنجی دونیا نادەم
شنە و کزەی شەماڵێکی
بە گشت دوورگەی دونیا نادەم.!
"ئیسماعیل خورماڵی"
@hoday_sher
🌿💫
گوڵی سوور
ئەی کچی نەورۆز
ئەرێ کام دەس لە باغی ژین
لەبۆ یەک دەفعە بۆن کردن بە
ناکامی ئەتۆی هێنا!؟
"دڵدار"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
کچە کوردێکی نەشمیل و لەباری
بەوەی نییە ماوەیێکە چوویە شاری
ئەگەر پێت خۆشە هەروا بتپەرستم
نەکەی لادەی لە دابی کوردەواری
"مامۆستا هێمن"
@hoday_sher
🌿💫
قارەمانی ژیانی خۆمان بین.
هەموو ڕۆژێ، بیری لەو خۆزگە و ئاواتانەی دەکردەوە کە هیچیان لە ژیانیدا نەهاتنە دی. زۆر چاوەڕوان بوو کە کوڕە دەوڵەمەندێک بێتە خوازبێنی. بەڵام لە بەر دەستکورتی بنەماڵەکەی لە گەڵ مامۆستایەکی قوتابخانە هاوسەرگیری کرد. باوانی(جهیزیە) کەم و کز. ڕۆژی زەماوەند، بارشایی و سوورانەش هەر هیچ.
ژیانی نۆماڵیان بە داهاتێکی مەمرەو مەژی دەست پێ کرد. جار بە جار کە خەیاڵ دەیبردەوە، دەبوو بە خاوەنی ماڵ وحاڵ و ڕێ و جێ. بەڵام کە وریا دەبووەوە: ماڵی چی؟ چارەوای تێدا غار بدەی بایی هەزار تمەن خەسار نادات.
ڕۆژێک مێردەکەی بەهەڵەداوان هاتەوە بۆ ماڵ. نامەیێکی بە دەستەوە بوو. وەزیری پەروەردە مامۆستایانی هەڵبژاردەی شاری بە خێزانی، بانگهێشت کردبوو. وای دەزانی ژنەکەی بەو نامە شاد دەبێت. کەچی خانم لووتی داژەند کە میوانی ئەوان کەی بۆ ئێمەمانان دەبێت؟ ئاخر بە کام جلوبەرگی ڕازاوە؟ کابرا وتی: ئافرەت دەبا هەرچۆن کە هاین، هەروەهاش بنوێنین. مرۆڤ دەبێ باوەڕی بە خۆی بێت، هەموو شتێ جلوبەرگ نیە. بەڵام ژنە هەر دەڵێی شینی تاقەبرای دەکا. پیاوەکە بڕێک پارەی سپی هەبوو کە داینابوو بۆ ڕۆژی ڕەش. بە ناچاری هەمووی بوو بە خەرجی جلوبەرگی خانم. بەڵام هەر گریان بەردەوام بوو. جلی جوان، بە بێ خشڵ و زێڕ و زیو؟ کابرا وتی: خانم لاسایی باز بە قاز ناکرێ. بۆ دوو کاتژمێر کەم بمانخەرە بەر جەڕپێچ. بەڵام ئەقڵی سووک، بارێکی گرانە، جا چ پیاو بێت و چ ژن. بە ناچاری چوونە ماڵی دوورەخزمێکی دەوڵەمەند. کەتمان ناکرێ، ئەو خاتوونە، ئەوەی زێڕ و زیوی هەبوو نایە بەردەمی کە بۆ خۆت هەڵبژێرە. لەو ناوە، ملوانکەیەکی ئەڵماسی بەرچاو کەوت، دەتگوت مەلایکە شۆردوویەتەوە. بەشەرمەوە وتی: دەتوانم ئەم ملوانکە هەڵگرم؟ خاتوون وتی هیچ کێشە نیە. بیبە و دوایی بیهێنەوە.
شەوی میوانی، خانم وەکوو بووک ڕازایەوە. خەڵکان دەیانپرسی ئەڕێ ئەو ژنە سەر بە کام خێڵی ئەم شارەیە؟ کە بوو بە بەزمی هەڵپەرکێ، تەنیا لەبەر ئەو مەبەستە کەوتە سەرچۆپی و پڕ بەدڵ خۆی نواند.
شەودرەنگان لەو پەڕی کەیف و دڵخۆشی گڕانەوە بۆ ماڵ. بەلام لە ناکاو زووخاوی دنیا ڕووخا بەسەریانا. ملوانکە نەمابوو. کابرا هەر ناوکی کەوت. هەتا شوێنی شایەکە گەڕایەوە، بەڵام ملوانکە نوقمی زەوی ببوو. جا گیان لە جێی سەختەو نایێتەدەر. دەبێ چ بکەن؟ زەرەرەو هاتووە. بە قەرز و فەرز لای پیاوێکی سوو خۆر توانیان دەقاودەق هاوشێوەی هەمان ملوانکە بکڕنەوەو بیدەنەوە بە خاوەنەکەی. بەڵام لە خراپ قۆپیەک(باتلاق) چەقیبوون. لە بەر قەرزداری لە ماڵە ئەعیانێک بوون بە ژێرماڵە. ژنە بوو بە جلشۆر و ئاوکێشی ماڵان. میردەکەی نیوەڕوان هەر لە قوتابخانە دەگەڕایەوە، هەتا ئێوارە لە دووکانی کابرا کاری دەکرد. قەرزەکە لە بەر سووەکەی دە ساڵی خایاند تا دوایی هات. بەڵام بە قەدەر سی ساڵ پیر ببوون.
ڕۆێک ژنە چوو بۆ بازار. چاوی بەو خزمە دوورەیان کەوت. لێی چووە پێشەوەو سەلامی لێکرد. لە پێشدا نەیناسی. کاتێ کە خۆی پێناساند، وتی ڕوڵە بۆ ئەوەندە پیر بووی؟ وتی: لەبەر ئێوە! خاتوون پێی سەیر بوو. وتی لەبەر من؟ بۆچی؟ سەر لە بەر هەموو بەسەرهاتەکەی بۆ گێڕاوە. خاتوون وتی هەی ماڵی باوانت بە قوڕ گیرێ. خۆ ئەو ملوانکە زڕ بوو(بدلی، ساختە).
مووپاسان/(سپیدە جعفرزادە)
خوێنەری هێژا؛
ئێمە بۆ خۆنواندن لە دایک نەبووین. ئەرکی ئینسانی و نرخی ژیان زۆر لەوە بەرزترە.
زۆر بنەماڵە لەبەر قسەی خەڵک و چاولەچاو بڕین، نەک دە ساڵ، بەڵکوو تەواووی ژیان لە خۆیان تاڵ دەکەن، بۆ ئەوشتانەی کە دوایی دەزانن بێبایەخ بوون.
ئەو هەژارانەی کە بە چاوی سووک بۆ خۆیان دەڕوانن، دەستکەوتی هەموو ڕەنجێکیان بۆ دەوڵەمەندانە.
جار وایە دەوڵەمەندان زۆر لەوەی کە هەن بەرزتر دەیانبینین. ئەوانیش تووشی زۆر کێشەن. نابێ باری ڕاستەقینەی ژیانی خۆمان لە گەڵ ڕواڵەتی ژیانی ئەوان هەڵسەنگێنین.
ئەو نووسەرە مەزنە زۆر وردبینانە پێمان دەڵێ: بۆ نەزان، جێی مەترسیە کە ملوانکەی ئەڵماس ببێتە تەوقی لەحنەت.
عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۳/۰۱/۰٦
@hoday_sher
🌿💫
كەسێك
كە خۆشت دەوێت پێی بڵێ:
چەند نزیكی لێی و چەند لەناو ژیانی تۆدا گرنگە و
چەند ڕازیت لێی.
لەبەر ئەوەی
كاتێك كە لە دەستتدا
ئیتر گرنگ نییە، چۆن بە دەنگی بەرز هاوار دەكەیت بۆی،
چونكە ئەو گوێی لێت نابێت.
"پاپلۆ نیرۆدا"
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ئازیز
نەکەی فرمێسکی ڕوون هەڵوەرێنی
بەسەر دڕکی دڕکەڵانی بەسەرهاتا
ئازیز
دنیا هەر خەم نییە،
لە ژیاندا
کاتی دڵخۆشی کەم نییە
کەوا بوو خۆشەویستەکەم
چاو لە چاوی کیژی هیوا مەترووکێنە
کۆشکی تاسە مەڕووخێنە
ئاسۆ ڕوونە،
شنەی شەوبا
موژدەی هەرمان و هەربوونە.
مامۆستا عەلی حەسەنیانی(هاوار)
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
دێم و هەڵدەمژم شنەی کوێستانی کورد
دێم و دەچمـه شەوڕنـی بێستانی کـورد
دێم و دەشکێنــم لـەوێ جامــی شـەڕاب
ماچــی شیــریــن نایەڵێ تامـی شـەڕاب
"هێمن مـوکریـانی"
@hoday_sher
🌿💫
ژیان بەختیارییەکە، کە دەیکەیتەوە پڕە لە ئازار، بەهەشتێکە لە ناوەوە لە کۆمەڵێک دۆزەخی بچوک بچوک دروستبووە
جوانییەکی بێمەودایە، لە کۆمەڵێک ناشرینی چنراوە!
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
من دەڵێم شاری دڵم...
مامۆستا موحەممەد ماملێ
@hoday_sher
🌿💫
ژن تاکە مەخلوقێکە دەتوانێت یان پیاو فێری فڕین بکات یا فڕینی لەبیر بەرێتەوە...
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
"میکاییل"
کیژەکان.....
سڵاو لە هەرچی کوردە
@hoday_sher
🌿💫
مەگەر عومرم لە بۆ وەسڵی بە با دەم
کە شانەی پەرچەمی بادی سەبا بوو
"ناری"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
شیرین
ئێمڕۆ دەبێ،
ھەموو ھەورە گەڕۆکەکان کۆ کەیەوە،
برووسکەیەک دەستەمۆ کەی.
زۆر لە مێژە ئەم وڵاتە بێبەھارە،
بەرگی سەوز ناکاتە بەر.
تەشی با دە،
برووسکەکەت
لە ڕانی ئاسمان بخشێنە و
ڕیزڕیز باران
وەک داوە بەنی بادراو
لە کەڵافی ئەم ھەورانە ببارێنە،
با کیژی تۆریاوی سروشت،
بۆ بەھاری ساڵی تازە،
بەرگی سەوز،
بۆ بەژنی ئەم خاکە بچنێ.
"مارف ئاغایی"
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
دونیا شانۆگەرییەکی گەورەیە، ناخۆشترین شت تێیدا ئەوەیە کەسانێک کاتێک شتێکیان لێت دەوێت، گرنگیت پێ دەدەن.
"بێرتراند راسل"
@hoday_sher