hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5322

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مانگی چارده،
تا نیوەشەو
چاوەڕوانی تەرمی تۆ بوو

من ترسی دوا رۆژم هەبوو،
گەورەیی تۆ
کوا به هیلال هەڵدەگیرێ؟

"مارف ئاغائی"


    @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەیانیانی هەینی،
بەدزیەوە بچۆرە سەر گۆڕی باوکت.
مردووەکان جوانیت ببینن،
بەو خەفەتە دەمرنەوە کە لە زەمەنی تۆدا نەژیاون !

"تەڵعەت تاهیر"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

زۆر خۆشە وڵاتی من
"سیپان خەلات"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وەرن لەو بەژنە بڕوانن
بەپێوە کیژی کورد دەمرێ
دە ئێوەش مەشخەڵێک هەڵ کەن
کە شاری ئێمە گڕ دەگرێ.
.
ببینن چۆن تەواری مە
شکۆی نێزە و چەقۆی دەشکاند
چ سەربەرز و چ ئازا بوو
لە زنجیردا چیای دەدواند.
.
لە بەر دەرگای هەموو ماڵێک
بووەتە پەیکەری وەستان
لە کۆڵانی هەموو شارێک
بووە هاواری ژێردەستان.
.
بزووت ئێستاکە ئەو خەڵکەی
دەمێک بوو بێ بزە و دەنگ بوو
چ گەش دەنوێنێ ئەو ئاسۆی
دەمێک بوو تار و بێڕەنگ بوو
.
سڵاو ئەی بەربەیانی گەش
بـمێنی ئەی ئومێدی سوور
هەڵۆ با بێن لە تۆ فێر بن
بە باڵی خوێن، فڕینی دوور

"ناسر حیسامی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"وتەی ناوداران"

با بژین!
خۆر لە ڕۆژێکدا دوو جار هەڵنایێ.
ئەم دونیا دواجارێکی نیە.

"ئەنتوان چێخۆف"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕێگاکەم دوورە
مامۆستا "حەسەن زیرەک"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هۆ باڵابەرز
بۆم ئەڕوانیت و نازانی
بۆچی ئاوا بێ پەروا
خۆم هاویشتە دەریای بێ ئارامی عەشقت
پرچم کرد بە سێبەری ڕۆژەکانی تۆ
شانم کرد بە کۆڵەکەی یاد؟
دڵم فەرشی سولەیمانەو
بە سەر شاخی هەرەبەرزی ئاواتێکا هەڵئەفڕم
نازانم کەی دێتە بەرهەم
ئاسمانی دڵداری و گومان بەجێ دێڵم
لەو ڕۆژەوە
ئەڕوانمە پێدەشتی تەنیایی خۆم و
گوڵجاری هەناسەی عەشقت
دوو چۆمی ڕەش
دوو گۆمی مەند ... ئەفسووناوی
ڕامئەکێشن
بە لاشانی شاخەکانا
دێمە خۆارێ
شەرشێتانە خۆم ئەدەمە
دەس زریانی خۆشەویستی و
ئەو چۆمانەی لە سەرتەوە
دەس پێ ئەکەن
هەتا ناخی بێ کۆتایی
چاوەڕوانیت باڵا ئەکەن.

"ژیلا حوسێنی"
قەڵای ڕاز

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مامۆستا ماملێ"
ساری گەلیم....

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کچێ چاوجوان!
ئەگەر دڵت بەردیش بایە
بە برژانگی چاوەکانم
هەر دەمکێڵا و
تۆوی ئەشق و خۆشەویستیم
تیادا دەڕوان!

ئەگەر دڵت دەریایەکی تووڕە بایە
شەوێ خۆمم تێیا دەخنکان
ئەگەر دڵت ماڵی دوژمنیش بوایە
جارێ تێیا دەبووم بە میوان!

ئەی من چ بکەم؟
دڵت قوللـەی بێدەرگایە
نە چۆلەکەی شیعرەکانم دەیگاتێ و
نە هیچ بایە

کچێ ئاخر تۆ بۆ نایەی بە بژۆڵەی
خەمباری چاو،
کەزیە و پرچت بۆ دابێنم
ماچی وەکوو شووشەگوڵاو
لێ پژێنم!

بە دەستی هەست
بیهۆنمەوە و بیکەم
بە جوانترین هەڵبەست
کچێ وەرە با سبەینێ کەس نەڵێ:
شاعیرێک بوو
هەموو وشە جوانەکانی جیهانی
کرد بە گۆرانی
بۆ نازدارێک خۆشی ئەویست
هەرچەن گەرم بۆی چڕی،
دڵی نازدار کەڕولاڵ بوو
دەنگی نەبیست.

کچێ وەرە با شار گشتی
نەیکەن بە قاو و نەڵێن:
شاعیرێک بوو کچێک کوشتی!

"لەتیف هەڵمەت
"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییە
لەت لەتم کەن، بمکوژن، هێشتا دەڵێم کوردم ئەمن.

"مامۆستا هێمن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کارێ کە غەم و دەردی فیراقت بە منی کرد
سەرما بە هەتیو، با بە دەواری شڕی ناکا!...

"شێخ ڕەزا"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لە مەیخانەی خەیاڵی شەوقی تۆ دا
بە نەشئەی یادی تۆ دڵ مەستە بێ مەی

"ناری"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لە کوێی ئەی نێونەمامی شەنگە باڵا
ڪە لێت جوانە ڪراسی ئاڵ و واڵا
لـەبـەر سۆزی ئـەوینت تاقەتم چوو
ده‌گەڵ مانـگێ دڵـم ڪەوتە سڪاڵا
ببـیسە ئـاهـی مـن ئـەمـڕۆ بـەیـانی
کە بۆم ناردی بەدەم گرفەی شەماڵا

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪاو

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مامۆستا محەممەدی ماملێ"


ئەو گۆرانییە بەو ناوانەوە دەناسرێ:
١- دەچمە سەری قەڵاتێ
٢- لەسەری زێڕین کێوی
٣- کیژی کوردی نازەنین
٤- ئای وەرە، گیان وەرە
٥- مەشمول مەشمول پەیدا بوون

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وەتەن گیان و سەر و ماڵم فیدای تۆ
وە گیانی من کەوێ دەرد و بەڵای تۆ

لە پێناوت دەنێم سەر تا بزانی
منم ڕۆڵێکی ئازا و باوەفای تۆ

لەبۆ پاراستن و حیفزی سنوورت
لەباتی ماژینۆ سینگم قەڵای تۆ

دەبێ من چۆن بژیم مەسروور و دڵشاد
کە دەتبینم لە دەس بێگانەدای تۆ

دەبێ کەی سەربەخۆ بی تۆ هەتا من
بە سەربەستی بکەم سەیر و سەفای تۆ

بە شینکە و گوڵ سەراسەر سوور و شینە
چ جوانە دیمەنی کێو و چیای تۆ

لەگەڵ تۆ بۆ نەجاتی نیشتمانت
دەدەن «هێمن» هەوڵ خوشک و برای تۆ


"هێمن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئۆخژن

ئەمین گەردیگلانی

ئەوە ڕازایەوە باخی ژینم
کەوتەوە گوڕ لەشەکەی بێ تینم
نەرمە بارانی ئەوین دابارا
غەوری سەر جامی هومێدم تارا
خۆری ژین، دای بە شەوی دڵڕەش دڕ
ماڵی چۆڵی لە سەفا کردم پڕ
هۆدەکەم بۆنی خەمی لێ نایە
ئێستە جێژوانی خەیاڵ و خوایە
شادی ڕووی کردە دڵی بێ وەقرەم
بێ ئەسەر ما کەسەر و داخ و خەم
خۆری حەز تاجی چیای هیوامە
پڕ ترووسکە و گەش و پڕ ئیلهامە
تاڵی تاراوە، ژیان شیرینە
پڕ لە ئاوات و هومێدی ژینە
دڵەکەم کەیلی حەز و ئاواتە
تازە داخ و خەفەتی لێ قاتە
ڕۆشنۆ بوو شەوی تار و لێڵم
ئۆقرە دەگرێتەوە ڕۆحی وێڵم
کاتێ شادم لە دڵم دوورە خەفەت
دێتە گوێم دەنگی تریقانەوەکەت
ئەو دەمەی زەردە لە لێوت دیارە
کۆچ دەکەن هەرچی خەم و ئازارە
بۆ شەوی ژینی مە تیشکی تاوی
ئەو "بەیانە"ی کە لە شەو ڕاساوی
گڕ لە جەرگی شەوی دڵڕەش بەردە
لادە پەردەی هەچی داخ و دەردە
بۆ بڕینی سەری شەو شمشێر بە!
وەک «قەدەمخێر» نەبەز و دڵشێر بە!
ئەی "بەیان"ی گەشی ئاسۆی هیوام
ئارەزووم زۆرە، دەروون پڕ داوام
ڕۆڵە ئاواتی دڵی پڕ لە سوێم
دەمهەوێ ئەوشۆ لە گەڵتا بدوێم
دەمەوێ ڕازی خەمت پێ بێژم
کوڵی دڵمت هەموو بۆ هەڵڕێژم
ڕۆڵە تۆ کیژی بەڵام وەک مەرد بە!
تێک شکێنی شەو و یاسای بەرد بە!
باوەڕی پووچ و غەڵەت سەرکوت کە
کۆنە زنجیری ستەم کوت‌کوت کە
ئەو خەمەی ژینی ڕەش و تاڵ کردی
کردی ڕیشاژۆ لە دڵما دەردی
ئافرەتی کورد هەموو دیلی دەردن
دیلی، بێ بیر و نەزانی کردن
کە برا و بابی دەڕێژن خوێنێ
کیژی بێچارەیە بۆ بەرخوێنێ
پیر و جوان، گەورە ـ بچووک، بەردیلی
باوەڕی پووچ و نەزانی و دیلی
داری گشت دەردێ لە سەریا دەشکێ
بۆ کەسی، ئەشکی بەزەیشی دەتکێ!
ئەی بەیانی گەشی ئاسۆی هیوام
ئارەزووم زۆرە دەروون پڕ داوام
باوەڕی پووچ و غەڵەت سەرکوت کە!
کۆنە زنجیری ستەم کوت‌کوت کە!
شەرمە کچ شەرم و ئەدا و ناز فێرە
«شێر چ نێر بێت و چ مێ هەر شێرە»
تۆش کچی کوردی وەکوو شێر وابە!
شێرەکچ بە و نەبەز و وریا بە!
وەکوو خۆر وابە ژیان بدوێنە
سەر لە ئاسۆگی کتێب دەربێنە
ئەو کەسەی فەرقی کچ و کوڕ دانێ
سووک و سەرشۆڕە لە لای یەزدانێ
بیکە ڕیسوا، چەپەڵە، نگریسە
چۆن دەڵێ ئافرەت ئەقڵ ناقیسە
بۆیە ناقیس بووە بیر و مێشکت
شاچەقۆی پیاوی دەدێرن کێشکت
ژینەکەت بۆیە شەوی بێ ڕۆژن
پیاو دڵ و مێشکی گەشت دەکورۆژن
پیاوی بێ ئاوەز و سووک و هەرزە
تۆی لە لا سووکە و خۆی لا بەرزە
هەردوو خوڵقاوی دەسی یەزدانن
لە ژیانا وەکوو یەک یەکسانن
تاکوو ژن زیزە لە ژینی شادی
هەڵی نەمژیوە شنەی ئازادی
ئەم دڵەم هەر دەبێ لانەی دەرد بێ
بیر و شێعرم دژی ڕەنگی زەرد بێ
ئەودەمە دێتە دی تاسە و کاوم
ژن بە ئازادی ببینێ چاوم

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

#کیژی_کورد


دەرکی داخستووە لەتۆ بابت
کەچی دەرکی نییە..،
دەرکە داخستن لەتۆ
دەرکی ئوومێد داخستنە.

داڕزینە ، مردنە ئاخر
تاکەی پێت بڵێن
نابێ بێتە دەر لە ماڵ
مافی ژیان کوا ئی ژنە.

کیژی خەڵکی بۆمبی ئەتۆمی
درووست کردوە و ئەتۆش..،
هەر دەزانی ناوی ئەستوێڵک و
دەرخۆنە و پنە.

ئەو بە ئاسمانا فڕی ، دونیا گەڕا
چووە بن بەعد.
دەک نەمێنم کاری ئێوەش..،
هەر لە ژوور دانیشتنە.



"مامۆستا هێمن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دنیا خامۆشە
وەرزێکی زەردە
ئەو گوڵەی کە تۆ بە دوایدا وێڵی
لە بۆسەکەیدا پەرژین کراوە
ئەم ڕێگە ئاخۆ
چەندە ڕێبواری، لە پێی خستووە؟
دێوی ڕێگری باخی ژین ئاخۆ
چەند پەتی مەرگی
بۆ ڕێبوارانی ئەوین ڕستووە؟

مامۆستا "جەلال مەلەکشا"
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دەمێک ساقی دەمت بێنە.....
مامۆستا "محەممەدی ماملێ"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

من زەوێکی وشک و کاتۆرم
تۆ چیایەکی سەوز و نەخشاوی
من بۆ قومێ ئاو شەقارشەقارم
تۆ دەیان کانی دەورەیان داوی...

"ئەمین گەردیگلانی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

یاد و بیرەوەری شاعیر و نووسەرێکی
ڕۆژهەڵاتی کوردستان
#ژیلا حوسێنی.


ژیلا حوسێنی شاعیر و نووسەرێکی گەورەی
ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو.
"ژیلا حوسێنی" لە بواری شێعر و ئەدەبی کوردیدا..، بە تایبەت شێعری نوێی #کوردی
بەرهەمەکانی خۆی پێشکێش کرد.
هەروەها #ژیلا حوسێنی بە یەکەم ژنێک
پێناسە دەکرێ
کە شێعری نوێی کوردی هۆنیبێتەوە...!


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گورانی زور خۆشی "کیژه جوانەکی شاری بۆکانی.."

"ڕەشید فەیزنژاد"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کوتی ماڵەکان لە نەبوونی دانیشتووەکانیاندا دەمرن؛
دواتر ئاماژەی بە دڵی خۆی کرد.


مەحموود دەروێش

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مرۆڤی کورد و بەرەی داهاتوو.

فیلمی ژیانی من(My life) بەسەرهاتی لاوێکی ئەمریکییە کە دەسکورتی بنەماڵەکەی بۆی دەبێتە شوورەیی، بۆیە زێد و مەڵبەندی خۆی بەرەو گەورە شاران بە جێ دێڵێ و ناوی خۆی دەگۆڕێ. تەنیا ئاواتیشی دەوڵەمەند بوونە.پاش ساڵانێک، ئێستا باری ژیانی گۆڕاوە. هاوسەرگیری کردوە و خێزانی دووگیانە. بەڵام درەنگ دەزانێ کە خۆی تووشیی شێرپەنجە بووە. بە وتەی دکتوران چەند مانگێ زیاتری نەماوە بە ڕووی دنیاوە. دەزانێ چاوی بەو منداڵەی ناکەوێ. کەچی لە دەروونەوە خۆی بە بەرپرس دەبینێ. بویە بڕیاردەدات وەکوو باوکێک ئەوەی زانیاری پێویستە بە پێی تەمەن،بە شێوازی ڤیدیۆ بۆی تۆمار بکات تا دواتر ئەو منداڵە خۆی چاوی لێ بکات. بەڵام قەیران لێرەوە دەس پێدەکا کە پێش بە هەموو کارێ، ئەبێ خۆی بەو منداڵە بناسێنێ. خۆی کێیە؟؟؟ مرۆڤێکی پڕ لە شەرمە لە ئەسڵی خۆی، نامۆ لە کۆمەڵگا، بێخەبەر لە ئەرکی ئینسان و مانای ژیان و... تەنانەت ناوەکەشی هی خۆی نیە. تازە زانیویە جگە لە پارە زۆر شتی تریش هەن کە گرنگن. ئەو پردی پێوەندی نێوان خۆی و ڕابردووی بە دەستی خۆی ڕووخاندوە. تێدەگات پشتکردن لە پێناسەکان، نەبۆتە هۆی چارەسەری دەردەکانی، بەڵکوو ئەوە هەر خودی دەردەکەیە... بۆیە لە گەڵ خێزانی دەگەڕێتەوە زێدی خۆی، بۆ سەردانی بنەماڵەی. ئەم گەڕانەوە بۆ ڕەگ و ڕیشە، زۆر شتی بۆ روون دەکاتەوە. تێدەگات ئەوەی کە ئەم لێی هەڵاتووە مانای ژیانە. باوکی ئەگەرچی نەدار بووە بەڵام ڕەنجدەر بووە. ئەگەرچی ماڵیان بچووک بووە بەڵام دایکی دڵاوا بووە... ئەرکی مرۆڤ تێکەڵ بوونە بە هەموو تاڵی و خۆشییەکانی کۆمەڵگا. سڕینەوەی ترس و قینە لە بوونی ڕاستەقینەی خۆی، ناساندنی بەرەی پێشووە بە بەرەی نوێ، هیوایە بە دواڕۆژ و..و..و.. لە مانای ژیان تێگەیشت ئەگەرچی درەنگ.
ئێستا چیرۆکی ئەو کابرای ئەمریکییە لە گەڵ باری ڕاستەقینەی کۆمەڵگای کوردیدا بەراوەرد بکەین: کوردی ئەم سەردەمە بە بیانووی جۆراوجۆر، لە شوناسی خۆی (زمان، خاک، مێژوو،هونەر و دیکەی پێناسەکانی) هەڵدێت. بە سەدان بلیمەتی گەلانی فارس و تورک و عەرب، بە ڕەچەڵەک کوردن کەچی پیان عارە هەر باسیشی بکەن. لە پاش مردنیان تازە دەزانین لە دایک بووی کوردستانن. دەڵێن زمان یەکم شوناسی هەر گەلێکە،دەی ئاخاوتنی ئێستای ئێمە لە سەدا چەندی کوردییە؟کاتێ  ئەو هەموو پارە خەرج دەکەین تا بەڵکوو منداڵمان فێری زمانی ئینگلیزی بێت، بەڵام پێمان وایە کات بە فێڕوودانە ئەگەر کەسێک بە خۆڕاییش فێری کوردی نووسینیان بکات، ئیتر قسەیێکمان ماوە بۆ بەرەی داهاتوو؟ نە چیرۆکی ڕەسەنی پێشوومان دەناسین نە ئەدەبی بەهێزی منداڵمان هەیە، ناودارانی خۆمان ناناسین و هەر کامە موریدی ناودارێکی بێگانەین، دەی چۆن ببین بە پردی نێوان دوو بەرە؟ ئەوەندە بیری پارەپەرەستی پەرەی سەندووە، هەرشتێک کە نەتوانین بیکەین بە پارە، لامان بێبایەخە. زمانی کوردی چۆن نانی لێ پەیدا نابێ، بۆیە وادەزانین بێکەڵکە (نەمر کامران عالی بەدرخان فەرمووی: کورد تا زمانەکەی لە نانی شەوی بۆی گرنگتر نەبێ هەر ئەمە حاڵ و ڕۆژیە).
ئەڵبەت جیاوازیشمان لە گەڵ کابرای نێو فیلمەکە زۆرە:برینی ئەو تاکەکەسیە بەڵام  برینی ئێمە گشتییە. ئەو لە گۆڕیشدا دڵنیایە کە منداڵەکەی بە زمانی خۆی پەروەردە دەبێ. هەموو کەلتوور و میراتی نەتەوەیی ئەو ئارشیڤ کراون، چی لە کەلتووری بوێت، لەبەردەستی دایە. مێدیا و زانستگەی بەهێزیان هەیە. کۆمەڵگاکەی دەرفەتی ناسینی هەموو گەورەکانی خۆی بۆی پێک دێنێ. بەلام منداڵی کورد چی؟ لە مێشکیدا  ڕابین هوود و زورۆ... دانشتوون. جێگا بۆ عەتاکەل و خولەپێزە و مامە ڕیشە نەماوە. بەکام کتێبخانە و بەکام سینەمای بەهێز؟(تازە هێندێ کەس هەر ئاوڕ لە کتێب و فیلمی کوردی نادەنەوە، نەوەک کوردبوونیان وە بیر بێنێتەوە). کورد سەد ئەوەندەی مێژووی ڕوون، میژووی شاراوەی هەیە.ئەوان زلهێزی عاڵەمن، کەچی  مێژووی چوارسەد ساڵەی خۆیان بە پێویست دەزانن بۆ مانەوە و گەشەکردنی بەرەی دواڕۆژیان، ئێمە بە ناو هەزاران ساڵ مێژوودا وەیلانین.
لە هەر خێڵ و بنەماڵەیێک و لە هەر قوتابخانەیێک چەندین ژن و پیاوی دڵسۆز هەن کە خۆبەخشانە، هەوڵدەدەن بۆ گواستنەوەی شوناسی کوردی بە بەرەی داهاتوو، بەڵام ئەو بارە قورسە تەنیا بەو چەن کەسە جێبەجێ نابێت.
بۆ چارەی ئەم دەرد،  ئەبێ ئەوەی کە لە دایک وباوکان سەبارەت بە زمان و کەلتوور و هونەر بۆمان ماوەتەوە، ئێمەش بە باشترین مێتود فێری منداڵانمانی بکەین. هەوڵێکی گشتی بۆ ئەوەی کوردی، کوردی نەزانی، شەرمن لە کورد بوون، لە خەو هەستێنین. بە داخەوە زۆریان فەوتان، کەم کەسیان وەکوو نەمر "ئەحمەد کایا" پاش ئەو هەموو دوور کەوتنە، گەڕابێتەوە سەر بنەڕەتی خۆی.
تێبینی:
My Life: Directed by Bruce Joel Rubin.1993.
عیسا ئەحمەدی.۱۴۰۲/۰۴/۱۳

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تاقانەخونچەکەی باخی ژیانم زیندووکەرەوەی ئاواتی بێ گیانم
ڕۆشنکەری ڕێگەی ژین و ...

"هومەر دزەیی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لە ڕۆژێکی هاویندا بوو؛
تاڵەکانی قژی کچێ،
بەستیانمەوە بەو دارەوە،
کە هەردووکمان لە سێبەریا دانیشتبووین.

بەستیانمەوە و گرێیاندام بە چڵەوە و بەلقەوە.
ویستم هەستم...گرتبوومیان.
ویستم تاڵەموو بپسێنم،
ئەو پسانمی و داینامەوە.
وەختێ سێبەر  بەجێی هێشتین،
وەختێ هەتاو هاتە سەرمان،
کە ئەو هەستاو وردەوردە دوور کەوتەوە،
من ئەوکاتە کرامەوە.

بەڵام هەر زوو،
زانیم دیلیم لەو قژەدا ئازادییە و
کرانەوە چۆڵم ئەکا و
دام ئەخات و پێوەم ئەدات.
زانیم وەختێ قژ ئەمگرێ و بەرم نادات،
من ئەو وەختە ئیتر فڕین و هەڵکشان،
بەرەو بەرزاییەکانی نێو عەشق و شێعر ئەمبات

"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کوڕ: بە باغچەی پاشادا ورد گەڕام
خوار و ژوور..
زەرد هەبوو، بۆم چنیت
چنگ نەکەوت گوڵی سوور!


م. گۆران
گوڵی خوێناوی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هیوای ژیان مامۆستا گۆران

ڕۆڵەی تاقانەم، هیوای ژیانم!
ئەستێرە گەشەی بەری بەیانم!
ڕۆژی نەورۆزی پرشنگ زێڕینم!
تریفەی سپیی مانگی هاوینم!
شنەی شەماڵی کەلی بەهارم!
لەرەی ئاونگی مێرگی ئاودارم!
جریوە و جووکەی شادیی هێلانەم!
شەوبۆی پەخشانی ئەم گشت هەردانەم!
خونچەی پشکووتووی باغی جوانیم!
ڕۆلەی شیرینم، ئەی گیانی گیانیم!
توخوا بەو جووتە چاوە شینانە،
ئاخر نیگاتە تێر بۆم بڕوانە!
با بە کڵۆڵی، بە ڕۆڵەڕۆیی،
کە دانیشتم کز، وەختی بێ تۆیی:
بە یادی دوو گۆم، دوو گۆمی بێ بن،
کە هۆگریان بوو ماسیی ڕۆحی من،
هۆن هۆن فرمێسکم بڕژێتە داوێن
فرمێسکی تا سەر جەرگ و دڵ تاوێن

هیوا! ئەو لێوەی بە زەردەخەنە،
گزنگی ڕۆژی گوڵانی منە،
بۆ زەردەخەنەی ئێستا تێ نازێ؟
بۆ لە ژێر هەوری مەرگا ئەلەرزێ؟
هەی هاوار، هەی داد هیوای شیرینم
گیان ئەدەی، ئەمریی، ئیتر ناتبینم!
ئیتر... ئاخ ئیتر... ناتبینم هەرگیز،
لە خەوا نەبێ، شەو شەوی پاییز
جار جار وەک بەرقی ئاو بۆ زۆر تینوو
دێیت و ناشکێنی تاسە و ئارەزوو!

سا بۆم بڕوانە تێر بەو چاوانە!
ڕۆڵە مردنە و فرمێسک بارانە!
هیوا ڕۆڵە ڕۆ، کۆرپەم ڕۆڵە ڕۆ!
ئەو کوڵمە ئاڵە نەرم و نۆڵە ڕۆ!
ئەو قژە زەردە، ئەو چاوانە ڕۆ!
ئەو نەغمەی «دایە» و «بابە» جوانە ڕۆ!
تا دەممان لە گۆ ئەکەوێ وەک تۆ:
هیوای دایە ڕۆ! هیوای بابە ڕۆ!

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ساقی

"زەکەریا عەبدوڵڵا"

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал