🌿💫
جێم مەهێڵه، درەنگ نییه
با نیگای چاو، دڵنیا بێ
ئێستا خۆر‌ت بۆ ڕائەگرم
ناهێڵم وا زوو ئاوابێ...!
عەبدوڵڵا پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
دنیا خامۆشە
وەرزێکی زەردە
ئەو گوڵەی کە تۆ بە دوایدا وێڵی
لە بۆسەکەیدا پەرژین کراوە
ئەم ڕێگە ئاخۆ
چەندە ڕێبواری، لە پێی خستووە؟
دێوی ڕێگری باخی ژین ئاخۆ
چەند پەتی مەرگی
بۆ ڕێبوارانی ئەوین ڕستووە؟
مامۆستا "جەلال مەلەکشا"
@hoday_sher
🌿💫
قەقبە، قەقبە، قەقبە، قەق!
شاخی بەرز و بەردی ڕەق،
جێگای چێڵە و جێگای بەق
قەقبە، قەقبە، قەقبە، قەق!
بەفری تازە و بەفری پار،
نابڕێ لە لووتکە و نزار:
نە پاییز و نە بەهار،
قەقبە، قەقبە، قەقبە، قەق!
بەربەڕۆچکەی ئەشکەوتم،
زستان جێگای سرەوتم،
مەڵبەندی چینە و ڕەوتم،
قەقبە، قەقبە، قەقبە، قەق!
ڕائەپەڕم بەربەیان،
هەڵئەکشێم بۆ لووتکەی جوان،
ئەخوێنم ڕوو لە ئاسمان:
قەقبە، قەقبە، قەقبە، قەق!
مەهی هەزار بە هەزار،
بە یەک گڤەی بەرەوخوار
ئەبڕم لە ترسی زۆردار
قەقبە، قەقبە، قەقبە، قەق!
«فجووق...» لە داڵی چاوزەق
«قغ...» لە ڕاوکەری دڵ ڕەق
لە تفەنگ و تەقەتەق
قەقبە، قەقبە، قەقبە، قەق!
گشت ئێوارە و گشت شەبەق،
شاخ پڕ ئەکەین چێڵ و بەق،
لە جیڕکە، جیڕ، قەق، قەق، قەق،
قەقبە، قەقبە، قەقبە، قەق!
"گۆران"
@hoday_sher
🌿💫
#جەژنی_قوربان
قوربان!قوربانەن، جەژنەن، شادیەن
دەس نە گەردەنەن، رۆی ئازادی یەن
هەی دەس بۆس دەس بۆس وەش نیگارانەن
خەیر؛ پا بۆس پا بۆس خاتر دارانەن
کۆن کوشتی و باردێی گوڵ جەمینانەن
هەی سەر، هەی ئەرواح دڵ خەمینانەن
هەرکەس گیان وە کەف پەی نیگارێوەن
هەریەک قوربانی وەفادارێوەن
سیوای سەودایی هەراسانە کەت
مەحرووم جە کەفتەی پای ئاسانە کەت
نە پەی چەم سورمەی گەرد پاڵاتەن
نە پەی گیان قوربان بەژن باڵاتەن
مەرد پەی "ئۆسا دەی"بێ درێغە کەت
بسم اللە تەکبیـر دەس بە تێغـە کەت
پەی قوربان کەردەی ناڵە نەی رەنگ بەی
چێش مبۆ ئەر بەی ؟ وەی پەی من ئەر نەی
سا تویچ من وەرە، وە قوربانی کە
من وە قوربانی رای رەببانی کە
ئەوسا تویچ پەی وێت خەیرێت کەردە بۆ
منیچ کەم تەر زووخ دەردم وەردە بۆ
مەعدوومی بەدبەخت نا تەمامەنی
راسەن بێ دەوڵەت خەیاڵ خامەنی
قوربانی مشیۆ جە عەیب بەری بۆ
فیدایی پەسەند رای دڵبەری بۆ
تۆ پا شکستەی بەرد هەردەی دەرد
چەم کۆر مەینەت، تەن زایف، رەنگ زەرد
خەیاڵێت کەردەن جە رووی نادانی
چ لایق وە تۆن روتبەی قوربانی
"مەولەوی کورد"
@hoday_sher
🌿💫
من و خەڵکی خۆمان بایی ئەوەنده و تا ئەندازەیەکی کوشنده سووتاوین که دۆزەخێکی دیکه به گوناهی بزانێت بمانسووتێنێت!
دوا شەوی دابەزینی عیسا
"شێرزاد حەسەن"
@hoday_sher
🌿💫
پرچت، پرچم
چاوت، چاوم
پەنجەت، پەنجەم
هێندەی ئەهریمەنی مردن حەز بکا تاسە و غەریبی یەکتر دەکەن
"فەرهاد پیرباڵ"
@hoday_sher
🌿💫
"کورته‌یه‌ک له ژیاننامه‌ی هونه‌رمه‌ند
مامۆستاے نەمـــر حەسەن زیرەڪ"
حه‌سه‌ن زیرەک هونه‌رمه‌ندی ناوداری کورد له ڕۆژی 1921/11/29ی زایینی به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ ١٣٠٠/٠٩/٠٨ی هه‌تاوی له گه‌ڕه‌کی سه‌رقه‌ڵا(حەوزەلارە)ی شاری بۆکان له دایک بووه.
ده‌سپێکی گۆرانی گوتنی له‌ژێر ته‌مه‌نی ده ساڵاندا و له‌گه‌ڵ عه‌به چاوه‌ش و حه‌مه حسێن چاوه‌ش، له شاییه‌کانی شار و گونده‌کانی دەورووبەر گۆرانی چڕیوه.
یه‌که‌م ده‌نگی له ڕادیۆی کوردی به‌غدا و بۆ ساڵی ١٩٥٣ دەگەڕێتەوە.
له ساڵی ١٩٥٨ له‌گه‌ڵ میدیا زه‌ندی ژیانی هاوسه‌ری پێک هێناوه.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا هاوکاری خۆی له‌گه‌ڵ ڕادیۆ ئێران به‌شی کوردی ده‌ست پێکردووه و به‌رهه‌مه‌کانی له تاران تۆمار کراون، زیاتر له گه‌ڵ ئامێری مامۆستایانێک وه‌ک، حسێن یاحه‌قی، حسێن که‌سایی، جه‌لیل شه‌هناز، جه‌هانگیر مه‌له‌ک، ئه‌حمه‌د عێبادی و به‌ڕێوبه‌ری موشیر هومایوون گۆرانییه‌کانی به‌رهه‌م هێناوه.
ساڵی ١٩٦٠ و ١٩٦١ له شاری سلێمانی له تیپی شانۆی هونه‌ره جوانه‌کان له‌گه‌ڵ سێوه خان و ڕه‌شۆڵ عه‌بدووڵڵا له شانۆنامه‌کانی - بووکی ژێر ده‌واری ڕه‌ش، خه‌سوو یان ئه‌ژدیها، ته‌ڕپیر- به‌شداری کردووه.
حه‌سه‌ن زیرەک دوای هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ میدیا زه‌ندی بێژه‌ری ده‌نگی کوردی ڕادیۆ تاران، بوو به خاوەنی دوو منداڵ به ناوه‌کانی، مه‌هتاب(ئاره‌زو) و مه‌هناز(ساکار) و چه‌ند گۆرانیشی بۆ وتوون.
حه‌سه‌ن زیرەک له ڕادیۆ تاران له‌لایه‌ن دوکتۆر شێخ عابید سراجه‌دینی و ده‌وڵه‌تی ئه‌و کات له کار مه‌نع کرا، حه‌سه‌ن زیره‌ک به دڵێکی خه‌مینه‌وه ڕووی له به‌غدا کرد، له‌وێ دوچاری کێشه بوو و ماوه‌یه‌ک به‌ند کرا و ئه‌شکه‌نجه درا، دوای ئازاد کردنی گه‌ڕاوه‌تەوه تاران و له‌وێش ساواک ده‌یگرێ و ئه‌شکه‌نجه ده‌کرێ و بیره‌وه‌ری ئه‌شکنجه‌ی به ده‌ست ساواک له نه‌وارێک به ده‌نگی خۆی تۆمار کراوه،
له ساڵه‌کانی ١٩٦٢تا ١٩٦٤ به‌رانبه‌ر به ١٣٤١ تا ١٣٤٣ له‌گه‌ڵ ڕادیۆ کرماشان هاوکاری کردووه و له‌و ماوه‌یه‌ش‌دا گۆرانی کرماشانی تۆمار کردووه، هونه‌رمه‌ند موجته‌با میرزاده له هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی ئۆرکێستری ڕادیۆ کرماشان ژه‌نیاری و دابه‌شکردنی موسیقای له ئه‌ستۆ بووه.
له ساڵی ١٩٦٧ به‌رانبه‌ر به ١٣٤٦ی هه‌تاوی له هۆتێلی سێ ئه‌ستێره‌که‌ی خۆی له سه‌قز گۆرانی گوتووه.
کۆی به‌رهه‌مه‌کانی حه‌سه‌ن زیرەک له ڕادیۆ کرماشان و تاران ده‌گاته هه‌زار گۆرانی و ڕۆژانه له به‌رنامه‌ی(ما و شنوندگان)بڵاو کراونه‌ته‌وه.
به گشتی حه‌سه‌ن زیره‌ک نزیک به ١٥٠٠ گۆرانی تۆمار کردووه و هه‌موو ئاهه‌نگی گۆرانییه‌کان و زیاتری شیعره‌کانی له خۆی بووه،
له ڕۆژی 1972/06/26 به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ ١٣٥١/٠٤/٠٥ی هه‌تاوی به هۆی ماوه‌یه‌ک نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی جه‌رگ له شاری بۆکان مالاوایی له زێد و نیشتمانی ده‌کات و له سه‌ر داوای خۆی له کێوی ناڵه‌شکێنه‌ی به‌رانبه‌ر شار، له خاکی وڵات و شاره‌که‌ی خۆی ئه‌سپه‌رده کرا و ئارامی گرت، به‌ڵام ده‌نگی، هونه‌ر و شیعری بۆ هه‌تاهه‌تایه له کلتوور و هونه‌ری کوردستان‌دا ده‌مێنێته‌وه و لە گوێچکەی هەموواندا دەزرنگێتەوە، یادیان به‌رز و ڕۆحیان شاد.
زیرەک زۆرت کرد، خزمەتی هونەر
ژیانت لە‌پێناو هونەر بردە‌سەر
باوەکوو لە ژین، نەحەسایەوە
پەژارەت زۆر دی، زۆر چەوسایەوە
ڕۆژگارت ساتێ بەبێ خەم نەبوو
بەڵام لە هونەر، هیچت کەم نەبوو
شیعر: "مەحزوون"
@hoday_sher
🌿💫
مناڵەکان،
سەنگەر سەنگەر چیاکان گەڕام
گوێم لێ بوو کۆمەڵێک قەوان،
له ناو سەنگەرێکی چۆلدا،
له پێشمەرگەی شەهید دەدوان ...
"پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
ئاواتی دووری
ئەی چاو! چەشنی بازی قەفەس هەڵوەری پەڕت
کوا باڵە تیژەکانی نیگای حوسنی دڵبەرت؟
کوانێ دوو چاوی مەست؟ کوانێ؟
کوانێ برۆی پەیوەست؟ کوانێ؟
هۆنراوەی مامۆستا "گۆران"
بە دەنگی "ڕەفیق چالاک"
@hoday_sher
🌿💫
به زیندوویی له گۆڕا بۆچی نامنێژی؟
قـەسەم بەم کۆت و زنجیره
به هـەرچی دیـل و یەخسیـرە
به تـــاوانم
به ئیـمــانم
به پەیمانم ...
به خوێنی پاکی ئەو کوردەی
له ڕێــی ئـــاواتـی کـــوژراوه
قـەسـەم بـەم ژینه شێـواوه
ئـەگــەر دەربێـنی ئێـسکانم ...
به وەڵلاهــی
به خاکـی پاکـی کــوردسـتان
ئەمن کــوردم
قەتیش ناڵێــم پەشیــمانم ...
"سواره ئیلخانیزادە"
@hoday_sher
🌿💫
لە دواییشدا تۆ ئەپرسی:
ئەی جێژوانی بێ ماچ لەچی ئەچێ؟
منیش دەڵێم:
لەو کەمانچە دانراوەی لە
سووچێک‌دا چاوەڕوانە و کەس نایژەنێ…!
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
کە ڕێک دەکوشم پەنجەی نەرم
لەشی سڕم دەبێ گەرم
نازی شۆخێکی نازەنین
دەمباتە بەهەشتی بەرین
بەڵام ژین هەر هەوەس نییە
جوانیش بەتەنێ بەس نییە.
"مامۆستا هێمن"
@hoday_sher
🌿💫
«کارێکی زۆر تایبەت و بێ‌وێنە لە مامۆستا حەسەن زیرەک بە بەشداری هونەرمەندانی ئورکێستری تاران»
نیمە چارە
مەقام: دە وەرە وەرە
مامۆستا "حەسەن زیرەک"
@hoday_sher
🌿💫
خاک و ئاڵا
ئاڵای بێ خاک
تەنیا لە سەر شانی با
دەشەکێتەوە
خاکی بێ ئاڵا
لە خوێن و خەون دا
دەپووکێتەوەْ
"فە‌رە‌یدوون ئە‌رشە‌دی"
@hoday_sher
🌿💫
سەردەشت زامێکی ساڕ‌ێژ نەکراو له سەر جەستەی نیشتمان.
7ی پووشپەڕ 36 هەمین ساڵیادی کیمیابارانی شاری سەردەشت.
شاری سەردەشت یەکەمین شاری قوربانی چەکی کیمیاییە لە جیهاندا.
@hoday_sher
🌿💫
کۆمەڵێک شیعری شاعیران بۆ #جەژن...
جه‌ژني قوربانه هه‌موو كه‌س عاده‌تي قورباني يه
ئه‌ي مني بێچاره چيبكه‌م ، كه‌ڵكي قوربانم نيه
#فه‌نایی
قوربان قوربانەن ، جەژنەن ، شادییەن
دەست نە گەردەنەن ، ڕووى ئازادییەن
#مەولەوى
ئه‌ڵێ جه‌ژنه هه‌موو عاله‌م خه‌ریكی به‌زم و ئاهه‌نگه
له خه‌ڵوه‌ت خانه‌یی خه‌مدا من نه‌بێ كه دڵم ته‌نگه
" ناتیق "
ڕۆژی جه‌ژنه، چاوه‌كانت جوانه جه‌ژنانــه‌م ئه وێ
من به هه‌ڵپه‌م، چاوه‌كانم، جامی پێوانه‌م ئه وێ
#شیخ حه‌سیب
موباره‌ك بادی جه‌ژنم لێ مه‌كه‌ن مــن كــه‌ی ئــه‌وه‌م جه‌ژنه
كه وه‌صڵم بۆ مویه‌سه‌ر بێ شه‌ویش بێ ئه‌و شه‌وه‌م جه‌ژنه
كه من قـامه‌ت خــــه‌میـده‌ی باری هیـجرانم له خــه‌ودا گه‌ر
ســه‌راپای بـه‌ژنی ئه‌و ســه‌رووه ببینم ئـه‌و خـه‌وه‌م جــه‌ژنه
#حه‌مدی ساحێبقڕان
له ئه‌سبابي فه‌ڕه‌ح ساڵۆنى به‌زمت پڕ ته‌داره‌ك بێ
شه‌وت هه‌ر ڕۆژ و ڕۆژت جه‌ژن و جه‌ژنت لێ موباره‌ك بێ
#بێخود
جه‌ژنی من گریانه ئه‌مڕۆ... میحنه‌ته جه‌ژنانه‌که‌م
به‌رگی من جه‌ور و جه‌فایه شیوه‌نه سه‌یرانه‌که‌م
#فایه‌ق بێكه‌س
ڕۆژی جـــەژنە چــــاوەکــانم مــــەوســــمی ئـــازادیە
بــــۆ بەڵا گــــەردانــی باڵات قـۆچی قــــوربانم وەرە
#تاهیربه‌گی جاف
له‌ئه‌م عیده به‌عیـــــدم من له دیداری ڕه‌فـــیقانم
خوا سا تۆ قه‌ریبم که‌ی له خوانی وه‌سڵی یارانم
له‌لایه عوشره‌ت و شــــادی له‌لایه گه‌ردن ئازادی
ئه‌من که‌وتوومه ناو داوی حه‌ریقی ناری هیجرانم
#حه‌ریق
جــــەژنانەی من رۆحــە كردوومــە بەقــــوربانت
تۆش ماچیك كەرەم فەرموو لەو سێوی زەنەخ دانت
#حه‌ریق
نه‌وه‌ك بمرم خۆری نێوانمان ئاوابێ
له ئێستاوه جه‌ژنت پیرۆز سه‌دجار گه‌ردنت ئازابێ
حه‌ژنه پیرۆزه‌ت لێ ئه‌كه‌م ناهڵیم كه‌س پێشم كه‌وێ
تا هه‌ست بكه‌یت كه‌سێ نیه له‌من زیاتر تۆی خۆش بوێ
دەر نەکەوتی بۆیە بەم جەژنە بەرۆژوو مامەوە
جەژنی من جەژنانەی تۆبێ بەماڵ و جانەوە
تۆخودا ڕەحمت ببێ بەسیە ئــیتر بنوێنە رووت
ئینتیزاری مانگە "حەمدی" بۆیە بەم سەربانەوە
#حەمدی
که دادی یه‌ئسی خۆمم برده لا، ئه‌م عـارفه توند بوو
وتی: ئاخر سبه‌ینێ جه‌ژنه، خوێنی تۆ له پێ ده‌گرم
"مەحوی"
@hoday_sher
هاوڕێیانی خۆشەویست
هەروەک ئاگادارن شەوی ڕابردوو بازارچەی ئەمین و هیدایەتیی نەغەدە له ئاگردا سووتاوە و زیانێکی زۆر بەر کاسبکارانی ئەو دوو بازارە کەوتووە بەجۆرێک که پێشبینییه سەرەتایییەکان زیانی ئەو ئاگرەیان سەد میلیارد تمەن خەمڵاندووە.
بەم هۆیەوە هاوشاریان و بازاڕیانی نەغەدە به چاوەدێری خێرخوازان و متمانەپێکراوانی شار کەمپەینێکیان بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی به زیانبەرکەوتوان ڕێک خستووە که له خوارەوە ژماره کارتەکه دادەندرێ.
ئێمەش داواکارین کوردستانییانی هێژا به هانای کاسبکارانی نەغەدەوە بێن و شان‌بەشانی یەکتر به یەکگرتوویی سەرلەنوێ بتوانین ئەم دوو بازاڕە نۆژەن بکەینەوە.
بۆ ئاگاداری هەموو خەڵک و لایەنەکان، ئەم ژمارە کارته تەنیا ڕێگای ناردنی یارمەتییەکان بۆ ئاگری نەغەدەیه که کۆمەڵێک چالاک و خێرخوازی متمانەپێکراو ئەرکی کارەکانیان لە ئەستۆ گرتووە.
ژمارە کارت:
6037997950317181
به ناوی (حوادث آتش سوزی بازارچه امین و هدایت نقده)
✔️کتێبخانەی کوردیکا
🆔 @kurdica
🌿💫
بۆ ئازادیم دەگەڕێم و
دەستەکانم بە جەستەت بێ‌دار دەبنەوە؛
تۆ جەوهەری شتەکانیت
فەزای خەون و خەڵوەتی گیان
جەستەت گوڵووکی ڕووناکی گرتووە
دەستەکانت داهاتوویان وەک ئاوێنە بەرامبەرم ڕاگرتووە
ڕووناکیت
قیبلەی ئەبەدیمە
بەندبوونم لە تۆدا ئازادیمە...
"ڕەفیق سابیر"
@hoday_sher
🌿💫
به بۆنەی رۆژی ۴‌ی مانگی پووشپه‌ر، ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا «حەسەن زیرەک» هونەرمەندی مەزنی کوردستان، گۆرانی «داینێ تۆ داینێ» به‌رهه‌مێکی جوان و شاکارێکی بێ هاوتای هونه‌ری، له ئاوازدانان، هۆنراوە، چڕین و ده‌نگبێژیی مامۆستا #حەسەن_زیرەک به هاوکاری ئۆرکێسترای مۆسیقای رادیۆ کوردیی کرماشان به سه‌رپه‌رشتیاری مامۆستا «سه‌یدمحه‌مه‌د عه‌بدولسه‌مه‌دی» موزیکزانی ناوداری کورد و ژه‌نیاری ئامێری کلارینێت و هونه‌ری ژه‌نیاریی ڤیۆلۆن به په‌نجه زێڕینه‌کانی مامۆستا «سه‌یدموجته‌با میرزاده» بلیمه‌تی مۆسیقای کوردستان و ئێران که له ساڵی 1339ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 1960ی زایینی تۆمار کراوە، پێشکەشی هۆگرانی هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقای ره‌سه‌نی کوردی ده‌کرێت.
@hoday_sher
🌿💫
لالە دەڕوێ، شنە دەشنێ، بەهاریش دێ
دنیا خۆشە بۆ ئەوانەی خەم نەیکوشتوون
"مامۆستا هێدی"
@hoday_sher
🌿💫
ئەگەر ئەم جارە بێمەوە
لە گۆی مەمکی هەر کانییەک
قومەئاوێک دەخۆمەوە
گشتیان دەکەم بە دایکی خۆم
لە هەر ئەشکەوتێکا شەوێک
سەر بە گاشەبەردێ دەکەم
گشتیان دەکەم بە لانکی خۆم
ئەگەر ئەم جارە بێمەوە
زمانی گڕ دەهێنمەوە بۆ لاڵەکان
شاپەڕی گڕ دەهێنمەوە
بۆ فڕندە بێباڵەکان
ئەگەر ئەم جارە بێمەوە
نایەڵم لاوان گوڵ بچنن
بۆ گوڵدانی مردووی سەر مێز
فێریان دەکەم
کە چوونە ژوان
لە بەرۆکی کچانی دەن
پێش ئەوەی بیانگرنە ئامێز
ئەگەر ئەم جارە بێمەوە
"عەبدوڵڵا پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
"مامۆستا ناسر ڕەزازی"
"مامۆستا نەجمە غوڵامی"
گــــــۆرانــی
باران بارانە
مەقام: خاکی کووچەی یارەکەم...
@hoday_sher
🌿💫
چەند حەزم لە سەفەرە!
بۆ سەرزەمینێک
كە گیتارێک حاكمی بێت و
عەشق دیواری نەبێت و
ئارەزووش سنوور..!
"نزار قەبانی"
@hoday_sher