hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5322

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هۆ وڵاتی پڕ جەخار

| هۆ وڵاتی پڕ جەخار و پڕ خەم و گوللـەباران
تێپەڕە لەم مێحنەتە سەر کەوە بۆ سەر کۆساران

شەوی دەیجوورە ئەم ساتە دەسا وەرچەرخێ زەمان
کورد کڵۆڵە و بێ‌پەنایه ناڵەی دەگاتە ئاسمان


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

پێم خۆشە نەمرم ببینم هەتاو
هەوری ڕەش لاچێ وەدەرکەوێ ساو


مامۆستا حوسێن حەیدەرپوور(هومێد)

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

" ئەی ئومێد!
هیچ شتێک وەک تۆ فریوی نەداین..."

"بەختیار عەلی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هیچکەسێ لە پڕێ نەبووە بە کوڕێ.

لە ناخی هەر کوردێکی دڵسۆز حەسرەتێک هەیە بۆ گەورەکانی ڕابردوومان، کە بۆچی ئەو ئەستێرە گەشانەی ئاسمانی نیشتمان، ئێستە بێ میراتگر و جێگەدارن؟
گەرچی دڵنیام کوردستان هەر ئێستاش گەورە پیاو و شێرە ژنی لێیە و ئەو ئاسمانە بێ ئەستێرە نیە، بەڵام بە داخەوە کەلێنەکانیش زۆر بەرچاون.
لێرە دا ئاماژە بە چەندین هۆکار دەکەین کە ئەو کەلێنانەیان بەدی هێنا:
ئێمە کاتێ سەیری ژیان و ئاسەواری کەڵە پیاوێک وەکوو مامۆستا هەژار دەکەین، بۆمان دەردەکەوێ، ئەو پیاوە زۆر بەسەر زمان و ئەدەبی کوردیدا زاڵ بووە. زۆر شارەزای ئەدەبی عەرەب بووە، هەر لە "امرالقیس"  بگرە هەتا "جبران خلیل". گەلێک ئاشنای ئەدەبی هەزار ساڵەی فارسی بووە، لە خەیامەوە هەتا خانلەری. شاکارە ئەدەبیەکانی ماکسیم گورکی، شکسپیر، ویکتور هۆگۆ، مارک تواین، بالزاک و... بە وردی خوێندۆتەوە. واتە  شارەزای ئەدەبیاتی پێش لە خۆی بووە، هەم کوردی و هەم بێگانە. کەچی ئەمڕۆ شاعێرمان هەیە لە ئەدەبی کلاسیکی کوردی بێخەبەرە.
نەمران ماملێ و زیرەک بە باشی ئاگاداری ئاسەواری هونەریی سەعید ئاغای جزیری، مەلا عوسمانی موسڵی، مەلا کەریمی سابڵاغی و.. بوون و ناسیاری موسیقای ئەرمەنی و ئازەری و فارسی و عەرەبیش. کەچی هونەرمەندی ئەمڕۆکەمان هونەری کوردی پێش خۆشیان باش ناناسن، چ بگاتە هونەری بێگانە.
مامۆستا قانع بە مەلایی و وردەواڵە فرۆشی و ئاشەوانی و ... بە شار و دێی کوردستاندا گەڕاوە و خۆی تێکەڵ بە ژان و ژیانی ئەو خەڵکە کردووە، هەتا خۆی بووە بە زمانحاڵی چەوساوەکان، بۆیە شێعری وە بەر دڵان کەوتوە و لە بەریان کردوە. ئێستا ڕووناکبیرمان خۆی لە خەڵک جیاواز دەزانێ. عارف جزیری پاش هەڵاتن لە دوو حوکمی ئیعدام، بە ناوی سونەتکار (دەلاک)ەوە دێ بەدێی باشوور گەڕاوە بە دووی گۆرانی و مەقاماتی کوردیدا. ئێستا گەڕان و لێکۆڵینەوە و پشکنین بەو مانا، مانای نەماوە. ڕووناکبیرمان چاوەڕوانی بیر و بەرهەمی حازر و ئامادەیە (هەر وەکۆ خواردەمەنیە فەست فوودەکان) کە لە لایەن بێگانە بۆمان دێت، واتە سەرچاوەی بیرمان کوردی نیە.
پێشتر گەورەکان بە شانازیەوە دەیانگوت شاگردیی چەندین زانای لێهاتووی ئەو بوارەیان کردوە. واتە لە پێشدا ئەرکی بچووکیان بە جێهێناوە و چۆکیان داداوە بۆ فێربوون، تا بە گەورەیی گەیشتوون. ئێستا هەمانە فێربوون لە خزمەت زانایان، بە پێویست نازانن!
گەورەکانی ڕابردوو لە ئاست بابەتە نیشتمانیەکان ، بە گیان و دڵ بۆی دەژیان، کەچی ئێستا، دەیانەوێ پێی بژین.
لە ڕابردوو دا سیستمی پەروەردە بۆ مەعریفە و زانست بوو ئێستا  بۆ دامەزرانە لە دایرەکان و بۆ نانە و پارە. مەلا هەیە کوردایەتی ناکات بەڵام زۆر لە ئێمە باشتر لە شعری نالی و مەولەوی تێدەگات، چونکوو پەروەردەی فێرگەکانی خۆماڵیە. ناودارانی کورد هەر کامە چەندین زمانی بێگانەیان دەزانی، ئێستا ئەمانەی ئەمڕۆ لە گەڵ زاراوە کۆردیکان کێشەیان هەێە.
پێشتر  لە ئاڵوگۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کەسی لێهاتوو دەر دەکەوت. بەڵام ئەمڕۆ سیستمی جیهانی لە ڕێگای تکنولۆژیاوە دەستی گرتووە بە سەر بیری خەڵکا و بە مێدیا کونترۆڵیان دەکات.
لە ڕابردوودا ئەوەندە حیزبایەتی و چینایەتی نەبوو، ناودارانیش خۆیان بە بەشێک لەو خەڵکە دەزانی. کەچی ناوداری ئێستا تەنیا لە بەر دەستەو تاقمێک لە باقی خەڵک دوور دەبێتەوە.
ڕوانگە و پێوەری خەڵکیش زۆر تێکچووە، شاعێر هەیە بە ناچاری هۆنراوەکەی دەدا بە ئافرەتێک بۆی بکات بە دیکلەمە بەڵکوو خەڵک لێی وەرگرێ. گۆرانیبێژمان هەیە بە ڕەنگی کچە ئەکتەرەکانی زۆرتر گرنگی دەدات تا بەدەنگ و مووسیقاکەی. هەمانە هەرکە هاوسەرگیری کرد ئیتر دەس لە هەموو ئەرکێکی  نیشتمانی دەشۆرێ. مامۆستا پیرەمێرد کە پێشکەوتنی گەلانی تری دیبوو، ژن و منداڵ و پێگەی باڵای حکومەتی لە ئەستەمبوڵ بە جێ هێشت لە پێناوی خزمەت کردن بە زمان و فەرهەنگەکەی.
بەڕێزان؛ نابێ حەسرەتی ڕابردوو، دەرفەتی بیرکردنەوە لە داهاتوومان لێ بستێنێ. پێویستیە کورد پەرە بداتە کەلتووری بلیمەت پەروەری. بۆیە ئێمە ئەمڕۆ چەندین ئەرکمان لە سەرە: ۱- ئەبێ جەخت بکەینە سەر، ریز گرتن لە گەورەکانمان هەتاکە زیندوون. دەنا دوایی هەر بۆیان بنوسین  "نەمر" بە کار نایێ. جار بووە خۆمان لە بێگانە بێڕەحمانەتر گەورەکانمان تەزاندوە ۲- یارمەتیدەر و دەستگیری بەرەی بەهرەداری تازە کارمان بین(زۆر لاوی خاوەن بەهرەیان دڵسارد کردەوە نەوەک لە خۆیان بەرزتر دیار بێت ). ۳-بارودۆخی ئەمڕۆ بناسین و بە قازانجی گەلەکەمان کەڵکی لێ وەرگرێن، بۆ وێنە دەبینین دنیای دیجیتاڵ جێی کتێبی گرتۆتەوە، دەبێ نەک بۆ سەرگەرمی و ڕابواردن بەڵکوو وەکوو کتێبخانەیێکی دەوڵەمەند چاوی لێ بکەین.

عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۲/۰۳/۳۰

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫
قەبرم هەڵ کەنن وەرە قۆربان
لە کوردستانێ
کفنێ من بیوڕن وەرە قۆربان
بە دەستی جوانێ


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سوبحەن، بۆی گوڵان میاونۆم نەسیم
وێنەی وای رەحمەت خەزانەی کەریم

سەحرا و دەر و دەشت بەهەشت منمانۆ
مۆرەی هەوای وەش وەشەش دەر شانۆ

جە هەر تەرەفدا موینوون گوڵزار
رەنگ رەنگ مەدرەوشۆ بە وێنەی دڵدار

لالە گەردەن کەچ تۆی دیدە رەشتەن
گۆیا عەکس یار وە رووشدا وەشتەن

چەمەن هام لیباس سەوز رەنگ پۆشان
وەفراو چون ئەسرین دیدەی من جۆشان

جەماد و نەبات گرد شادیشانەن
جەماڵ رۆژ عەید ئازادیشانەن

تەمام رووی دنیا جە شادی کەیلەن
دڵ نەبۆ پەشێو فیراق لەیلەن

سەهلەن بەهارم دۆزەخ ئاسا بۆ
بەهەشتم بێ دۆس دۆزەخ نمابۆ

وەر نە دۆزەخدا یارم دڵبەر بۆ
پەی من ئار نە تۆی گوڵشەن وەشتەر بۆ

دڵ دوو زنجیرەی زوڵف نیگارەن
وە سەیر سەوزە و سەحراش چ کارەن


"مەولەوی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫


قژەکانت دەهۆنمەوە
وەکوو شێعر
چاوەکانت دەخوێنمەوە
وەکوو چیرۆک
لێوەکانت دەنووسمەوە
وەکوو دەقی بیرەوەری
دەفتەری ئاوەڵای سینەت
لێوڕێژ دەکەم
لە ماچ و ناز و بەختیاری
پاشان هەموویان چاپ دەکەم
تا عاشقان
لە ئێمە فێر بن دڵداری!

"ک_د_ئازاد"
‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

نیشتمان!
من پێناسەی تۆ بخەمە گیرفانەوە یان نەیخەم؟!
چی لە بێکاریم و لە
بێزاریم و لە دڵتەنگیم دەگۆڕێ چی!؟


"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

قژەکانت ئەم ڕۆژانە
هەواڵسازن:
یەکێک هەڕەشەی لێدەکا و
یەک لە بنەوە دەیقرتێنێ و
یەکێک دەیکا بە بەیداخ و
منیش تاڵ تاڵ
دەیکەم بە شێعر و گۆرانی!

#ک_د_ئازاد

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وەرز هات و چوو
ساڵ هات و چوو
بەڵام نە بەردی دەربەند و
نە پەلکەگیا و نە قەڵبەزە
هیچیان نەچوون
نەوەیەک ڕۆیشت
نەوەیەک هات
بەڵام ئەوەی هەرگیز نەڕۆیشت
دەنگ و ڕەنگی خۆشەویستی و
ئازادی بوو!

"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫


جاران لەناو سروودەکانی ئێوەدا
‌ئای خوایە وەتەن ئاواکەی
چەندە جوان بوو
‌گەرچی کوردستانمان نەبوو،
‌بەڵام
‌ناو دڵی هەمومان
‌کوردستان‌ بوو.

‌ئێستە کارێکتان کردووە
کە بە ئاڵا ئەڵێن پەڕۆ
‌بە شەهید ئەڵێن رەنجەڕۆ
‌تاقانە سەری هەڵ ئەگرێ و
‌دایکی کزەی جگەری دێ و
‌ناڵێ مەڕۆ ...

‌کوردستانەکەی ناو دڵمان
‌ئێوە کردتان بە جانتای شان
‌بە هەنسکی گریانەوە
‌لە دەست ئێوەی ئەسێنن و
‌لاوان ئەیبەن بۆ هەندەران.


‌ "ڕەنج سەنگاوی"



@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"سالاری ئەیووبی"
سەبری

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وەره دەستم لەستۆ کەو و
بۆ ساتێکیش جێم مەهێڵه.
ئەستێرەیەک لەمن دیاره،
ڕووتوقووته و هەڵ دەلەرزێ،
زۆر ساوایه و دەشنێتەوه.
چەند دەترسم پێڕەوکه بێ،
نووچێک بدا و بەربێتەوه.


"پەشێو"
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شەو وەک من مات و چاوەڕێ،
مانگ تۆراوە ...
تاریکی هەموو شتێکی داپۆشیوە؛
بەئەسپایی دەست بۆ ڕێگایێک دەگێڕم
بۆنی تۆی لێ دێ ...

"ڕەفیق سابیر"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تەمەنێک لێرەوە تێپەڕی


تەمەنێک لێرەوە تێپەڕی
پێی وتین بەزەیی تیانییە تەمەنێکە خێرا تێپەڕی، پێی وتین کە ژیان یارییە
تێپەڕی
تێپەڕی
تێپەڕی
وەک ئەوەی دوێنێ بووبێ
هێشتا لەبیرما زیندووە پێم ئەگرت و دانم ئەکەوتو چوومە قوتابخانەوە وانەکانمان، هاوڕێکانمان
ساڵەکانمان
تێپەڕین
تێپەڕین
تێپەڕین
ئەو شەقامە چەندە پیربم ھێشتا ئەمناسێتەوە چەند ڕۆژانێ من و دولبەر لەمبەر و لەوبەریەوە ئەو سەرنجێک...
من سڵاوێک سەدان پیاسە پێکەوە خەونەکانمان
ماچەکانمان
باسەکانمان
تێپەڕین
تێپەڕین
تێپەڕین
تەمەنێک لێرەوە تێپەڕی
پێی وتین بەزەیی تیا نییە تەمەنێک کە خێرا تێپەڕی
پێی وتین کە ژیان یارییە ...

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سەراپا، ڕەگ بە ڕەگ، ئێسقان بە ئێسقان، موو بە موو کوردم


"مامۆستا هەژار"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

خۆم بە غوڵامی سوخمەی کۆنی، وەک مێخەک بەند دەڕوا بۆنی


ئەستێرەی درەوشاوەی هونەری مۆسیقای کوردی و بولبولی دەنگ خۆشی ئەم وڵاتە...

"مامۆستا حەسەن زیرەک"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"خالید ڕەشید"
دەگەم بە بوکی ئێوارێ و زەردە پەڕێ لەبەر ئەکەم

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کە مناڵ بووم
شەیدای پەپولەیەکی ئاڵ بووم
شەوێ پەپولەکە سووتا

کە پێگەییم شەیدای کچێکی چاوکاڵ بووم
لە ڕووباری ئاوێنەی چاوەکانی دا
دڵم ئەچوو بەقووتا
کچەکە ڕۆی ون بوو لەناو ڕەشەبایێکی بزووتا

کە گەورەش بووم
وەکو دار بەڕوویەک هەڵچووم
شێتوو شەیدای وڵاتێک بووم
والە دڵی هەزارەها ڕەشوو ڕووتا.


"لەتیف هەڵمەت"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سۆبحەن بوی گوڵان....

"سەباح هەورامی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"هانی"
خۆشەویستم من ئەمەوێ وشەکانت ببزوێنێ چرۆی هەستم

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"خەلیل مەولانایی"

چاوەڕێم کردی بەدڵ... هەر نەهاتی تاقە گوڵ.....

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بمزانیایە
جارێکی تر
سێبەرم سێبەرت شانە ناکاتەوە ،
بمزانیایە
جارێکی تر
خەیامی دەروونی هەڵچووت
پێکی وشەی شیعرەکانم ناخواتەوە:
پشکۆی هەزار ئاگردانم
دەهێنایەوە سەر لێوی خۆم ،
تا کتێبی ماچی دوایی بکەینەوە .
بەفری هەموو نسارانم
دەهێنایە سەر لێوی خۆم ،
تا پێت بڵێم :

چیتر بەیەک ناگەینەوە!

  "پەشێو"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🔴 سایت فیفا  زمین فوتبال دیوزناو را به عنوان زیباترین زمین فوتبال جهان منتشر کرد

🔸رسانه‌های خارجی مانند پیج AFC با چند میلیون فالوور هم به شگفت‌انگیز بودن این زمین فوتبال اعتراف کردند.

🔷 روستای دیوزناو که قدمتی چند هزار ساله دارد در جنوب‌غربی استان کردستان و کنار رود سیروان یک زمین فوتبال احداث شده است که لذت ورزش را برای اهالی محلی و گردشگران دوچندان کرده است.
/channel/cherpewpawdange

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کە ڕێک دەکوشم پەنجەی نەرم
لەشی سڕم دەبێ گەرم
نازی شۆخێکی نازەنین
دەمباتە بەهەشتی بەرین
بەڵام ژین هەر هەوەس نییە
جوانیش بەتەنێ بەس نییە.



"مامۆستا هێمن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ماوەیەکە ڕازی دڵم بە تۆ نەبێ ناکرێتەوە
بەسەرهاتی ئیشقی ئێمە تا دونیایە نابڕێتەوە


"لەتیف هەڵمەت"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بۆنی مێخەک دێ لە دەستم سێوەکانت
هانە کوێ؟
باری گرتە لێوی بێ ماچ، لێوەکانت
هانە کوێ؟
هێندە مەستی چاوی تۆ بووم نەشئە
بەخشن شێعری من
پەلکە کاڵم، مەستی مەستم، مێوەکانت
هانە کوێ؟

"عەدنان یارئەحمەدی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لە هیچ شتێک پەشیمان نیم
تەنیا لەو ڕۆژانە نەبێت
کە لە ترسی لۆمەی خەڵک،
بە دڵی خۆم نەژیاوم…
!!

"فەرهاد پیرباڵ"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شارەکەت،
ئاسکه جوانەکەم،
تەسکه بۆ ئەوین و بۆ خەفەت هەراو
کێ له شاری تۆ، له شاری قاتڵی هەژار
گوێ ئەداته ئایەتی پەڕاوی دڵ؟

"سواره ئیلخانی زادە"

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал