hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5322

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مامۆستا مەزهەری خالقی"

هەوارانت دڵی کوردە...
چ شینە مەزرای بەهارانت.....

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫


هەی هەی جەی شۆڕش رۆح ئەفزای خاسە
بەخ بەخ جە شادی شیرین ئەساسە
فەڵەک نەشێونۆ ئەی بەزم تازە
ئەی بازاڕ ئەشق ناز وە ئەندازە

مەعدوومی(دیوانی مەولەوی)

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مرۆڤ تەنیا بوونەورێکه کە بێ هۆکار ئازار دەخاته گیانی کەسانیتر..
هیچ ئاژەڵێکی دیکه ئاژەڵەکان تەنیا بە ئامانجی ڕەنج و ئازار ئەشکەنجە نادات، بەڵام مرۆڤ دەیکا،
و هەر ئەو ڕوویه شەیتانییەی کەسایەتییەکەی ئەو کە زۆر خراپتر لە ڕوویه ئاژەڵانەکەیتی پێکدێنیت.


"ئارتوور شۆپنهاوێر"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هه‌موو ده‌یانڕوانی به‌رزی
که‌س نه‌یده‌ڕوانی له‌ عه‌رزی
لایان وابوو مانگ له‌ به‌رزێ
که‌س نه‌یده‌زانی له‌ عه‌رزێ
من له‌په‌نا به‌ردی پارده‌
ماچم ده‌کرد مانگی چارده‌.


مامۆستا ڕەسووڵ ڕەش‌ئەحمەدی(هەڵوەدا)

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شەوخۆش گوڵی بۆن‌خۆشی تەمەن، باخی ژیانم
سەر دانێ لە سەر گوڵ‌پەڕەکەی نەرم و نیانم

ئارام بنوو، وا نیوەشەوە، دڵ بە فیدات بێ
شەوخۆشێ بڵێ ئەی بە فیدات ڕوح و گیانم

هیچ دەنگێ لە هیچ لایە نیە غەیری دڵی من
هەر سینەیە دەکوتێ و دەڵێ چەند دڵ نیگەرانم

خەونت نەوەکوو نەختێ بە ئاڵۆزی ببینم
چاوت دەکەمە خەونی هەموو نیوەشەوانم

شەو خۆش بێ ستێرەی گەشی ئاسمان، شەوی تۆ خۆش
دەتبینمەوە ئەی تیشکی هەتاوی لە بەیانم

شەوخۆش گوڵەکەم دەی بنوو، قوربانی خەوت بم
سەر دانێ لە سەرسینگی شێعر، شێعری ڕەوانم



"خاڵە قازی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"هانی"

لە دوریتان ژورەکەشم تەنگە و پڕە لە تەنیایی.....

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بۆ خودا دەرخە سەعاتێ نەوگوڵی ڕوخسارەکەت
با بە کامی دڵ ببینی بولبولی گوڵزارەکەت

باوەڕت بێ وا لە چاوم سەیلی خوێنین جارییە
ئاموشۆ ناکا لەمەولا قافڵەی سالارەکەت

"سابیری"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫
"مامۆستا حەسەن دەرزی"

کیژە مەکتەبی.....

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

جە هەر تەرەفدا موینوون گوڵزار
رەنگ رەنگ مەدرۆشۆ بە وێنەی دڵدار
لالە گەردەن کەچ تۆی دیدە رەشتەن
گۆیا عەکس یار وە رووشدا وەشتەن

"مەعدوومی"(دیوانی مەولەوی)


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئیمساڵ نەو وەهار چون خەزان سەرد
بەرگ وەرد باغ مەعدووم بەرد پەی هەرد
مشیۆ تاڵەی من خیلاف ئەنگێز بۆ
وەرنە ، کەی ، کێ دی ، وەهار گوڵ رێز بۆ

"مەعدوومی"(دیوانی مەولەوی)


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وه‌ره‌ جه‌لاد!
وه‌ره‌ جه‌لاد!
وه‌ره‌ گیانم هه‌موو له‌ت له‌ت بکه‌ تاکوو بزانی چۆنه‌ ئیمانم.
ئه‌تۆ جه‌لاد!
ئه‌گه‌ر ده‌ربێنی ئێسکانم،
ئه‌گه‌ر بێنی له‌به‌ر چاوم بکوژی گشت عه‌زیزانم،
به‌ وه‌ڵاهی،
به‌ خاکی پاکی کوردستان،
ئه‌من کوردم قه‌تیش ناڵێم په‌شیمانم
وه‌ره‌ جه‌لاد !
وه‌ره‌ ئه‌ی خوێنمژی به‌دکار !
ده‌توانی بیخه‌یه‌ ئه‌ستۆم گوریسی دار
ئه‌وه‌ شانازییه‌ بۆ من ،
به‌وه‌ی ناکوژی ئیمانم ،
ئه‌وه‌ سه‌ربه‌رزییه‌ بۆمن
وه‌ره‌ جه‌لاد !
وه‌ره‌ ئه‌ی دوژمنی بێداد !
له‌به‌رچی مه‌عته‌لی ،
ئه‌ی بۆچی ناکوژی ؟
به‌ زیندوویی له‌ گۆڕا بۆچی نامنێژی؟
قه‌سه‌م به‌م کۆت و زنجیره‌،
به‌ هه‌رچی دیل و یه‌خسیره‌،
به‌ ئاواتم ،
به‌ ئیمانم ،
به‌ په‌یمانم ،
به‌ خوێنی پاکی ئه‌و کورده‌ی له‌ ڕێی ئاواتی کوژراوه‌،
قه‌سه‌م به‌م خاکه‌ خوێنینه‌،
قه‌سه‌م به‌م ژینه‌ شێواوه‌،
ئه‌گه‌ر ده‌ربێنی چاوانم ،
ئه‌گه‌ر بشکێنی ئێسکانم ،
به‌ وه‌ڵڵاهی ،
به‌ خاکی پاکی کوردستان،
ئه‌من کوردم قه‌تیش ناڵێم په‌شیمانم


علی حەسەنیانی "هاوار"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫
بگەڕێوە

"مامۆستا مکائیل"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەو خاکە خاکی کوردییە
خۆ خاوەنی دیکەی نییە

لەگەڵ وەتەندا پەیمانە
یان کوردستان، یان نەمانە


"مامۆستا هێدی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

پیرە درەختێ نووستبوو
"با"یەک هات و ڕایوەشاند و
دارەکەی خەبەر کردەوە
ئەوسا چرپاندی بە گوێیدا
تۆ ئەتوانی تا چەند ڕۆژێ
دوو عاشقی ڕاونراوی
ئەم هەرێمە داڵدە بدەیت؟!
من ئەتناسم تۆ ئەو دارەی
کە وەختێ خۆی
لەسەر عەشقی جۆگەلەیەک
دەستی ڕاستیان بڕیتەوە!
پیرە درەخت کەمێ مات بوو
ئینجا وتی بابێن،
ئەی من ئەو کلۆژی ژوورە گەرمەی
ناو هەناوی خۆم بۆ چییە
بۆ خەمەکانی عەشق نەبێ؟!
نەک چەند ڕۆژێ
حەز ئەکەی با هەر لێرەبن
هەتاکوو لەناو هەناوما
یەکەم نۆبەرەیشیان ئەبێ!

"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

چاوەڕوانی و تاسەی ڕووە جوانەکەت پەکیان خستووم,
دە وەرە نێو باڵکۆنەکە و سەرێ خوارکەوە وەک خۆری دوێنی ئێوارە دەرکەوە و ئیتر ونبە و مەیەرەوە.


"شێرزاد حەسەن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لە نێوان هەموو ئەو شتانەی کە دیومە،
تەنیا "تــۆ"ی کە ئەمەوێت لەسەر بینینی بەردەوام بم ...!!!


"پابلۆ نێرۆدا"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مامۆستا مەزهەری خالقی"
مەقام، سیروان


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"هەواڵ برایم"

وەرە وەرە با پچینە نێو شلێران

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دنیا خامۆشە
وەرزێکی زەردە
ئەو گوڵەی کە تۆ بە دوایدا وێڵی
لە بۆسەکەیدا پەرژین کراوە
ئەم ڕێگە ئاخۆ
چەندە ڕێبواری، لە پێی خستووە؟
دێوی ڕێگری باخی ژین ئاخۆ
چەند پەتی مەرگی
بۆ ڕێبوارانی ئەوین ڕستووە؟


"مامۆستا جەلال مەلەکشا"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شەوانە ئەو دەمانەی شەو دەگاتە کاتی نیوەی شەو
خەڵک نووستوون لە چاوی منی کەسەر دیسان ڕەواندی خەو
سکوتێکی بەسام سەرتاسەری ئەم دێیە دادەگرێ
دەڵێی هەر زیندەوارێکی هەیە لەم دێیەدا دەمرێ


"بۆکان هەورامی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫


دەسته وەنەوشەی پەل دێزت یاوا
بۆش بۆی وەفای لەیل وە دەماخ ساوا
گەرد دەرد رێش دەروون بەردەوە
ئەشقەکەی قەدیم تازە کەردەوە

مەعدوومی(دیوانی مەولەوی)

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

ئەم چەن دێڕە شێعرەی مامۆستا مەولەوی
پێشکەش بە هاوڕێیانی ئازیز بە تایبەت ئەو ئازیزانەی زمانیان هەورامییە.🌹

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سوب بۆی وەش نەسیم چون هەرده جاران
نمەدۆ نە کاخ دەماخ یاران
داخۆ نەی سەروەخت فەزای وەهار دا
کام تەم نە سەر هەرد قەزا دیار دا

"مەولەوی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دڵم دیلی خەیاڵی خاوە ئەمشۆ
هەموو دنیا لە من گۆڕاوە ئەمشۆ

لە دوندی ئەستەمی بوون و نەبوونا
پەشۆکاوم، سەرم سووڕ ماوە ئەمشۆ

لە هاتیما، نەهاتی هاتە تووشم
گوڵی کوێستانی دڵ شەمزاوە ئەمشۆ

پەژارە و خەم وەکوو لاولاوێکی ڕەش
لە دەوری گیان و لەش هاڵاوە ئەمشۆ

لەبەر چاوم وەنەوشەی سیسی هیوا
ملی کەچ کردووە و ژاکاوە ئەمشۆ

ئەجەل بۆ گرتنی کۆتری ژیانم
خەریکی دان و تەپکە و داوە ئەمشۆ

لە بەختی ڕەش بە داماوی و کڵۆڵی
هەموو دەرکێ لە من بەسراوە ئەمشۆ

کزم، سۆرانی شینم، مل بە کوێنم
پەری بەختم لە من تۆراوە ئەمشۆ

لە من هاوارە کۆرپەی جوانی شادیم
لە گێژاوی خەما خنکاوە ئەمشۆ

بە مستی دێوی زاڵی بێوەفایی
دەڵێی کۆشکی وەفا ڕووخاوە ئەمشۆ

فریشتەی ژیکەڵەی ئاواتی دوورم
لە زیندانی شەوا داماوە ئەمشۆ

شنە دیلی شەوەی شەوگارە هاوار
نە ئەستێرە، نە شەوبا ماوە ئەمشۆ

"علی حەسەنیانی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

من بە دەشتەکاندا گەڕام
بەو دەشتانەی کە (مین)یان زۆرترە لە گوڵ.


"مامۆستا فەرەیدوون ئەرشەدی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"لە شوێنانی دیکەی دونیا, باران خەڵکی پیادە ‌و تەنھا بە یەکدی ئاشنا دەکا, دوو دوو دەخزێنە ژێر چەترەکان.. کەچی لێرە نە باران نە بەفر و نە گڕکان, تەنیاکان بە یەکدی ئاشنا ناکا."


"شێرزاد حەسەن"
کورتە چیرۆکی (چەتر)

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لەفەیسبووکی جەماڵ نەجاڕی وەرگیراوە

نەنکم و شیعری فۆلکلۆر
رزگار جەباری Rizgar Jabari

نەنە حەیات سەی ساڵحی جەباری (١٩٢٠ەکان - ٢٠٠٧ز) خەڵکی گوندی تەکیەی جەباری بوونە کە ئێستا ناحیەیە. لە گوندی قەرەویس ژیاوە.یادی بە خێر لە سەرەتای ٢٠٠٠ەکان ماوەیەک لەماڵمان ماوەیە. ڕۆژانە جارجار لەبەر خۆیەوە دێڕەشیعرێکی دەگوتەوە. منیش خێرا بە سەرنجەوە گوێم لێ دەگرت و لەبەرم دەکرد و دوایی دەمنووسییەوە. هیچکات شیعرێکم پێ دووبارە نەدەکردەوە. لەم دێڕە شیعرانەی لێرە دەیخەمە ڕوو، تەنها چەند وشەیەک لێی تێنەگەیشتم کە بۆ سەید محەمەدی جەباری سەرکردە لە شۆڕشی شێخ مەحموود وتراوە. ئەمەش شیعرەکان:

-١-
تخوا بێ ڕێوە ورد ورد بێ ڕێوە
جەرگم دەربێنە ئێسقانی پێوە

-٢-
خۆشەویستی ئەبێ هەردوو سەر بێ
نەوەکا بیکا و ئەو بێخەبەر بێ

-٣-
دڵم بۆ دڵت خەیلێ ژان ئەکا
وەک مەلی بێباڵ مەواران ئەکا

-٤-
دنیای هیچ پویچ کاروانسەرای ڕا
نیمەی وە دڵخەم نیمەی وە دڵشا

-٥-
ماڵمان کرد  بە خۆشی خۆشی
نە خۆمان خواردمان نە لێمان بەخشی

-٦-
ئیمشەو لە خەوا سپی بەرگم بی
تومەز نیشانەی دوایی مەرگم بی

-٧-
هەتا هاتمان بی هەر هاتهاتمان بی
کە نەهاتمان ڕووی زوڵماتمان بی

-٨-
گشتمان بیمانە خاکەساری
بیمانە شوانی هەق نادیاری

-٩-
ئەوە بەهارە کەژ و کۆ ڕەنگین
دڵەی خەڵک شادە دڵەی من غەمگین

-١٠-
دڵەم بۆ دڵەت خەیلێ ژان ئەکا
وەک کۆتر دایم لانەو لان ئەکا

-١١-
کردەی من نەوی کردەی شەیتان بی
لە خەو ورێزام دڵ پەشیمان بی

-١٢-
هاتە خوارەوە لە ناسازەوە
ها لە بان گوڕەی خۆش ئاوازەوە

-١٣-
سوارەکان سوار بین چووین بۆ گەزەڵان
چووین بۆ داخوازیی ئاهۆی کەمەرخان

-١٤-
مایینەکەت بۆرە خڕخاڵی مەکە
گەییمانە گەرمیان عەوداڵی مەکە

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گوڵی ڕەش / شێرزاد حەسەن

گوڵی ڕەش لە کۆمەڵەچیرۆکە خۆشەویستەکانی نێو ئەدەبیاتی کوردییە

چیرۆکەکانی نێو ئەم کتێبە:

گوڵی ڕەش
گوناهی سپی
میم
من و قالە و سەگەكەی پاڤلۆڤ
ڕەنگاڵە
زەلكاو

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەمن دارێکی ویشک و ڕووتی بەرتاوم،
ئەمن کۆشکێکی ڕووخاوم،
بەجێ ‌ماوم ...

"عەلی حەسەنیانی "(هاوار)

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал