hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5322

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"نەمرحەسەن زیرەک "

نەسیحەت بێ بۆدڵداری....

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

زوو زوو بچۆ بۆ لایان
خێرا خێرا لەدەرگاکەیان بدە
بە شەو
بە ڕۆژ

هەر کات و ساتێک بێ
لە هەر بارو دۆخێکدا بیت
هەرگیز نەڵێی کاتیان نیە
هەموو کات کاتی لە دەرگادانی ماڵی ئەوانە

ئەوان هەمیشە چاوەڕێی تەقەی لە درگا دانی تۆ دەکەن
هەمیشە بە چونت خۆشحاڵن
دەرگاکەیان هەرگیز داناخرێت
هەرچی خەمت هەیە لەوێ هەڵیڕێژەو بڕۆ

چونکە ئەوان  نە وێنەیان هەیە
نە هاوشێوە
کە سەفەریان کرد سەفەری یەکجاری دەکەن و ناگەڕێنەوە


"بەختیار جاف"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

قەرزێکی مــەزن

من چۆن.. چۆن بتوانــم..
قەرزی میهر و ئەوینی تۆ بدەمــەوە..؟
گەر هات و ڕۆژێک..
ماسی توانیی قەرزی دەریا بداتــەوە..
گەر مەلیش توانــیی..
قەرزی ئاسمان و چەم و درەخــت..
گەر بیستووتــە..
کانی قەرزی سەرچاوەکەی دابێتــەوە..
ئەگەر بیستــت..
تەنها ئەوســا
من دەتوانم قەرزی میهر و خۆشەویستیت.. بدەمــەوە..
من بڵێم چــی..؟
تۆ ئاسمانی بەرفراوانی ئەوینێکی..
منیش چۆلەکەی حەزی تــۆم
تۆ وڵاتی گوڵزارێکی بێسنــووری..
منیش.. تاقەیەک گوڵەهێرۆم
دەشێ هەموو عاشقەکانیش..
قەرزی زۆری شۆخەکانیان بدەنــەوە..
مــن..
ناتوانــم..
ناتوانم بیدەمــەوە..
هەروەک ناکــرێ..
هەندرێن و پیرەمەگروون بگوێزمــەوە..
ئاوی دەریای هەموو گێتــی..
بخۆمــەوە..
ئەوە قەرزی تۆ گرانتــرە..
قەت ناتوانم بیدەمــەوە..!


ْ
"مامۆستا شێرزاد حەسەن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وێنەکانت نابن بە خۆت
وەک خۆت چاو ناترووکێنن
وەک نیگای خۆت نامهەژێنن
دەستەکانت ناجووڵێنن بەرەو دەستم
هەست ناکەن بە قوڵپی هەستم
وەک خۆت نین سەریان ناخەنە سەر شانم
وەک خۆت ناهێننە جووڵە تەزووی گیانم
ڕاستە لە نێو وێنەکانتا پەلەت نیە و ناڕۆیتەوە
سەدەیەکی وێنەکانت ناگەن بەوەی
کە قاوەیەک لەگەڵمدا ئەخۆیتەوە
وێنەکانت وەکوو خۆت نین
شەڕێکیان لەگەڵ نکردووم
شێتی دەنگتم کە چی ئەوان بۆ جارێ
بانگیان نەکردووم
بۆیە ئازیز کە سەرم پڕ بێ لە شێوەت
چ پێویستم بە ئەڵبوومە
خۆت ئەزانی ئەوینی تۆ
هەموو ئێستا و ڕابردوومە.

"ڕەنج سەنگاوی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

خاوەنماڵێک کە خۆی بە کرێچی دەزانی!

ئەو کەسەی کە کرێچیە لە شوێنێک، هەستێکی وای بەرانبەر بەو شوێنە نیە. ئەگەر دڵسۆزیش دەکات تەنیا لە بەر ویژدانی دەروونی خۆیە. بەڵام خاوەنماڵ، لە سەرەمەرگیشدا بە وەسیەت و ڕاسپاردە، لە بنەماڵەی داواکارە بۆ ئاوەدانی ماڵ، فڵان کار بکەن. بۆ رازاندەوەی باخ، فلان کار و..و..و. لێرەدا دوو هەستی جیاواز بەرانبەر بە یەک شوێن دێتە ئاراوە. هەستی خاوەنماڵی و هەستی کرێنشینی کە هەردووکیشیان ئاسایین. بەڵام باسی ئێمە لە سەر هەستێکی غەریبە: مرۆڤی کورد بە هۆی ئاڵۆزی دەروونی کە لە ماوەی سەدان ساڵ تووشی بوە؛ ئەگەرچی خاوەنی ئەم نیشتمانەیە بەڵام هەستی لە کرێچی نزیکترە تا خاوەنماڵ. کاتێ خاوەنماڵ، خاوەنداری نەکات و خۆی بە بەرپرس نەزانێ، ئەو موڵکە چی بە سەر دێ؟ ئاوەدانی و پێشکەوتن بە کرێچی بەڕێوە ناچێ. بۆیە هەتا دێ، ئێمە هەژارتر دەبین و میراتمان لە زۆر بوارا لێ ون دەبێ.
بەشێک لەو هەستە بە زۆرەملی و بە دەیان شێوە پیان کردووین. بۆ وێنە: ڕەزاشا؛ ناوی دێهاتە کوردنشینەکان ئەگەر عەرەبی یان فارسی یان تورکی بوو، کاری پێ نەبوو بەڵام ئەگەر ناوی کۆردیان هەبا، دەیگۆڕی.لەبەر ئەوەی کە ناۆێکی خۆماڵی هەستی خاوەنماڵی دەبزوێنێ(ناو بە گشتی دیاردەیێکی زۆر قووڵە کە ئەبێ بە جیاواز باس بکرێ). ئاتاتورک و سەدامیش بە ئاشکرا کوردیان دەکوشت و ماڵیان داگیر دەکردو..و..و..
بەڵام بەشێک لەو هەستە، کەلتووریە و باسی دابڕانی ڕۆحی کوردە لە پێناسە کوردیەکان، کە ئەبێ چارەسەربکرێ.
نووسەری مەزنی فەرانسی "ئاناتول فرانس" کتێبەکانی هەر لە سەردەمی ژیانی خۆی بە دووسەد جار و سێسەد جار لە چاپ دەدرا.ئەمە جگە لە قەڵەمی بەرزی ئەو پیاوە،پێشاندەری خاوەنداری خەڵکی فەرانسەیە لە ئەدەبی خۆیان. ئێمە لێرا بە دوای وەرگێڕاوی کتێبەکانی بەختیار عەلی دا دەگەرین."هانا ئارنت"ی فەیلەسووف لە ئامریکاش زۆربەی کات هەر بە زمانی دایکی خۆی(ئاڵمانی) دەینووسی و دەیگوت من ئەگەر بە ئینگلیزیش بنووسم هەر بە ئاڵمانی بیر دەکەمەوە. خوێندەواری ئێمە بە زمانی بێگانە بیر دەکاتەوە، کاتێ بە کۆردیش دەنووسێ.
لە هەموو دێهات و شاری کوردەواری زۆر حەکیمی زانای دەواو دەرمانمان هەبوو کە شارەزای دەردەکان بوون و دەرمانی کوردیان دەنواند. بە مردنی ئەوان بەشێکی زۆر لە ئەزموونی هەزاران ساڵەمان بوو بە هیچ. ئێستا زۆربەمان ناوی نەخۆشیەکانیش بە کوردی نازانین، بگرە ئەندامانی جەستەشمان. کەچی گەلانی چینی و هیندی دەرمانی خۆماڵی خۆیان جیهانی کردۆتەوە. وڵاتانی ئیتالیا و ئازەربایجان و..چێشت و خواردەمەنی خۆیان دەکەن بە برەندی جیهانی، کەچی زۆرێک لە ژنانی ئەمڕۆ هەرنازانن چێشتی کوردی لێنێن. بریتانیا یاریەکانی نێو کۆڵانەکانی وڵاتی، هەر وەکو زمان و جل و بەرگیان بەسەر عاڵەمدا سەپاند، ئێمە سەدان یاری جوانمان هەبوو ئێستا منداڵ و لاوی کورد هیچیان ناناسێ. مدیتەیشن وموراقێبە کە ئەوەندە لە پێش چاومان شتێکی عەجایبە، کاتی خۆی لە چلەخانەکان وتەکیە و خانەقاکان بە ڕێبازی ئایینی خۆماڵی باو بوو. لە بەر کوردی خۆبەکەمزان ناوێرین بڵین ئێمە گیاناس، ئەستێرەناس، ئاژەڵناس، تەلارساز و زۆر زانای ترمان هەبووە (سەیری ئاسەواری عبدالرقیب یوسف بکەن). دەڵێن هەڵپەرکێی کوردی بێ هاوتایە، ئەویش لە تالارەکان، ڕەقسی بێمانای بێگانە تەنگی پێ هەڵچنیوە. ئێمە ڕێ و ڕەسمی ناشتنی مردوومان تایبەت بە خۆ بوو، کەچی ئێستا بەخێر بە مردوویش واز لە لاسایی بێگانە ناهێنین و..و..و..
ئەمڕۆ ئەو هەستی کرێنشینیە ئەوەندە پتەو بووە هەرکەس بۆی دەست بدات تا ناوەڕاستی ئەوروپا ڕاناوەستێ(دیاردەی کۆچ زۆر کاریگەری خراپی درێژخاینی لە سەر کۆمەڵگا هەیە). مرۆڤی بێ نیشتمانی وامان لێ پەیدا بووە کە بە ناوی کوردو بە زەوقی بێگانە هەڵسووکەوت دەکا.ئەوانەش کە هەستی خاوەنماڵیان هەیە زۆر بێکەس دەمێنەوە. گەورە پیاوانێک وەکوو هەژار و پەشێو لە بەر ئەو هەستە ئاوارە دەبن و دڵسۆزانێک وەکوو مەلەکشا و پیرباڵیش هەر لەبەر ئەو هەستە لە نیشتمان غەریب دەمێنن. بە فەرموودەی یەکێ لە گەورەکانمان: پاراستنی نیشتمان خۆ نوێژی مردوو نیە کە ئەگەر یەکێک کردی لە کۆڵی خەڵکانی دیکە بکەوێ! بەڵکوو ئەرکی سەرشانی هەموانە.
بەڕێزان؛ کوردیش وەکوو باقی گەلانی خاوەن مێژووی عاڵەم، لە زۆر بوارا دەسکەوتی هەیە. بەڵام کێشەکە تیۆریزە نەکردنی دەسکەوتەکانە.هەموو شتێکمان بە شێوازی فولک مایەوە، کەلتوورمان زارەکیە لەباتی ئەوەی کە بە شێوازی جۆراو جۆر تۆمار بکرێ. ئەگەریش نووسیومانە بە زمانی بێگانە نووسیومانە و ڕێک بووە بە موڵکی ئەوان.لەم ساڵانەی دوایی کەسانێک ئەو هەستەیان لە دەروونی خۆیان فڕێ داوەو نەک بە چاوی سووک، بەڵکوو بە بیری قووڵ بۆ بابەتە نیشتمانیەکان دەڕوانن.بێ شەرم و شوورەیی جاران کەوتوونە هەوڵی پاراستنی سامانی پرژ و‌ بڵاومان. بەڵکوو ئەوەی ماوە لە فەوتان ڕزگاریان بێ و ئەو هەستەش لەدەروونمان بار بکات.
عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۲/۰۳/۱٦

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کاتێ پرشنگی سەرنجی نیگات
دنیای ئارامی لێ ورووژانم
کاتێ کە لەنجەی پڕ لە مۆسیقات
تەزووری ئارەزووی خستە سەر گیانم
زانیم کە ژینی دوێنێی بێتۆیی
تەمەنی لاویم بێ‌هوودە ‌ڕۆیی
زانیم کە بێ تۆ
ئا ئەم ژیانە
ئاخە، کسپەیە، ناسۆرە، ژانە...

ْ
"مامۆستا شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مامۆستا حەسەن زیرەک"

نارنج لەگەڵ هەرمێ بێ........

‎@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەرگی ڕەش ئیتر لەبەرمان دادڕا
بەندەكی دیلی و ئەسارەت هەڵ‌بڕا
سەربڵیندین چونكه وا ئاڵاکەمان
هەڵ‌كراوه گە‌ییە تەشقی ئاسمان

"مامۆستا هێمن"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هونەرمەند "عەلا نەباتی"
بێ وەفایی یار دڵمی تەنیوە...
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەگەر پێت خۆشە هەروا بتپەرستم
نـەکـەی لادەی لە دابـی کــوردەواری



"مامۆستا هێمن"
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەیتی سەیدەوان
بەدەنگی پڕ لەسۆزی: شۆڕش مەحموودی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لەئاسمانى من مەڕوانە
قەت ئەستێرەى تیا هەڵنایە
ئەو سێبەرەى کەمن هەمە
درەختێکى بێ گەڵایە

پەنجەرەکەم هەروەکو خۆم
لەناو تەما داخراوە
لە جێى چرا ئەشکى چاوم
بۆ تەنیایم هەڵکراوە

"ئەحمەد محەممەد"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئازیزەکەم!
وەک چۆن بەهار ئاسمانی شینی
خۆش ئەوێ
یان پەپولەی هەردە و نزار
هەنگی دڵدار
گوڵ باخی،ژینی خۆش ئەوێ
خۆشم دەوێی!

"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

زیرەک، زۆرت کرد خزمەتی هونەر
ژینت لە پێناو هونەر بردە سەر
با وەکوو لە ژین نەحەسایەوە
پەژارەت زۆر دی، زۆر چەوسایەوە
رۆژگارت ساتێ بەبێ خەم نەبوو
بەڵام لە هونەر هیچت کەم نەبوو

«دوکتور موحەممەد سدیق موفتی زادە»
«۱۳۴۵ هەتاوی»


سەرەتای فەسڵی گەرمای هاوین بوو
تەنانەت لووتکەی کێوە کان شین بوو
لە ناکاو گریان کەوتە نێو کوردان
شیوەن گەیشتە قاپی ئاسمان
وتیان بولبولی باخی کوردستان
تاقانەی جەرگەی گۆرانی بێژان
وەستای مۆسیقاو شێعر و گۆرانی
زانای زمانی کوردی سۆرانی
زۆر بە داخەوە دەڵێن مردوە
دوێنێ لە دونیای فانی دەرچوە

«کاک ناسر ی رەوشەن /۱۳۵۱ ی هەتاوی»

بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوون رابێعە هاوژینی مامۆستا حەسەن زیرەک.

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ْ"مامۆستا قادر دیلان"

کەی تۆم دیوە کەی ئەتناسم

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مامۆستایان
ْ
"عوسمان هەورامی"
ْ
"حەمەحوسێن کێمنەیی"

بۆ تۆرای

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"جوانی لە لادێ"

ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە
ڕێی کانی قوبان! مونتەزیری جیلوەیی نازە،
بەردەرگەکەتان قیبلەیی ڕووی ئەهلی نیازە،
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!

سەر جادە موعەتتەر کە بە بۆی خونچە وو مێخەک،
بەو لەنجەیەوە بەستە بڵێت ورشەیی خامەک،
هاڕەی کەمەرە و پڵپڵە وو گوارە و کرمەک...
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!

چەن جوانی بەرەو مەغریب ئەچی زەردە ئەدا لێت،
پرشنگی خشڵ ئەبڵەق ئەکا دەوروبەری ڕێت،
ڕۆژی دەمی کەل حازرە بۆ پێشکەشی بەرپێت،
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!

ئێوارەیە وا، دەرکەوە سا جوانە کچی دێ،
ئەی ویردی قسە و بەستەیی گشت کوڕگەلی سەر ڕێ!
سووتاوی جوانیتن هەموو کێیی کوڕی کێ!
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!

وەک سوێسکە بڕۆ، ئاسکەنیگای چاوی ڕەش و مەست
پڕ عیشوە بچەرخێنە، ئیتر هیچ مەبە دەربەست:
چەن ماڵ ئەڕمێ! چەن شل ئەبێ هێزی دڵ و دەست!
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!

وەختێ کە ئەکەی چەشنی نەسیم لەنجە بەرەو ماڵ،
ئەگریجەیی تەڕ پەخشە لەسەر کوڵم و خەت و خاڵ،
شەڕیانە شەماڵ، پەنجە لەسەر ڕەنگی ڕەش و ئاڵ!
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!

ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە
ڕێی کانی قوبان! مونتەزیری جیلوەیی نازە،
بەردەرگەکەتان قیبلەیی ڕووی ئەهلی نیازە،
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!


"ماموستا گۆران"
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ْ"مامۆستا حەسەن دەرزی"

نا مەچوو


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لاجانگت وەکوو گزینگی تاوێ
هەر بۆخۆی جوانە، تیفتیفەی ناوێ
کوڵمەکەت وەکوو گوڵاڵەی گەشە
بێ سورمەش چاوە مەستەکەت ڕەشە
وەکوو فرمێسکی ئاشق ڕووناکی
وەکوو ئاونگی بەیانی پاکی

ْ
"مامۆستا هێمن موکریانی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مامۆستا محەممەد ماملێ"

هەزاران سڵاو لەو دەنگە بەسۆزەت مامۆستای نەمــر

‎ @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

خۆرنشین دەردێکە
هاتنەوەی ئەسپی بێ زین و سوار مەرگێکە.


"مامۆستا فەرەیدوون ئەرشەدی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫
گۆرانی نوێ مامۆستا ناسری ڕەزازی

فینجانە.....
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"شوان پەروەر"
کانی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەوەی ئاگای لە دەردی نیشتمانە
ئەوەی پارێزەری پاوانی مانە

ژیانت بێ شکان و بێ بەدی بێ
بەئاواتم کە ئاواتت وەدی بێ


هۆنراوە:مامۆستا عەلی حەسەنیانی(هاوار)

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫
ئاشقم، ئاشقی بەردێکی ئەو خاکە !

مەترسە گەر ڕێگای تواشات لێدەگرن،
ئاشق بە !
ئا‌شقی دیواری تەنگترین کۆڵانی شارەکەت،
کە هەتاو
بە پەنجەی تیشکیەوە
پەردە لە دروشمی نووسراوی سەر سینگی
لادەدات .
مەڕەنجە، گەر ئێستە ناتوانی سنووران تێک بدەی،
بخزێرە پەڕ شاڵ و دەراخی پر خرمەی فیشەکی پێشمەرگە،
یان لە نێو تەلیسی سەر پشتی کۆڵبەڕێک ماندوودا
خۆت بگەینە ئەمدیو و ئەودیوی بۆسەکان،
نوقم بە لە شکۆی نەترسیی و
ڕەنجێک بە
بەردەوام !
پێت ناکرێ لە تریفەی تاسە دا،
بچیتە بەر دەرگای یارەکەت
گۆرانیەک وا بڵیی
ببێتە سروودی ئاشقە تەنیاکان،
دڵ بدە بە چاوی خوماری هەنگوورێ
بە نەرمی و نهێنی
دەبێتە شەراب و
دڵبەرانی سپێدەی ئازادی،
پیاڵە دوای پیاڵە
دەینۆشن

هەر وەک ئەو بەندییەی
چاوی لە ئەستێرەی سەر پەتی سێدارە بڕیوە،
ئاشقی بەردێکی ئەو خاکەم،
ئەو بەردەی
ئەمرۆ بێ یا سبەی،
چوار دەوری پڕ دەبێ لە خەندەی نێرگزی
سەربەستی

"فەرەیدوون ئەرشەدی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شووشەی پەنجەرەی ژوورەکەم
بوغ گرتبووی
ئەمنێش وێنەی روخساری تۆم لێ کێشاوە

ئێسته ئێتر
هەرچی ڕۆژە ئەم پەنجەرە هەڵم دەگرێ و
وەک قابێکی کە تابڵۆکەی لێ دزرابێ
بۆ وێنەی رووی تۆ مان دەگرێ

"مارف ئاغایی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سووتاندی دڵم کۆچی لە ناکاوی تۆ
ئاوا بوو لە من خۆری بزە و چاوی تۆ
ڕۆیشتی بەڵام هەر لە دڵمدا زیندوون
سەد بیرەوەریی سەوزی بەجێماوی تۆ!

"ئەمین گەردیگلانی"



@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

#تراژێدیی_سەیدەوان

3⃣
وا باشە لە ئاوایی دەرکەوێ، پەنا بەرێتە بەر داوێنی چیا، خەفەتی بدا بە دەم شەماڵی سەرشێتی شیو و دۆڵا. با لە هەرای هەڵپەڕکێ ڕزگار بێ. ئاگری بەجۆشی دەروون ئەیبا، ئەیبا تا ئەو جێگایە وا ڕێبازی مەڕ و بزنەکێوییە. لە ژێر بەردێکا ئارام ئەگرێ، بەڵام دڵی وەک ئاوی سەر ئاگری بەتین ئەجۆشێ و هەڵئەچێ. فرمێسکی گەرمی بە سەر گۆنای پڕچینییا دێتە خوارەوە!
دەوروبەری بەهارە، بەڵام چ بەهارێک، بەکارێکی ڕەش و ناحەز، ناحەزتر لە هەموو زستانێک.
چاوی تیژی وەک هەڵۆی پیری چیا ئەڕوانێتە ئەوبەری دۆڵەکە؛ بەهانەی لە ماڵ دەرکەوتن و کۆڕی زەماوەند جێهێشتنی ئەمەیە، کە دەچێ گۆشتی ڕاوێک بێنێتەوە. لێرەدایە کە تراژێدی دەگاتە ئەوپەڕی خۆی، دەستێکی بەهێز لە کاردایە بۆ پەروەراندنی دڵتەزێنترین بەسەرهات.
دەوروبەر بەهارە، گیا شینە، لاسکی ناسکی گوڵی کێوی بە دەم بای نەرم و نیانەوە ئەلەرێتەوە. دڵی باوکێک پڕە لە مەینەت، پەردووی زاوای دوو کوڕی گەنج بەتاڵە، دوو بووک چاوەڕوانە، داسنی لە شایی و خۆشییا نوقم بوون. عەبدولعەزیز گاهێ بە دڵییا دێ: «دووانم مردن، سەیدەوانم ماوە! ژیان شاییە یان شینە؟!»
دەنگی گۆرانی بێژ و دەهۆڵ و زوڕنای ناو دێ کە زۆر دوور لە دەرەوە دێتە بەرگوێ، ئەو جارانە وا شەماڵ ئەیهێنێ، ئەڵێ: ژیان شاییە! دووان مردن، هەموو دەمرن، چونکە لە هەوەڵەوە نەبوون، هاتن و پاشان ڕۆیشتن، کە وەهایە ژیان قۆناخێکی کەم خەیان و کورتە لە نێوان دوو نەبوونی درێژ و بێ بەستێنا. هەرا و بگرتنێکە لە بەینی دوو بێ دەنگی و هەدادان، کە وەهایە ژیان شاییە، وە بۆ نەمانی بێ دەنگی ماوە زۆرە، بەڵام دۆڵی کپ و خامۆش کە ئەڵێی گریانێکی بەکوڵی پیاوانەی لە گەروودا بەستراوەتەوە، ئەڵێ: «نا، نا، ژیان ماتەمە، ژیان کۆسکەوتنە، ژیان لە گۆکەوتنی دوو لێوی پڕ بزەیە!»
با، لەوبەری دۆڵەکەوە، یاری بە مووی زەردی ڕیشی بزنەکێوییەک ئەکا و لێکی ئەدا و ئەیهۆنێتەوە، وە عەبدولعەزیز بە چاوێکەوە کە فرمێسکی مەینەتی تێزاوە، ئەڕوانێتە ئەو مووە زەردانە کە ئەڵێی پرچی گوڵەبەڕۆژە یا قژی گەنمەکابەیە، وە با ئەیشەکێنێ. وا ئەزانێ بەڕاستی مووی ڕیشی بزنەکێوییە. تەقەی تفەنگ هەڵدەستێ، وەک پڕمەی گریانێکی بەکوڵ ئەچێ، نا ئەڵێی قاقای پڕ لە تەوسی ئینسانە بە ژیان!
شتێکی زیندوو لە پشت بەردێکەوە ئەکەوێتە خوارەوە، وا دیارە پێکراوە. عەبدولعەزیز دەگاتە سەری، ئەبینێ سەیدەوانە، مووی زەرد و خوێنی سوور و دەم و چاوی سپی لەسەر گیای سەوز تێکەڵ بوون؛ هەناسەی لە سینگی چیادا قەتیس ماوە، کەو لە قاسپە کەوتووە، ڕۆژ خۆیی لە ژێر هەورێکی چڵکنا شاردۆتەوە!
عەبدولعەزیز چی بۆ ماوەتەوە؟! دانیشێ، چونکە ئەژنۆی هێزی نییە؟ لە بێ دەنگی ئەتدسێ و ناشتوانێ بگری، چونکە پەشۆکاوە، هەموو دنیا لەبەر چاوی دەبێتە یەک پرسیار: ژیان شینە یا شاییە؟! خەم لەوە گەورەترە کە لە دڵی پیر و ناسکی عەبدولعەزیز دا جێگای ببێتەوە. ئەپاڕێتەوە، لەبەر خوا ئەپاڕێتەوە:
«ڕەبی خودایە بای ڕەحمەتێ بێنێ، لەلای قیبلەی موبارەک
لە داوێنی فەڕەنگیان؛ بیدەی لە خەمی عەبدولعەزیزی و لە بەحری خوێیەی تێپەڕینی!»
چەند خەمێکی گەورەیە، خەمی عەبدولعەزیزی داسنی کە دوو کوڕی ئەمرن و یەکێکی بە دەستی خۆی ئەکوژرێ. لە کاتێکا بەهارە و کاتی بووژانەوە و ژیانە، بەیت بێژ چ تراژێدییەکی بەرزی پێکهێناوە، گیانی نەمری شادبێ.

کۆتایی

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал