hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5322

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

#تراژێدیی_سەیدەوان

2⃣
جا با بچینە سەر داستانی #سەیدەوان.
«ڕەبی خودایە ئەتۆ هەوری ڕەحمەتێ بێنی لە لای قیبلەی موبارەک. لە داوێنی فەڕەنگییان. لەسەر قەبری پیر خدری هەڵبژێری.
کێ دیویەتی لەسەر سێ کوڕان ڕا بووک بچنەوە ماڵی بابیان بەکیژی؟»
عەبدولعەزیزی داسنی، سێ کوڕی ئەبێ بە ناوی «سەیدەوان» و «نێچیروان» و «مەلکەوان». سێ کوڕی گەنج کە کاتی ژن هێنانیانە، وە سێ بووکیان بە ڕۆژێک بۆ دێنن. عەشیرەتی داسنی هەموو لە شایی و زەماوەند بەشدارن، مەلکەوان شەوی هەوەڵ پەردووگیر ئەبێ و ئەمری و خەفەتێکی گەورە ئەخاتە سەر دڵی باوکی، بەڵام عەبدولعەزیز کوردە، سەرۆکی خێڵی داسنییانە، چۆن ڕوویی هەیە بە عەشیرەتەکەی بڵێ:
«دەستی دیلان بەردەن و بڵاوەی کەن!»
ڕاستە کە کوڕ مردن پشت شکێن و بڕست بڕە، بەڵام ئەی سەرۆکی چی؟ ئەی پیاوەتی و میوان خۆشەویستی چی لێ بکا؟ عەبدولعەزیز دەنگ ناکا و هەڵپەڕکێ و زەماوەند هەر دەمێنێ. تا شەوی دووهەم دەشتەوانان هەواڵی دەدەنێ کە نێچیروان لە ڕەوەزی تووش و چڕە هەڵدێراوە و مردووە. دیسانەوە باوکی کۆس کەوتوو برینی ئەکولێتەوە، وە خەم بە هەموو گرانییەکەوە ئەکەوێتە سەر دڵی، وە بیر ئەکاتەوە دوو کوڕی جوانەمەرگ بوون، ئەم زەماوەندە شوومە ئەم بەهارە بێ فەڕە، بێ فەڕ و دزێوە، چی بکا؟
ئایا لەگەڵ ئەوەشا کە تەرمی دوو کوڕی لەبەر دەستییەتی، زەماوەند هەر بمێنێ؟ ئەگەر بە داسنییان بڵێ: من زەماوەند ناگێرم و ئێوە هەڵپەڕکێ بوەستێنن، چی پێ ئەڵێن؟!
ئاخۆ ناڵێن: «عەبدولعەزیز پیرە، خەرفاوە و پیاوێکی ئاخرشەڕە؟»
ئەمانە ژێر دەستی خۆی؛ بێ جیاوازی کوڕە داسنی کوڕی ئەون و هەموو ئەوڕۆ لە شادی ئەوا بەشدارن. میوانن، گەڕی هەڵپەڕکێ گەرمە، کیژ و کوڕی داسنی خەریکی ڕۆینە و سوێچکەیی و چۆپی و سێ جارەن. ئاخۆ بچێتە ناویان و بە پڕمەی گریانەوە بڵێ: ئەی کوڕ و کیژی داسنی دیلانەکەتان بەردەن، لەباتی شایی، شین بگێڕن، مەلکەوان و نێچیروان مردن، وە ئێوە بە دوو زاوای نەماو شایی ئەکەن؟! بەڵام نا، عەبدولعەزیز کوردە، ئەوانەش میوانن، ڕەوا نییە زەماوەندەکەیان بشێوێ. ئەی دڵی پەژارەداری چی لێ بکا؟ ئەم هەموو خەم و دەردە بۆ کوێ بەرێ؟

درێژەی هەیە

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەیتی سەیدەوان بە دەنگی هونەرمەند شۆڕشی مەحموودی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هێندێک کات، بەیانییان
که له جێخەوەکەت دێیه دەر
بیر دەکەیەوه،
"ئیتر ناتوانم درێژه بەم ژیانه بدەم"
له دڵتدا پێدەکەنی
چون هەموو ئەو بەیانییانەت دێتەوه یاد
که ئەو بیرەت هەبوو...

"چارلز بوکۆفسکی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"سەلاح نەجمەدین"
تۆ ڕۆیشتی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

منــی دێـــوانەکـــەت دێـوانـــەتر بــــووم
لـــەنــاو وێرانـەکـــان وێــــرانـــەتر بــووم

لە خان و مانی خۆم دەرچووم به عیشقت
بــە عیــشقی تــۆوە من بێخــانـەتر بـــووم

"خــاڵە قــــازی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

خلە و بلە
مانگە شەوێکی هاوینە، لە فێنکێی داوە، گەلاوێژ ئەنگوتووە، بۆنی گوڵە ئەتڵەسی و وەنەوشەو عەتریشا و شەمدانی و یاسە زەرد و سپییە عەتراوێکەی قەدی دیوار کە دەستەملانی قایمە مێوەکەی بووە و بە دڵفراوانی چەپکە گوڵەکانی هاویشتووەتە سەر لق و پۆپی و ئەویش فەرمووی قۆرەی کشمیشی لێدەکا و بە تامەزرۆیی تکەی ئاوەنگی لێ دتکێنێتەوە؛ مەستی و سەرخۆشی باربووی دڵە بێخەوشەکان دەکات. جگە لەو دیمەنە دڵڕفێنەی دانیشتنی شەوانی هاوین لە حەوشە، کۆزیلکەی خوشکان و فڕقووهۆڕیان، بۆنی تۆوی برژاو و ڕاخستنی توێکڵی هاروێ لەسەر دەوری مەلامین و ئاڵقە ئاڵقە چنینی هاروێکان و ڕفان ڕفانی توێکڵە شووتی دەستی لە حەوشە پێ بەرنەدەدان.
تەلەفیزیۆن لەبەر پەنجەرە ڕوو بە حەوش، سریالی «روزهای زندگی» بڵاو دەکاتەوە؛بەردەوام لەسەر ئاڵووگۆڕی شەبەکەی یەک و دوو من و نەشمیلی خوشکم
مشتوومڕ مانە.
هەبوو نەبوو ئەو دوو شەبەکەیە بوو. هەمیشە (بە وتەی وان) بە هۆی سەرشێتیم من براوە بووم. منیان پێ نەزان و گەلحۆ بوو، وەک پوورەی هەنگ لێمیان دەڕوانی کە باش وایە نەم هارووژێنن.
هەریشتە پڵاوێکی چەور و چڵیک لە سایە سەری جووتە زاوای ماڵێ قەبڕغەی گرتبووین و مڕ ببوین، باتمانێکیشمان تۆو لەسەر ترووکاند بوو.
خوشکان بەرەو ماڵ بوونەوە.
-ئەگە ئەو جڕشێتەش ڕۆیشتبا، کەسێکی بۆ کەر بوبوایە، بۆ ئەوانی تریش خودا گەورە بوو!
پێی وا بوو بە چپە لە گوێ دایکمی چرپاندووە!

لە قاقای پێکەنینم دا؛ کاتێک پێڵاوەکانیم جووت دەکرد، دەک دەرکت بە قوڕنەگیرێ! مواخیزتان بم ڕێک دوو هێندی پێڵاوەکانی باوکم بوو! جا پیاو وا نەبێ چێ، عەیب نەبێ دەڵێن لاقی زل جۆرە سامانێکە!
بە دەم پێکەنینەوە وەخەبەر هاتم.
هەرشتە پڵاو تاوی دابووم، پەرژینێکی بە گوڵ بێ، هەستام بچمە ئاودەستێ، لینگم بەسەر ئەو عالەمەی دا هڵێناوە، هەموو سەر و قوون نووستبوون، پێم لە لاقی خوشکە چکۆلەکەم نا، زیقەی لێهەستا؛ لە نێو درگا شەقم لە پەرداخی ئاوەکەی دادم دا، عادەتی بوو شەوانە لە ژوور سەری خۆی دادەنا، شڵپ بە سەر و چاوی دا ڕژا، زراوی چوو!
قیژاندی: حەک داوەشێی، زڵ کوێر، خوودارت کردم! هەرچۆنێک بوو خۆم گەیاندە ئاودەستێ، لە سەر پێشایی خەونەکەم بۆ خۆم دەگێڕاوە، هەتا بەیانی ئەگە هەستام، لەبیرم نەچتەوە بۆ ئەو هەتیوەی ئامۆزام بگێرمەوە، یەک ساڵی ڕەبەقە هامووشۆی ماڵێ دەکا، وانەم پێدەڵێ، ناچێ دەمێشکمەوە، تەفرەم دەدا، بە ئازا و کەرەمێ بۆم نایەتە ڕەدایە، مل نادا بنێرێتە سەرم، ئەویش ئەمن بە کەر دەزانێ، بە حەقی پیغەمبەری بە بژاردە بژاردوومە، بەنم گرێداوە، ئەگە چوار جار بیست و دە جاری ماچ کردووم، چەندی دەست دەباغەڵان وەر هێناوم و مەمکۆڵانی گووشیوم، هەر لە حیسێب نایا! هەوەڵ چەل هەڕەتی بلۆقیم بوو، لە عەزرەتان ڕانی خۆم هەڵدەگڵۆفی! بەڵام ئێستا بە تەواوی دەستەمۆی کردووم!
لەو خەوەی دا ئەو هەتیوەی ماڵە کەرخۆران هاتبوو داواکاریم، خلەقۆڕی دەڵێم، دەتکوت سوڕاحی زێڕێ ، ئەوە شان و باهۆی بوو، باوکم لە حاند وی دەتکوت فڕوجە! خۆ دایکم بێبەڵا بێ، هیندی نقورچک لێگرتبووم، نەیهێشت تێر بە دڵی خۆم لێی بڕوانم.
دەیکوت: چەتیو بو دەڵێی قەتت پیاو نەدیوە! گەلێکم شایی بە خۆم بوو خوازبێنیم بۆ هاتبوو!
ئای چەند بە تاسەی گۆوەندێکم؛
لەحەوشەی خۆمان ڕەشبەڵەک بگێرێت و خرمەی بەرموور بێ و من بە تارای سوورەوە شان بە شانی زاوا زێڕینە لەسەر کورسیلەیەک دانیشم و خوشکە چکۆلەکەم بە باوەشێنە حەسیرەکەی کە دایکم بە تۆڕ و پوڵەکە و زەنگیانە نەخشاندوویە باوەشێنم کا و سییەکانم پڕ کەم لە بۆنی چەپکە گوڵێکی چێرەیی کە بە بۆنی عەتری گوڵی بۆنخۆش کراوە؛ چایێەکی دووڕەنگ بۆ زاوا بێنن و تێکەڵی دا و تا قومی ئاخر بیخواتەوە و تاڵی ژیان لە بیر کات و ئینجا کوڕێکی خنجیلانە بخەنە کۆشی من و بە دایکێ کوڕان بم.
ئاخ لە چنگانت «بلە» هەر نەهاتی!
بەتوون!!
خودا دەلیلی داماوانە، پەکی کەس ناخا.
بە شێخی سیڕاجەدین دایکم لە منی زیاتر پێخۆش بوو، وەسەر خۆی نەدەهێنا! شەش خوشک و تاقە برایەکین، هەر بە تەمای کوڕێ چووبونە بن لێفەی و خات مەنیجی مامان کوتبووی کچێکی جوانتان بووە! هەتا لە سایەی خودا و هیمەت و بەرەکەتی شێخان، فیشەکی ئاخر پێکاندی و کوڕێکیان بوو.
ئێستا دووانمان مێردی کردووە و چوارمان لە ماڵێدا ماوین.
لە خۆشیان چاویشم پێدەکەنی، جا سبەینێ کچانی گەڕەک چاوی دوو سەریان پێم هەڵنایا، دەست دەکەن بە قسەی قۆڕ ! دەڵێن «دنیا قونی نەمێنێ! شیرنە شێتیش مێردی کرد! ئەگەچی ئەو دۆیە هەر قابیل بەو دۆدانەیە! » جا با هەر وا بڵێن. وەڵا ئەمن چ مەنزورم نییە، خلە تۆزێک دەموو چاوی خروێکاوییە و چاوی خێلە، دەی جا چییە، هێندێکیش شیرین شەلە.

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تا بەکەی دوور لە چاوی لەیلا بم

"مامۆستا محەممەد ماملێ"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وتم بولبول به دینی خۆت گوڵت پێ جوانه یا کوڵمی؟
به بانگی ئاشکرا بولبول دووسه‌د ته‌عنه‌ی له شه‌ست په‌ڕ دا!

"قانع"
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ژینی پێش تۆم له یاد نییه
من نەبوون بووم
که تۆم ناسی زمانم گرت
چاوم پشکووت
سەر پێ کەوتم داره داره،
چۆن باوەڕ کەم بەوەی دەڵێ
له دایک بوون هەر یەک جاره..

"پەشێو"
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

گۆرانی نوێ

"نەجمە غوڵامی"

ماچی تاسە
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌@hoday_sher
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫


نە دەردەدارم، نە کەسم مەردەن…

"جوانا ئەبووبەکر حەمە"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەو وەختەی کە بووی بە عاشق
عەشق ئەتکا بە شمشاڵ و
ئەتنێ بە لێوی خۆیەوە
ئەوسا ئیتر تۆ دڵۆپی حەسرەتیت و
لە بەردەمی ماشقەدا
وردەورد ئەتوێیتەوە…!



"شێرکو بێکەس"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دە ئەی ئێوارەی خۆرنشین
مەڵبەندی تاسەی تەنیایی
ئەی جێ‌ نزرگەی ماتەمین
لە خۆر بکە ماڵئاوایی
منیش وەک تۆ لە ئاسمانی
نائومێدی دڵا وێڵم
وەک تۆ بەهاری ژیانی
تەمەنکورتی جێ‌ئەهێڵم.

"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

عیشق و ئازادی
"حەسەن دەرزی"

"مامۆستا هێمن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

#تراژێدیی_سەیدەوان

1⃣
کۆمەڵ لەسەر ڕێگای ڕاستە و هەرچی لە ناو کۆمەڵەوە هەستێ و باسی خواس و ویستی کۆمەڵ بکا جوانە؛ چونکە ئەوەی وا بە هەڵە دەچێ تاکە، وە کۆمەڵ کەم وا هەیە ڕێگای چەوت بگرێتەبەر.
کۆمەڵ بە لای منەوە بەم کەمایەتییە ناڵێن کە سوودێکیان هەیە جیا لە سوودی گشتی، وە هونەرێکیان هەیە بە پێچەوانەی هونەری کۆمەڵ. چینی پێکهێنەر، واتە ئەو کەسانەی کە زۆربەن و هەمیشە ڕوویان لە ژیانی مرۆڤایەتی و بەرزکردنەوەی پلە و پایەی ژیانی ئینسانییە، بە لێکدانەوەی من کۆمەڵ بەوان ئەکوترێ، ئەوانن کە خەمیان وەک تەم و مژی سەر چیا، وە شادییان چەشنی پێکەنینی هەوەڵ زەردەی خۆرەتاوە!
ئەوانن کە هونەریان ئێسک سووک و لەدڵ نزیک و خوێن شیرینە؛ هونەرێک کە بە خشڵی خۆماڵی ڕازاوەتەوە، وە ڕەنگ و بۆن و تامی بێگانەی پێوە نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشا لە هەموو شوێنێک چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە هەر جوانە، چونکە مانای بەرزی جوانی ئەو جوانییەیە کە پێوەندی بە هەرێمی بەرپانی جوانەوە هەیە، وە لەگەڵ باسی خاوەنیی، یەک مانان؛ لە هەموو لایەک و بە لای هەموو کەسەوە بەرزە.
ژیانی عێلاتی هێندێ خوو و ڕەوشتی تایبەتی خۆی هەیە، کە یەکیان دڵاوایی و بەخشین و ماڵی دنیا بە لاوە کەم بوونە، چونکە لەو چەشنە ژیانەدا ئاسان بژیوی و کەم بەڕێ چوون هەیە، وە باری ژیانەکە چەشنێکە کە ئادەمیزاد بەرامبەر بە پاشە کەوت کردن و بیر لە بەیانی ژیان کردنەوە بێ دەربەست دەبێ. لەبەرئەوەیە کە کورد سەربەرزی و ئازایەتی و میوانگریی زۆرە، وە بەیتی «سەیدەوان» داستانی ئەم چەشنە ژیانە ئەگێڕێتەوە. بە داخەوەم کە وێژەی ئێمە لە ناو گەلانی جیهاندا بڵاو نەبۆتەوە، دەنا خوا عالم کە بەیتی «سەیدەوان» زۆر لە «هاملێت»ی «شکسپێر» بەرزترە. شکسپێر لای وایە هەبوون یا نەبوون، مەبەست یەکێ لەو دووانەن؛ بەیتبێژی سەیدەوان ئەڵێ:
دیلان یا ماتەم کامیان مەبەستی ژیانە؟!
قارەمانی شکسپێر هاملێتی باوک کوژراو؛ دایکی خەیانەتکار و مامی پیاوکوژ، بوونە هۆی پەژارەی هاملێت؛ بەڵام لە بەیتی «سەیدەوان»دا باوکێک سێ کوڕی گەنجی ئەمرن، کە یەکێک لە دەستی باوکەکە ئەکوژرێ.
خەمی هاملێت بە ئەندازەی پەژارەی عەبدولعەزیزی ڕۆڵەکوژراو گران نییە...

درێژەی هەیە...

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مامۆستا ماملێ"

کراس زەردێ.....

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لەسەر کێلم بنووسن کاتێ مردم
کە من ڕۆڵێکی پڕ ئاواتی کوردم

ئەگەر چی لەو جیهانە تاکوو مابووم
هەتا ڕۆژی مەرگ هەر بێ پەنا بووم

حەیف نەمدی بەچاو ڕزگاری خاکم
کە وا ئیمڕۆ لە ژێر خاکە کەلاکم

حەیف نەمدی کە دووژمن دەرکرابێ
حەیف نەمدی کە ئاڵا هەڵکرابێ

توخوا ڕۆژێ کە ئەو دەورانە لاچوو
غوباری نەگبەتی لەو خاکە لاچوو

توخوا ڕۆژێ گەییشتنە چاخی ئاوات
زەمانێ هاتوو ڕزگاری وەدی هات

لەسەر چاوانم ڕۆکەن خاکی ئازاد
کەمێ لەو خۆڵە پۆتینەی مهاباد

لەسەر سینگم وەخڕکەن بەردی هەڵگورد
بەسەر قەبرم بکێشن پەرچەمی کورد

هەتا سێبەر بەسەر مندا بکێشێ
ڕۆحم چی دیکە ئازاری نەکێشێ

هۆنراوەی مامۆستا خالید حیسامی "هێدی"
خوێندنەوەی "ئارام_مستەوفی"
نەخشاندن #خالید گرافیک

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دەس بە زوڵفی ڕۆژێ هەر دەگرم، بەڵام جارێ زووە
چونکە پەیوەندی هەیە ژینم، بەهەودای ئەو مووە

با سەرو ماڵم لە ڕێگەی خۆشەویستیدا بچێ
خاڵی تۆم دی لەو شتە وردانە، دەستم شوشتووە


     "مامۆستا هێدی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وەڵا دەنا بە کوێرایی چاویان دەڵێی فیلە تەنە! چ پێم ناحەز نییە، ماڵتە ئەگە پێدەکەنێ بێشکی ئەو خودایەی دەڵێی میووڕونت لە قالبی دەدەن، ئەو ددانە شاشانەی لێ ببوون بە نەخش! بۆخۆشت دەزانی بۆ پیاوان کەچەڵی عەیب نییە، دەڵێن کەچەلان بە بەختن، ژنی جوانیان وەگیر دەکەوێ. بە خەڵکی چی، ئەمن پێی قایلم.
هیندم پێ جوان بوو ئەگە بەو دەستە کڕێژاویانەی بەدەستەسڕەکەی لووتی پاک دەکردەوە، و لە پاشان بەچاوی دادێنا، جا لووتیش چ لووت ئەەەە، خێرێ خودای بووو،؛ دەڵین ئەوەش نیشانەیەکی باشە!
ئەشهەدەم بیللا ئەگە هاتە سەر چۆکان چاوم بە بەری پێی کەوت، تۆزێک بەری پێی قەڵەشیبوو، ئەوەندە عەیبەی هەبوو، دەنا عەیب دە چاویی من دا بێ دەویدا نەبوو! ئەویش چ نییە، بە مێووڕۆنی لە حەمامێ بۆی چەور دەکەم و بە بەردەپێی وەری دەگەڕیمێ، وەکی بەری دەستم ساف و لووسی دەکەم.
پەکوو! پڕم و هۆڕی ئەو کچانە ناهێڵن لە قسەیەک حاڵی بم، شوانە چکۆلیش خۆ هەر ناسرەوێ! دەمێک هێرش دەکاتە سەر غوڕابی، تاوێک بەلەچەکی قەیسی و هەڵووی هەڵداوێ و دەمێ لەناوەڕاست ئەو عالەمە تەقڵە لێدەدا. بە دزییوە مشتەکۆڵەیەکم گەیاندێ؛ خۆ لە ترس باوکم کەس زاتی نییە دەستی وەبەر بێنێ، بەو ڕۆژگارە بە قەڵاندۆش دەیگێڕێ یا دەنا بارەخوێ دەگەڵ دەکا، بۆخۆی دەبێتە کەر و شوانەش لەسەر پشتی سوار دەبێ و نەقیزەی دە قونی دەکوتێ. بە دار و دیوار هەڵدەڕووچکێ و لە سەر هەمووان حوکمەت دەکا!
باوکم ڕووی کردۆتە خلە و بەڵگەیەکی وەک گرێبەست بە خلە واژۆ دەکا تا بەختەوەری من مسۆگەر بکا؛ لە دڵ خۆم دا کوتم بە خودا قاچێکیان هەیە و یەکیش قەرز دەکەن و تێی دەتەقێنن، کەچی باوکی خلە بە ئیشاڕەی چاو تێیگەیاند هیچ نەڵێ! و ئەویش چەند هێڵی لێکدراو لە چەشنی قڕژاڵ و قربۆق لەو حاستەی باوکم بۆی دیاری کردبوو ڕەسم دەکا!
هەڵبەت ئەو کەڵە پیاوە، کەم تا زۆر قسەیەکی نەکرد، تەنانەت بە بزەیەکی تەوساوی لە باوکمی ڕوانی و لە سەر جێی خۆی دانیشتەوە. تۆ بڵێی گفت و لفتی چەند شیرن بێ!
باوکم کوتی: مافی تۆم هەستاند و مافی ئەویش بە گۆڕی بابی! وەک کەر بەستوومەتەوە کە سبەی ڕۆژ بە خۆت و توتکەسەگێکەوە لەولای ڕا نەیەوە سەر زگم! بەڵام من لە چەمکی ئەو گرێبەستە تێنەگەیشتم.

ئەستۆ و گردەڕانم شکێ، هێندە چوبووم دە بەحری خەونی خلەیەوە، لەبیرم چوبوو ئاوێک بە ئاودەستێ داکەم، سەبەینێ ئەگە هەستام، پەرژینێکی قایم بێ، دەتگووت سەگ تۆپیوە لەو ماڵەی! کەڕڕەی بەیانی دایکم کردێ قیژ و هەرا کوتی : حەک خۆرکەو لێدا، کەری گاڕانێتان لێهەڵێ! ئەوە کاری کێهاتانە؟! بەندەنوو هەلاهەلا بێ! نەودەتوانی مەسینێک ئاو بەو مبالەی دا کەن!؟ لە بن لیفەکەی خۆم مەڵاس دا، هەستم لە خۆم بڕی! خێرا خێرا خەونەکەم دووپات دەکردەوە لە بیرم نەچتەوە بۆ بلەی بگێڕمەوە، بڵێم: هەتیو، ئەوەندە قۆنە قۆن مەکە، بنێرە سەرم، هەربینا خەونەکەم وەدی هات! بەڵام بە غەوسی سانی ئەو قوندەرە گێرەی لە هەولێر دەگەڕێ و هەموو قسەکانی بە قەد گوونی خلە قۆڕ، قۆڕن!!

"پەروین دانیش پەژووە"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

ئەو کورتە چیرۆکە تەنزە پێشکەشتان👇🏼

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

به جۆرێک ئەتنووسمەوه
جوتیارێکیش له ترپەی دڵم تێ بگات،
ئاخر عەشق به سادەیی جوانه
عەشق یانێ
لەتکردنی ژیان
لەتێک پێکەنین بۆ تۆ
لەتێک گریانیش بۆ من..

"بەختیار عەلی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ساقی

"زەکەریا عەبدوڵڵا

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مریەمێ

"عەتا چاوشین"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫


ئەی نیشتمانی بێ گوێچکەم!
تۆ ئەتەوێ هەر چۆنێک بێ و
هەرچیەک بیت
خۆشمبوێی؟!
بەفر بی یان قوڕو لیتەو
هەتاو بی یان تەم و مژو
تەپ و تۆز بی و یاخود فەزایەکی بێگەرد
هەر وەکو یەک تەماشاتکەم؟!
هەر چۆنی بی... خۆشمبوێی؟!
ببی بە ئەسپی قاچاخجی و باری تلیاک و
هێروین بێنی و بەری... خۆشمبوێی؟!
"ببی بە چەکمەی چەرمینی ژەنەراڵێکی دراوسێ"
یاخود ببی بە مێزەری فەتوایەکی ڕق و تۆڵە
من هەر ئەبێ خۆشمبوێی؟
تۆ ئەتەوێ هەر چیت کردو
هەر چیت وت و هەرچیشت ویست
لەبەر ئەوەی تۆ نیشتمانی تاقانەی
من بیانخەمە سەرچاوم؟!
یەعنی ئەگەر بەیانییەک هەستای لە خەو
داوای خوێنی چیرۆکێکی تازەمت کرد
تا خوتبەیەکی نەخۆشت بیکاتە جەستەی خۆیەوە
بڵێم باشەو من بتدەمێ و خۆشمبوێی؟!
یاخود ئەگەر ئێوارەیەک
لەسەر خوانێ بۆ سەخاوەت
بێبەسەرتاو بۆ یادگار
چاوێکم بدەیتە دەستی
پادشایەکی یەک چاوی
میوانی خۆت
بڵێم باشەو خۆشمبوێی؟!
من ناتوانم هەر چۆنێ بی خۆشم بوێی؟!
ببی بە دەردو نەخۆشی بۆ قەڵەم و
ببی بە کوللەو بە ئافات بۆ سەمەل و
بۆ کتێب و بۆ ڕۆژنامەو خۆشمبوێی؟!
ببی بە دڕکی تەلبەندو
بە ساحرێکی چاوبەست و
بە لیبووکێکی سەر شانۆو
خەوی موگناتیسیم لێ بخەیت و
تەنهاو تەنها لەبەر ئەوەی نیشتمانی
خۆشمبوێی؟!

"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

سڵاو و ڕۆژتان باش دانیشتوانی بەڕێزی هودەی هەڵبەست

بۆ نۆژەنکردنەوەی فێرگەی زمانی کوردیی بەیان لە شاری بۆکان پێوستیان بە یارمەتیی ماڵی هەیە، هەرکەس پێی خۆشە لەو کارەدا بەشدار بێت لە زۆر و لە کەم منەتی هەیە. تکایە  هەرکەس ویستی بێتە پیوی من تا شمارەکارتی بۆ بنێرم، دوایەش ڕوونکردنەوە دەدرێتە خزمەت هەموو ئەو کەسانەی یارمەتییان داوە.

هەرکەسیشتان ناسی کە ئەگەری هەبێ لەو کارەدا بەشداری بکات بێزەحمەت پێی ڕابگەیێنن.


@s_ghoraeshi_48

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

"مامۆستا زیرەک"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئازیزەکەم!
دڵم! گیانم!
ئەی هاوڕێکەی هەموو ژیانم
چۆنین بڵێم عاشقی تۆم؟
پیت و وشەی شێعرەکانم
لەنێو گلارەی کاڵی تۆن!
باوانەکەم!
هەموو ماڵم!
قیبلەکەم، دین و ئیمانم
بڵێی کەسێ خۆشتی بوێ
لە ئاستی من؟
بڵێی کەسێ گیانی بدا
لەبۆ گیانت، وەک گیانی من؟
بڵێی کەسێ سروە‌ئاسا
عەشق هەڵکا
لە کازیوەت وەک دەنگی من؟
ئەستێرەکەم!
هەڵکەوتەکەم!
بێمە دەورتا چرکە چرکە
دەقە دەقە، کاتژمێرەکان ڕاوەستێنم
بۆ هەمیشە و تاکوو ئەبەد
هەستەکانم
حەزەکانم
بادەی خەستی لێوەکانم
لە جامی دەمت بڕژێنم...


🖋#کازیوه{س،م}

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کاکی کوردی نەدار و دڵ‌گەرمم
گوێ گرە سا، لە بانگی بێشەرمم

بۆ لە ناو نیشتمانی پیرۆزت
دیل‌ و مەحزوونە لاوی دڵسۆزت؟

بۆچی کوفرە بە کوردی نووسینت؟
باسی باپیر و حوکمی دێرینت؟

بۆ نەخوێنن لە وەسفی ڕابردوو
باسی ساسان و میدیای زیندوو؟

بۆ نەوێری حقوقت داوا کەی؟
ئاشکرا بانگی کوردی بۆ هەڵدەی؟

بۆ نەوێری بڵێی کە من کوردم؟
میلەتێکی بەغیرەت و گوردم؟

"قانع"

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал