🌿💫
ﻟﻘﯽ ﺷﮑﺎﻭﯼ گوڵێکم ﮐﺮﺩە قەڵەﻡ
بە ﺧﻮێناوﯼ ﺑﻮﻟﺒﻮلێکی ﮐﻮﮊﺭﺍﻭ
ﻧﻮﻭﺳﯿﻢ
ﺋﺎﺳﻤﺎﻥ قەڵەمڕەﻭﯼ ﺑﺎڵندەیە
ﻧﻮﻭﺳﯿﻢ
ئەوین ﯾﺎﺳﺎﯼ بێخەﻭﺷﯽ ﺩڵدﺍﺭە
گوڵ ﻭ ﺋﺎﺳﻤﺎﻥ ﻭ ﺋﺎﺯﺍﺩﯼ
ﻗﺎﻧﻮﻭﻧﯽ ﺧﻮﺍﯼ ئەﻭیندارە
"م. مەلەکشا"
@hoday_sher
🌿💫
له پێناو تۆدا
بێداری به تهنافی چاومهوه ههڵدهخهم
تكا له مانگ ئهكهم بێته دیدهنیت
شهو زووتر داوهتی شار ئهكهم
له پێناو ئهودا
سهحهر به شهكری شیعر ههڵدهستێنم
داوا له خۆر ئهكهم ژوورهكهى بكا به باخی یاقووت
ڕۆژ له ڕۆژژمێردا ئهوهستێنم
"ئاری عەبدولەتیف"
@hoday_sher
🌿💫
رۆژباش هاوڕێیان
شادی، میوانێکی ڕێڕەوه
چەند ساڵ جارێ نەختێ لەلام لادەدات
چایەکی خەست دەخواتەوه و
ئیتر دەڕوات ...
"لەتیف هەڵمەت"
@hoday_sher
🌿💫
بیستوومە زۆر بیرم ئەکەی
لەناو" دڵتا "ژیرم ئەکەی
هەموو ڕۆژێکم ساڵێکە
بزانە چۆن پیرم ئەکەی...
"لێوەکانت "پەیمانهم بوو
"چاوەکانت "مەیخانەم بوو
هەموو ڕۆژێ بینینی تۆ
خولیایێکی شێتانەم بوو...
"ڕەنج سەنگاوی"
@hoday_sher
🌿💫
یاری کردن لەگەڵ مرۆڤ سامناکە... چەند باشە ئەگەر هەرگیز هەوڵ نەدەیت تاقییان بکەیتەوە، چونکە ڕەنگە نزیکترین کەست لە تاقیکردنەوەکەتـدا دەرنەچێت... لێگەڕێ، ژیــان خۆی تاقییان بکاتەوە ...
هیچ ئەزموونێک وەک ژیان خۆی، ئیمتیحانی یەکجاریی نییە!
"توانا ئەمین"
@hoday_sher
🌿💫
گۆرانی : "کۆچی سوور"
هۆنراوەی:
"هاشم ٕنانەوازادەگان"
بە دەنگی :
مامۆستا "محەممەد ماملێ"
من پەروانەم لە دوای خاڵت،
سووتام بە عیشقی جەماڵت
ئەی بێ وەفا تا کەی جەفا
بە دانە دانەی ئەسرینم
ئەڕژێ لە هیجری دوو پیاڵەی چاوی کاڵت
ڕەببی چاوجوان نەڕۆیی لێرە،
شێی تۆم دنیا دەیزانێ
بە خوای گوڵم، نێوی دڵم،
کە مەجنوون وێڵی شاخانە
وەکو من شێتی لەیلا نییە،
گوڵە جوانێ!
من ئاشقم ویڵ و شەیدا
بۆ سوورەگوڵ لەو باغەیدا
ئەی سایەلار، ئەی گوێ بە گوار
دەمرم دەبەر کۆچی سوورت،
خوێنی منە کۆچی سوورت
کۆچی یارم کۆچی سوورە،
بەهارە خێڵ بەرەو ژوورە
ڕەببی قاسید کوڕت مرێ،
یا خودا ئەو کۆچەت سەرنەگرێ
چوونکە یارم لە من دوورە،
لە من دوورە...
@hoday_sher
🌿💫
پێکەنینت، غونچەی گوڵه
دەمی بەیان به سروەیەک دەکرێتەوه
کاتێ دەگریت
ئەرخەوانی دەم بەیانی
شەونم گۆنات ڕادەمووسێ و
گەڵای بسکت به شانەی با دەشنێتەوه
گەر دەتەوێ
دەستی گەرمی دڵم بگری
یان پێکەنه،
یان بۆم بگری..!
"ڕەحیم لوقمانی"
@hoday_sher
🌿💫
چ خۆشە یار گەشین و بێ بەڵا بێت
بە چرکە و سات لە مەنزڵگەی دڵا بێت
وەکوو بولبول بدا دەوری گوڵی ڕووم
وەکوو شەونەم بە دڵ وێڵی گەڵا بێت
🖌#کازیوە{س،م}
@hoday_sher
🌿💫
تۆ،
بە خەندەے
لێوے خۆت ،
مــردوو، لە گۆڕ
زیندوو ئەڪەے
دەڪ بەقووربانــے دەمـت بمـ
موعــجیزەے عیسا ئەڪەے
"ئەحمەد موختارجاف"
@hoday_sher
🌿💫
ئەی نەسیم و ئەی هەناسەی بەر بەیانانم لە کوێی؟
ئەی هەموو ئاوات و تاسەی ڕۆح و گیانانم لە کوێی؟
ئەی هەموو دەم هاودەم و هاوڕێ و هەڤاڵ و هاونشین
هێزەکەی هەنگاوی پیاسەی ڕێ و بانانم لە کوێی؟
ئەی چرای ڕووناکیی ئاسمانی ژیانم، مانگی من
ئەی زریوەی ئەو کراسەی ئاسمانانم لە کوێی؟
ئەی کە تەعریفی کەماڵی بۆ ئەویندارانی ژین
ئەی کە پێناسەی لە خاسەی جوان و جوانانم لە کوێی؟
ئەی ڕەدیف و قافییە و وەزنی شیعر، ئەی شاغەزەڵ
ئەی عەزیزم، ئەی خولاسەی بەیتی خاڵانم، لە کوێی؟
"خاڵە قازی"
@hoday_sher
🌿💫
ژیان بە چاوەکانت تەماشام دەکات
عەشقیش بە چاوەکانم لە تۆ ڕادەمێنێت
بوونت کازیوەیە و لە شەودێزێکا لەگەڵمە
مەندم لە گۆمی حەیرانییەکانمدا
لە دیرۆکێکی کۆنی دوو دڵدار
و
شکۆی ئەرغەوانی پێشمەرگەیەکی کوردەوار
ئای چاوەکانت، دیسانەوە چاوەکانت
ئاخنراوە لە هەر چی وشەی پەتییە
هاوارێکی دابەزیون و بێدەنگییەکی سامدار
بەسرتەوە ئاوازی تریفەم بۆ دەڵێن...
هەموو بەیانییەک دەیانبینمەوە
کاتێ خۆم لە ئاوێنە حەشاردراوەکەی ڕۆحما دەڕازێنمەوە
بۆ خوازبینی نیگا ترێییەکانت لە لێوە شەرابییەکانم
تەواوی وجوودم دەزانێ ژیان بەس تۆی و خۆتی و خۆت...
لێرە خۆشەویستی مۆڵگەیە
و
تەیارە لە تۆدا
و
لە تاسەکانی مندا
لەدایک بوونی جوانییەکی ئەزەڵییە
لەنێو ڕوخساری کیژێکی ڕەسەنی کورد،
بەینی خۆمان بێت، هەموو جار عەشق دەڵێ: ئەو کیژە منم!!!
نوقمی بێدەنگی،
گوێ دەسپێرمە دەمی داخراوی داهاتوو
ئەوەها ژین ڕەنگ ئەداتەوە
لەنێو ئەوینێکدا
تاریکی بە سپێدەوە ئاوسە
و
هزرم
لاڵی پەشیمانییەکی قووڵ
بێ ئەوەی عوسیانێک ڕوو بدا...
گلارە ڕووتن
کوڵێکی قووت دراو
زویر و تەنیا
بەسەر ئاواتەکاندا دەچەمێ
و
زنەی هیوا
چیرۆکی تێکەڵبوونمان دەگێڕێ
یەکێ بوو یەکێ نەبوو!...
ڕۆدەچینە بەستەری شەو.
🖌#کازیوە{س،م}
@hoday_sher
🌿💫
ئاشق دەبێ مەستانە بێ....... ئاوایە ڕێگەی عاشقان
بە دەنگی: "مەهیر ئەمینی"
@hoday_sher
🌿💫
پیاو ئەبێ دائیم خەمی قەوم و وڵاتی خۆی هەبێ
ئەو کەسانەی بێخەمن حاشا نەوەی ئەم خاکە نین.
"فایەق بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
"پەیوەند جاف"
ئەی دڵە شێتە دورەکەم،،،،،،
ئۆخەی ئۆخەی بووک مریەم،،،،،،
@hoday_sher
🌿💫
من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم
هەر ئەڕۆم و هەر ئەڕۆم و هەر جێماوم.
"جەلال مەلەکشا"
🌿💫
27ی مانگی گوڵان
ڕۆژی ڕێزلێنان لە شاعێری نەتەوەی کورد پەرتەو کرماشانی.
چەن ساتێک لەگەڵ دەنگە خۆشەکەی تاهیرە سەید محەممەدی.
@hoday_sher
🌿💫
من بیر لەو بەهاره ڕەنگینه دەکەمەوه،
هات و تێپەڕی و
ئێمه نەمانتوانی،
بۆن به گوڵێکەوه بکەین ...
"جەلال مەلەکشا"
@hoday_sher
🌿💫
ئەتلێتەوە گاهێ به خەیاڵی خەت و خاڵی
ئەخولێتەوە گاهێ بە چرای شەوقی جەماڵی
"بێخود"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژباش هاوڕێیان
تۆ نەبی، چۆن من ئەم ژەنگی بێزارییە
کە سەعاتی ژینی گرتووم لێم بێتەوە؟!
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
ئەمڕۆ ٢۵ی گوڵان(بانەمەڕ) ڕۆژی زمانی کوردییە.
ڕۆژی زمانی کوردی لە هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت.
هیوادارم هەموو تاکێکی کورد بتوانێت بە زمانی دایکی خۆی بنووسێت و بخوێنێت.
با به زمانی کوردی قسە بکەین و بنووسین.
زمان یهکێک لهو ئامرازه گرینگانهیه که شوناسی نهتهوهیهک له نهتهوهیهکیتر جیا دهکاتهوه، فێر بوونی زمانی دایکی دهبێته هۆکارێک که له مێژووی خۆت ورد بیتهوه، لە کوردستان بە هۆی ئەوی منداڵەکان ناتوانن بە کوردی بخوێنن لە قوتابخانە بۆیان دهبێته جێی پرسیار که بۆ هاوکات که زمانێکی سهربهخۆیان ههیه بهڵام مهجبورن به زمانی بێگانه دهرس بخوێنن. دروست بوونی ئهم پرسیاره تهنانهت له مێشکی یهک منداڵیش دا گهرای هوشیاری نهتهوهیی دادهچێنێ. ههر ئهم هۆشیاریهیه که مهسئهلهکه لهلای کۆماری ئیسلامی ئهمنیهتی دهکاتهوه. چونکا بوونی خۆی له مهترسیدا دهبینێ ئهگهر بزانیت کۆمهڵگای کورد وشیار دهبنهوه و دەزانن که چ زوڵمێکی گەورەیان لێ کراوە که نەیانتوانیوه به زمانی دایکیان دەرس بخوێنن. هەر بۆیە فێر بوونی سەربەخۆیانەی زمانی دایکیش دەتوانی زمانی کوردی و نەتەوەی کورد بپاریزێ لە لەناوچون.
پیرۆز بێت25بانەمەڕ ڕۆژی زمان کوردی
@hoday_sher
🌿💫
که باسی ماچی تۆ دەکەم
چی هەنگوێنه، دەبێ به تەم!
که باسی پرچی تۆ دەکەم
هەتاو پرچی خۆی لوول دەکا و
به جێ دەهێڵێ ژوورەکەم!
کە باسی باڵاشت دەکەم
چی عەرعەر و سنەوبەرە
زیز دەبن و
یەک له دوای یەک
بەجێ دەهێڵن باخچەکەم...!
"لەتیف هەڵمەت"
@hoday_sher
🌿💫
هەندێکمان
بـۆ گەیشتن بە گوڵێک،
باخچەکەی تەمەنی خۆمان وشک ڪرد،
هەندێکمان، مانگ فریوی داین و
ئەستێرەکەی دڵی خۆمان کوژاندەوە،
هەندێکی ترمان
لە داخی ساردوسڕی ئەم سەردەمە،
ئاگری تەنیاییمان داگیرساند!
"نەبەز گۆران"
@hoday_sher
🌿💫
تۆ ههمان ڕێژنهی
له باران دادهباری بێ وچان
تۆ ههمان فێنکایی دهشتی
جهرگی سووتاوی منی
"خاڵە قازی"
@hoday_sher
🌿💫
پێکەنینت، غونچەی گوڵه
دەمی بەیان به سروەیەک دەکرێتەوه
کاتێ دەگریت
ئەرخەوانی دەم بەیانی
شەونم گۆنات ڕادەمووسێ و
گەڵای بسکت به شانەی با دەشنێتەوه
گەر دەتەوێ
دەستی گەرمی دڵم بگری
یان پێکەنه،
یان بۆم بگری..!
"ڕەحیم لوقمانی"
@hoday_sher