hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5322

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

خۆ ڕوونە لام لەدەست دەرچوويت
يەكجار خراپ ملت ناوه
هۆش و گۆشت لای كات نيه
نازانيت چه ندێکێ ماوه

خەريكەمن بزر ئەكەیت
با ڕوون بێت بەرچاوت ياره
ڕۆژانێك دێن به ديم نەكەی
لەهيچ كونجێکی ئەم شاره

دۆزه دۆزەی دنياش بكه
كوێت ئەوێ سەری پياكه
دووبارەش هەر بچۆرەوه
هات و هاواری دنياكه

ئەوەی كەچنگت ئەكەوێت
هەر ئەوەيه ئيستا ئەی ڵێم
من گوزه شتووم
خەياڵ نەكەی لێرەو لەوێم

ژيانەکەم .......

فرت و فێڵ ناكەم لەگەڵتا
من فێرنيم درۆ بوەنم
هەست مەكە بۆ بينينەوەت
ئەمەش چاڵ بێت هەڵی كەنم

توانـــا فاضــــل
گروپی قەڵەم

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مامۆستا "خالقی"

ڪیژێ خۆی داوە نیشان
زولفی ڪردووە پەرێشان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫
ڕۆژباش هاوڕێیان

موخەیەر بم لەبەینی تۆو بەهـــــــــەشتا
لە جەننەت دور ئەبم سەیرانی تۆ خۆش

بەمن چی سەیری باخ و قەسری لوبنان
وەتەن سەحراو کەژو کێوانی تۆ خۆش

"مامۆستا قانع"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئاوارە و خوێن خۆرە مەگەر وامیقی عەزرام
لۆمەم چ دەکەن کوشتە و سەرگەشتەیی لەیلام

بۆ دانەیی خاڵت بە فریو چووم دڵی کێشام
غەرقی غەم و سەوداسەر و ئاشوفتە و شەیدام


"ئەدیب"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

ئەوەی سەربەرزە لەم وێرانەدا تووشی خەم و دەردە
چیای سەرکەش ببینە قەت سەری بێ هەور و تەم نابێ

"هێمن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مانگی خەیاڵت لە ناو سینەی دڵ، خەرمانەی داوە
دڵ بەختەوەرە، هەر سی شەوەکەی بەوی نەخشاوە
بۆیە مانگی من، سەرتر خراوە لە مانگی
گردوون
"چوونکوو مانگی من، ئەوەتا هەیە، کەمی نەداوە"

پەروین‌ نازری

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"نەجمە غوڵامی"

ئازیزم وەرە لام تۆ ژیانی ...

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەوەی کە هەرگیز پێتان ناکرێ،
    سڕینەوەی ئازادییە لە ڕوحمانا...!!!!


"شێرکۆ بێکـەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مامۆستا "خالقی"

ئەرێ وای گەردوو گەردوو گەردانە
یارم شەمعە و خۆم پەروانە
ڪوشتمی ئەو جووتە چاوانە

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وه‌ختێ كه‌ ئه‌كه‌ی چه‌شنی
نه‌سیم له‌نجه‌ به‌ره‌و ماڵ

ئه‌گریجه‌یی ته‌ڕ په‌خشه‌ له‌سه‌ر
كوڵم و خه‌ت و خاڵ

شه‌ڕیانه‌ شه‌ماڵ، په‌نجه‌ له‌سه‌ر
ڕه‌نگی ڕه‌ش و ئاڵ


"گۆران"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مامۆستا "حـەســەن زیــرەک"


مـــەقــــام :
چێشتم ژەهری مارو نەهات

گــــۆرانـــــی :
"دینێ مەڕۆ دینێ"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕێگاکەم دوورە

"مامۆستا محەممەدی ماملێ"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی عەلی حەسەنیانی "هاوار" (شاعیر، نووسەر)

▫️لەدایک بوون: ٢۵ی پووشپەڕی ١٣١٨ی هەتاوی لە تاران

▫️کۆچی دوایی: ١٧ی بانەمەڕی‌ ١٣٧١ی هەتاوی لە کۆپێنهاگ

▫️شوێنی ناشتن: کۆپێنهاگ


له‌گه‌ڵ بیری ئه‌وینت ئۆگرم من
له‌ نێو خۆما ده‌سووتێم، ئاگرم من
چه‌ما پشتم له‌ژێر باری خه‌می تۆ
گوڵم! ئه‌م باره‌ تاكه‌ی هه‌ڵگرم من؟


به‌هاره‌ و كورده‌واری خه‌مڕه‌وێنه‌
كه‌ژ و لاپاڵ و نواڵه‌ دڵڕفێنه‌
به‌ سروه‌ گوڵ هه‌موو خه‌مڵیوه‌ ئه‌مڕۆ
به‌هاری من! ئه‌تۆش چاوان هه‌ڵێنه‌


ئه‌وا زستانه‌ به‌ندی به‌ندی به‌ندم
نه‌ماوه‌ پێكه‌نین و قام و به‌ندم
به‌جێتهێشتم له‌ داوی به‌ند و باوا
كه‌چی ده‌تگوت: له‌به‌ر تۆ لێره‌ به‌ندم


وه‌كوو كوێستانی ته‌مگرتووی وڵاتم
له‌ شه‌وگاری خه‌ما داماو و ماتم
به‌ڵام نووری هومێدم هه‌ر له‌ دڵدا
هه‌تا هه‌م چاوه‌ڕوانی ڕۆژهه‌ڵاتم 


"عەلی حەسەنیانی" هاوار

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بڵێی دەستی بەهار ئەوساڵ گرێی دڵم بکاتەوە؟
مزگێنی کۆچی خەم بێنێ و خۆشیەکانم بداتەوە؟

بنێرێ قەقنەسێ تاکوو لە ژینم وەسڕێ تارمایی ؟
بە پێکەنینی غونچەکان، بزە و لێوم ئاشت کاتەوە؟

"ئەوین ڕەحمانی"

@hoday_sher
  ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لەئاسمانى من مەڕوانە
قەت ئەستێرەى تیا هەڵنایە
ئەو سێبەرەى کەمن هەمە
درەختێکى بێ گەڵایە

پەنجەرەکەم هەروەکو خۆم
لەناو تەما داخراوە
لە جێى چرا ئەشکى چاوم
بۆ تەنیایم هەڵکراوە

"ئەحمەد محەممەد"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەی شاکچی بەیان و
بەهار و شێعر و شەونم

ئاوێتە بوو ئەوینت
لەگەڵ خەیاڵ و خەونم

"ئەمین گەردیگلانی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مـەگـەر سـەر تـا قەدەم زوڵـفت وە کـوو من خاو و شێـواوە
کـە سەرگـەردان و سـەودایە لە سـەر
چـاکے گـەریبـانت؟

"وەفـایی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دێم، دێم، وەڵڵا بۆت دێمە ژوانێ
هۆنراوە فۆلکلۆر
مێلۆدی:" محەممەد ماملێ"
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سەیری بەهار

یارم بێتەوە سەیران چاوی گەلێک خومارە
لەرەی کراسی ڕەنگی پەری‌زادەی هه‌وارە
لێوی گوڵێکی ناسک دێتە سەمایە قومری
کوڵمی شۆقی لێوە دێ بەژن وەکوو چنارە
چینی داوێنی دێنێ هه‌رچی ناز و جوانییە
زولف خاوی شۆڕەبی بۆنی وەرزی بەهارە
نەکا ڕەقیب بزانێ بە سێحری جوانی یارم
یا مۆرە شینی بێنێ یا چاوە شین وەشارە
قامک لە سەر قامکە لێدەن ئاهەنگی شادی
ترپەی دڵم ناسرەوێ ئەگەر سیمی سێ‌تارە
ڕێژنە لە بارانە دێ دەشت و چیا دەڕەنگێ
بۆن و برامەی خۆشە گوڵە کە فە‌خری دارە
سروەش کاتی بەیانی ئاوە لە بۆ باغی ژین
سەری بکا بە قوربان هەر لە خێری وشیارە

" ئیبراهیم هوشیار"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کچە جیران
"شێرزاد حەسەن"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هاتووم و ناگه‌ڕێمه‌وه‌ !
يا پێت ده‌گه‌م،
يا وه‌ك مۆمێك
ده‌سووتێم و ده‌توێمه‌وه‌ ...

"عه‌‌بدوڵا په‌شێو"

‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

نەک هەنار
تازە ئەگەر بەردیش گوڵ بگرێت
نە ئەو دێتەوە
نە من دەبمەوە بە خۆم

"هیوا قادر"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لە یادتاندا بێت..
پشت نەکەنە شیعر و گۆرانی و لەیلاکان و خەونەکانتان...
منداڵەکانتان فێر بکەن بۆ نیشتمان، بۆ ئەمڕۆیان و بۆ بەیانی منداڵێک بن لە جنسی شیعر و باران...
ئەتان‌سپێرمە دەستی بـــــــا و خـــــــۆر، تا بەیانییەکی نەفرە دوور..
وانەی عەشـــق و ڕاستی بۆ نیشتمانمان بهۆننەوە...!!!

"فەرزاد کەمانگەر"
ڕۆژی مامۆستا پیرۆز بێ

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

به شەو تاکوو بەسەرما زاڵ دەبێ خەو
به ڕۆژ تاکوو دووباره دێتەوه شەو

له کاتێکدا که دەدوێنم ئەم و ئەو
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر له بیره

"مامۆستا هێمن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

به جورێڪ ئەتنووسمەوه
جووتیارێڪیش
له ترپەے دڵــم بگات !!

ئاخر ، ئەوین به سادەیی جوانه
ئەوین یانی
لەت ڪردنی ژیان
لەتێڪ پێڪەنیـن بوتۆ
لەتێڪ گریانیـش بۆ مـــن


"بەختـــیار عـەلی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

باڵە سووتاوەکانی پەروانەم

شووشەی بادەی بەتاڵی مەیخانەم...!

"مامۆستا هێمن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وەک هەور بگرمێنه
سينگه شەقارەكەم تەڕ كه
سۆزی دڵم دامركێنه
پەری! ئيمشەو دا نەباریی ئاگر ئەگرم

"جەلال مەلەکشا"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مامۆستا کەریم کابان"
ئەرێ هۆ کاڵێ

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دەمێک ئاور ، دەمێک ئاوم بەبێ تۆ
مەلی هێلانە سووتاوم بەبێ تۆ

سەرم سووڕ ماوە ئەی سروەی بەهاران
هەتا ئەمڕۆ چلۆن ماوم بەبێ تۆ؟

"عەلی حەسەنیانی" (هاوار)

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал