hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5322

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

روانگەی کۆمەڵگای ئێمە بۆ ناودارانی کورد

نەتەوەی عەرەب شاعێرێکی بە توانایان هەبووە بە نێوی "ابونواس". ساڵەهایە نێوی ئەو شاعێرە لە سەر فێرگە، شەقام و ... دانراوە و بە ڕێزەوە ناوی دێنن و بەو هەموو پێشکەوتنەوە، لە پاش ۱۲۰۰ ساڵ هێشتا "ابونواس" بە یەکێک لە کۆڵەکە ئەستوورەکانی وێژەی عەرەبی دادەنێن. جا ناوەڕۆکی شیعریی ئەبوونەواس دوو بابەت لەخۆ دەگرێ (بە داوای لێبووردن لەخوێنەری بەڕێز): "مذکرات" و "خمریات"!!! ئەی ئەو هەموو ڕێز و حورمەتەیان لە بەر چییە؟ ئەبوونەواس زۆر شارەزای ئەدەبی پێش ئیسلامەتی بووە، ماوەیێک لە نێو عەشیرەتە عەرەبییەکان لە ناخی بیاباندا ژیاوە،  کۆنترین و ڕەسەنترین وشەکان لە بەساڵاچووانی خێڵە عەرەبییەکان فێر بووە و کۆیانی کردۆتەوە. زانایانی عەرەب لەم ڕوانگەوە بۆ ئاسەواری ئەو ئەڕوانن و بە بەشێک لە شوناس و مێژووی ئەدەبی عەرەبی دادەنێن.
بەڵام ئێمەی کورد هێشتا ناوێرین باسی کەسایەتیێکی مەزن وەکوو شێخ ڕەزای تاڵەبانی بکەین.  نەمر عەلائەدینی سەجادی لە بەر نووسینی کتێبی بەنرخی "ڕشتەی مرواری" زۆر قسەی نەشیاوی بیست و  زۆر ئەدیب و نووسەری تریشمان هەر بەو دەردەوە چوون.
لە بازنەی مووسیقا و گۆرانیشدا ئەم قوڕە ئێجگار خەستر و خەسارەکەشی گەلێک گرانترە. کورد لەبەر بێ دەسەڵاتی؛  ئەفسانە، مێژوو، ئەدەبیات و... هەر بە شێوازی گۆرانی تۆمار کردوە. ئێمە ئەوانەشی پێوە دەفەوتێنین. ئێستا زۆربەی خوێندەوارانمان ئاگایی و زانیارییان لە چیرۆک و گۆرانی و داب و نەریت و زۆر شتی دیکەی خۆماڵی نییە. جارێک لە ژەنیارێکی کوردیان پرسی، بۆچی میلۆدییە کوردییەکان پێشکەش بە بێگانە ئەکەن، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە کوردی بوونیان بکەن؟ فەرمووی:  بەس نیه ئەوان شێعری ماقووڵانەی لەسەردادەنێن!! کابرا خۆشی دەزانێ کە ماڵی دزییەتی و ماقووڵی یەکناگرنەوە، بەڵام ئەوەش باش دەزانێ کە ئەو جۆرە لێدوانە لە نێو کوردا کڕیاری هەیە بۆیە دەتوانێ بەو پەڕۆیە گەندەڵی وا پینە بکات. کوردی خۆبەکەمزانیش؛ بێ خەبەر لە مانای وشە و نەریت و هۆکار و چیرۆکی پشتی گۆرانییەکە، ئەڵێ: کاری چاکت کردووە.
چەن جار لۆمە و بێڕێزی بە شاعێریکی دڵسۆزی کوردم بیستبوو کە لە ڕۆژنامەی کوردستانی ساڵی ۱۳۳۹ی هەتاویدا  مەدحی حەمە ڕەزاشای کردوە. دەقی شێعرەکەم دەس نەکەوت. لە هاوڕێیانی ڕۆژنامەش تەنیا یەکێکیان لە ژیاندا مابوو، چوومە خزمەتی فەرمووی: مەدح و پیاهەڵدان نەبوو. تەنیا دەستخۆشی لە شا کردبوو کە ئیزنی دابوو کوردیش رادیۆ و رۆژنامەی بە زمانی خۆی هەبێ و مافی خۆیەتی کە ئاوڕی زۆرتر لە کەلتوور و زمانی بدرێتەوە.  بۆ خۆی هیچی لە شا داوا نەکردبوو. ئەوەشی تەنیا لە دڵسۆزی بۆ کوردستان کرد. کاتی مردنیش بە بێ کفن ناشتیان. بەڵام شێکسپیر ئەو هەموو شانۆنامەی تایبەت بۆ شاکان نووسی. ئێستەش خەڵکی بریتانیا ئەڵێن ئەدەبیاتی جیهان دوو بەشە: بەشی یەکەمی شێکسپیرە! بە مووسیقای خۆشیان ئەڵێن مووسیقای زانستی.
جاری وایە ئێمە بە سەد شێوە ئەیسەلمێنین  فڵانە ناوداری عەرەب، فارس یان تورک بە ڕەچەڵەک کوردە، هەرچەندە قەت ئاوڕێکیشی لە کورد  نەدابێتەوە، کەچی ناوداری، خاوەن ئاسەواری مەزنی کوردیمان هەیە تەنیا لە بەر ئەوەی سەر بە ئۆلی ئێزدی، یارسان، یان فڵانە کەمینەی ئایینیە لە خۆمانی نازانین و ناوی هەر ناهێنین.
جاری واش هەیە کەسایەتی و ئاسەواری ناودارێکی کورد بەبێ لەبەر چاو گرتنی سەردەم و هەلومەرجی زەمان و دۆخی ئەو کات، ئەدەینە بەر ڕەخنە! نازانین تەنیا بە پێوەری ئەمڕۆ بڕیار نادرێ.
جا بەڕێزان پێویستە:
۱) بۆ هیچ کەسایەتیێکی کورد یەکلایەنە نەڕوانین. ڕەنگە لە زۆر لایەنێترەوە خزمەتی کردبێ. وەکوو گۆرانی بێژان کە هەزاران وشەی ڕەسەنیان پاراستوە و زۆر کاری بە نرخی تر. نابێ حاشا لە خزمەتی کەسیان بکرێ.
۲)هەڵەی دڵسۆزانمان بە خەیانەت لەقەڵەم نەدەین. ئەم دوو باسە زۆر جیاوازن. دیارە لە دنیا کەس بێ هەڵە نەبوە.
۳)جیاوازی ئایین یان زاراوە نابێ ببێ بە هۆکاری جیاوازی ماڵی کورد. ناوداری کورد سەر بە هەر زاراوە یان مەزهەبێک بێت، خزمەتیان بە ئەدەب وهونەر جێی ڕێزە. وەها تەکمان بە فلان ئایین یان زاراوە هەڵچنیوە، خەریکن حاشا لە کورد بوونی خۆیان دەکەن.
بەشێک لە پێشینیان ئەمانەیان لەبەرچاو نەگرت و ناوداری کوردیان شاربەدەر کردو بێگانەیان لەجێی دانا و ئێستاش بەرهەمەکەی ئەم حاڵ و ڕۆژەیە کە چەندە لە ڕەسەنایەتی خۆمان دوورین. بەرەی چاوکراوەی ئێستامان ئەبێ چاو لە عاڵەم بکەن.لە تەواوی دنیا فیلم، کتێب، مووسیقاو تەنانەت یاریەکانیش هەم بە ڕێک وپێکی ئارشیڤ کراون و هەمیش بەپێی تەمەن ڕیزبەندی کراون. لە هەر شوێنێکیش کەلێنێک هەبێ بە پێی کەلتووری خۆیان هەوڵی پڕکردنەوەی ئەدەن. ئێمە زۆر پێویستمان بەم چەن کارەیە: ئارشیڤ و ڕیزبەندی و هەروەها پڕ کردنەوەی ناتەواویەکان و ڕازاندنەوەی بە خشڵی خۆماڵی.
عیسا ئەحمەدی۱۴۰۲/۰۲/۱٦

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

فەرهەنگی هەردی؛
وەرگێڕانی وشە لە کوردییەوە بۆ سەر هەشت زمانی فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، فەڕانسەوەی، ئاڵمانی، ڕووسی، تورکی، سویدی و پێچەوانە.

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش و ژیان باش هاورئیان


ئەمڕۆ شەممە
۱٦ی بانەمەڕی٢٧٢٣ی کوردی١١ی ئوردیبەهێشتی ١٤٠٢ی هەتاوی
٦ی مەی ٢٠٢٣ی زایینی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌏کۆڕی ۷ی گوڵانی ۱۴۰۲ی هەتاوی

🔰تەوەر: ژیان و کەسایەتیی شەریف پاشای خه‌ندان
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
⏰ماوه: ۵۰:۳۶
🔋قەبارە: ۱۷.۶ مێگابایت

#شەریف_پاشای_خه‌ندان
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
/channel/dr_rehber
YouTube dr.rehber" rel="nofollow">https://youtube.com/@dr.rehber

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

کۆڕی ۲۳ی پووشپەڕی ۱٤۰۱ی هەتاوی

🔰تەوەر: ژیان و کەسایەتیی ڕەفیق حیلمی
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
⏰ماوه: 51:58
🔋قەبارە: ۲۸.۵ مێگابایت

#ڕەفیق_حیلمی
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
/channel/dr_rehber

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دە با بڕۆین
بەرەو بەهار
ڕوو لە هەتاو
دە هەستە باڵ بگرینەوە
فەسڵی لە ڕاونانی شەوە
سەرما ڕۆیی زمسان نەما
کاتی بەهار
بەفر و سەهۆڵی ئەتوێنێ
پێئەکەنێ خۆ ئەنوێنێ
تاوێ لە باوەشتا لەشم
سەرمای لە لەش پاک دەرئەچێ
ئەوسا لەسەر جووتەشەمامەی باخەڵت
بۆنی بەهاران بۆن ئەکەم
مەرجە لە ژێر کەپری قژ و
سێبەری ئەگریجەکەتا بگرم وچان
دڵدارەکەم چاو لە تۆ ناترووکێنم
ئەوسا وەرە
ئەوسا وەرە ..

"سوارە ئیلخانیزادە"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

خاڵی نییە ڕەشماری دوو زوڵفت لە بەڵایێ
حەڵقەی شەڕییان بەستووە هەر یێکە لە لایێ

عاشق دڵی نایێ لە دڵارامی جودا بێ
ئەڵبەت کە دڵارامێ لەوێ بێ ، دڵی نایێ

بنواڕە خۆشیی ڕەقسی لەگەڵ خەرقەیی ئەزرەق
مومکین نییە بەم پاکییە، لەم ئەرزە، سەمایێ

مومکین نییە جەلبی دڵی خووبان بە من و تۆ
نەمیستووە تەسخیری مەلایک بە مەلایێ

نەقدی دڵ و جان بۆ قەدەمت نیمەبەهایە
غەیری ئەمە ، قوربان! بە خودا نیمە بەهایێ

ئەی شەمع! بترسە لە هەناسەم کە بگاتە
ئەو دووکەڵی زوڵفە کە پەرێشانە بە بایێ

تا چاکی نەکەی پڕ لە هەوا سینەیی "ناڵی"
وەک زەنگڵە ئاوازەیی ناڵەی دڵی نایێ

"مامۆستا ناڵی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ بە جوانی شەوق ئەداتەوە
وەرزی بەهارمان کەوا هاتەوە

ڕۆژ باش وڵاتەکەم

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەگەر ویستت
ڪەوی وشەی کێویلەی من،
دەربەدەر و خەمبار نەبێ
پرچت درێژ بکەرەوە و
لە ژێریا وا حەشارم دە،
ھەر تۆزقاڵێکم دیـــار نەبێ!

ئەگەر ویستت
دەزگیرانی شاعیرێک بی
لێت وەڕەز و بێزار نەبێ
ئەگەر ویستت...
ئەگەر ویستت...
مـن بکەرە خۆشەویستت!

"لەتیف هەڵمەت"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

" دڵم مەشکێنن .."

دڵتان دێ دڵم بشکێنن ؟؟
کاتێ بیلبیلەی چاوتانم
کاتێ کوتەی دڵ و
دەماری خوێنتانم
کاتێ شەهیدی ناوتانم !

دڵتان دێ دڵم بشکێنن ؟
کاتێ گۆچانم بۆ دەستتان
کاتێ سینگم قەڵغانە
چرکەچرکەش دەمرم بۆتان
کاتێ گۆرانیم بۆ هەستتان !

دڵتان دێ دڵم بشکێنن؟
کاتێ بۆتان ڕووناکی ئاسۆم
کێشکچی ڕێتانم
گیانبازم و ناژیم بۆ خۆم !
ئەمجارە دڵم بشکێنن
جێتان دێڵم !
باڵ ئەگرم ! ئەڕۆم .!

" ئیبراهیم هوشیار "

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

٢٥ـی خاکەلێوە هاوکاتە لەگەڵ لە دایکبوونی یەکێک لە گەشاوەترین ئەستێرەکانی ئەدەبی کوردی، مامۆستا ″هەژار″ی مەزن.
یاد و ناوی هەرمان.

بەم بۆنەوە بینەری ئەم چاوپێکەوتە ناوازەیە بن لەگەڵ مامۆستا هەژار کە ماوەیەکی کەمە بۆ یەکەمجار بڵاوکراوەتەوە
ئەم هەڤپەیڤینە لە ڕۆژی 2ـی شوباتی 1991 لە پاریس لەلایەن وێنەگری نێودار #سوارە_مامەخەلانی لەگەڵ مامۆستا #هەژار_موکریانی کراوە، واتە تەنیا 19 رۆژ بەر لە کۆچی دوایی مامۆستا هەژار لە رۆژی 21ـی شوباتی 1991دا. بەشی زۆری پرسیارەکان لەلایەن حەمە عەزیزەوە کراون، کە یەکێکبووە لە کاربەدەستانی بارەگای بارزانی لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول دا.

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

برینێڪی پڕ لە ئێشم...
بهێڵن دوا هەناسەڪانم لەژێر ئاسمانێڪی بەرفەراوان
لەسەر بستێ خاڪی سەربەستا
هەڵڪێشم!

"مەلەکشا"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

موبتەلاتم کوردستان…!

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

نمایی از بلندیهای مشرف ب شهر ایلام

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫


لەش لە داڵانی ڕۆحێکی هیلاک ئەسیر
ڕۆشنایی لەم دەڤەرە هەڵاتووە
و
دێرزەمانێکە تاریکان لە سەقفی ماڵەوە هەڵواسراوە

لێرە کرێکارێ
لە مەودای نێوان لەتێک نان
تا ددان، ڕاکشاوە
ڕوتوقووتە وەک ئاو
لێی دەڕژێ بزەیەکی تاڵ

بۆ کوێ ڕامدەکێشێ
پشووی بێ پشووت
و
هەناسەی شەکەت و
دەستە پینەکراوەکانی تۆ!؟

خەونەکانت لرپی مەینەتە
و
شەپۆل ئەدەن ئاواتەکان
لە زەریای بێ شەپۆلانت،
یەکسانی قەت ناگاتە کەناراوی تۆ!

واتای حەقیقی ڕەنجی
ئەی ڕەنجی حەقیقی ژیان!
ئەڵێن ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی کرێکارە
بخەوە لە بێخەوییەکانتدا،
ڕامەچڵەکێ
درۆ دەکەن
کرێکار ڕۆژی کوا!!!؟


🖌#کازیوە{س،م}


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مامۆستا قادر دیلان"
ڕوومەتی وەک گوڵی بێگەرد...

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بــۆ گەلە، گشت بیر و سەرانسەر بڕوام
ڪە ڕۆژێـک ڕووناکی دای لە نیشتمان

ئەزانــــم دێـــــتە دی لای گەلم هیوام:
هەڵبەستم ئەبێتە بەستەی سەر زمان!

"گۆران"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەوکی قایم گرتوم
تاسەی غوربەتێ،
وەک پەنجەکانی گورگ
پەلاماری برینانم دەدا،
هەڵدەقەنێ قرتماغەکانی
لە یادکردن
توێژال توێژاڵ،
نوقمی غەوری زامم دەکا،
نە گوڵی بۆن خۆشی فریو
نە دڕکی بێ ڕوحمی ڕاستەقینە
نە  شینی هەور ، نە شینایی ئاسمان
نە تینی تاو ، نە تروسکە تروسکی ئەستێران
نەیانتوانی ڕاتگۆزنە وەرزی
لەبیر چووەکان !

پەروین‌نازری

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

کۆڕی ۲۰ی گەلاوێژی ۱٤۰۱ی هەتاوی

🔰تەوەر: ڕۆڵی ئۆزدەمیر لە مێژووی سەرەتای سەدەی بیستەم لە باشووری کوردستادا
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
⏰ماوە: ۵۶:۲۶
🔋قەبارە  ۲۵ مێگابایت

#ئۆزدەمیر
#ڕەهبەر_مەحموودزادە
/channel/dr_rehber

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

کۆڕی ۲۶ی جۆزەردانی ۱٤۰۱ی هەتاوی

🔰تەوەر: ژیان و کەسایەتیی سەید تەهای نەهری
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
⏰ماوه :۱:۰۷:۵۳۰
🔋قەبارە: ۲۸.۱ مێگابایت

#سەید_تەها_نەهری
#ڕەهبەر_مەحموودزادە

/channel/dr_rehber

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مامۆستا محەممەدی ماملێ"
ماڵە بابم بێ وەفا.....


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کوردم و لە ڕێی کوردستان…!
دەبم بە چەقڵی چاوی دوژمنان…!

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

عیشقی وڵات

بە هەوای عێشقی دڵ بە پەرۆشە
وێنەی پەروانە، بپیرۆزێ خۆشە
عیشقی پیرۆزم، زۆر پڕ خرۆشە
ئەم عیشقە عیشقی وڵاتە
ئەی وەتەن ڕۆحم فیداتە
نەسیمت وێنەی عەتر و عەبیرە
دیمەنت جوان و خۆش و دڵگیرە
زیخت دانەی دۆڕ، خاکت ئەکسیرە
ئەی خودا ئەم خاکە چەند جوانە
ئەم بەهەشتە ڕووی جیهانە
بولبولی باغی خاکی کوردانە
کاوە نەژادم خەڵکی ...
بۆیە ئەخوێنم بۆ نیشتمانم
ئەی خودا ئەم باغە چەند خۆشە
ئەم دەنگە دەنگی سرۆشە
شەرتە تا ماوم تۆم لە تۆیی دڵ بێ
تۆیی ئەر بێ تۆ بێ، گیرۆدەی چڵ بێ
ئەر فیدات نەبێ، وێنەی گڵ بێ
ئاریایی خەڵکی نیشتمانم
بولبولی خاکی کوردانم..

"مەزهەری خالقی"
هۆنراوە:عابد سراجەدینی


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تاڵە قژی کچێکی جوان
لەسەر شانم بەجێ مابوو
لە دواییدا تاڵە قژم
ڪرد بە پەتی دیلانێ بۆ
هەڵبەستێکی پێنج شەش ساڵم.

دەنکە زیخێکی کوردستان
لە کەیەوە؟ چۆن؟ نازانم!
پەڕیبووە لۆچی گیرفانی چاکەتێکم
ئەمڕۆ ڕێکەوت دۆزیمەوە
دەرمهێنا و ماچم ڪرد و
کردم بە بەردی کەعبەی گشت
شێعرەکانم!

"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

بێ‌تاقەتیم
سەی هەناسەو تاسۆخێنە شەونانشەرە
خەیاڵ
وەرسەراو ماقووڵینە وێش مەڵاس دان
تاسەو ماچێوە بێ‌پاسپۆرتی کرۆچۆنە!
ئاوەز واقا
مەزانۆ چی
هەر چی شانە‌هەنگوێنێ لەزەتینێ
ئینای ئەولاو سنووریوە؟

شارۆ
جە کتێبوو واڕێزەو شێعرا
/channel/cherpewpawdange

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ

"مامۆستا ناسر ڕەزازی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

‍ بەیانیت باش
شنە و سروەے بەیانی

بەیانیت باش
وشەے جوانی به جوانی

بەیانیت باش
گرینگی خۆرەتاوم

بەیانیت باش
هەوێنی شێعرے خاوم …!

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

بەهەشتی سەر زەوی گۆشە گۆشەی نیشتمانم
سزوشتێکی جوان لە پارێزگای ئیلام
هەر ئاوەدان بێ

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

منطقه ششدار و کوه قلاقیران

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کراس کەتانی
"حەمە نێرگز"
"گۆران"
@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал