hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5322

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

کراس کەتانی کەوا سەوزی بەژن و باڵا بەرز!
بە شان و گۆزەوە چەن جوانی ئەی پەریی سەرئەرز!

لە دوورەوە چ نمایانە پێچ و سەرپۆشت!
چ زوو ئەگاتە دەماخم شەپۆلی بۆی خۆشت!

شەماڵی ڕێگەیی کانی ئەخاتە باڵاکەت،
لەرانەوەی لەشی زیوینی شۆڕەبیی کەڵەگەت!

ئەڕۆی بە عیشوە، بە لەنجە، بە وەزنی گۆرانی
ئەڕۆی... زڕەی کەمەرەت دێ ھەتاکوو بەرکانی!

ئەگەیتە کۆمەڵی پیاوانی بەردەمی مزگەوت
سڵێک ئەکەی وەکوو ئاسک لە سێبەری ئەشکەوت!

لە ڕێگەتا ھەیە پۆل پۆل لە لاوی دێ کۆمەڵ
کە ھەر یەکە گوڵی ھێناوە چەشنێ، پڕ باخەڵ!

ھەموو بە عەزرەتەوەن گوڵ فڕێ دەنە بەر پێت
خوایە، ئاخۆ گوڵی کێ بە دڵتەوە ئەلکێت؟

"گۆران"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

‍ دار ڕەنگە بتوانێ بڵێ
چەندە فرمێسکی زەردی گەڵا
لە چاوانی ھەڵوەریون .
ھەور ڕەنگە بتوانێ بڵێ
چەند پەپوولەی سپیی بەفر
لە چاوەکانی فڕیون .
نا، نا، تۆ ناتوانی بڵێی
کە چەندە داری ئاواتت
گەڵایان لێ ھەڵوەریوە.
چەندە ھەوری چاوەڕوانیت
فرمێسکیان لێ باریوە .

"مارف ئاغایی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هەمووکات لە مۆسیقا دەترسم،
چونکە نازانم بۆ کوێم دەبات .

"کافکا"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سکاڵایەک لە ڕەنگی باران

شەوێکی ئەنگوستەچاوە و لە باوەشی ئەستێرەدا بەرەو ڕووناکی هەڵدەفڕم، تاجی زێڕینی خۆرەتاو لەسەر دەنێم، دەبم بە گوڵ، بە ماچی ئاونگ و باران ئۆقرە دەگرم. سینەم: نەخشەی ئەوینداری، پرچم: ئاڵا، زستانی خەم دەتارێنم، بەهار دێنم، بەهارێکی چاوکەژاڵی شیرین کەلام، لە باوەشیا دەبمە سروودی نەونەمام. وتەی سەر زارم: ئازادی و سەرم وەک چیای کوردستان، دەڕۆم بۆ سترانی عەشق و هەنگاو دەنێم بۆ نەوەستان، کچی شێعرم تا شکۆفە، دەفڕم بە باڵی خودایی، دەفڕم، دەفڕم هەتا بێ کۆتایی...

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڪە بەهار دێ
لێم مەپرسە بۆ ناشادی
دەیان ساڵە چاوەڕوانم
ڪە نیشتمانم
هەڵمژێ شنەی شەماڵی ئازادی..!

"جەلال مەلەڪشا"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئای زاڵم
"حسێن عەلی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لاوێچێک تاسە
حەز دەکەم خەڵوەتییەک بۆ خۆم پێک بێنم، وەک خەڵوەتێ قەدیمەکەی ماڵی بابم، خەڵوەتێک کە جگە لە خۆم جێی کەسی تری تیا نەبێتەوە و خۆم تەرخان کەم بۆ خۆم. بۆ خوێندنەوە، بۆ نووسین. نوسین، نوسین. ئای چەندم پێخۆشە بنووسم! حەز دەکەم هەزاران لاپەڕە ڕەش کەمەوە، هەزاران وشە قەتار کەم، لەسەر هەڵدێرێک بەرەو بنارەکانی چیایی، لە کەش و هەوایێکی بەهاری بە کاتی زەردەپەڕان، لە قەفەسی ناخم ڕزگاریان کەم و هەڵیانفڕینم و بە هەزاران ئاخ، کۆتایی بە قورسایی وشە بێدەنگەکان بێنم. بەڵام هەرکە پێنوسەکە دەخەمە سەر تێنووس ، وشەکان دەکەونە گاڵتە کردن و لە لام ڕا دەکەن ، لە کەلێن و قوژبن خۆیان حەشار دەدەن. بە لاڕێمدا دەبن و ناچارم دەکەن ئیکلامیان لەبەر بکێشم و پێیان هەڵابڵێم و سەری سپییان بێنمە تکایە! ئینجا بە گێلمە گێلم لاپەڕەیەک پڕکەم لە هەڵیت و پڵیت و سەر و بەری دەقێک پێک بێنم.
خوێندنەوە، خوێندنەوەی ئەو کتێبانەی لەسەر ڕفحەی ژوورەکەم ڕێچکەیان بەستووە و ئەترسم تەمەن مەودا نەدا چاوێکیان پێدا بخشێنم، هەر بەو هۆیە سێ و چوار بە نیوە و نیوە چڵی لە هەموو سوچێکی ماڵ، سیلەی چاویان تێبڕیوم و گەرەکیانە نۆبەبڕییان بۆ بکەم و من حەز بە گشتیان دەکەم و بێدڵی هیچکامیان ناکەم و وەک ژنێکی سۆزانی هەردەم خۆم دەخەمە باوەشی یەکێکیان و بە حەز و تاسەوە لە ئامێزیان دا خەو دەمباتەوە.
شونێکم پێویستە کە من بم و بێدەنگی، زاخاوی زامە تەشەنا کراوەکان هەڵڕێژم و بیاننووسمەوە و ڕەها بم لەو گردەڵە ناسۆرانە کە تەنگیان پێهەڵێناوم.
سوێندتان بۆ دەخۆم کە هیچکات بۆخۆم نەژیاوم، سەرانسەر ژیانم لێ زەوتکراوە. ساڵگەلێکی دوور و درێژ ڕوحی تەنیای خۆم لەدوای خۆم ڕاکێشاوە، زەخمار و خوێناوی، هەموو دۆخێکی ژیانم لە گرێژنە چوبوو.
من و ئاواتەکان وەک دوو هێڵی هاوتەریب بووین کە هیچکات بەیەک نەگەیشتین.
حەز و ئارەزووکان لە ناوەوە دەیانکوشتم و من کپ و بێدەنگ ڕێگەی ژیانم دەبڕی.
وەک کەسێکی بێ دەرەتان ئەخزامە کونجی ژوورەکەم و ئەگریام و ئەگریام وئەگریام!! بە تایبەت گریانی شەوانە کە قۆنتەراتم لەگەڵ بستبوو!
چاوەڕوان بووم چارەنووسی ماڵوێران و بێ ویژدان ئاوڕێکم وێداتەوە، بەڵام ئەوەندە غللوور بوو، نەهات کە نەهات!
قوورسایی ئەو ساتانە وەسف ناکرێ.
سالەها بەم جۆرە ژیام! ئارەزووکان کوشتمیان!
ئەو ئارەزوویانەی کە حەزم لێیان بوو، تێگەیشتم سەرابن، ئەتوانم بێ ئەوانیش بژیم، ئیتر وەک ڕيبوارێکی ماندوو بڕستم لێبڕاوە، حەز و خەیاڵەکانم بە شێوەیێکی دی داڕشتووە.
هێندێک جار ئاڵووگۆڕی ژیان وات لێدەکا ئیدی خۆت ناناسیێوە، ئیدی قوورسایی ژیانت دادەبەزێ، بە جۆرێک ڕەها دەبی، لەناکاو لە هەموو شتێک ئازاد دەبی، ئەڵێی لە قووڵایی دەریایەکی بێکەنار گەیشتوویە بەستێنی بنارێکی چیایی، بەڵام ڕوحی تۆ خووی بە زیندان گرتووە و ئەو شتانەی شەپۆلەکان ڕایانپچکاندووە لە دەستت داوە و ئیتر ناتوانی بەدیبهێنێوە، تەنانەت دەتوانی بە زەردەخەنەیێک لێیان بڕوانی و بییانخەیە ناو دەفتەری سەربووردەکەت و تاک بە تاکی رووپەڕەکانی بەدەم باوە بدەی.
«دڵنووس»
پەروین ٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٣


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گۆرانی شەماڵ بەدەنگی مامۆستا عەزیز شاهڕۆخ

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش کوردستانەکەم

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لەم سنوورانە قەڵسم
گشت لایان لێ تەنیوم.

خۆزگە توانیبام لەنێو
جیھانی بێسنووری چاوانی تۆدا بژیم.

"مارف ئاغایی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سەد خۆزگە بێ بەو ڕۆژە
کە نەمبیستبوو ناوت

نەمچێشتبوو تاڵی
مەیی ومه‌یخانەی چاوت

نەیدیبوو دەست و پێی
دڵەکەم حەڵقەی داوت

ئازاد بوو لە پێچ و
خەمی ئەگریجەی خاوت


"شێخ نوری"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گۆرانی نوێ "مامۆستا ڕەزازی"
تامەزرۆی باران

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وەكوو ئاوی بنی گۆمێ
كه جێ مابێ لەڕووبارێ

وەكوو بەردی سەری شاخێ
كه دانرابێ لەدیوارێ

وەكوو كاتێ گەڵای زەردێ
دەسی بەربێ لەسەر دارێ

دڵم تەنگه لەتەنیایی
نە هاوڕازێ،نە خەمخوارێ


م. "شەریف"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دەنگێک لە سەدەیەک تاریکدا چریکەکەی فرامۆشکراو...
"فەتانە وەلیدی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

چ تاریکانێ بێ درزە!
شەوەزەنگە و غوربەتی دڵ
لێکدراوە
هەودای وەهمێک پڕووکاوە
سایەی خەیاڵێکی نەوڕەس
لە دڵۆپەی ئەسرینێکا قەتیس ماوە...

تا گلارەت دەکەیتەوە
گرێی ڕەشی دێزی ژیان
بە ڕووی مندا
بە عەشقەوە دەکرێتەوە

بانگم دەکەی دڵ دەلەرزێ
کاتی تێڕامان لە تۆیە
مێحرابی چاو هەڵدراوە
تۆ چیت گیانا!؟
کە شەوقی ڕوخساری ئاڵت
کیژی شێعرمی دەورە داوە!!!


🖌#کازیوە{س،م}


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مامۆستا حەمە جەزا"

پەیمانمداوە....

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

خۆشییەکی بچووکم دەوێت ...
ئەوەندە بچووک، کە هیچ کەس نەیەوێت لێمی داگیر بکات ...!!

"نازم حێکمەت"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫


خەو

ئەی چاوەکانم ...!
من بێشکەی سەرم
تا کەی ڕاژێنم ...!؟
سواری سەر باڵی کام
خەیاڵتان کەم، ئێوە بنوێنم ...؟
هەر چەند ئەزانم
کە بای هەناسەم
تۆزی خەرمانی خەمی دەروونم
بۆ ئێوە دێنێ، بەڵام گوێ بدەنە
ئاهەنگی دڵی ماندووم
کە دەڵێ:
"هەی لایە لایە،
ڕۆڵە لایە لایە دە بنوون درەنگە،
بۆچ خەوتان نایە ...؟"

"مارف ئاغایی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

خه‌یاڵی پووچی دونیا وا دەماغ و دڵمی پێچاوە،
قیامەت هەر مەگە‌ر ڕۆژی قیامەت بێتەوە فکرم ...

"مەحوی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕووبار

هەرچەند من و تۆ ئاوێتەین
وەک خاک و خۆڵی یەک زەوی
بەڵام چیبکەم!
تاوێک نییە،نیشتیمانم وەکوو ڕووبار
بەسەرماندا ڕانەبوورێ و
لەتمان نەکا وەک دوو کەنار!

"مامۆستا پەشێو"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تۆ وەک گڕی شەمێک دەچی؛
ئەمنیش وەک بەژنی ئەم شەمەم ...
دڵنیا بە،
هەر کاتێکی؛ هەموو گیانم لە عیشقتا بتوێتەوە
گڕی ژینت، ئەکوژێتەوە ...

"مارف ئاغایی
"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لای من وایە
ئەوین و دڵ
جوانی و پاکی
نابن بە چوار!
ئەبن بە یار لەلای دڵدار...

"خاڵە قازی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وەرزی بەهار و ئاژەڵداری لەکوێستانەکانی کوردستان
پیرانشار


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دڵ بەندی شەو
ڕۆح داماڵدراوی ڕۆژ
چاو دادەخەم
کازیوە بێدار ڕامدەکێشێ
زەمەن و زمان ڕاوەستاوە

دەرگاکان لە تاریکی
بەرەو شینایی دەکرێنەوە
ڕەچەڵەک دەبینم
و
ڕیشکی متکەکان
لە تراوێڵکەی هەناو
ئاوم بۆ واتا دەکەن!!!

دەڕۆم
هەڵدێم لە بەستەری دڵ
لە چێژی ساتەکان
بۆنی فەوتان دێ
لە خەیاڵی شەوگەڕی ژیان


🖌#کازیوە_{س،م}

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ﺳــــﺎڵانێکە
ﺋﺎﯾﻪﺗﻪﻛﺎﻧﯽ ﺋﻪﺷــﻘﻢ
ﺩڵۆﭖ
ﺩڵۆﭖ
ﻧﺎﺯڵ ﺩﻩبێ
ﺑﻪﺳﻪﺭ ﺗﺎﺭﯾﻜﻪﺳــــﻪلاﺗﯽ دڵت دا
ﭼــــﻪﻧﺪﻩ ﺩﮊﻭﺍﺭ ﺑﺮﻭﺍ ﺩێنی،
ﺑﻪ پێغەمـبەری ﺋﺎمێــــــــزم....


"ئاسۆ"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

کیارەو دڵیمنە

تۆمێ وەشەسیایت شانوو

تۆ
   ئاویش دارە
من
بنج بە بنجشا
            داهۆڵێ منیەو!
     

✍ شارۆ
۹۸/۳/۲۸

⚡️⚡️

@paylway
/channel/cherpewpawdange

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

پیاوەکان کاتێک دڵیان دەشکێ
شەقامیان هەیە
یاخی بوونیان هەیە
بارانیان هەیە
بەڵام..،
ژنەکان کاتێک دڵیان دەشکێ
تەنیا ژوورێکی تەنگ و تاریکیان هەیە ...!

#بەختیار_عەلی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بیرت ئەکەم
ئەزانی چۆن؟؟
چەشنی پیرێکی تامەزرۆ
بۆ یادی کۆن...

بیرت ئەکەم
گەربتبینم بەجۆرێ
لەباوەشما گیرت ئەکەم
بەرتنادەم
تا ئەبیت بە بەشێک لەخۆم
وەک دەزوو ، مۆم .
بیرت ئەکەم
تا بە گڕی تاسەی دوریت نەسوتاوم
شتێک بڵێ ،
بینای چاوم ....

"بەڵێن سەنگاوی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شۆڕشێک کە لە جەهەنەمەوە دەستی پێکرد

لە پاش ڕووخانی ئیمپراتووری ڕۆم؛ وڵاتی ئیتالیا کە ناوەندی ئەو دەستەڵاتە پان و بەرینە بوو، تووشی زۆر قەیرانی گەورە هات. هەرناوچەیێک لە ئیتالیا بوو بە بەشی بنەماڵەیێک. دیارە هەر بنەماڵەش زاراوەی تایبەت بە خۆی هەبوو. ئەو زاراوانەش لە گۆرانی و قسەوباسی نێو کۆڵان تێپەڕ نەدەبوون. زمانی لاتین بوو بە زمانی ئەدەبی سەرانسەری. شەڕ و دووبەرەکی نێوان ناوچەکان تا دەهات قایمتر دەبوو. دەستەڵات و قەشە (کشیش) کان بە دوو قۆڵی خەڵکیان دەڕووتاندەوە و بۆ بەشەتاڵانی خۆیان، خەڵکیان زۆرتر بەرەو نەزانین هان دەدا. فەساد و گەندەڵی تەواوی وڵاتی داگرتبوو. لە ئاوەها شەوەزەنگێکدا، گەورە پیاوێک سەری هەڵدا بە نێوی دانتە. ئەو زانا پایەبەرزە زۆر بە باشی هەستی بە ئازارەکانی کۆمەڵگای خۆی کردبوو. دەیزانی پێش لە هەموو شتێ، هۆی مانەوەی هەر گەلێک زمانەکەیەتی. پاشان  تێگەیشتن و خۆ بە بەرپرس زانین بەرانبەر بە کۆمەڵگا. بۆیە هەوڵی دانانی بناغەی زمانێکی ستانداردی دەدا کە بە هاوڕێیی زاراوە جیاجیاکان بتوانێ توانایی زمانی دایکیان دەربخات و هاوکات لە ژێردەستی زمانی لاتین ڕزگاریان بکات. ئەو بلیمەتە ۲۱ساڵی ئاخری تەمەنی لە لایەن دەستەڵات و کلیساوە لە زێدی خۆی دوور خرایەوە. بەڵام ئەو ئەرکی خۆی بە جوانی بە جێ هێناو، بوو بە میعماری زمانی ئیتالی. دانتە بەهۆی زانیاری و بیری بەرزی بە تیرێک چەندین ئامانجی گەورەی پێکا. کتێبێکی شاکاری نووسی بە نێوی کۆمێدیا. لەو کتێبەدا بۆمان دەردەکەوێ: دانتە زانیاری زۆر قووڵی سەبارەت بە مێژووی ئیتالیا، ئایینی مەسیح، زاراوەکانی ئیتالی ،گەورە پیاوان، فەلسەفەو شعرو موسیقا و ... هەبووە.  تەنانەت لە نووسینی ئەو کتێبە لە "ئەرداویرافنامە"ی زەردەشتیەکان و "رسالەالغفران"ی "ابوالعلا معری"ش، کەڵکی وەرگرتوە(گەرچی باش شارەزای ئیسلامەتی نەبوە). ئەو لەو کتێبەدا بە خەیاڵ بە هۆی بیرو ئاکاری خراپ دەچێتە جەهەنەم (مەبەستی لە جەهەنەم هەر وڵاتە پر لە فەسادەکەی خۆیە). بۆ رزگار بوون لە جەهەنەم عەقڵ و فام دەبێتە ڕێبەر و مامۆستای(وێرژیل شاعێری سەردەمی مەزنایەتی ڕۆم، هێمای عەقلە، بەڵام بە یارمەتی ژن دەگاتە بەهەشت). لە ناوەڕاستی جەهەنەم ( کۆشکی پیرۆز کە لە سەردەمی موسیلینی نێوی گۆڕا بە وڵاتی سەربەخۆی واتیکان) چاوی بە پاپ دەکەوێ. لە قووڵترین و سامناکترین شوێنی جەهەنەم شەیتان دەبینیێ کە لەگەڵ خەیانەتکاران بە خەڵک و نیشتمان، هاونشینە. ئەو پێمان دەڵێ دۆزەخ لە بیرێکی دۆزەخیەوە سەرهەڵدەدا. پێمان دەڵێ مرۆڤەکان تەنیا لەکاتی یەکگرتوویی شێوەی خودایی بە خۆ دەگرن و زۆر وانەی تر. ڕۆژێک بە ناو کۆڵانێکا دەڕوا، ژنان دەڵێن ئەمە هەر ئەو پیاوەیە کە لە جەهەنەم گەڕاوەتەوە! ئەڵێ زانیم تازە دایکانی وڵات فیری زمانی خۆیان بوون و فەوتانی بۆ نیە. گەورە پیاوانێک وەکو دانتە بە زانست و بە قەڵەم، توانیان ڕوانگەی خەڵک سەبارەت بە جیهان، ژیان، زانست، ئایین، ژن، هونەر و... بگۆڕن. بەردی بناغەی ڕێنێسانسیان لە ئیتالیا و پاشان تەواوی ئەوروپا داناو ئێستاش بەرهەمەکانی لە هەوو بوارێکا دەبینن.
دیارە ئێمەی کوردیش بۆ رزگار بوون لەو هەموو مەینەتە پێویستمان بە گۆڕانکاریێکی بنەڕەتیە لە دەروونی ئینسانی کورد. بۆ ئەو گۆڕانکاریە ئەبێ وەکو دانتە لە ناخی زمان و کەلتوور و هونەرو مێژووی خۆمانەوە هەستینەوە.
وادەزانم ئەگەرچی درەنگ بەڵام، رێنێسانسی کوردی بە هۆی دانتە کوردەکانەوە دەستی پێ کردوە. لە هەموو لایێ، لە دوورترین دێهاتەکانەوە سەریان هەڵێناوە. لاوی کۆرد ئەمڕۆ خەریکە بەرۆکی ناوە زلە بێناوەرۆکەکان دەگرێ کە بۆ هەر چاو لە دەمی بێگانەن؟ بۆ لە چاوی بێگانەوە بۆ خەڵک و هونەر و کەلتوور  مێژووی خۆتان دەڕوانن؟ بۆ ڕای بێگانە بۆتە پێوەر بۆ چاکە یان خراپەی ئاواتەکانمان؟
لە بەشی زمان، کەسانێک خەریکی هەوڵ و تێکۆشانی زانستیانەن. دەزانن زمان نەک هەر تەنیا ئامرازی قسە کردن بەڵکو لە شەڕی مان و نەمانی کورد، زمان تەنیا چەکی دەستیەتی. ئەمە بەنرخ ترین کارە بۆ ئەمرۆمان. لە مێژوو، هەوڵ دەدەن خۆیان مێژووی ڕاستەقینەی کورد بنووسنەوەو زۆر کاری تر. ئەمانە دانتەی کوڕدو بەدی هێنەریی بیر و فەلسەفەی کوردین. ئەگەرچی لەبەر ئەو هەموو کاولکاریە کە خۆمان وبێگانە هێناومانە بەرهەم، ڕێگایێکی پڕ ئەستەم ودرێژ خاینیان لەبەرە.

عیسا ئەحمەدی۱۴۰۲/۰۲/۰۴

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"سڵاو"ێکم لێبکە
بەشکم باران بناسمەوە
لە "بێ‌تۆیی"دا
جۆگەلەی تەمەن
تووشی برینی خمخۆرک بوو

مستەفا هوشیار

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал