hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5322

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هەر هەمووتان لەبیرم دان، خاکە لێوەن، گووڵن بۆ من ئاخ
هەر هەمووتان هاژەی خوێنن، یەکە یەکە ، دڵن بۆ من ئاخ
بە قەت پەڵکو گەڵای داران ، غەریبی تان ئەکەم یاران
بەقەت خاکو کوچەی شاران، غەریبی تان ئەکەم یاران
سپێدە زوو ئیواران دێر،دەڕوانێ لە گەڕانەوەم ئاخ
بە لێوی وەک خوێن و شەکر،دێنە سەر ڕێی سەردانەوەم ئاخ
کە هاتمەوە لە مل باخچەی پڕ باڵندەی
شێعرو  جوانی ئاخ
لە ئێوەی شار ئەزیزانم، سێبەری لە تاسەو جوانی ئاخ

کە هاتمەوە بە مێخەک و بۆنی وڵات ، بۆن خۆشم کەن
وەک تازە یار، ئۆخەی یاران بە ئەوین تان سەر خۆشم کەن ئاخ
بە قەت پەڵکو گەڵای داران ، غەریبی تان ئەکەم یاران
بە قەت خاکو کوچەی شاران غەریبی تان ئەکەم

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سـەدای هـای هـیـلال 🌙


سەدای های هیلال، هام فەردان مەیۆ
زەمزەمەی تەڪبیر، هام دەردان مەیۆ

یەڪێ هام ڕەفیق، دۆس دڵ دۆزەن
یەڪێ مەست ڪەیف، جەژن پیرۆزەن

من نەبوون شادیم، جێ بێزار بیەن
گەرد، وە سەر من، ڪەس دیار نیەن

شەوم تاڵەی شووم، هیلالم قامەت
شەفەق هوون دڵ، مەنزڵگە زامەت

تەڪبیرم نەوای، زام مەهجووری
دەسم هەم ئاغۆش،  زامی ڕەنجووری

جەژن و جەژنانەم، هەریەڪ جەردەیێ
بەردەوە پەی هەرد، موتریب پەردەیێ

لەرزەن ڕیشەی دڵ، سەمتووری دەستوور
وەزن تەبع تار، پڕ سۆزەی سەمتوور

واچە بەو مەقام، ئەڵواناتەوە
هەی داد هەی بێ داد، مەعدووم واتەوە :

خەستەی خار خەم، خەم خەیاڵ وێم
وە ڪزەی دەروون، تەن زوخاڵ وێم

بێ ئەبرۆی هیلال، نەو نیهاڵ وێم
نیەت نادروست، عەید بەتاڵ وێم


"مامۆستا مەولەوی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

" چاوەڕێی یار "

تۆ شیرینی من فەرهادی ئەم کێو و شاخەم
هەر ئاگر دێ لە گڕکانی ئەو دڵ و ناخەم

خۆ جارێکی نەهاتییە ژوان بدرکێ ڕازم
بەڵێنێکم دەیە سفرەی دڵمت بۆ راخەم

کە ڕۆیشتی سینگم بۆتە قەڵغانی جەفات
تا من مابم وەک شەهیدی تیری ئەم داخەم

وەرزی ئەشقت ڕنووی بەفر و تەرزە و بادەوە
بەرگە ناگرم دەرکەی ئەوین با دیسان داخەم

خەونی یەکبوون بە پێنووست گەڵا ڕێزانە
گوڵی یادت گەر بپشکوێ شێتی ئەم باخەم

پیر و کەوتووم وا چاوەڕێم دوا جاربێیتە لام
چەن بە تاسەی هاتنی ئەو یارە چاو ساخەم

مزگێنی ماچ گەربمدەیەی مەست و شاگەشکەم
منەت‌باری خەمم هەر بێ لەو بەختە شاخەم!

کوا وشیارم لەپێش ئه‌شقت کەوتوومە زیندان؟
تۆ زولەیخای من یووسفی ئەم قەڵا و کاخەم

ئیبراهیم هووشیار

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لە بەر تۆ دەمرم و ناژیم لە بەر خۆم
دەسووتم وەک شەم و قەت نایە بۆسۆم

ئەمن ئاورم لە خۆم بەردا لەبەر تۆ
کەچی تۆ خۆڵی خۆم ناکەی وەسەر خۆم

دەبێ فرمێسکی چاو وشکایی نایە،
شەتاوی بێ بوارە چاوە یا چۆم

غەمی کۆنەت لەگەڵ دڵ بۆتە هاوڕاز
بنێرە تۆ خەمێکی تازەتر بۆم

ئەتۆ ئەو زولفە تاتایەم لە مل کە
وەباڵی ئەو گوناهەی تۆ بە ئەستۆم

شەویشبێ هەر دەڕۆم من ڕوو بەئاسۆ
ئەگەر ئەستێرەیەک هەڵبێ لە ئاسۆم

ئەمن ئەو بەردە وا شیشەی شکاندم
لە دەس یاران دەبێ بیدەم لەئەژنۆم

لە یاریدا ئەگەر ڕاست بی وەکوو من
کەوا بێ تۆ منی و گیانە منیش تۆم

سەید چبکا لەگەڵ خۆی و لەگەڵ خۆت
لەگەڵ خۆم غەیر و بێگانە، لەگەڵ تۆم

"سەید عەبدولقادر سیادەت"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گـۆرانیــە لــە مامۆستای نەمر
حــسێن عــەلی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

به شەو تاکوو بەسەرما زاڵ دەبێ خەو
به رۆژ تاکوو دووباره دێتەوه شەو
له کاتێک دا که دەدوێنم ئەم و ئەو
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر له بیره

"مامۆستا هێمن"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەزانیت چی ئازیزم .!
ئەڵێن: مرۆڤ کاتێك دڵی لەلێدان ئەکەوێت و ئەمرێت،
هەموو ئەندامەکانی لاشەی بەیەکەوە لەکارناکەون و هێشتا بڕێك لەهەستەکانی کارئەکەن،
بەپێی ئەم ئەڵێنەبێت کاتێك منیش ئەمرم ئەتوانم هەست بە(مقۆ مقۆ)ی پزیشك و پەرستارەکانی ژوورەکەم بکەم کاتێك ئەڵێن ( پاست ) بوو و هەواڵی لەلێدان کەوتنی دڵم بەگوێی یەکێك لەنزیکترینەکانمدا ئەدەن .!

ناڵێم ئەوێ ڕۆژێ وەرە .!!
بەڵام ئەگەر لەئەو کۆتاییەشدا فریابکەویت و بێیت چەوتی ناکەیت .!
تۆ ببینە شیرینم، هەتا ژیاین پڕ بەدڵی خۆمان پێکەوە نەمان گوزەراند و بایەکمان بەرباڵی خۆمان نەدا .!

ئەمەوێت بڵێم:
خۆ ئەگەر مرۆڤ نەتوانێت بەخۆشی بژی، هیچ نەبێت هەقیەتی بەخۆشی بمرێت .!!

ن: "توانـا فازل"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

یار لە ماڵ بێتە دەرێ جێژن و چراخان ئەوەیە
ببمە قوربانی لەبەر پێی حەجی هاسان ئەوەیە
گەنجی هەڵدایەوە سەر سینگ و بەرۆکی داخست
شنە بـــاش ڕێی نیە لێی تێپەڕێ پـــاوان ئـــەوەیە

"هێدی
"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

زیندوو پێویستی بە هاودەم هەیە
بۆ مردوو مردن هەر ئەفسانەیە

کە ویستت دڵی جوانێ ڕابگری
دەبێ بۆی بژی،نابێ بۆی بمری!

"م.هێمن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەمڕۆ 28ی خاکەلێوە
   2723ی کوردی

بەرامبەرە لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی،
شاعر،نووسەر و وەرگێڕی گەورە و               نەتەوەیی گەلی کورد

📜مامۆستا سید محمدامین شیخ‌الاسلامی
(ناسراو بە مامۆستا هێمن موکریانی)

لەدایکبووی ساڵی 1300 هەتاوی لە گوندی لاچینی سەر بە شاری مەهاباد

کە لە 28ی خاکەلێوەی ساڵی 1365 هەتاوی لە شاری ورمێ کۆچی دوایان کرد


نامـرن ئەوانەی وا
            لە دڵی میللەتا دەژین

ڕۆحیان شاد و ڕێگایان پڕ ڕێبوار

ئێمەش لەم ڕۆژەدا بە هەستێکی کوردانە و دڵێکی پڕاوپڕ لە خۆشەویستی نیشتیمان و خاک،وەک شاعیری گەورەی نەتەوەکەمان ڕوو بە نەیاران و دوژمنانی ئاو و خاک و گیانمان بانگی کورد بوون سەردەدەین و دەڵێین:

    "کوردم ئەمن"

گەرچـی تووشی ڕەنجەڕۆیی و
حەسرەت و دەردم ئەمن

قەت لە دەس ئەم چەرخە سپڵه
نابەزم، مـــەردم ئەمــن

ئــــاشقـــی چــاوی کــەژاڵ و
گـــەردنی پڕ خاڵ نیم

ئــاشقـــی کێو و تەلــان و
بەنــدەن و بەردم ئەمـــن

گەر لە برسـان و لەبەر بێ بەرگـی
ئیمـڕۆ ڕەق هەڵێم

نۆکــەری بێگـــانە ناکـــەم
تا لـــە سەر هەردم ئەمن

مــن لە زنجیــــر و تەنــاف و
دار و بەند باکــــم نییە

لەت لەتم کەن، بمکوژن،
هێشتا دەڵێم کـوردم ئەمن

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وەکو کەشتی بن کون تێ بوو
تەماشای ئەم دڵەم ئەکەم
هەر ئاو ئەچێتە ناویەوەو ئاو دەر ئەدەم
هەتا جامێ لە خەمی کۆن هەڵ ئەهینجم
جامێیکی دی خەمی تازە لە جێیەتی
ئا ئەم کەشتییە شپرزەیە
نەئەوەتا نوقم ببێ و
نەئەوتاش...
لەم گەرداوی شەوگارەدا لە ڕوخێکا
لەنگەر بگرێت ....

"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

نیشتمانی چاوی تۆ

چەندەهام ئاگر لە دەورە و چاوەکانی مەستی تۆش
تاوێ سەرم و تاوێ دڵم و تاوێ خوێن دێنێتە جۆش

سەر هەتا پێم وا لەپڕ دەگرێ بروسکەی بانەمەڕ
گا دەسوتێم گا دەبرژێم گا وەکوو کۆڵەی خەمۆش

چی دەکا بەم چاولەدەستە چاوی جوانی مەیوەشت
جارێ مەست و جارێ پەست و جارێ دەمهێنێتە هۆش

جامەکەت جارێکی لێوانی نەگەشتە لێوی من
ڕایێ دەشکێ، ڕایێ دەڕژێ، لێوبەلێو نایێتە نۆش

وەی لە دین و وەی لە دەین و وەی لە دیدەو دیدەکەم
وەی لە وادە و وەی لە ڕادە و وەی لە بادەو مەیفرۆش

ئەو دەمەی تۆم دی ئەمن زانیم کە تاڵە شەربەت و
شیر و شەکر و قەند و هەنگوین و نەبات و توو و گەزۆش

کوا وەکوو یەک دێنەوە هەر خۆت بڵێ ئەی خۆشەویست
جوانی تۆ و جوانی ئورووپا و کیژە کوردی کافرۆش

کوا فڕینە خەونی من لەم کەوشەنە وەک گوڵشەنە
بێ پەلوپۆم هەڵوەڕێنە بۆ سەرینی خەونی خۆش

خۆشەویستیی تۆ و وڵاتم تێکەڵن چون تێکەڵن
چاو و فرمێسک، لێو و خەندە، خاک و خوێن شادی و پەرۆش

نیشتمانی چاوی تۆم خۆشویستووە، خۆشیشم ئەوێ
سەدهەزار هێندەم گەمارۆ دەن خەم و ئاگری بەسۆش

#ڕامان
#نیشتمانی_چاوی_تۆ

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مەزهەر خالقی"
کوشتەی کیژێکم هاوار.....


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

جلی رەشت زۆرە، دەزانم...
لە کراسێکت، لە کەوایەکت، پارچەیەک قوماشی رەشم بۆ هەڵگرە.
ئێمە کاتی خۆی، خاوەنی سامانێکی زۆر بوین لە رەش
دایکم کە مرد، عەبایەک و چارۆکەیەکی رەشی بۆ جێهێشتین،
هەمووی من بە هەدەرمدا، بە دزی خوشکو براکانمەوە، هەر ڕۆژەی پارچەیەکم دەبرد...
بیستبوم رەش خەم هەڵدەمژێ و نایداتەوە
بەو هۆیەوە، پارچەیەکم دەنایە بەر پشتێنەی هەر پیرەمێردێک، کە بمزانیبا لە شەڕێکدا تەرمی کوڕەکەی گەڕاوەتەوە.
پارچەیەکم وەکو نیشانەی کاپتن لە قۆڵی ئەو منداڵە ئێزیدیە بەست
کە بەو سەرمایە، بە فانیلەیەکی هاڵبژاردەی فەرەنساوە، لە قوڕاوی کەمپێکدا خوشکە بچوکەکەی لەکۆڵ کردبوو.
هەر ژنێک پرچی سپی ببا
پارچەیەکم لە نێوچەوانی دەبەست، گەنج دابووەوەو قژی دەبریسکایەوە...
لە دواین پارچە لافیتەیەکی بچووکم بۆ ئەو ساوایە پێ نووسی
کە لەبەر دەرگای ماڵێکدا فڕێدرابوو.
عەباو چارۆکەم تەواو کرد
ئێستا لە باشیم نییە، کە بە خاوەن پرسە و عاشقەکان دەڵێم: بەرگە بگرە، ئەمە سوننەتی ژیانە...
کەچی خۆم بەرگە ناگرم و بەم نزیکانە بێ تۆیی دەمکوژێت.
کە مردیشم، بۆ سەر چوارچێوەی وێنەکەم
لە کراسێکت، لە کەوایەکت، پارچەیەک قوماشی رەشم بۆ هەڵگرە...
پارچەیەکی بچووک، هێندەی ناو لەپی ئەو ساوایەی فڕێدرا
وەک من و تۆ، کە بۆ یەک نەبووین و
هەر یەکەمان لە بەردەرگای ماڵێکدا فڕێدراین...

تەڵعەت تاھیر

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەفر جارێک دەتوێتەوە،
ئەی بۆچی دڵ بۆ دڵدارێ
هەزاران جار دەکرێتەوە؟

کە دارێ سەوز
لە ڕەگەوە دەسووتێنن؛
ئیتر هەرگیز ناڕوێتەوە!

باڵندەیەك لە هەر دێیەك،
هێلانەکەی بڕوخێنن،
لە هەر جێیەك پەڕوباڵی بسووتێنن؛
بەجێیدێڵێ و ناچێتەوە!

ئەی بۆچی دڵ
لە خۆشەویست بێزار نابێ؟
هەر گۆرانی بۆ دەڵێت و دەیڵێتەوە...

من نازانم زەڕنەقووتە،
چۆن لە هێلکە سەردەردێنێ!
من نازانم ئەستێرە چۆن
لە ڕووباری شیناییدا،
مەلە دەکا و دەجریوێنێ!

من نازانم تۆ لە کوێوە،
وەکو تیشکێك
کشای بۆ ناو چەمی گیانم؟
تۆ چۆن زانیت منی خەمبار
بێ وڵات و دەزگیرانم!؟

"لەتیف هەڵمەت"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

قژت خەمێکی درێژە و شەوی شێعرە
منیش چرای کورتە باڵا و
قەڵەمێکی بە وەنەوزم
نە ئەو خەمەم پێ ئەبڕدرێ و
نە ئەیگەمێ و
نە ئەشتوانم ئێشکی سیحری
زەریا بگرم!


"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تۆ مەڕۆ
هۆنراوە:ڕەنج سەنگاوی
ملۆدی:سەتتار نووری
دەف:دۆنیا شەهیدی
نەی:سەتتار نووری
پیانۆ:مۆحەممە تەییاری
دەنگ:نوورا سەفایی
میکس ومەستر:مۆحەممەد تەیاری
@mtpianist
@satarnooo


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کوردستان

هومەر دزەیی و لارا دزەیی


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هەر لە ڕۆژی هەوەڵی دەربەدەریم
عیشقی تۆش هۆیەکە بۆ کوێرەوەریم

بە هەوای تۆوەیە دێ خورپە لە دڵ
دڵ هەر ئی‌تۆیە هەتا دەیخەنە گڵ

ئەو دەمەم خۆشە کە تۆش لەولاوە
کەزیەکانت بدەیە دەم باوە

با پەرێشانی بکا وەک دڵەکەم
هەڵمژم لێرەوە بۆنی گوڵەکەم

"هێدی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

‍ خۆشەویستم ...
‌ئەمجارە بتبیینمەوە
‌وەها لە باوەشت ئەگرم باوەش شێتبێ
‌لەم دنیایە
‌مەگەر تەنیا پێکەنیینە ناسکەکەت
‌ئەوەندەی من حەزی لێتبێ

‌ئەمجارە بتبینمەوە
‌ئەبێ هێندە نیگات بکەم
‌هەتا مەستییش دێ بەلادا
‌ئەبێ هێندە بۆنت بکەم
‌ڕێگە نەدەم هیچی بڕوا لەگەڵ با دا

‌بەڵام ئەمجارە کەهاتی
‌بمێنەوە هەتا دنیا کۆتایی دێ
‌تا تینوویه تی داییم تیینوم سوکنایی دێ

‌تکا ئەکەم بێ کاتژمێرەکەت وەرە
‌بیرت نەچێ ئەم داوایەم بۆت نووسیوە
‌لەم دنیایە بەخێڵ تر لە کاتژمێرم نەبینیوە.



"ڕ‌ەنج سەنگاوی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

زەمانێکە بە ڕۆژووم بەو ئومێدەی
هەر دەڵێم بیکەم

لە قورسی ڕوومەت و عەننابی لێوت
بەڵکە بەربانگێ!

"حەمدی"
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"عەدنان کەریم"
هەر لە یەکەم دزای نیگاتەوە.....

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"شێعر و دیکلەمەی مامۆستا هێمن موکریانی"

تۆمارکردنی دەنگ ساڵی ۱۳٥۹هەتاوی لە لایەن مەناف ئێران‌پەنا
موسیقا: شەهباز شاهین پوور

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫


"مامۆستا محەممەد ماملێ"
هۆنراوەی
خەییام
وەرگێڕانی مامۆستا
هەژار

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بە مەرگی خۆت قەسەم، زاهید، هەموو عومرت عوبوورێکە
مەقام و مەنزڵت، ئاخر، لەکن جەمعی قوبوورێکە

دڵم بەردە ئەگەر شاخە، بە چاوی سووکی مەنواڕێ
بە خۆڕایی نەسووتاوە، ئەمیشە کێوی توورێکە

شوعاعی ڕووت لە گەردندا دیارە دڵ دەسووتێنێ
بنازم بەم تەجەللایە، چ خورشید و بلوورێکە!

لە خەڵوەت هاتە دەر سۆفی، گڵ و بەردی بەسەرما دا
مەکەن مەنعی لەبەر خەڵوە، ئەویش تازە غوروورێکە

غەمی چاوت لە چاومدا، هەمی قەددت لە سینەمدا
لەبەر سستیی و زەعیفیی ئەو خەوێکە، ئەم خوتوورێکە!

بە زاهیر شادمانیمە لەبەر کەتمی هەموو دەردان
کە "نالی" گەر بناڵێنێ ئەمیش نەشئە و سوروورێکە


نالی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

شار و کوێستانی وڵاتی کوردەواریم گرتە بەر
پێکەنینێکم نەدی هەرگیز لە دڵ هاتبێتە دەر

بۆ نەگریێم من کە پەروەردەی هەوای شاری خەمم
چی بنووسم غەیری ئەو فرمێسکە چی بێ بەرهەمم

کوردەواری هەر بەشی زووخاو و دەردو زیلـلـەتە
تاکوو داهاتووی بە چی بێ زەحمەتی ئەم میللەتە

لێم ببوورن ئەی هەژار و بێکەس و هێمن ئەمن
ئیستە ئەیزانم کە ئێوە بۆ چی ئالوودەی خەمن

ئەو خەمانەی نەمدەناسین وا ئەسیری کردووم
چی بڵێم، چۆنی بڵێم، چەشنێ کە پیری کردووم

"مامۆستا شەریف"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەبارێ هەوری خەم لەم شاره بێ تۆ
واوەیڵایە، خەمە، هاوارە بێ تۆ

ئەسیری دەستی دووری بوو دڵی من
تەمە، شینە، خەمە، گریانە بێ تۆ

کچی خەمباری شاری ئاگراوی
ژەمێ خۆشیم نەدیوە گیانە بێ تۆ

ئەگەر بێتوو نەبارێ هەوری شێعرم
لەبالەب کاسەکەم خوێناوە بێ تۆ...

"ژیلا حوسێنی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"تاهیر تۆفیق"
قەلبی من

قەلبی من گەر چەشنی لالە بێت و نەوتی تێبکەن
ئاگری دوژمن بێتە گیانم وەک چرا من پێ بکەن!
شەق شەقی کەن گۆشت‌و ئێسقان یەک بە یەک خوێی تێبکەن
بێ ترس من دێمە مەیدان حوکمە ئازادیم دەوێ...

گەر نەسووتێم‌و نەخنکێم چۆن هەژارم سەرکەوێ؟
نەچمە ناو جەرگەی هەژار‌و شان بەشانی وەک برا
روح‌و لاشەم ئیش نەکا بۆ میللەتێکی حەق خوراو
بۆ شەوی پڕ ترس‌و تاریک من نەسووتێم وەک چرا
کۆمەڵی دامای هەژاران چۆن دەبینن بچنە پێش؟
لێم گەڕێن من با بسووتێم ببمە خاک‌و خۆڵەمێش!
ببمە خاک‌و خۆڵەمێش تاکو هەژارم پێ بگا
با بسووتێم بەڵکو گەنج‌و لاوەکانم تێ بگا
بێتە مەیدان خوێن بریژێ تا حەقی پێ بگا 
با بزانێ غەرقی خوێنە کێ حەقی وی خواردووە؟
با لە بۆ حەق خوێن بڕێژێ، دەرچێ دوژمن تازووە!...

"سامی عەوداڵ"

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал