hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5322

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

ئەمڕۆ شەممە
۲٦ی خاکەلێوەی٢٧٢٣ی کوردی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

▪️ ئەمڕۆ سی‌وپێنج ساڵ بەسەر کارەساتی کۆمەڵکوژی ئەنفالدا تێدەپەڕێت

کۆمەڵکوژیی ئەنفال لە ساڵی ١٩٨٦ دەستی پێکرد و لە ساڵی ١٩٨٩ کۆتایی پێهات، کارەساتی ئەنفال بە فەرمانی سەدام حسێن و بە سەرکردایەتیی عەلی حەسەن مەجید (خاڵۆزای سەدام حسێن) جێبەجێ کرا.
لە ساڵی ١٩٨٨دا ئەم هێرشانە گەیشتە لوتکە کە لە ئاکامد‌ا ١٨٢ هەزار کەس گیانیان لەدەست دا و نزیکەی ۴ هەزار گوندی کوردستان خاپوور کران.

لە ڕێکەوتی ۲۰۰۷/٤/۱٤ لە لایان پەرلەمانی کوردستان، ئەم ڕۆژە به ساڵیادی ئه‌نفال پەسند کراوە. هەروەها لە ڕێکەوتی ۲۰۰٨/٤/۱٤ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کارەساتی ئەنفالی وەکو ژێنۆساید ناساندووە.

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"عەدنان کەریم"

چەن جارم وت مەقەم و ئاواز بەیادی مامۆستای نەمر عەلی مەردان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫
"شۆڕش مەحموودی"
تۆزێک غەم با لاچێ

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

یادەکانت پشکۆن بڵێسەی ئاگرن
نامەکانت بێ هاوسەرن
وەک وێنەکەت سەودا سەرن
نیوەشەوە و کەی دێیتەوە کزەی جەرگم
تاریکی شەو بۆتە مرگم
فرمێسکی خەم بۆتە خەو و نان و بەرگم

ئازیزەکەم ، سەرمای ژیان فەوتاندوومی
جێژوانی سارد تەزاندوومی
ناشارەزام ، دەریای خەم خوار ، خنکاندوومی
گەر بێیتەوە
شەرت بێ لە باوەشت بگرم
نازت بە چاوان هەڵ بگرم
فرمێسکەکان بە دەستی خۆم یک یک بسڕم ....

شێعر ؛ قوباد بەهرەوەر
بەدەنگی زۆر خۆشی
مامۆستا، عەدنان کەریم

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ای برگ! قوّت یافتی تا شاخ را بشکافتی
چون رَستی از زندان؟ بگو! تا ما در این حبس آن کنیم

"مولانا"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شەڕکەری،
داگیرکەری،
وێرانکەری عەشقی ئیتر

سەیرە تەفسیرێک
لە ئازادی دڵ و دیدەش دەکەی

"خاڵە قازی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان


گۆڕەی بەهاری ئێستاکە
شاخ و داخی وڵات
پڕە لە لالە و نەسرین و
نێرگس و شەهلا

"حاجی قادری کۆیی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گیانە!
کەی بێ،
تارای سەری ئاوات لابەرم؟
ئەم تەمەنەم،
لە ئاراما، دڵی بسرەوێ

توخوا گیانە،
کەی بێ دەستی، بەهارێ بگرم؟
وەکوو ساواش،
لە ناو کۆشکی شادما بخەوێ؟

"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هه‌واڵم بپرسه‌
ده‌رمان قسه‌ی پوچه‌ ،
من به‌ هه‌واڵ پرسینه‌كانت باشم ده‌بم.

"ئیبراهیم ساڵح"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

کوردستان! سەد سڵاو لە کوێستانت
مەرحەبا، مەرحەبا لە گەرمیانت

"مامۆستا قانع"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫
لای من

دڵ وەك گۆزەی کانی وایە،
هەر دەبێت ڕۆژێك لە ڕۆژان بشکێت.

"شێرزاد حەسەن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بە بەیانیان پەپولەیت و
لەگەڵ گزنگدا دێی بۆ لام.

بە نیوەڕوان پڕژەی ئاوی و
لەگەڵ شەماڵدا دێی بۆ لام.

بە ئێواران گوڵ هەناری و
لەگەڵ ڕەنگی خۆرنیشندا ئەگەیتە لام.

بە شەوانیش هەتاوەکوو گزنگ دێتەوە؛
ئەستێرەیت و
گۆرانیت و
دوا شیعرمی و
لە ناو خەوما ئەجریوێنی.

"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

من خەوم دێ‌ و
ئەچمەوە لای ماڵی چۆڵ‌ و
ژووری تەنیای هەناسە سارد؛
تا سبەینێ لەم ئاستەدا
بە یەکتری ئەگەینەوە...!
ئەی هاودەمی تاق و تەنیای
غەریبی من
شەوێکی شاد!

"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

عيشق
قسه‌ی زۆر و چه‌نه‌بازی ناوێت،
گه‌وهه‌رێكی شاراوه‌يه له دڵدا،
وه‌ك
ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ی له قوڵايی بنی به‌حره‌كاندا بزره!

"شێرزاد حەسەن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سەد و هەشتا و دوو هەزار خەم
سەد و هەشتا و دوو هەزار دەم
سەد و هەشتا و دوو هەزار خەو
خەم بە دەنووک گەرمیانی کوناودەر کرد
کوردستانم بوو بە شمشاڵ
مێژوویشم نای بە لێویەوە و
وەرزی پێنجەمی ئەنفال و
ئەڵڵاوەیسی ڕاگوێزراوی لێ کەوتە خوار.

ئیتر منیش لەو ڕۆژەوە
شیعرێکم لاڵ
ئیتر منیش لەو کاتەوە
مەملەکەتی خۆڵەمێش و خەونەکانم
بووە بە شەوی گەنم و جۆی
شوێن برزی
هەزاران چاڵ..!

"شێرکۆ بێکەس"

‎ @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بە دڵ ئەو لاوی جارانم دیوتم
ئێستاش دڵخوازی ڕەنگی پەڕیوتم

ئەو عەشقەی وەک باز نیشتوە سەر تۆ
ئێستاش باڵشکاو کەوت لە پەلوپۆ

ئەو چاوەی پڕ بوو لە نیگای جوانی
ئەو چاوەی پڕ بوو لە کامەرانی

ئەبینم کە وا ، ڕۆژگاریی ڕەش
کزی کردووە جیلوەی جوان و گەش

ئەشبینم کە وا ئەو سەر کوڵمانەت
ئەو بەژن و باڵای وەک خەرامانەت

ئەو زەردی تێزاو، ئەمیان چەماوە
بەڵام لە لای من ھیچ نەگۆڕاوە

"ئەخۆل"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

نازانم چۆن بپەڕمەوه
شەوەزەنگه
بوار نییه
تا چاو بڕ ئەکا، له هەر لاوه
هەڵدێر و داره بەنه
ڕێگا بەرتەسک و باریکه
ئەگەر هاتی
له گەڵ خۆتا
چەن هێشووه ئەستێره بهێنه
لێره شەوه
ئاسمان هەمیشه تاریکه

"جەلال مەلەکشا"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وەلانێ ئەو خەم و دەردانە تاوێ
ژیان دوو ڕۆژە، توند و تیژی ناوێ

دڵم ڕوون بۆتەوە ئەوڕۆ بە ڕووی تۆ
منت بمرم، لەبن چارشێوی ماوێ

"مامۆستا هێدی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دارچنارەکانی ئەم وڵاتە
ئەمڕۆ لە فرمێسکی باران
قومێکیشیان نەخواردەوە.!
لەبەر ئەوەی
لە دوا ڕۆژدا
نەیانتاشن بۆ سێدارە
بۆ ڕۆڵەکانی ئەم شارە...!!


"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئازیز بەهارە، ئازیز بەهارە
بەهاریش ئازیز جەژنی دڵدارە...


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بڕوانە چ حەشرێکە ئەی دیدە لە هیجرانت!
لایێ بکەوە لێمان دەستی من و دامانت
با نەگرێ بەری ڕۆژی ڕوخسار، شەوی پەرچەم
ئەم جارە نیشانم دە خورشیدی درەخشانت!

"زاری"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وەرگێڕانێکی دەمودەستی ئەم شێعرەی «فرامرز ریحان صفت»


بیستوومە دەڵێن پیاوێ هەبوو دۆدە و دەل بوو
شەیتانێ بوو دایم بەتەمای
هەڵمەت و هەل بوو

هەنگوینی شەمەترووکە بوو لای خەڵک و دراوسێ
بۆ ماڵومناڵی کەچی دڕتر لە سەگەل بوو

جارێکی نەبوو قەولی درۆ دا بە کەسێکی
وەک کاربەدەستانی وڵات پیاوی عەمەل بوو

کەیفی نەدەکرد شێعری نەو و کۆنە ببیستێ
هەر ئاشقی ڕەوت و ڕەوەکەی دادە غەزەل بوو

گشت ڕۆژێ لە کۆبوونەوەدا بوو، ئەوەندە ...
هۆگر بە وڕینە و چەلەحانێ و به جەدەل بوو

باسی لە کەری حەزرەتی عیسا کە دەکرد بۆت
یەکسەر چەقی ڕووداوەکە ناو جەنگی جەمەل بوو

دەیگوت بەخوا خواردنی ئارەق حەرامە
مەنزووری بەڵام ئارەقی بن باڵی تەوەل بوو

نێوانی لەگەڵ ناکەس و کەسدا هەبوو چونکە
لایەنگری پێوەندی لەگەڵ مێگەلی گەل بوو

پێویست بوو لە ئەو عالەمەکەی دیش خەبەری بێت
شەو بۆیە بە ماهوارە لەپای ساجی ئەمەل بوو

جارەجارە دەجووڵایەوە کەللـەی ڕەقی حاجی
چون پاگەلی لەولاوە لە لێواری گوسەل بوو

«حافظ منشین بی می و معشوق زمانی»
پەندێ بوو پڕاوپڕ بەبەری شێخی ئەجەل بوو

وەرگێڕان: ڕامان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"عەدنان کەریم"
وەک ڕۆژ ئەو مەهە لەو دوورە دەرکەوت.....

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

چاوەکانت لە شەقامەکانی قودس ئەچن
ئەوەنە جوانن
هەزاران دووژمن هەوڵی داگیرکردنی ئەدەن ...

"مەحمود دەروێش"

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مامۆستا عەزیری شاهڕوخ
شێعری کاک سوارە ئێلخانی زادە
تۆ دریامی بەڕوانینی دوو چاوی شینی.....

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

منی دێوانەکەت دێوانەتر بووم
لەناو وێرانەکان وێرانەتر بووم
لە خان و مانی خۆم دەرچووم
بە عیشقت
بە عیشقی تۆوە من بێخانەتر
بووم...

"خاڵە قازی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بێ هیوا مەبە
ڕەنگە
خۆر لە پەنجەرەیەڪەوە
بێتە ژوورەوە
تۆ بیرت چووبێت دایبخەیت ...!!

"بەیانیتان باش هاوڕێیانی خۆشەویست"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"وتەی ناوداران"

لەو وڵاتەی کە ئازادی نییە
ئەگەر بە دەنگدان شتێک دەگۆڕدرا
ڕێگایان نەدەدا کە دەنگ بدەین.

َ"مارک تواین"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دەمکوژێ حوکمە دەزانم بە خودا دەردی حەبیب
وەرە سا بەشقی خودا دەس لە یەقەم بەردە تەبیب

وەرە دەستێ بخەمە گەرده‌نی بلوورینت
تا وەکوو سفرە لە داخا بدڕێ ورگی ڕەقیب

تالعم نەحسە دەترسم کە بە ئازاری فیراق
بمرم و ڕۆژێ نەبێ دەوڵەتی وەسڵم بە نەسیب

چاوی فەتتانی ئەتۆ ساحیرە یا جادووگەرە
کە بە یەک عیشوە ئەدا عابیدی سەد ساڵە فریب

تا لە تۆ دوورە دڵی غەمزەدە ئەی ڕاحەتی گیان
مەشریق و مەغریبە مابەینی لەگەڵ سەبر و شەکیب

بێ فەراز نابێ نەشیب ئەم قسە تەحقیقە وەلێ
من لە ڕێی عەشقی تۆ نەمدی بە خودا غەیری نەشیب

قەیدی زوڵفە لە سەر سەفحەیی ڕووت سابیتە یا
تیبەت و تیبە کە مەمزووجە لەگەڵ زینەت و زیب

شێخ دەگۆڕێتەوە گەر چاوی بە زوڵفت بکەوێ
خەرقە و سەبحە بە زوننار و چەلیپا و سەلیب

تاقەتی تاق بوووە بێچارە لە ژێر باری فیراق
بکە ڕەحمێ بە ڕەزا، چاکە تەرەححوم بە غەریب

"شێخ ڕەزا تاڵەبانی"

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал