hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5322

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

نیشتمانم تۆ وەک تانەی
تۆ وەک تانەی لەسەر چاوم
تۆ وەک تەمی لە گشت لاوە
لە گشت لاوە دەورەت داوم
تۆ ئاوێنەی لەناو تۆدا ھەموو دنیا بەدی ئەکەم
تۆ تەیمانی بە ھۆی تۆوە ھیچ نابینم



"پەشێو"
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سروە خۆی هەڵدەگرێ بێ‌شک ئارەقی سەر گەردەنی
گەر بە هیوای باوەشێنی زولفی خاترجەم نەبێ


تۆ خزێنەت یان نەدیوە ، یان لە نرخیدا هەڵەی
ناوی گەنجینە لە جێیەک بێنە سینە و مەم نەبێ

"مامۆستا هێدی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شەڕافەت

ئەگەر بۆ وەدەست‌هێنانی پووڵ دەبێ درۆ بکەی و خەڵک فریو دەی و کڵاویان لە سەر نێی، باشترە هەر هەژار و بێ پووڵ بی!
ئەگەر بۆ پلە و پایە دەبێ کلک بادەی و دەڵەچەیی بکەی و چوار قەد خۆت بنووشتێنێوە، دووری لێ بکە، لە سەرکاری بێ‌ منەتی خۆت بە، بەس نییە شەڕافەتت دەپارێزی.
ئەگەر بۆ نێوبەدەرەوە بوون، ناچاری شوفاری و خەیانەت بکەی، لە بێ ناوی ژیان بەرە سەر!
لێی گەڕێ با خەڵکی تر بە درۆ و هەڵخەڵەتاندن، لە بەر چاوی تۆ دەوڵەمەند بن و بە ڕیایی و کلکەسووتە پلە و پایەیان بەرز بێ.
با بە خەیانەت و شوفاری، ناوبانگ دەرکەن، تۆ بە مەردی بژی، بێ نێو و هەژار بمێنەوە.
ئەگەر وا بکەی، تۆ سەروەت و سامانی گەلێ لەوانە پترت وەدەست هێناوە،
ئەویش ویژدان و شەڕافەتی ئینسانییە
کە بە هیچ شتێک ناگۆڕدرێتەوە.

وەرگێڕان‌: نادر مستەفازادە ــ ڕەحیم‌خان


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

‍ یـادی لـە دڵ بـەسوێیە ڕۆژانی ئاشنایی
ڕووبەندی ماهی لادا مەهتابی موو تەلایی
سۆراغی شیرینم ڪرد لەو عالەمی مەجازی
نەیبوو تەشی بەدیاری بۆ شارەڪەی وەفایی
دوو شت بەڪامی دڵما لەو شاره پڕ لە زوڵمە
نەم نەم بەیادی یارو نەغمەی ڪەریم تەلایی
دوو شت ئەنیسی جانە لەم دەورە بێ ئەمانە
زیرەڪ بەهەوری لارو مەزهەر بە لایی لایی

"ناسرٕ ئاغابرا"
(ژاڪــــــاو )
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

خاکی کوچەی یارەکەم

دەنگ : مامۆستا ماملێ

‌‎ ‎ ‎ ‌‎ @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ﮐﯿﮋﯼ ﻻﺩێ ﻫﺎﻡ بە ﺗﺎسەﯼ پەﻟﮑﻪ ڕەﺵ سەﺭﺷﺎنەکەﺕ
ﻫﺎﻡ بە ﺗﺎسەﯼ ﺩەﻡ بەﯾﺎﻧﯽ
ﺑﯚﯼ تەﻧﻮﺭﯼ ﻧﺎنەکەﺕ
ﻫﺎﻡ بە ﺗﺎسەﯼ ﺑﯚﻧﯽ مێخەﮎ
ﺗﯚﯼ ﺗﻮﺭەﻧﺠﯽ ﺷﺎڵەکەﺕ
ڕەﻧﮕﯽ ﺳﻮخمە ﻭ سینە ﭘﯚﺷﻮ
ﺑﺎﺯنە ﻭ ﺧڕﺧﺎڵەکەﺕ

"مامۆستا عباس کەمەندی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هۆنراوەکانم پەپوولەن
بەشوێن وشەی دڵا ئەفڕن
گەرا، لەناو گیانا ئەخەن
لە دەروونا، وچان ئەگرن

ئاوێنەی پڕشنگی ئاسۆن
گزنگی دەمەوبەیانن
شەونمی سەر پێڵووی چرۆن
شنەی هەواری کوێستانن

هەڵبەستەکانم باوەڕن
نائومێدی و خەم ئەنێژن
ڕێی تاریکی ژیان ئەبڕن
بۆ ئازادی، خوێن ئەڕێژن

مەشخەڵی دەست جەنگاوەرن
بەڵێنی ڕێی کۆڵنەدانن
لوولەی تفەنگی سەنگەرن
سروودی دەم شەهیدانن

ناڵەی دەروونی هەژارن
کسپەی دایکی سکسووتاون
بازووی کوردی کرێکارن
هۆرەی دوای جووتی جووتیارن

هەڵبەستەکانم، سنووریان
نییە و سەربەست یەن و ئەچن
هەموو دونیا، هەموو ژیان
لە باوەشی خۆیان ئەگرن

"شێرکۆ بێکەس" (1940 - 2013)

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان


دەبا خەممان خەمی خاک بێ و
خەمی خاکمان لەسەر چاو بێ
دەبا گیانی بە یەکبوونمان
وەکو سێبەر لەبەر چاو بێ

"ئیسماعیل خورماڵی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

« ژووری خەیاڵ»
 
وەرە ژووری خەیاڵم خۆت ببینە
بە تۆوە ژوورەکەم کانی ئەوینە

لە کازیوە و سپی ڕۆژە هەڵاشی
تریفەی مانگ چرایە و شانشینە

فریشتەی نێو خەیاڵ و خەونی خۆشی
لەگەڵ تۆ ژوورەکەم پڕ پێکەنینە

لە ئەشق و جوانییە باس و دوانی
بەتاڵە لەو وتانەی باسی قینە

 بەرامەت ژوورەکەی کردوومە گوڵزار
هەناسەت باوەشێنی گیان و ژینە

 چپەت لایلایەیە بۆ گیانی ماندووم
بە تۆوە خەونەکەم شیرینترینە

هەلۆرکێکە لە زێڕی سوورە سەرپاک
وەرە تێیدا بنوو، باسکم سەرینە

بۆکان ۲۷۲۱/۷/۱۱

قادر عەلیخا

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"هومەر دزەیی"
خوایە ئەبێ ئێستا کێ ماچی بکا

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کورتە ڕۆمان

عيشق
قسه‌ی زۆر و چه‌نه‌بازی ناوێت،
گه‌وهه‌رێكی شاراوه‌يه له دڵدا،
وه‌ك
ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ی له قوڵايی بنی به‌حره‌كاندا بزره!

"شێرزاد حەسەن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کورتەیەک لە چیرۆک


- "باشە هێرۆ پرسیارێک؟"
+ "بڵێ.. بپرسە گیانی هێرۆ.."

- "مەسەلەکە لە کنە من هەر تەنها ئەوە نییە ماچێکت بکەم و تەواو..."
+ "ئەی چییە؟"

- "گەر لە دیدێکی فەلسەفییەوە لەو ماچە بڕوانین هەزار و یەک مانای هەیە..."
+ "بەڵکو لای من نەیبێ.. یان یەک مانای هەبێ و هەزارەکە زیاد و فشە بێ.."

- "ئەی بەڵکو هەیبێ و تۆ دەرکت پێ نەکردبێ.. یان ئەوەتا خۆتی لێ گێل دەکەی."
+ "تێمبگەیەنە چۆن!"

- "زۆر چاکە.. تۆ دەزانی من و تۆ.. بگرە هەر هەموو عاشقەکان تەنیان.. بێ ماچ و دەست لەملانێ تەنیان، هەر لەبەر ئەوەشە وەختێ کە خەڵکی لە تەنیایی ڕادەکەن دەچنە نێو باوەشی یەکدی!"
+ "ئەی نابێ بۆ هەر شتێکی دیکە بێ.. هەر شتێک کە عیشقی تیا نەبێ...؟"

- "دەکرێ.. بەڵام ئەوانەی بێ عیشق دەچنە نێو باوەشی یەکدی تا ئەبەد هەر تەنیان.. ئەوەش مەینەتی و دڵساردی زۆر لە پیـــــاوان و ژنانــــــه"


📙 ماچێکی سوێر (کۆی چیرۆکەکان/ ل. ۴۵۷)
"شێرزاد حەسەن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"له‌ گه‌ڵاڕێزانی چاوم"

له‌ گه‌ڵاڕێزانی چاوم
تا تاوتوێی دنه‌دانی شیعری خاوم
له‌ به‌ره‌به‌یانی ڕوانی هه‌ڵاتنی هاواری سوور
تا قرچه‌ قرچی نیوه‌ڕۆی ناوه‌ڕاستی گه‌لاوێژی به‌ر به‌ڕۆچکه‌ی ئه‌به‌دییه‌تی شیعری نوور

له‌و ده‌مه‌یڕا هه‌ر مچووڕک و ڕاچڵه‌کانه‌
تا ئه‌و ده‌مه‌ی زێوین ده‌بانی یه‌کشه‌وه

له‌ ده‌ست دوایین چڵه‌کانه‌
سروودی خوێنی خوێنه‌که‌م
ئه‌ستێره‌ و گوڵباران ده‌که‌م...

سا که‌م‌که‌مه‌ هه‌ر به‌ پێکه‌نین و گریان
هه‌ڵده‌کشێمه‌ سه‌ر ناسیاوه‌ ترۆپکێ
سه‌ر ته‌خته‌ به‌رده‌که‌ی جاران
هه‌ر گه‌یشتمێ
توندێ له‌ باوه‌شی ده‌گرم
له‌ به‌ر گه‌ردنەکه‌شیی ده‌مرم
ده‌م و چاوی که‌سه‌ر و تۆز و خۆڵاوی
به‌ له‌نگێزه‌ی هه‌وری چاوم ده‌شۆمه‌وه‌
هه‌ر ده‌یڵێم و ده‌یڵێمه‌وه‌...


"قاسم موئەییدزادە"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕەنگە ئێستا، خۆشەویستیی منت لەلا وەکوو خەوێک بێتە بەرچاو،
وەکوو مۆمێ کە چەند شەوێ
لە ژوورێکی بچکۆلەدا،
داتئەگیرساند بۆ ماوەیەکی کەم خایەن،
تابلۆی ژیانی داھاتووت پێ ئەنەخشاند
دیارە ئەوینی من لەلات
وەک جگەرە ھاتە بەرچاو، لەدوای
کێشان سووتووی عومرم لەژێر پێتا پێشێڵ کرا...!
یان وەک پەڵە ھەوری بەھار
سوارکارێ بووم
بۆ ماوەیەکی کەم خایەن دام لە بواری ئاسمانت،
لە دواییدا لە ئاسۆتا سوور ھەڵگەڕام
بووم بە پەڵە و
بەسەر سیمای خۆشەویستی و عەشقەکەتدا
دیاری کرام!
وا ڕۆیشتی بێ ناونیشان...!

"ژیلا حسێنی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سروەی بەیان

"جوانە ئەبووبەکر"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەیانیت باش نیشتمانم

سەردەشت، "تاڤگەی شەڵماش"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شێعرم لە چیای ڕووتە کە رووتە
باڵم لە نیگای شەوتە کە جووتە

پڕ خەم دەژیم ئەوکاتە کە بێ تۆ
یادم لە هەوای سوێتە کە سووتە

نیان فاتمی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

من هێشتا کچم...

ساڵانی جەنگ و ئاوارەیی و دەربەدەری بوو. ئێمەش وەک خەڵکی له ترسی بووردمان، ماڵمان بەجێ هێشت و ڕوومان له گوند و دەر و دەشت کرد. گوندێکی ماڵی خزمێکی باوکم بوو،
زۆر بچووک و نەخشیلانه و خۆش.
باش وەبیرم نایە تەمەنم چەند بوو، قوتابی پۆلی سەرەتایی بووم، پێم وابێ سێیەم.
ئەوکات ئێمه له شەڕ و بوردمان زۆر تێنەدەگەیشتین، ئەو ماڵ بەجێ هێشتنە وەکوو سەفەرێکی خۆش بوو لامان، لەگەڵ پۆلی هاوڕێیان هەر لە دەر و دەشت و کانی و چەم و ڕووباری لادێیەکەدا گەمە و یاریمان دەکرد.
داردەلەکانیمان بە دارەکانەوە هەڵدەواسی و حەزی دونیا لای خۆمان بوو
چونکه له قوتابخانه و وانه و مامۆستاش خەبەرێک نەبوو.
ئەو ڕۆژە وەک هەموو ڕۆژێک لەگەڵ کچەکانی خزممان چووینه ناو ئەو باخە کە وا داردەلەکانییەکەیان لێ هەڵواسیبوو، منداڵانی گوندیش، کچ و کوڕ، هاتبون بۆ لامان، کردبوومان به نۆره، بەڵام هەر نۆرەی من نەدەکەوت. ئیدی بێ تاقه ت بووم
و چووم بۆ لای کچێکی عەزەبی خزممان که لەو نزیکانەوه لەسەر کانی شتی دەشۆرد.
دانیشتبووم سەیری شوردن و لابردنی قاپەکانم دەکرد کە وا چۆن ئەو کچە هەرجار بستێک خۆڵەمێشی لێدەدا و دەیشۆرد. لەناکاو چاوم کەوت بە قولانچه ڕەشەیەک (سوسک سرگین غلتون) لای قاچمەوە تێپەڕی. زۆر سەیر بوو لام، تا ئێستا شتی وام نەدیبوو که قولانچەیەک شتێک وەکوو سەرین خڕ بکات و بیداتە بەر و بیبا، کەوتمە شوێنی. هەر به چوکڵ و بەرد هەوڵم دەدا ڕێگای لێ بگر، بەڵام ئەو هەر ڕێگای خۆی دەچوو و ئەو شتەشی لەگەڵ خۆی دەبرد. لەپڕ هەستم کرد خەنجەرێک چوو به نێوگەڵمدا، دەنگم هەڵبڕی و هەتا توانیم قیژاندم. کەوتبوومه سەر دارێکی شکاوی چووز چووز، ئەو کچه خێرا خۆی گەیاند پێم، پاتۆڵەکەی لەپێم داکەند و بە ئاو بۆمی شۆرد و بستێک لەو خۆڵەمێشەشی هێنا و پێیدا کرد.
زۆر ئێشی بوو، به شەلەشەل کەوتینه ڕێگا بەرەو ماڵ. لە ڕێگادا وتی لای کەس باسی نەکەی، بڵێ قاچم کەوتووە بە لادا بۆیە دەشەلێم. منیش هەر وام کرد کە ئەو کچە کوتی.

هەموو رۆژێک به خۆڵەمێش تیماری دەکردم بەڵام ئیتر وەک جاران لەگەڵ منداڵان یاریم نەدەکرد. وردە وردە چاک بوومەوە. کاتی ڕۆیشتن بوو، گۆیا مەترسی بوردمان لەسەر شارەکان نەمابوو. گەڕاینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆمان.
منیش ئەو ئازارەم لەبیر چووەوە هەتا
دواتر که گەوره بووم و بەرەبەرە زانیم که کچێنی به چی دەڵێن و چۆن دەبێ ئاگات لێی بێ. ئەوسا بیری ئەو ڕووداوه ناخۆشه وەک دێوەزمەیەک ژیانی لێ تاڵ کردم. هەرجار که خوازبێنییەکم بۆ دەهات، بیری دوکتور و پشکنین و بەڵگەی ساغی پەردەی بکارەت شێتی دەکردم. دەمکوت خۆزگه هەرگیز شووم نەدەکرد، بیستبووم ئەگەر کچێک به هۆی ڕووداوێک کچێنی لەدەست چوو بێ، دوکتور دەتوانێ پێ بزانێ یان ئەگەر شایەتێکی بێت که گەواهی بۆ بدات ئەوەش قبووڵه. بەڵام من ئەو کچەم وەبیر نەدهاتەوە، ئەگەر ئەوکات بمزانیبا ئەو کچه چ ڕۆڵێکی هەیه له داهاتووی مندا، به دڵنیاییەوە زۆر پێشتر دەمدۆزیەوه و پێوەندیم لەگەڵی دەگرت، بەڵام ساڵانێکی زۆر بوو ئەو ڕووداوه وەک مۆتەکەی شەوانه، شەو و رۆژی لێم تێکدابوو.
ئەمساڵ چل ساڵمه و هێشتا ژیانی هاوسەرگیریم پێک نەێناوە. ڕۆژێک بڕیارم دا ئەم دێوەزمەی ترسە ببەزێنم. بۆخۆم هەستام چووم بۆ لای دوکتوری ژنان و باسەکەم بۆی گێڕاوه و ئەوەی کە ئەم چەند ساڵە بەبوو بەهۆی ئازار و ئەشکەنەی ڕۆح و ڕەوانم.
دوکتور پشکنینی بۆم کرد و به دڵنیاییەوه کوتی که؛ من هێشتا کچم ...

س.ش.ژیلەمۆ

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کیژی لادێ
دەنگ، عەباس کەمەندی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەیانیتان باش

برای هاوپشتی یەکتر بین
هەتا بێگانە نەتوانێ

بخاتە نێو سەفی ئێمە
کلێنی قیـن و لاساری


"حافزی مەهابادی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کورتە ڕۆمان

لە دوا نامەدا خانمەکەم بۆمی نووسیبوو:

شەوی سەری ساڵ خۆت دڵگیر مەکە و لە خۆشی و بەزمی ئەو شەوە شیرینە خۆت بێبەش مەکە کەسەکەم...

وشەی" کەسەکەم" بەندی دڵمی پچڕاند
بۆچی لەو دوورەوە پتر هەست دەکەم کە
ئەوندە گەلحۆ بووم و
ئەو هەموو سۆز و خۆشەویستییەم نەدیوە کە لە تەکما وەستاوە و خەوتووە و
بێدار بووە؟

بۆچی نزیکی مرۆڤەکان کوێر و گەمژەمان
دەکات؟!
وای لەمن ....

(ڕۆمانی دوا شەوی دابەزینی عیسا)

"شێرزاد حەسەن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کورتەیەک لە چیرۆک

لۆزان: "ئەو شەوە ئەو کچە عەرەبەی بەشی فەلسەفە قاوەی بۆ گرتمەوە.. پێی وتم: تۆ شوو بە غەریبێک دەکەی!"

کاوە: "جا تۆ بڕاوت کرد؟"

لۆزان: "مەسەلە بڕوا نییە.. هەندێ پێشبینی خۆشە با درۆش بێ.. من بۆ خۆم حەزم لە ڕێکەوتە.. هەر شتێک بە بەرنامە و پڕۆگرام بێ چێژی لێ نابینم!"

کاوە: "سەیرە.. کچێکی سویسری قوتابیی فەلسەفە و لە سۆربۆن بخوێنێ و ڕقی لە بەرنامە و پڕۆگرام بێ..

لە وڵاتی مە هەموو شتێک ڕێکەوتە.. ژیان و مەرگ و شووکردن و ژنهێنان.. بگرە شۆڕش و هەرەسیشمان.. بەڵام نەک ئەو ڕێکەوتەی تۆ باسی دەکەی، لەوێ هەموو ڕێکەوتەکان یان زۆربەیان دزێو و ناشرین دەکەونەوە..
بۆیە من بە پێچەوانەوەی تۆوە، تا سەر ئیسقان دوژمنی ڕێکەوتم.. ئێمە میللەتێک بووین ئەوەندە لەگەڵ ڕێکەوتدا ڕێک بووین.. هەمیشە خۆمان دابووە دەست قەدەر!"


📔 لۆزان (کۆی چیرۆکەکان/ ل. ۳۹۵)
"شێرزاد حەسەن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"جەماڵی موفتی"
کێژەکەی کافرۆش

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"بۆ كچێكی دوور"

دڵۆپ دڵۆپ وه‌كو گوڵاو دڵم دایتێ
هه‌زار چه‌پكه‌ گوڵم دایتێ
هه‌تاوم كرد به‌ په‌رچه‌م بۆت
سوورترین و بچوكترین گوڵی كێویم
كرد به‌ ده‌م بۆت...

تۆزقاڵ تۆزقاڵ
ڕووبارم كرد به‌ په‌نجه‌ بۆت
گه‌ڕام گه‌رووی سه‌دان هه‌زار نه‌یی و شمشاڵ
هه‌زار هه‌زار ئاوازم كرد به‌ له‌نجه‌ بۆت...

كووانوی شه‌وانی زستانم
پڕپڕ كردی له‌ هۆنراوه‌ی وشه‌ی ئاگر
له ‌په‌نگری ماچی گیانم...
تۆ چیت دامێ
له‌ كلیلی جیهانی گه‌وره‌ی خه‌م زیاتر!


"لەتیف هەڵمەت"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

لەناو هەر قەترە خوێنێکی لێ ڕژاوما
گوڵی باخچەی ئازادییەک ئەبینم من

"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کوردستان! سەد سڵاو لە کوێستانت
مەرحەبا، مەرحەبا لە گەرمیانت

"مامۆستا قانع"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان


كوردستان ئه‌ی نیشتیمانم
هێزی دڵ ئارامی گیانم
جێی سه‌ربڵندی و شانازی
تا دڵ ده‌خوازێ‌ دڵخوازی

"مامۆستا هەژار"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گــۆرانێکی خۆش و خەمڕەوێن ببیستن بـەدەنگی نــەمر

مـــــامۆستا موحەمەدی ماملێ
شەماڵ هات بای بەهارە

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

« زارا » مامۆستا ناسری ڕەزازی

دەوای دەردەکەم ئایشێ ناڵچەی زێڕی لە کەوشێ
ئاوی گوڵان دەدێرێ ماندوو بووە دەستی دێشێ
هەی زریان خەجاڵەت بی تۆز لە یارم نەنیشێ
پشوێندەکەی کراوە لۆیەکی لە دووی دەخشێ
بەین و بەینەڵڵا جوانە لە گەڵ ڕۆژجیار دەدرۆشێ
جار جارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لە گەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە
دەڵێ لە گەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە

شەدەی بەست و بریانی دەسرۆکەی تۆزێک تیلە
شەدەی بەست و بریانی دەسرۆکەی تۆزێک تیلە
قامکی بۆ ئەنگوستیلە بەرۆکی بۆ دەرزیلە
لە سەر چی لێم تۆراوی زیز بوونی بێ دەلیلە
لە سەر چی لێم تۆراوی زیز بوونی بێ دەلیلە
جار جارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لە گەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە
دەڵێ لە گەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە

عەنتیکە و زێدە لاوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە؟
عەنتیکە و زێدە لاوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە؟
کراس مەخمەر دارابی لە باڵای دا دووراوە
نە کورتە و نە درێژە لە سەر پەنجەی وێساوە
لە بەر ئەو دایکە دەمرم مەمکی سەر زاری ناوە
لە بەر ئەو دایکە دەمرم مەمکی سەر زاری ناوە
جار جارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لە گەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە
دەڵێ لە گەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە

ئەو قورعانەی بتگرێ هێنات لێکت کردەوە
سێ جارەی دەستت دادا بۆ مزگەوتت بردەوە
بۆ خۆت کەیفم بۆ دەکەی بە گەردنی زەردەوە
ئەمنت ماڵ وێران کردووە بە هەناسەی سەردەوە
ئەمنت ماڵ وێران کردووە بە هەناسەی سەردەوە
جار جارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لە گەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە
دەڵێ لە گەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە
دەڵێ لە گەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە


@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал