🌿💫
ئەم وڵاتە جەستەیێکە پڕ لە زام.
هەموومان بیستوومانە ئەگەر منداڵێکی تەمەن ژێر دوو ساڵ، پێنج ژەم لە شیری ژنێکی خواردبێ، ئەو منداڵە حوکمی ڕۆڵەی ئەو ژنەی هەیە،جگە لە باسی میرات نەبێ.
جا ئێمە تەواوی تەمەنمان لە ئاوی کانیاوەکانی کوردستانمان خواردووە، بە نانی ئەو گەلە ڕاهاتوین، لە سەر ئەم خاکە ژیاوین، داوای بەشەمیراتیشمان کردووە، کەچی خۆمان بە ڕۆڵەی ئەم نیشتمانە نازانین!!
حوکم و بڕیاری ئێمە ئەبێ چی بێ، کە لە باتی ئەوەی ئەو نیشتمانە وەکوو دایکێکی دڵسۆز لە ئامێزی بگرین، کەچی وەکوو دیوارێکی هەرەس هێناو بۆی دەڕوانین و لێی دوورە پەرێزین؟ لە زمانەکەی، لە مێژووەکەی،لە داهاتوو چارەنووسی، لە کەلتور و هونەرەکەی، لە جل وبەرگی و لە گەورە پیاوانی و... ئەوەندە دوورە پەرێز کە باوەشمان کردووە بە کەلتور و زمان و هونەری گەلانی تردا و کوردستانی خەمبار و بێناز ، لای ڕۆڵەکانی خۆی غەریب ماوەتەوە. ئەم دەردە گرانە هۆکاری زۆرە، با بە کورتی باس لە چەن خاڵێکی گرینگ بکەین:
۱) دەروونی ئێمە کەلەوڕێژە لە شتی بێگانە،وەکوو مێمۆریێک کە پڕەو جێی نەماوە بۆ بابەتی تر. ئێمەش دەروونمان وەها لە بیری بێگانە ئاخنیوە کە خۆشەویستی بابەتە نیشتمانییەکانی تێدا خنکاوە. زۆر بیری ناڕەسەن هاتۆتە نێو خەڵک کە هیچ داکۆکیێک لەسەر بایەخەکانمان، داب و نەریتمان، پێناسەکانمان ناکەن. وەکوو ئەوەی کورد هەر نەبووبێ وایە. کابرا تەنیا بە وتن کوردە، دەنا نە تەنیا بە کوردی بیر ناکاتەوە، هەر بیر لە کورد ناکاتەوە. ڕەنگە دژایەتیشی بکات.
۲) کورد؛ بیری قازانجی تاکەکەسی پشتی شکاندووە. هەر ئەو بیرەیە کە هەموو شتێکی ئەم وڵاتەی بۆ هەراجە بازاڕ بردووە. ڕەنگە ئەو کەسانە خوێندەوار و تێگەیشتووشیان تێدا بێ و بزانن چ باسە، بەڵام بە وتەی شاعری عەرەب "چۆن پارە بەهەموو شتێ دەزانن بۆ پارەش هەموو کارێک دەکەن". دەزانن دڵسۆزی بۆ زمان و نیشتمان نانی لێ پەیدا نابێ، بۆیە خۆیان تووشی سەرئێشە ناکەن و خەونی شەوانیان، بە خەمی وڵات لێ بزر نابێ. لە هەر بوارێکا بێ، ئەوان ئیش بۆ قازانج دەکەن ،جا با کورد هەر بە خەسارا بچێ.
۳)بە نووسراوە یان بە فیلم، لە چیرۆکی "جلە تازەکانی پادشا" لە نووسینی "هانس کریستیەن ئەندرسن" بلیمەتی دانمارکی ئاگادارن، کە دوو پیاوی دەسبڕ لە بەرانبەر پارەیێکی زۆر بەڵێنیان دابوو ،جلێکی تایبەت بۆ پادشا بدوورێنن کە تەنیا حەڵاڵزادەکان توانای بینینی ئەو جلەیان هەبێ. بەو فێڵە پادشا بە ڕووت و قووتی بە ناو شاردا دەگەڕێنن هەتا خەڵک سەیری جلی تازەی شا بکەن. کەسیش لە بەر ئابرووی خۆی ناوێرێ بڵێ شا ڕووتە. لیرەش زۆرینەی؛ بەخێر خوێندەوار و ڕووناکبیرمان لەبەر ئەوەی نەڵێن دواکەوتووە و لە ئەدەب و کەلتوور و هونەری پێشکەوتوو بێخەبەرە؛ لە کەلتوور و زمانی خۆی ڕووتیان کردۆتەوە، هیچیشیان پێ نەداوە، ناشوێرێ بڵێ: ئەرێ کوا جلەکانم؟
۴)سیستمی پەروەردە، مێدیاکان و.... ساڵەهای ساڵە وەها زەوق و هەستی جوانیناسی لێی تێک داوین، ئەوەی ناوی زەوقی کوردی بێ، کوێر بۆتەوە. جوانییەکانی وڵاتمان لە شێعر و هونەر بگرە تا جل و بەرگ، لێمان غەریبە. دەبینین کەسێک، پیاوچاکی خێر خوازیشە،بە شێعر و گۆرانی فارسی و عەرەبی تووشی جەزبە و خەلسە ئەبێ. بەڵام هێچ هەستێکی بەرانبەر بە شێعر و گۆرانی کوردی نییە. خۆ دیارە ئەوە زەوقی ژاراوی کراوە. جوانیناسی نەتەوەیی لە دەروونیدا کاول کراوە.ئەگینا جیاوازی شێعری حەزرەتی حافز و حەزرەتی وەفایی چییە؟ جیاوازی شمشاڵی نەمر قاڵە مەڕە لە گەڵ سازی فڵان ژەنیاری عەرەب و فارس چییە؟ خۆ ئەم بەڕێزانە لە خۆمانەوە نزیکترن، کەچی ئێمە بە لاقی خۆمان و بە مێشکی بێگانە هەر لێیان دوور ئەبینەوە، هەم بە زانست، کە بە زمانی خۆمان نەزانین، هەم بە زەوق کە تێکچووە. هەر ئەم خاڵە بە تەنیایی پیشاندەری بیرێکی بریندار و کارەساتێکی سامناکە لە دەروونی هاڕیاومانا.
ئەگەر ئەبینین ئەم نیشتمانە، بەو زمان و کەلتوور و هونەرە لێقەوماوە، بەو هەموو چەرمەسەریە و ژێر چەپۆکەییە، بەو هەموو تاڵان و بڕۆ بڕۆیە، هەتا ئێستا هاتووە و دەری بردوە و هێشتا زیندووە، تەنیا بە هۆی غیرەت ولەخۆ بردوویی گەورە پیاوانێک بووە کە بۆ زیندوو مانەوەی کورد وەکوو هەڵۆی بەرزەفڕی شێعری هەژار، باوەشیان بە مەرگی خۆیاندا کردووە و پشت لە خۆشی و ڕوو لە مەینەت، تەواوی ساتەکانی ژیانیان لە پێناو پاراستنی پێناسە کوردییەکان لە زمان و ئەدەب و کەلتوور و هونەری کوردیدا بەخت کردووە. دەبا ئێمەش لانیکەم پارێزەری ئاواتەکانیان و ئاسەواری بە نرخیان بین و خۆمان بە ڕۆڵەی ئەم نیشتمانە بزانین.
عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۲/۰۱/۱۴
@hoday_sher
🌿💫
🔸 دەنگ: نەجمەدین غوڵامی (1958)
🔸 شیعر: نالی (1800 - 1877)
نەمردم من ئەگەر ئەم جارە بێ تۆ
نەچم شەرت بێ هەتا ئەم خوارە بێ تۆ
دەروونم خاڵییە وەک نەی دەناڵێ
هەوارێکی چ پڕهاوارە بێ تۆ
قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکەت
شەرابم عەینی ژەهری مارە بێ تۆ
لەکن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ من
لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ
بیناییم کوێرە هەڵنایێ بە ڕووی کەس
موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ
لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس
کەسی تێدا نییە ئەم شارە بێ تۆ
هەموو ڕۆژێ لەتاو هیجرانی ئەمساڵ
تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ
هەتا تۆم ئاشنا بووی ئاشنام بوون
ئەمێستا موو بە مووم ئەغیارە بێ تۆ
@hoday_sher
🌿💫
سەرپۆشە شڕەکەی دایکم
دەستبەرداری سەرم نابێ و
ئەڵێ: «من هی داپیرەتەم»
ڕەنگە ئەویش لە داپیرەی خۆیەوە بۆی بەجێ مابێ
سەریشم پەنجەرەی تاقبازی بەرەو ئاسمانە
حەز ئەکا ڕۆژان میوانداریی هەتاو بکات و
شەوانیش مانگ و ئەستێرە.
چاویلکەیەکی قەترانیش لە دایکم بۆ ماوەتەوە
ئەڵێ: «دنیا هەر ئەمەیە تۆ ئەیبینی»
لەگەڵ هەر گرمەی هەورێکا، قارچکی سەد پرسیاری
دووپات و تازەش
لە چاوانما هەڵئەتۆقێت ...
"ژیلا حسێنی"
@hoday_sher
🌿💫
"ڕۆﮊﻭﻭ"
✍ م. قوبادی جەلیزادە
ئەو ئێوﺍﺭەیەﯼ ﮊنە ﺳﻌﻮﺩییەکە،
ﻓﺘﺎﺭﯼ بە؛
ﺑﺮﻧﺞ ﻭ
قەﻝ ﻭ
ﮔۆﺷﺘﯽ ﺋﺎﺳﮏ ﻭ
ﻧﺎﻧﯽ ﮔەﻧﻢ ﻭ
ﺧﻮﺭﻣﺎ ﻭ
ﭘﺎﻗﻼﻭە ﻭ
سەﻻﺕ ﻭ
ﻣﺎﺳﺘﺎﻭ ﻭ
محەلەﺑﯽ ﻭ
ﮔﻮێـﺰ ﻭ
ﻓﺴﺘﻖ ﻭ
ﻫەﻧﮕﻮﯾﻦ ﻭ
گێلاس ﻭ
ﺳێـﻮ ﻭ
ﻟﻮﻗمە ﻗﺎﺯی و.............
ﻛﺮﺩەﻭە؛
ﻣﻨﺪﺍڵە موسڵـﻤﺎنەﻛﺎﻧﯽ ﺳۆﻣﺎڵ،
لەﺑﻦ ﺩﺍﺭﻣۆﺯە ﻭﺷﻜەﻛﺎﻧﺪﺍ،
لەﺑﺮﺳﺎﻥ ﺩەﻣﺮﺩﻥ.
@hoday_sher
🌿💫
خەیاڵم ڕادەژێنن چاوی مەستت...،
دەبزوێنن وشەی دڵ هەستی خەستت،
شەوانە کاتێ نامەت بۆ دەنووسم،
لە پەنجەی با دەئاڵێن بۆنی دەستت،
"عومەر سوڵتانی"
@hoday_sher
من دارێنا
جە بن ناما
هەزار ساڵێ تەوەر و تەوەرداس
وەرێ بانێ ڕۆح و جەسەیم
هۆرم پاچا!
دڵنیانا
هەر سەوز بووە
وەهار ئاما
✍ شارۆ
/channel/cherpewpawdenge
🌿💫
سڵاو هاوڕێیانی هێژا
ئەی وەتەن!دیسان بەهارە، ئارەزووی سەیرانمە
مەیلـی هاژەی قەڵبەزەی بەفراوی کوێسـتانمە
ئیشتهای بۆنی گوڵ و گوڵسۆسەن و ڕێحانمە
ئارەزووی سەرکەوتنی لاوانی کوردسـتانمە
"قانع"
@hoday_sher
🌿💫
ئەرێ هەی بە زولف و ڕوخسار..
"عەدنان کەریم"
@hoday_sher
🌿💫
من نامرم
لە ناو خوێنا ئەژوێمەوە
وەک چوزەرە و چرۆ
لە سەر لووتکەی خۆمدا دەڕوێمەوە
"مەلەکشا"
@hoday_sher
🌿💫
کوردستان... کوردستــان!
نیشتمانی جــوان!
هەر بژی بە شــادی
سەربەستی و ئــازادی
هەر بژی! هەر بژی! هەر بــژی!
ووتکەی بەرزی گەردن کەشــت
نزاری سپی، بەرخۆری ڕەشــت
دۆڵی کپ و چەمی خــوڕت
دارستانی زەبەند و چــڕت
بەهەشتی سەرزەمینــن
هێلانەی خۆشی ژینــن
جێگەی نۆشــن
ئاگر تیژکەری ئیلهام و هۆشــن...
"مامۆستا گۆران"
@hoday_sher
🌿💫
" ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی پێشەوا "قازی محەممەد" سەرۆک کۆماری کوردستان و هاوڕێیانی (سەیفی قازی و سەدری قازی) لە چوارچرای مەهاباد، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان.
"یادیان بەرز و ڕێگایان پڕ ڕێبوار"
بۆ گەلی کوردی هەژار بوی بە داری ڕیشەدار
کوردستان بە ناوی تۆ دەرکەوت لە هەر دیار
تا وێنەی تۆمان هەبێ نامرین
ئافەرین قازی موحەممەد ئافەرین
ئافەرین ئەی پێشەوای کورد ئافەرین
بۆ خەباتی خەڵکی کورد، گیانی خۆتت کرد بە پرد
ناوی تۆ لە مێژوودا ناوی کوردی زیندوو کرد
تا وێنەی تۆمان هەبێ نامرین
ئافەرین قازی موحەممەد ئافەرین
ئافەرین ئەی پێشەوای کورد ئافەرین
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژباش هاوڕێیان
سەرسام مەبه، ئەگەر بڵێم
له لای ئێمه،
بەهار وەرزی گوڵ وەرینه
خۆرهەڵاتمان خۆر نشینه
خۆزگەمان بەرەو دێرینه ...
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
"سەیید کامیل ئیمامی" (1903 - 1989)
ڕاپەڕین، یەک دەکەوین، یەک بکەوین سەر دەکەوین
گەلی ئێمەش هەموو خوازیاری هەوا و ئاو و زەوین
کوردە زۆر جار بووە کەم زۆری وەسەر زۆر بکەوێ
قەت مەڵێ دوژمنی مە زۆرە، بەڵام ئێمە کەمین
گەر لە سەر کلکە لەگەڵ مە، وەکوو ماری جەنگی
لێی مەترسە، فڕوفیشاڵە، لە ڕێی دانێ کەمین
خەوی زۆر بوو گەلی ئێمەی لە قوڕی غەفڵەت خست
مەرد و مەردانە وەرن، تۆ بی خودا، با نەخەوین
هەر شەوە بۆ مە برا، کاتی گەمارۆی دوژمن
تا بزانێ نەتەوی ئێمە هەموو پیاوی شەوین
گەرچی ڕێ ئەستەمە، پڕدڕکە، ئەگەر تێکڕا بین
لەو هەموو بەندەن و شاخ و چڕە زوو تێ دەپەڕین
گەر هەڵۆیە نەتەوی، بۆتە کوڵۆی سەر ڕێمان
ئەو کە خاوەن گوڕ و دەندووکە، مەگەر ئێمە کەوین؟
پەڕوپۆی هەڵدەوەرێنێ نەتەوەی کاوە برا
گەل ئەگەر یەک کەوێ، داگیرکەرەکان نەخشی زەوین
شووڵی باریک کە هەموو پێکەوە بایدەن، پتەون
با هەموو دەست بگرین پێکەوە، تاکوو نەنەوین
@hoday_sher
🌿💫
"شێرکۆ بێکەس"
بەیانیت باش
من ناوم”بولبول”ـە
خەڵکی ئەم باخچەیەم
دەمێکە باخەوانێکی تووڕەمان لێ پەیدا بووە
نە گوڵێ نە دارێ نە مەلێ
بێ ئاگابوون چۆن هاتووە و
کێ کردوویەتی بە باخەوان
بێجگە لە خۆی
باخەوانی لەخۆبایی
ناهێڵێ بە دڵی خۆم بخوێنم
ئەم “نیشتمان”ـە گەلێک کەسی خەمخۆری لە خۆی دوور خستەوە، ئەو کەسانەی ڕۆژانێک خەمی دەموژەمیان ناوی “نیشتمان” بوو، هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوە بوو، ڕۆژێک بێ و ئەم ناوە بە گەورەیی لە لاپاڵی چیا و گرد و لەسەر بەرد و ببێت بە ناوی خوێندنگا و لە گشت سووچێک بنووسرێت؛ بەڵام بەداخەوە ئەوان پەراوێز خران، ڕۆژانە ئەبینین مێژووی ڕەش، جێگای مێژووی پاک و بێ لەکە دەگرێتەوە، ئەوان دەیانویست ئاوازێکی خۆش بۆ ئەم نیشتمانە دابنێن، ئاوازێک دەرگای هەموو دڵێکی بۆ بکرێتە سەرپشت؛ بەڵام بە بیانووی “ناوزڕاندن و لەکەدارکردن” ژێی کەمان و نۆتەی موسیقا دەخرێنە بەندینخانە و دەمکوت دەکرێن! ئەوانەی ئاشنایەتییان نییە لەگەڵ جوانیی سروشت، بێ دەربەستانە خەریکی ڕەشکردنی ئەم پاکییەن. "هەڵمەت عوسمان"
@hoday_sher
🌿💫
پێشینان فەرموویانە:
"کانییەک ئاوت لێ خواردەوە بەردی تێ فڕێ مەدە!"
بەڕاستی حەیفە بەیانی تا ئێوارە چێژ لە جوانییەکانی سروشت وەرگرین و ئێوارە بە پیسی جێی بهێڵین.
با ژینگە بپارێزین.
@hoday_sher
🌿💫
خەون نەبووایه
مرۆڤ بەدەم خەم و قەهر و
ئارەزووە خنکاوەکانی خۆیەوە دەمرد.
"شێرزاد حەسەن"
@hoday_sher
🌿💫
#کورتە ڕۆمان
ڕاستە من دۆستم نییە،
هاوڕێم نییە،
هیچ جێگایەکم نییە ڕووی تێبکەم،
بەڵام درەختێک دەبێت بمگرێتە خۆی!
ئاوێک دەبێت بمگرێتە خۆی!
ئەشکەوتێک دەبێت هەڵمگرێت و
دەرم نەکات!
من تەنیا لەسەر دەفتەرەکان مردووم
تەنیا لەبەردەم ئەو قانوونانەدا مردووم کە حوکمی دونیا دەکەن،
من لەبەردەم خەزێنەی سروشتدا نەمردووم،
لەحیسابی ئاو و باڵندە و درەخت و هەورەکاندا نەمردووم
لەم گەردونەدا بەشێکم هەیە...
لەو گەنمەدا کە ئێستا دەڕوێت شتێکم دەکەوێت!
لەو ئاوەدا کە بەشی کرم و مێشوولە و گورگەکانی تیایە بەشم هەیە،
لەو هەنارەدا کەئێستا دەڕسکێت،
لەمیوە دوورەکاندا بەشم هەیە...
من بەو ئەندازەیە ڕووتنیم...شتێک هەیە دامدەپۆشێت و دەمشارێتەوە
شتێک هەیە نانی خۆیم لەگەڵدا بەش دەکات.
"بەختیار عەلی"
لەڕۆمانی (دواهەمین هەناری دونیا)
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژباش هاوڕێیان
من گوڵێکم،
بتانەوێ و نەتانەوێ،
لەم شۆرەکاته ڕوواوم.
ئێوەی دڕکیش،
ڕق و کینەی هەموو دنیا کۆ کەنەوه،
دڵنیا بن دەستتان ناگا،
به ترۆپکی بەرزی ناوم.
مامۆستا "جەلال مەلەکشا"
@hoday_sher
🌿💫
بێ تۆ چیم؟
دارێک لە تافی بەهاردا
گەڵاکانی وەریون
شەوێک کە مانگ و ئەستێرەکانی
بەجێیان هێشتووە...!
"ڕەفیق سابیر"
@hoday_sher
🌿💫
لە (۳۰)ی مارسدا فرمێسک ئەکەین بە گڵۆپ.
خەم ئەکەین بە ڕێگای هەتاو،
ئازار ئەکەین بە گوڵەبەڕۆژەی ژیان،
سێدارە ئەکەین بە پەیژەی تێکۆشان.
پەت ئەکەین بە پردی پەڕینەوە لە تاریکی.
سەری پێشەوایش بەو خۆرەی کە هەرگیز
ئاوا نابێ بەهارێکیان کوشتین و کەچی هەر لەو ساڵەدا سەدان بەهاری ترمان لە دایکبوونەوە ئێمە لە خەزاندا چرۆمان کردەوە لە مردنا ژیاینەوە.
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
نەڵێن ئەمرێ و لە ترسی مەرگ پەشێوە
پێشمەرگە بم ھەر ئەکەومە پێش ئێوە
بە مەرگی پێش مەرگی ئێوە ئاسوودەم
ڕووشم زەردەی پێکەنینی ھەر پێوە
گەرچی بەرەو دوا ماڵی ژین بەڕێوەم
یەکەم ماڵی نەمردنم دیارە لێوەم
بەشم چونکە مردنی ناو جێ نییە
شادم کە تا دوا ھەناسەش بە پێوەم
مەرگی ئاوا ناگۆڕمەوە بە سەد ژین
ژینێک سەرم بۆ دوژمن بێ بە پەرژین
سەربەرزییە کە پێڵاوم ئەبینن
بەسەر سەری دوژمنەوە لە بەرزین
پێ لەسەریان دائەنێم و ئەڕوانم
بەرەو شاری جێ ھەواری کاروانم
ئەگەم پێیان چونکە دیارە جێ پێیان
ئێرەیە و لێی لا نادەم تا ئەتوانم
"مەلا عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
سـڵاو هاوڕێیانی هێــژا
هەزاران سڵاو لە ڕۆحی حەزرەتی پێشەوای نەمر و هاوڕێیانی کە 76 ساڵ لەمەو پێش لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا لە سێدارە دران، ڕێگایان پڕ ڕێبوار
قازی محهممهد هێمای دوو شته كه بهڕای من ههر ئهوهش بۆته هۆی ئهوهی كه 76 ساڵ پاش شههیدكرانیی، ئێستهش گهلی كوردبه فهخرهوه باسی پێشهوا و ڕێبازهكهی بكات.
یهكهم هێمای باوهڕ بهخۆ بوونی نهتهوهیی. ئهم فاكتهره له ههموو بهشهكانی كوردستان و له لایهن ڕژیمه سهركوتكهرهكانهوه، به شێوهی جۆراوجۆر له ناو براوه. ههر كزبوونی ئهم فاكتهرهیه كه وای كردووه بۆ وێنە زۆرجار تاكی كورد به تایبهت گۆڕهپانی سیاسی خۆی به كهمتر بزانێ. به خوێندنهوهیهكی سادهتر، نهبوونی ئهم باوهڕ به خۆ بوونه وهكوو نهبوونی دهسهڵات لێك دهدرێتهوه. سهرچاوهی دهسهڵاتیش دهوڵهت یان بهشداری له دهوڵهته. كاتێک كه ئهمه نهبوو، دهسهڵاتیش نییه و كاتێكیش كه دهسهڵات نهبوو، باوهڕ به خۆ بوون نییه.
ئهگهر لهم سۆنگهوه و لهم خوێندنهوهوه بڕوانینه كۆماری كوردستان، ئهم كۆماره یهكهم دهوڵهتی مۆدێرنی كوردی بوو، بۆیه یهكهم ڕهندگانهوهی دهسهڵاتی كوردی بوو، هەر بۆیهش ئهو باوهڕ به خۆ بوونه له كۆماری كوردستان ڕهنگی داوه و كردهوهیی كرا. باوهڕ به خۆ بوونیش له ڕوانگهی ههندێ كۆمهڵناس، یهكێك له فاكتهرهكانی نهتهوهسازییه، كهواتهكۆماری كوردستان گرینگترین خاڵی پرۆسهی نهتهوهسازی و نهتهوهگهرایی كوردی له سهدهی بیستهم بوو.
دووههم فاكتهر ئهوهیه كه، پێشوا هێما یان باشترە بڵێین نوێنهری ئهو بایهخه مرۆڤانهیه كه ئێستاشی لهگهڵ بێت، له سهردهمی مۆدێڕن و پاش 76 ساڵ، هێشتا له ناو وڵاته داگیركهرهكانی كوردستان نابیندرێن. ئهو بایهخانه له ناو كۆماری كوردستان كه پێشهوا سهرۆك كۆمارهكهی بوو، زۆر به ڕوونی دهبیندران. بۆ نموونه سیستهمی خوێندنی دێمۆكراتیك، ئهزموونی میدیای ئازاد كه هێشتاش له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست به دهگمهن دهبیندرێت، ئهرتش بهتهوهیی واته ئهرتهشی خهڵكیی، سیستهمی ماڵیاتی مۆدێڕن لە سەر ئەساسی خزمەتی کۆمەڵایەتی و خۆشگۆزەرانی خەڵک، ڕۆڵی ژنان له دهسهڵات، سیستهمی پاراستنی مافی منداڵان كه دهكرێ وهكوو ئێستای ئۆرووپا بهراوهرد بكرێت، پێوهندی دیپلماتیك له گهڵ دراوسێكان له سهر ئهساسی دۆستی نهك دوژمنی و دهیان خاڵی دیكه كه وای كردووه ئهم كۆماره كورت خایهنه، هێشتاش وهكوو كۆمارێكی تهواو دێمۆكراتیك و پێشكهوتوو تر له سهردهمی خۆی بناسرێت.
پێشوا وهكوو سهرۆك كۆماری كۆماری كوردستان، له دانان و بهرهوپێش بردنی ئهو سیستمه له سهر ئهساس مرۆڤ و مرۆڤ دۆستی كاریگهریی خۆی ههبووه، بۆیه بۆ كهسایهتی كورد پێشوا وهكوو قارهمانێكی نهتهوایهتی بوو كه به پێچهوانهی قارهمانه نهتهوهییهكانی نهتهوهكانی دراوسێمان، قارهمانهتیهكهی نه له سهر ئهساسی ژماره زۆری مرۆڤ كوژی، بهڵكوو له سهر ئهساسی مرۆڤ دۆستی بووه.
ئهگهر ئەم دوو خاڵه گرێ بدهینهوه به داخوازهكانی ئهمڕۆ و خهباتی ئهمڕۆی كورد، بهو ئاكامه دهگهین كه تاكی كورد پێی خۆشهو و ههروهها ههوڵیش دهدات كه ئهم هێما نهتهوهییه، واته پێشهوا و ههروهها ڕێبازهكهت زیندوو بمێنێتهوه. ئهم ڕێبازه له عهینی حاڵدا كه ئهزموونه و باس لهڕابردووه دەکات، بهڵام ئامانجیشه و بۆ داهاتووە، بۆیه زیندوو هێشتنهوهی ئهم ئامانجه له چوارچێوهی خهباتی كورد، ئهركێكه كه تا ئێستا جێبهجێ كراوه و دەکرێ.
ڕێبازی پێشەوا درێژەی هەیە.
ئاسۆ_ساڵح
@hoday_sher
🌿💫
ئەی نیشتمان بەر لەوەی بڕۆم و بمرم
لێت دەپرسم ئەو پیاو و ئافرەتە
ڕەشپۆش و ڕەنگ زەردانە ڕۆڵەی تۆن؟
ئەی ئەو پیاو و ئافرەتە جلی ئاڵوواڵاو بریقەداریان لەبەردایە هەر ڕۆڵەی تۆن؟
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
بەیانیتان باش هاوڕێیانی بەڕێز
لە گیاندانا دەگوڕڕێنم
بژی هەر کورد و کوردستان
بە گوللەی دوژمنانی گەل
دڵیشم بێتە ڕاوەستان
م. "هێمن"
@hoday_sher