🌿💫
خوالێخۆشبوو حاجی شێخ برایمی چۆڕ هاوەڵی مامۆستا قانع بووە. مەزرایەکی هەبووە بە ناوی "چلجۆ". جارێک قانع ئەم شێعرەی بۆ ئەنێرێت:
کەر لە حاجی شێخ برایم چاکتره سەد مەرتەبە
ئەم بە چلجۆ ناڕەزایە و ئەو بە جۆیە ڕازییە!
حاجی زۆر هەوڵ دەدات کە بە شێعر جوابی قانع بداتەوە، بەڵام کەس یارمەتیی نادات. ئاخری هاوەڵێکی نەخوێندەواری پێی ئەڵێ: "حاجی گیان، من شێعر نازانم، بەڵام پێی بڵێ ئاخر کەر قانعە بۆیە بە جۆیەک ڕازییە!"
سەرچاوە: فەیسبووکی زیاد ئەسعەد
@hoday_sher
🌿💫
ئێسته بیرم لهلای تۆیه
که چهند دژوار چاوهڕوان بووی
له ههموو خۆرنشینێکدا ڕهنگی سیمای تۆ دهبینم
چهنده هێمن دهچوویه ناو نوێنی ئازار
لهو دیو ههموو ئاسۆکانی یادم دهنگی تۆ دێ
چهنده ئارام دهچوویهوه بۆ کهناری سوێری فرمێسک
چ دڵشکاو ههڵدهکشایه سهربانیژهی بهرزی هاوار.
ئێستاکه، بهسهرچوو
گوێگرتن له ڕازی گۆلاوی چاوهڕوان
بهسهرچوو ڕێکردن به ڕهوتی ئێوارهی خامۆشی دارستان
ڕههابووم له ژانی تینوێتیی گوڵ و گیا و
گهڕانی باڵندهی سهرگهردان؛
له سیحرو تهلیسمی نیاز و
ورینگهی بهسۆزی عاشقان.
به خێربێی
ئهی موژدهی کازیوهی زێوینی لووتکهکان!
"ناسر حیسامی"
بەشێکە لە شیعری "وەدیهاتن"
@hoday_sher
🌿💫
دێم، دێم، وەڵڵا بۆت دێمە ژوانێ
هۆنراوە فۆلکلۆر
مێلۆدی:" محەممەد ماملێ"
@hoday_sher
🌿💫
ئەگەر پارەت نییە و دەتھەوێ گەشت بکەی بە ھەموو جیھان دا ئەوە بزانە لاپەڕەی ھەر کتێبێک کۆڵانی وڵاتێکە.
"گابرێل گارسیا مارکێز"
@hoday_sher
🌿💫
دڵ کە خاڵی بێ لە هەست ئیتر هەواری بۆ چییە؟
خوێن کە بڕوا بێ مەبەست ئەوسا دەماری بۆ چییە؟
دار ئەگەر هۆرەی لە خۆی بێ هەر دەقەڵشێ ئاخری
جەنگەڵێکی پڕ لە تەور و تەشوێ، داری بۆ چییە؟
ئەو مەلەی خۆی دەرکی ئازادی لەسەر خۆی دابخا
باڵ و پەڕ یا ئاسمان و کۆچ و باری بۆ چییە؟
شاری بێ دەروازە بۆ شوورە و قەڵا دەورەی بدا خانەخوێ و دز یەکگرن تا، ماڵ حەساری بۆ چییە؟
تاکوو خۆت هەڵنەستی هیچکەس لێرە دەستت ناگرێ
میللەتێک خۆفرۆش و خوێڕی بێ نەیاری بۆ چییە؟
خەنجەر و زام ئاشقانە گەر بەڕووی یەک پێ بکەنن
دەردی بێدەرمانی دڵ گریان و زاری بۆ چییە؟
بەرد و ئاوێنە کە هاوڕێ و هاودەمی یەکتر ببن
ئەم شکان و پارچەبوونە وردەکاری بۆ چییە؟
گەر برا پشتی برا بەر دا و خوشک دڵسۆز نەبێ
شۆرەتی هاوشێوە ئیتر ئیفتخاری بۆ چییە؟
#ئاران
@hoday_sher
🌿💫
نیشتمانمان لە کوێدایە!!؟
ئەویش
هەر وەکوو خۆمان
ئاوارەی ناو ڕەشەبایە...!!
"لەتیف هەڵمەت"
@hoday_sher
🌿💫
ئەی پەری خان
عەشقت بەفرە و دڵم کوێستان
لە هەر کوێ بم..
لە هەر کوێ بی
نە تۆ ئەچیتەوە و،
نە دڵ
لە کلوت جیا ئەبێتەوە!
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
خاتوونەکەم
پێم خۆش بوو لە زەمەنێکی دیکە تۆم خۆش دەویست،
لە زەمەنێکی دلۆڤانتر و شاعیرانەتر،
زەمەنێک کە عەتری کتێب،
عەتری گوڵی هەمیشە بەهارە و عەتری ئازادی زیاتر هەست پێدەکرا!
پێم خۆش بوو لە زەمەنی مۆم تۆم خۆش دەویست،
لە زەمەنی چێو و بادرەوشەی ئیسپانیایی و نامە نووسراوەکانی پەڕ و جلە چێنراوەکانی کاموایی ڕەنگاڕەنگ
نەوەک لە زەمەنی دیسکۆ ، ئۆتۆمبیلی فەراری و شەڵواری جین!
پێم خۆش بوو لە زەمەنێکی دیکە تۆم دەبینی،
زەمەنێک کە دەسەڵاتدارەکان،چۆلەکە و پەلەوەری زەریایی بوون،
زەمەنێک کە هی نیگارکێشەکان بوو،
هی ئامێر و موسیقا ، ئەوینداران ، شاعیران،منداڵان و لۆمەکان!
پێم خۆش بوو تۆم لە گەڵ دەبوو ، لەو زەمەنەی بە گوڵ ، شیعر و ژن غەدرێک نەبوو!
بەڵام داخەکەم ئێمە دێر گەیشتین!
ئێمە بە دوای گوڵی ئەوین وەیلانین...
لە زەمەنێک کە لە گەڵ ئەوین نامۆیە.
"نزار قەبانی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژباش هاوڕێیان
نیشتمان قوربانی کوێستانت
دڵی پڕ دەردی من
نیشتمان حەیرانی گەرمێنت
هەناسەی سەردی من
"کاک ئەحمەدی موفتی زادە"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژباش هاوڕێیان
چاوەڕێت بووم هەر نەهاتی بای شەماڵ
لێرە باوی شەختەبوو چوار وەرزی ساڵ
گوڵ هەموو مات و پەشۆکاو و پەشێو
دێ لە نێو گوڵزاری ژینم ناڵەناڵ
هەر چرۆیێکی سەری دەرکرد لە پەل
جەرگی بڕبڕ بوو لە دەستی دڕک و داڵ
گۆی زەوی ئاوسا لە ئاوی توانەوەم
تا بە کەی تەرمم پڕی کا قووڵک و چاڵ
وا دەبارێ ڕێژنە بارانێکی سوور
چونکە هەوریش خوێنی ئێمەی چۆتە پاڵ
جا ئەبەو حاڵەش هەم و بووم و دەبم
پشتیوانم لووتکەیەو قەدپاڵ و یاڵ
هێزی بڕوام قاقڕان تێراو دەکا
پێی بڵێن بەو دوژمنەم نەیکا خەیاڵ
ئاگری نەورۆزی گەل بەرپا دەکەم
تا دڵی دژبەر بکا ڕێژیە و زوخاڵ
"ئەوین ڕەحمانی"
@hoday_sher
لە سەردەمی دامەزراندنی کۆماری کوردستان ناوی مانگەکان ئاوا دانران:
۱-خاکەلێوە
۲-بانەمەڕ
٣-جۆزەردان
۴-پووشپەڕ
۵-گەلاوێژ
۶-خەرمانان
۷-ڕەزبەر
٨-خەزەڵوەر
۹-سەرماوەز
۱۰-بەفرانبار
۱۱-ڕێبەندان
۱۲-ڕەشەمە
"بانەمەڕ" باوترە بەڵام "گوڵان"یشی پێ دەڵێن.
سەرەتایەکی دیکە هەڵدەدەینەوە لە رۆژژمێر، بە هیوایەکی تازەوە. خەمێک کە بارستای زستان بەرۆکی گرتووین لە ئاگری بە تینی ئەو نەرۆزەدا گڕ دەدەین و روو لە رووناکی و پشت لە شەوەزەنگ وێکڕا سروودێک دەڵێینەوە بۆ نیشتمانێک کە زامی کەم نین و سەوزاییش. بەڵام ئێمە دارین و لەسەر پنجی سەوزی مێژوومان سەر لەنوێ چرۆ دەردەکەین و بە هیوای دەرفەتێک لە پێکەنین و باڵ بە تەمای هەڵفڕینێک تا ئەوپەڕی ساماڵ دەنگێکی دی دادەگیرسێنن لە جوانیی
بههار
هۆنراوه : مامۆستا ههژار
ئاههنگساز و ڕاهێنهر : مهسعوودیاره
دابهش كردنی موزیك و سهنتوور : شههباز شاهین پوور
تۆمبهك و دایره : هاوڕێ شاهین پوور
كهمانچه : هیممهت شاهین پوور
عوود: ئهمیر رهحمهتی
تار: رهزا مهسلیمی
🌿💫
هاتم لەلای میاندواوێ
کوڵمت سێوی سێڵاوێ
سێبەر لە من حەرام بێ
با بسووتێم لە بەر تاوێ
دە وەرە ئاوێزانت بم
دنیام بەبێ تۆ ناوێ
بۆت مردم ناسک و جوانی
تۆ گوڵی لەنێو گوڵانی
ئاوێزانی باڵات بم
جوانی دەڵێی خەرمانی
من لەبەر ئەو گۆزە مرم
لێوئاڵ دەیباتە کانی
دە وەرە ئاوێزانت بم
هەر تۆ قەدرم دەزانیت
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیان
منداڵە جوانەکانی کوردستان!
هەوڵ بدەن کە بە زمانی شیرینی کوردی🫶، قسە بکەن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەگەر تۆ کوردیت، نابێ بڵێی کوردی نازانم! دەبێت فێر بیت.
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیان
لە باتی نێرگز چەپکە هەڵبەستی
سۆزی دەروونم ئەکەم بە دیاریی
بۆ ئەو کەسانەی کە خۆشەویستی
گیانیان ئەبەخشن بە کوردەواری
لە باتی ئاگر بە پشکۆی وشەی
زمانم نەورۆز هەڵئەگیرسێنم
لە باتی درەخت ئەم شەوە ڕەشەی
ناکۆکیی کوردی تیا ئەسووتێنم
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
گوڵی سوور
گوڵی سوور، ئهی کچی نهورۆز، ئهرێ کام دهست لهباخی ژین
له بۆ یهک دهفعه بۆن کردن، به ناکامی ئهتۆی هینا؟
ئهوێستاکهش به ژاکاوی،
وها بی قهدر و تۆزاوی،
لهسهر ڕێگا فڕیی داوی!
له جهور و زوڵمی ئهو دهسته ،پهری زادهی بهیان لهرزین،
له دهوری ئهم چڵهی لێ ی بووی ،پهپولهی زهردوسوور گریا!
منیش ئهی گوڵ دڵێکم بوو،
دڵێکی پڕ له ئارهزوو،
به سۆزی ئاوی حهز تینوو،
له ناکاو لام فڕی بۆ لای کچێکی دولبهر و شیرین،
ئهویش ڕیشهی لهدهست گرت و،بهبێ ڕهحمی لهژێر پێ ی نا
به گریاوی و برینداری،
به ڕوو زهردی و غهمخواری،
به بێ ئومێد له دڵداری،
گهڕاوه سینهکهی تارم، ئهوێستاش ئهی گوڵی غهمگین
له تهنهایی سهرینت بێ، ده هانی ئهم دڵه توخووا !!!!
(دڵدار) ههولێر 1946
@hoday_sher
🌿💫
ئهی ههڵگری ئهوینی پاك!
گوێ بگره بۆ ههناسهی خاك.
وهك پهنجهرهی واڵاكراو
دڵ بسپێره به خۆرهتاو.
به گوڵپشكۆی دار ئهرخهوان
گهش داگرساوه دارستان.
نهورۆزه، كڵپهی لێت دهوێ
ههتا ڕووناكی سهركهوێ.
له نێو بڵێسهدا ماوی
به بێ ئاگر تۆ گومناوی.
ئهی بهژنی بهرز، ئهی سپیدار!
ئهی قامهتی سهوزی بههار!
بهسهرچوو وهرزی دابڕان،
وهرزی كۆچی باڵندهكان.
له گهڵ گهزیزه دێنهوه
نهغمهی ئهوین دهڵێنهوه.
نهورۆزه گۆرانیی دهوێ
ههتا خهمی خاك بڕهوێ،
له هاواری خۆتدا ماوی
به بێ هاوار تۆ گومناوی.
"ناسر حیسامی"
@hoday_sher
🌿💫
شەوێکی عاجز و پـەرت و وەڕەز بـووم
وەکـوو بولبول گـرفـتـاری قـەفـەز بـووم
کـوتـوپـڕ یـاری شـیـریـنـم وەدەرکــەوت
لـەتـاوانی گـڕم گرت هەر وەکوو نـەوت
شـەوێـکــە هـەر وەکـوو زولـفـی درێـژە
سـیـاڕەنـگ و پــەرێـشــان و بــەگــێــژە
بـەکـورتـیـی مـن دەکـەم بـاسـێ لـە ژینم
لـە دەرد و مـاتـەم و عـیـشـق و ئـەوینـم
لـەسـەر ئـەو عـەرزەدا مـن بـۆیـە شادم
هـەمـوو کـوردن بـەر و پشت و نەژادم
شوکر بۆ ئەو کەسەی ئەمنی درووست کرد
بـە ئـەولاد و نـەوەی هـۆزی گــەلـی کـورد
بــە کــوردانـم دەنــازم مــن هــەتــا هــەم
وەفــادارم بــە ئــەو هـۆزەی هـەمـوو دەم
"مەلا کەریم فیدایی"
@hoday_sher
🌿💫
بۆ لەبیرکردنت خەڵکی تازە دەناسم و
بە خەندەیەکەوە دەڵێم: خۆشحاڵم
بەرەو روخسارەکان ڕادەکەم، رادەکەم و تۆ نیت..
لەپڕێکدا ئازاری ئەو چۆلەکەیەم پێدەگا
کە خۆی بە شووشەی پەنجەرەیەکدا دەکێشێ.
"تەڵعەت تاھیر"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژباش هاوڕێیان
نیشتمانم تۆ وەک تانەی
تۆ وەک تانەی لەسەر چاوم
تۆ وەک تەمی لە گشت لاوە
لە گشت لاوە دەورەت داوم
تۆ ئاوێنەی لەناو تۆدا ھەموو دنیا بەدی ئەکەم
تۆ تەیمانی بە ھۆی تۆوە ھیچ نابینم
"پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
وەنەوشه لارەمل، قاچی تەزیوە
تەزووی کوێستانی قهت ئاوا نەدیوە
لهگهڵ شهوبا سهمای گەرمه بهڕوودار
گەلێک جاری گهڵا لێ ههڵوەڕێوە
"ناسرحیسامی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕێبوارم سەر بە خۆیی کەعبەمە
دەشتی خوێن گەر ڕێگەمە
بێ خوتوورم، بەر دەبازم کەللەیە
تا ئەگەم بەو قیبلەیە!
"گۆران"
@hoday_sher
🌿💫
🔴 نەورۆز (نەوڕۆژ) 🔥
ڕۆڵی پیرەمێردی شاعیر و هونەرمەندان قادر دیلان و حەمەساڵح دیلان و حەسەن زیرک لە زیندوو ڕاگرتنی یادی نەورۆز
@hoday_sher
هۆنراوە: مامۆستا ڕەحیم لوقمانی
خەت: عیسا ئەحمەدی کە پێشکەشی هۆدەی هەڵبەستی کردووە
سپاس و پێزانین
🌿💫
کـوردە پیرۆز بێ جەژنی نەورۆزت
نەبەزی لە ڕێی سەربەرزی هـۆزت
دەستی داگیـرکەر لە خـاکت بـبڕە
ئازایی بێنە و ئـازادی بکڕە
"هەژار"
@hoday_sher
🌿💫
"بەهار"
زستان نەما بەهار هات
خۆشی بۆ گوند و شار هات
بولبول گەیی بە مورادی
دەخوێنــێ بـە ئــازادی
پەپــوولە لە چڵ بــۆ چــڵ
دەچـن بــۆ سەیــرانی گــوڵ
جـــوانە ئـەم چـیـا و دەشـتە
کـــوردستـان وەک بـەهەشــتە
"مامۆستا هەژار"
@hoday_sher