hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5322

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"کۆما ئاشتی"
نەورۆز

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫


ئەمساڵ بێ چیا نەورۆز ناکەم بێ بۆنی گیا نەورۆز ناکەم
بێ بڵێسەی سووری ئاگر ئەگەر ڕەشبەڵەک تۆز نەکات و بۆخۆم نەبم بە سەرچۆپیگر کزەی جەرگم بەیانی زوو هەڵمسێنە زۆر دەترسم
کەوێک، کارێک
گوندێک، شارێک
چەمێک، چیایێک
لە بیر کەم
زۆر دەترسم
دارێک، بەردێک
کۆختێک، گەردێک
پنجە گیایەک
لە بیر کەم
بەیانی زوو هەڵمسێنە
دیسان مەڵێ با تێرخەو بێ
سوێندم بە چیا خواردووە
کە کوردستانە دوورەکەم
بە گەرمێن و بە کوێستانەوە
بگوازمەوە بۆ غەریبی
بۆ ژوورەکەم 


"عەبدوڵڵا پەشێو
"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"قادر دیلان"
نەورۆز

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

پیرۆز بێت نەورۆزی کوردەواری

بەبۆنەے هاتنەوەی ساڵی نوێ، گەرمترین و ڕازاوەترین پیرۆزباییم ئاراستەی سەرجەم هاوڕێیانی ئازیزم لە کاناڵی هۆدەی هەڵبەست و خەڵکی کوردستان دەکەم، هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵێڪـی پڕ لە بەختەوەری و کامەرانی بێت بۆ گەلی ڪورد و ئاواتەخوازم ئەم جەژنە ببێ بە هۆی ئاشتەوایی و یەکگرتووی لەنێوانمان.

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

باوباپیرمان، ھەتا ئەڕۆن پشتاوپشت
لەم ئاگرەیان دەورە داوە، چین چین، گشت!
لە چواردەوری ئەم ئاگرە: ڕەنگاوڕەنگ
کۆڕ گیراوە، بە پێکەنین و ئاھەنگ

"مامۆستا گۆران"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ساڵ و مانگ دێن و بە لەز تێدەپەڕن
تەری تیژباڵن و بێ‌باڵ و پەڕن

"هێدی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"ڕۆژباش هاوڕێیان"

جەژنەکەم، جەژنی نەورۆزە
لای کورد جەژنێکی پیرۆزە
پیرۆزە وەک گڕی خەبات
مزگێنی ڕووناکی ئەبات

"کاکەی فەلاح"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

/channel/cherpewpawdange

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان


ئاماوە وەھار، وەھاری شادی
بۆی عەتری نەسیم غۆنچەی ئازادی
خێڵخانەی خەفەت باربەنیش کەردەن
مەینەت ڕوو نیان وە ماوای مەردەن

"مەولەوی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تاهیر تۆفیق (مانگی گوڵانە)

مانگی گوڵانە گوڕەی بەهارە
هاتووچوویانە لە نێو گوڵزاران

زەمین سەراپا باخ و گوڵزارە
مافووری سەوزی هەردان گوڵ‌گوڵە

گوڵشەن بەجارێ پڕ لە بولبوبە
سەراپا شاخ و باخ و دۆڵ و دەشت

چاوئەندازێکن لە باغچەی بەهەشت
پۆلی کەنیشک و دەستەی دڵداران

منداڵانی ورد وێنەی کارژۆلان
پەرت و پەخشان لە نێو مێرگۆلان

ئاوی کانیاوی سارد و سازگار
لەژێر قەدی کێوان دێنە خوار

لە لایێ شەپۆل شڵپە‌شڵپ ئەکا
لە لایێ ئاگر گڵپە‌گڵپ ئەکا
《دڵزار》

"تاهیر تۆفیق"
#دڵزار

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

کتێب و شێعرەکانی زاهێد قادرمەرزی
بەڕێوەبەر @Zqadermarzi
/channel/tirsexolinekan

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گه‌لێ گریاوه شارێ بۆ مه‌زارێ
ده‌بێ شینی چلۆن بێ، مه‌رگی شارێ؟

كه‌سێ نه‌یدیوه تا ئێستا به‌هارێ
كه‌ باران و ته‌می مردن ببارێ

به‌هاری چی؟ وه‌كوو پاییزه ئه‌مڕۆ
له شاری خه‌م ژیانیش زیزه ئه‌مڕۆ

به‌هاران کێ گه‌ڵاڕێزانی دیوه؟
گوڵی باخی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵوه‌ریوه

نه هاوارێ، نه گریانێ، نه شینێ
نه كه‌س مه‌رگی عه‌زیزی خۆی ده‌بینێ


"مامۆستا شـەریـف"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لە ئێستە بەدواوە من ئیتر ھەڵەبجەم
لە ئێستە بە دواوە من دەنکەفرمێسکی ھەناری
ئەو خەمە گەورەیەم
لە ئێستە بە دواوە من باری ئەو سێوەم
کە ئیتر بار ناکرێ بۆ ئەوێ
لە ئێستە بەدواوە من تاڵێ لە ڕیشی
ھۆرەکەی مەولەویم
لە ئێستە بەدواوە ئەو شەمی شەمانی وڵاتمە و
من وەلیم  ...

"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍🌿💫

‍ ‍ ‍ ‍ڕۆژ باش هاوڕێیان

      بەیانی پێش لە خۆرهەڵات
ئەم چۆمێکی بێ ئارامە و شەپۆل ئەدات
چی گزنگ دێتە جێژوان و
نێو باوەشی فراوانی، لوولیان ئەدات
تووڕە... تووڕە خۆی بە سنگی
شاخ و بەردی ئەو کەنارانەدا ئەدات...

"ژیلا حسەینی"


‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سەوقاتی دوور وڵاتان
لە ساڵانی هەشتا بۆ ماوەی چەند مانگ لە گەڵ لاوێکی لوڕ و چەن کەسێکی تارانی لە شوێنێک کارمان ئەکرد.هەر لە ڕۆژی هەوەڵ تارانیەکان دەستیان کرد بە گاڵتە کردن بەو لاوە. ئەو هەژارە بە تەواوی بیر و هێزیەوە هەوڵی ئەدا وەکو ئەوان هەڵسووکەوت بکا: وەکو ئەوان قسەی ئەکرد،بو بە لایەنگری تیمێکی فوتباڵی تارانی،گۆی بیستی گۆرانی ئەوان بو،تەنانەت وەکو ئەوان دروو دەلەسەو و چاوو ڕاوی ئەکرد.پاش چەند مانگ تەواو بو بە هاوشێوەی ئەوان،بەڵام دیسان هەمو ڕۆژێک بۆ گاڵتە پێ کردن شتێکیان بۆ ئەدۆزیەوە.ئەو نەبو بە تارانی، تەنیا مەیموون بوونەکەی لێ زیاد کرابو. باسی ڕۆژ و دوان نەبو،لاسایی کردنەوەی ئەوان ببو بە بەرنامەی ژیانی.جارێک وتم براکەم؛ باوکانی تۆ کاتی خۆی ئەو تارانەیان فەتح کرد، بە ئەسپەوە چونە ناو ماڵی شای قاجار، تۆ کەم سەر دانەوێنە. وتی حەک لەو درۆیە، شتی وا قەد نەبوە. بێ بایەخی خۆی، بە بێڕێزی بە ناوداران و پیاوە ئازاکانی هاوزمانی خۆی دادەپۆشی. ڕۆژێک بیرم لەوەی دەکردەوە ئەم کابرا بگەڕێتەوە شار یان دێهاتی خۆی،ئەویش لەو خەڵکە ئەبێ بە تارانی .جا ئەم شێرپەنجەی (سەرەتان) خۆبەدەستەوە دانە، هەر ئەتەنێتەوە. لە کوردانیش بە هەزاران کرێکار و خوێندکار و... چونەتە غەریبی. نەک هەرهەمویان بەڵام زۆریان خۆیان بەدەستەوە داوە. کابرا لە تاران بۆتە ژێرماڵەو خزمەتچی،کە دێتەوە باسی چۆنیەتی والنتاینی ئەو ساڵمان بۆ ئەکا.لە غەریبی قەد ماشێنی بەدەستەوە نەبوە،دو ڕۆژ هاتوتەوە بۆ سەردانی ماڵی خزم و کەس و کار،هەر ئەڵێ کورد کەلتوری ڕانەندەگی(لێ خۆڕینی ئوتوموبیل) نازانێ. بە چاوی سووک بو ماڵانی ناو دێ دەڕوانی، کەچی کاتێ دەچیە نێو ماڵی لە قەراخی شاری تاران هەر بەجارێ تاران و ژیان و هەمو شتێکت لە بەرچاو دەکەوێ.پاش چوار ساڵ بۆ زەماوەندی براکەی هاتوتەوە، بە لۆتی ناو شایەکە ئەڵێ،بیکە ڕەقسی فارسی ئێمە هەڵپەرکێ کوردی نازانین.تەنیا باسی کرێکار و چینی چەوساوەمان نیە کە تووشی ئەو دەردە بوون، گەورەکانمان کە پاش چەن ساڵ ژیان لە دوور وڵاتان دێنەوە،ئەبینی بە سەر و پێستەوە بوون بە مورید و مەنسووبی فڵان نووسەر و ڕوناکبیر و گۆرانی بێژو شاعری بێگانە و حاشا لە ناودارانی خۆمان ئەکەن و زۆرێک "ئیسم" و "لۆژی"یان پییە کە  دیارە سەر لە خەڵکیش ئەشێوێنن، نەتاندیوە منداڵەکانیان کوردی نازانن؟  بنەماڵەی کوردمان هەیە لە غەریبی کە ئێستا کوڕیان بوە بە یاریزان و ئەکتەر و موزیسیەن و... ئێمەش لێرەوە شانازیان پێوە ئەکەین کە ئەوە لە ئێمەیە و کوردە. باشە خۆ خزمایەتی بە زۆر ناکرێ.جارێ با پرسیار لە خۆی بکەین، بزانین ئەو خۆی بە کورد ئەزانێ یان نە؟ وەڵامی زۆریان نەخێرە. جا بمێنی، ئەوانەی کە لە گەڵ غەیرە کورد هاوسەرگیری ئەکەن. ژن بێ یان پیاو فەرقی نیە، منداڵیان بەو زمانەکەی تر قسە دەکا. 
تەنیا باسی ناوخۆ نێە، هەمانە بە هەزار شێوەی ناشیرین توانیویە  خۆی بکا بە پەنابەر لە ئەوروپا، هەر کاری وێنە گرتن لە پەنای ماشێنی خەڵک و قەراخی دەریا و بەردەرکەی خەڵکە.جا ئێمە بە تەماین مەم و زینمان بۆ بکا بە زمانی هولەندی.
ئێمە هەر زۆر زو شوناس و پێناسەی خۆمان ئەدۆڕێنین.هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئێمە بە کوردی پەروەردە نەکراوین. هەست بە بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی ناکەین.
ئەڵبەت جێی ئاماژەیە کە پێچەوانەی ئەم باسەش هەیە، بەڵام زۆر کەم. لە ناو خوێندکاران باشترە. لاوێک لە ناوخۆی  کوردستان ئەوەندە هەستی بە گرینگی زمان و کەلتوری خۆی نەکردوە،کە دەچێتە دەرەوەی کوردستان، هەست بە جیاوازیەکان ئەکا و هەوڵی پاراستنی پێناسەی کوردی و بەجێ هێنانی ئەرکی نیشتمانی خۆی ئەدا.
جا بەڕێزان،ئێمە هەمومان  لە بنەماڵە و خزم وکەس، زۆر کەسانی وا فەوتاو شک ئەبەین. نابێ بێڕیزیان پێ بکرێ، با هەر بەتەواوەتی لێمان دوور نەکەونەوە.بەڵام ئەبێ حەکیمانە تیان بگەیێنین کە ئێوە دەتانتوانی ببن بە سەرمایەی کورد لە دەرەوەی کوردستان. کەچی زۆر زو شوناسی کوردیتان کاڵ بۆتەوە. کە دێنەوە لە ئێمەش ئەبن بە کاتالیزور.ئەبێ وریای خۆمان و ئەوانیش بین ،بە تایبەت لە دنیای مەجازی، بە بابەتی جۆراوجۆری کوردی و کاناڵ و گروپی خێڵەکەمان.
بەرەی پیشومان زۆر باشتر بوون.هەر کوردێکت ئەدی لە غەریبی،دەستێک جلی کوردی و چەن شریتی گۆرانی ناوچەی خۆیانیان  لە ناو جانتاکەیانا بو،ئەوە ئەبو بە هۆی نەبڕانیان لە ڕەسەنایەتی خۆیان.لە گەڕانەوەش  لە ترمیناڵی تاران جلەکەیان ئەگۆڕی و ئەهاتنەوە. لە ناو ڕێ ئەو تامەزرۆیی بینی دووبارەی کوردستان چەندە خۆش بو.یادی بەخێر.

تێبینی: ئەبێ دڵسۆزی خاون زانستی کورد بە باشی هۆکارەکانی کوچ لە کوردستان و کاردانەوەی خراپی لە سەر کەلتور و چۆڵ بوونی دێهاتەکان و تەنانەت ئابووری وڵات و... بخەنە بەر باس و لێدوان.
عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۱/۱۲/۲۴

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

Newroz cejna Kurdayê
Xemla Keç û Xortayê
Li Cîhanê deng dayê
Serhildana Kurdayê
نەورۆز جێژنی کوردانە
کیژ و کوڕ خۆیان ڕازاندووە
لە هەوموو لا دەنگی دایەوە
سەرهەڵدان و ڕاپەڕینی کوردەکان

Cûdî, Gebar û Botan
Deng dayê Keç û Xortan
Cejna te yê pîroz be
Li ser axa Kurdistan
جوودی، گەبار و بۆتان
لە نرکە و هاواری ڕاپەڕینی کیژ و کوڕی کورد دەنگیان داوەتەوە
جێژنی تۆی کورد پیرۆز بێ
لە سەر خاکی کوردستان

Newroz cejna Kurdayê
Xemla Keç û Xortayê
Li Cîhanê deng dayê
Serhildana Kurdayê
نەورۆز جێژنی کوردانە
کیژ و کوڕ خۆیان ڕازاندووە
لە هەوموو لا دەنگی دایەوە
سەرهەڵدان و ڕاپەڕینی کوردەکان

Dîsa bi xêr hatî Newroz
Li gelê Kurdan Pîroz
Agirê Kawayê hemdem
Li her qada bû newroz
دیسان بەخێر هاتیتەوە نەورۆز
لە گەلی کورد پیرۆز بێ
ئاگری کاوەی هاوچەرخ
هەموو شوێنێ نەرۆزە

Newroz cejna Kurdayê
Xemla Keç û Xortayê
Li Cîhanê deng dayê
Serhildana Kurdayê
نەورۆز جێژنی کوردانە
کیژ و کوڕ خۆیان ڕازاندووە
لە هەوموو لا دەنگی دایەوە
سەرهەڵدان و ڕاپەڕینی کوردەکان

Bîst û yekê Adarê
Gul vebûna bihurê
Agirê Newrozê geş bû
Li her qadê cîhanê
بیست و یەکی ئادار(بەرانبەر یەکەمی خاکەلێوە)
بە هاتنی بەهار گوڵان کرانەوە
ئاگری نەورۆز و کرایەوە و گەشایەوە
لە هەموو لایێک

Newroz cejna Kurdayê
Xemla Keç û Xortayê
Li Cîhanê deng dayê
Serhildana Kurdayê.
نەورۆز جێژنی کوردانە
کیژ و کوڕ خۆیان ڕازاندووە
لە هەوموو لا دەنگی دایەوە
سەرهەڵدان و ڕاپەڕینی کوردەکان

#سترانی_نەورۆز_کۆمائاشتی

#وەرگێڕان_بۆ_سۆرانی_ژیلەمۆ

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیان

ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە، بەهارە جێژنی نەورۆزە
بە دڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جێژنە پیرۆزە


"مامۆستا هێمن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

« نەورۆزی سوور»


کڵپەی دێ گڕی نەورۆزی سوورم
قرچەی دێ دڵی لە شادی دوورم

بەهارم تێکەڵ خوێن و گڕکانە
زمانەی گڕم هەتا ئاسمانە

بە تینی پشکۆ سوور هەڵگەڕاوە
وەکوو ئاگری نەورۆز بەتاوە

هەناسەی هێندە بەتاو و تینە
چاوی کلیلە پڕ لە ئەسرینە

داخی پاییزی هەر لە دڵدایە
جێگەی ئەو داخەی سوکنایی نایە

کانی ویشک بووم دەیتۆقێ سەراو
کۆشی ڕووبارم جمەی دێ لە ئاو

ئەستێر دەبێتە ئەستێرەی زەوی
هەر ترووسکەی دێ چاوی بێ خەوی

قاڕقاڕە دەنگی دەڕوا هەتا دوور
بریسکەی تاوی لێ بۆتە بەرموور

لە چرۆی بزە پڕە بووکی دار
مەستن لە قاقای شەرابیی هۆزار

شەختەی زۆرداری دەتوێنێتەوە
گوڵی ئاواتم دەڕوێنێتەوە

دێنێ بەدیاری بەهاری ژیان
خەزان دەخاتە سندووقی نەمان

چرۆ و چەکەرە چاویان هەڵدێنن
سروودی ژین و ڕابوون دەخوێنن

بەباران چاوی هەتاو دەڕێژێ
بەهێزی هەور شەتاو دەڕێژێ

بە دەنگی نەرمی دەڵێ بارانە
حەیران و لاوژە و سیاچەمانە

کەروێشکەی گەنم و هەناسەی سەوزە
دەچڕن هۆرە و لاوک و سەوزە

دەبێتە گوڵزار باغی بێ نازم
وڵات دادەگرێ پێلی ئاوازم

نرکەی هاوارم کەژ دەلەرزێنێ
لەخۆشەویستی ژین دەگرمێنێ

ئەو تۆوە سوورەی ناشتوومە لەخاک
سەری دەدرێتێ نەترس و بێ باک

پەل و ڕەگاژۆی وڵات دادەگرێ
هێزی فریزووی بێ عار ڕادەگرێ

منیش دەبم بە خاوەن جوانی خۆم
تێر دەخۆم ئاوی ڕوونی کانی خۆم

لەسەر لووتکەی خۆم هەڵدەدەم ئاڵا
سەمای بۆ دەکەم لە سەری ساڵا

قادر عەلیخا

نەورۆزی ۲۷۲۳

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

نەورۆزی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی پیرۆز بێت.❤️

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیان

ئاشکرایه‌ له‌ دنیادا
درێژترین ڕووبار لێره‌ نییه‌
چڕترین دارستان لێره‌ نییه‌
به‌رزترین شاخ لێره‌ نییه‌
به‌رینترین ده‌ریاچه‌ لێره‌ نییه‌
وه‌لێ جوانترین ئاگر لێره‌یه‌
ئاگری نه‌ورۆز!

"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئێمە گیانێکین لە دوو جەستە دا
"ئیبڕاهیم خەیات"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مامۆستا حەسەن زیرەک"

ئەمساڵ بەهارمان بە بێ بارانە،،،،،،

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫


بادی نەورۆزی ئەوا ھات، گوڵوەشان و عەتربار
وەک شەمیمی ڕوویی دڵبەر، وەک نەسیمی زولفی یار
گوڵ قەرارێکی بە بولبول دابوو دیسان بێتە باغ
زۆر نەچوو، بای وەعدە بۆی ھێنا نەویدی نەوبەھار

"وەفایی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

ساڵی کوردی
ساڵی كوردییش، هه‌ر وه‌ك ساڵی ئێرانی، ساڵێكی هه‌تاوییه‌. واته‌ به‌گوێره‌ی سووڕی زه‌وی به‌ ده‌وری هه‌تاوه‌. ژماره‌ی مانگه‌كان و ده‌ستپێك و كۆتاییی ساڵه‌كان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، كتومت هه‌ر وه‌ك ساڵی ئێرانییه‌. به‌ڵام دوو جیاوازیی سه‌ره‌كیی هه‌یه‌ كه‌ بریتین‌ له‌:

١. ڕۆژژمێری كوردی به‌پێچه‌وانه‌ی ڕۆژژمێری ئێرانی، كۆچی نییه‌. به‌ڵكوو ساڵی ١ی ڕۆژژمێری كوردی ئه‌و ساڵه‌یه‌ كه‌ ئیمپراتۆریی مه‌زنی ماد له‌ لایه‌ن "دیاكۆ"وه‌ دامه‌زرا. ئه‌ویش ٧٠٠ ساڵ پێش له‌ زایین بوو.
٢. له‌ سه‌رده‌می "كۆماری كوردستان" له‌ مه‌هاباددا ناوی مانگه‌كان كران به‌ كوردی كه‌ بریتین له‌:
• به‌هار: (١. خاكه‌لێوه‌ ٢. بانه‌مه‌ڕ ٣. جۆزه‌ردان).
• هاوین: (٤. پووشپه‌ڕ ٥. گه‌لاوێژ ٦. خه‌رمانان).
• پاییز: (٧. ڕه‌زبه‌ر ٨.خه‌زه‌ڵوه‌ر ٩. سه‌رماوه‌ز).
• زستان: (١٠. به‌فرانبار ١١. ڕێبه‌ندان ١٢. ڕه‌شه‌مه).‌

سه‌رنج: به‌ خاكه‌لێوه‌، (نه‌ورۆز) و به‌ بانه‌مه‌ڕ، (گوڵان) و به‌ خه‌زه‌ڵوه‌ر، (گه‌ڵاڕێزان)یش ده‌وترێت.

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

« ژن و ژین و گۆرانی»

وەرز وەرزی هاوینە. جەنگەی گەرمایە و وەرزێڕ سەرگەرمی کار و تێکۆشانن. کاتێک تاو دەگاتە نێوەڕاستی ئاسمان و تێرێژە گەرمەکانی لە زەوی دەچەقێتێت، کوڕی دەوێ خۆی لەبەردا بگرێ. بەڵام ژیان و مان هەوڵی دەوێ و بێ خۆماندووکردن خوان بەتاڵە و ژیان دژوارە.

دووڕەنگ وڵاتیان داگیر کردووە، لێوار چۆما و چۆم هەتا چاو هەتەر دەکات شین دەکاتەوە و بەرەو لای دێمەکاریش زەرد دەچێتەوە. دروێنەی جۆ تەواو بووە و دروێنەی گەنم گەیوەتێ. لە سەر پەڵە گەنمێکی نزیک «چۆمی مەجیدخان» و لای گوندی «قەرەمووسالی» دوو دروێنەوان خەریکی دروێنەن. بەری دوروێنە گەیوەتە نیوە. دەمەو عەسرە و دروێنەوان ماندوون. جلووبەرگ دۆوکی دەرداوە و باخە ریز بووە و مەڵۆ لەسەر یەک داندراوە. باخەبێن لەکۆتاییە و پەنجە ماندوو و سواڵەکان لەوانی سەرەتا شل ترن. سەر پاڵە بۆ ئەوەی بەرەکەی لێ نەڕەوێتەوە وەک تیغ دەیبڕێ و ڕێک دەڕواتە سەرێ و جار جا. بۆ حعسانەوەیەکی کاتی پشتی ڕاست دەکاتەوە. لەخوارترەوە بەرخەوانێکی هەشت نۆ ساڵە بەرخ و گیسکەکانی ئاژینی جاڕەگەنمەکە کردووە. گۆڵەسەگێک لەبن نیسێی تایەگەنمێک دا کەوتووە و بێ ئەوەی پێویست بێت، جار جار بۆ سەولە زیاد کردن حەپەیەک دەکات.
دروێنەوان سەرەرای ماندوو بوون و بێ تاقەتی ئەوین و جوانی فەرامۆش نەکردووە. بەبەدروێنەوە لە بەر خۆیەوە ورینگە ورینگ دەکات.

هەرکەسێک دەکات بەینی من و تۆ
لەماڵیان مرێت بەهەشت و بەنۆ

هەرکەسێک دەکا مەنعی دڵداری
پەڕوپۆ دەرکات وێنەی پاساری
لەو جەنگەیەدا جوانی خۆشەویستی دەست دەکەن بەختۆکەدانی دەروونی. هانی دەدەن و ماچ و ژوان و دەستەملانی وەبیر دێننەوە. ئەوین نەماندوویەتی دەناسێ و نەبرسییەتی نە گەرما و نەسەرما. تەنانەت ئەوین هەژاری و دیلیش ناناسێت. کەم نین ئەو کیژانەی سامان و پلە و پایەی بنەماڵەیان وەلا ناوە و ڕەدووی کراوە هەژار و بێ ماڵوحاڵەکەیان کەوتوو. زۆرن ئەو کوڕە ئەویندارانەی گوێیان نەداوەتە ئاستی بنەماڵەیی و سەروەت و پلەی بەرزی کۆمەڵایەتیان نەویستووە و هەموویان بە کۆت و زەنجیری زولفی کچە هەژارێک گۆریوەتەوە.
لەو جەنگەی گەرمایەدا. لەو کاتی ماندوویەتتیەدا پۆلێک کیژی چاو بەکلی نەرموشل، مەڕدۆش بەدەست و بە لارولەنجە بەلای دوو دروێنەوانەکەدا بەرەو سەر ئەو کانی ئاوەی مەڕەبێری لێ کەوتووە بەرێوەن.
بێری کراس و دەسماڵ و پشتوێنی ئاڵوواڵایان لە بەردایە سەر پۆشی ڕەنگا و ڕەنگیان داوە بەسەریاندا. هەر بێرییە و بۆتە گوڵێک و لەو وەرزی بێ گوڵییەی هاویندا جوانییەکی تایبەت بە سروشتی زەرد هەڵگەڕا و دەبەخشێت.

یەکێک لەم دوو دروێنەوانەی چیرۆکەی ئێمە ورینگە ورینگەکەی دەبڕێ و ڕو دەکاتەی هاورێکەی دیکەو دەڵێ: « چەند ساتێک دەست ڕاگرە، دەمەوێ تاوێک قووندەمە سەر ئەو باخە گەنمە و گۆرانییەکی بەدڵی خۆم بڵێم. ئەگەر ئەو بێریانە دڵیاندایە گۆرانییەک و بۆ گوێگرتن ڕاوەستان، ئەوە منیش هەموو کارێکم وەلادەنێم و وەشوێن گۆرانی دەکەوم. ئەگەریش ڕانەوەستان، ئەوە وادیارە دەنگم دەنگێکی تەواو و بەکەڵک نییە، لەوە بەولاوە قووندەمە سەر دەرپێکەی خۆم مل بۆ کار و کوێرەوەری دادەخەم»
دوای ئەم وتانە داسەکەی دادەنێ و قوون دەداتە سەر باخەگەنمەکە و دەست لەبنا گوێی دەنێ و تێی دەچریکێنێت.
«کوڵۆنجە ڕێ ڕێ هەوری لار دەسماڵ قاقانی
کاری ئەمن و تۆ چاو ڕەش گیان پاک دونیا زانی»
ئەو دەمەت بێنە هەوری لار بینێ لە کانی
با بێتە قەنداو چاوڕەش گیان بۆ ئاوەدانی
هەرکە ئەم دەنگ هەڵدەبڕێ، کیژانی بیری وەک ئەوەی کۆتیان لە پێ کرابێت لە جێی خۆیان دەچەقن. هەر ئەم دەیڵێت و ئەوان لەجێی خۆیان نابزوێن. ئەم وێرای ئەوەی هەموو توانایی خۆی خستۆتە سەر گەرووی و بە دەم گۆرانی کوتنەوەکەی سیلەی چاوێکیشی لە بێریبەکانە و هەڵسووکەتیانی لەبەر چاوە.

هەر ئەم دەیڵێت ونایبرێتەوە. کیژانی بێریش بێ ئەوەی سەرنج بدەنە درەنگی کات و بیر لە پرتەو بۆڵەی خەسوو،دایک و باوەژن بکەنەوە لەجێی خۆیان نابزون. لەناکاو لەجەنگەی کوتن و جوانی بەخشین بە دەڤەرەکە دا دەنگی هاوڕێکەی وەخۆی دێنێتەوە.

- هەتا نیوەشەو بیڵێی یەکیان لە جێی خؤیان نابزوێن. چاولێکە دەڵێی بە عەرزەکەوە دووراون. تەواوی کە با ئەو فەقیرانە برۆن بەلای مەڕ دۆشینەکەیانەوە و نەکەوتە بەر تاتە و توانجی دایک و خەسوویانەوە.

گۆرانییەکەی دەبڕێتەوە. چاوێک لە هاوداسەکەیو بێرییەکان دەکات. ئەم لەجێی خۆی ڕەق ڕاوەستاوە و ئەوان لەجێی خۆیان ویشک بوون. لەسەر باخەگەنمەکە هەڵدەستێت و دەست دەداتە داسەکەیو بە هاوڕێکەی دەڵێ: « ئەم ساڵ دوا ساڵی دروێنەوانەی منە، ئیتر لەمە بەولاوە هەموو تەمەنم بۆ خزمەتکردن بە گۆرانی تەرخان دەکەم.»
بڕیارەکەی تێکەڵ بە قاقای کیژەبێریان دەبێت و سەتان گۆرانی دڵگر و هەست بزوێنی لە داوێن دەکەوێتەوەو دەبێتە نەمر مامۆستا حەسەن زیرەک.

ئەم سەربردە لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان لە دمی پیرە پیاوانەوە بیستراوە. منیش بەم شێوە دامڕشتۆتەوە.

قادر عەلیخا
بۆکان ۲۷۲۲/۱۱/۲۹

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🎼 be tenya cêm mehêlin
🎤 tara resûl

"تارا ڕەسووڵ"
بە تەنیا جێم مەهێڵە....

🌿💫

"لاوکی هەڵەبجە"

بە تە‌نیا جێی مە‌ھێڵن
ئە‌مشە‌و زریان دە‌یچێنێت
تە‌م‌و مژ دایدە‌پۆشێت
مانگە‌شە‌و دە‌یڕفێنێت
گە‌رووی بە گزنگ تە‌ڕکە‌ن
زامە‌کانی بە شیلان
بە گۆرانی دایپۆشن
یان بە سە‌وزیی دارستان
سە‌ری بە شە‌پۆلان کە‌ن
با ئە‌م شە‌وە رایژێنێت
باڵای لە ھە‌ور بگرن
بروسکە‌و "بــا" دە‌چێنێت
بە تە‌نیا جێی مە‌ھێڵن
منداڵێکی لاسارە
شار بە‌ردە‌باران دە‌کات
مانگ دە‌کات بە کۆلارە
سوارە‌, چ شۆڕە‌سوارێک
ئە‌سپی ھە‌تاو زین دە‌کات
بە گۆرانی‌ و تیشک ‌و ماچ
سە‌ر زە‌مین بە‌رین دە‌کات
با کە‌ژاوە‌ی لە گوڵا بێت
یان لە پە‌لکە‌زێڕینە
زە‌ماوە‌ندی خوێن دە‌گرێت
ئە‌م شە‌و پاشای ئە‌ڤینە
ئاشقێکی لاسارە
بروسکە‌و "بـا" دە‌چێنێت
بە تە‌نیا جێی مە‌ھێڵن
مانگە‌شە‌و دە‌یفڕێنێت!

"ڕەفیق سابیر"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

25ی ڕەشەمە، ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

«خوولیای ژوانێک»
دەمێک بوو دڵم داخوازی وەها جێژوانێکی لێدەکردم، تەفرەم دەدا و بە نابێ و ناکرێ ئەوڕۆ و سبەی م پێدەکرد، بەڵام دڵم چۆکی پێدادام.
ماچی تۆ ماچی خولیاکانم بوو کە هیچکات چێژم نەکردبوو. ئەمشەو سەر بە ژووری خەیاڵەکانم دادەکەم، زەمان ڕادەگرم، میلی کاتژمێرەکە دەگەرێنمەوە، ژاوە ژاوی نێو سەرم لە بێدەنگی نیوەشەو دەوەستێنم، تەنانەت ترپە ترپی دڵم، ناهێڵم ڕایەڵ و پۆی خەیاڵەکانم بپسێنێ.
تەشی خەیاڵاتم بادەدەم، بادەدەم و لە دوای دەدەم؛ دەیڕیسم و هەمیسان لەدوای دەدەم، بڕوا ناکەم شیرین ـى تەشی ڕێس وەها تەشییەکی ڕستبێت، دوو قامکم بە تنۆکی فرمێسکەکانم تەڕ دەکەم و بە لەباری پێیدا دێنم، ناهێڵم خاو بێتەوە، کلکی تەشییەکە بە سەر پەنجانم لە سەر سپی ڕانم لووردەکەمەوە؛ بە هەر چوار قوڕنەی خەیاڵ دا دەیسووڕێنم، دەسپێکی ئەمشەو م تەشییەکەی کوچەی باخی سێوانە، ئیزن بە هیچ ڕاستییەک نادەم، ڕیسەکەم لێ بکاتەوە خوری.


"پەروین دانش پەژووە"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هەڵوەدای دوو موڵکی عیشقم،
یەک وڵات،
یەک چاوی تۆ
سەر لە پێناو نیشتمانە و،
دڵ بە شوێن هەنگاوی تۆ

فکر و زیکرم هەر لە لای ئاڵا و ڕەنگی پەرچەمە
پەرچەمێکی کوردەواری و
پەرچەمێکی خاوی تۆ


"خاڵە قازی"

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал