hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5322

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

له غوڕابی خەوێ دای
دوژمنت بێداره کورده گیان

هەڵسته لەم خەوه
ئیمڕۆکه جەنگەی کاره کورده گیان


"هێمن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەهارێکم لە ئاوێنەی دڵی ئەم خاکەدا دیوە،
کە گابەردیش لە باوەشیا چرۆی دەرداوە مەستانە!

"ئەمین گەردیگلانی"


‍ ‎ ‎@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

من درێژەی یەک هاوارم
لە ئەشکەوتەوە بۆ شەقام
من ڕەنگدانەوەی یەک ترسم
لە هەلهاتنی خۆرەوە تا خۆرئاوا...


"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیان

بە سۆزەی بای بەیان لێوی کراوە خونچەیی خەندان
لە سەر چڵ بلبلی شەیدا لەخۆشی گوڵ دەڵێ بەندان

"مامۆستا هیمن"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

«پێدا چوونەوە بە سەر تراژیدیای عەشقە كۆنەكاندا»
من لە ساڵانی دلتەنگی قووڵی خۆمدا جگە لە بیرکردنەوە لە ئەوینی بابردەڵەم خولیای ترم نەبووە, هەموو ژیانی دۆزەخی من سزای گوناهی ناکردەی من بوو کە لەبری ئەو سووتام. چارەنووسی ئەویش لەمن باشتر نەبوو، بگرە خرابتریش بوو، من هەموو ژیانم لەگەڵ ئەو ژیاوم، بەڵام بە وەهم، یاری قەدەر و چارەنووس من و ئەوی فڕێدا ناو ئەو خەرەندە قووڵە کە هیچکات دەستمان بەیەک نەگەیشت. ئێستاش ژیانم درێژەی هەمان قەدەرە و ڕووحی وێرانبووم بەردەوام ئەژنۆی تەنیایی لە باوەش گرتووە و خۆم بە دەست خۆم ژیانم جڵەو کردووە.
توخووا ئەوە چ ژیانێک بوو ئەمن ژیام. ئێستا کە بیر لە ڕابردوو دەکەمەوە هەست دەکەم سڕ بووم و بە زەردەخەنەیەکی تاڵ لێی دەڕوانم کە سێبەری ئەو هیچکات نەیهێشت خۆرەتاوی جار و باری ژیانم ببینم و سەر هەڵدەم، هێندێ جار ئەڵێم خۆزگە ئەو دەرفەتە بڕخسایە کە ئەویش نەهێنیکانی ژیان و شکست و تەنیایی و سووتانی لەو دۆزەخە کە بە هەڵە خۆی پێکیهێنا، بۆی باس بکردایەتم و پەیوەندم بە ئێش و زامەکانی خۆم بدایەتەوە و وەک لاپەڕەیەک چووبا ناو دەفتەری سەربوردەکەم .
٤٠١/١٠/١

دڵنوسراوە - "پەروین دانش پەژوو"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیان

چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ ڕزگار بکا
میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە

"قانع"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

             « ترۆپکی ڕزگاری »

ڕێبوارێکم ئازا و بەزیبک و زاکوون
دەبڕم چۆڵ و چیا و پێدەشت و بێروون
بەرهەڵستم دەکەم هەپروون بەهەپروون
دەڕۆم بەرەو ئاسۆ، بەرەو ئاسۆی ڕوون
دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگاربوون
کەند و کۆسپ هەنگاوم پێ ناکا شل
بێتە سەر ڕێم هەزاران گابەردی زل
بەهێزی شان و باهۆ پێی دەدەم تل
پێم گرتەوە، دەرچووم لە دارەدارە
ڕێم گرتەوە ڕێگای «قازی» و «ئاوارە»
نامترسێنی گوللە، پەتک، سێدارە
بەو خوێنانەی لەو ڕێبازە ڕژاوە
گوڵی ئاڵی سەربەستی کورد ڕواوە
منیش بەدڵی پڕ لە هیوا و بڕواوە


" هێمن موکریانی "


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

خەمبار مەبە وڵاتەکەی من
لە درزی زامەکانی تۆدا
تۆوی گوڵم چاندووە
تۆ ڕۆژی سەرانسەر دەبێ گوڵزار......

"عەلی ڕەزا ڕەوشەن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

زمان کۆمار و دەوڵەتە
زمان گەل و میللەتە
زمان هەردەم ڕوومەتە
زمانی کوردی سەروەتە

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیان

«بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم
بە کوردی دەیدەم وەرامی قەبرم

بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە
لەو دنیاش بۆ کورد تێ هەڵدەچمەوە»

ئەمڕۆ ۲ی ڕەشەممە
بەرانبەرە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دواییی نووسەر، وەرگێڕ و شاعیری نەتەوەیی
مامۆستا عەبدولڕەحمانی شەڕەفکەندی ناسراو بە ْ
#مامۆستا_هەژار.
ڕووحت شاد و یادت هەرمان گەورەپیاو.

ْْ
"مامۆستا هەژار"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫


ڕێبوارێکی شپرزەم و
جانتای دەستم پڕ هەناسەی تەنیاییە
پەردەت لا دە، بە نیگایەڪ بمدوێنە
ئەمشەو بارانی دیدارێڪ
کێڵگەی دڵم پاراو ئەڪات
لە باخێڪی ئەفسووناوی
شەونمی چاوی دڵداری
ئەتڪێتە سەر گۆنای شێعرم
بیرەوەری ئەوینێ سەوز
بە بەرزایی باڵای ئاویەر
ڕووناکایی ئەخاتە سەر تاسە و بیرم.
گوێ هەڵبخەین
پادیواری ئەویندارێ
بێدەنگی شار ئەشڵەقێنێ
شاریش دایکێکی ڕەشپۆشە
هێور
هێور
تازیەی ئەوێنێکی ناکام
ئەگێڕێت و
لەبەر ئاوێنەی فرمێسکا
سەر و پەلکەی ئازارەکانی دادێنێ

پەردە لا دە
پڕی تاسەی دیدارتم
ساڵگارێکی ئێجگار زۆرە
بەسەر ڕۆژی کۆچەکەتا ڕائەبوورێ
ساڵگارێکی پڕ لە برین
ساڵی تەقینەوەی پرسیار
گڕکانی قین
ساڵی قاتوقڕی ئەوین
ساڵی ساردبوونەوەی هەتاو
سووتانی بەفر
ساڵی بێدەنگی هاوار و
هاواری بەرزی بێدەنگی
ساڵگارێکی ئێجگار زۆرە
بەسەر ڕۆژی کۆچەکەتا ڕائەبوورێ.
ئەو ڕۆژەی وا
دوا لاپەڕەی دیوانە شێعری دڵداریت
ڕەش کردەوە و
ئیتر دوای تۆ
کەسێکی تر خەسرەوخانی نەلاوانۆ
لەو ڕۆژەوە
خەسرەوخانیش زریائێکە وێڵ و شەیدا
بە کۆڵانی خەسراوادا ئەگەڕێت و
بە دەور سەرتا سەما ئەکەین
قۆڵ لە قۆڵی گەردەلوولا باڵا ئەکەین
دار گۆرانی ڕاوەستان و
گوڵ جوانیمان بۆ ئەخوێنێ
پێکەنینت
دڵداری سەر شێتانەمان
پێ فێر ئەکا.

"ژیلا حسەینی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫
         "شایـی"

کاتێ شایـی دەبەستـین
یەک چەپکیـن و دەست لە دەستـین
شلکەبەژن، ئاڵقە ئاڵقە،
شەپـوڵ دەدەن و شـاخ دەکەن!
شان دەبێتە داڵدەی شـان و
پێ پێکەوە ڕمبەیـان دێ و خاک داخ دەکەن!
ئەی تـێنـاگەم!
بۆ لە شایی و زەماوەندی ئازادیدا ؟
هەر چاوێک و خەمی سۆمای خۆی دەپێوێ
هەر دەستێک و دەهۆڵی خۆی دەئەنگێوێ
هەر پێیەک و
نیشتیمانی دێتە بەرچاو بە پێڵاوێ
هەر سمێڵێک فیرعەونێکە و
لە عەرشی خوای کەمتر ناوێ!!

"پەشـێو"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئه‌ی نیشتیمان!
گریمان تۆ نیشتیمانم نه‌بوویتایه‌!
له‌مه‌ زیاتر چیم لێ ئه‌هات؟!
ڕه‌نگه‌ له‌ جاده‌یه‌کی به‌غدا دا
من ته‌نه‌که‌ی خۆڵ بوومایه‌!
ته‌نه‌که‌ی خۆڵی کوردستان یان عێراق بی
هه‌ر ته‌نه‌که‌یی!!
له‌وانه‌بوو له‌مه‌یدانێکی تاراندا
فڵچه‌ی قۆنده‌ره‌ی بۆیاخچیه‌کی ئازه‌ری و فارس بوومایه‌!
فڵچه‌ی قۆنده‌ره‌ی کورد بی یا
خود فارس یان ئازه‌ری
تۆ هه‌ر فڵچه‌ی..!
له‌وانه‌بوو له‌ بازاری ئه‌نقه‌ره‌دا
سێوێکی گلار بوومایه‌
گلاری بازاری کورد بی یا خود هی تورک
هه‌ر گلاری!!
له‌وانابوو له‌ چایخانه‌یه‌کی ناو شامدا
ببوومایه‌ به‌ تڵپه‌ی چا
تڵپه‌ی چای کورد بی یان عه‌ره‌ب
تۆ هه‌ر تڵپه‌یی...!

"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"فەریاد ئیگیت"
ئازاری عەشق


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیان

سڵاو بۆ خاکی کوردستان و
خەڵکـی زیت و وشیـــاری

سـڵاو بۆ کــوردەواری
بــۆ تەواوی ئەهلی دێ و شـاری

"حافزی مهابادی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیان

لەناو هەناوی هــەورەوە
مژدەی سەوز دائەبــاری
لەناو چاوی کانییــەوە
ئاوی ژیان هەڵئــەقوڵی
لەناو دەروونی شاخــەوە
مەلی بەربەیان هەڵئــەفڕی
لەناو برینی کێڵگــەوە
گوڵەگەنم ئەهاتــەدەر
لەناو لوولەی چەکیشــەوە
ڕێی ئــازادی!

"مامۆستا "شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مامۆستا "مەزهەری خالقی"

بەهاران

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەهارێکم لە ئاوێنەی دڵی ئەم خاکەدا دیوە،
کە گابەردیش لە باوەشیا چرۆی دەرداوە مەستانە!

"ئەمین گەردیگلانی"


‍ ‎ ‎@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

خەتەنە
وەدەزانم دوێنێیە، قەت لەبیرم ناچتەوە، دە ساڵان و پۆلی چواری سەرەتایی بووم، خوشکە گەورەکەم بە دەزگیران بوو، ئەو ڕۆژە دەزگیرانەکەی لە ماڵ ئێمە بوو بە هەڵکەوت ئاگاداری کارەساتەکە بوو هاتبوو سەبارەت بە ڕۆژی دوایی کە بڕیار بوو شیرینی خواردن بێت وتوو وێژ بکەن ،لە خوشکمی پرسیبوو بڵێی شاییکەمان تێک نەچێتەوە ؟ئەویش دڵنیای کردبوو کە شتێکی زۆر گرینگ نییە!!هەتا ئەو ساڵانەش هەر دەیگێڕاوە و لەبەر خۆیەوە بە پێکەنینەەوە هەڵدەبەزییەوە و دەیگوت: ئەمن لەبیرمە ئەگەر شیرین-یان خەتەنە کرد .
حەسار خەڵوەتێکمان هەبوو دایکم و ژنە دۆم لەوێ دانیشتبوون بە ئیشتیا پان ببونەوە منیش منداڵ و بەستەزمان ئاگاداری هیچ نەبووم، قژەکانم درێژ بوون و هەمیشە بڵاو و پەرێشانی سەر شان و شەپیلم، فڕم بە دنیاوە نەبوو، کراسێکی چیندار تاسەر ئەژنۆ دەگەڵ دەرپێیەکی چیت دەلینگەکانی پزوی تێهەڵکێشرابوو دەتگوت شاڵە شێتم بەو تەرح و دیدار و گەدوگیپاڵەوە. دایمە لە کووچە خەستەکێنم دەکرد،زۆریشم حەز لە دارهەلووک و پێنج بەردە بوو ، بە هۆی ئەو گشتە کایە ئەوەندە سەرقاڵبووم جەمەکان نەبێ وە ماڵ نەدەکەوتمەوە،
هەرکات هەستم بە برسێتی کردبایە، دەچومە دوکانی شەدەلار و بایی پەناباتێک خواردەمەنی مناڵانم دەکڕی و ئەم هێنا لە ناو قاشوولکان دەمانخوارد، یا دەچوومە ئەوبەر خەیابان ، دەشتاییک پڕ لە نانی حاجی لەق‌لەق بوو دەمخوارد و بە دەم بووکەکەشمەوە دەکرد کە دایکم بە دار و پەڕۆ بۆی سازکردبووم و بە زەبری چەنەگەمان دم‌ و چاویمان پان کردبووە.
ئەو ڕۆژە بەیانی بوو تازە هەستابووم، هێشتا نەچووبوومە کووچە، بە سەرقژنی دەهاتم و دەچووم، دایکم گوتی: داوەرە با سەرت بۆ بهۆنمەوە وا ئاڵۆسکاوە، شانەی تێوە ناچێت. بە ژنە پاشماڵەکەمانی گوت :«نازێ دا بڕیکم نەفت دە قاپێکی فافوندا بۆ بێنە شانەدارەکەش لە حەمامە دەگەڵ دەستی خۆت بیهێنە »نازێش پرتەیەکی لێوە هات و بە شەلەشەل چوو بۆ شتەکان و چاوێکی لە بنەوە لە من کرد، نازانم بۆ بەو چاو لێکردنەی ترسێکی زۆرم ڕێکەوت. ًنازێ شانەکەی دا بە دایکم و گوتی: «ئەگە کارت بە من نییە، دەچم کەوچکێک شۆرباو بۆ حووسێن لێدەنێم، نیوەرۆیە لە فەعلایی دێتەوە ماندوویە، دایکم گوتی: "جارێ بەجێمان مەهێڵە، ئەو دەرکەش داخە"...
ئیدی ڕوحم پێنەما، بڵێی خودایە چ پیلانێکیان هەبێ؟ بۆچی هەر بە دزییەوە چاو لە من دەکەن، بە دیمەنی ژنە دۆمیش کە بە بیانووی کڕینی بێژینگ و چەقۆ هێنابوویانە ژوورێ بەو هەموو خاڵ و نەخشە شینانەی لە دمو چاو و دەستی خۆی کوتابوو، هەر زراوم چوو بوو، دەمزانی بە دەست دایکمەوە ڕێی هەڵاتنم نییە ،وەک ژیشک خۆم گڕمۆڵە کردبوو، هەر دایکم دایکم بوو، لەپڕایەکی دەرپێی لەبەر داکێشام و دە کۆشی خۆی نام.
دایکم بەڕەحمەت بێ قەڵەو و بە تاقەت بوو وەک فڕووج هەر قیڕەم دەهات " دایە بە قوربانت دەبم، کچێ دایە گووم خوارد بۆ وام ليدەکەی بەرم دە " لاقە فرتەم دەکرد چاوم بە چەقۆی دەستی ژنەدۆم کەوت نازانم لەترسان چۆن خودا ڕوحی نەکێشام خۆ هەر نەمدەزانی چ دەکەن. بڵێی بمکووژن! ئاخە چۆن دایکم دەمکووژێ خۆ چ کاری بیلعەتم نەکردووە، دەبێ کوێم ببڕن؟
هەر ئەوەندەم زانی دایکم لای سەرێ و نازێ لای خوارێی جەستەمیان گرت و ژنە دۆم کراسەکەی هەڵدامەوە چەقۆی لێنا، زریکەم دەگەیشتە ئاسمانـێ، گرمایەک بە لەشمدا هاتە خوار، ژنەدۆم گوتی:«ئەرێ بۆ وادەکەی! ها ئەوەندووکە بوو دەڵێی داخوڵا چ بووە»!!
هەموو گیانم خووسابوو، دموچاوم دە چڵم و لیکدا بوو، گیانم هەموو ببوو بە ئارەقە، چۆڕەی خوێنیش بە لاقمدا دەهاتە خوار، بە زۆری دەرپێکەیان دەبەر کردمەوە، هەردووک دەستم بە نێوگەڵم گرتبوو بە قۆڕەقۆر و لوشمەلوشم چومەوە ژورێ، قژەکانم لە جیاتی ببێتە پەلکە هەموو لە دەموچاوم لکابوو، زارم تامی ژاری ماری دەدا. ئێستاش کە بیرم دەکەوێتەوە ئەو تاڵییە بە تەواوی هەست دەکەم، بە داماوی دەرگای دیوی بەردەستانم کردەوە هەوەڵ کەس چاوم بە مێردی خوشکم کەوت بە پێکەنینەوە لەبنەوە چاوی لێدەکردم.
باشە دایە گیان: بۆ منت سەقەت کرد هەر بۆ ئەوەی لە خەو دا شەیتان ماچ نە کەم، خۆ ئەگە پێت گوتبام بە خودای قەت ماچم نەدەکرد نەمدەهێشت ئەویش ماچم کا، خۆ ئەمن و شەیتان هەر یەکتریمان نەدەناسی؛ دایە گیان!نەتدەزانی چ زوڵمێکم لێدەکەی نەتدەزانی ئەو کارەساتە کە بە ناویی ئایین بەسەر کچەکانتاندا سەپاند، بوو بە هۆی بيبەش کردنی لانیکەم پەنجا لە سەتی لەزەتی ژیانی هاوبەشیان و سەرکۆنە کردنیان لە لایان مێردەکانیان!!!
ئای دایە گیان، ئیستا جگە لە شەیتانی ناو خەونەکان چ زۆرە شەیتانی ڕۆژ، سەرەڕای ئەوەش هیچ دایکێک کچەکەی ناخەسێنێ.

۴۰۱/۴/۱۶ "پەروین دانش پژوە"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەی کوردستان، دۆزەخیش بی
هەر بەهەشتی ئێمەی بەخوا

خوێنمان بۆ تۆ، دڵمان بۆ تۆ
تۆ بەهەشتی ئێمەی بەخوا

"ئیسماعیل خورماڵی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"عەدنان کەریم"
یادەکانت

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیان

شێعرێک بۆ مناڵان:

هەر گوڵێ ڕەنگێ، هەر گەلێ زوانێ
هەر باخێ بۆنێ، هەر ماڵێ بانێ
منیش گوڵێکم لەم کوردستانە
ڕەنگ و دەنگ و بۆم بە کوردی جوانە

"مادێح پیریۆنسی"
#زمانی_دایکی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ْ"ژیار قوڕەیشی"

زمانی کوردی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

زمان. (زمانی دایکی).
زمانی دایکی هەرکەس، ناسنامەی ئەو کەسەیە. و دەبێ بە زمانی دایکی قسە بکات.
لەبەر ئەوەی زمانی دایکی ناسنامەی ئێمەیە دەبێ قسەی پێ بکەین، ئەگەر بە زمانی دایکیمان قسە نەکەین ناسنامەی خۆمان لە دەست داوە.

لە سەدەی"20"تەم، ڕۆژێک بە نێوی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی بە دەستی ڕێکخراوەیەک بە نێوی(یونسکو) دامەزرا.
دامەزرانی ئەو ڕۆژە بۆ ئەوە بوو کە پێشگیری بکات لە فەوتانی زمانی دایکی و کولتوورەکان. چونکە مردن و نەمانی هەر زمانێک بە واتای ئەوەیە کە کولتوور و مێژووی ئەو نەتەوە نەمێنێت.

زمان چییە:
1.زمانێک کە کەسێک لە سەرەتای لە دایک بوونێوە، ڵەگەڵی دێتە دونیا و فێری دەبێت.
2.توانایی هەیە کە بەبێ پێ کوتن، بێ‌گیر کردن قسە بکات.
3.خۆی بەوان دەناسێت یان کەسانی‌ دیکە بەپێی ئەوان دەیناس.
4.کاتی قسەکردن بەوان زاراوەی نییە.

گرینگی زمان.
1.زمان و جیهان هەر دوو پێش ئێمە هەبوونە و ئێمە دەواندا لە دایک بووین، هیچ کامیان نوێ نین.[گادامر]

2.ئەگەر لەگەڵ کەسێک بە زمانێک کە تێ‌دەگات قسە بکەی بە مێشکی دەگات، بەڵام ئەگەر لەگەڵی بە زمانی دایکی قسە بکەی بە دڵ گوێ دەدات.

3.هەر کولتوور و ژیارێک کە بیهەوێت زیندوو بمێنێت، دەبێ زمانی زیندوو بمێنێ، ئەگەر زمانی بمرە خۆشی دەمرێ.[استاد مطهری]

4.زمانی دایکی بە شیری دایک دیتە دە گیانی مرۆڤ  و لەگەڵ مردنی دەچێتە دەر لە لەش، داسەپاندنی زمانێکی دیکە بە منداڵێک کە تازە دەستی بە قسە کردن کردووە جینایەتە!!!.

5.کەسێک کە زمان و ئەدەبیاتەکەی نەخوێندۆتەوە. مێژووی خۆی نازانێت و کەسێک کە مێژووکەی نەزانێ هیچ داهاتوویەکی نییە.[گاندی]

زمانی من دونیای منە و دونیای من زمانی منە.
      کۆکراوە، وەرگێڕان، نووسین."جەلال"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەمڕۆ ۲ی ڕەشەمە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی زمانی دایڪی
ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا هەژاری نەمر

بەو بۆنەوە گوێبیستی ئامۆژگاریەکان بە دەنگی مامۆستا هەژار دەبین.

ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرینگە بە زمانی کوردی بنووسین و بخۆینینەوە....

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وشەکان بە زمانی کوردی

رهبر👈ڕێبەر
رئیس جمهور👈سەرۆک کۆمار
نخست وزیر👈سەرۆک وەزیر
وزارت کشور👈وەزارەتی ناوخۆ
وزارت فرهنگ و ارشاد👈 وەزارەتی ڕۆشنبیری
معاون👈یاریدەدەر
جانشین👈بریکار
وزارت راە و ترابری👈وەزارتی رێگا و بان و گواستنەوە
وزارت نیرو👈وەزارەتی وزە
ادارە 👈بەڕێوەبەرایەتی،فەرمانگه
مدیر👈بەڕێوبەر
آب و فاضلاب👈ئاو و ئاوەڕۆ
سد👈بەنداو
تامین اجتماعی👈مسۆگەری کۆمەڵایەتی
تعاون👈هەرەوەزی
کتابخانە👈پەرتووکخانە
سازمان👈رێکخراو
مسکن👈خانووبەرە
ثبت احوال👈کەسێتی و ناسنامە
فرهنگسرا👈هۆڵی رۆشنبیری
بهداشت👈تەندروستی
درمانگا👈بنکەی تەندروستی
بیمارستان👈نەخۆشخانە
اداره ثبت👈بەڕێوبەرایەتی تاپۆ


قوه قضائیه👈هێزی دادوەری
قوە مقننە👈هێزی یاسادانان
قوە مجریە👈هێزی بەڕیوبەر
دادگستری👈دادگا
قاضی👈دادوەر
عادل👈دادپەروەر
عدالت👈دادپەروەری
جلسە👈کۆبوونەوە
قوانین راهنمایی و رانندگی👈یاسای هاتوچۆ
سند👈بەڵگە
کشاورزی👈کشت‌وکاڵ
سازمان ملل متحد👈رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان


ارز👈دراو
اطلاعات👈زانیاری
جاسوس👈سیخوڕ
جبهە👈بەرە
تانک👈دەبابه
کارمەند👈فەرمانبەر
معلم👈مامۆستا
مدرسە👈خوێندنگا، قوتابخانە
دانشگاە👈زانکۆ
دانشجو👈خوێندکار،قوتابی زانکۆ
دانش آموز👈قوتابی
مختلط👈تێکەڵاو
کلاس👈پۆل
امتحان👈تاقیکاری،تاقیکردنەوە
مهندس👈ئەندازیار
تماس👈پێوەندی
شهرداری👈شارەوانی
استانداری👈پارێزگار
مدنی👈سڤیل
آتش نشانی👈ئاگرکوژێنەوە
اورژانس👈فریاکەوتن
آزماشگاه👈تاقیگە


سر👈سەر
پشت سر👈فریشک
پیشانی👈تەوێڵ
موی سر👈قژ،پرچ بۆ ژنان
گردن👈مل
ابرو👈برۆ
مژە👈برژانگ
چشم👈چاو
گونە👈کوڵم، گۆنا
بینی👈لووت، کەپۆ
لب👈لێو، لچ
لثه👈پووک
دندان👈ددان،دان
زبان👈زار، زمان
گلو👈قورگ
گوش👈 گوێ


سروشت👈طبیعت
دیمەن👈منظرە
ژینگە👈محیط زیست
ژیوار،نسک👈زیست
گەشە پێدان، پەرەسەندن👈توسعه
ڕووبار 👈رودخانه
تاڤگه 👈آبشار
شەپۆل 👈موج
گڵۆپ 👈حباب
لافاو 👈سیل
هەرەس 👈بهمن
گەردەلول 👈گردباد
هەسێڵ 👈 استخر
لووتکه 👈 قله
ئەشکەوت👈 غار
شەق 👈شکاف
دارستان 👈 جنگل
سەوزەڵانکێ 👈 سبزه زار
گوڵزار 👈 گلستان.
چڵ 👈شاخه
ئاژەڵ 👈حیوان
باڵندە،پەلەوەر 👈پرنده
رۆژئاوا 👈غروب،غرب
رۆژهەڵات👈 طلوع،شرق
خۆرەتاو 👈 آفتاب
خۆرەزێڕینه،هەسینەوزەڕینه👈 رنگین کمان
بەرە بەیان 👈 سپیده دم،بامداد
هاوین 👈تابستان
زستان 👈زمستان
گەڵاڕێزان 👈 برگریزان
کڕێوه 👈 سرما


بانگهێشت 👈 صدا زدن،دعوت کردن
چاوەڕوانی 👈 انتظار
تامەزرۆ 👈مشتاق
نامۆ 👈 نامعلوم،عجیب
دلۆڤان 👈 مهربان
هاوبیر 👈 هم فکر
رۆشنبیر 👈روشن فکر
گەشبین 👈خوش بین
هاوڕێ👈 دوست
هاوڕێباز 👈هم هدف
ئامانج 👈 هدف
ئاوات 👈 آرزو
دڵدار 👈 عاشق
جێژوان 👈 میعادگاه عاشقان
شێوه 👈 روش،شباهت


تووندوتیژی 👈خشونت
خۆپیشاندان 👈 تظاهرات
رێپێوان 👈 راهپیمایی
یەکینه 👈یگان،واحد
راپەڕین👈انقلاب
سەرهەڵدان 👈فوران
بزووتنەوه 👈 جنبش
بەرخۆدان 👈 مقاومت
شۆڕش 👈 شورش
خەبات 👈 تلاش،جهاد
هێرش 👈 حمله
حەشارگه 👈 پناه گاه
پارێزەر 👈 مدافع،پاسدار،وکیل
نەتەوه، گەل 👈 ملت
خۆڕاگر 👈 مقاوم
بانگەواز 👈 فراخوان
ریز 👈 ردیف
رێز👈 احترام
کۆماری 👈جمهوری
وڵات 👈 کشور
نیشتمان 👈 وطن
راوێژکار 👈 مشاور
ئەندام 👈 عضو
لایەنگر 👈 طرفدار
پارت 👈 حزب
کۆڵەکه 👈 ستون
کاریگەری 👈تاثیر
وزە 👈 انرژی
هێز👈نیرو
لەز 👈شتاب
ڕەهەند 👈بعد
مووچه👈حقوق

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیان

وەتەن گیان و سەر و ماڵم فیدای تۆ
وەگیانی من کەوێ دەرد و بەڵای تۆ

"هێمن"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تەلیسی بەتاڵ
سەردەمی منداڵی لەدێهات جۆرە تەلیسێک(گۆنی) هەبوو، پێیان ئەوت سێخەت. پتر لە ۱۲۰کیلۆ گەنمی ئەگرت. پاش ساڵەهای ساڵ ئاوارەیی و دوورەوڵاتی، ڕێم کەوتەوە دێهاتەکەمان. لە پیرە پیاوێک پرسیارم کرد: ئەرێ ئەو جۆرە تەلیسانە چییان بەسەر هات؟ فەرمووی تەلیسەکان هەر ماون. وتم ئەی بۆ نایان بینم؟ فەرمووی ئاخر ئەو پیاوانە کە پڕیان ئەکرد لە گەنم و بە کۆڵ ئەیان بردەوە بۆ ماڵ، نەماون!
لەوەتا لە بیرم دێ، ئەڵێن زمانی کوردی خاوەنی ئەوەندە هەزار وشەی ڕەسەنە. دایکی زمانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوە ڕاستە. بە دەیان و سەدان وشە لە قورئان ڕیشەیان کوردییە. ئەوەندە بەشی زمانی فارسی لە کۆردیەوە وەرگیراە. تەمورەی کوردی کۆنترین سازی عاڵەمە. سیاچەمانە هەر گاتاکانی زەردەشتە. مێژووی هۆرە ئەگەڕێتەوە بۆ پێش دروس بوونی زمانەکان. جل و بەرگی کوردی تێکەڵاوێکە لە کەلتوور و مێژوو، حەیا و نەجابەت،جگە لە باسی جوانیناسی زۆریک وردەکاری زانستی تێدایە و...و...و... .
جا؛ بەم هەمو سامانەوە کورد گرفتێکی هەیە، ئەویش ئەوەیە زمانەکە و هونەرەکە و جل و بەرگەکە لێمان بووە بە تەلیسی بەتاڵ. بەکوردی کە نازانین بنووسین، جلەکەش لە ڕوومان هەڵنایی لەبەری کەین، گۆرانییەکەش گۆی ناگرین. هەر ئەوەندە و بەس. جا بۆیە هەر دەستەیێکمان بوین بە سواڵکەر لە بەردەرکەی بێگانەیەک یان بۆ زمان یان بۆ لیباس یان بۆ هونەر یان هەرسێکیان. بۆیە کوردی ئەمڕۆ سەرلێشیواوە.
چینی هەژار تا ڕادەیێک هێشتا باشن. وشەی ڕەسەن لە وتاریان هەر دەس ئەکەوێ لە جلە کەش عاریان نایێ. بە گۆرانیەکەش دڵخۆشن. قوڕی سەرەکی بە سەر ناوە زلەکانەوەیە. زانای وامان هەیە تەواوی ژیانی تەرخان کردووە بۆ شەرحی دیوانی فڵان شاعێری عەرەب. تۆ بڵێی چوار سەد ملوێن عەرەب هەر بەتەمای ئەون؟ جا نازانم بۆ هەوڵێک نادا بۆ شەرحی دیوانی سافی هێرانی(چووزانێ سافی هێرانی کێیە). ئەوانن کە ئەرکی نەتەوایەتی خۆیان  بەجێ ناهێنن و پێناسە کوردییەکە شەل ئەکەن.
زمانی ئاڵمانی ئەمڕۆ زمانێکی زۆر بە هێزە لە فەلسەفە و ئەدەبیات دەس پێ ئەکا تا دە چێتە ناو ماشێنی بێنز. چوونکا گەورە پیاوانێک وەکو: گوتە، کافکا، شوپنهاور، هابرماس، نیچە و ... . سەدان گەورە پیاوی تر لە هەمو بوارەکانا بە بیری زۆر قوڵیان زمانی ئاڵمانییان زۆر بەرز کردۆتەوە. سەدان ساڵە خۆیان لەژێر کاریگەریی زمانی لاتین دەرهێناوە و شانیان داوەتە ژێر تەلیسی سێخەتی زمان و ئەدەب و کەلتوری نەتەوەکەیان. ئەمڕۆ لە هەر دە کتێب لە جیهان یەکێکی بە زمانی ئاڵمانی لە چاپ ئەدرێ. دنیا منەتباری زمانەکەیانە. نوسەرێکی گەورەیان هەبووە بە ناو؛"مازوخ"، لە ڕۆمانەکەی ئەوەندە بە ڕێک و پێکی باسی دەروونی قارەمانی چیرۆکەکە ئەکا کە چۆن ئەبێتە هۆی ئازاردانی خۆی، ئێستا دروون ناسەکان بەو جۆرە نەخۆشانە ئەڵێن "مازوخیست". ئەدەبیاتیان کاریگەرە تەنانەت لە سەر زانستی پزشکیش و زۆرێک لە زانستەکانی تر. هەموو گەلانی عاقیبەت بە خێری عاڵەم هەروان.
نووسەرانی ئێمە یان هەر بە عەرەبی و فارسی ئەنووسن یان لە مێشکیاندا بە زمانی بێگانە بیر ئەکەنەوە جا بە کوردی ئەیهێننە سەر کاغەز. خۆ دیارە بۆنی شنەی شەماڵی کوێستانی کوردی لێ نایە جگە لە بۆنی بیری بێگانە. دەی کەی کورد ئەیەوێ بەو زمانەی دەس بکا بە نووسینی پتەو؟لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا باسی دەنگی  ڕەسەنی زیرەک و ماملێمان بۆ ئەکەن، کەچی کاتێ لێیان نزیک ئەبیتەوە ئەبینی خۆیان قەت گوێیان بەو دەنگانە ڕانەهاتوە. بۆیە لەم شارا یەکێک شک نابەم بزانێ زیرەک بۆ وتویە هەڵم بگرن بە سێ وبە دوو، یان بە سێ و بە چوار. باسی چە نەریتێک ئەکا؟ کاتێ وتت ئەمە دەردی ئێمەیە یەکسەر ئەچنە سەر هێڵی سیاسەت. دەی خۆ هەزاران کوردمان هەیە لە ئامریکا و ئەوروپا خۆ ئەوان لە ناوخۆ خراپترن. ئێمە پیاوی ئاگای خاوەنزانستمان کەمە. پیاوی ئاگای خاون زانستی دڵسۆزمان کەمترە. تەنیا و تەنیا دڵخۆش بەو کوردانەم کە جلی کوردییان پێ عار نەبووە، بە شێعری مامۆستا قانێع گریاون و هەر بە دڵ خۆیان بە بەختەوەر ئەزانن کە سەر بەنەتەوەیێکن کە عەلی مەردان و تایێر توفێقی لێ هەڵکەوتووە. نابن بە سواڵکەر بۆ شتێک کە خۆیان هەیانە. بۆیە هەوڵی دەوڵەمەندی زمان و ئەدەبی کوردی ئەدەن. ئەگینا کوردی خۆبەکەمزان هیچی لێ شین نابێ جگە ناهومێدی،چۆنکا ئەو کڕنوش بۆ بێگانەیێک ئەبا کە ڕەنگە هەر کورد بە بەشەر نەزانێ. جا با بە فەرمایشتی مامۆستا هەژار کوڕی حەزرەتی پەلەپیتکەش بێ.

✍: عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۱/۱۱/۳۰

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

زۆری نەماوە بێتە بەر
نەمامی هەوڵ و خەباتم

لە داگیرکەر پاک بێتەوە
خاکی پیرۆزی وڵاتم!

"هێمن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دەردەدار کەسێن دەردش بۆ
نەسەردوودش کوێ بێستوون
بگێرۆ نەوەر
من زەڕێو دەردم هانە دەرووندا
وەختەن نەجد بدۆ وە بێستووندا

"بێسارانی"

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал