hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5322

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کوردستانی جوان، ئەی نیشتیمانم
ڕووناکی چاوم، ئارامی گیانم

لەدەست بێگانە دەرت دەهێنم
پێشمەرگەی تۆم و تۆڵەت دەسێنم

"هەژار"
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئێمە هەر بەوە ماڵمان وێرانە
کلکی تەورەکە لقی خۆمانە
خۆشە شارەزا هاوڕێی سەفەر بێ
دوژمنت زانا نەک دۆستت كەر بێ
عیلمی بێعەمەل داری بێبەرە
پیاوی خۆهەڵکێش بەڕاستی کەرە
نەسیحەت ناچێت بە مێشکی کەردا
کێ دیویەتی بزمار بڕوا بە بەردا
ئەم هەموو ساڵە دەوری دنیام دی
نەمدی ئاواتی هەژار بێتە دی

مامۆستا"پیرەمێرد"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئێوارانە ڪۆترێڪ دێ
بە دەور سەرتا ئەخولێتەوە و
بە گمەگم هەواڵی منت بۆ دێنێ.
سەر هەڵئەبڕی
نیگاڪانتان یەڪ ئەگرن و
ئەبێ بە پارچەیەڪی گڕ
تا ئەگاتەوە ژوورەڪەم
بە ئاسمانەوە ئەسووتێ و
پرووزەڪانی با ئەیبا
نازانم تۆ چیت بەسەر دێ
بڕوام نییە ئەو ئاگرەی لە نیگاتا نێڵە ئەڪات
سەرچاوەی لە دڵتا نەبێ
بڕوام نییە وەڪ ئەتەوێ
سارد و سڕ بی.
ئێوارانە گۆرانی بۆ تاسەڪانی ئەو ڪۆترە ئەخوێنم و
برینەڪانی ماچ ئەڪەم.
سەری عاشقی هەڵئەبڕێ
لە چاوانیا چاوەڕوانی ئێوارەی‌تر بەدی ئەڪەم.
لە نێوان ڪۆتری خۆشەویستیم و
دارستانی نیگاڪانت
دەریای ئاگر داییساوە
هەموو ڪاتێکی ژیانم ئێوارەیە و
ئەو ڪۆترە ئێسڪ‌سووکە
لە ژوورەڪەم هەڵواسراوە.

"ژیلا حسەینی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

نەمزانی مچە بە کوێ دا دەرباز بوو، دەستیان گرتم، کڵۆیەکیان سەهۆڵ دامێ، فڕێم دا، گوتم: « ڕقم لە سەهۆڵە»!!!
ئەو کارەساتە قێزەونە جەرگ و هەناوی هەڵتەکاندبووم، هەتا ماڵێ هەر ڕشامەوە.
ئەوێ شەوێ ماڵی خاڵم میوانمان هەبوو، ئەرکیان گران بوو، مناڵی سەروپێچکەیان زۆر بوون، خۆ خاڵۆژنیشم بێ‌بەڵا بێ هەتا دیتبات دووگیان بوو. جا بۆیە ئێوارێ دایکم فریا نەکەتبوو بێتە دەرێ و چاوەدێریم بکا، هیندەشی دەروژوور پێنەدەکرا، لاقی باداری هەبوو، چەند جاریش چو بووە پیرمەحەمەد و گڵی وێی لێدا بوو، عیلاجی نەکرابوو! تا ئەوەی کە لە ساڵانی دوایی  نەشتەرگەری بۆ کرا.
  دایکی داماوم بەو تەمایەی کە وەک ڕۆژانی تر لەبەر دەرگا هەڵتووتەکاوم، چاوەڕێی کچەکان دەکەم لە سەهۆڵخانە بێنەوە دڵی ئەرخەیان ببوو. هەرکە چاوی پێم کەوت، چەپۆکێکی بە سەری خۆی دادا و گوتی: «ئەی قوڕم بەسەری، ئەوە بۆ وات لێهاتووە؟ بۆ وا شەڵەژاوی؟ ئەو لیباسانەت بۆ وا پیسە؟ بەر لەوەی وڵامی بدەمەوە بەعەرزدا کەوتم، چەقووچۆ دایگرتم. بەو لێفە ئەستورەی پێیان دادابووم گەرمم نەدەهاتەوە، هەمدیسان ڕشامەوە.
  وردە وردە گەرم بوومەوە ،ئەو جار گەرمام بوو، زۆرم گەرما بوو، تەواو پڕووکام.
دەنگی دایکم لە دوورەوە دەهات: «کچێ مەلیلە، چاوەکانت هەڵێنە، چاوی دایکت کوێرایی گاتێ. بە خوڵای هەر چاوەزار کاری لێکردی، ڕەببی چاویان کوێر بێ هەرکەس چاوی پێ هەڵێناوی!».
دوکتور بنیامین کوتبوی چاوقوڵکەی گرتووە، بەو دەرزیانە هێور دەبێتەوە، بەڵام سبەی بیبەنە شێرەخورشید بیخەن.
تا حەوتوویەک دەرزی گۆزەڵەم پێوە بوو، هیچم بۆ نەدەخورا، ئاوی ئاو ئاسایی لە قوڕگم نەدەچوو خوار، وەک قانگەلاشکم لێهاتبوو. دوکتور جەستەی ڕزگار کردم و کفنم دڕی، بەڵام بۆ زامی ڕوح و دەروونم مەرهەمێک دەست نەکەوت و ترسێک بارتەقای کێوی داشامەجید لەسەر دڵم مایەوە، ترس لە پیاو، تاریکی، هێرشی لەناکاو، ترس لە تەنیایی، بێکەسی، بێدەسەڵاتی، لە هەمووی گرینگتر، ترس لە ژن بوون، ژن و هەڵمەت، مەرگی متمانە و هەواڵ؟؟؟ و دڵەڕاوکێی بێ‌بڕانەوە.
  پزیشکەکانی بیمارستان ڕایانگەیاند، سەهۆڵ خواردن قەدەغەیە، مەترسی ئازاری هەیە.
بەڵام بەردەوام هەموو ئێواران سەهۆڵ ئەهاتەوە ماڵەکان و کچانی شاریش لە شەقام و کۆڵانەکان ئەڕشانەوە!!!!!
     
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سه‌هۆڵ‌خانە
پەروین دانش‌پەژوه

دەمەوئێواران منداڵانی گەڕەک دەچوونە سەهۆڵ‌خانە بۆ کڕینی سەهۆڵ. منیش زۆرم پێخۆش بوو ڕۆژێک وێڕای کچەکان بچم، دایکم ئیزنی پێنەدەدام و زۆرم لە سەر زاڵ بوو. ئەگەر دەچوومە ماڵە دراوسێکەشمان و متبەقەکەیان هەتا لەگەڵ هەواڵەکان کایە بکەیین، دایکم دەگەیشتێ و توند دەستی ڕادەکێشام و بە زیڕوهۆڕ دەیبردمەوە ماڵێ. کاتێکیش دایکی شلێر (هەواڵەکەم) ئەوەی دەدیت، دەیگوت: «ئەیەڕۆ مریم‌خاتوون بۆ وا دەکەی، خۆ ماڵە غەریبەی نییە خوشکێ، ئێمە هەر یەک ماڵین، بۆ لێی ناگەڕێی لەگەڵ کچەکان بخافڵێ.» دایکم چاوێکی بە مۆڕەوە لە من هەڵدەتەکاند، یانی بڕۆ؛ بە ئەویشی دەگوت: «خوشکێ، کچەکەم بەرچاوە، ناوێرم خافڵی کەم، هەر بۆیەش لەبەر خوێندنمان ناوە بێروبەوێ‌دا نەڕوا.»
بە تووڕەیی‌یەوە ڕایدەکێشام، منیش بە گریانەوە بە چەکە‌چەکی سەرپایی هەڵدڕاوەوە بە دوای‌دا هەتا ماڵێ بە سەرسم‌دانەوە هەڵدەهاتم.
لە ماڵێ یەک دوو نقورچکی دەگەیاندمێ و لێی ڕەبادەدام، دەیگوت جارێکی دی بچی لە متبەقی وان بووک‌‌بووکێنێ بکەی خوڵا هاوارە. بۆ ئەو چەقەڵ و قیل‌وگوویانەی خۆیان ناکەن بە بووک هەر ئەتۆ دەڕازێننەوە؟ ئەو هەتیوە ڕەبەنە لۆلەپەیان بە دایمی خوڵای لە ژوورێ خزاوە، دەڵێی نیرەکەرە، کارێکیش ناکا بچتە دەرێ، هەر لە سەر زگی ئەو بابە قوروەسەرەیەتی، کۆشێکی منداڵ بە ڕیشەوە بووە، ماشەڵڵا فاتمە‌خاتوونیش هەر دەریفرتاندووە!!! ئەو جار بزانم چوویە وێ بە کاکت دەڵێم، وەڵڵا ڕوحت لێدەستێنێ، نازانم هەموو جارێ بە کوێ‌دا دەرباز دەبێ؟
حەیف زۆر درەنگم زانی هۆی ئەو هەموو تووڕەیی و سەخت‌گیرییەی دایکم چی بوو، خۆ دەنا خوڵا هەڵناگرێ کەس وەک دایکم لەسەرەخۆ و دڵۆڤان نەبوو.
سێ ڕۆژی عەڵەن‌تەواوی خایاند هەتا دایکم خاو بۆوە، زۆری لە بەر پاڕامەوە تا قایل بوو شلێر ببینم، گوتی بەو شەرتەی نەچی ژوورێ، هەر لەگەڵ کچەکان لە سەرچاوە دانیشن.
لە مابەینی ماڵە وان و شەقامەکە، کانییەکی لێبوو، ئاوێکی زۆر مباحی هەبوو، دەتگوت چاوی قڕژاڵە، کچان جەڕڕەیان لە سەر شانی دادەنا دەهاتن بۆ ئاو، زۆربەی ماڵەکان لە حەوشە چاڵاویان هەبوو، ترومپایەکیشیان لە سەر دانابوو. جار وا هەبوو منداڵ قامکی وەبەر ترومپاکە دەکەوت و سەقەت دەبوو، خوێن و ئاو تێکەڵ دەبوون!
ئاوی چاڵاوەکان وەک کانییەکە خۆش نەبوو، خەڵکی گەڕەکەکانی سەرەوەتریش دەچوونە کانی مام‌قەنبەران و ئەسحابەی سپی ئاویان دەهێنا. هەتا ئەوکاتی کە بەنداوی شار ساز کرا و ئاوی خاوێنی خواردنەوە بە لوولەکان‌دا هاتە ماڵان، ئیتر سەرچاوە و چاڵاوەکان سەریان داپۆشرا و ترومپاکان خڕ کرانەوە. سەرچاوە ببوو بە کانی مرادان، جگە لەوەش جار وا بوو ژنان جلک و بەرگیان لێ دەشۆرد.
ڕۆژێک خوشکە گەورەکەی شلێر، کاغەز و قەڵەمێکی دا دەستم و گوتی: «ئەوانەی پێت دەڵێم بۆم بنووسە». گوتم: «من شتی گەوران نازانم بنووسم، پۆلی دووەمم.» گوتی: «فڵتە‌‌فڵتێ مەکە چت پێدەڵێم ئەوەی بکە، دەنا ناهێڵم بێیە ماڵە مە.»
ئەمن چونکە لە هەمووان بچووک‌تر بووم وەک وەرگێرکە وا بووم هەموو کارەکانیان بە من دەکرد. نازانم بۆ لە نێو منداڵان‌دا هەر کامیان بچووک‌تر بێ سەرکۆنەی دەکەن؟ دەڵێی خەتای کردووە تەمەنی لە وانی تر کەم‌ترە، دەبێ گوێ‌لەمستی هەمووان بێ. ناعیلاج دەستم کرد بە نووسین، دەقی نامەکەیم لە بیر نییە، بەڵام سەرەتای نامەکەی بەو شێعرە دەستی پێدەکرد:
«ای نامه‌ای که میروی به سویش
از جانب من ببوس رویش»
دوا ئاخر لە دەسرەیەکی گوڵدۆزی پێچاوە و عەتری پێدا کرد؛ گوتی: «جا هەستە بیبە بۆ هۆو کوڕەی کە هۆو ڕانک‌وچۆخە بەڵەکەی لەبەردا». بە ئیشارەت نیشانی دام.
کات درەنگ بوو، کارخانەی چرابەرق کە لە پشت ماڵی ئێمە هەڵکەوتبوو هەڵکرا، دەنگی تڕە‌تڕی ڕێی ڕۆژێک دەڕۆیشت.
گڵۆپی شەقام و ماڵەکان ڕووناکییان پێ بەخشرا.
جەنگەی چوونی سەهۆڵ‌خانە بوو. هەر کەست دەدی بانگی شێوان بە یەک دوو قالب سەهۆڵەوە لەو لای‌ڕا دەهاتەوە؛ هەموو جارێ بە لارەملی دادەنیشتم، نەیاندەهێشت بچم، بابم بۆخۆی دەیکڕی.
شلێر و خوشکی سەهۆڵیان دەهێناوە و کڵۆیەکی بچووکیان وە ‌دەستی دەدام و هەڵمدەمژی، دڵم فێنک دەبووە و ئاو بە دەستم‌دا دەچۆڕاوە و سینگ و بەرۆکم تەڕ دەبوو. دەستم سڕ دەبوو، فووم لێدەکرد و ئەو دەست ئەو دەستم پێدەکرد و لە ترسی توانەوە خێرا خێرا ڕامدەمووسی. ئینجا بە خاترجەمی دەچوومەوە ماڵێ، دایکم دەیگوت دیسان خۆت خووساندووە! کچێ ڕۆڵە سەتڵ‌وجەمێ دەگری؛ هەڵێ کراسەکەت بگۆڕە.
ئەو ڕۆژە لە بەیانییەوە ئاراوقەرام لێهەڵگیرابوو. پلانم داڕشتبوو ڕەگەڵیان بکەوم، بە‌بێ ئەوەی بە دایکم بڵێم کەوتمە شوێنیان، بە دڵەڕاوکە و هەڵات‌هەڵات گەیشتمەوە سەریان.
سەهۆڵ‌خانەکە لای سەربازخانە بوو، چۆڵ بوو، تاق‌ولۆق ماڵی لێبوون، هەمووی دڕک‌وداڵ بوو.

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"جـا ڕەشـەبـا چی لەدەس دێ؟!"

جـا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟
ئەگەر دارەکان بشکێنێ
خۆ ڕەگەکان هەر دەمێنێ!
جـا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟
گەر خـانووەکان بڕوخێنێ
خـۆ زەوی هەر دەمێنێ!
جا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟!
گەر چـراکان بخنکێنێ
خـۆر دەمێنـێ..!
جا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟!
بۆ ئەتوانێ خۆشەویستی دڵدارەکان هەڵوەرێنێ؟
جا ڕەشەبـا چی لەدەس دێ؟!
بۆ ئەتوانێ بەستە ناخی ئەم سەدەیە بخنکێنێ؟!



"لەتیف هەڵمەت"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیان

گەرچی خەڵکی  وڵاتی چاو جوانانم
چاوی جوانم نەدی تێر بە چاوانم

هەتا لاو بووم چاوی جوانم لێ ون بوو
پەچە و ڕووبەند و چارشێوم دوژمن بوو

"مامۆستا هێمن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سێوی مێخه‌ک‌ڕێژ، هێمایه‌ک بۆ خۆشه‌ویستی له فولکلۆری کورده‌واریدا

 سێوێکى سرووشتییە کە دوای مێخەکڕێژ کردنی، ماوەى بیست رۆژ تا مانگێک دەخایەنێ تا وشک ببیێتەوە. پاش وشک بوونەوە، بە سەدان ساڵ وەکوو خۆى دەمێنێتەوە و بۆن وبەرامەکەى نابڕێت.
سێوى مێخەکڕێژ نەریتێکى کۆنى کوردەواری و هەڵگرى هێمایەکى ئەڤینداری و ئاشتیخوازانەیە کە لە دوو حاڵەتدا بەکار هێنراوە:
1. کاتێک کەسێک ئەڤیندار بووە و نەیتوانیوە خۆشەویستى خۆى بە زمان دەرببڕێ، سێوێکى مێخەکڕێژ کردووە و بۆ دڵدارەکەى خۆى ناردووە.

2. کاتێک دوو ئەڤیندار یان دوو کەس لە یەکتر تۆراون، لایەنێکیان سێوێکی مێخەکڕێژ کردووە و لە پێناو ئاشتبوونەوە بۆ ئەویترى ناردووە.

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

قەندیل،
دەریایەکە لە نوور
لەوێ،
تێکەڵی یەک دەبن
ھەر چوار ڕووبار:
ڕۆژھەڵات، ڕۆژاوا
باکوور، باشوور

"قوباد جەلیزادە"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

میلله‌تی زیندوو كوژی مردوو په‌ره‌ست
قه‌دری كه‌س ناگرێ، هه‌تا نه‌یدا له‌ده‌ست

ڕه‌وتی مێژۆكه‌ی، وه‌ها هاتۆ و ده‌ڕوا
جا غه‌ریزه‌ و خوو بێ، یا خود هه‌ر له‌ قه‌ست

پاشی مه‌رگی، ده‌یكه‌نه‌ ئه‌فسانه‌، یا
كفنی بۆ ده‌بڕن، به‌ سه‌د جۆره‌ مقه‌ست

گه‌ر كه‌ بمرێ، چۆڕێ ئاوی ناده‌نێ
جا به‌ یادی وی ده‌خۆن مه‌شڕوبی خه‌ست

پیاوی پیاو ، جێگای نییه‌، له‌وشوێنه‌دا
شوێنی ڕێوی خوێڕییه‌ و كه‌متیاری په‌ست

هه‌رچی ئیستعداده‌، وا ڕاوی ده‌نێن
گشتی تێی ڕۆ دێن هه‌موو، ئه‌غیار و مه‌ست

"خاڵە قازی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیان

ئازیزەکەم خۆ وانابێ
خۆر دە تاریکیدا نابێ
لەسەر ئاسۆی وڵاتە‌کەم
ڕۆژ هەتا سەر ئاوا نابێ.


مامۆستا حوسێن حەیدەرپوور(هومێد)

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"کورتە ڕۆمـان"

هەست دەکەم چیتر زەریا گوێ لە هاواری ئێمە ناگرێت،
خودایە من شەپۆلی گەورە و ترسناک دەبینم
لە دوورەوە دێن،
هەست بە شنەی تاریکی مردن دەکەم
لەم ئۆقیانوسەدا بێ غەم
بەسەر سەرماندا دەفڕێت.
تا دێت هەستدەکەم ئاو زیاتر و زیاتر
بەرەو دووری و تاریکی ڕاماندەکێشێت،
بەڵام ئەی دەریا من لە تۆ ناترسم.
گوێبگرە ئەی دەریا...
گوێبگرە لێم...
من ماندوو نابم...
دڵنیام گەر لێرەشدا بمرم،
شتێک سەدای من بۆ دوور دەبات...
شتێک دەنگم تێکەڵ بە دەنگەکان دەکاتەوە...
شتێک ئەم چیرۆکەی من بەرەو ئەوبەری ئۆقیانووسەکان دەبات...
شتێک...
مرۆڤێک...
ئاوازێک...
کە دواجار یەکێک دێت و
شفرەکانی دەخوێنێتەوە و
دەیگەیێنێتەوە بەوانی تر...
وەرن سەیری دەریا بکەین........


"دواهەمین هەناری دونیا"
"بەختیار عەلی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وانەی وشەی کوردی  نووسراوی مامۆستا سامان


وظيفه        👈   ئه‌رک   
عجله          👈   پەلە
نتيجه         👈   ئاکام - ئه‌نجام
ندرت          👈   دەگمەن
دقت           👈   وردبینی
ابتدا            👈   سەرەتا 
شخصيت    👈   کەسایەتی
ملت            👈   نەتەوە
مخصوص   👈   تایبەت
فرصت        👈   دەرفەت - هەل
اصيل          👈    ڕەسەن
خاطره        👈    بیرەوەری
وسيع          👈    بەربڵاو
مشترک       👈    هاوبەش
اساسي       👈    سەرەکی- بنەڕەتی
منظره         👈    دیمەن- بەرژەوەند
عمر             👈    تەمەن
آرام             👈    ئارام -هێدی- هێور
ابزار            👈    ئامێر- ئامراز
حداقل        👈    لانی‌کەم
رهبر👈ڕێبەر
رئیس جمهور👈سەرۆک کۆمار
نخست وزیر👈سەرۆک وەزیر
وزارت کشور👈وەزارەتی ناوخۆ
وزارت فرهنگ و ارشاد👈 وەزارەتی ڕۆشنبیری
معاون👈یاریدەدەر
جانشین👈بریکار
وزارت راە و ترابری👈وەزارتی رێگا و بان و گواستنەوە
وزارت نیرو👈وەزارەتی وزە
ادارە 👈بەڕێوەبەرایەتی،فەرمانگه
مدیر👈بەڕێوبەر
آب و فاضلاب👈ئاو و ئاوەڕۆ
سد👈بەنداو
تامین اجتماعی👈مسۆگەری کۆمەڵایەتی
تعاون👈هەرەوەزی
کتابخانە👈پەرتووکخانە
سازمان👈رێکخراو
مسکن👈خانووبەرە
ثبت احوال👈کەسێتی و ناسنامە
فرهنگسرا👈هۆڵی رۆشنبیری
بهداشت👈تەندروستی
درمانگا👈بنکەی تەندروستی
بیمارستان👈نەخۆشخانە
اداره ثبت👈بەڕێوبەرایەتی تاپۆ
قوه قضائیه👈هێزی دادوەری
قوە مقننە👈هێزی یاسادانان
قوە مجریە👈هێزی بەڕیوبەر
دادگستری👈دادگا
قاضی👈دادوەر
عادل👈دادپەروەر
عدالت👈دادپەروەری
جلسە👈کۆبوونەوە
قوانین راهنمایی و رانندگی👈یاسای هاتوچۆ
سند👈بەڵگە
کشاورزی👈کشت‌وکاڵ
سازمان ملل متحد👈رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ارز👈دراو
اطلاعات👈زانیاری
جاسوس👈سیخوڕ
جبهە👈بەرە
تانک👈دەبابه
کارمەند👈فەرمانبەر
معلم👈مامۆستا
مدرسە👈خوێندنگا، قوتابخانە
دانشگاە👈زانکۆ
دانشجو👈خوێندکار،قوتابی زانکۆ
دانش آموز👈قوتابی
مختلط👈تێکەڵاو
کلاس👈پۆل
امتحان👈تاقیکاری،تاقیکردنەوە
مهندس👈ئەندازیار
تماس👈پێوەندی
شهرداری👈شارەوانی
استانداری👈پارێزگار
مدنی👈سڤیل
آتش نشانی👈ئاگرکوژێنەوە
اورژانس👈فریاکەوتن
آزماشگاه👈تاقیگە
سر👈سەر
پشت سر👈فریشک
پیشانی👈تەوێڵ
موی سر👈قژ،پرچ بۆ ژنان
گردن👈مل
ابرو👈برۆ
مژە👈برژانگ
چشم👈چاو
گونە👈کوڵم، گۆنا
بینی👈لووت، کەپۆ
لب👈لێو، لچ
لثه👈پووک
دندان👈ددان،دان
زبان👈زار، زمان
گلو👈قورگ
گوش👈 گوێ
سروشت👈طبیعت
دیمەن👈منظرە
ژینگە👈محیط زیست
ژیوار،نسک👈زیست
گەشە پێدان، پەرەسەندن👈توسعه
ڕووبار 👈رودخانه
تاڤگه 👈آبشار
شەپۆل 👈موج
گڵۆپ 👈حباب
لافاو 👈سیل
هەرەس 👈بهمن
گەردەلول 👈گردباد
هەسێڵ 👈 استخر
لووتکه 👈 قله
ئەشکەوت👈 غار
شەق 👈شکاف
دارستان 👈 جنگل
سەوزەڵانکێ 👈 سبزه زار
گوڵزار 👈 گلستان.
چڵ 👈شاخه
ئاژەڵ 👈حیوان
باڵندە،پەلەوەر 👈پرنده
رۆژئاوا 👈غروب،غرب
رۆژهەڵات👈 طلوع،شرق
خۆرەتاو 👈 آفتاب
خۆرەزێڕینه،هەسینەوزەڕینه👈 رنگین کمان
بەرە بەیان 👈 سپیده دم،بامداد
هاوین 👈تابستان
زستان 👈زمستان
گەڵاڕێزان 👈 برگریزان
کڕێوه 👈 سرما
بانگهێشت 👈 صدا زدن،دعوت کردن
چاوەڕوانی 👈 انتظار
تامەزرۆ 👈مشتاق
نامۆ 👈 نامعلوم،عجیب
دلۆڤان 👈 مهربان
هاوبیر 👈 هم فکر
رۆشنبیر 👈روشن فکر
گەشبین 👈خوش بین
هاوڕێ👈 دوست
هاوڕێباز 👈هم هدف
ئامانج 👈 هدف
ئاوات 👈 آرزو
دڵدار 👈 عاشق
جێژوان 👈 میعادگاه عاشقان
شێوه 👈 روش،شباهت
تووندوتیژی 👈خشونت
خۆپیشاندان 👈 تظاهرات
رێپێوان 👈 راهپیمایی
یەکینه 👈یگان،واحد
راپەڕین👈انقلاب
سەرهەڵدان 👈فوران
بزووتنەوه 👈 جنبش
بەرخۆدان 👈 مقاومت
شۆڕش 👈 شورش
خەبات 👈 تلاش،جهاد
هێرش 👈 حمله
حەشارگه 👈 پناه گاه
پارێزەر 👈 مدافع،پاسدار،وکیل
نەتەوه، گەل 👈 ملت
خۆڕاگر 👈 مقاوم
بانگەواز 👈 فراخوان
ریز 👈 ردیف
رێز👈 احترام
کۆماری 👈جمهوری
وڵات 👈 کشور

نیشتمان 👈 وطن
راوێژکار 👈 مشاور
ئەندام 👈 عضو
لایەنگر 👈 طرفدار
پارت 👈 حزب
کۆڵەکه 👈 ستون
کاریگەری 👈تاثیر
وزە 👈 انرژی
هێز👈نیرو
لەز 👈شتاب          


‍ ‎ ‎@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کە گوتیان سنوور پێت وابێ چییە
مستێک خۆڵ نەبێ، هیچی تر نییە
بستێک خاکی خۆم لێم بۆتە سنوور
لێکی دابڕین سنە و شارەزوور


"مامۆستا هێدی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیان

کوردی بەندیی بەیانی نەورۆزم
گڕی گرتووە دەروونی پڕ سۆزم



"هێمن"
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دەرزیلە کرا بە مێشکما
وەک یاسا چەپاندیان بە گوێما:
«بۆت نییە خاتوون، تۆ خاوەن لەش بی
لە حاست نێرینە ئەبێ، بێ هەست بی
نەکا ببیە تەماڵ، لە کێڵگەی نەخجیر
هەڵتبڕن بەکەمەند یا نووکی تیر
ڕێگەت نییە بڕیار بۆ خۆت بدەی
یا خوود بڵێن وەک یار بۆ کەس بدەی
جەغزی سوور بکێشە بۆ حەز و ویستی دڵت
تێل دڕوو دایپۆشێ گەر، هێشتا کەمە سەر و ملت
«تۆ جیاوازی تۆ موومتازی
تۆ تاک ئەستێرەی، تۆ جوان خاسی
تۆ کچ کا فرۆشی
تۆ بە خۆر شەڕ ئەفرۆشی
تۆ کارگی کەمای
تۆ قابیل بە ماڵە شای».
بەم وتانە فریویان دام
لە قوژبنی ژوور حەشاریان دام
نیامە بان هەر دوو گلێنە و بیلبیلەی چاو
ئەوەی گوتیان لە خاس و لە خراو
پشت بە خۆرەتاو ڕوو لە تاریکە شەو
پەژارە و بێبەشی لە جیات لەزەتی شەو
تێپەڕ بوو ڕۆژگار بە خەمناکی و خەمۆکی
کوشتم لە ناخما شەڕ و شوور و بێباکی
ئێستا داماوم بە دەست خۆمەوە
کۆت و زەنجیری یاسای کۆنەوە
نابینم لە سووچێ دەراوێکی ڕوون
کۆست کەوتەم وە دەست زامێکی دەروون
تەریق ئەبمەوە گەر کابرای گۆرین
ئاوڕێکم وێدا بچرپێنێ قسەیێکی شیرین
پێکەنینی سەر ڕووخسار لە دڵما تاڵتر لە کەکرە
نەما تاسکە تاسک،وەسەیەقەو بم چ بێژم لەو گشتە غەدرە
نەمبینی بە مەفەرکیش لالۆ! شێوازی گەشی عەشقێ
بڕوا مەکە بەو کەین وبەینە زیاتر نییە لە تراویلکەی چاوێ
ئێستاکە بە پێڵاوی ئاسن بە گۆچانی پۆڵا
بە خاکەسەری لە شوێن کڵێڵی دڵ لەم لا بۆ ئەولا
ئاخ و سەد ئاخ لەو گشتە پەند و چەڵەمە
شێلگێر بوم گەرچی، لە حاند بیر تەسکی ئەو مەردمە
نەگەییم گەر بە مراد خۆشیمە ئاوات بۆ ئێوە گشت کات
بێرانن توخوا دوو گەز جاو وەک دوایین خەڵات
سەربەستی و یەکسانی نێوان نێر و مێ کێشەی بۆ چ بوو
حەوجێ بە قەتڵ و کووشت و بڕی کیژان کەی ئەبوو
چ شیرینە گەیشتن بە درووشمی« ژن ژیان ئازادی»
وەک هەڵوای تەنتەنانی هەتا نەیخۆی قەدری نازانی

"پەروین دانش پژوە"
٤٠١/١٠/٢٠

تەماڵ-گیاندارێک کە ڕاو دەکرێ،کەروێشکێک کە لە هێلانەی خۆی دا ڕاو ئەکرێ
نەخیجر شکارگاە
جەغز-دایرە
تێلدڕوو-سیم خاردار
کەکرە-خەیار چەمەرێکی زۆر تاڵ
تراویلکە-ڕەشکە و پێشکەی چاو،سراب
شێلگێر-تووڕە،کەسێ سوور بێ لەسەر شتێ
بیلبیلە -مردمک
تەریق-شەرمەزار
تاسکەتاسک-بە ناز ڕۆیشتن

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

ئەم کورتە چیرۆکە دیاری خاتوونی بەڕێز پەروینی دانێش پەژوهە کە دانیشتووی شاری مەهابادە، سپاس خاتوونی گوڵ کە بەسەرت کردینەوە، هەناردەیەکی زۆر بەنرخە🙏🌹

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لە نیوەی ڕێگا بووین کە براکەی شلێر پێمان گەیشت، ناوی مستەفا بوو، پێیان دەگوت مچە. دەگەڵ شلێر و خوشکی چووینە حەوشی سەهۆڵ‌خانە، کەچی خوشکە گەورەکەی شلێر کە لەوە تووڕە ببوو کە کەوتبوومە شوێنیان، گوتی: «ئەرێ بۆ دەڵێی نێوئاخنی، دە لاچۆ بڕۆ لە دەرێ ڕاوەستە»؛ بە لارەمل چوومە دەرێ. لە نێو درگا وێستام.
بە دیتنی ئەو هەموو سەهۆڵە قوشقی ببووم و ئاگام لە مەعبوودی بێ‌زەواڵ نەبوو. چاوێکم کردبوو بە چوار چاو. لە سەر پەنجە خۆم هەڵێنابوو، چاوم لە کابرای سەهۆڵ‌فرۆش بڕیبوو کە لەت‌وکوتی دەکردن و ئیشتیام چووبووە ئەو لەت‌وکوتە وردانەی دەپەڕین.
خۆزگە چووبام خڕم کردبانەوە. گوتم: «ماڵتە شلێر بۆ ئەمنتان نەبردە ژوورێ هەر پێتان منداڵم، وەڵڵا هەشت ساڵم، ئەهە چەند گەورە بووم!»
لەناکاو دەستێک ڕایکێشام و خولیای شیرین و خۆشی منداڵیی شێواندم، داچڵەکام!
مچە بوو، گوتی وەرە ئەو لای ئەو کابرایە زۆر تووڕەیە، لێتدەدا. هەوڵم‌ دا دەستم ڕاپسکێنم، هەستم بە ئازارێکی ناخۆش دەکرد. دووری کردمەوە، خانووبەرەیەکی دوو نهوومی نیوەکارەی لێبوو، پڕی بوو لە کەرەسە و خاک‌وخۆڵ و ڕێگەش هەمووی دڕک‌وداڵ، منیش بە کراس و دەرپێیەکی قوڵە و سەرپایەوە پێ‌وپووزم بریندار ببوون و دەکزانەوە.
گوتی: «ئەو سەرە زۆر بڵیند و خۆشە، وەرە هەڵتدێنم چاو لە وڵاتی کە”.
دڵم پڕ ببوو، دەستم دێشا، خۆم ڕاپسکاند و گوتم: نایەم. زاتم نەبوو بقیژێنم، زەفەرم پێنەدەبرد، گوتی: «کەرە وەرە زۆر خۆشە لێرەوە تەواوی سابڵاغ دیارە، چرا هەڵکراوە ئەوەندە خۆشە هەر نەبێتەوە.»
دەگریام، دەمکوت دەچمەوە، بەرمدە، نەمدەوێرا چاو لە چاوی کەم، جۆرێکی سەیر سامناک بوو!
لە ئامێزی گرتم هەڵیهێنام ڕووبەدەرێ بۆخۆی پشتی لە پەنجەرەکە بوو. هەر جێگای چوارچێوەکان دیاری کرابوون و هێشتا پەنجەرەیان تێنەگیرابوو.
چاوم ئەوەندەی گریان تێدا بوو هیچ کوێم نەدەدی، وەک چۆلەکە باڵم لێدەدا، بە چەشنی دڕندە قەپاڵی پێدا دەگرتم، ئەو دمە چکۆلەمی بە خڕی دەو زارە گڵاوەی خۆی نابوو، دەم و لێوم پڕ ببوون لە تف، هەناسەم بۆ نەدەکێشرا، دەتگوت جەرگ و هەناوم بە زارم‌دا هاتە خوار. بە هەر دووک دەستم قژەکانیم دەکێشا و لینگە‌فرتەم دەکرد، کەوتبوومە بەر هێرشی شەهوەتێکی ڕەش، بەڵام ڕێگای دەرباز بوونم نەبوو.
ترسێکی بێ سنوور و ئازارێکی سەرسام ڕووحی داگرتبووم. وەک نێچیرێکی ناسکۆڵە بە تیری ڕاوچییەکی بێ‌بەزە بئەنگاوترێ و دە خوێنی خۆی بگەوزێ؛ هەستم بە مردن دەکرد، بە هەناسەی توند سینگی هەڵدەبەزییەوە، هانکە‌هانکی بوو، دەنگی سەیری لێوە دەهات، چاوەکانی لە ژێڵڵا هاتبوون، لە چاوی بنیادەم نەدەچوون! دوای ماوەیەک بزەیەکی شەیتانی ڕوخساری داگرت و دەستی لە نێوقەدم شل کرد.
دەمەو ڕوو کەوتمە سەر بەردووچکە و خاک‌وخۆڵ، بە مشتێ خۆڵ دمم سڕیوە و بە گریانەوە هاواری دایکم دەکرد. ئەو دیمەنە قێزەوەنە لە ژێر ڕێژنەی بارانی فرمێسکەکانم بە درێژایی تەمەن بۆ من بوو بە ئاڵە و شەوەی شەوگاری ژیانم.
لەوانەیە تەواوی کارەساتەکە چەند چرکەی زیادتر نەکێشابێ، بەڵام بۆ من کات نەبڕاوە بوو!!!
تۆ بڵێی ئەو کەسەی بە بێڕەحمی دەست‌درێژی بە ڕووح و ڕەوانی منداڵێک دەکا، خۆی برینداری کامە ناسۆری دەروونییە و بۆشایی کامە زووخاوی دەروونی ئەوەی بە سەر هێنابێ؟!
ئێستا لەگەڵ خۆم دەدوێم و بیر لەوە دەکەمەوە سەرەتای ئەو بازنە تاڵ و ڕەشە لە کێ‌ڕا دەست پێدەکا، خەتابار کێیە، کۆمەڵگا و باری فەرهەنگی چ ڕۆڵێکیان هەیە؟! تۆ بڵێی دەست‌درێژکەر بۆ خۆشی قوربانی نەبێ، بڵێی دڵسۆزێک لە بیری چارەی دەردی کۆمەڵگا کەوێ؟!
بەداخەوە پێمان وایە هەر دەبێ کچەکانمان ئاگادار بکەین وە‌بەر دەست‌درێژی نەکەون و قەت کوڕ و پیاوەکانمان ڕاناهێنین دەست‌درێژی بە کەس نەکەن.
دەسا بەسی کەن چیتر ڕوحی منداڵان بریندار مەکەن.
گوێم لێبوو شلێر بانگی دەکردم، دیار بوو لێم دەگەڕان، خێرا هەڵیستاندم و قامکی لێ ڕاوەشاندم، گوتی: «بە هەر کەس بڵێی ئێرەم پێنیشان داوی دەتکوژم.»
بە گریانەوە بەرەو دەنگی شلێر چووم، گوتم: «لێرە کەوتووم، سەرم وەو بەردە کەوتووە.»

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"وشەی کوردی"

⚜ شبکە = ڕایەڵکە، ڕایەڵە، تۆڕ

⚜ اتصال = پێوەندی، پێکەوەلکاوی، لێکدراوی، پێکەوەچەسپاوی، پێک‌گەیشتوویی

⚜ پایگاە دادە، دیتا بیس = پێگەی‌ زانیاری

⚜ خط = هێڵ

⚜ لینک = بەستەر، لینک، گرێدەر

⚜ آدرس = ناونیشان

⚜ دلخواه = دڵخواز

⚜ گذرواژه = کۆد، ڕەمز، تێپەڕوشە

⚜ تاریخچە = مێژوولکە؛ مێژووچکە؛ كورتەمێژوو

⚜ جستجو = گەڕان

⚜ جستجوگر = لێگەڕ؛ پەیدۆز؛ پەیجۆر

⚜ بارگذاری = بارکردن

⚜ دانلود، داونلود = داگرتن، دابەزاندن، داونڵەود

⚜ تب جدید = نوێ پەڕ

⚜ بی سیم = بێ تێڵ، بێ تەڵ

⚜ دریافت کردن = داگرتن

⚜ صفحه خانگی = ماڵپەڕ

⚜ صفحه کلید ، کیبورد = تەختەکلیل، کیبۆرد

⚜ کامنت = لێدوان

⚜ سرور = ڕاژەکار

⚜ سرویس دهندە = ڕاژەکار

⚜ سرویس گیرندە = ڕاژە وەرگر

⚜ شبکە اجتماعی = تۆڕی کۆمەڵایەتی

⚜ حساب کاربری = هەژماری بەکارهێنەری

⚜ تارنمای پهناور جهانی = تۆڕی بەرینی جیهانی

⚜ سایت = ماڵپەڕ، سایت

⚜ ایمیل = پاگێڵ؛ ئیمەیل؛ ئای‌‌دی‌؛ پۆستی‌ ئینتەرنێتی‌

⚜ ویروس = وایرۆس، ویرووس

⚜ کامپیوتر = کۆمپیۆتێر

⚜ سخت افزار = ڕەقامێر؛ سەختامێر

⚜ نرم افزار = نەرمەواڵە، نەرمامێر

⚜ اشتراک گذاری = هاوبەشکردن، بەشاندن، خستنە بەرچاو

⚜ پیج، صفحه = لاپەڕە

⚜ فایل = پەڕگە

⚜ برچسپ زدن = نیشان کردن

⚜ حذف کردن = سڕینەوە

⚜ سنجاق کردن = دەرزیلە کردن

⚜ نصب کردن = دامەزراندن

⚜ متن = دەق

⚜ سطر = دێڕ

⚜ پاراگراف = چەپکەوشە

⚜ واژە پرداز = وشەڕێکخەر

⚜ آپلود = بارکردن

⚜ کلیک = کرته

⚜ رم، حافظه، مموری، هارد = بیرگه، یادگە، پاشەنیاگە

⚜ آنلاین = سەرهێڵ

⚜ آندرلاین، آفلاین = ژێرهێڵ، لەدەرەوەی‌هێڵ، دەرهێڵ

⚜ دیتابیس = بنکەدراوە

⚜ دیتا = دراوە، داتا

⚜ مجاز = ئیزن‌پێدراو، ڕێپێدراو، ڕێدراو

⚜ غیر مجاز = نایاسایی، ڕێنەدراو، ڕێگەپێنەدراو

⚜ بی محتوا = کەمپێز

⚜ گویشگر = ئاخێوەر

⚜ انجمن = شاند، دەستە، لێژنە

⚜ مدیر = بەڕێوەبەر

⚜ اتساین = ئالوول

⚜ پیوست، ضمیمه = هاوپێچ، پاشکۆ

⚜ برنامە = نەرمەواڵە

⚜ استیکر = ئێمۆژ، لەزگە

⚜ خط فاصله = هێلی‌بۆشایی، هێڵی‌بەین

⚜ مانیتور = پێشانگەر

⚜ محدودیت = سنووردارێتی

⚜ افقی = ئاسۆیی

⚜ عمودی = ئەستوونی

🕊 بە کوردی بدوێین
🕊 بە کوردی بخوێنینەوە
🕊 بە کوردی بنووسی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گەر تۆ لووتبەرزی من سەرم بەرزە
ئێمە هەردووکمان پێمان لە ئەرزە

"پیرەمێرد"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

ڕۆو وەشەویسی

ڕۆو وەشەویسی
ساوە شێعرێوەت پەی کیانوو
بە مێخەکێ وەشەسیایی ڕازیایبۆوە
بوەش جە هەناسەیت و
ڕەنگەش جە لچات مگێروو
جوانیەکات مکەروو کاکڵەش و
هەستیم مجوو باڵاشەرە
تا بە خوەو چەمەکاو تۆ
دنیا پەڕ بۆ شیرینی

شارۆ
جە کتێبوو واڕێزەو شێعرا، ل ٣٥ی
/channel/cherpewpawdange

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

من حه‌زم ئه‌كرد ئه‌سپ بوومایه‌
به‌و مه‌رجه‌ی سواره‌كه‌م عاشق بووایه‌.
من حه‌زم ئه‌كرد بالا ئاوێنه‌ بوومایه‌
به‌و مه‌رجه‌ی له‌ ژووری ژنێكی جواندا بوومایه‌.
من حه‌زم ئه‌كرد گوڵه‌باخێكی سوور بوومایه‌.
به‌و مه‌رجه‌ی له‌ ڕۆژی (ڤالانتاین)دا
پێشكه‌ش كچێ بكرامایه‌.
من حه‌زم ئه‌كرد نانێك بوومایه‌
به‌و مه‌رجه‌ی ژنێكی برسی بیخواردمایه‌
من حه‌زم ئه‌كرد ڕووبار بوومایه‌
به‌لام به‌ سله‌یمانیدا بڕۆیشتمایه‌.
بۆ دواجاریش به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجم هه‌بێ
حه‌زم ئه‌كرد تۆم له‌ئامێز بگرتایه‌و
ئینجا بۆ خۆم بمردمایه‌!

"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هەمە هیوا بە دواڕۆژێکی ڕووناک...
بەشی ئینسانی بێ هیوا، نەمانە...!

"مامۆستا هێمن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لای من وایە
ئەوین و دڵ
جوانی و پاکی
نابن بە چوار!
ئەبن بە یار لەلای دڵدار...

"خاڵە قازی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دوای تۆ

ژیان خەونێکی واڵایە
جەستەی تۆیش مێرگی ڕووناکی.
لە چاوانتا گەشەخەونێک درەخشانە
لە ڕوانینتا ورشەی هیوا
ئاوێزانی ژیانە.

تۆ بێ‌دەنگانە ڕووناکی دەچڕیت
زەمان جوانیڕشێن و
ژیان بە ئاگا دەهێنێت.

من لەگەڵ خۆم دەدوێم و
ڕووی پەیڤینم لە تۆیە.
دەڵێی بەر شەوارە کەوتووم
یان دوو تیشکی گڕدار لە ناکاو
تاریکی دنیایان ڕژاندۆتە چاوانمەوە
وەک پەرەسێلکەی بەر زریان دەلەرزم و
هەناسەت گەرمم دادێنێت.

لە تاریکیشدا دەتبینم
دەستەکانت وەکوو جاران ڕێشاندەرن
من بێ تۆ چیم؟
دارێک لە تافی بەهاردا
گەڵاکانی وەریون
شەوێک کە مانگ و ئەستێرەکانی
بەجێیان هێشتووە

بێ تۆ من کێم؟
هەڵاتوویەکی بەر نەفرەت
سۆفییەکی گومڕای ئەشق
کە خواش لە بیری کردوو

"ڕەفیق سابیر"
📕کتێب: خەونێکی واڵا
🎨وێنەکێش: August Spiess


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

واتای وشەکان کوردی و فارسی
✅وشەی کوردی


🔰قەت👈هرگز  
🔰ندرت👈 دەگمەن
🔰توجە👈سەرنج
🔰دقت 👈  وردبینی
🔰حداقل👈لانی کەم
🔰حداکثر👈لانی سەر

🔰رهبر👈ڕێبەر
🔰رئیس جمهور👈سەرۆک کۆمار
🔰نخست وزیر👈سەرۆک وەزیر
🔰وزارت کشور👈وەزارەتی وڵات
🔰وزارت داخلی👈وەزارەتی ناوخۆ
🔰وزارت فرهنگ و ارشاد👈 وەزارەتی ڕۆشنبیری
🔰معاون👈بریکار
🔰دستیار👈یاریدەدەر,یاریدەر
🔰جانشین👈جێگر
🔰وزارت راە و ترابری👈وەزارتی ڕێگا و بان و گواستنەوە
🔰وزارت نیرو👈وەزارەتی وزە

🔰ادارە 👈بەڕێوەبەرایەتی,فەرمانگه
🔰مدیر👈بەڕێوبەر
🔰آب و فاضلاب👈ئاو و ئاوەڕۆ
🔰سد👈بەنداو
🔰تامین اجتماعی👈مسۆگەری کۆمەڵایەتی

🔰تعاون👈هەرەوەزی
🔰کتابخانە👈پەرتووکخانە
🔰سازمان👈ڕێکخراو
🔰مسکن👈خانووبەرە
🔰ثبت احوال👈کەسێتی و ناسنامە
🔰فرهنگسرا👈هۆڵی رۆشنبیری
🔰بهداشت👈تەندروستی
🔰درمانگا👈بنکەی تەندروستی
🔰بیمارستان👈نەخۆشخانە
🔰اداره ثبت👈بەڕێوەبەرایەتی تاپۆ
🔰قوه قضائیه👈هێزی دادوەری
🔰قوە مقننە👈هێزی یاسادانان
🔰قوە مجریە👈هێزی بەڕیوبەر

🔰دادگستری👈دادگا
🔰قاضی👈دادوەر
🔰عادل👈دادپەروەر
🔰عدالت👈دادپەروەری
🔰جلسە👈کۆبوونەوە
🔰قوانین راهنمایی و رانندگی👈یاسای هاتوچۆ
🔰سند👈بەڵگە
🔰سازمان ملل متحد👈ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان


زمانی من ناسنامەی منە

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیان

تا دەرنەچم لە ژێردەستی
نامەوێ سەرمایە و هەستی
مەرگ نەک ژینی ژێردەستی
کوردم و کوردستانم دەوێ
هیوای بـەرزم قەت نـانەوێ


"مەلا ئاوارە"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫
‍ من شاعیر نیم
بەڵام ئەگەر لێیان پرسیم
ڪام هۆنراوە پەسەند ئەڪەے
ئەڵێم ئەوەے
لەسەر لێوے وشەڪانی، زەردەخەنەے مناڵانی
ڕووت و قوتی ڪوردے تیایە
ئەو هۆنراوەیەم خۆش ئەوێ
وەڪ پێشمەرگەے تینوو وایە.


"شێرڪۆ بێڪەس"

‍ ‎ ‎@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گەر بۆ تۆ هەبێ لەچک بەسەرێ
بۆ منیش دەبێ کڵاو لەسەرێ

سەر تەکان بدەی لە باتی سڵاو
دۆشاو بە گونت لە جێگەی بێ ئاو

دوژمنی دوژمن بە دۆست بزانە
دۆستی دژمنت بۆ تێهەڵدانە

پشتت نینۆکی خۆت نەیخورێنێ
سەت نینوکی تر خورووی نامرێنێ

بۆیە خاوەنکار هەر دەڵێ زوو کە
پێمەڕە بە دەست فەعلاوە سووکە

دڵی ناسووتێ بە ماڵی خاڵی
گوللەی بایزاغا، شەق لە کەنداڵی

زانیت کە دوژمن لێی هەڵگرتی قین
ژەهری دەرخوارد دە، تێکەڵ بە هەنگوین

هەتاکو ماوین هەوڵێ هیممەتێ
من تۆم بۆ چییە لە قیامەتێ


پەندی پێشینیان
"مەلا غەفووری دەبباغی"

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал