🌿💫
سەدان ساڵە،
ملوانكەی تەنافی هیچ شارێک نییە،
نەخرابێتە ملی غوربەتی لاوانم
وێرانەخاکی هیچ شوێنێک نییە
نەکرابێتە گۆڕغەریبی جەرگی دایکی نیشتمانم.
دۆزەخی هیچ مەرگستانێک بەدی ناکەن
نەکرابێتە ژوانی ئەوینی زیندانم.
مامۆستا ڕەحیم لوقمانی
وێنە:مرێم ئەشڕەفی
@hoday_sher
🌿💫
شۆڕشی ڕاستەقینه کارێکی نامومکینه.
لە شۆڕشی ڕاستەقینەدا دەبێت خوداکان و مرۆڤەکانیش تا سەر ئێسقان بگۆڕێن، بەڵام لێره نه خوداکانمان بۆ دەگۆڕێت و نە مرۆڤەکان دەتوانن دەست لە ئەخلاق و نەریت و کولتوری خۆیان هەڵگرن و بیانگۆڕن، شتێک بتوانین بیگۆڕین تەنیا دەموچاوی خەلیفەکانی خودایه لەسەر زەوی و شێوەی حوکمکردنی ژێردەستەکانه!
"بەختیار عەلی" دەریاس و لاشەکان
@hoday_sher
🌿💫
ئاخ، بەفری خەم...
جاری وا هەیە
هێندە قورسی،
بەستێنەکانی ئەسرینیش
دەبەسی!
پەرویننازری
@hoday_sher
🌿💫
هێواشی
لە دوێنێوە پەپولە هێواش دەفڕێت ، هێواشتر لە ئومێدەکانی ئێمە .
لەدوێنێوە ژیان بە هێواشی بەم کوچەیەدا گوزەردەکات ، هێندەهێواش ، دەتوانین ئومێدە شاردراوەکانی ببینین.
باران بەهێواشی دەبارێت ، هێندە هێواش کە بەچەترەکانمانەوە وەستاوین بگاتە لامان و ناگات .
ڕێبوارەکان بە هێواشی دەڕۆن ، دەتوانین سەیری خەونەکانیان بکەین .
یەکێک بەهێواشی خۆشیدەوێین ، هێندە هێواش ، دەپرسین : خودایە دەبێت ئەم عەشقە کەی بگات؟
یەکێک بە هێواشی تفەنگەکەی دەردەهێنێت ، بەهێواشی تەقە دەکات ، بەهێواشی گولەکانی دەمانپێکن ، بەهێواشی خوێنمان لەبەر دەڕوات …
بەهێواشی مردن بەرەو ڕوومان دێت ، بەهێواشی هەنگاو دەنێت ، بەهێواشی دەستی دەبات
هێندە هێواش ، هەتا ژیان هێواشتر …
بەجۆرێک وەک ئەوەی ئیدی مردن نەبێت …
وەک ئەوەی ئیتر مردن نەگات .
لە کتێبی "شەوێک ئاسمان پڕ بوو لە ئەستێرەی شێت"
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
نەوتی چرای لەشیان دزیم
من چیم هەیە لە دووکەڵی شیعر زیاتر
قژی کەژ و هەردیان بڕیم
من چیم هەیە لە ئاگر و کڵپە زیاتر
ئاوی سەرچاوەیان کوشتم
دار و درەختیان کوێر کردم
لە کوختەکەی دڵی خۆیشما
کرێچی بووم، دەریان کردم
"مامۆستا شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
ئهرێ لهبیرته بابهگیان
چهند بێزار بووی له گیاکهڵهو
لهکاڕووش و ههرچی بژاره!
چونکوو بژار
بێستانهکهی سیس دهکردین
چون گیا کهڵه
دهبووه مێمڵ له تووتن و
نهیدههێشت بهرزهباڵابێ!
ئهرێ لهبیرته بابهگیان
کاڕووش لهکوێبا دهت بینی،
بژار لهکوێ با دهژاکا!
ئهی بۆ بابه؟
هۆ بابه گیان!
نهک ههر به سێمانگی هاوین
ساڵ دوازدهی مانگ
ههموو ساڵێ بهم رۆژگاره
ئهم کیژۆڵهت
لهدهس بژار
لهدهس مڵه
باڵای نهدهکرد سیس دهبوو
تۆ نهت دهدی؟
"مامۆستا ئەحمەد بازگر"
@hoday_sher
🌿💫
تۆ بڵێی ئەو خەوە هەستانی بێ
یا نە ئەو قافڵە وەستانی بێ؟
تۆ بڵێی پاشی نەمان ژینێ بێ
بۆ لەشی ساردەوەبوو تینێ بێ؟
"سوارە ئیلخانیزادە"
@hoday_sher
🌿💫
گوڵ کە چاوی بە هەتاو دەکەوێ،وەک کیژۆڵەیەکی ناسکی چارشێو بەسەر
شەرم شەرم پێدەکەنێ
کەچی بەفر،
وەک منداڵێکی لیکاوی زراو ڕژاو
دەست دەکا
بە گریان
"مامۆستا قوباد جەلیزادە"
وێنە: بەختیار عەبباسی
@hoday_sher
🌿💫
چەپگەردی گەردوون گەڕان کوشتمی
نەزانپەرستی بۆ نان کوشتمی
هەر چەوسانەوەی بێحەسانەوە
ئەی مردن لە کوێی ژیان کوشتمی
"مامۆستا هەژار"
@hoday_sher
🌿💫
ترس...
دەزانی چهند دەترسم؟
نە لە سامی شەوەزەنگ و
نە لە گرمەی هەورە بریسکە و
نە لە شەقەزللەی زریان
لە سەر ڕوومەتی گوڵ،
نە لە شەختە و نە لە تۆفان
دەترسم...
لە بۆنی چرۆکانی نێۆ باخ،
لە چڕی ئاڵوواڵیان،
لە ناسکی پەڕەی گوڵ،
لە دڵئاوایی خۆر و غەمزەی هیلال
له شکۆی کێو و
خوڕەی ژیانی نێو ڕووبار
لە سەرخۆشی هەور و
خووسانی ژێر باران
لە باڕووشکی بەفر و خولیای مژ
دەترسم ئەو هەموو دەسکردی جوانیە...
ڕاتپەڕێنن لە ناو بێشکەی خەیاڵ!
پەروین نازری
@hoday_sher
🌿💫
ئازیز دیارەن وادەی لوامەن
ئەلوەدای ئاخر ئەوەنامامەن
دەوڵەتەکەی وەسڵ پا نه زەواڵەن
جارێو تەر دیدەن باڵات مەحاڵەن
"مەولەوی"
@hoday_sher
🌿💫
📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
شێرزاد گوتی: "چەند ڕۆژ لەمەبەر لە ڕۆژنامەیێکدا وتارێکم خوێندەوە، کە زۆر سەرنجی ڕاکێشام.
زۆربەی زۆری بنەماڵه پەناهیندەکان لە سوید، بەتایبەت ئەو بنەماڵانه کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هاتوون، پاش ماوەیەک لە یەک هەڵدەوشێن و ژن و مێردەکان لە یەکتر جیا دەبنەوە. نووسیبووی زۆربەی ئەو جیابوونەوانه لەسەر داوای ژنەکانه."
مەجید گوتی: "من ناڵێم زۆربە، بەڵام ڕێژەی جیابوونەوەی ژن و مێردی پەنابەر لێرە زیاترە لە وڵات. دەزانی بۆ؟"
شێرزاد دەیزانی.
هەڵاڵە گوتبووی: "ژنی پەنابەر لێرە بە پێچەوانەی وڵاتی خۆی ئاگاداری مافەکانی هەیە و بە مرۆڤبوونی خۆی دەزانێت. کەواتە هەرکاتێک بزانێ مافەکانی پێشێل دەکرێت و مێردەکەی وەک مرۆڤ سەیری ناکات و وەکوو مرۆڤ لەگەڵیدا ناجووڵێتەوە، حازر نابێ لەگەڵی بژی و لێی جیا دەبێتەوە."
شێرزاد گوتبووی: "بەلای منەوە هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە ژنانی پەنابەر، بە تایبەتی ژنانی پەنابەری لای ئێمە کە پێیان دەگاته ئێرە، خۆیان لێدەگۆڕێت. کە دەستیان دەچێتە گیرفانی خۆیان و پێویستی ماڵییان بە پیاوەکانیان نامێنێ ئیتر ڕێز و حورمەتی مێرد و بنەماڵەیان لەبیر دەچێتەوە و پشت لە هەموو ئەو شتانە دەکەن."
مەجید گوتی: "بەڵام ئەمە تەنیا تایبەت بە ژنان نییە. زۆر جار پیاوەکانیش داب و نەریت و ئەخلاقی خەڵکی وڵاتەکەی خۆیان لەبیر دەچێتەوە و بەها کەلتوورییەکانی خۆیان فەرامۆش دەکەن."
گوتی: "من بێئەوەی ژن یان پیاو تاوانبار بکەم، دەزانم کە بەشێک لە کێشەی بنەماڵەیی پەنابەران لە جیاوازی کەلتووری ئێرە و وڵاتەکەی خۆیانەوە سەرچاوە دەگرێت."
📙"گرەوی بەختی هەڵاڵه" ل/٥۸-٥۷
✍🏻 #عەتا_نەهایی
@hoday_sher
🌿💫
جادههای بی پایان را دوست دارم
دوست دارم باغهای بزرگ را
رودخانههای خروشان را
من تمام فیلم هایی که در آنها
زندانیان موفق به فرار می شوند
دوست دارم
دلتنگ رهایی ام
دلتنگ نوشیدن خورشید
بوسیدن خاک
لمس آب
در من یک محکوم به حبس ابد
پیر و خمیده
با ذره بینی در دست
نقشه های فرار را مرور میکند ...
"رسول یونان"
@hoday_sher
🌿💫
لەلای ئێوە کانییەکی بچووک بگری،
من لێرەوە منداڵێکم تینووی ئەبێ
تەماشا کەن:
باڵی تەیرێک ئەکەن لەوێ
من لێرەوە، وشەم نافڕێ
"مامۆستا بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
باخەوان...
پیاوێ دەناسم باخەوان
حەشاری داوە گوڵەکانی
لە ناو تاریکی ژێرخان
نەکا تیشکێ
روخساریان ببینێ و
دڵۆپە بارانێ
زوڵفیان بخووسێنێ و
ناسکە شەماڵێ کوڵمیان ڕامووسێ،
کەچی نیوەڕۆان
هاوڕێی تیشک و هەتاو و باران،
دەبێتە مۆرغی عیشق و
یەک لە دوای یەک
ستران دەچڕێ
ڕوو لە گوڵی
ماڵی جیران
پەروین نازری،
@hoday_sher
🌿💫
زەمــانە هـەر دەمـێ ڕەنگــێ دەڕێــژێ
ئـەوندەے مەینەتە بە منی دەچێژێ
هومێـدێڪی لە ژیــنا پێـڪ نەهێنــام
هـەزار هیوام بـە ڕۆژێڪی دەنێژێ
مــامــۆستا محمەد نووری (عــەترے)
@hoday_sher
🌿💫
خۆزگه دەكرا و پێی خەیاڵی خۆم دەبەست
باڵی بشكێ و چیدی نەفڕێ دوورەدەست
دەمفڕێنێ بۆ ژوانگەی كۆنه یار
بۆ هەواری ئەشقبار و ئەشكبار
خۆزگەكانم بوو بە بەفری بەر هەتاو
خەونەكانم کەوتە گۆمی شینی چاو
دەمفڕێنێ بۆ ژوانگەی تازەیار
تازەیار و کۆنەیاریش نادیار
"هۆنراوەی ڕەحیم لوقمانی"
@hoday_sher
🌿💫
کون بە کون له مەرگی هەڵاتوو لە ترسی بێباکیم دەگەڕێم
بە پرتاو بە پشت سەر گوللەیەکدا دەڕۆم
کە گیانی ئەنگاوتووم
مردنی ئەو شوێنەی کە هیچکەس لەوێدا نەژیاوە چ خۆشە
ژیانی ئەو شوێنەی کە هیچکەس لەوێدا نەمردووە چ شیرین
چ سەیرە لەم شوێنە
سەفەری مەرگ و ژین.
"مامۆستا مارف ئاغایی"
@hoday_sher
🌿💫
"عەدنان کەریم"
ئەگەرچی ڕۆیی قەت ناچی لە یادم........
@hoday_sher
🌿💫
هەرگیز لە بەفری میوانیی
درەنگوەختی نازداری تۆ
من تێر نابم!
ئەی کاڵێ گیان...
وەرە و لەگەڵ دەستی خۆتا بەفر بێنە
من حەز ئەکەم گەر تواشمەوە
لەگەڵ بەفرا بتوێمەوە...
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
کوانێ" هێمن " تا بە شێعری ئاگرین
تین بدا ئاورگی کووژراوەی ئەوین
داخەکەم " هێمن" نەما " هێمن " نەما
شووشەی ئاواتم شکا پشتم چەما
کۆچی کرد و رۆژی ڕەش بۆ ئێمە ما
ئەو نەما، هیوا نەما، خۆشی نەما
مامۆستا عەلی حەسەنیانی(هاوار)
نیگارکێش:مامۆستا ئیرەج قادریئازەر
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژباش هاوڕێیان
وەڵاتێ من تووی بووکا جیهانی
هەمی باغ و بەهەشت و مێرگ و کانی
شەپال و شەنگ و شۆخ و ناز و گەوری
گەلەک شیرین و رند و پڕ جوانی
"جگەر خوێن"
@hoday_sher
🌿💫
ﺋﻪﻭ ﻭێناﻧﻪﯼ ﻣﻦ کێشاﻭﻣﻦ
ﻫﻪﺗﺎ ئێستا نەکێشراﻭﻥ
بۆ ﻧﻤﻮﻭﻧﻪ:
ﻣﻦ ﻫﺎﮊﻩﻡ کێشا، نەﮎ شەپۆﻝ!
ﺳﺎمیی ﭼﯿﺎ، ﻧﻪﮎ ﭼﯿﺎ خۆی
ﮔﺮﯾﺎﻧﯽ ﻧﺎﻥ، ﻧﻪﮎ ﻧﺎﻧﻪﮐﻪ
ﻫﺎﻭﺍﺭﯼ ﺑﻪﺭﺩ، ﻧﻪﮎ ﺑﻪﺭﺩﻩکە
ﻧﻮﻭﺯﻩﯼ ﮔﻪڵا، ﻧﻪﮎ ﮔﻪڵاﮐﻪ
ﻣﻦ خۆﺷﻪﻭﯾﺴﺘﯿﯽ ﯾﺎﺭﻩﮐﻪﯼ خۆﻣﻢ کێشا
ﻧﻪﮎ ﯾﺎﺭﻩﮐﻪﻡ
"مامۆستا شێرکۆ بێکەس"
وێنه:کەیهان محەممەدی
@hoday_sher
🌿💫
عوبەید کێیە؟
دوای خنکانی هەڵەبجە، مامۆستا؛ شێرکۆ بێکەس سکاڵایەکی دوورودرێژ سەبارەت بە بێکەسی و چارەڕەشی کورد، ئەنووسێ و داوا لە فریشتەی ڕەشپۆشی شێعر ئەکا، بیبا بۆ باڕەگای خوا. ڕۆژی دوایی کە فریشتە دێتەوە، سکرتێری پلەچواری نووسینگە بە ناوی عوبەید لە دامێنی هەمان نامە بە عەرەبی نوسیبووی: "گەوجە بیکە بە عەرەبی. کەس لێرە کوردی نازانێ و نایبەین بۆ خوا."
ئاخۆ عوبەید کێ بووە؟ هەر بەپێی ئەوەی کە عوبەید زانیویە کە ناوەرۆکی نامەکە کوردییە، دیارە عوبەید خۆی کورد بووە. بەڵام من دڵنیام عوبەید تەنیا یەک تاکەکەس نییە. زۆر عوبەیدمان هەیە:
عوبەید هەرئەو ژەنیارە کوردەیە کە گۆرانیی کوردی ئەبا بۆ گۆرانیبێژی بێگانە.
عوبەید هەرئەو نووسەرە کوردەیە کە قارەمانی ڕاستەقینەی خۆمان ئەکا بە چیرۆک بەزمانی بێگانە و ناوەکوردیەکەی ئەگۆڕێ ،تا ببێ بە قارەمانی ئەوان.
هەرئەو ڕوناکبیرە کوردەیە کە سەر و بنی قسەی نیچە و کانت و مارکس و دیکەی ناودارانی ئەورووپایە، کەچی ناتوانێ بیری بێگانە بهێنێتە سەر هێڵی خۆماڵی و ڕەخنەیان لە سەر بنووسێ و شتێکیان لێ زیاد بکا، کە کوردیش لێی تێ بگا.
عوبەید هەر ئەو کەسانەن کە بەناوی ئایینەوە خۆیان لێ کردین بە نیوەخودایەک و هەر بەناوی ئایینەوە کاریان تەقدیسی کەلتوور و زمانی بێگانەیە.نەبە کەڵکی ئێمە دێن و نەبێگانەش پێی ئەزانی.
عوبەید هەر ئەو خاون میدیایەیە کە درامای پڕ لە شوورەیی تورکی، کە ئاشکرا بێڕێزی بە کورد و کەلتووری کوردیە، ئەکا بە کوردی. نە باسی وەرگێڕانە کە کورداندنی درامایە.
عوبەید هەر ئەو ڕووناکبیرەی کوردە، کە لە ماڵەوە لەگەڵ بنەماڵەی بە زمانی کوردی قسان ناکا، لە ڕووی هەڵنایە تا سەر شەقامی خۆیان بە جلی کوردییەوە بڕوا و شانازی بەوەی ئەکا هەتا ئێستا نەچۆتە فڵان گەڕەکی لاخواروی شار.
عوبەید هەرئەو ناوەزلانەن کە بۆ مردنی شاعێر و نووسەر و هونەرمەندی بێگانە خۆیان لە قوڕ ئەنێن کەچی، هەرەگەورەکانی خۆمان هەر ناناسن تا بزانن کە، کەی هاتوون و کەی مردوون.
عوبەید هەر ئەو کەسەیە لە پرۆگرامێک چەند کاتژمێر باسی فڵان جۆرە خۆبادانی بێبایەخی هونەرمەندی "خارجی" ئەکا، کەچی عارف جزیری وشاکرۆ هەر ناناسێ تا بزانێ باسی چیان کردوە.
هەر ئەوانەن کە کوردایەتی ڕەسەنیان تووشی دەیان ئیسم و ئایدۆلۆژی کرد و نەیانزانی گەلەکەیان لە چە ئاست و بارودۆخێکدایە .
هەر ئەوانەن کە کاسبی بە کوردستان ئەکەن و ناشیانەوێ پێشکەوێ تا بازاریان لەبرەو نەکەوێ.
عوبەید ئەوکەسەیە کە، وێنەیەک لە کورد دادەڕێژێ کە بێگانە پێی خۆشە.
هەرئەو کەسەیە کە مێشکمان بە بیری ناڕەسەن ژاراوی ئەکا.
عوبەید هەرئەو کەسەیە کە بە ناوی ئەدەب و هونەری کوردی مەبەستی هەڵفریواندنی ژنان و کچانە. و ... و ... و ..
عوبەید لەهەمو شوێنێک گەرای داناوە.
لە دواییدا، بەڕێزان، سەیری ژیانی گەورەکانمان بکەین؛ بەسەربەرزی ژیاون. هاو ڕەنگ و هاو خەمی خەڵک بوون و سەربەرزی مێژویشن. بەڵام، کام عوبەیدی ئاخربەخێرتان دیوە؟ عوبەیدبوون نە هونەرە و نە زیرەکی. هەر سووکیە و بێقیمەتی. ئەوانەی کە بەدڵ خزمەتیان بە کورد کردووە، لە دڵی هەزاران مرۆڤی بەشەرەفدا ئەژین و ئەژیێنەوە. عوبەیدەکانیش زۆریان هێشتا نەمردوون، فڕێ دراون.
عیسا ئەحمەدی۱۴۰۱/۱۱/۰۸
@hoday_sher
🌿💫
وەرە کاروانکوژەی کاتی بەیانم
وەرە بیرەوەری و ئاواتی جوانیم
ٓ"مامۆستا هێمن"
@hoday_sher
🌿💫
ئەو ژیانە!کەی ژیانە؟وەک کەوی؟بەندی قەفەس
ژێر چەپۆکەی ڕافزی بی و،ژێردەسەی پیاوی تەرەس
پەت لەمل بی و ڕات بکێشن،هەروەکوو تانجی ومەرەس
نامەوێ ئەم جۆرە ژینە،دەک خوا نەیدا بەکەس
"مامۆستا قانع"
وێنە:هەڵمەت فەتاحی
@hoday_sher
🌿💫
مناڵەکان
ئەگەر بۆ شوێنێک ڕۆیشتن،
پێ لە ڕووبار قەرز بکەن،
دەنگ لە تاڤگە،
ڕەنگ لە بەهار.
ئەگەر لە شوێنێکدا ونبوون،
لە پەپوولە پرسیار بکەن.
مناڵەکان ئێوە هەر زوو
ڕەنگ لە ئاڵا وەرگرنەوە و
بیدەنەوە بە وەرزەکان
دەنگ لە تفەنگ وەرگرنەوە و
بیدەنەوە باڵندەکان؛
هەر لە پێش چاوی ئاسمان،
هەموو چەترەکان بشکێنن؛
بەڵکوو هەور ئاشت بێتەوە و
تینوایەتیمان بشکێنێ
"مارف ئاغایی"
@hoday_sher