hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5322

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"چوار گوێچکیلەین و یەک دڵین.
چوار پەنجەرەین و یەک ماڵین.
چوار کارێزین و یەک باخچە و
چوار هەنگاوین و یەک ڕێگا


"مامۆستا بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

جوانترین کاناڵ و پاراوتری ژووری کوردی و فارسی
گۆرانی
شێعر
فکلۆر
بەڕۆژترین کارە هونەرەیەکان لەم کانالەدا ڕەچاو کەن

فەرموون لەگەڵمان بن 👇👇


/channel/itsblueshiin

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مامۆستا تاهیرتۆفیق"

شیرین ئەزانم کە تۆش زامداری
وەک من عەوداڵی خونچەی بەهاری
مەژی بۆ مەردن برا ، بمرە بۆ ژیان
چوون قازانج ئەکەی، دا نەکەی زیان
لەزیڕەی زەنجیر دڵت نەلەرزێ
پێوەن بۆ لەشە ، نەوەک بۆ گیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تالعم نه‌حسه ده‌ترسم
كه به ئازاری فيراق
بمرم و ڕۆژێ نه‌بێ ده‌وڵەتی
وه‌سڵم به نه‌سيب

چاوی فه‌تتانی ئه‌تۆ
ساحيره يا جادووگه‌ره
كه به یەک عيشوه ئه‌دا
عابيدی سه‌د ساڵه فەريب

بێ فه‌راز نابێ نه‌شيب،
ئه‌م قسه ته‌حقيقه‌ بەڵام
من له ڕێی عه‌شقی تۆ
نه‌مدی به خودا غه‌يری نه‌شيب

شێخ ده‌گۆڕێته‌وه‌ گه‌ر
چاوی به زوڵفت بكه‌وێ
خيرقه‌ و سه‌بحه به زوننار
و چه‌ليپا و سه‌ليب


"شێخ ڕەزا"
وێنەگر:بەهار ریسمانی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕێبەندان

ڕێبەندان گەرچی ڕێگە بەندانی
گلێنەی چاوی گەلی کوردانی

لە نێو مانگاندا جوان و ڕوو سووری
لە تۆدا کرا جێژنی جمهووری


"مامۆستا هەژار"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گەر دوو زامی لەشی باخێک
دەست لە ملی
ئازارەکانی یەک نەکەن
چۆن برینی گوڵی باخچەی
دونیای دورتر سارێژ دەکەن؟


"مامۆستا شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دوور لە خەڵکی دەس لە ‌ئەستۆی یەک دەکەین ئەمن‌ و خەیاڵ
کەس ئیتر بەو ڕازە نازانێ کە ‌من لەو چم دەوێ

گەر بەڵێنم لێی بوێ دووبارە بۆ ژوانێکیتر
پێم دەڵێ شەوگار درێژە کوێ بڵێی من دێمەوێ

من لە ‌سایەی زوڵفی تۆوە ڕۆژی ڕووناکم نییە
شیوەنم جا تازە کەڵکی چی هەیە نیوەشەوێ

ئەو وڵاتە ئەو کوڕەی ناوێ بە ‌سەربەرزی نەژی
باوەشی دوژمن نەبێ نایبێ ئەوی کوردی نەوێ

تۆ پەژارەی چیتە (هێدی) دڵنیا بە چارەنووس
چاوەڕێتە ڕۆژێ هەر ‌دێ کوردەواری سەرکەوێ


"مامۆستا هێدی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دو لاپەڕە لە مێژوی کورد
"ئێرنێست ڕێنان"مێژوناسی گەورەی جیهان،وتویە: ئەگەر گەلێک مێژوی خۆی بناسێ،منداڵەکەشی وەکو پیر، بیرئەکاتەوە. بەڵام ئەگەر نەتەوەیێک مێژوی خۆی نەزانێ،پیرەکەشی منداڵانە ئەڕوانێ.
هاتنی ئیسلامەتی لاپەڕەیێکی نوێی لە مێژوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵدایەوە کە کاریگەری هەمە لایەنەی هەبو لە سەر تەواوی ناوچەکە،هەتا ئەو ڕادە کە گەلانێک جگەلەموسڵمان بوون،لەنێو عەرەب توانەوە(میسر پێش ئیسلام عەرەب نەبو،ئێستا ناوەندی ناسیونالیزمی عەرەبیە).بۆ ماوەی شەشسەد ساڵ ئیمپراتوری عەرەبی دەستەڵاتی بە سەر بەشێکی گەورەی ئاسیاو ئافریقا هەبو.لە بەرانبەریشدا بنەماڵەیێکی بەرز وەکو سامانیەکان لە "ماورالنهر"زۆر ژیرانە لە گەڵ بارودۆخەکە مامەڵەیان کرد.ئەوان قورئانیان وەرگیرا سەر زمانی فارسی، هەروەها کتێبە بە نرخەکانی عەرەبی وەکو "تاریخ طبری". شاعیران ونوسەرانی وەکو "رودکی" و"بلعمی" و "دقیقی"و.. لە دەوری خۆیان کۆ کردەوە.ڕێزیان ئەگرت لە هونەرمەندانی هاوزمانیان.بناغەی دەستەڵاتیان لەسەر کەلتوری نەتەوەیی دانا و هەوڵی دەوڵەمەندی زمانی فارسیان دا، چرایێکیان داگیرساند کە هەرگێز نەکوژایەوە.کورد هیچکات ئەوەندە بۆ زمانی خۆی هەوڵی نەدا. ئەیوبیەکان ئەگەرچی خاون دەستەڵاتێکی پان وبەرین بون بەڵام میحوەری کەلتوریان، کوردی نەبو.تەنیا میرنشینە کوردیەکان وەکو میرنشینانی هەکاری و سۆران و بابان و بۆتان و ئەردەڵان و...هەرکامە لە پانتایێکی تەسک و بە شێوازی ناوچەیی خزمەتیان بەئەدەب و زمانی کوردی کرد،ئەگەرچی پێوەندی پتەویشیان پێکەوە نەبو.بۆ ماوەی زیاتر لەهەزار ساڵ کورد لە چاو فارس وتورک هۆشیاری نەتەوەیی کەم بوە،هەرچەندە کورد بەوەی سەربەرزە کە هیچکات دینی نەکردە دارە دەست بۆ تاڵان و لەناو بردنی وڵاتانی تر،وەکو سەفەویەکان وعوسمانیەکان و پێشتریش غەزنەویەکان و... 
لاپەرەی دوهم بە هاتنی مودرنیتە دەستی پێکرد.خەڵکان لە ئوروپا بە یارمەتی زانست و خەباتی زانایانی مەزن توانیان لە ژێر حوکمی کلیسا خۆیان ڕزگار کەن و ڕو لە پێشکەوتن بکەن لە هەمو بوارێکدا.کەچی لەو سەردەمەدا ڕۆژهەڵاتی دواکەوتو،نوقمی خورافات و گیرودەی گەندەڵی دەوڵەتان بو.ڕوناکبیرانی فارس و تورک بۆ ئەوەی لەوەی زیاتر لە جیهان بە جێ نەمێنن،ئەمجارە ئیسلامیان کردبە تاوانباری دواکەوتنی خۆیان.به تایبەت دارو دەستەی ڕەزاشا لە ئێران و تاقمی ئاتاتورک لە تورکیە.بەڵام بە دەستی بەتاڵ.جا بەکام زانست و بەکام بیری پێشکەوتو؟هەر بۆیە هەردو لا،ڕویان نا لە فاشیزم.ئاتاتورک بە قڕکردن و تاڵان و پاکتاوکردنی کورد و ئەرمەنی و یونانی.ڕەزاشایش، ئاڵمانی هیتلری(کە بە ئاشکرا کێشەی هەبو لە گەڵ یەکسانی مرۆڤەکان)کردی بە پێشەوای خۆی و هەر بە فیکی ئەوان باسی ئاریایی‌و ئێرانی کۆنی هێنایە کایە. کە گوایا ئەوان پێش ئیسلامەتی خاوەنی هەمو جۆرە شارستانیەتێک بون.ڕاست و درۆی زۆریان تێکەل کرد(یونانیەکان کاتێ باسی فەلسەفەو ڕیازی و هونەری کۆنی خۆیان ئەکەن،بەڵگەی هەمو شتێکیان بەدەستەوەیە).بەڵام ئەمان وەیسەتنامەی فڵان فەیلەسوفی ئوروپایی ئەکەن بە فەرمایشتی کورش.
کورد لە ئاوەها سات و کاتێک جگە لە هاواری چەن دڵسۆزێک باقی سەر لێ شێواو و پرژ و بڵاو بون و ئەمجارەش بە لاڕێدا چون.لە عوسمانی بەشێک لە کورد بون بە لایەنگری پاشماوەی خەلافەتی ئیسلامی لە ئەستەمبوڵ،بەشێکیش لایەنگری کوماری ئاتاتورک لە ئانکارا.ئاخری تورک خۆیان یەکلایی کردەوەو هەردو بەشی کوردیش بێ بەش کران.لە ئێرانیش کورد لەباتی ئەوەی یەکدەنگ دژ بە فاشیزمی پالەوی ڕاوستن هەر خێڵێک بە جیا هەوڵی خۆی بو.ڕەزاشاش بە دەم کوشتن و بڕێنی خەڵکی شارو دێی کوردەواری و تیرۆری گەورەکانی کورد،حوکمی کرد بە نوسینی مێژوی چەواشە بۆ کورد بە کڕێنی خاون قەڵەمی ناوخۆ وبێگانە. دڵسۆزانی کورد دەستیان کردبە پرسیار لە ڕەزاشاو لایەنگرانی گاڵتەی سەروەری ڕەگەزی ئاریایی:ئەرێ بۆ ئەم ئێرانی باستانە لە کورشەوە دەس پی ئەکا نەک دیاکۆ؟(ئەوان کاتێ ئەیانوت مێژوی۲۵۰۰ساڵە،لە تیاچونی مادەکان وهاتنی هەخامەنشیەکانەوە دەستی پێئەکرد).یان بۆ ناوی شارودێهاتی کوردەواری ئەگۆڕن؟بۆ حاشا لە شارستانیەتی کوردی ئەکەن؟بۆ کاتێ ئەڵێن ئەدەبیاتی ئێران ناوی وەفایی و بیسارانی و ئەرکەوازی لێ نیە؟بۆ بە ڕەسەنایەتی ئێمە ئەڵێن مەحەلی؟بۆ کاتێ ئەڵێن موسیقای ئێرانی باسی لاوک و حەیران و هورە و سیاچەمانە ناهێنن؟ دیارە فاشیزم وڵامی تەنیا سەرکوت  کردن بوو حاشا لە بوونمان.
لەم دو لاپەرە ،کورد لە بەر ڕەنج بە خەسار نەبون، ئەبوایا دەستی لە دوبەرەکی و خۆخۆری و ناتەبایی هەڵبگرتایا.جا سەربە هەر ئایینێک بوایان کوردستانیان وەکو کۆڵەکەی مانەوەی خۆیان دانابا.خوێندەواری کوردیش بیری تۆمارکردنی ئەدەب و هونەری خۆی لەلا هەبوایا.بەداخەوە نەیکرد و هەر بە چاوی سوک بۆ خۆی ڕوانی.تەنانەت زۆرێک لە خوێندەواری ئێمە چونە خزمەتی ئەوان و هەرگیز نەگەڕانەوە سەرهێڵی کوردەواری.
عیسا ئەحمەدی۱۴۰۱/۱۰/۲۷

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

خاتوو کانی

بەمەرگی تاقە براکەم
هیچ وەخت فەرامۆشت ناکەم
ئاخ سوورە گوڵەم
لە دوونیا دا تاکوو مابم
هەرتۆی بەخودابینایی چاوم
ئاخ سوورە گوڵم خەمڵیوە

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

زرێبار من و خوشكم،هەژارین
دایكمان نەماوە،باوەژن دارین

خوشكم هەر خەریك فرمانە بۆ ئەو
وچانی نییە بەیان تاكو شەو
هەرچی دەیبینم،چاوی پڕ ئاوە
لەبەر سەرماوە،دەستی تەزاوە

شەوان كە ماندوو، دێینەوە بۆ ماڵ
كارمان گریانەو بیستن قسەی تاڵ
بەیان ناهێڵێ خۆر سەر دەربێنێ،
هەر یەكمان بەرەو،شوێنێ ئەنێرێ

خوشكی هەژارم،دەس ئەكا بەكار
منیش بۆ ماسی، دێم بۆ زرێبار
خێراكە توخوا با بگەڕێمەوە
با ئەم ملوانكەی زوو بۆ بەمەوە

مامۆستا شەریف
وێنەگر:ٸومێد مەحەممەدی


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شەڕ نەیهێشتووە،
بە لاوی دڵداری بکەین؛
ڕەنگە لە سەردەمی پیری
لە پیرێژنێکی جیرانمان
ماچێکی حەرام بڕفێنین.


" مارف ئاغایی"

Yasin

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەمشەو ئاسمان چی بیستووە
بۆ وا بەخوڕ دادەبارێ؟
بڵێی لەودیو هەوری ڕەشا ئەستێرەیێ سەر بڕابێ؟


"مامۆستا قوباد جەلیزادە"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"عه‌دنان که‌ریم"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌دەردی دووری زۆر گرانە.....

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شێعر ناکەم بە گۆچانی گەدایی و
سەر بە دەرگای ھیچ گەورەماڵێکا ناکەم

بەڵام بۆ گوڵ
بۆ پەپوولە و
بۆ ئەستێرە
تا بتوانم ئەچریکێنم.


"مامۆستا جەلال مەلەکشا"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

نە لە زێدم هەیە جێگەی ژینێک
نە لە خاکی دەرەوە پەرژینێک


"مامۆستا عەلی حەسەنیانی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئێمە درەختی زڕ و بێبەر نین،
تا لە چوار لاوە بمانبڕنەوە.
ئێمە تووتن نین،
چەرچی و بازرگان
بمانفرۆشن و بمانکڕنەوە.
ئێمە بە هەنیەی دنیاوە تف نین،
بە سووکەدەستێک بمانسڕنەوە.


"مامۆستا پەشێو"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هەتا دوژمن نەگەوزێنێ دەخوێنم
دەخوێنم بۆ گەلی خۆم، هەر دەخوێنم

"مامۆستا هێمن"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تاقە داری بێ بەهارم پەلک و بارم هەر خەمە
لەو دەمەی چاوم هەڵێنا ئاسمانی من تەمە

چی نەما بیکەن بە حاڵم بۆ ئەوەی بتوێمەوە
کەچی هەر دەژیموو لە پێشەوە چاکتریش دەڕوێمەوە


"مامۆستا هێدی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"سوارە ئیلخانیزادە"

بیرەوەریی دووی ڕێبەندان
دەمخاتە سەر بەستە و بەندان
ڕێبەندانی ڕێنوێنە
لە داگیرکەر سەرشێوێنە
هەڵات هەڵات لە هەموو دیاران
پێپلیکەی دێو تەختی تاران
دوژمنی کورد جێ پێ لێژە
با بگێڕین گەڕە لاوێژە

شایی نەدار و هەژارە
ئەوجار هەژار خۆی سەردارە
مەڵبەند بەهاری تێ زاوە
قازی مەزن هەر وەک کاوە
هێزی کۆمەڵی لە پشتە
هەودای خاوی هیوا گشتە

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دەلینگ هەڵدەکەم دەچمە نێو ئاوێ
مێردی پێ دەکەم خەڵک بەر باوێ

یا خوڵا ڕەزا شا تەختەت وەرگەڕێ
یارم منداڵە و دەیبا بۆ شەڕێ

گەنمەکەی دەشتێم کەروێشکان دەکا
دۆستم منداڵە و دروێنان دەکا

سەد دارم لێ دەن بە دارە تەشی
ئیشتیام هەر هەیە لە ڕەخت ڕەشی

دەسرۆکەی دەستت بیست و دوو گوڵە
لە جحێڵی ئێرە هەر تۆم بە دڵە

نامەی دەنێرم بە سواری کەرێ
نامە و کەرەکە دە دەورت گەڕێ

لاقێکم ببڕن ، لاقێکم پێوە
بە دوات دا وێڵم بە شار و دێوە

به قوربانت بم کەلکە مراوی
ڕەمەزان مەگرە ، زەرد هەڵگە ڕاوی


ئەدەبیاتی زارەکی موکریان
بەشی ژنان
سەلاح پایانیانی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مامۆستا حەسەن زیرەک"

وەرە گوڵم

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئه‌ی نه‌سیمی به‌ر به‌یانی، کاتێ دێی بۆ شاری مه‌
یا مه‌یه‌، یا بێنه‌ بۆنی زولفی خاوی یاری مه
بێنه‌ سه‌ر دیواری سینه‌، ڕه‌نگی سووری لێوه‌که‌ی
ماوه‌یه‌کی زۆره‌ بێ ڕه‌نگن ده‌رو دیواری مه


"خاڵە قازی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ساقییا بۆم تێکە بادەی ئاگرین
سەیرە دار و بەرد لەگەڵ من ناگرین
من لە ژێر دارێکی ڕووتی بێ گەڵام
بێ هومێدم، ئێستێ ئامانجی بەڵام


مامۆستا عەلی حەسەنیانی. هاوار

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مامۆستا زیرەک"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بمزانیایە
جارێکی تر
سێبەرم سێبەرت شانە ناکاتەوە،
بمزانیایە
جارێكی تر
خەیامی دەروونی هەڵچووت
پێکی وشەی شیعرەکانم ناخواتەوە،
پشکۆی هەزار ئاگردانم
دەهێنایە سەر لێوی خۆم،
تا کتێبی ماچی دوایی بکەینەوە.
بەفری هەموو نسارانم
دەهێنایە سەر لێوی خۆم،
تا پێت بڵێم
چی تر بە یەک ناگەینەوە!

"مامۆستا پەشێو"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بۆ کوڕێکی نەبەزیوی کە لە سەنگەردا مرد
نەک بە سەرشۆڕی و بێشەرمی لەسەر نوێن دەگریم

گەنجی کوردی وەکوو گەنجینە لە هەردی خستن
دوژمنم، تاکوو نەزانم هەموو لە کوێن دەگریم

تا وەکوو موڵگە و پێشێلی سوپای دوژمن بێ
کێڵگە پڕپیتەکەم و بەندەنی بژوێن دەگریم

تا گوڵاڵەی گەشی بۆنخۆشی ترۆپکی کوێستان
بە گڕی مووشەکی بێگانە بپروێن دەگریم

بەسیەتی دووبەرەکی و ملهوڕی و لاساری
تا برایانە هەموو پێکەوە نەدوێن دەگریم

تا کرێکار و فەلاح، ڕەنجبەر و ڕۆشنبیر
دەست لە یەک نەگرن و پیاوانە نەبزوێن دەگریم

تاکوو بۆ تۆڵەیی ئەو ڕۆڵە شەهیدانەی کورد
خەنجەری ڕۆڵەیی ئازا هەموو نەسوێن دەگریم

تا بە داسی دەسی ئەو پاڵە بەکارەی کوردی
دڕک وداڵی سەرەڕێ گشتی نەدروێن دەگریم

تاکوو نەسڕێتەوە فرمێسکی هەتیوباری هەژار
تا هەتیو لێوی وەکوو خونچە نەپشکوێن دەگریم

تا بە دەستی پەری ئازادی لەسەر گۆڕی شەهید
گوڵەشللێرە لەگشت لایەکی نەڕوێن دەگریم

"مامۆستا هێمن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستا عەبباس حەقیقی (شاعیر، وەرگێڕ)

▫️لەدایک‌بوون: ساڵی ١٢٨١ی هەتاوی، قەرەداغ بۆکان
▫️کۆچی‌دوایی: ٢٦ی بەفرانباری ١٣٧٥ی هەتاوی، بۆکان


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لە مەهابادەوە ڕێ تێدەپەڕێ
هەلە با گیان بەسەریدا بگەڕێ
لێرەیە دڵ بە هەموو شت دەهەژێ
هەموو جێی بیرەوەری لێ دەڕژێ
دووربەدوور هێندێ چرای دڵسووتاو
جاروبار لێم دەترووکێنن چاو


"مامۆستا هێدی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەمڕۆ من چاوەڕێی گەڕانەوەی خۆشەویستێکم،
بەڵام لەگەڵ ئەوەشا ترس و خورپە،
وەک تەزوویی بەربەیانییەکی پاییز بە دەماری لەشمدا دەگەڕێ...

"سوارە ئیلخانیزاده"


@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал