hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5322

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەو ژنە
کە بەپێوەیە، درەختە.
کە ڕێدەکا، شنەی عەتر.
کە دادەنیشێ، بنکە گوڵ
کە ڕادەکشێ، ڕووباری شیر.

ناولەپی ئەو ژنە،
پێدەشتی مەندیلانە.
پەنجەکانی دە کەڵە نێرگز
پشتی، تاڤگەیەک لە نوور
شانەکانی دوو لوتکەن، لە بەفری پەمەیی.

ئەو ژنە...
کە پێدەکەنێ،
بەردەمی دەبێ بە باخ،
کە خەم دایدەگرێ،
هەورێکی سپییە.
کە دەگری،
فرمێسکەکانی پەپوولەی شەونمن.

کە قسە دەکات، ئەو ژنە...
کونجەکان،
پڕدەبن لە گوڵی شەوبۆ.
کە گۆرانی دەڵێ،
باران دادەکات،
بارانی هەتاو و گەزۆ..

"قوباد جەلیزادە"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لەم مەرگەساتەدا
هەر شەوێ چیایەک نەکەیتە مەنزڵت
بژوێنی هیچ کەژ و هەواری هیچ عێڵێ
بە قەدەر هەوارگەی ئازاری خۆت و خۆت
ناتوانن برینت ساڕێژ کەن


"مامۆستا فەرەیدوون ئەرشەدی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بڵــــێی ڕۆژێ گەڵاڕێـزانی خـــەم بێ ؟
بڵێن کوا خـەم؟ ئەمـن ئەو کاتە نەمبێ


"مامۆستا هەڵوەدا"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

خەم ئەکەین بە ڕێگای هەتاو،
ئازار ئەکەین بە گوڵەبەڕۆژەی ژیان


"مامۆستا شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەفـر هـات و خـەمـی پاییز نەڕۆیـی
تـەمی دووری لە تـۆی ئـازیز نەڕۆیی....

هەزار جارم وەدەر نا خەم لە سینەم
نەبوو دڵگیر، نەبوو لێـم زیز، نەڕۆیی.

"خاڵه قازی"
‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‎‌

‎@hoday_sher
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

اسم من اعتراض است،
زاده‌ی شهر آشوب
و کوچه پس کوچه‌های گرسنگی و رنج..
اما ازین پس دیگر سکوت نخواهم کرد،
ازین پس رهسپار وامانده‌ی انتظارهای نامعلوم
و تکرار واژگان بیهوده و الکن نیستم.
از امروز
هم‌وطنِ جغرافیای میهنی دزدیده‌ شده نیستم.

میهنی که گاه انگشتی از آن را قطع می‌کنند
و گاه گوش و گاه چشمی از آن ناپدید می‌شود
و گاه واژه‌ای از آن زنده‌ به‌ گور،
با اینهمه نه فریادی برمی‌آورد
و نه زخمی از آن پدیدار می‌شود!




"شیرکو بیکس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"نەجمە غوڵامی"

حاڵی من خاسە بە قوربان
نامەکانه هانە کوی

مەقام و ئاواز

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕێگا دوورە، بەرچاو لێڵە
ئاسۆی گیانم بەدوای تیشکی
خۆری هەواڵێکا... وێڵە.
خەیاڵ: ڕێبوارێکی ماندووی
لەش کەنەفتی،
خەم داگرتووی،
بیابانی مابێن.. کێڵە.

ڕێگا... دوورە
تاریکیی ئەم شەوەی پاییز
دنیایەکی بێسنوورە.
پشکۆی لەشم، قرچەی تاسەم
گڕەی هاوینی هەناسەم.
چاوەڕوانی
شەماڵێکی بەرەو ژوورە!.

ڕێگا تارە
ساڵ: بەبێ وەرزی بەهارە
قۆناغ ونە
خۆزگەی دەروونیش هەزارە
پرسیارکردن بێوەرامە
فرمێسکی چاوی نێرگزم
چەند دڵۆپێکی ناکامە
وا نیوەشەو لەسەر سنگی
ماڵی خامۆشی و بێدەنگی
چۆکی دادا
قوڵپی هەڵدا
بۆ تەنیایی، شەو بەسامە

هەواڵ نەهات
شەماڵ نەهات
وا بەیانیشە خۆری من
هەر هەڵ نەهات!


"شێرکۆ بێکەس"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

فیدای کۆڕی خەباتت بم کچی کورد
کە گیان باز و فیداکار و بوێری

ئەتۆ سەربەرز و ڕووسووری و بە خوێنت
گوڵاڵەی سووری ئازادی دەدێری


"هێمن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕوا جەماڵ........

«یەلدا »

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئیدی کاتی ئەوە نیە کە بزانین کێ جیهانی خوڵقاندووە ، دەبێ ببینین چ کەسانێک سەرقاڵی وێران کردنین.


"نۆوام چامسکی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"ڕامانێک"

گیانە، دەڵێن:
"ئەمساڵ ساڵی بەفر و خوێنە"
بۆیە...
کاتێ نیگام دێتە شنە
لەسەر سێوە لاسوورەکەی ڕوومەتی تۆ
بیری من و بەفر و خوێنی ئەم زستانە
تێک دەئاڵێن وەک تانوپۆ.


(۱۹۷۴/۱۱/۲٦ - مۆسکۆ)
"شەو نییە خەونتان پێوە نەبینم"
"عەبدوڵڵا پەشێو"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هاتووم "با" فێرم کات
چۆن ڕووبار ڕاژەنم
هاتووم بەرد فێرم کات
لەسەر ئەو چۆن بڕوێم.
هاتووم ڕەگ فێرم کات
لە کوێوە بگەمە دڵی خاک
هاتووم گوڵ فێرم کات
شیعر چۆن جوان ئەبێ.
هاتووم مەل فێرم کات
تەماشام چۆن بفڕێ؟

من هاتووم بۆ ئەوەی ئەم ئاگرە گەورەیەی
ئەوینی نیشتمان تێم بەربێ.
من لێرەم، لەناو ئەم، ئەوینە چڕەدا
دڵنیام وەک ڕاستی
من لێرە، لەناو ئەم دەربەندی
دووکەڵ و ترسەدا
ئاسوودەم وەک سەمای ئازادیی.



"شێرکۆ بێکەس"

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

آمده‌ام تا بـاد بیـاموزدَم
که چگـونه رودخانه را بجنبـانـم؟!
آمـده‌ام سنگ بیـاموزدَم
چگـونه قـدم بـر رویـش نهـم؟!
آمـده‌ام ریشـه بیـامـوزدَم
از کجـا بـه دلِ خاک ره یـابـم؟!
آمــده‌ام گل بیـاموزدَم
شعـر چگونـه زیبـا می‌شـود؟!
آمده‌ام پـرنده بیـاموزدَم
نگاهَم چگونـه بال می‌گیـرد؟!

آمده‌ام تا این آتشِ بزرگِ عشقِ میهـن،
در خود بگیـردَم،
من در اینجـا، در میـان این عشقِ انبـوه،
بی‌تشویـش‌ام چون راستـی...

من اینجـا
در‌ ‌میـانِ این بن‌بسـتِ دود و تـرس،
آسـوده‌ام
چـون رقصِ آزادی...


شیـرکو بیکس


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دەستێنمەوە مافی خوراو
بۆ نیشتمانی بەشکراو
هەزاران دایکی زگ سووتاو
هەزاران لاوی سەربڕاو
دەژیەنمەوە وەک گوڵ بە ئاو

"مەلا ئاوارە"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان


حەمە ڕەشید ئاغا ترسی حەیا و نامووسی کچەکانی خستبووە ئەستۆی سەعادەتی خێزانی، بەڵام خۆی لەوە دەترسا کە منداڵەکانی پشت لە وڵاتەکەیان بکەن، لە حیزبەکەیان، لە ڕێبازی باوکیان کە لە پێناویدا زیندان و ئەشکەنجە و ئاوارەیی دیبوو!

ئەو ڕۆژەی [هەڵاڵە و خوشک و براکانی و بنەماڵەی مامی] باروبنەی سەفەریان پێچابۆوە و ویستبوویان وڵات بەجێبێڵن، باوکی گوتبووی: "لە بیرتان نەچێت کە ئێوە خەڵکی ئەم وڵاتە و منداڵی منن. منداڵی کەسێک کە هەموو ژیانی لە پێناوی ئەم وڵاتە و خەڵکەکەیدا بەخت کردووە. لە پێناوی ئەم وڵاتە و خەڵکەکەیدا زیندان و ئەشکەنجە و ئاوارەیی دیوە."


📙"گرەوی بەختی هەڵاڵه" ل/ ٥٥
✍🏻 "عەتا نەهایی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

چ غەمبارە
لە چاوانی دار بەڕوودا
هەڵوەرینی
فرمێسکی زێڕینی گەڵا


"مامۆستا مارف ئاغایی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫


🎶Şivan perwer🎶

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

له بەستەڵەکی زستاندا
گوێم له ترپەی هەنگاوێکه
ڕەنگه ترپەی پێی گوڵێک بێ



"لەتیف هەڵمەت"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گزنگی ڕۆژی کوردستانەکەم
لە دیوی کێوی شەهیدان هەڵێ
مەلی ڕزگاری نیشتمانەکەم
لەسەر دەریای خوێن گۆرانی ئەڵێ

"لەتیف هەڵمەت"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەوانەش کە ناتوانن دۆلار بکڕن، هەر ئینسانن.

لە سەردەمی شەڕی دوهەمی جیهانیدا، بازرگانێکی ئاڵمانی بە ناوی "ئۆسکار شیندلێر" بە بیانوی ئەوەی کە کرێکاری بەلاش و خۆڕایی ئەوێ، بە بەرتیل دان بە گەورەکانی ئەرتەشی نازی، هەزار و دووسەد جوولەکەی لە ئۆردوگای "ئاشویتس" هێنا دەرێ. ئەو لە کارخانەکەی خۆیا هەموویانی ژیاند. تا دوا قەرانی خۆی بەخت کرد بۆ پاراستنی ژیانی ئەوان. ئۆسکار تا کۆتایی شەڕ و لەناو چوونی دیکتاتۆریی هیتلێر  بە تەواوی بەرشکست بوو. بەڵام ئەیوت من ئەمدیت ناتوانم بەر بە ئەم شەڕە بگرم بەڵام بە تەواوی ماڵ و سامانمەوە توانیم گیانی هەزار و دوسەد مرۆڤی تر لە ئاگری کوورەخانەکانی سووتاندنی جوولەکەکان بپارێزم. ئەو پیاوە ئاڵمانی و مەسیحی بوو بەڵام بوو بە پارێزەری گیانی جوولەکەی لەهستانی.
خۆ ئێمە بە خێر هەمومان هاو زمانین، هاوچارەنوسین، هاو ئێش و زامین، کەچی لەم ڕۆژانەدا لە سەر شەقامان کێ بەرکێیە. کێ بەرکێی کڕینی زێڕ و دۆلار و ماشین و.... هتد. دیارە کۆمەڵگای ئێمە نەخۆشە کە کەسێک بە ناچاری  پارەی خۆی خەرجی کڕینی شتانێک ئەکا کە هیچ شارەزایی لێی نیە. نەخۆشەکە دووکانداری ئێمەیە کە قازانجی نەفرۆشتنی زۆرترە تا فروشتنی!
نەخۆشەیەکە  ئەوەیە کە لە سەر دووڕێیانێک ماوینەوە: یان هەوڵدانی شێتانەمانە بۆ دەوڵەمەندی بە چاو پۆشان لە هەموو شتی تر، یان تووشی نەداری هاتن و لە ناوچوونی سەرمایە.
چینی مامناوەندیمان ڕوو لە فەوتانە. بەڵام نەخۆشیەکە کاری کردووەتە سەر شوێنانی تری کۆمەڵگا. لە سەر کەلتوور و بیر و باوەڕمان. کابرا هەزار تمەن یارمەتیی خزم و کەس وکار و دراوسێی نەداری نادات.  کە لەم کاتی گرانیەدا  دەسکورتان، لە هەموو کاتێک دەسکورتتر  ئەبن و ئەم بارودۆخە لە سەدا سەدی بە زیانی ئەوانە. کەچی ئەم تەنیا بیر لە قازانجی تاکەکەسیی خۆی ئەکاتەوە. تەنانەت کابرا کرێکارێکی هەیە بۆی گرینگ نیە چۆن ئەژی، کەچی هەمو ڕۆژێ لە پێش چاویە! چۆن ئەبێ لەم شارەدا بە ملیۆن دۆلار ،دراو بکڕن، کەچی لەم زستانەدا لە قوتابخانەکانی قەراخی شار منداڵان بە سۆلان(دمپایی)دەچنە قوتابخانە(ئەمە وێنەیێکی بچووکە لە ژیانی هەژاران). کۆمەڵگای ئێمە هەرکەس هەوڵی خۆیە و چاکە کردن کەم ڕەنگە. بیری گشتی(قەدیم پیان ئەوت هاوماڵی) فەوتاوە. چۆن ئەبێ کەسێک هەوڵی ئەوە بدا کە تەنیا خۆی لە برسان نەمرێ و باقی بە من چی؟. هەر بیرەکەشی پیاو شێت ئەکا. دەستەیەکی خوێندەواریش نەزانانە وتەی سیستەمی سەرمایەداریی جیهانی دووپات ئەکەنەوە کە ئەڵێ: ئەگەر بە هەژاری و نەداری لە دایک بووی تاوانی تۆ نیە، بەڵام ئەگەر بە نەداری بمری تاوانی خۆتە. واتە بەم قسە بە ڕواڵەت جوانانە تاوانی تاڵان کردنی هەژارانی جیهانی بە هۆی گەندەڵی و شەڕ و لاگیری زاڵمان و سپی کردنەوەی پارە و دەیان پیلانی نامرۆڤانەی خۆیان، ئەخەنە ئەستۆی خودی هەژارەکان. (ئەم شێوازە قسە کردنەش کە فێری خوێندەوارانمان ئەکەن هەر بۆ قازانجی خۆیانە). لە کاتێکا لە ئابووریی نەخۆش، هەژاربوون جێی پرسیار نیە. بەڵام فرەدەوڵەمەندی جێی پرسیارە.
بە دڵنیاییەوە دەوڵەمەندی بەم شێوازە هەر شکست و دۆڕاندنە. دەبا لە پەنای هەوڵ و تێکۆشان بۆ خۆمان، تا ئەتوانین چاومان لە هەژارانیش بێ. ئەوانیش هەر بەقەدەر باقی خەڵک مرۆڤن و ڕەنگە زۆرتریش.
عیسا_ئەحمەدی ۹ی بەفرانباری ۱٤۰۱

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫


شۆڕش ئەکەم


هاکا دیت منیش ڕاپەڕیم
خوڕیم، گوڕیم، چڕیم، دڕیم

سەپان و پاڵەی دڵپۆڵا
لەشار و لادێ، لە چۆڵا

کوتک لە سەر شان، داس بە دەس
دەبێتە شۆڕشگێڕ هەرکەس

خۆ وەشێرن خوێڕی و قزە
بمرێ هەرچی حیز و دزە

چەک لە چنگ زۆردار دەردێنم
نق بکا سەری دەشکێنم

ڕیشی ڕیخنی شێخ دەبڕم
مەلای لابەلا زگ دەدڕم

زۆڵەکوردی بێئابڕوو
دەنێرمە سەر هۆرەی بەڕوو

ڕووی گوندی خۆران ڕەش دەکەم
ئاو و زەویان دابەش دەکەم

لە کیژو لاوی جووتێران
پاڵەوانی نەوەی شێران

هێزی کوردستان پێک دێنم
تۆڵە لە دووژمن دەستێنم

بگا و مە کوش، گێلدم، ئوێلدم
یایوممە تێناگەم کوردم

کێ خواردوومی دەڕشێتەوە
کێ لێی دام لێی دەدرێتەوە

لە گورگیان کڕیاری پۆستم
بۆ بێ زۆریان یار و دۆستم

ئەویش بێبەش بوون وەکوو من
ئەویش خوێنی مژتوون دوژمن

دوژمنی گەورە ئیستیعمار
ڕۆژهەڵاتکوژەی شینەمار

مەردمخۆرەی چەرموو چەرم
بێبەش لەشوورەیی و شەرم

لەگەڵ تورک و عارەبی چاک
گەلی ئێرانی باش و پاک

دەست لە قەدی یەک وەردێنن
ڕیشەی ئیستیعمار دەردێنن

حەزیای خوێنمژی هەژاران
بەگەل دەکەین بەردەباران

سەر و گوێی بە داس بە چەکوچ
دەبڕن دەجنن چ کوڕ چ کچ

ڕێ نادەین خەونیش ببینێ
کە زل بوو لەسەر زەمینێ

لێی حەرام دەکەین ئەو خەوە
مەرگی سەگی هار چل شەوە

پشت بە کام هێزی دەسپێرێ
کوێ ماوە خۆی لێ وەشێرێ

کوودەڵەی دەلەسە و چەرچیل
ئێمە دەیانگرین بە دیل

وەک کێسکی مس لە بەهارا
بن کلکیان دەکەین بە دارا

نیشتمانمان دەکەین بژار
خوێنمژ دەبڕین لە سەر هەژار



"مامۆستا هەژار"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەگەر وتیان:
هەواری کاروانی ئێوە بۆچی دوورە؟!
ئەگەر وتیان:
دار و بەردی وڵاتەکەی لەمەڕ ئێوە بۆچی سوورە؟!

هەموو هاوارکەن بە جارێ
بڵێن: چونکه‌
لە ئاسمانی مەڵبەندەکەی
لەمەڕ ئێمە
لەجێی باران
خوێن ئەبارێ!
خوێن ئەبارێ!
خوێن ئەبارێ!
ئای ئای کوردستانەکەم...

شێعر : ڕەزا محەممەد

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەم سەر دەمە
چەرخی دەردە
سەدەی تەنیایی ئینسانە
لە پانتایی ئەم کەویرە پان و پۆڕە
تۆ ئەو ئاسکە سەرگەردانەی
خێڵی ڕاوچی
لەسەر چارەنووست دەدوێن.
بڕیار دەدەن
بازنەی گەمارۆ کات بەکات
تەنگتر دەبێ
لە هەر لاوە دەسڕێژ دەکەن!
تۆ نازانی لە کام لاوە
لە دۆزەخی تەنیاییدا
لاشەت
دابێژ ــــــ دابێژ دەکەن


"جەلال مەلەکشا"

‍ ‎ @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

و این منم
زنی تنها
در آستانه‌ی فصلی سرد
در ابتدای درک هستی آلوده‌ی زمین
و یأس ساده و غمناک آسمان
و ناتوانی این دستهای سیمانی
 
امروز
روزِ " اول دی" ماه است؛

من رازِ فصل‌ها را می‌دانم...
و حرف لحظه‌ها را می‌فهمم...
نجات دهنده در گور خفته است
و خاک، خاکِ پذیرنده
اشارتیست به آرامش


"فروغ فرخزاد"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تریفه امیری........

جوابیکم ده وه گیانه......👌

هەی لایەلایە و ڕۆڵەم لای لایە....


‎‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لەگەڵ کازیوە بۆی نەفڕم چڵاوچڵ
نەبینم گوڵ، چلۆن ئارام دەبێ دڵ

چ‌ خۆشە عیشق و سەرمەستی، چ‌ خۆشە
چ‌ خۆشە ژین و سەربەستی، چ‌ خۆشە


"مامۆستا هێمن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بێگانە چۆن تێ بگا؟
سەردەمی ئاوارەیی و کرێکاریم،هاوڕێ لە گەڵ تاقمێک کە یەک لەوان لاوێکی عەرەبی ئەهوازی بوو،کارمان ئەکرد. ڕۆژێک خاونکارەکەمان کە ئەندازیارێکی تارانی بوو، لە عەرەبەکە سەبارەت بە بارودۆخی  ئەهواز، پرسیاری کرد،
کرێکارەکە وتی: قوربان تەنیا عەرەبێکی ئەهوازی ئەزانێت عەرەبێکی ئەهوازی چی ئەکێشێ!  من ئەو زمانە کە ئێوە تێبگەیەنێ نایزانم.
_تۆ بە فارسی بفەرموو من تێئەگەم.
_بەڕێز چۆن تێئەگەی؟ کاتێ منداڵی من پاش شەش ساڵ لایەلایەی عەرەبی، ڕۆژی  یەکەمی قوتابخانە ئەبێ زمانەکەی خۆی لەبەر دەرکە فڕێ بدا؟ چۆن تێئەگەی، بە هەزاران دوکتور وموهەندیسی شارەکەم هیچیان نازانن بە عەرەبی بنووسن و بخوێنن؟چۆن تێئەگەی، ڕووناکبیری من کە ئەبێ پارێزەری کەلتوور و فەرهەنگی وڵاتەکەم بێ، ئەوەندە وێنەی شاعیر و نووسەر و ژەنیار و گۆرانیبێژی فارسی بە دار و دیواری ماڵەکەیا هەڵواسیوە، جێگە بۆ گەورەکانی خۆمان نەماوە؟ چۆن تێئەگەی...چۆن...؟
خاونکار پاش چەن بەڵێ بەڵێ کردن، پێچی کردەوە و ڕۆیی. بۆ ئێوارە بە عەڕەبەکەم  گوت: ئەوانەی تۆ باست کرد من لە هەمووی تێگەیشتم و هیچ پێویست بە زمانی تایبەتیش نەبوو.
لە وەڵاما وتی: من و تۆ خاوەنی ئێش و زامی هاوبەشین. بۆیە دڵنیام تۆ، و  تەنیا تۆ لێم تێگەیشتی.
لەم ساڵانا زۆر جار دیومە کوردێک کاتێک بۆ بێگانەیەک باسی مافی پێشێل کراوی گەلەکەی ئەکا، یان بە تووڕەیی قسە دەکا یان ئەیکا بە کڕووزانەوە و سواڵ بۆ مافەکانی.
لێرەدا من مەبەستم لە شێوازی ڕوانینی بێگانە نیە کە لە سەرەوە بەرەو خوارە، نەک هاوتەراز لە گەڵ ئێمە مانان.
مەبەستم هێز و توانایی خۆمانە بۆ باس کردنی کێشەکانی کورد بە زمانێک کە دونیا لێمان تێبگات، هاوکات دوور لە توند و تێژی.  هاوڕێ لە گەڵ پاراستنی کەرامەتی ئینسانیمان. بۆ وێنە لە ڕێگای ڕۆمان، شانۆ، موسیقا، نیگارکێشان، کلیپ و....
ئێمە هەمومان ڕۆمانی"بینەوایان"ی بلیمەتی مەزن "ویکتۆر هۆگۆ" مان خوێندوەتەوە(یان بە سینەما و ئەنیمەیشن دیومانە). ئەو پیاوه تەواوی گرفت و کێشەکانی ئەوسەردەمەی وڵاتی فەڕانسەی بە زمانێکی سادە و ساکار کە تەنانەت منداڵەکانیش لێی حاڵی ئەبن، هێناوەتە سەرکاغەز. چی ماوە نەیوتبێ؟باسی منداڵانی کار، ناحەقی یاسا، ناحەقی کۆمەڵگا دژ بە ژن، ئەشرافیەتی و جیاوازی چینایەتی دژ بە هەژاران،  سیاسەت وشۆڕش، ئایین و مەزهەب،....هتد.  هەموو کێشەکانی وردبینانە خستووەتە بەرچاو. شکسپێر چیرۆکە کۆنەکانی بریتانیای کردبووە شانۆ. دنیای هێنایە ڕکێفی پێنووسی سێحراوی خۆی. هەموو ناسیاری چیرۆک و دابونەریتی ئەوان بوون. ئێمە ئەو هەموو چیرۆکە مەزنەمان هەیە و هەر بەو دەقەی چەن سەد ساڵە ماوەتەوە.(مامۆستا هەژار بە جوانی ئەیسەلمێنێ مەم و زینی خانی لە ڕۆمێئو ژولێتی شکسپێر بە هێزترە). "ئارتور کاڵندۆی"بە نووسینی چەن چیرۆک خەڵکی بریتانیای بە ناو گەڵێکی زیرەک و زانا بە عاڵەم ناساند. موسیقا و باقی هونەرەکانیش هەر بەو چەشنە. ئێمە ئەبێ خۆمان بناسین، دەس لە خۆ بەکەمزانین هەڵبگرین.
کورد تایبەتمەندییەکانی خۆی هەیە. هەوڵ و تێکۆشانی بێ وچانیشی ئەوێ تا خۆمان بە جوانی بە عالەم بناسێنین. هیچ گەلێک سەرکەوتنی بە خۆڕایی نەبووە. کارل مارکس کە ئێمە بە پێغەمبەری کافرانی ئەزانین، بۆ نووسینی کتێبی "سەرمایە"هەژدە ساڵ ژیانی خۆی لە سەردانا. سێ منداڵی لە بەر برسییەتی و نەخۆشی مردن، کەچی ئەو دەسبەرداری کتێبخانەی موزەی لەندەن نەئەبوو.
کورد زۆر کاری نەکراوی ماوە تا خۆی وەکوو گەلێکی خاونی ڕیشە و مێژووی کۆن، داخوازییەکانی بە جیهان ڕابگەیێنێ. ئێمە ئەبێ ئاستی ڕوانینمان بەرز بێ. هیچ فەیلەسوفێک ،هیچ گەورە پیاوێک،هیچ ڕێبەرێک بیمەی نەبووە. ئەبێ ماندووی نەناس و بوێر بین.
بە هیوای ئەو ڕۆژە کورد خۆی بناسێ و خۆی بە جیهانیش بناسێنێ.

#سنە_عیسا_ئەحمەدی ۱۴۰۱/۰۹/۲۳

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

‌🌿💫

بگو برایتان چه بگویم
از خاک و خون کدام سرزمین
کدام حکایت و حیات آدمی
و من رد کدام اندوه را
به شما نشان دهم
و از روزن کدام راز گریه به درآیم
و از میان رگبار همه رنگ ها
کدام پرده را پیش آورم
و از روشنایی این همه آوا
چراغ کدام زندگی را برافروزم؟


"شیرکو بیکس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

فیلمێک بە کوالیتیی باش کە دیمەنی قازی محەمەد و پێشمەرگە و ژێنەراڵ و وەزیرەکانی و خەڵکی سەردەمی کۆماری کوردستانی تێدایە.
زۆربەی دەموچاوەکان کە دەردەکەون هی پیاوەکانن. لە چەند فرەیمدا ژنیشی تێدایە.
ئەمە بەشێکی کورتە لە فیلمێکی درێژ کە ئەسفیر ئیلینیچنا شوب (Эсфи́рь Ильи́нична Шуб) ژنە فیلمسازی سەردەمی سۆڤییەت دروستی کردووە دەربارەی کۆماری ئازەربایجان. ناوی فیلمەکە "لەو دیوەوەی ئاراس"ە. لەم بەشەدا دەربارەی کوردستان و کوردەکان و خەباتیان بۆ ئازادی و هاوڕێیەتییان لەگەڵ ئازەربایجان قسە دەکات.


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئاو ئەدەم بە خوێن گوڵی سەربەستی
پێم قووت نادرێ دیلی و ژێردەستی

"فایق زێوەر"

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал