hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5322

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هیچ شتێک بەڕادەی غەمی هاوبەش،
مرۆڤەکان بەو خێراییه له یێکتر نزیک ناکاتەوە..


"میلان کۆندڕا"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کەلتوری مفتەخۆری
لە ماوەی ئەم چەن ساڵەی دوایی، بە هەزاران میلیارد پارەی ئەم خەڵکە سەرەو لێژی ناو چاڵێکی بێ بنی،تاریکی،نادیار کرا و بە ناوی گوڵد کویست و بیت کوین و بورس و .... هەر هەموی نوقمەسار بو ،لە باتی ئەوەی خەرجی ئاوەدانی وڵات و سەنعەت و پیشەسازی و تکنولوژیای سەردەم و کشت و کاڵ و ئاژەڵداری و... بکرێ. ئەمە نیشانەی کەلتورێکی نالەباری بەربڵاوی ناحەزە،کە کەسێک بە تەمابێ شەو بە ملوێنێک لە باخەڵ، بخەوێ و بەیانی بە میلیاردڕی وە خەبەر بێ.جا پرسیار ئەوەیە: بۆ ئێمە هەمیشە بە تەمای گەنجێکی بێ ڕەنجین؟چۆنکا ئێمە ئیش و کار تەنیا بۆ دەس خستنی پارە ئەبینین.نەک بۆ پەروەردەی ئینسان و ئاوەدانی وڵات .وە بە تەواوی لە فەلسەفەی کار بێخەبەڕین.لەو کاتەوە کە کەسانێک زانیان بە زمان لووسی و نوکەری بێگانە و زۆر کاری شورەیی تریش پارە دەس ئەکەوێ،ڕەنج و هەوڵی پیاوانەش لای زۆرێک بێ بایەخ بو.پاش پەیدا بوونی نەوت ئاشەکە ئەوەندەی تریش سوێر بو،پێشتر سەواد و زانین بۆ گەشەکردنی بیری مرۆڤایەتی بو، کەچی ئێستا گەیشتۆتە ئاستی دامەزران لە دایرەکان،چونکا دەوڵەت نەوتی هەیەو سەری مانگ بژیوی ژیانیان دابین ئەکا.یان بە دوای ئیش و کارێکین کە لە دواییدا بەرپرس و وڵامدەر نەبین وەکو دەڵاڵی.زورێک لە میلیادڕانی کورد هەمو سروەت و سامانی خۆیانیان کردوتە دەیان ماڵ و دەیان دوکان‌و تەنیا هونەریان  ڕوتاندنەوەی کرێنشینەکانە،کە ڕەنگە بە ڕۆاڵەت وا نەبێ بەڵام ئەمەش هەر جۆرێک مفتە خۆریە.
جا بەداخەوە ئێستا ئەبینین ئەم شێوازە ڕوانینە بۆ کار بوە بە کەلتور و زۆر ئاکامی خراپی لێ کەوتۆتەوە.بۆ وێنە:لە کوردستان ئەو شوێنانە کە سەردەمانێک دێهات بوون و شوێنی ئاوەدانی ،ئەمڕۆ تەنیا چەن پیرە ژن و پیرە پیاوی لێماوە وەکو سەرای ساڵمەندان وایە.لاوان بە دوای کاری بێ زەحمەتن لە شاران.بە هەزاران کەسیش لە شاران لە باتی ئەوەی کە هەوڵی دروست کردنی زێد و نیشتمانی خۆیان بدەن.دەچنە وڵاتانی ئوروپایی و دەبنە پەنابەر و لێرەش زۆر کەسان خۆزگەیان پێ ئەخوازن کە بێ هیچ کاریک مانگانە خەرجی نان و جل و بەرگیان ئەدەنێ.یان کابرا تەمەنی پتر لە چل ساڵی تێپەراندوە و بێ هیچ هەوڵ و تێکۆشانێک  هەر چاوەڕوانی ئیرس و میراتە.یان ئەو لاوانەی کە هەر چاوەچاوی دۆزینەوەی ماڵە خەزورێکی دەوڵەمەندن کە دەسیان کەوێ.
بۆیە هەر کەسێک هات و بەڵێنی مفتەخۆری پێداین ،خێرا وە دوای کەوتین.تەنانەت ئەم  کەلتورە دزەی کردوە ناو هونەر و ئەدەب و زانستیش.بە شێوازێک کە زۆر کەسانی دڵساردکردۆتە لە مەڕ تازە کاری و بەدیهێنانی بەرهەمی هونەری و ئەدەبی.
ڕەنگە بڵێن هۆکاری سیاسی کاریگەری هەبوە لەم بوارەدا،بەڵام لە سیاسەتیش هەرواین،یان چاوەڕوانی زل هیزانی عاڵەمین یان بە تەمای یەکێکی ترین کە تووشی هەمو کیشەیێک بێ تا ئێمەمانان وەحەسین.
ئەگەر ئەبینین وڵاتانی وەکو ژاپون و ئاڵمان و ئامریکا بە سەدان ساڵ لە پێشەوەی ئێمەن،یەکێک لە هوکارەکانی (نەک هەر هەمو) ئەوەیە کە ئەوان  بە هۆی سیستمی پەروەردەوە وا بار هاتون کە لە مانای ئیش و کار وەک ئەرکێکی ئینسانی و نیشتمانی تێگەیشتون ، سەنعەت بۆتە بناغەی  بازرگانی لایان،بە پێچەوانەی ئێمە کە وڵاتمان یەکسەر بۆتە پاساژ و بانک، واتە بازرگانی بۆ سەنعەت و دەسکردی ئەوان . ئەگەر لە ژاپۆن کابرا دە کاتژمێر کار ئەکا ئەڵێ هەشتی بۆ خۆمە و دوانی بۆ وڵات.نەک وەک ئەو کەسانەی لە سلێمانی ئەیانوت ئێمە ڕازین کە هەرێمی کوردستان هەڵوەشیتەوە بەو مەرجەی کە مەعاشی بەغدامان نەبڕن(.ئەوەش پاش ئەو هەمو ئەنفاڵ و کیمیاباران و چارە ڕەشیەی کوردستان!) کورد ئەبێ چ ئەمڕۆ و چ دواڕۆژ هەوڵی پتەوکردنی کەلتوری بایەخدان بە کار و پیشە وەک ئەرکێکی ئینسانی و کۆمەڵایەتی بدەین. وڵات بە کردەوە ئاوەدان ئەبێتەوە. هەڵبەت من لێرەدا بە گشتی باسم لە کەلتور وەکو بەردی بناغەی کۆمەڵگا کردوە، ئەگینا بۆ گۆڕینی ئەم بار و دۆخە پێویست بە گۆڕینی سیستمی پەروەردە("بابا نان داد" یەکم پلەی مفتە خۆریە لەم کەلتورە) ،یاسای کار،پاراستنی مافی کرێکار،دیاری کردنی ئەرکی خاونکار و زۆر شتی تریش هەیە.
سنە-- عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۱/۰۹/۱۱

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بیرم قیبلەنمایەکە
بە شکاوی هاتە دنیا
ڕوو دەکەمە هەر جێیەکی ئەم جیهانە
ڕووی میلی ئەو قیبلەنماکەم
تەنیا بەرەو کوردستانە!

"مامۆستا پەشێو"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫


درختی سوخت
دودش
شعری گریان برای باغ نوشت.

باغ که سوخت
دودش
داستانی بس غمگین برای کوه نوشت.
کوه که سوخت
دودش
نمایشنـامه‌ای تراژیـک برای روستا نوشت.
روستا که سوخت
دودش
رمانـی اشک‌آلـود برای شهـر نوشت.

در شهـر اما زنی بود
که زیبایی درخت و کوه و روستا و شهـر را
یک جا در دل و قامتش داشت.

آنگاه کہ به خاطر آزادی خودسوزی کرد،
دودش،
داستانی بی پایان
برای سراسرِ سرزمینـم نوشت...

"شیرکو بیکس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

ای زن ِ سرزمینم !!
آیا متوجه شدی
چقدر شبیه دشت‌هایِ زیبایی؟
و چقدر شبیه انگشتر مادرم، و
حیاط مدرسه‌ام، و جنون کودکی‌ام...؟
آیا متوجه شدی تو چقدر زنی؟
و من چقدر از مردانگی پُرم؟
آیا‌ متوجه شدی
چطور صورتت زیر آتش‌ها درخشید،
و سنجاق‌های گیسوانت به
تفنگ‌ها تبدیل شد؟
آیا متوجه شدی
چطور تاریخ چشم‌هایت
در عرض چند لحظه دگرگون شد؟
و تو‌ شمشیری شدی به شکل زن...
و ملتی شدی به شکل زن...
و تمام میراث و تمام قبیله شدی...

#نزار_قبانی

‌🍃🌷🌸

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"نەجمە غوڵامی"

ڕاوکەری بەدخوو بەردی لە دڵ، خوێن ڕێژی خوێن خۆر،،،،،،،

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کڵاوی با بردوو                                                 برایم ئەحمەد نووسەری ریئالیستی کورد لە ڕۆمانی "ژانی گەل" ئاوەها باس ئەکا: پیاوێک بە ناوی جوامێر، هەرچەندە خوێندەواریشە و بە چاوی خۆی هەمو زوڵم و ناڕێکیەکانی کۆمەڵگاکەی ئەبینێ،بەڵام تەنیا ژیانی تاکەکەسی خۆی لە لا گرینگەو بە وتەی خۆی دەستی بە کڵاوەکەی خۆیەوەیە با ،با نەیبا. ڕۆژێک کە خێزانی دووگیانی ژانی منداڵ بوون ئەیگرێ،ئەڕوا بە دوای تایەن و مامان.لە هەمان ڕۆژیش بڕیارە کە خۆپیشاندانێکی گەورە دژ بە دەوڵەتی نوری سەعید لە شار بەڕێوە بچێ.کاتێ دەگاتە سەر شەقام، شەپۆلی جەماوەر ئەبینێ کە ڕوو لە مەیدانی فەرماندارین.ئەمێش بە پێچەوانەی خەڵک بەرەو لای سەروی شەقام ئەڕوا .کەچی هێزە ئەمنیەکان بە پیلانی لە پێش داڕێژراو دەس ئەکەن بە تەقە کردن لە خەڵک.خەڵکیش بە تێکڕا بەرەو پاش هەڵدێن.بۆیە جوامیر کە بە پیچەوانەی خەڵک ڕۆییشتوە،ئێستا لە پێشەوەی هەموانە.ئەو کە تەنیا لە ترسی گیانی هەڵدێ، تۆزێ ژوورتر بنکەی سەربازی لێیە.سەربازان وا ئەزانن، جوامێر سەرپەلی خۆپیشاندەرانە و مەبەستی داگیر کردنی بنکەیە.بۆیە تەقە لە خەڵک ئەکەن و زۆرێک لە خەڵک ئەکۆژرێن و جوامێریش بە برینداری ئەکەوێتە دەستی ئەمنی عێراقی.پاش ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر،بۆ چاوترسێن کردنی خەڵک ئەم ئەکەن بە قوڕبانی و سزای دە ساڵ زیندانی بەسەرا ئەسەپێنن.                                                   پاش چەند مانگ نامەیێک لە ئامۆزاکەی ئەگاتە دەستی کە نووسیبوی ناوی منداڵەکەتمان ناوە "هیوا".وینەیێکی منداڵەکەشی لە گەڵ نامەکە بۆ دەنێرێ.دە ساڵی تەواو تەنیا دڵخۆشی جوامێر ئەو چەن نامەیە کە ژنەکەی بۆی ئەنێرێ ، هاوڕێ لە گەڵ وێنەی هێوای کوڕی.هەمو ڕۆژان بە یادی ئەوان و هیوای دیتنیان ئەباتە سەر.پاش ئازاد بوون ،ئامۆزاکەی لە دوایین نامەدا بۆی ئەدرکێنی ئەو ڕۆژەی کە بریندار بووی،بە هۆی یاسای قەدەغەی هاتو چوو، کەس فریای خێزانت نەکەوتو بەسەر زکەوە چوو،منداڵەکەشی لەبارچوو.بەڵام من نەمویست ڕاستیەکەت بۆ دەرخەم.نامەکان نوسراوەی خۆمن و وێنەی هیواش هی منداڵی هاوتەمەنە. ویستم لە سووچی تاریکی زیندان شەمێکت بۆ هەڵکەم. بەناوی هیوا،کە هیوابەخشی  بەندیخانەت بێ.                                            برایم ئەحمەد بە باشی زانیویە تەنیا چەکی دەستی خەڵک هیوایە.خولقاندنی هیوایێک لە سەردەمێکا کەهیچ ڕوناکی لێ دیار نیە.تروسکایێک لە تاریکستان. باسی دنیای سبەینێ کە لە ئێمڕۆ ناچێ.کە هیوا نەمێنێ هیچ فەلسەفەیێک مانای نامێنێ.ناهۆمێدی واتە چۆک دادان و شکەست هێنان.دین و ئایینەکان بۆیە ئەمیننەوە ،چۆنکا هیوا بەخشی شوین کەوتوانیانن ،تەنانەت لە دنیایێکی تر.برایم ئەحمەد سەبارەت بەو ڕوناکبیرانەی کە لەتەنگانەی ئاڵ و گۆڕی کۆمەڵگا،خۆیان ئاوێتەی ژان و ئێشی خەڵک ناکەن بە بێ حاشا حازری بە کەری نێو جۆگەیان ئەزانێ کە ئەیانەوێ بە هەردوو لا بلەوەڕن،بەڵام شایەتیش ببن بە کابرای لە هەر دو جێژن بو. لە دوایین بەشی ڕۆمانەکە دا جوامێر بەو ڕاستیە ئەگا کە جیا لە هەر بیر و باوەڕێک، بەختەوەری تاک تەنیا لە کۆمەڵگای سەربەست دەس ئەکەوێ و بەس. بە هیوای بەختەوەری گەل و ئاوەدانی نیشتمان.                                                   سنە- عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۱/۰۸/۲۲

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫


خۆ تۆ
چرای شەوی ماڵە هەژار نەبووی...
بۆچی وا زوو کوژایتەوە ؟؟

"لەتیف هەڵمەت"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫


هەتا دوڕی نیگای جوانت لەنێو زەریای نیگاما بێ
هەتا هەستت بەتێکڕایی لەنێو ژینای ژیانما بێ  ‌                                 

ئەمن لەیل و ئەمن زین و ئەمن شیرینی تەقدیرت
بمێنە تۆ لە بۆ قەلبم، هەتا عەشقیش لە ناوما بێ


🖌#کازیوە{س،م}

💫@ShpolDarya

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لەگەڵ کازیوە بۆی نەفڕم چڵاوچڵ
نەبینم گوڵ، چلۆن ئارام دەبێ دڵ
چ‌ خۆشە عیشق و سەرمەستی، چ‌ خۆشە
چ‌ خۆشە ژین و سەربەستی، چ‌ خۆشە

مامۆستا "هێمن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

ئـەمــڕۆ دوو شەممە:
23ے خەزەڵوەر 2722ے کوردی
23ے ئابانی 1401ے هەتاوی

14ے نوامبێر 2022ے زایینی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تەنیایی ئینسانەکان زۆر گەورەیە،
زۆر گەورە،
لەوانەیە هێندەی گەورەیی زەریاکان،
بەڵام،
بۆ پڕکردنی
لیوانێک خۆشەویستی بەسە.

#گابرێل_گارسیا_مارکێز
و. #هەژار

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەم هەموو کۆستانە لەکوێ دانێم؟
گڵۆڵەی ئەم هەموو ژانانە
لەچیدا هەڵگرم؟
پڵپڵەی ئەم هەموو فرمێسکە
گەردانەی ئەم هەموو هەنیسکە
بەچیدا هەڵواسم؟

"بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫


هەرچی جوانی هەندەران و دیتران زۆر ناس دەکەم

زۆرترم تۆ خۆش دەوێ ئەی خاکی کوردستانەکەم!

مامۆستا "ئاسۆ"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

ئـەمــڕۆ هەینی:
20ے خەزەڵوەر 2722ے کوردی
20ے ئابانی 1401ے هەتاوی

11ے نوامبێر 2022ے زایینی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تەنیا خولیایەک که هیچ کەس هیچ کات نەیتوانیوە بەسەری دا سەرکەوتوو بێت، خولیای هیوایه.


"رۆمەن گاری"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

خۆشم دەوێی دڵدار
ئەزانی چەن....؟؟؟

‌‎‌‎‌‎‌‎‌‌‎‌‌‎‌‌‎‌‌‎@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

پایز گیان دواکــــەوە
بەبێ کزە وەرە
سەیری ئەو ڕێگایە
چۆن ڕیزی کۆچبەرە!

باران گیان دامەکە
مەیکە بە ڕەھێڵە
تکایە ئێرە جێبھێڵە

کۆچبەری ڕۆژاڤا
بێ پەتۆو پۆشاکن
زۆر ماندوو و ھیلاکن
نوقمی خەمی خاکن

ھەورەکە، بەسە مەگرمێنە
منداڵی ساوای بێ نان و ئاو
ھێندە مەترسێنە
بابیان لەگەڵ نیە
بەس بیانگرێنە

ڕەشەبا راوەستە
ڕوومەتیان بەس بقڵیشێنە
با بنوون ئەوەندە توند مەبە
ھێندە مەلورێنە

پایز گیان زوو مەیە دواکەوە
تۆ سەیری دووکەڵی سەرێ کانی بکە، لاکەوە
لە ژێر ئەو ڕەشاوی دووکەڵو بارانە
داستانی کچانی شەڕڤانە
نەعرەتەی ئیمانە
ھەڵچوونی خوێنی بەرخودانە
پایزگیان دواکەوە
ڕۆژ ڕۆژی شەڕڤانە
ژوانی دڵ و خاک، لە ڕێگەی ئەوانە.

پایزگیان
تۆ شنەی ناسکی ئیلھامی
ڕاوەستە تا ئەم کۆچە ساردە.
ئەگاتە کەناری ئارامی

پایز گیان ڕاوەستە دە تۆش خاک تەڕ مەکە
وەک ئەرتەشی تورکان
لەگەڵ پێی خاوسی ئەماندا شەڕ مەکە
ڕاوەستە پایز گیان
پشووبە ئازیز گیان.


"ڕەنج سەنگاوی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دنیا شەوە
خەم وەک شارە زەردەواڵە
ورووژاوە
چاویش خەوی لێ زڕاوە
ئاخۆ ئەستێرەی عومری کێ
داکشاوە!

"کاکەی فەلاح"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

کوه گفـت؛
انقلاب چونان رود است
گهـی تند و گهی آرام و
گهی نیز بی‌گـدار !

رود گفت؛
انقلاب چونان کوه است
گهی بلنـد و گهی پست و
گهی نیز پـرهیبـت !

درخت گفت؛
انقلاب چونان جنگل اسـت
گهی عریان و گهی خشک و
گهی نیز انبوە و باعظمت !

اما زمین گفت؛
نه!
فریاد کشیـد که انقلاب زندگیـست
چونان سر من که به دور چشمان خورشید می‌چـرخـد و
سر او نیز به دور چشمان ملـت !

و آنچـــه در این میان هرگز هرگز رخ نخواهد داد
بازایستـادن اســت....


#شیرکوبیکس

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەمن چۆن هەر فیدای ئەو خاکە نابم وا لە قەلبیدا
وەکوو گوڵدانی خوا غونچەی کەسی وەک تۆ گوڵی داوە

"ئاسۆ"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

ئـەمــڕۆ سێ شەممە:
24ے خەزەڵوەر 2722ے کوردی
24ے ئابانی 1401ے هەتاوی

15ے نوامبێر 2022ے زایینی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مامۆستا هومەر دزەیی"
ئاواتە مەخمەلیەکان
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ

ئاخری ڕۆژێ لە ڕۆژان خوا دەنگی من دەژنەوێ. لە حەوت تەبەقەی ئاسمانەوە سەر دەکێشێ و کریت دەبینێ ‌و تەرێق دەبێتەوە لەوەی کە چەنی چەن ساڵە کریتی بە کۆیلەیی هێشتۆتەوە. ئەوساکە خوا داوا لە من، لە ئیدۆمنە دەکا و زەنگەکانی کڵێسای سن میناس وەکوو ڕۆژی جەژنی پاک دەکەونە لێدان و هۆزی مەسیحیان دەڕژێنە سەرجادە و بانەکان ‌و هەلهەلەی شادی لێدەدەن.


📚 لە ڕۆمانی: #ئازادی یا مەرگ
نووسەر: #نیکۆس کازانتزاکیس
وەرگێڕان لە فارسییەوە:#حەمە کەریم عارف

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سیخوار خۆی نواند لەبەر پەساران
سەرما هات، دڕا بەرگی هەژاران

نا نا، تۆ مانگی دڵخۆشی و شادی
تێتدا هەڵکرا ئاڵای ئازادی!

"هەژار"
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

ئـەمــڕۆ یەک شەممە:
22ے خەزەڵوەر 2722ے کوردی
22ے ئابانی 1401ے هەتاوی

13ے نوامبێر 2022ے زایینی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

ئـەمــڕۆ شەممە:
21ے خەزەڵوەر 2722ے کوردی
21ے ئابانی 1401ے هەتاوی

12ے نوامبێر 2022ے زایینی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وا گزینگی دا بەیانی جوانی ئازادی بەشەر
ڕۆژی ڕووناکە، نەماوە زوڵمەتی شەوگاری کورد

مامۆستا "هێمن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئازیز بێ مەیلیت زیندەگیم تاڵ کەرد
بێ مۆبەتیت حوکم شادیم بەتاڵ کەرد

هیچ ئیلتیفاتێ نەدیم پێتەوە
هیچ نەدیای وەلای کوشتەی وێتەوە

دوی ئاخم جە داخ بێ موبالاتیت
قرچەی دڵ نە دەرد کەم ئیلتیفاتیت

ئەو سەروەسای چەرخ هەفتەمین ساوا
ئێد سەداش وەگۆش مەلەکان یاوا

هەرکاتێ زانای جە گشت ویەردم
تۆمار یاریت نە دڵ تەی کەردم

یا ها بیناییم، ئاواتە وەستەم
جە سەردی مەیلت گڕ کەفت وە جەستەم

ئایرم نیا وە کۆی وەفاوە
دام وە بێ ئەندێش تەن وە جەفاوە

یەک جەستەی خەستەی عەلیلم مەندەن
پارچەی ئیستخان زەلیلم مەندەن

"مەولەوی"

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал