hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5322

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەژن و باڵا دارستانێکە پاییزی؛
ڕوخسارەکان، زەردەگەڵا.

بای کارەسات،
پڕ گەرووی قووڵی گورگی شەو،
دەلوورێنێ.

وەری.
وەری.
یەک... دوو...
سێ... چوار، گەڵا وەری.

شینگێڕییەک لە جەنگەڵ دەنگ دەداتەوە:
لە شەڕی نێوان دار و با
لک، زۆرترین زیان دەبا.
وەی ڕۆ وەی ڕۆ...
گەڵا گەڵا...


"مارف ئاغایی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

«سێڵاوی سوور»


تۆ هەوێنی ڕاپەرینێکی دژی چەوسانەوە
ئاگرێکی چوویە گیانی دوژمنانی ژیانەوە

نێوەکەت ڕەمزی ژیانێکە بەخۆشی ئارەزوو
چۆتە نێو خوێنی ئەوینداران و دڵدارانەوە

ئەو سروودی دادەخورپێنی دڵی داگیرکەرم
وەک هەناسەی بۆ ژیان و خۆگری و هەستانەوە

هانی خەڵکت دا بڕاسێن و وەلانێن مل کزی
ماف بەزۆر دەستێندرێ نەک ملکەچی و پاڕانەوە

دێوی شەختە وایدەزانی هەڵوەرێی ناڕوێیەوە
تۆ کەچی بۆ ئێمە بوویتە خاکەلێوە و ژیانەوە

بوویتە هێما بۆ تەواوی ئەو کەسانەی ڕاپەرین
دژ بە زۆرداری و هەژاری چوونەتە مەیدانەوە

باڵی تۆ فێرە سروودی هەڵفرینە بۆ ژیان
بەدرەوام دەفری بەسەر گوند و چیاو شارانەوە

تۆ گرت بەردایە بەیداخی ڕەشی ئەهریمەنان
بوویتە خۆڵ و چوویتە پارووی چەوری زۆردارانەوە

کوا سیاوەش خوێنەکەی وەک تۆ وەڵاتی گرتەوە!
خوێنەکەت سێڵاوی سوورە و دێ بەدەم بارانەوە

بۆکان ۲۷۲۲/۸/۱۶

قادر عەلیخا

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شۆرەکاتم
دوای تۆ؛
پنجێک ناناسمەوە؛
به تێڕادیوی،
باران سەفەرێکی دوور و درێژی کرد بۆ لام؛
وەخۆم نه‌گرت؛
نە خۆم شەکەت کرد، نە کەسیش ماندوو؛
ئه‌شق کۆچ بکات؛
درەنگ و زوو،
ڕۆژێک تەنیایی دەتکا بە بەرد.

مستەفا هوشیار

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەرەبەیانێ
لەسەر کێلی
ڕۆژهەڵاتی ئەم گڵکۆیە
هەر دڵۆپێک
دەبێتە پەیکی گزینگ و
تاریکایی دەشواتەوە

"مارف ئاغایی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

سڵاو هاوڕێیان
گەر ئەم ماوە کەبەڕاستی بارودۆخێکی ناخۆشە بۆ هەمووان
هەر بەو پێیە داوای لێبوردن دەکەین نەمانتوانیوە بەو شێوە کەپێویستە چالاکی بکەین چون زۆر بەدەگمەن دەتوانین بێینە سەر هێڵ و نێت هەر نییە

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شەونخوونیم
گرێ دەدەم بە دوورترین یادەوەری تۆ
له گە‌ڕانەوەدا
خەیاڵ گۆچانی بە دەستەوە و
ماندوویی ڕێگا دەبێتە شێعر

مستەفا هوشیار

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

لێ لێ دایکە* ڕۆژی شەممە سەری من بشۆ و خەمڵەکەم لە مل کە... با بێم چنگێ بخەمە قژی خاک. پەنجە بخەمە خاکەکەت کە ئیستە بووە بە بەشی من...خاکەکەم
لێ لێ دایکە فەلەک خائینە. ئاسمان تەنراوە بە گوللەی وێڵ. هەر ئەم خاکەم بۆ ماوەتەوە کە چنگی تێبخەم و بیکەم بە سەرمدا کە ئەویش ڕۆژێک پاسدارێکی ڕیش نوورانی و ڕۆژێک گەزەمەیەکی سوڵتان دێ و لە چنگمی دەردێنێت.
دایکە لەم خاکە پان و بەرینەدا کە هەزار زێ و لاوێن و سیروانی ڕوون لانکی ماسییەکانن، لەم وڵاتەدا کە هەڵگورد و شاهۆ لووتبەرزەکانی ئاشنای ئاسمان و پەناگای هەڵۆکانن، لەم وڵاتە گەورەیەدا دڵی ژن هیچ کوێی نیە تێیدا بفڕێ چواردیواریی ئەو سنگە تەنگە نەبێت کە ئەویش گولەی سەرشێتی تفەنگی غەدریان دێت و هەڵیدەتەکێنی.
دایە گوێت لێیە؟ خاک دەقیژێنێ لەبەر ئازار! بەم قامکە بچکۆلانە بەفرینانەم کە تەنیا بەفری چوار زستانیان دیوە ئازاری خاک ڕادەژەنم و بێشکەکەی تۆ.

دایە حەز دەکەم گەرووم بێ بە هەزار دەستان، ببێ بە ئاسمان و داکاتە باران. بارانی هۆرە و سیاچەمانە. وەک کەو بقاسپێنێ و بڵێ "ئارۆ شیم وە سەیر گڵکۆی تازەی لەیل". بەڵام چی بکەم+درێژەی هەیە
@Rishte
*https://m.youtube.com/watch?v=-VbgJeL2SJs

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"وتەی ناوداران"


که‌ له‌ نیشتماندا هه‌ستم به‌ غه‌ریبی ده‌کرد، هه‌وڵم ده‌دا به‌ وشه‌ خۆم له‌و غه‌ریبییه‌ ڕزگار بکه‌م،
که‌ له‌ مه‌نفادا غه‌ریبی زۆری بۆ ده‌هێنام،
هه‌وڵم ده‌دا به‌ هۆی وشه‌وه‌، بۆ نیشتمان بگه‌ڕێمه‌وه‌.
وشه‌ لای من ڕێگه‌یه‌، پرده‌، ته‌نانه‌ت شوێنی نیشته‌جێبوونیشه‌!


"مەحموود دەروێش"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"ئومیدی خوداجوو"

من هەتاو و ئاگرم.....


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مامە پیرە
تۆ لە دووی چیت؟!
بەس میلی رادیۆ بگۆڕە
دڵنیابە ھیچ ھەواڵێ
شتێکی خۆشت پێ ناڵێ
ھەموو دنیا...
بە عەرەبی و بە ئینگلیزی و بە فارسی و بە ئیسپانی
بە ڕووسی و تورکی و ئەڵمانی
ھەر خەریکی گەلەکۆمەن
خوێنی ئێمە گۆماوێکە و
ھەر خەریکی شڵەقاندنی ئەو گۆمەن.
ھەواڵەکە ھەر ئەوەیە، قەیسەر و سوڵتان و ئەمیر
قازی و ڕاوێژکار و وەزیر
ھەموو کەوتوونەتە تەکبیر
سەربەستیی ئەو نیشتیمانەی
کە بۆی ئەکوڵێی لە ناخەوە
ئەیانەوێ دیسان تۆش سەربنێیتەوە، بەو داخەوە


"ڕەنج سەنگاوی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دوێشەو هەموو شیعرەکانم
دەستە دەستە خۆیان ساز کرد
تا بەربەیان بەڕێ کەون بۆ سەر قەبران
تا گوڵ دانێن لەسەر گۆڕی هەموو نەمران

دوێشەو هەموو شیعرەکانم
وا لەشکری ڕەستەکانیان کۆ کردەوە
هەموو وشە جوانەکانیان جوێ کردەوە
تا بەربەیان خۆیان ساز کەن
خۆیان ئامادەی ئاواز کەن
ببنە سروود لەسەر قەبران
ببنە دەنگی ڕوحی نەمران

دوێشەو هەموو شیعرەکانم
ئەو شیعرانەی خوێنیان دابوو
ئەو شیعرانەی ڕەنگی زەردی خۆریان تیا بوو
ئەو شیعرانەی بۆ ئاشتیـیەکان هەوڵیان دابوو
ئەو شیعرانەی کە سەوزاییی نیشتمانیان لە دڵدا بوو
بڕیاریان دا کە بەربەیان
دەستە دەستە بچنە قەبران
گوڵ دابنێن لەسەر گۆڕی هەموو نەمران

کە بەربەیان پێش ‌وەی خەڵک لە خەو ڕابن
پێش‌ وەی ئەستێرە ئاوا بن
بڕیاریان‌ دا لە مەیدانی چوارچرا بن
تا گوێبیستی دەنگی بەرزی پێشەوا بن
ئینجا بڕۆن بۆ سەر قەبران
ببنە زەمزەمەی سەر لێوی ڕێبوارانی ڕێگای نەمران

بەری‌بەیان
دوای وەی جەستەی ئەستێرەکان
لە سێدارە کرانەوە
شیعرەکانم لە چوارچرا بەرەو قەبران وەڕێ کەوتن
بوونە ئاڵا و لەو ڕۆژەوە لە دڵی خەڵک شەکانەوە
لەو ڕۆژەوە شیعرەکانم دەستە دەستە دەچنە چیا
پاش ماوەیەک، پاش ماوەیەک گشتی دەبن بە پێشەوا


"خاڵە قازی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کە ئاسمان گریا،
فرمێسکەکانی بوون بە باڵندە ...
کە دارستان گریا،
تنۆکەکانی بوون بە گژ و گیا ...
کە چیا گریا ...
ئەسرینەکانی بوون بە قەڵبەزە ...
کە سەحرا گریا،
فرمێسکەکانی بوون بە شێعر ...
کە شێعریش گریا،
فرمێسکەکانی بوون بە موورووی ملوانکە
بۆ گەردنی هەموو ژنە جوانەکانی دنیا ...!

"شێرکۆ بێکەس"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ژینم کە هەموو مەرگ و خەمە، ژینی چی
بەستوویە دڵم، کەسیرە بووم، تینی چی
فرمێسکی گەشت لە چاوی سیسم گەرەکە؟
چاوێکی کە سۆمای نییە ئەسرینی چی؟


"ئەمین گەردیگلانی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

ئـەمــڕۆ سێ شەممە:
3ے خەزەڵوەر 2722ے کوردی
3ے ئابانی 1401ے هەتاوی

25ے ئۆکتۆبێری 2022ے زایینی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مامەڵەی دۆڕاو       
                         
پاش ئەوەی سەنجەرخان، شێرەپیاوەکەی کوردستان لەشکری روسیای تزاریی لە کوردەواری شەق و شڕ کرد و، ڕەزاشا بە سووک و ڕسوایی لە بەری هەڵات، بەکرێگیراوان و نەیارانی گەل(بە سەرۆکایەتی شریف الدولە)، پیلانێکی سەیریان گێڕا. خەلیل خانی برای سەنجەرخان کە نیشتەجێی ئاوایی نەڕان، سەربە شاری سنە بوو، هەڵیانفریواند کە ئەگەر کارێکی وا بکەی کە سەنجەرخان بانگهێشت بکەیتە ماڵی خۆت، دوو ئاوایی "قەسڵان" و "دڵبەران"ت ئەکەین بە خەڵات. بە داخەوە پیلان سەری گرت و سەنجەرخان ڕۆییە ماڵی براکەی. لە کاتی نوێژکردن دەسڕێژیان لێ کرد و بەم سووک و هاسانیە کوردستان دیسان بوو بە ماتەمباری ڕۆڵەیەکی ئازاو قارەمان. کاتێ هەواڵی شەهید بوونی سەنجەرخان گەیشتە شاری سنە، قەباڵە(تاپۆ)ی هەردو دێهاتەکەیان دایە دەستی سەرۆکی ئەمنیەی ئەو کاتە بە ناوی "نایب عەلیخان" کە خۆی کوردی کرماشان بوو. بەڵام بەو مەرجە تا تەرمی سەنجەرخان بە چاوی خۆی نەبینێ ،قەباڵەکان تەسلیم نەکا. کاتێ  سەرۆکی ئەمنیە و هێزەکانی گەیشتنە ناو دێ، گوتیان خەڵک هاتوون و تەرمی شەهیدیان بردووە بۆ مزگەوت، نایب عەلیخان ئەودەمەی کە تەرمی ئەو شەهیدەی لە خوێندا شەڵاڵی چاو پێ کەوت، ڕوویکردە خەلیل خان و هەر بەو زاراوە کەلهوڕیە وتی: "خان، ئەجەب مامڵەی گەنێ کردیدە ،هەرکەس برای وەی جورە داشتو وەگەرد دو کیشوەر ئەوەزی نیەکاد، تۆ ئەڕا دایدەسە دوو گلە  کورە دێ؟"(واتە: خەلیل خان مامەڵەیکی سەیرت کردوە. هەر کەس برای وای هەبێ بە دو دەوڵەتان نایگۆڕێتەوە. تۆ چۆن بە دو کوێرەدێ دۆڕاندت؟).
ئەمجار قەباڵەکانی نایە سەر سینگی سەنجەرخانی شەهید و گەڕایەوە. پاش سێ ساڵ خەلیل خان بە دەستی ژنەکەی دەرمانخوارد کرا و دێهاتەکانیش بوونەوە موڵکی دەوڵەت(لە قەباڵەکانا نوسرابو هەتا خۆی ماوە خاون موڵکە و پاشان ئەبێ بە موڵکی ڕەزا شا). بە ناشوکری نەبێ مامەڵەی دۆڕاوی زۆرمان هەبووە؛ جا نازانم کەیخوای ئاوایی دێواڵانی سەردەشت مەلا ئاوارەی بە چی گۆڕییەوە و دایە دەستی شا و ساواک؟ وەزیرە چرچە تەنیا بۆ باریقەڵای شاکانی قاجار بە هەزار سوێند و قورئان، بە ناپیاوی حەمزەئاغای مەنگوڕی شەهید کرد. حەسەن خەیری هەمو ڕۆژێ بە جلی کوردی دەچووە پارلمانی تورکیا و بە هەواڵنێرانی جیهانی ڕایئەگەیاند کە تورک و کورد پێکەوە بران و لە ژێر سێبەری ئاتاتورک ئەحەسێنەوە. کاتێ کە پەیمانی سیڤەر هەڵوەشایەوە پەیمانی لۆزانیان چەسپان و ئەو هەمو هەوڵەی شەریف پاشا بێ ئاکام مایەوە و ئاتاتورکیش ئیتر کاری پێ نەما، حەسەن خەیرییان بە تاوانی لەبەر کردنی جلی کوردی لە نێو پارلمان تورکیا، لە  سێدارە دا.... و دەیان خوێڕیی تر و مامەڵەی ئابڕووبەری تر. هەرچەندە ئەو گەورەپیاوانە وەکوو سەنجەرخان و حەمزەئاغا و مەلا ئاوارە و ...بە مردویش ئەبێ هەزاران زیندوی وەکو منیان بە قوربان کرێ،بەڵام ئەبێ لەسەر دڵپاکیی ئەو گەورە پیاوانەش کارناسانە باس بکرێ، کە  بۆچی ئەوەندە بە هاسانی بە خەیانەت تیا چوون و کوردستان لە بەشەکانی مێژودا تۆشی  خەساری  گەورە بو؟ خۆزگا کوردیش لە مێژو دەرسی وەرئەگرت و بە وتەی نایب عەلیخان دەستی لە مامڵەی گەن هەڵئەگرت.                                    
  #عیسا-ئەحمەدی-سنە
۱۴۰۱/۰۷/۱۴

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

ئـەمــڕۆ پێنج شەممە:
19ے خەزەڵوەر 2722ے کوردی
19ے ئابانی 1401ے هەتاوی

10ے نوامبێر 2022ے زایینی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

چ ناپیاون ئەوانەی سوود پەرستن
دژی خاوەن دڵی شەیدا دەوەستن

چ سپڵەن ئەو سەگانەی گورگەمێشن
کەلاک بۆ گورگی برسی ڕادەکێشن

ئەگەر خوێڕی نەکا میللەتفرۆشی
لە خۆی نابینێ زاڵم، خێر و خۆشی

مامۆستا هێمن

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

ئـەمــڕۆ سێ شەممە:
17ے خەزەڵوەر 2722ے کوردی
17ے ئابانی 1401ے هەتاوی

8ے نوامبێر 2022ے زایینی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

ئـەمــڕۆ دوو شەممە:
16ے خەزەڵوەر 2722ے کوردی
16ے ئابانی 1401ے هەتاوی

7ے نوامبێر 2022ے زایینی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫


تۆ خەیاڵی پاییزم بووی
منیش باوێلکەیەکی شێت
"با" هێنامیە جێژوانەکەت
دیداری تۆ ترنگێک بوو
پڕ شینایی
غونچەی سەر لێومی کردەوە
باخەوانی دەستت هێنا
گوڵ وەدەم بوو
شەمامەی ناو بێستانەکەت

ئەودەمەی چاوت لێ بڕیم
زایەڵەی عەشقی پڕ تاسەم
سیگارەکەتی هەڵدەمژی
گشت بریاکان بوون بە دووکەڵ
هەست دەچۆڕی لە هەناسەم

بە هەر نیگاهێکی شەیدات
ماچێکی تەڕ دەهات لە دووم
سەر و زوڵفت ناز دەکردم
گیان و ڤیان
باوەشی ناز...
من میوانی سەر سینەت بووم.


🖌#کازیوە{س،م}


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

پێگەی ژن لە ئەفسانە کوردییەکان و باسی ئەمڕۆی کوردستان.

بە درێژایی سەدان ساڵ، زانایانی کورد بە تەواوی هێز و توانایانەوە لە خزمەتی زمان و ئەدەبی عەرەبدا بوون. شایەتحاڵیشیان سەدان کتێبە کە تازە ئیتر شەش دانگ موڵکی عەرەبن.
لەم چەن سەدەی دوایدا، لە سایەی هەوڵ و تێکۆشانی حەزرەتی ئەحمەدی خانی و حاجی قادر و بەدرخانیەکان و...هتد،  تا ڕادەیەک دۆخەکە گۆڕاوە.
ئەگەرچی بە هۆی پەروەردە بوونی خوێندەواری کورد لە داێنی بێگانەدا، ئەوەندە ناسیاری بیری خۆماڵی و چیرۆک و ئەفسانەی خۆیان نین و کوردی نوسینیشیان هەر بیری بێگانەیە بە زمانی کوردی.
کاتێ سەیری وڵاتانی پێشکەوتوو ئەکەین، ئەبینین ئەوان  زانستی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە نووسراوەکان و بابەتە کۆنەکانیان هەیە کە بە زانستی "هێرمۆنۆتیک" بەناوبانگە، کە زۆر شتیان بۆ دەرئەخات. ئەوان لە ڕێگای ناسینی چیرۆک و ئەفسانەی هەر گەلێک ڕێ ئەبەن بە بەهێزی یان لاوازیی ئەو گەلە. ئێمەش ئەتوانین  ئەو شێوە تێڕوانینەمان هەبێت تا ڕۆحی کوردیمان بۆ دەرکەوێت. بۆ وێنە سەیری چیرۆکی حەفسە و گەنج خەلیل بکەین تا بزانین کاتی خۆی دڵسۆزی کورد چۆن لە چوار چێوەی چیرۆکێکدا دەردی ئێمەی دەرخستووە: سوڵتانی عوسمانی لە خەودا پێ ئەڵێن وڵاتی لە دەس چووی شام تەنیا بە دەستی لاوێکی کورد دێتەوە ژێر حوکمی تۆ کە ناوی گەنج خەلیلە و خەڵکی شاری دیاربەکرە(کورد شەڕکەرە ئازاکەیە). بۆیە وەفدێک لە پیاو ماقوڵانی وڵات بەڕێ ئەکات بۆ کوردستان(کاریان کە بە کورد هەبێ،ئیتر لەم کاتانا کورد نە تەنیا تورکی کێوی و جنۆکە و شوان نیە بەڵکو ئەبێ بە: "مرزدار غیور و کرد مهمان نواز"و "رجال الشجعان" و "عگید آدملر" ). گەنج خەلیل ئەڵێ بەو مەرجە کە ئێوە خوازبێنی حەفسەم بۆ بکەن، بەڵێن ئەدەم شام بگەڕێنمەوە ژێر حوکمی سوڵتان(دەی بۆ هەوڵێ بۆ خەڵکەکەی خۆت نادەی؟کورد زۆر کاری گەورەی بۆ بێگانە کردووە کە ئەکرا بۆ خۆیی بکردایە).
پاش سێ ڕۆژ دوای زەماوەند و بووک گواستنەوە، لەشکر بە سەرکردایەتی گەنج خەلیل ڕوو لە شام ئەکات. پاش چەندین شەڕی بوێرانە وڵاتی شام دێتەوە ژێر ڕکێفی عوسمانی. بەڵام لە کاتی گەڕانەوە گەنج خەلیل تووشی نەخۆشییەکی نەناسراو ئەبێت(کاریان بە کورد نەما،پێویستە ناوێک بۆ ئەو  نەخۆشیە بدۆزرێتەوە). بۆیە لە قەراخی ڕێ بە جێی دێڵن و دەچنەوە بۆ ئەستەمبوڵ(سەدان جار بێگانە ئەوەی بەسەرا هێناوین). بۆ شەوێ ،حەفسە خەونێکی سەیر ئەبینێت. بەیانی کە باسی خەونەکە لای دایکی ئەدرکێنێ، دایکی ئەلێ ڕۆڵە گەنج خەلیل لە وڵاتی غوربەتان نەخۆشە، بڕۆ بگەرە فریای(پەلکە شۆڕی دیاربەکری کەس پێی ناڵێ بۆ کۆی ئەڕۆی و مافت نیە بڕۆی). حەفسە دەچێتە وڵاتی شام و پاش گەڕانی زۆر لە خێوەتی پیرەژنێک ئەیبینێتەوە. ئەوەش دوایین چاو پێکەوتنە. گەنج خەلیل بە دەستی حەفسە(ژنی ئازا، شۆڕەسواری چیرۆکەکەیە) تەسلیم بە خاک ئەکرێت و شین گێڕی پڕ لە مانای بۆ ئەکات(کە باسی  بێ کەسیی کورد و ڕەنج بەخەساریی هەمووو جارێکمانە) و ئەگەڕێتەوە بۆ کوردستان.
جا بەڕێزان ئەم چیرۆکە هەڵیسەنگێنن لە گەڵ چیرۆکی لەیلێ و مەجنوونی عەرەب(چەن شاعیری گەورەی فارس  وەکوو نیزامی و جامی و... کردویانە بە شێعر) کە مەجنوون تەواوی دەسەڵاتی چیرۆکەکەی بە دەستەوەیە و بۆ هەر لایەک کەیفی خۆی بێت ڕایئەکێشێت و لەیلایش تەنیا تارماییەکی بێ هەڵویستی نێو ماڵە و گیرۆدەی باری نالەباری ژن بوون و ژیانی پڕ لە ژانی بێ ئازادی لە کۆمەڵگای سەردەمی ئەوە. ئەبێ بزانین ئەم چیرۆکانە ئاوێنەی دەروونی خۆمانن کە نابێ بارە لاوازەکەی دووپات ببێتەوە. مەبەستم لەم باسە دو شتە:
۱)_ زانینی چیرۆکە کۆنەکان واتە ناسینی زەعف و قووەتی هەر گەلێک. بۆیە ئێمە پێش زانینی چیرۆکی بێگانە هەرچەندە باشیش بن، ئەبێ چیرۆکی خۆمان بزانین تا خۆمان بناسین. بەداخەوە ئێمە زۆرتر بڕوا بە قسەی بێگانە ئەکەین سەبارەت بە کورد هەتا بۆچونی قوڵی پێشینیانی خۆمان!
۲)_ کورد دەیان شاکاری گەورەی هەیە کە هەم بۆ ناسینی ڕۆحی کوردی زانینیان زۆر پێویستە و هەم ئەبێ فەلسەفەی پشتی چیرۆکە کوردییەکان بزانین. چیرۆکی بەرزی وەکوو: دەروێش عەبدی، سێوەخان، سەیدەوان، مەرزینگان،لاس و خەزاڵ و......هتد، کە هەرکامیان لە قووڵایی مێژوو هەواڵی زۆر گرینگمان بۆ دێنن.

  #عیسا_ئەحمەدی_سنە
۹ی خەزەڵوەری ۱٤۰۱ی کۆچی هەتاوی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وتی وا ژینی درێژ پێشکەشی خۆت
گۆشتی مردارەوەبوو هەر بەشی خۆت
ژینی کورت و هەر بە هەڵۆیی مردن
نەک پەنا بۆ قەلی ڕووڕەش بردن

"سوارە"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

ئـەمــڕۆ شەممە:
7ے خەزەڵوەر 2722ے کوردی
7ے ئابانی 1401ے هەتاوی

29ے ئۆکتۆبێری 2022ے زایینی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

عەشق و شۆڕش وەک یەکن!
هەردوو پڕن
لە ئازادی و شکۆ و جوانی؛
پڕ لە هەڵە و ترس و خەم و پەشیمانی؛
پڕ لە شەهید و قوربانی!...

کاناڵێک بۆ هەموو ئەو ئازیزانەی تامەزرۆی شێعر و ئاهەنگی کوردین 👇👇

/channel/jiykan

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەڕاس،
دنیا چلۆن دەبوو!
لە جیاتی ئەوەی لە نێوان سینگم گوللـەیکت دەناشت
لە نێو دڵم..
گوڵێکت..
دەچاند...!؟

عەدنان ئەلسائێغ
و. #وڵاتی_بێناو 📚

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

ئـەمــڕۆ پێنج شەممە:
5ے خەزەڵوەر 2722ے کوردی
5ے ئابانی 1401ے هەتاوی

27ے ئۆکتۆبێری 2022ے زایینی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

ئـەمــڕۆ چوار شەممە:
4ے خەزەڵوەر 2722ے کوردی
4ے ئابانی 1401ے هەتاوی

26ے ئۆکتۆبێری 2022ے زایینی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

برینداری وڵاتێکم که‌ بێ ئاڵا و سنوور ماوه‌
له‌ ڕه‌وتی ڕه‌وڕه‌وه‌ی دوونیا له‌ بیر چۆت و به‌ دوور ماوه‌

برینداری خه‌می خاکم که‌ هی خۆمه‌و به‌ ده‌ست خۆم نێ
له‌سه‌ر ئه‌و خاکه‌ خوێنی من ببینه‌ چه‌نده‌ سوور ماوه‌

بریندارم وه‌کوو شێری بریندار هێرشم توونده‌
هه‌تا دوژمن بزانێ من له‌ گیانمدا غروور ماوه‌

به‌ خوێنی من وه‌ جۆش هاتوون کوڕ و کیژانی ئه‌و خاكه‌
نه‌ کورد تازه‌ ده‌فه‌وتێت و نه‌ بۆ زاڵم حزوور ماوه‌

له‌سایه‌ی خوێنی پاکتدا کوتی خاڵه‌ به‌ خه‌مناکی
هه‌تا تۆ سه‌روه‌ری خاکی له‌ ناو شێعرا شعوور ماوه‌

"خاڵە قازی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دەروونی هاڕیاوی کورد.

"فرانتس فانۆن" گەورە شۆرشڤانی وڵاتی فەرانسە، کاتێک لە پاریس هەوڵ و تێکۆشانی دژ بە داگیرکاریی وڵاتەکەی لە خاکی ئەلجەزایر بێ ئاکام مایەوە، خۆی گەیاندە ئەلجەزایر. لەو سەردەمەدا فەرانسە، ئەلجەزایری بە بەشێک لە خاکی خۆی ئەزانی و بە هیچ شێوازێک ڕازی بە سەربەخۆیی ئەوان نەبوو. بۆیە فانون پەیوەست بوو بە بزاڤی سەربەخۆییخوازیی ئەوانەوە. ساڵێک پێش ڕزگاربوونی نیشتمانە هەڵبژاردەکەی، کەوتە سەر مینێکی چێنداراو. ئێستاش گۆڕی پیرۆزی لە گۆرستانی شەهیدانی شۆرشی ئەلجەزایر، قیبلەگای لایەنگرانی ئازادی و مرۆڤایەتیە. فرانتس فانۆن چوونکە خۆی دکتۆرای دەروونناسیی هەبوو، بە ڕوانینێکی قووڵ چووەتە ناخی ئینسانی ڕەش پێستەوە. توێژینەوەکانی بە باشی لایەنەکانی دەروونی هاڕیاوی مرۆڤی ڕەش دەرئەخات. گەلانی چەوساوە لە هەموو دونیادا خاڵی هاوبەشیان زۆرە، بۆیە بڕێ جار وا ئەزانی باسی چارەڕەشیی کورد ئەکات. ئەو لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە هەمیشە خاوندەسەڵاتان هەوڵیان داوە  کە چەوساوەکان لە ئاستێکی نزم و کۆن و دور لە شارستانیەتی سەردەم نیشان بدەن. وەکوو بنەماڵەی پالەوی کە هیچ کاتێک نەیان وتووە گەل یان نەتەوەی کورد. هەمو کاتێ وتویانە "عشایر کرد". واتە کورد هێشتا بیری ئاغا و نۆکەریی لە مێشکە. دیارە کێ خۆی بە ئاغا ئەزانێ و خەڵکیش بە نۆکەر.(ئەگەرچی تەواوی عەشیرە کوردەکان کەوتنە بەر هێرشی دڕندانەی ڕەزاشاوە). فانون باسی خاوەنئیمانی ڕەشپێست ئەکات کە لە دەروونەوە بەبێ ئەوەی کە خۆی بزانێ، پێی وایە سپی پێست لە خودا نزیکترە. لە ناو کورددا زۆرکەسی ناودارمان هەیە کە هەروا بیر ئەکاتەوە. ڕەسەنایەتیی چەوساوەکان بە شێوازی سیستماتیک لە گۆڕ نراوە. هەر لە ڕۆژی یەکەمی قوتابخانە، منداڵ فێر ئەبێ بە چاوی سوک بۆ زمانی دایکی خۆی بڕوانێ. شێوازی قسەکردنی مرۆڤی سەردەست لە گەڵ ئینسانی بندەست هاو تەراز نیە. بەڵکوو وەکوو قسەکردنی گەورەیەک لە گەل منداڵێک وایە. هەر چەندە چەوساوەکە بە ساڵاچویش بێت. کاتێک کابرایەکی بیانی بە زمانی ڕەسمیی وڵاتەکە قسە ئەکات ئەڵین وەڵا زۆر باشی ئەزانێ، تەنیا تۆزێک لەهجەی هەیە.بەڵام کاتێک کوردێک بە لەهجەوە قسە بکا ئەبێتە بەزمی گاڵتەو پێکەنین ،تەنانەت لە لایەن کوردی خۆیشمانەوە. گەلی چەوساوە هەموو جارێ نکۆڵی لە بوونی ئەکرێت، بۆیە لە دڵسۆزی بەبێ بەڵگە، مێژوی زۆر  کۆن بۆ خۆی درووست ئەکات و ئەچێتەوە چل پەنجا هەزارساڵ پێش ئێستا. هەموو کاتێ چەوساوەیان بێ دەنگ ئەوێ. مرۆڤی ژێردەست هەمیشە چاوەڕوانی قبووڵکردنیەتی لە باڵا دەستەوە. وەکوو کوردی خۆمان تا فڵان ژەنیاری فارس نەڵێ عەلیمەردان مۆسیقای باش ناسیوە خۆمان بڕوا ناکەین.
فانۆن زۆر زانایانە باس لەو کچە ڕەشپێستە ئەکات کە بە خەیال مێرد بە کوڕی سپی پێست ئەکات. ئێستا کچی وامان هەیە لە کوردستان کە ئاواتیان هاوسەرگیری لە گەڵ کوڕە تارانیەو هەروەها کوڕی کوردیش  چاوی له کچە تارانیە. تەنیا پێوەریان نەک ئەخلاق، بەڵکوو  تارانی بوونە. لە سینەما و زنجیرەدراماکان هەموو کاتێ چەوساوەکان گێل و نەخوێندەوار و نەزان و فریو خواردوو پیشان ئەدرێن.
بەردەنگی فانۆن خاوندەسەڵاتی خۆبەزلزان نیە. هاواری بۆ دەروونی کاولی چەوساوەکەیە کە خۆی بە نزم دێتە پێش چاو. کاتێ ناوی شار و دێ و دەر و دۆڵی وڵات گۆراوەتە سەر زمانی بێگانە، هەژارەکە لە ماڵی خۆی هەست بە غەریبی ئەکا و ئەویش خۆی بەخاون ماڵ ئەزانێت.
کاتێک هەموو ڕەییس و روئەسا بێگانەن ،چەوساوەکە هەمو بێگانەیەک بە خاوەندەسەڵات و ڕەییس ئەبینێت.
لەم سەردەمەدا ئیتر گەلی هەژار چێژ لە کەلتوور و هونەری خۆی وەرناگرێت،(لە هەولێر قۆرترین لۆتی تورک لە هونەرمەندی کورد ڕێزی زۆرترە). فانۆنی فەیلەسووف هاواری ئەکرد هەژارانی عاڵەم ؛ئێمە تەنیا بۆ سەیری دنیا نەهاتوین ،بۆ گۆڕانی دنیا هاتووین.کەچی ئێوە، ئێوەی پێشێل کراو تەنانەت دنیاش نەک بەو جۆرە ئەیبینن کە هەیە، بەڵکو بەو چەشنەی کە پێتان ئەڵێن دێتە پێش چاوتان و، زۆۆۆر هاواری تر......
هەڵبەت جیاوزییشمان هەیە، ڕەشپێستەکە بیشیەوێ نابێ بە سپی، کەچی ئێمە دو قۆناغمان لە بەرە: ۱) بێ باوەڕی بە خۆمان، ۲)توانەوەی یەکجاری.
هیوادارم کورد هەم گەورەپیاوانی خۆی و هەم پیاوانی وەکو فرانتس فانۆن باشتر بناسێت و لە وتاریان تێ بگا.

  #عیسا_ئەحمەدی_سنە
ڕەزبەری ۱٤۰۱ی کۆچی هەتاوی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئاخ پاییزەکەم...
گەڵا گەڵای
سوور و زەردت
تاڵ تاڵ قاوەیی قاوەت
گرمەگرمی هەورەبرووسکە و
نمەنمە پڕیشکی ژیانەوەی باران
لەسەر  بۆنی مەرگێ
کە هەڵدەستێ لە هەناوی
باوەش باوەش تەرمی
گەڵای بن داران
دەنگێ دێ... گۆ بگرە!
لە مردووترین چرکەکانی نەمان
هێدی‌‌هێدی ورە دێ،
ورەی بووژانەوە، ورەیێک بۆ ژیان

پەروین.نازری

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал