hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5322

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

📚کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

مرۆڤ ناتوانێت لەسەر
هیچ پرنسیپێکی نەگۆڕ بژی.
هەندێک سەردەم هەن،

هیچ فەلسەفەیەک تێیدا
گرنگ نییە، تەنیا یەک شت گرنگە: چۆن مرۆڤ ڕزگار بکەین؟
چۆن هەندێک شت ڕزگار بکەین
کە تەنیاشتن مانای تەواو
دەدەن بە بوون،

چۆن دەتوانین شتێک بکەین
نەبین بە بەشێک
لە دابەشبوونەکان،
نەبین بە بکەری
ناڕاستەوخۆی کارەسات.

بۆ من مانابەخشین بە ژیان
لە هەموو فەلسەفەیەک گەورەترە.
هیچ فەلسەفەیەک ناتوانێت
مانا ببەخشێتە ژیان،
ئەوەی مانا دەبەخشێتە
ژیانی ئێمە، ئەوەیە بتوانین
شتێک ڕزگار بکەین.


📙 #کەشتیی_فریشتەکان

"بەختیار عەلی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

ئـەمــڕۆ دوو شەممە:
2ے خەزەڵوەر 2722ے کوردی
2ے ئابانی 1401ے هەتاوی

24ے ئۆکتۆبێری 2022ے زایینی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

من دەمەوێ بمرم،
دەمەوێ ملیاردێ جار بمرم و
لە جیهانێکدا زیندوو بمەوە
کە لەوێدا مرۆڤ زیاتر لە جارێک نامرێ!

"ژاک پرێڤەر"
وێنەگر: جەیمز نێچوی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"لە ژوورێکدا دوو تاڵەمووی
نێرە و مێیەی، تێک تاڵاوی سەر سەرێنی
لە شەوێوە تا بەیانی
حیکایەتی عەشقی خۆیان، بۆ سەرین و
بۆ چرپاکە گێڕایەوە و
وەلێ چیرۆک تەواو نەبوو.

دوو تاڵەموو،
خۆیان باڵایان بە سانتیم
چەند سانتیمێ و کەچی
درێژەی چیرۆکیان
سەدان مایل"

هەر بەو جۆره
ئەمجارەیان
ئێمەی کڵاو و
چاویلکە و ملپێچ و
پاڵتۆ و کراس و چاکەت و
پانتۆڵ و پێڵاوی
"مامۆستا. ف" بڕیارمان دا
لە بەرایی ئەم کتێبە تازەیەدا
لە جێی "مامۆستا" خۆی بدوێین.

کەم هەتا زۆر
گێڕانەوەی لای ئێمەیە و
ئێمە ئەیڵێین!
لێرەدا بوو شیعر وتی
لەوە ئەچێ لە بەرایی و
لە بێدەنگی ئەم کتێبە تازەیەدا
"زمانی من" کەمێک بڕوێ.
لەوە ئەچێ "زمانی من"
بۆ گێڕانەوە دەست نەدا..!

چیرۆک وتی
ئەمە ڕاستە. ئەمجارەیان من ئەدوێم و
تۆ گوێ بگرە. گەر دەرفەتیش بۆ
ڕەخسا وەرە پێشێ و بە زمانت
سیحراوییەکەت سەفەرەکەی من جوانتر کە.

شیعر زۆر بە نابەدڵ وتی
ئەگەر جوڵام
پێویست بە بانگ کردن ناکا!
پەخشان ئەڵێ
لەبەر لێشاوەکەی ڕستەم
کە من هاتم
ئیتر شیعر خۆی لائەچێ..!

"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

‍ خۆشەویستم

جاران باران تۆی بیرم ئەھێنایەوە
چۆڕاوگەی ئەھاتە بەرگوێم
پەردەکەم ھەڵئەدایەوە

بەڵام بارانی ئەمجارە
مناڵێكی تەزیوی تەنیا و ئاوارە
ئەڵێی فرمێسکی ئاسمانە
دێ بۆ ئەم خاکە بێچارە
ھەر دڵۆپێ لە دڵمدا سەد ئازارە.


"ڕەنج سەنگاوی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

پاییز بوو باران نم نم ئەباری

"عەدنان کەریم"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مێژوو ماشێنەکی خودکار و بێ شۆفیر نییه
و بە تەنیایی سەربەخۆیی نییه
بەڵکو مێژوو دەبیتە ئەوەی کە ئێمه دەمانهەوێت.


"ژان پۆل سارتر"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز

ئـەمــڕۆ یەک شەممە:
1ے خەزەڵوەر 2722ے کوردی
1ے ئابانی 1401ے هەتاوی

23ے ئۆکتۆبێری 2022ے زایینی

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал