hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5322

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

نە دەتوانین بمرین، نە بژین
نە چاومان بە ڕووی یەکتردا هەڵدێت
نە دەتوانین واز لە یەکتر بهێنین
لە چ تەنگانەیەکدا گیرۆدە بووین.


"ژان پۆل سارتر"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"ئومید ڕەسوڵپور"
من ده‌لیم شاری دڵم....

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

‎حەز دەکەم لە گوندێ بژیم.. لەو دوورانە
‎بەیانیان پیرێژنێکی چاو بە خەو هەڵمسێنێ

"بەختیار عەلی"
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕاوەستاوە لەو بانە لە تۆماری ئێزگەی کوردی بەغدا نەمر "سەلاح داودە"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بڕوام نییە چیتر بتوانم لە نێو قاپی دڵم بتشارەمەوە!!!

دەتکەم بە کلەی کێوی توور..
.چاوەکانمی پێ میکیاج ئەکەم...

تاکوو مەست بن ...مەست تر لە چاوی تۆ.

"شیوا مەریوان"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

من برینداری دەردی غوربەتم......
"خالید ڕەشید"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

پەیمانی لۆزان  ئەمڕۆ سەد ساڵ بەسەر پەیمانی لۆزان و  چوار پارچە بوونی نیشتمان تێپەڕ بوو.  ئەوە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە،  بەڵام ئەگەرچی کوردستان لەسەر نەخشە پارچە کراوە بەڵام لە ڕۆح و زەین و دڵی هەموو کوردێکدا کوردستان هەر یەکە و نابێ بە چوار. هەر لەم سۆنگەوە جوڵەی چوارەمی «سەمفۆنیای داربەڕوو»تان پێشکەش دەکەین بە تێکستی شێرکۆ بێکەس و دەنگی کیژان ئیبراهیم خەیات و مۆسیقای دڵزار عابدی. لەم تێکستەدا شێرکۆ بێکەس کوردستان بە داربەڕوو دەشوبهێنێ و بەیادمان دێنێتەوە ئەگەرچی داربەڕووەکە کەوتووە بەڵام بەڕوو ماوە؛ بەڕوو هەمان هیوا و ئومێدە لە دڵی هەر تاکێکی کورددا.

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گۆرانی فۆلکلۆری: ئەی وەی بارانە
بەدەنگی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا سەید حوسێن کەریمی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مژدە بێ مژدە دێمەوە لاتان
ئەکەم بژاری باخچەی هیواتان

شاد ئەبینەوە ئەمڕۆ یا سبەی
ئاوات، خۆزگە، خەو ئەبن بە ئۆخەی

ئەژین ژیانێ ھەموی ئۆخەی بێ
ھەرچی پێی بڵێن خەفەت ئەو نەیبێ

پەپوولەکانم  پەپوولەی ئازیز
وا بە سەر ئەچێ ماتەمیی پاییز


"مامۆستا کاکەی فەلاح"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیانی ئازیز

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تۆ بە چاوی سورمەدار و زلفی موشکیننافەوە
ئاسکەکەی دەوری خەتا بووی کەوتییە ئەترافەوە

بەم شەوی هیجرانە فەرموو با چراخانێ بکەین
من بە شوعلەی ئاهی گەرم و تۆ بە مینای سافەوە

تۆ کە تاقەغونچەکەی گوڵزاری حوسنی ڕۆحەکەم
چیت بەسەر ئەسبابی تاقە و ئەتڵەس و کیشبافەوە

کفرە بۆ چی گەر بپرسی حاڵی خەستەی عەشقی خۆت
با بڵێن کردوویە جارێ ڕوو بەلای ئینسافەوە

سالیکی ڕێگەی موحیببەت سەر لە جێی پێ دادەنێ
چی بەسەر چۆلی عیراق و یا بە کێوی قافەوە

تا قیامەت با بەرن باری گلەی ئێمە سەلەف
ئاگرێکی وەک عەشقیان نایە دڵ ئەخلافەوە

تێ گەیشت «حەمدی» کە بەندەی شێتییە دنیا و دین
ڕوو ئیتر ناکاتە زاهید چی بەسەر ئەشرافەوە

"حەمدی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ﻭﺗﻢ ﮊﻥ ناهێنم ﺗﺎ ﺋﺎﻓﺮەتێكى نموونه‌یى نه‌دۆزمه‌وه‌!
ئافره‌ته‌كه‌م دۆزییه‌وه‌، كه‌چى ئه‌ویش به‌دوایى پیاوێكى نمونه‌ییدا ده‌گه‌ڕا...!


"نزار قەبانی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

قژی نه‌رمت وه‌كو تاڵی خۆره‌تاو…

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"سیماڤ حوسێن"
ئامان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

غەزەڵ(سروەی ڤیانمان)


من بە دووی فـرمێسـکی غـەم، هاتم کوڵـم هەڵـدایـەوە
بـووی بـه‌ دڵـدادەی دڵ و ڕۆحـم لـە گـۆڕ هـەسـتـایــەوە

چـاوی مـن یـادی خـومـاری، چـاوی شـەیـداتــی دەکـــرد
چەشنی لەیلا، شێت و وێڵ بووم، یەکسەرە دەخولایەوە

خۆشەویستـم وا ئەمن، بەس شینی دووری تۆ دەکــەم
ڕۆحـەکـەی ڕۆحـم، ئـەوا گیـرە و ئـەسیــر هـەودایــەوە

دڵ دەجۆش دایەو ئەویـن سەرڕێژی هـەستـی گـەرممـە
وا نـەمـاوە فـکـر و هـۆشـم هـەر بـە دەس سـەودایــەوە

من بە یـادی عـەشـقـی شـیـریـن بێسـتوونـم کون دەکـرد
بـاشـنـەی ســروەی ڤـیـانـمـان، زوڵـفـەکـەی دەشـنـایــەوە

کـازیـوەت هـەر وەک تـرووسـکـە شــەوچـرای دیـوانـمــە
هاتـنـەوەی تـۆ گـوڵســووانـە و ڕەنــگـی ژیــنــی دایــەوە

بـیـری تـۆ دایـم لـەگـەڵـمـە، خـاتــوو زیـنـم، کـاکـە مـــەم
بـا بـنــووسن شاعـیران گشـت عـەشقـی تـۆ بـووژایــەوە


🖌#کازیوە{س،م}


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هەناسەناسه ئەم دڵەم
له بەحری غەم مەلەی دەکا
نه بۆکوتن دەبێ خەمی
نه بۆ کوتان پەلەی دەکا

هەژار و بێکەس و دەره
به ناهومێدی لێدەره
نه دایه دەیگرێ وەخۆی
نه ئارەزووی لەلەی دەکا

هەبوو نەبووی کڕیوه خەم
دوو چاوی تێ بڕیوه خەم
به چەشنی چاوی شایەرێ
که فوو له دووزەلەی دەکا

نەما تەرانه و غەزەل
ئەوەی زرێیه بۆته زەل
نەمان و مردنی دەوێ
که چاوێ لەو زەلەی دەکا
 
نه شاپەڕاوی گرفەیه
نه ڕاپەڕاوی گرمەیه
نه ڕادەوەستێ بۆ ئەبەد
نه چەشنی زەلزەلەی دەکا

"قاسم موئەییەدزادە" (هەڵۆ)


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

خۆ من عومری نوحم نیە
تا ئەوتۆزەی لێرە ماوم
بۆ ناهێڵی تاسەی بشکێت
لەدیداری چاوت، چاوم

پەپولەی دڵ کە ئێستاکە
لەسەر گوڵی ڕوت نیشتووە
مەیفڕێنە
تاقە باڵە
باخچەکەی خۆی جێهێشتووە

لەم شارەیا
ڕووی گوڵی تۆی شک بردووە
بۆ نوچدانێ
تا بنیشێت

تۆبی و ئەم خەمە شیرینە
با مەراقی
غەریبی ڕۆژێک نەیکوژێت

ئاخر کە من
ڕەزەکانم
پۆلێک خەمن
ساکاریش بن لەتۆ دەچن

منێک کەوا
غیرە ئەکەم
لەو سوراوەی لەلێو ئەخشێ
لەو نەرمە باش وا فێنکاییت
پێ ئەبەخشێ

کە من وابم
غیرەبکەم لە پۆشاکەکانی بەرت
ئەی چۆن شێت نابم بەوانەی
کەچاویان دەچێتە سەرت

حەقتە بڵێی
من مناڵ و هیچ نەدیوم
هیچ فێر نەبووم
لە ئەزموونم
ڕاستە هەرچی بەزارتا دێت
وەلێ بیرت بێ
مەجنونم

"بەڵێن سەنگاوی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مەڵێ نەمامی ژینی پڕ جەفا و جەخارەکەم
ڕواوی شۆرەکاتە،بڕکە مردووە
چڕۆ و گەڵای وەراندووە
مەحاڵە تازە بێتە بەر
له بیر مەکە چنوورەکەم
کە هەوری ناهومێدی بۆتە هۆی خەمت
کە چی نزیکە ڕووگەی ئارەزوو
گوڵم
نزیکە خەم مەخۆ


مامۆستا عەلی حەسەنیانی(هاوار)

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تــــۆ ئەوینمی،
ڕێک‌وپێکترینە شێعری تاکوو ئێستە هەڵنەبەستراوی ژینمی...!!!

تـــــۆ هەڵۆی خەیاڵی هەڵفڕینمی،
هەر دەکەومە سەر هەوا بە هەڵفڕینەکەت...!!!

"مامۆستا هەڵۆ"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دنیا خامۆشە
وەرزێکی زەردە
ئەو گوڵەی کە تۆ بە دوایدا وێڵی
لە بۆسەکەیدا پەرژین کراوە
ئەم ڕێگە ئاخۆ
چەندە ڕێبواری، لە پێی خستووە؟
دێوی ڕێگری باخی ژین ئاخۆ
چەند پەتی مەرگی
بۆ ڕێبوارانی ئەوین ڕستووە؟


مامۆستا "جەلال مەلەکشا"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەم چاوە جوانە خۆ منی کردە شێت
حەسوودی نابەم خودا دایوە پێت!

هاتی بۆ؟ بۆ هاتی؟ بۆ هاتی؟ بۆ؟ بۆ؟
دڵی هەتیو ئەگرێ ئەی هاوار بۆ تۆ


🎧گۆرانی‌: بۆ هاتی
🎙گۆرانی‌بێژ:"مشکۆ هەولێری"
*ئەم گۆرانیە ساڵی ١٩۵۸ تۆمار کراوە

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал