hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5322

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

فڕێم مەدە من یاری تۆم!
لە ناخۆشی و دەردەکان، من چاری تۆم.
فڕێم مەدە من چاوی تۆم! لە وەرزە سەختەکانت من بەهاری تۆم
بەو شەوانەی بۆت دەگریام لەلات بام: ئەستێرەمی؛
منیش چل چراغی تۆم.
لەو شەوانەی بۆم دەگریای لەلام بای؛ قوربانی دڵ،
قوربانی گوڵ؛ باڵات بام!

گەر بزر بووی بۆت دەبمە ڕێ.
گەر ئاوت ویست بۆت دەبمە زێ.
بێتاقەت بی، بۆت دەبمە ژێ
بۆت دەبمە کێ
تۆ بتەوێ
بەس بتەوێ،
بەس بتەوێ،

تەنیا تکام، فڕێم مەدە، فڕێم مەدە!
فڕیم مەدە من یاری تۆم
بۆ نەخۆشی و دەردەکانت من چاری تۆم
ئایا بێ‌مروەتم؟ بێ‌مننەتم، وەفام نییە؟
کەم لەگەڵتم؟ جەفام هەیە؟ سەفام نییە؟
بیرت بێتەوە بگەڕێوە
من هێلانە و هەمدیار و هەم هەواری تۆم!
فڕێم مەدە
بیرت چووەوە: ئێوارانێ
وەکوو سێبەر
شوێنم دەکەوتی؟
بیرت بێتە وێ، ئەو جێگایەی تەنیا لەوێ دەستم دەکەوتی!
فرێم مەدە: ڕۆژێک دادێ
وەک لەناو زبڵ بەدوای پاکەتی دەرمانێک فڕێت دابێ، دێی دەگەڕێی
بەدوای من
منێک کە دەردەداری تۆم!

"فەرهاد پیرباڵ"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

به‌ڵێن

ده‌ستێ بێنه‌ به‌ زولفتدا
با ته‌می خه‌م له‌ رووم لاچێ
وه‌کوو شه‌قام تاسه‌بارم
بۆ ترپه‌ی پێ و ورده‌ ماچێ
به‌ڵێن ده‌ده‌م
مه‌مکت بکه‌یته‌ پێشنوێژم
هه‌تا من بم
سه‌رم بچێ نوێژم ناچێ

"رەسووڵ سوڵتانی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بە گوڵزاری ئیرەم قوربان دەپرسی گەر لە ئەحواڵم...
هۆنراوه‌: وه‌فایی
ده‌نگ: شوکروڵڵا بابان
گۆرانی: "مه‌زهه‌ر خالقی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سنگم ڕۆژانە سێ پاكەت هەڵئەمژێ
دە جگەرەیان بۆ تەنیاییەكەی ژورەكەی خۆمە و
دە جگەرەی تریان لەبەر ئەو شێعرانەن خۆیان نادەن بەدەستەوە
دەکەی تریان لەبەر بیركردنی دایكمە و
دەی تریشیان لەداخی درۆی ڕۆژانەی حوكمەتەو
یەک پاكەتی تەواویشیان لەداخی گیرۆدەبوونی
مامزەكەی شاری #كەركووک

"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شنەی شەرمی نەبوایه
گەرمای دەنگی دەیسووتاندم...!

"فەرەیدوون ئەرشەدی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کوڕ:
بڕوانە! شایییە، چۆپییە، لەو ماڵە
گوێ بگرە! زوڕنایە، دەھۆڵە، شمشاڵە!
زەرد و سوور تێکەڵ بوون، ژن و پیاو، ھەرایە
لەو ناوە ھەر ھاڕەی ھەیاسەی تۆ نایە!
سا توخوا خێراکە با بڕۆین دەست بگرین
بە کامی دڵداری پێکەوە ھەڵپەڕین!

کچ:
گوڵ نەبێ بۆ سەرم ئاڵ چەپکێ، زەرد چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەن، نایەم بۆ ھەڵپەڕکێ!

کوڕ
کچ لە ڕێی جوانیتا، کچ لە ڕێی جوانیتا
کچ لە ڕێی نیونیگای ھاتوچۆی کانیتا
پاییزە، گەڵای دار ڕژاوە، باغ ڕووتە
گوڵ کوانێ؟ گوڵ لێوی بە بزە پشکووتە!

کچ:
گوڵ نەبێ بۆ سەرم زەرد چەپکێ، ئاڵ چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەن، نایەم بۆ ھەڵپەڕکێ!
بتدایە دڵ بە من، بە ھەموو مەعناوە
دوو چەپکت ئەھانی لە باغچەی پاشاوە!...

کوڕ {ئەڕوا و لەبەر خۆیەوە بە گۆرانی ئەڵێ}:
باغچەی پاشا لەوبەر ئاوە
خێڵی دوشمن دەورەی داوە
ئەڕۆم: ڕێگام لێ گیراوە
ناڕۆم: چاوکاڵ لێم تۆراوە!
[بەرەبەرە لە دێ دوور کەوتەوە]

کوڕ:
بە باغچەی پاشادا ورد گەڕام، خوار و ژوور
زەرد ھەبوو، بۆم چنیت، چنگ نەکەوت گوڵی سوور
نازانم ئەمجا دێیت بۆ شایی و ھەڵپەڕکێ؟



شێعری مامۆستا گۆران
کتێب: #بەهەشت_و_یادگار
گۆرانی: گوڵێ خوێناوی
گۆرانی‌بێژ: "مەحموود محەممەد"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەمجارە لەگەڵ شێعر
بەڵێن بێ، دەنگ دابگۆڕم!
لە پەلاماری مۆتەی دڵتەنگی
بەسەمای وشە ئاڵوواڵەکان،
وەها کۆرپەی دڵ سەرقاڵ دەکا،
لێم دەڕفێنێ
خەیاڵی جوانی دڵتەنگیت و
بەرەو وەرزی
قاقڕی فەرامۆشی دەیبا!

پەروین.نازری

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕوومەتی وەک گوڵی بێگەرد

قادر دیلان
شێعر: مامۆستا گۆران

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئامان سەد ئامان

"مەزهەر خالقی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لای لای نەمامی ژیانم من وێنەی باخەوانم

ئەرداڵ ئەرزنجان
گولسەڤەن مەدار

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەم دڵەم

دەنگ: عەدنان کەریم
مۆسیقا: کامکاران
شێعر: ئەحمەد موختار جاف
ئەلبۆمی وەفایی (٢٠١٠)

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شیرینەکەم ! ژووری تەنیام
ئەمشەو بۆ غەریبیم ئەگری
چرپای خەم لێ نیشتووی جێگام
خامۆشی وا لە چواردەوری.

چاوەڕوانیی کورسی چۆڵم
تۆوی بێزاری ئەچێنێ
گڵۆپی کزی ناو هۆڵم
فرمێسک بەبێدەنگ ئەڕژێنێ!

پەنجەرەکان، خۆڵی ڕۆژان
لەسەر شووشەی چاویان بارە
شیرینەکەم ئەمشەو ژیان
وەک ماڵه‌کەم چۆڵ ‌و تارە.

وێنەی پارم لێوی گاڵتە
لە ئێستام هەڵئەقورتێنێ
گڕی خەیاڵ بۆ ئەو کاتە
جەرگی ئەمشەو ئەسووتێنێ.

شیرینەکەم... ژووری تەنیام
ئەمشەو بۆ غەریبیم ئەگری
چرپای خەم لێ نیشتووی جێگام
تەنیایی وا لە چواردەوری.

"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هەورە تۆخوا مەگرمێنە.....
مامۆستا "مەزهەری خالقی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مناڵەکان!
کە بەیانان لە خەو ھەستان
ھەتاو بۆ نێو دەروونتان بانگێشتن بکەن
کە خەوتان ھات
سەر بنێنە سەر کەروێشکەی گەنمەکان

"مارف ئاغایی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

چييه گــواره گوناهی وا به نەستەق
به گوێ هەڵتاوەسيوه سەر موعەلەق؟
دەخـيلت بـم نـەخـيـلی يـا ڕوتــابــی؟
وەها شيرين و سـينه نەرم و دڵــڕەق

"نالی"
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەسم بکووژە بە تیری غەمزە
غەمزەت ئەندامی هێنایە لەرزە


"پیرەمێرد"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کاتێک تێناگەی لە مەبەستم
بە قامووسی خۆت تەرجومەم مەکە

د."فەرهاد پیرباڵ"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دەخیلتم ئەی بای سوبح و ئێواران
ئەبەیتە گوڵشەن سەیرانگەی یاران

دڵێ بۆتە گڕی تینی دەردەداران
ڕەشپۆشە وێنەی تەعزیەداران
...

مەقام: دەخیلتم ئەی بای
نیمە چارە
"جەلال داودی"
مەقام: بەیات

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کچێ چاوجوان!
ئەگەر دڵت بەردیش بایە
بە برژانگی چاوەکانم
هەر دەمکێڵا و
تۆوی ئەشق و خۆشەویستیم
تیادا دەڕوان!

"لەتیف هەڵمەت"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دوو چاوی تۆ وه‌کوو جووته‌ی که‌وانه
بـرۆکـانـت بــه‌ره‌و ســیـنـگـم کـه‌وانـه
بــه‌یـانـی قــاسپه‌قــاسپی پـێکـه‌نینت
لەگوێی مندا له گوێن قاسپه‌ی که‌وانه
هـه‌زار خـۆزگه‌م به ده‌رزیله‌ی به‌رۆکت
که بـۆ ئـه‌ڵـمـاسی به‌روێت ده‌رکـه‌وانـه
وه‌بیـرم دێ کـه بـۆم هـاتبوویـه ژوانێ
هه‌چی ده‌مکرد ئه‌تۆ ده‌تگوت که وا نه
خـه‌مـم هـێند زۆره بـۆم نایـه‌ته پێوان
بـه سـه‌د پـێـوانـه و کــیـله و کــه‌وانـه
ئه‌گـه‌رچـی پیر و دامـاوم، ئه‌وێستێش
دڵــی مـن هــه‌ر بـه ئــاواتــی کــه‌وانـه



"عەلی حەسەنیانی (هاوار)"‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌  ‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

نۆزێت چێفتچی و سەرچۆپی « سۆفی عومەر»

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تێگەیشتن لە مانای نیشتمان.

نووسەری پایەبەرزی وڵاتی ڕووسیا؛ ئانتوان چێخۆف، لە شاکارە مەزنەکەی "باخی بڵاڵووک"دا ئاوەهای دەگێڕێتەوە:
باخێک کە لە شوێن چەندین بەرەوە بە میرات ماوە، ئێستا میراتگرانی لە بارمتەی بانکیان داناوە. پارەکەشیان خواردوە و هیچی لێ بەجێ نەماوە. بۆیە بانک ماوەیێکی دیاری کردووە بۆ گەڕانەوەی پارەکە، یان هەراج کردنی باخەکە. ئەو شانۆنامە باسی وتووێژی  نێوان میراتگران دەکات لەو ماوەیەدا.
خوشکیان ڕۆڵی کەسێکی ئیماندار دەگێڕێ و بەردەوام دەڵێ: ئەوە ئاکامی سووچ وگوناحمانە، بۆیە خودا ئەو ڕۆژڕەشیەی لە چارەمان نووسیوە. بەرانبەر بە ویستی خودا هیچ دەسەڵاتێکمان نیە. بەڵام لە ڕاستیدا نایەوێ خۆی تووشی سەرئێشە بکات و بەش بە حاڵی خۆی بەرپرسایەتی ئەو باروودۆخە کە بەرهەمیان هێناوە بگرێتە ئەستۆ. براکەشیان دەڵێ: ناوی ئەو باخەمان لە کتێبە مێژووییەکاندا هاتووە. سەردەمی زوو ئەم باخە مەکۆی گەورەپیاوان بووە. ئەو دەم چەندین کرێکار بەرهەمی جۆراوجۆڕیان لێ بەدەست هێناوە و داهاتی زۆر بووە. بەڵام کاتێ لێی دەپرسن شێوازی ساز کردنی ئەو بەرهەمانە چۆن بووە؟ هیچی لێ نازانێ، چوونکا خۆی قد لە ژیانیدا کاری نەکردووە. ڕووناکبیریشیان هەیە، بە جوانی باسی داهاتووی ڕوون دەکات، هیوای بە دواڕۆژێکی باشترە کە هەموو شتەکان لە سەر حەز و مەیلی ئەوان دەبن. بەڵام لە سەر کێشەی ئەوڕۆیان بێدەنگە و نقی لێوە نایەت.

هەر لە ڕۆژی ئەوەڵ، لاوێک کە باوک و باپیری کرێکاری ئەو باخە بوون، دەچێتە لایان. بڕێ خوێندەواری هەیە. هەر لە منداڵییەوە ملی لە کاسبی ناوە. بە هۆی تێکەڵ بوون بە کۆمەڵگا دنیای دەورووبەری باش دەناسێ. ئێستا ئەو بەرانبەر بەو باخە دڵسۆزە و زۆر شتیان بۆ ڕوون دەکاتەوە. ئەو پیان دەڵێ: دنیا گۆڕاوە، ئەم باخەی ئێوە لە نزیکی شارە، جادە و هێڵی شەمەندەفەر بەلایدا تێدەپەڕێ. دیمەنی ڕوو لە ڕووبارە. باشترین شوێنە بۆ گەشتیاری. ئەگەر بیکەن بە سەیرانگا، زۆر ماڵە دەوڵەمەندی شاری دێن و بەرهەمی باخەکەش هەر لێرە پیان دەفرۆشن. هەم کێشەکان چارەسەر دەبن و هەم کاریشتان بۆ دابین دەبێ. چەن جار سەر لە بەر، هەنگاو بە هەنگاو، ڕێگایان پیشان دەدات. دەڵێ: ئەگەر باخەکەتان بپارێزن، ڕابردوو و داهاتووشتان پارێزراوە. کەچی تەنیا کاری ئەوان بە ڕۆژ خەوە و بە شەو قسەی زل. هەر چاوەڕوانی پووریانن کە لە هەندەران دەژی، بەڵکوو پارەیان بۆ بنێرێت و رزگاریان بکات.

ئەو ڕۆژەی کە بانک باخەکەیان دەخاتە مەزاد، کوڕە باخەوانەکەش دەچێتە ڕیزی کڕیاران و بە بانترین نرخ دەیکڕێ و پێیان دەڵێ: ئەوەی کە ئێوە نەتانکرد من بۆ خۆم دەیکەم. ئێمانم بە ڕەنج و کار هەیە، ئەو خاکەو ڕەنجی ڕابردووانی لە لام پیرۆزە. ئەگەر ئێوە تەنیا باسی خۆشی ڕابردوو ئەکەن و وەکوو تابڵۆی جوان بۆی دەڕوانن، من بە زستانان بە پێخواسی پێیدا گەڕاوم. داهاتووی ڕوون لە سایەی تێکۆشانی ئەمڕۆدایە، دەنا کەس بە خەیاڵ نەبووە بە ماڵ.

نیشتمان لە نووسراوەکانی چێخۆفدا باخێکی زۆر جوانە، کە پاراستنی ئەرکی هەموو میراتگرانیەتی. بەڵام ئەوانەی کە زۆربەی داهاتی ئەو باخەیان بەردەکەوێ و دەبێ زۆرتر بیپارێزن، بەداخەوە خۆیان تووشی زەحمەت ناکەن و بە هاسانی بە جێی دێڵن. چێخۆف ڕەخنە لەو ئیماندارەی دەگرێ کە نیشتمانی بۆ گرنگ نیە و خۆی بە بەرپرس نازانێ. دەڵێ: ئاخری ئیمان و نیشتیمانیشت، هەردووی دەدۆڕێنی( سەرەنجام خوشکیان لە گەڵ کابرایێکی بێ ئەخلاق دەچێ بۆ پاریس). دەڵێ: جەنابی ڕووناکبیر، تۆ چۆن داهاتووی ڕوونی ئێمە دەبینی، بەڵام قوڕبەسەریی ئەمڕۆکەمان نابینی و خۆتی لێ گێل دەکەی؟ ڕووناکبیر مۆمێکە بۆ ڕووناکی، چۆن بوویی بە هاوسفرەی مفتەخۆران؟ ئەوانەی کە هەر حەسرەتی ڕابردوویانە و هەنووکە بۆیان گرنگ نیە؟ ئەگەر باش لێیان ورد ببنەوە تێدەگەن کە ڕابردووش باش ناناسن. ئەگەر ئەو نیشتمانە بە میراتی باوک و دایکت دەزانی، بۆ نایپارێزی بۆ بەرەی دوایی؟

سەرەڕای هەموو ئەو دەردانە، چێخۆف هەر گەشبینە. ئەو دەڵێ: ئەو باخە قارەمانی خۆی لە نێو دڵی خۆیدا بەرهەم دەهێنێ. کوڕی باخەوانی ڕابردوو، کوڕی هەر ئەوانەی کە باخ بە تێکۆشانی ئەوان ئاوەدان بووە. چێخۆف دەزانێ، ئەرکی باخەوان بڕینی دارە پیرەکان و ناشتنی نەمامی تازەیە، دەبێ بیری بێ سەمەر ببڕین و بیری تازە بەرهەم بێنین تا نیشتمان لە گەشەدا بێ. لە لای چێخۆف بیری نیشتمانپەروەری زۆر بەرزترە لە هەستێکی عەوامانە. واتە: ناسینی قووڵی بنەماکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی، کەلتووری، ئەدەبی و هونەری. هاوکات کار و ڕەنج و بەرپرسایەتی لە پێناوی ئاوەدانی و پێشکەوتن؛ ئەوکات دەتوانین هیوامان بە دواڕۆژ هەبێ.

عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۲/۰۴/۲۷

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"بورهان مەجید"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وەکوو مەجمەر سەری کوڵمت بە ئاھم ھەڵئەگیرسێنم
بسووتێ با وەکوو عەمبەر سەراسەر پەرچەمی خاوت

"حەمدی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئاخر ئێمە دڵدارانی پشتوێن زەرد و پشتوێن سەوزی ئەو عەشقە بووین
بە ڕۆژ ئاوێنەی بەردەمی بووکی قورس و بە شەوانیش کفن دزی چرا و گۆڕی ئەو شارە بێوەژنە بووین
ئاخر ئێمە ئازادیمان لە ناوەڕاستدا بڕییەوە
کوردایەتیمان بە پەن کرد
وڵاتمان کرد بە تەندەر و
نان و ئاو و پێستی لەش و ڕۆژژمێریشمان بە دوو ڕەنگی خۆمان ڕەنگ کرد
ئاخر ئێمە لەم مێژووی داڕزانەدا چیمان نەکرد؟

"شێرکۆ بێکەس"
#کەرکووک

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"دڵ"


ئەم دڵەی من وڵاتێکی بچکۆلەیە،
نە ئاڵای هەیە
نە سنوور
نە پاسەوان.

کەچی نە هیتلەر بۆی داگیر کرا
نە شەوەزەنگ و
نە خەزان.

ئەم دڵەی من لەوساتەوە
چاوەکانی پشکووتووە،
بە بێ تەقە، بێ خوێنڕشتن
عیشقێک داگیری کردووە!


"قوباد جەلیزادە"
‌‌

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سڵاو هاوڕێیانی ئازیز

بەیانییان کاتێڪە هەتاو هەڵدێ،
بزە دەکەوێتە سەر لێوی سروشت و هیوا دەسپێکەری ژیان دەبێت، لە میری مەزن داواڪارم پرشنگی هەتاوے ئامانجتان بەدی بێ و ژیانێکی هێورتان خەڵات بڪات.

"ڪوردستان"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مامۆستا هومەر دزەیی"

دەستم لە کەمەرت وەرێنم......
ون بین لە نێو دنیای ئەوین....

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەیانیتان باش بەڕێزان

ڕۆژتان ئاوێتەوے جوانی
و دڵتان مەکۆے ئارامی و ئەوین
داهاتووتان ڕووناک و ئاسۆے ژیانتان
وەکو ئەستێرەے ئاسمان دایم.

"ڪوردستان"
@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал