🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
وەرەوە.. بە بیابانی ڕۆحما تێپەڕە
با سەوز بێ..
چ جەنگەڵێکی تاریکە و..
تیایدا ون بووم..
کوانێ چرای چاوەکانت؟
لەو ڕۆژەوەی تۆ لە ئاوەدانیی دڵم دەرچوویت
من بوومەتە خەراباتێک
ملیۆنەها گەڵای زەردیش
لە بەر پێما کەوتوون
وەرە ئەی هوزاری بەهەشتی..
وەک ئەوسا لە ناخمدا بچریکێنە
با گوڵ، گەڵا.. چرۆ دەرکەم
دەخیلتم.. ئەی مەسیحی موحیبەتی من
دە هاوارێ.. موعجیزەی تۆ نەبێ
لەنێو گۆڕی هەزار پێ قووڵ..
ئاخۆ کێ بێ..
من دەربێنێ؟
"شێرزاد حەسەن"
@hoday_sher
🌿💫
مامۆستا "محەممەد ماملێ"
شێعری مامۆستا وەفایی
غەمزەدەی خۆتم نیشانەی تیر موژگانم مەکە....
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
وەره ئەمشەو وەكوو هەرشەو
وەره ساقی دڵم خوێنه!
هەتاكوو دێته چاوم خەو
حەرامە شـەربەتان بێـنه!
دڵم زووخاوی لێ دەڕژێ
دەسا هەسته بكه مـەسـتم
شـەرابی كۆن له جامی نوێ
بەخوڕ تێكه، بده دەســتم
مامۆستا "شەریف"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
هەرچەند من و تۆ ئاوێتەین
وەک خاک و خۆڵی یەک زەوی
بەڵام چ بکەم!
تاوێک نییە،
نیشتمانم وەکوو ڕووبار
بە سەرماندا ڕانەبوورێ و
لەتمان نەکا وەک دوو کەنار...
"پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
دەردی ئێمە نەزانینە؟
ئاخرو ئۆخری مانگی گەلاوێژ، من و هاوڕێیەک لە کوێستان شەومان بەسەردا هات.
ئەو ڕۆژە، چەک لەشان، شوێنی نچیرێکمان هەڵگرتبوو. ئێوارە بە هاوڕێکەم گوت: بێخەم بە، لەو دیوی ئەو ملە و سەریاڵە دێهاتێک هەیە. خانەخوێیەک شک دەبەم.
بۆ شەو بووین بە میوانیان. بەپێی نەریتی لادێ زۆر ڕێزیان نواند. لەسەر داخوازی من بۆ خەوتن لە سەربان جێگەوبانمان بۆ ڕاخرا. هەروا کە ڕاکشابووم و چاوم لە ئەستێران بڕیبوو، وتم هاوڕێ، ساڵەهای ساڵە من ئەم بنەماڵە دەناسم. ژنی ئەم ماڵە ئەگەر کاوێژی بکردبا گۆشتی بۆ خواردن حەڵاڵ بوو. خۆ هەر چاوی بە شار نەکەوتووە. هەموو ژیانی لە پەنای ئەو تەنوور و کوانووەدا تێپەڕاندووە. تەنیا شەوان دەچێتە بەر دەرکە و لای ژنانی دراوسێ دادەنیشێت. هاوڕێکەم گوتی ئەو ژیانە هی سەردەمی ئەشکەوتنشینانە نەک سەردەمی خوێندەواران! بەپێی یاسایەکی نەنووسراوی دواکەوتووانە، دەجووڵێتەوە. مرۆڤ نابێت وەکوو ڕەقە و کیسەڵ بچێتە نێو قاپیلکەوە (قاپوورە، قاوغ، لاک).
وتم براکەم، زۆرێک لە خەڵک خوێندەوارن و لە شاریش دەژین بەڵام قاپووڕەیان زۆر زۆر لە هی کیسەڵ ڕەقترە. سەردەمانێک من لە شارۆچکەیەک مامۆستای قوتابخانە بووم. دەوڵەت کۆمەڵێک قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی بۆ کوڕان و کچانی ئەو دەوروبەرە دامەزراندبوو. ئێمەش چینێک مامۆستای پیاو و ژن، دەرسمان بە منداڵان دەگوت. یەک لەوانە کابرایەک بوو، ئێستاش هەر نەمزانی سەر بە کام ئایین بوو، بێدەنگ هەر دەیڕوانی. نەماندەوێرا کارێک بکەین، خێرا هاواری بەرز دەبووەوە کە وامەکەن، نەوەک لەگەڵ دەستوور یەک نەگرێتەوە. فڵانە کار مەکەن نەوەک بەرپرسی ناحیە تووڕە بێت. لە ترسی خۆی ڕاپۆرتی لەسەر هەموو مامۆستایان دەنووسی. خۆزگا تەنیا لەسەر ئێمە بوایا. جارێک ڕاپورتی لەسەر مەلاش نووسیبوو کە بە چاوی خۆم دیومە شەوێک لەگەڵ پیاوانی گەڕەک جۆرابێنی کردووە.
ئەو کابرا تەنیا قاپیلکەی بۆ خۆی دروست نەکردبوو، هەموومانی هاویشتبووە قاپیلکەوە.
ڕۆژێک وتیان لە سەر داخوازی بەرپرسی قوتابخانە دوو مامۆستامان لێ زیاد دەبێت. کە هاتن، دیتمان خۆشک و برایەک بوون خەڵکی شارێکی دوور. خۆشکەکە تەمەنی لەسەرەوە بوو. لە نێو خۆمان ڕاوێژمان کرد ئەگەر ئەو کابرا هان بدەین ئەو قەیرەکچە مارە بکات، ملی دەبێت بە پەتەوە و سەرقاڵی ژیان دەبێت، ئێمەش ئاسوودە دەبین. وردە وردە باسەکەمان هێنا ئاراوە. دیار بوو ئەو لە داماوی، ئەم لە جێماوی، بە کەڵکی یەکتر دەهاتن. بەڵام هەر بیانووی دەهێناوە کە ئاخۆ کێشەمان بۆ دروست نابێت؟بەرپرسان ڕازین؟ لەگەڵ یاسای پەروەردە دەگونجێت؟.. لەباتی حەز و خۆشویستن هەر پرسیاری یاسای دەکرد.
ڕۆژێک سەرلەبەیانی لە دیوی پشووی مامۆستایان دانشتبووین.کچە بە سواری بایسیکڵ(دووچەرخە)خۆی کرد بە نێو حەوشەدا. کابرا زۆر تووڕە بوو. ڕووی کردە برای کچە و وتی ئەو کارەی خۆشکت باش نییە. نابێ ژنان فێری ئەو بەزمە بن و زۆری لەو بارەوە قسە کرد کە نەوەک لەگەڵ یاسا یەک نەگرێتەوە. برای کچە خۆی بۆ ڕانەگیرا و وتی: خۆ لاڕەشەت نییە، ڕاپورتێکی لەسەر بنووسە! کابرا وتی وادەزانی ناینووسم؟ بەڵێ، من نابێ لەبەر کەس تووشی کێشە بم. برای کچە وتی: دەی چیمان لێ دەکەن؟ "ئێمە نین و گەدایی؟ ئێرەش نەبوو، کولیایی". هەستا لەپێش چاوی هەمووان، ملی کابرای گرت و فڕی دایە دەرێ. لە پلیکانان بە چەند سەرمەقولانج چووە خوارەوە، جا وەرە سەیری پێکەنینی ئێمە و منداڵان.کابرا هەتا ئەو ڕۆژە وای بەسەر نەهاتبوو. بە پەلە گەڕایەوە بۆ ماڵ.
لای ئێوارە چوومە سەردانی. کزۆڵکە دانیشتبوو. بریندار نەبوو، بەڵام کێشە دەروونییەکە پەرەی ئەستاندبوو. هەر دەیگوت، ئەگەر بەرپرسانی پەروەردە بزانن، ئابڕووم دەچێ.من لەلایان خاوەن ناوم. منداڵان چیدی بە قسەم ناکەن، بارم لار بوو..
پاش چەند ڕۆژ درواسێکان وتیان کابرا مرد.
لە سەرقەبران کەسم نەدیت بۆی خەمبار بێت. لەشی ئەو پیاوە چووە چاڵێکی کپەوە. هەروا کە لە ژیانیدا لە چاڵێکی ڕەشدا دەژیا. بەڵام ڕۆحی دزەی کردبووە دەروونی خەڵکەوە.ئەوە لە ئاکار و ڕەفتاری زۆریکدا دیار بوو..
هاوڕێ؛ دەردی ئێمە قاپووڕەی نەزانین نییە، دەردی ئێمە دەم پانەوکردنی زانایە لە بەردەم زاڵم. گرینگ نەبوونی حاڵی هەژارانە لای ڕووناکبیر. دەم قووچاندن و چاونوقاندنە لە ناحەقی. ژینی سەرشۆڕیە لەبەر پلە و نان. ڕاهاتنمانە لەگەڵ گەندەڵی...
لەو سەربانەوە دەمڕوانییە ناو دێ. مانگ خەرمانەی دابوو. لەو نیوەشەوە گوێم لە دەنگی لاوێکی خەرمانخەف بوو.دەنگی هەڵێنا:
ئەوا مانگ هەڵات دەربەند بوو خاڵی
دەبێ بیپۆشین بەرگی عەبداڵی..
ژیان بەو دەردەشەوە هەر بەردەوامە.
ئانتوان چێخوف١٨٩٨/سروژ استپانیان
خوێنەری هێژا،
ئەو ژنە هەژارە لەو کوێرە دێهاتە، هەر ئەوەندەی لە ژیان دەزانی و ئاگای لە دنیای دەرەوە نەبوو. بەڵام کێشەی دنیای ئەمڕۆ نەزانین نییە، ڕێگای سەخڵەتی نێوان زانینە تا فامین.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٤/٣٠
@hoday_sher
🌿💫
تۆ وەک گڕی شەمێک دەچی
ئەمنیش وەک بەژنی ئەم شەمەم
دڵنیــــا بـــە، هەر کاتێکی
هەموو گیانم لە عیشقتدا بتوێتەوە
گــــڕی ژینت
ئەکـــوژێتەوە ...
"مارف ئاغایی"
@hoday_sher
🌿💫
"شوان پەروەر"
« كوردم ئەمن »
گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لەدەس ئەم چەرخە سپڵە نابەزم، مەردم ئەمن
ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن
گەر لە برسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق ھەڵێم
نۆکەریی بێگانە ناکەم تا لەسەر ھەردم ئەمن
من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییە
لەت لەتم کەن، بمکوژن، ھێشتا دەڵێم کوردم ئەمن
"مامۆستا هێمن"
@hoday_sher
🌿💫
تۆ به نەرمیی تریفەوه
زەرد زەرد وەره و
باوەشێکی ئاڵم پیا که و
منیش به خێرایی شەپۆل،
شین شین دێم و
شێعری خۆمت تیا سەوز ئەکەم...
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
گەر قسەی نێوانمان بڕا و
ڕێگەی گەیشتن پچڕا و
لە یەک نامۆ، کەوتین جیا
وەرە سەرلەنوێ
لەگەڵم ئاشنا ببەوە...
"نیزار قەببانی"
@hoday_sher
🌿💫
"عەدنان کەریم"
ئاگری عیشقت لە ڕۆحم
بەربووە سەر تا قەدەم
وەک نەیستان ھەر دەسووتێم
مات و خامۆش بێ سەدا
چەند بەناز دێی و دەچێ سەرخۆش و
شۆخ و شەنگ و مەست
ئەی گوڵی نازدار ئیلاھی
بای خەزانت لێ نەدا
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
سەد خۆزگە بێ بەو ڕۆژە
کە نەمبیستبوو ناوت
نەم چێشتبوو تامی مەیی
مەیخانەیی چاوت
نەی دیبوو دەس و پێی دڵەکەم
هەڵقەیی داوت
ئازاد بوو لە پێچ و خەمی
ئەگریجەیی خاوت
وا ئێستە لەتاو ئاگری
هیجرانی بە تاوت
فرمێسکی ئەڵێی
تەرزە و بارانە دڵی من
"شێخ نوری"
@hoday_sher
🌿💫
وهکوو خهونی کچی چاوشینی مهنگوڕ
له ئامێزی ههناسهی شۆڕهسوارێک
لهسهر ئهسپێکی چوار ساڵهی نهگیراو
دڵم سواره بهرهو ههر لێڕهوارێک
وهکوو بسکی به تاتای کیژی مامهش
له پێدهشتانی لاجان نهغمهیانه
دڵم تهیرێکه ههر دهفڕێ و دهنیشێ
له باوهش کێله سیپان بهم بهیانه
وهکوو بێری له کوێستانی گهدهی ڕا
که ئاواتیان بهرهو دهشتی نهڵێنه
منیش عههدێکی دێرینهم که ههردهم
وهبیر خۆم دێنمهوه ،،،یار ئهو بهڵێنه
لهسهر خهرمانی گهنم و جۆی مهاباد
که وهک زولفی کچه دێبوکری جوانن
له سهیری چاوهکانیان تێر نهبوو کهس
که وا تامهزرۆی یهک ماچی ژوانن
له چارشێوشانهکهی چۆمی مهجیدخان
کچان سێویان ڕنی و گوڵیان لهدەس بوو
لهناو کاناڵی ئاوی نیوهڕۆیان
مهلهی دووباسکه ئازیز وهک نهفهس بوو
له گامێشگۆلی تا کوو ساروقامیش
کلی سینا بوو بۆ چاوی کچانه
ههموی خێر بوو ،ههموی خۆشی ،که دهتدی
دهڕۆنه دهشت و مهزرا بهو بهیانه
خودایه یادی خاکم چهنده جوانه
که ههر شهو دێته ناو شێعری ژیانم
دڵم سواره دڵم سواره به قوربان
دهگهڵ خاڵهی بهرهوڕووی نیشتمانم
"خاڵە قازی"
@hoday_sher
🌿💫
وێنەکانت نابن بە خۆت!
وەک خۆت چاو ناتروکێنن...
وەک نیگای خۆت نامهەژێنن...
دەستەکانت ناجووڵێنن بەرەو دەستم...
هەست ناکەن بە قوڵپی هەستم...
وێنەکانت وەکوو خۆت نین!
سەریان ناخەنە سەر شانم...
وەک خۆت نایهێننە جووڵە تەزوی گیانم...
ڕاستە لە ناو وێنەکانتا پەلەت نییە و ناڕۆیتەوە...!
سەدەیەکی وێنەکانت ناگەن بەوەی کە قاوەیەک لە گەڵمدا ئەخۆیتەوە!
وێنەکانت وەکوو خۆت نین!
شەڕێکیان لەگەڵ نەکردووم...
شێتی دەنگتم،
کەچی ئەوان بۆ جارێ بانگیان نەکردووم...
بۆیە ئازیز
کە سەرم پڕ بێ لە شێوەت
چ پێویستم بە ئەلبوومە!؟
هەموو ئێستا و ڕابردوومە خۆت دەزانی "ئەوینی تۆ"!
"ڕەنج سەنگاوی"
@hoday_sher
🌿💫
"ئەحمەد لاوە"
شێعر "مارف ئاغایی"
بێ تـــــۆیی ...
شهوهكانم پڕن له تهنیایی منو بێتۆیی تۆ.
شهوێك دووری لهگهڵدا بێ
درێژتره له سهختهڕێی لهدایكبوون ههتا مردن.
ئهوه چرام كوژاندهوه، چاوم وێك نا، ههموو دونیام فهرامۆش كرد، ئهوه خهوتم.
بهڵام چ بكهم خۆ ههر شهو نا
خهوهكانم پڕن له تهنیایی منو بێتۆیی تۆ
"مارف ئاغایی"
@hoday_sher
🌿💫
دڵمان پڕه لە کەمین و
گوێمان پڕه له ڕەمزی شەو؛
هەرکەس لە دەروونی خۆیدا ڕووخاوه،
سەیرترین کەلاوەی سەر ئەم جیهانەین........
"مارف ئاغایی"
@hoday_sher
کتێب: وزوزی
مژار: شێعر بۆ منداڵان
شاعیر: لەیلا بەهرام بەگی (لاولاو)
وێنەکێش: ڕووناک سوڵتانی
وەشانخانە: ماد (تیتل و بیبل)
"وزوزی" باس لەو جڕوجانەوەرانە دەکات کە لەگەڵ ژیانی مرۆڤی سەردەم ئاوێتەن و خوازراو و نەخوازراو لە دەور و پشتمانن.
ئەم کتێبە بە شێوەیەکی زۆر شاراوە و ناڕاستەوخۆ و بە زمانی پێکەنین و تەنز فێری منداڵان دەکات کە هەموو بوونەوەرەکان، بە هەر تایبەتمەندییەکی سروشتییەوە، مافی ژیانیان هەیە.
جاری وایە کاراکتێرەکان پێناسەیەکی زۆر جیاواز لەوەی کە لە زەینی منداڵەکاندا هەیە، بۆ خۆیان نیشان دەدەن. ئەوان هاروهاج، بە ورە و وزە، ژیکەڵانە، ئەکتیو و کارتێکەر و ئازا، سوحبەتچی و گرینگن.
شێعرەکان زۆر ڕیتمیکن و زوو دەکەوێتە سەر زاری منداڵان. لەگەڵ ئەوەش لە تەوسیفێکی تۆخ پاراستراون و توخمی دیالۆگ و مۆنۆلۆگ و فەزاسازیی زمانی و وێنەیی و فانتازیا، کارەکە بۆ لای ڕەوایەت و گێڕانەوە دەبات.
بەردەنگ واتە منداڵ لەم کتێبەدا پەسیڤ و بێکار دانانیشێ و هەندێ جار هان دەدرێ بیر بکاتەوە و مەتەڵۆکەکان وڵام داتەوە. ئەو چارەسەری بۆ پێکەوەبوون دەدۆزێتەوە...
instagram.com/titl.bibl.pub
instagram.com/maad_book1
t.me/madbook2019
🌿💫
ببە بە هاوارێک کە هەرگیز ناتوێتەوە.
ئەوەی دەژی تەنیا هاوارە بەرزەکانمانە...
ئەو دەنگە قووڵ و دوورەیە کە لە بنی وجودەوە سەردەکەوێت و بەر زەمان دەکەوێت،
بەر دیوارە سەختەکانی بوون،
بەر دووبارەبوونەوەکان و لێکچوونە غەمگینەکان. ...
مرۆڤ هەر چییەک بکات، بەر دووبارەبوونەوەی بەتاڵی خۆی دەکەوێت.
ئەوەی کە ناتوێتەوە تەنیا هاوارە دڕ و نەسرەوت و توڕەکانمانە
"بەختیار عەلی"
📖 شەوێک ئاسمان پڕبوو لە ئەستێرەی شێت
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
"خەبات مەولوودی"
گۆرانی؛ پەری
شێعر: یوونس ڕەزایی
دەستی وەرزێکم سپی بوو
باڵی وەرزێکم وەری
ڕووت لە کوێ کرد تاک و تەنیا
بێ هەواڵێک ، ئەی پەری؟
دڵ لە ڕووگەی چاوەکانتا
شینترین ئاڵای هەبوو
ئێستە بێ تینی نیگای تۆ
پەنجەکانی هەڵوەری
نا مەڕۆ،
شەرمینترین ساتی وشەم
ڕوو لێرە کە
گەر دەڕۆی ئاسمانی تەنیاییم
پڕی ئەستێرە کە...
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
تۆش ئەی کچه شێعرەکه
پەنجەرەکەتم بۆ بکەوه
هۆنراوەیەکت بۆ دەخوێنمەوه
نه چۆلەکه دەیزانێ و نه شاعیر
سەوزه وەک دارستان
شیرنه وەک هەنگوینی هەنگه کێوی
درێژه وەک پرچت ..
"لەتیف هەڵمەت"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
نە خەندەیە، نە گریانە
نە مردنە، نە ژیانە!
پێناسەکەی وا لای منە:
کوردکوژە، هیواخەسێنە
دەست و دەم و پێ بەخوێنە
ڕێگایەکە نابڕێتەوە
لە نوێنەوە بەرەو سەنگەر،
لەوێشەوە بەرەو نوێنە
عەیامێکە من دەیناسم:
دێوجامەیە
خەمەگڕووی هەزارڕەنگە
قوتابخانەی بێسەوادی و دەبەنگییە
کانگای گولی و سووزەنەک و فەڕەنگییە
تا نەیکوشتووین
وەرن، چنگی بەخوێنسووری پێ هەڵبڕین
بە شەق ڕووی پێ لە دیوار کەین
تفەنگی خۆکوژ فڕێ دەین
تفەنگی ئازادی سوار کەین
زرمە لە جەرگییەوە بێنین
لە بازرەقەی خوێنی ئەودا،
یەکەم تیشکی ڕۆژ هەڵسێنین.
"پەشێو"
@hoday_sher