hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5321

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"خالید ڕەشید"
لەو ڕۆژەوە
شیعر "عەبدولڵا پەشێو"


لەو ڕۆژەوە لەگەڵما نیت
سبەینان خۆر درەنگ هەڵدێ
ئەستێرەکان
چاوی دایکی شەهیدانن، کز دەسووتێن!
کێشوولەکان
لەسەر شووشەی پەنجەرەکەم هەڵناکورمێن!

ئەگەر هات و ونم کردی،
ئەگەر هات و ...
ئەم جیهانەی پان و بەرین
لەژێر ساپیتەی زنجێکدا
بەیەکەوە ڕانەگرتین:
کە گەڕامەوە کوردستان،
من تینوێتیم هەر بە ئاوی کانی دەشکێ،
کانی هەموو بنارانت
بە ناو دەکەم!

کارمامزم زۆر خۆش دەوێن،
کارمامزی پێدەشتانت
بە ناو دەکەم!
من تا مردن چیاپەرستم
بڵندترین چیای کوێستانت
بە ناو دەکەم!

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەگاڵتەوە پێی وتم:
کەی دەمری چەپکە گوڵێک بهێنم بۆ سەر گۆڕەکەت؟
لەناخی دڵمەوە پێم وت: خوادەکات تۆ دێیت و لێرەوە تێدەپەڕیت،
گوڵەکانی سەر گۆڕەکەم هەمووی بۆ تۆ.

پێدەچێت مردن بەو ڕادەیە ترسناک نەبێت،
بەو مەرجەی تۆ ڕێگەی گۆڕەکەم پێ بزانی و
جار جار ئێوارانێکی هەینی بێیت و
ناوم لە نێوان ئایەتەکانی سوورەتی یوسفدا
جێ بهێڵی ..
بەشەرمەوە بەمردووەکانی هاوڕێم بڵێی:
یادی بەخێر، منیش ڕۆژانێک زولەیخای
ئەم نووسەرە غەمگینەبووم.

ئەگەر هاتی
عەتری یاسەمین بدە لەدەستەکانت و
کۆترێکی خۆڵەمێشی بێنە بۆ سەر گۆڕەکەم،
چەپکێک گوڵی بەیبوونیشت بیر نەچێ..
جێگەی داخە؛ گوڵی سەر گۆڕەکان هەمیشە درەنگ بەمردووەکان دەگەن،
تا گوڵەکان وشک دەبن و دەبنەوە بەخۆڵ،
دەبێت لە دوای مردن
دووسێ وەرز، بەدڵێکی تەنگەوە لەچاوەڕوانیدا بمێنینەوە.

تا زستان دێت و باران بەسەر
زەوییە دوورەکاندا دادەبارێت،
بۆ ئەوەی بۆنی عەتری دەستەکانت بناسمەوە،
بۆ ئەوەی بۆنی چەپکە گوڵەکانت تێکەڵ بەخاک ببێتەوە و
بەناو ئێسکی لووتم و دەستەکانما
تێبپەڕێت،
دەبێت هەزار جاری تر لەچاوەڕوانیدا
بمرم و زیندوو ببمەوە.

دەزانیت لەگەڵ دەستی کێمە؟
لەگەڵ دەستەکانی خۆمە،
هەر ئەو دەستانەی لەدونیادا، نەتهێشت
تەنها جاریک بەر قژ و ڕوومەتت بکەوێت.

"شوان تۆفیق"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیانی ئازیز

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کۆترە شەلەکەی بازاڕ و شەقام
سڵ مەکە لە من، هەڵفڕە بۆلام

دەمێ شاباڵت دەخشێ لە دڵم
دەمێکیش بە چاو پێم دەدەی وڵام

قژت وەک تاڤگەی خرۆشانی شاخ
هەزار شەپۆلی لە سەر دڵی دام

لەنجەت لە ڕەوتی ماسی جوانترە
لە بزەی تۆدا چەکەرەی هیوام

هەموو بۆتە چاو دووکان و بازاڕ
من سریوەی پێت، هەناسەی ڕێگام

باڵات لێوڕێژی ناز و ئەدایە
ئاشق هەر وایە، لە گەڵتا هاوڕام

نە تەلەفوونم جواب دەدەیتەوە
نە ئێس ئێم ئێس و نە کورتە پەیام

مەمکدان بۆتە جانتای تەلەفوون
خۆزگە من لەرەی ئەو لەرزینە بام

وشیاریم لە سەر هەواڵێک دەبوو
بە جێی لەرزە و دەنگ، پێیدا دەنووسام

شەو لە ئامێزی خۆشەویستیتا
چەخماخەی ماچێک بکە بە چــــــــرام

قاقات بریسکە و ڕەوتت بارانە
کۆلکەزێڕینەت هەڵدا لە شەقام

پیربادینی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

من لە خەڵک بێزار نیم، تەنیا هەستێکی خۆشترم هەیه
کاتێک ئەو مرۆڤانەی لە من تێ ناگەن، لە دەوروبەرم نین..

"چارڵز بوکۆڤسکی "



           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژتان دەوێ؟!
ڕۆژ لە سنگی ئاسۆدایە،
بە خەنجەران ئاسۆ شەق کەن، ڕۆژ دەربێنن
سیمای ونبووی خۆتان دەوێ؟!
سیمای ئێوە خەلیفەیەک کردی بە خشت
بۆ بنچینەی یەکەم مزگەوت
بڕۆن مزگەوت بڕووخێنن

چیتان دەوێ؟
سەربەستیتان؟!
هەزار ساڵە سەربەستیتان
کچە و دەنوێ لەگەڵتانا،
بەڵام کوانێ پیاوەتیتان؟!

"عەبدولڵا پەشێو"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیانی ئازیز

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کورتە چیرۆکی خەمڵی پەمۆ
نووسینی مامۆستا حەسەن قزڵجی
خوێندنەوەێ ئەمیر داباشی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

پێشەکی مامۆستاهیمن لەسەر:سەرجەم بەرهەمی حەسەن قزڵجی
خوێندنەوەێ ئەمیــر دابـاشــی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کەس لە خۆی پرسیوە بۆ دونیا لە ساتی خۆرئاوابووندا دەگاتە ڕۆمانسیترین و جوانترین ساتی خۆی؟ چونکە لەو ساتەدا زەوی لە ژێر ڕەحمی هەتاو و لەژێر منەتی تریفەدا نییە، لەو ساتەدا زەوی خۆیەتی، ئا لەو کاتەدا سەیری درەخت و ئاو و هەور و جەنگەڵ بکەن، سەیری شارەکان بکەن، سەیری مەزرا و باغ و جوێبارەکان بکەن، تەنیا لەو ساتەدا ڕووە ڕاستەقینە و غەمگینەکەی دونیا بە ڕوونی دەردەکەوێت، هەتاو جۆرێکە لە کۆمەکی ئیلاهی تا بەردەوام ئەو غەمە نەبینین کە لەسەر هەموو گەڵایەکی جیهان و لە ناو هەموو دڵۆپە ئاوێک و لە هەموو گزنگێکی ورددایە...

"بەختیار عەلی"
له ڕۆمانی "غەزەلنوس و باغەکانی خەیاڵ" ـەوە

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

خۆ ئەگەر قەلەڕەشکەی مێ وەکوو نەورەس عەباکەی فڕێ بدات و چۆلەکەی دایکە لە دەنووک ئاژنی چۆلەکەی باوکە یاخی بێ و حاجی لەق‌لەق یەک حاجی ژنی هەبێ نەک چوار و..
ئەگەر تەوارەکان وەک هەڵۆکان ئەوانیش بە شەو بێنە دەروەو کلیلی درگای حەوشە بە خۆیان بێ و ماکەوەکان.. بە دڵی خۆیان شوو بکەن و بە زۆر نەیاندەن بە نێرەکەوە پیرەکان ئەو ساتە ئیتر ئاسمان و فڕین  لە شیعری مندا زۆر جوانتر ئەبن..!

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شەو درەنگه! دڵ خاوێره
ڕۆحی تەنیام به شەپۆلی خۆت بسپێره
وەره بۆ ناو هەستی ئاڵۆز و شێواوم
ئەی فریشته، ئەی شیعری جوانی دڵداری!
ئیمشەو هاتووم
به هاواری خوێن و فرمێسک بتهۆنمەوه
ئەی دوایین نرکەی ڕزگاری!

"ج.مەلەکشا"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مامۆستا گۆران"

شاعێری دانەری شێوازی شێعری نوێی کوردی، ڕۆژنامەوان، چالاکی ئەدەبیی و سیاسی.

عەبدوڵڵا سلێمان ناسراو بە گۆران؛ کە بنچینەیان دەگەڕێتەوە بۆ [میران بەگ]ـەکانی مەریوان، ساڵی 1904 لە هەڵەبجە لە دایک بووە، ماوەیەک لە هەڵەبجە مامۆستای خوێندنگەی سەرەتایی دەبێ تا 1937.
دوای ئەوە ڕوو ئەکاتە کاری سیاسی و ڕۆژنامەوانی.

لە 1952 تا کۆتایی ژیانی خەریکی کاری ئەدەبی و نووسینی کتێب دەبێ و لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا وتار و بابەتی خۆی بڵاو کردۆتەوە.

🔻 مامۆستا گۆران یەکەم شاعێری کوردە کە [هاوسەنگسازیی عەرەبی]، لە شێعری کوردی لا بردووە و بۆ یەکەم جار بە شێوازێکی فۆلکلۆری کوردی، شێعری نوێی وتووە.

📚بەرهەمەکانی:

📕دیوانی گۆران
📒بەهەشت و یادگار
📗فرمێسک و هونەر
📘سروشت و دەروون
📙لاوک و پەیام

مامۆستا گۆران لە ڕێکەوتی 1962/11/18 بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە، لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

پەچەت لاده ببینم ڕووت
ئەمن خۆ سەیری تۆ ناکەم

له ڕووی تۆ تێدەگەم یەزدان
چلۆن نەخشی ئەنەخشێنێ


"ئەخۆل"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەیان ئەنگووت و شەو ڕابورد و من ھێشتا خەوم نایە
دەخوێنن بولبول و قومری، بەڵام قاسپەی کەوم نایە
خەیاڵ دەمباتە جێژوانی شەوانی لاوەتی، ئەمما
خرینگەی بازنە و خڕخاڵ و بەرمووری ئەوم نایە


"هێمن"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەی ئەو کەسەی دەتپەرستم و لێم ونی
تۆ خودا نی، تۆ خۆشەویستی منی
له ئاسمان نی تا وێت ڕانەگا دەستم
له قاف نی کاڵەی ئاسنت بۆ هەڵبەستم
تۆی له من ون کرد و منی له تۆ دوور
ئەو بستۆکەی دوژمن ناوی نا سنوور

"هێمن"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دۆستی دوور وڵات
مامۆستا "کەریم کابان"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

قەدری کچەکانتان بزانن! تەلعەت تاهیر زۆر بەدڵێکی پڕەوە دەڵێت ئەوەندەی کچ خزمەتی دایک و باوک دەکات ئێمە ناتوانین خزمەتیان بکەین هەر باوکێک خاوەن کچ بێت خودا خۆشی دەوێت...

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لەسەر دوو ڕێیانی ژیان.

شار گەمارۆ درابوو. گرمەی تۆپ و تەقەی تفەنگ، ویزەی گولـلەو نرکەی شەڕخواز، بۆنی باروت و بڵێسەی ئاگر، دەستەڵاتیان گرتبووە دەست. سەمفۆنیای شار بریتی بوون لە زریکەی منداڵ و قیژەی ژن، ناڵەی بریندار و لرخەی گیانەڵا، هانکەهانکی سەربازان، گەرمەشینی پیرەژنان و نزای پیرەپیاوان.

بۆنی لاشەی مردووان، دووکەڵی ماڵە سووتاوەکان، ترس و برسیەتی و بێهیوایی، تەواوی شاری داگرتبوو.

ژنێکی ڕەشپۆش وەک تارمایی بە نێو شاردا وەیلان مابوو. وای هەست دەکرد، دەروونی وەکوو تەرازووە و ئەبێ دوو کێش هەڵسەنگێنێت. قورساییەکەی ئاخۆ بە کاملادا دەکەوێت؟
خەڵک ئەو ژنەیان بە یەکتر دەناساند: ئەو ژنە، دایکی فەرماندەی هێزی دووژمنە کە دەستی ناوەتە گەرووی شارەکەمان.

ئێوارەیێک، دایکی ڕەشپۆش چاوی بە ژنێک کەوت کە خەریک بوو بە دەستی خۆی تاقانە کوژراوەکەی بە خاک دەسپارد. بۆ چەند خولەک بەلایەوە، مایەوە. پرسیاری کرد: ئاخۆ جەرگسووتان چۆنە؟ وتی گەلێک دڵتەزێنە، بەڵام نەک ئەوەندە کە ڕۆڵەکەت فەرماندەی هێزی دوژمن بێت! بەو قسەیە، گرێی دڵی کرایەوەو، وەیلانیەکەی کۆتایی هات.

بەیانی زوو ژنی ڕەشپۆش لە پشت دەرکەی شار ڕاوێستا بوو. وتی دەبێ بڕۆم و ئەرکی دایکیم بەجێ بێنم. پاسەوانانی شار لێی دەپاڕانەوە: ئەم شارە تۆی بە بارمتە نەگرتووە، دوو کەسیشیان لەنێو قەبرێک نەناشتووە. مەڕۆ نەوەک تووشی قیسپێک ببێت.... زۆریان وتوو ئەو کەمی بیست....  هەروا کە لە شار دوور دەکەوتەوە، ئاوڕێکی لە شارەکەی دایەوە. شار وەکوو بریندارێک کە چاوەڕوانی مەرگ بێت، دەهاتە پێش چاوی. کاتێ سەربازانی دوژمن لەنێو دەشت و سەحرا، ژنێکی تەنیایان بینی، پێیان سەیر بوو. پاش ئەوەی کە خۆی پێیان ناساند، بە پێکەنینەوە  لەگەڵی وەڕێ کەوتن بەرەولای فەرماندە. ئاخۆ لە پێکەنینی دوژمن تاڵتریش هەیە؟

کاتێ لەنێو خێوەت لەگەڵ کوڕەکەی دانیشتبوون، وتی: ڕۆڵەم بە دوای چیدا وێڵی؟ وتێ هێز و قودرەت، ناو و ناوبانگ. وتی دەی بۆ بە کاولکاری؟ بۆچی شارێک ئاوەدان ناکەیتەوە؟ وتی تەمەنی من بەوجۆرە کارانە ڕاناگا. تا ئەودەم من ئاسەواریشم نامێنێ. وتی ئەی ئەو خەڵکە چییان بەسەر دێ؟ وتی ئەوەیان کە زیندوو بمێنێ باسی ئازایەتی من دەگێڕێتەوە بۆ بەرەکانی دوای خۆی......

بۆ نیوەڕۆ وتووێژی نێوان ئەوان بەبێ ئاکام دوایی پێهات. دایکی وتی: کوڕم من ناچارم بچمەوە پاڵ خەڵکەکەی خۆم. بەڵام بۆ دوایین جار لە ژیانم ئەمەوێ کە لە ئامێزت بگرم و ماڵاوایی یەکجاری بکەین. کوڕە کە هاتە پێش، دایکی زۆر بە کرژی، وەک بروسکە بە تەواوی هێزی خۆیەوە، خەنجەرەکەی کوتایە نێو دڵی فەرماندەی دوژمن. کاتێ سەربازان دەورەیان دا وتێ من وەکوو دایکی شارێک، ناچار بووم یەکێکیان بکەم بە قوربانی ئەوانی دیکە. شاریش پێویستی بە من نەما. خەنجەرەکەی کوتایە سەر دڵی خۆی.

ماکسیم گورکی / (رضا آذرخشی)

بەڕێزان؛ ماکسیم گورکی باسی شەڕێک دەکات، لە شارێکی نادیار و زەمانێکی نادیار. بە بڕوای من ئەو پیاوە دەستی لەسەر دوو بابەتی گرینگ داناوە کە لە سەرانسەری مێژووی مرۆڤدا هەبووە و هەر دووپات دەبێتەوە:
۱) بەداخەوە زۆر کەس بۆ ناو و ناوبانگ لەباتی ئاوەدانکردنەوە، دەس دەکەن بە کاولکاری. جا هەر سەردەمێک بە شێوازێک (بۆ وێنە ئەمڕۆ لەنێو کوردەواری بێڕێزی بە گەورەکان، ناوبانگ دێنێ).
گورکی باش زانیویە کاولکاری کاتێکی وای پێویست نیە، بە پێچەوانەی ئاوەدانکردنەوە کە ڕەنگە ئاکامەکەشی بە چاوی خۆی نەبینێ.
۲) بەرزترین ڕادەی مرۆڤایەتی، دڵکەنە بوونە لەوەی کە خۆشت دەوێ.  ڕەنگە لە ژیانی هەر کەسێک ئەم تاقیکارییە ڕوو بدات کە بکەوێتە سەر دووڕیانێکی ئەستەم. پیاوی دەوێ دڵی خۆی لەژێر پێ بنێت بۆ بەرژەوەندی خەڵک.

عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۲/۱۰/۱۹

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کورتەچیڕۆکی تاج وتەختی کۆێخاهۆمەر
نووسینی مامۆستاحەسەن قزڵجی
خوێندنەوەێ ئەمـیر داباشـی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

‌لە دەوری تۆ؛
دەخولێمەوە
دەخولێمەوە و دەخولێمەوە ...
وەکوو ئەوەی بورغی بم و
لەم جیهانە ناشرینە،
جوانیت قایم بکەم !



"تەڵعەت تاهیر"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەیانی باش کوردستان

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیانی ئازیز

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

نیگام تینووی تەماشاتە
دادووراوی سەر ڕێگاتە

"گۆران"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بە دارمێوی خەیاڵمەوە ئاوێزانی وەک جوانترین هێشوە ترێ
پەیتا پەیتا تەرزی بیرم تێت دەئاڵێ و
لە دەورت دەبێتە گرێ...

"عەبدوڵا پەشێو"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەی نیشتمانم تا زیاتر لەسەرت بزانم زیاتر لام مەزن دەبیت، تا زیاتر بۆنت بکەم زیاتر هۆگرت دەبم ، ئەی نیشتمانم لەبیرم مەکە وەک چۆن من لەبیرم نەکردی.

           @hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал