🌿💫
ئهی نهسیمی بهر بهیانی، کاتێ دێی بۆ شاری مه
یا مهیه، یا بێنه بۆنی زولفی خاوی یاری مه
گشت دوکانی خۆشهویستی دهرگه
کانیان داخرا
عهتری بێنه، بیده ڕهونهق بهو دهرو بازاڕی مه
بێنه سهر دیواری سینه، ڕهنگی سووری لێوهکهی
ماوهیهکی زۆره بێ ڕهنگن دهرو دیواری مه
ههر ههواڵێکی، له تیشکی چاوهکانی پێم بگا
پڕ له ڕووناکی دهبێ، ئاسۆی شهوانی تاری مه
قههقهههی خهندهی دهگهڵ سوبح و نهسیمی پێش ههتاو
ههر دهپشکوێنێ،ههموو خونچهی دڵی خهمباری مه
گهر به ناو کوێستانهکان دا،تێپهڕی پێیان بڵێ
سهر نهوی کهن بۆ گوڵه تاقانهکهی گوڵزاری مه
خاڵه ههسته، شێعرهکانت وا بهدهم باوه دهڕۆن
دهچنه شاخ و جێی دههێڵن دهفتهری ئهشعاری مه.
"خاڵه قازی"
@hoday_sher
🌿💫
تەنانەت بەهار
بە هەموو ڕەنگەكانییەوە،
بە هەموو گوڵەكانییەوە،
ناتوانێت جێنشينی جوانییەكەی تۆبێ،
لەناو ئەم دڵەی مندا.
"نەبەز گۆران"
لە ڕۆمانی مەندانی گوڵفرۆش
@hoday_sher
🌿💫
بە تەققەی بڕنەو کردم یاڵە و یاڵ
لە گەرمەی شەڕا تۆم کەوتە خەیاڵ
چوومە داڵغەی تۆ و جێژوانی گەرم
شەڕم لەبیر چوو تا هاتنە سەرم
"فۆلکلۆر"
@hoday_sher
🌿💫
کە تۆ مانگی منی
چ باک گەر تیر باران بکرێم
لەشەوی بێ تریفە دا
"فەرەیدوون ئەرشەدی"
@hoday_sher
🌿💫
ئەو هەوڵە دەروونییەی مرۆڤ دەیدات، بۆ بێدەنگبوون بەرامبەر زۆر شت زۆر بە ئازارترە، لە هەوڵی قسەکردن بۆیە وا مەزانن کەسی بێدەنگ ئاسوودەبێت بەڵکوو ئەو لە جەنگدایە.
"فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی"
لە ڕۆمانی برایانی کارامازۆف
@hoday_sher
🌿💫
مامۆستا "عەلی مەردان"
بەری بەیانە
شیعر : #گۆران
مەقام : #عەجەم
بەری بەیانە ڕووناکە ئاسۆ
ئاسۆی هیوای کورد مژدە بێ لە تۆ
دەنگی بانگ هەڵسا لە مزگەوتی دێ
باڵدار هێلانەی خەو بە جێ دێڵێ
قاسپە قاسپی کەو ئاشکرا ئەڵێ
کاتی فرمان هات کورد نابێ بنوێ
بەری بەیانە ڕووناکە ئاسۆ
ئاسۆی هیوای کورد مژدە بێ لە تۆ
هەستە ئەی لاوی نیشتمانیی کورد
سەردەمی هەڵسان هەرکەسێ نووست مرد
پێویستی پیرۆز بەڵام سەخت و ورد
چاوەڕوانتە هەڵسە دەستوبرد
بەری بەیانە ڕووناکە ئاسۆ
ئاسۆی هیوای کورد مژدە بێ لە تۆ
بۆ بەختیاری و سەربەخۆیی گەل
لەگەڵ هاوڕێتا پەل بدەرە پەل
کەی دەرچوو تیشکی هەتاو لە دەم کەل
وریا بی، زۆر چاک بە کاربێنی هەل
بەری بەیانە ڕووناکە ئاسۆ
ئاسۆی هیوای کورد مژدە بێ لە تۆ
@hoday_sher
🌿💫
"سەید ڕەحیم قورەیشی"
ئافرەت و جوانی
شیعر :گۆران و ئەحمەد هەردی
ئاواز و مەقام : هومایوون
بە ئاسمانەوە ئەستێرەم دیوە
لە باخچەی بەهار گوڵم چنیوە
شەونمی درەخت لە ڕووم پژاوە
لە زەردەی زۆر کەل سەرنجم داوە
پەلکە زێڕینەی پاش بارانی زۆر
چەماوەتەوە بەرامبەر بە خۆر
خوڕەی قەڵبەزەی کەف زیوینی چەم
لە هەزار چەشنە پرشنگی ناو تەم
مەقام :
بە سەرسامی لەسەر لووتکەی بڵیندی گەنجی وەستاوم
شریتی عومری ڕابردووم وەکوو خەو دێتە بەرچاوم
شریتی چی؟ سەراپا سەرگورشتەی نائومێدیمە
فلیمی پڕ لە ناسۆری هەرەس هێنانی لاویمە
ئەوانە هەموو جوانن، شیرینن
ڕۆشن کەرەوەی شەقامی ژینن
بەڵام تەبیعەت هەرگیزاو هەرگیز
بێ ڕووناکییه بێ بزەی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
سازی ئاوارە
وەرە ئەی سازی ئاوارە، بە هانای سۆزی گریانم
دڵم بەستەی دەوێ ئیمڕۆ بە جێی دێڵم موکریانم
وەکوو هەنگاوەکانیشم، دەلەرزێ دڵ و دەنگم
دەبا وێنەی منی کۆچەر بناڵێ سازی دڵتەنگم
"مامۆستا شەریف"
@hoday_sher
🌿💫
ئێوارەیە و تاوێکی تر
گۆڕەکەی دەگرمە باوەش...
ئێوارەیە و لێی دەپرسم
ئاخۆ شەوان سەرمای نابێت
سڵ ناکا لە گرمەی هەور و
لوولەی باڕەش
"ژهنهڕاڵی پایز"
@hoday_sher
"تاهیر تۆفیق"
گوڵی سەربەستی
شیعر: بەختیار_زێوەر
ئاواز : حسەینی
گوڵی سەربەستی، گوڵی سەربەستی
گوڵێک شیرینتر لە خونچەی بەھار
نازک جوانتر لە شەوبۆی نازدار
گەشتر لە دیدەی وەنەوشەی نزار
گوڵێکە ناوی گوڵی سەربەستی
مەردە ئەو گەلەی بگاتە دەستی
گوڵی سەربەستی ئەی ھێزی گیانم
ڕۆشنکەرەوەی ڕێگەی ژیانم
تۆم نەبێ من خۆم بە ھیچ نازانم
تۆم نەبی ھەرگیز ناحەسێمەوە
بێ بۆنی خۆشت نابووژێمەوە
با تەنیا ھەر تۆ شاگوڵی من بی
سەرچاوەی سۆزی بەکوڵی من بی
تۆ تاقە یاری پڕ دڵی من بی
شیعرت پیا ھەڵدەم بە زوبانی خۆم
بڵێم دەمێکە بەدڵ شەیدای تۆم
بۆ چی ڕەنگی تۆ وەکوو خوێن سوورە
ھەر ھۆزێ کە تۆی تیابێ جەسوورە
وڵات بە بۆنت زۆر پشت ئەستوورە
دیارە تەلیسمی بەرزی ژیانی
گەلێک کێش ئەکەی بۆ کامەرانی
بەڵام نرخی تۆ ئێجگار گرانە
کڕیارت کوشتە و جێگەی زیندانە
بۆ تۆ من خوێنی خۆم لا ھەرزانە
سەرم بەخت ئەکەم تۆی پێ ئەسێنم
کە تۆم دەس کەوتی سەربەرز ئەنوێنم
یاران ببینن ئەم کەژ و دەشتە
ئەم لالەزارە کە وەک بەھەشتە
حەیفە وڵاتمان کە جێگەی گەشتە
ئەو گوڵە خونچەی تیا نەکاتەوە
کوردیش گرەوی خۆی ناباتەوە
@hoday_sher
🌿💫
ههموو لە پەنامەوە ڕۆیشتن جگە لە تۆ ...
کە لە ناخمەوە تێپەریت ...
"جوبران خهلیل جوبران"
@hoday_sher
🌿💫
هەمە هیوا بە دواڕۆژێکی ڕووناک
بەشی ئینسانی بێ هیوا، نەمانە...!
ژینی کورتم دی پڕاوپڕ بوو لە شانازی و شەرەف
عومری زۆرم دی کە دوایی هات بە ڕیسوایی و نەدەم
"مامۆستا هێمن"
@hoday_sher
🌿💫
تۆ وەکوو سروەی بەیانانی بەھاری
تۆ لە لەشما گیانی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری
ڕەمزی ئینتیزاری!
"نجمهدین غوڵامی"
@hoday_sher
🌿💫
خودایە من چەندە تەنیام،
تەنیاتر لە گەڵایەک بەدەم باوە،
تەنیاتر لە هەناسەیەک بەدەم ئاخەوە.
"شێرزاد حەسەن"
@hoday_sher
🌿💫
شەڕ نەیهێشتووە،
بە لاوی دڵداری بکەین؛
ڕەنگە لە سەردەمی پیری
لە پیرێژنێکی جیرانمان
ماچێکی حەرام بڕفێنین
"مارف ئاغایی"
@hoday_sher
🌿💫
"مکاییل"
جیهانم پشکنیوە
مەقام : سەبا
هەر ئەڕۆین و پێ ناگەین
هەر دەڵێین و تێ ناگەین
شێوەی ئەم گفتوگۆیه
داخەکەم ڕەنجەڕۆیه
نە بەیەک دەگەین
نە لەیەک دەگەین
@hoday_sher
🌿💫
دە سا ئەی شا ستاره، ئەی گەلاوێژی گەش و تابان
کە هەڵهاتی بە ئەگریجەت بشۆ چاوی شەوی گریان!
"گۆران"
@hoday_sher
🌿💫
گەر لێره کچێک وتی :
دەمەوێت به دڵی خۆم بژیم،
خەڵک وا دەزانن دەیەوێت حیز بێت..!
"شێرزاد حەسەن"
@hoday_sher
🌿💫
جێم مەهێڵە
من بە بێ تۆ
کەژێکی بێ کانی و بەفر و دارستانم
من بە بێ تۆ
ئەستێرەیەکی ئاوارە و بێ ئاسمانم!
"ڕەفیق سابیر"
@hoday_sher