🌿💫
"کیتەڵەی دڵ"
دوور لە تۆ وێرانە نێو ماڵی دڵم
سەرلەبەر شێواوە ئەحواڵی دڵم
بوو بە ڕۆڕۆ ڕۆژەکەی ڕۆیشتنت
زۆر شەوان لە سوێت بە کوڵ ناڵی دڵم
بێ پەڕ و پۆم، هەڵوەروە شاپەڕم
بۆ فڕین نابێ پەڕ و باڵی دڵم
کوانێ دڵخۆشی لەوێدا بۆ ژیان؟
بێ بزە و دەنگ و سەمات هاڵی دڵم
ئاسەواری جوانی لێ دەس ناکەوێ
پڕ لە سمسارک و قەلە یاڵی دڵم
تازە ناهێنێ پەمووی ئاوات کە لێی
شین بووە لەم سنگەدا گاڵی دڵم
کاری دەرمان و دەوای دوکتور نییە
کوا بەوانە چاک دبێ تاڵیی دڵم؟
شادی لێ تۆراوە هەرچیێکی دەکەم
هەر خەمە ئاوازی شمشاڵی دڵم
من دەڵێم: بێ تۆ ژیان وەک کەکرەیە
تۆ دەڵێی: هەک چەندە خوێنتاڵی، گوڵم
درزی زۆرە و تازە بۆ ئاوی ئەوین
کەڵکی نابێ کیتەڵەی خاڵی دڵم
وردە بارانەی بزەی تۆ لێی نەدا
ویشکە تا سەر تازە ڕیشاڵی دڵم
وای گوڕووی تۆیگرتووە داناکەوێ
بێ تۆ نابێستن گوڕووگاڵی دڵم
هەرکە بێی شادی دەهێنی و پێکەنین
تۆی دەوا و دەرمانی منداڵی دڵم
ئەو دەمەی بێدەنگ مات و کڕ دەبم
چاوەکانی تۆیە سەرقاڵی دڵم
بۆکان ٢٧٢/١٠/٩
قادر عەلیخا
@hoday_sher
🌿💫
تۆ
ڕهنگ و بۆنی
ههموو گوڵهکانت بردووه
بۆیه
پهپوولهکان
پرچت بۆ شانه دهکهن...!
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
ههمووان دهزانن عاشق بن، بهڵام تهنها ژمارهیهكی كهم ههن شارهزان چۆن له عهشق لهگهڵ كهسێك بۆ ماوهیهكی دوور و درێژ بمێننهوه.
"ئانا گاڤاڵدا"
@hoday_sher
🌿💫
ئەمڕۆ گوتت پیر بووم
ئەمشەو ھەموو درەختەکانی ئەم شارە
خەون بەوە دەبینن ببنە گۆچان...!
"تەڵعەت تاهیر"
@hoday_sher
🌿💫
گۆرانی "نیزام نیزام" بە دەنگی بە سۆز و ناڵەی پڕهەستی داوێنی تەرەغە و میرقازی سەربەرز "مامۆستا عەلیی
کەردار"
@hoday_sher
🌿💫
ڕاز
ئێستا باوەڕم هێندە لاوازە
ناتوانم بڵێم ؛ دەمێنم تازە
مردووم و نانی زیندووان ئەخۆم
لە ژێر گڵیشدا هەر دڵداری تۆم
دوێ شەو لە خەوما دوور بێ لە باڵات
لێت نزیک ئەبووم تا ماچ کەم گۆنات
ئەڵێن لە خەودا کەسێکی زیندوو
هەڵسێ و دانیشێ لەگەڵیا مردوو
نیشانەی سەرە مەرگی لێ دیارە
بۆیە لە مەرگت ترسام ئەمجارە
مەگەر هەر بە خەو تۆم ماچ کردبێ
دەستم بۆ سینە و مەمکت بردبێ
بە تاسەوە بووم بتگرمە باوەش
نەمدی وا ئەمرم ، پاشی من تۆ خۆش
من تۆم لەبەرخۆم خۆش نەویستووە
کەسیش ئەم ( ڕاز ) ەی لێم نەبیستووە
ئێستاش ئەم ڕازە کە ئەدرکێنم
ویژدانی ماتی خۆمە ئەیدوێنم
زیندانی موسڵ
بەشی سێدارە
١٩٧٩/٦/١٥
@hoday_sher
🌿💫
ئیشی من ئەوەیە:
دڕەندەکانی ناو ڕۆحت پەتکەم
فریشتە تا بەر دەرگات بهێنم
نەهێڵم شەیتان بگاتە ژوورەکەت
نەهێڵم پاکیت هەڵوەرێت
وابکەم دەستت لە ئەستێرە گیر بێت!
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
ئەمن شاییم بە تۆ بوو؛
چونکە شاھی غەمڕەوێنم بووی
کە من شاییم لە دڵ ڕۆییوە،
ئیدی دڵ بە کێ شاکەم
"وەفایی"
@hoday_sher
🌿💫
دەنگی دەگمەن و نەبیستراوی مامۆستا سوارە ئیلخانیزادە
مامۆستا سوارە ئیلخانیزادە لەگەڵ هاوڕێیەکی دەدوێ و باس لە ژیان و ژان و مان و نەمان و خۆشی و ناخۆشیی تێکهاڵاو و لێکهاڵاوی ژیان دەکا.
@hoday_sher
🌿💫
عەشق، قیبلە نەمایەکی مەترسیداری هەیە.
هەر چۆن وەریگێڕی، ڕوو ئەکاتەوە یەک کەس..!
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
هەمیشە دایكم دەیگوت:
"نزیكەكانتان زۆر گرنگن، بزانن كێ دەبێت بە نزیكتان، دایك و باوك چەندە دەستیان هەیە لە چارەنووسی ژیانتان، نزیكەكانیش هێندە دەستیان هەیە."
"نەبەز گۆران"
_ڕۆمانی/ چاوشینەكەی دەرسیم
_تابلۆی/ - Paul Seignac (French, 1826-1904)
@hoday_sher
🌿💫
ئەمشەو هاتووم
بۆ چنینی
چەپکە نێرگزێکی چاوت
بۆ وچانێ
بۆ خەونێ
تۆزە گریانێ
لە سەر هەوری قژی خاوت...
"پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
وێنەیەکی جوان له پاییز ،ژیانی ساکاری لادێ و دیمەنی دڵڕفێنی کوردەواری
وێنەگر: لوقمان ڕەحیمی
@hoday_sher
🌿💫
ژوانی شێعر
شادی لەمەڕایە، پنجی خەم خۆمانین
هۆی زۆر و کەمی ڕەوا و ستەم خۆمانین
ڕاستی و بەزەیی و بەرز و نزم بوون ئێمەین
قاشوولە شکاو و جامی جەم خۆمانین
"مامۆستا هەژار"
@hoday_sher
🌿💫
بەیانیت باش بارانەکەم!
ئەمڕۆ وشک و لارەمل و دارسێوێکی بێتاقەتم،
ئەرێ نایەیت تۆزێ بەسەرما بباری و ئەم وەڕەسبوونەم ئاو بدەی؟!
بەیانیت باش هەتاوەکەم!
ئەمڕۆ ڕۆحم سەرمایەتی و داربییەکی کزۆڵەم و هەڵەلەرزم، ئەرێ نایەیت لەو بەرەوە هەر بۆ ساتێک چاوەکانتم نیشان بدەی؟!
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
وەرە ئەمشەو بممرێنە
تۆفانێ بەو ڕوحیانەتم ڕاوەشێنە.
وەرە ئەمشەو بممرێنە
گرکانێ بەو..
نەک هەر من و نامەکانم
دواقانونی خۆشەویستیش بسووتێنە.
شەهید "بەکر عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
دەڕۆم و دەپرسم
چ سەختە بە پردی سەھۆڵینی شەودا
تێپەڕین!
چ سەختە بێ چرا ڕێبڕین!
لەش ماندوو
ئەندێشەم بەرزەفڕ
وەک «تیری تاریکی»
نادیارە چارەنووس...
"مارف ئاغایی"
@hoday_sher
🌿💫
پابلۆ نیرۆدا
وەرگێڕانی: چیا
ئارەزووی دەم و لێوت دەکەم،
پەرۆشی دەنگ و قژتم.
بێدەنگ و برسیم، لە شەقامەکاندا خۆم مەڵاس داوە،
نان تێرم ناکا،
بە هەڵاتنی خۆر جاڕس دەبم،
بەدرێژایی ڕۆژ، بەدوای هەنگاوە کپەکانتدا دەگەڕێم.
خەریکە بۆ پێکەنینە ناسکەکەت دەمرم،
خەریکە بۆ دەستە گەنم ڕەنگەکانت،
بۆ نینۆکە یاقووت ئاساکانت، دەمرم.
(دەمەوێ وەکوو بادەم، پێستت بخۆم)
دەمەوێ تیشکی خۆرئاسای جوانییە سوتێنەرەکەت،
لووتی دەسەڵاتداری سەر ڕووخسارە بەفیزەکەت؛ بخۆم.
دەمەوێ سێبەری جوڵانی پێڵووی چاوەکانیشت؛ بخۆم.
بە برسێتی هەنگاو دەنێم،
بۆنی کازیوە دەکەم و دەگەڕێم، وەکوو پڵنگێک لە زەوییە وشکەکانی (کیتراکووێ٭)، بەدوای دڵە گەرمەکەی تۆدا، دەگەڕێم.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
٭(کیتراکووێ)، شوێنێکە لە وڵاتی چیلی، نیرۆدا ماوەیەک لەوێ نیشتەجێبوو.
@hoday_sher
🌿💫
هەموو كەسێك
تەنانەت گەورەترین خاوەن سامانیش
ژیانی سادەی گوندنشینی لاجوانە!
بەڵام سەیر لەوەدایە، هەمووان هەوڵدەدەن لەو ژیانە ڕزگاریان بێت و بچنە ناو ژیانی ئاڵۆزی شارەوە!
نەبەز گۆران
_ڕۆمانی/ شاری دێوانەكە
تابلۆی هونەرمەند/ ( von Bremen (1813-1886
@hoday_sher
🌿💫
کاتێ وتت "خۆشم ئەوێی"
ئیتر وشەی "خۆشم ئەوێی"
لەبەر چاوم
جارێک ئەبوو بە پەپوولە و
لەسەر دەستم ئەنیشتەوە...
جارێکی تر ئەبوو بە پرژەی قەڵبەزە و
تنۆک تنۆک لێی ئەدام و...
جارێکی دی ئەبوو بە پەنجەرەی هەور و
من بە مانگ و
هەڵئەهاتم و...
لەپڕێکدا ئەبوو بە شەقامی بەفر و
من بە چرایێکی سوور و
ئیتر وشەی "خۆشم ئەوێی"
هەتا ئەهات، گەورە ئەبوو...
تا وای لێ هات؛
ئێوارەیێک
بوو بە خەرمەنی هەڵاڵە و
بە ژوور و ماڵ و شیعرەوە
دایپۆشیم و تیا نوقم بووم!
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher