hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5321

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان ئازیز.

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

"ئەی رەقیب!(Ey Reqîb!)"بە کورمانجی ژووروو:

Ey reqîb her, maye qewmê Kurd ziman
Naşikê û danayê bi topê zeman

Kes nebê Kurd dimirin, Kurd jîn dibin
Jîn dibin qet nakevê ala Kurdan


Em xortên rengê sor û şoreşin
Seyr bike xwîna dîyan me da rijand

Kes nebê Kurd dimirin, Kurd jîn dibin
Jîn dibin qet nakevê ala Kurdan

Lawê Kurd rabûye ser pê wek şêran
Ta bi xwîn nexshîn bike tacê jiyan

Kes nebê Kurd dimirin, Kurd jîn dibin
Jîn dibin qet nakevê ala Kurdan


Em xortên Mîdya û Keyxusrewîn Dîn îman u ayînman, her nishtîman

Kes nebê Kurd dimirin, Kurd jîn dibin Jîn dibin qet nakevê ala Kurdan

Xortê Kurd tev hazir û amadene
Canfîdane, canfîdan her canfîda

Kes nebê Kurd dimirin, Kurd jîn dibin Jîn dibin qet nakevê ala Kurdan.

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مامۆستا "مەزهەری خالقی"
لە سایەی چاوەکانت بوومە ڕێندی خرابات
شێعری "مامۆستا وەفایی"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لەم دونیایەدا هەق لە دوو کەس دەبیستم:
یەکەم: دایکم
دووەم: دڵم

"مەحموود دەروێش"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بیرکردنی تۆ
لە دەریایەک دەچێت
یەک تاقە ماسی تیا نەبێت.
بیرکردنی تۆ
لە پشکوتنی گوڵێکی سوور دەچێت
لە سەحرا،
بێ ئەوەی کەس جوانییەکەی ببینێت.
بیرکردنت،
لە دەرچوونی ڕۆح دەچێت بەبەرچاوی خۆمەوە،
بێ ئەوەی بمرم....

"هیوا قادر"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

قافڵەیەك دەبینم...
بە پشتی ئەم ڕۆژگارە بارەكەی دەگوازێتەوە،
كەسانێك دەبینم،
بۆ بینینی جوانی خۆیان،
ئاوێنەی دڵی ئێمە دەشكێنن،
كەسانێك دەبینم،
هەتا زیاتر خۆیان بڕازێننەوە،
ژیان شێواو تر دەردەكەوێت.

                             "نەبەز گۆران"

كتێبی(من دوای ڕۆیشتنی تۆ دەدرەوشێمەوە.)

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڪــوتی کەرە گیان گوێ گرە
ئــــەم دەنگە دەنگی ڕێگـــرە

هــــەتا زووە با بارت ڪـــەم
لـــــە ڕێگران ڕزگارت ڪـــەم

ڪـــەر دایە قاقای پێڪەنین
کوتی هاوڕێم دۆستی دێرین

بارەڪەی من لەخۆت بارڪە
هەتا زووە خۆت ڕزگار ڪـــە

ڪە من ګەر بم بارە بـــەر بم
کورتان لەپشت قوڕ بەسەربم

فەرقی چییە دەرد هەردەردە
ڪــەری تۆ بم یا هـی جەردە

پەشێوی (مەزن)

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

من دوو تاوانی گەورەم له ئەستۆدايه،
هیچ کامیشیان گوناحی من نەبوون،
له دایک بوونم و ئەم عیشقەی تۆ.....

"شێرزاد حەسەن"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"کەماڵ فەدەویی"
نیوە شەوە دنیا خامۆش......

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

اینجا کانالی پر از آهنگا و دلنوشتە های غمگین کوردی و فارسێ 💔🖤👇👇👇
/channel/dnialghaam
/channel/dnialghaam

کانالی برای دلشکستە ها 🥀🥀

به دلیل درخواست های مکرر ممبر ها 🍂
یه بار دیگه کانال کلیپ کوردی رو میزارم👇🏻
#حتما_جوین_شین👌🏻👇

/channel/dnialghaam
/channel/dnialghaam

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

آه ای زندگی منم که هنوز
با همه پوچی از تو لبریزم
نه به فکرم که رشته پاره کنم
نه بر آنم که از تو بگریزم
همه ذرات جسم خاکی من
از تو، ای شعر گرم، در سوزند
آسمانهای صاف را مانند
که لبالب ز بادهء روزند
با هزاران جوانه می خواند
بوتهء نسترن سرود ترا
هر نسیمی که می وزد در باغ
می رساند به او درود ترا
من ترا در تو جستجو کردم
نه در آن خوابهای رویایی
در دو دست تو سخت کاویدم
پر شدم، پر شدم، ز زیبائی
پر شدم از ترانه های سیاه
پر شدم از ترانه های سپید
از هزاران شراره های نیاز
از هزاران جرقه های امید
حیف از آن روزها که من با خشم
به تو چون دشمنی نظر کردم
پوچ پنداشتم فریب ترا
ز تو ماندم، ترا هدر کردم
غافل از آن که تو بجائی و من
همچو آبی روان که در گذرم
گمشده در غبار شوم زوال
ره تاریک مرگ می سپرم
آه، ای زندگی من آینه ام
از تو چشمم پر از نگاه شود
ورنه گر مرگ من بنگرد در من
روی آئینه ام سیاه شود
عاشقم، عاشق ستارهء صبح
عاشق ابرهای سرگردان
عاشق روزهای بارانی
عاشق هر چه نام تست بر آن
می مکم با وجود تشنهء خویش
خون سوزان لحظه های ترا
آنچنان از تو کام می گیرم
تا بخشم آورم خدای ترا

"فروغ فرخزاد"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تۆ وتت دڵ ماڵی خۆتە و من کە کوردم وا نەبوو
لـەم وڵاتەی من نەبێ قەت خانـەخوێ دەرناکرێ

سەد بەهارت تێپەڕاند تۆ چاوەڕوانی چی دەکەی
داری خـۆزگـە زۆر لەمێژە هەر دەڵێن بەر نـاگـرێ

"ناسر حیسامی"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

یونس ڕەئوف (دڵدار) نووسەری شێعری ''ئەی ڕەقیب''

Yunus Rauf (Dildar) Nivîskarê «Ey Reqîp»

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

سروودی نیشتیمانیی گەلی کورد:

"ئەی ڕەقیب"

ئەی ڕەقیب ھەر ماوە قەومی کورد زمان
نایشکێنێ دانەریی تۆپی زەمان

کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان


ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوور و شۆڕشین
سەیری کە خوێناوییە ڕابردوومان

کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان


لاوی کورد ھەستایە سەر پێ وەک دلێر
تا بە خوێن نەخشی بکا تاجی ژیان

کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان


ئێمە ڕۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین
دینمان، ئایینمان ھەر نیشتمان

کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان


لاوی کورد ھەر حازر و ئامادەیە
گیان فیدایە، گیان فیدا، ھەر گیان فیدا

کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاکەمان.

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئه‌ڤینت ڕه‌نگم ده‌گۆڕێت

چاوه‌کانم داده‌خه‌م
باڵه‌کانم ڕاده‌وه‌شێنم و
تاریکایی پڕ ده‌که‌م له‌ ڕەنگ
هه‌وا چڕ ده‌بێته‌وه‌
ئه‌ڤین ڕه‌نگی خۆی ده‌گۆڕێت
شنه‌یه‌کی نیان هه‌ڵده‌کات
خوێن و نزا به‌ ئاسماندا په‌رش ده‌بنه‌وه‌
سه‌راب خۆی له‌ لم وه‌رده‌دا
یادگارییه‌کانمان وه‌ک خه‌نجه‌ر پێمدا ڕۆ ده‌چن

چاوت ده‌بێته‌ تیشک
وه‌ک ئازارێک به‌سه‌ر ڕووناکیمدا ده‌نووشتێیته‌وه‌
خاک بۆنی لیمۆ ده‌گرێت
خه‌م ده‌زێته‌ چاوانته‌وه‌
ئیتر تۆ هه‌ناسه‌ت تژی ده‌بێت له ڕێحان

پۆلێ باڵ
وه‌ک پۆلێ زام
وه‌ک پۆلێ پرچی ڕه‌ش
                         ئاسمان ده‌ته‌نن
ئه‌ڤین ڕه‌نگت ده‌گۆڕێت
یاده‌وه‌ریمان وه‌ک خه‌نجه‌ر به‌ناوتدا ڕۆده‌چێت

زه‌‌وی به‌‌ نێوانماندا درێژ ده‌‌بێته‌وه‌
هه‌ریه‌که‌مان ده‌ستمانی بۆ ڕایه‌ڵه ده‌که‌ین
تا خاکی نێوانمان کورتتر بێت

وه‌ك ژیشکێک له ‌به‌رده‌م هه‌وره‌برووسکه‌دا
                         خۆم گرمۆڵه ده‌که‌م
ئاوڕ ناده‌مه‌وه‌
وه‌ک چۆن یاده‌وه‌ری ئاوڕمان لێ ناداته‌وه‌
خاکی شێدار قوتم ده‌دات
به ‌ته‌نیا تیشکی تۆ ده‌مگاتێ

بۆشایی نێوانمان
وه‌ک چاوی گورگێکی ڕه‌ش، ده‌دره‌وشێته‌وه‌
بیرکردنت
هه‌ر وه‌ک ئه‌ستێره‌‌یه‌كی قژکاڵ
ده‌که‌وێته‌ باوه‌شمه‌وه‌
ئه‌ڤینمان ڕه‌نگی دنیا ده‌گۆڕێت
یاده‌وه‌ریمان وه‌ک خه‌نجه‌ر به‌ زه‌ویدا
ڕۆده‌چێت

لازۆ ئازاد

به‌ریتانیا- 2008

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

⠀🌿💫


«من لەو هەموو بەختەوەرییە ڕانەهاتووم
دەخیلت بم، گەر هیچ نەبێ، لێی کەم کەوە:
چەند پەڕێکی هەڵوەڕێنە
چەند چڵێکی لێ داپاچە
ڕۆژێک، دوو ڕۆژ
باڵەکانی بتارێنە
جارێک، دووجار
لک و پۆپە بە ئەستێرە قورسەکانی ڕاتەکێنە
لەو ڕۆژەوە
تەخت و تاجی مەملەکەتت داگیر کردووم
سەرانسەری ئەم گەردوونە مەملەکەتمە!
من لەو هەموو بەختەوەرییە ڕانەهاتووم
دەخیلت بم
ماوەم بدە تا لێی ڕابێم…
زۆر دەترسم دامڕمێنێ
زۆر دەترسم
دەرنەبەم و بە چۆکدا بێم...»

«عەبدوڵڵا پەشێو»

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان ئازیز.

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مامۆستا "محەممەدی ماملێ"

هەواری خاڵی

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

قاوەگرەوەکە
دەق/ نزار قەبانی
وەرگێڕانی/ ڕۆزا حەمە ساڵح


دانیشت و
ترس لە چاوانیدا بوو
لە فنجانە سەرەو ژێرەکەم ڕاما
خانمەکە وتی:
خەم مەخۆ، کوڕی خۆم
خۆشەویستیی لە چارەت نووسراوە
کەسێ لەسەر ئاینی خۆشەویستەکەی بمرێ،
شەھیدە..

زۆرم فاڵ گرتۆتەوە
زۆرم لە جووڵەی ئەستێران سەرنج داوە
بەڵام هەرگیز فنجانێکم لە شێوەی فنجانەکەی تۆ
نەخوێندۆتەوە..
هەرگیز خەمێکم لە شێوەی خەمت نەبینیوە..

قەدەرتە
هەتا هەتایە، بێ گیرسانەوە
دەریای ئەوین تەی بکەی
بە درێژایی تەمەنت
ژیانت کتێبی فرمێسک بێ
خەمبار بی وەک شۆڕەبی
تەنیا بی وەک سەدەف

قەدەرتە
لەنێوان ئاو و ئاگردا زیندان بی
سەرباری هەموو سوتان و پێشینەکانی
سەرباری ئەو خەمەی شەو و ڕۆژ
لە ناخمانا نیشتەجێیە
سەرباری با و بۆران و گەردەلوول
ئەوین، هەر جوانترین قەدەرە

فنجانەکەت
دونیایەکی پڕ مەترسییە
ژیانت سەفەر و جەنگە..
ئەویندار دەبی، کوڕی خۆم
زۆر زۆریش دەمریت، کوڕی خۆم
عاشقی هەموو ژنانی سەر زەمین دەبی
وەلێ وەک پادشایەکی شکستخواردوو دەگەڕێیتەوە

لە ژیانتا ژنێک ھەیە، کوڕی خۆم
چاوەکانی، ماشەڵڵایان لێ بێ
دەمی وەک ھێشوو نەخشینراوە
پێکەنینەکەی ئاواز و گوڵزارە
پرچی قەرەجیانەی شێتی
هەموو دونیا تەی دەکا
لەوانەیە تەنیا ژنێک کە دڵت دەیخوازێ
ئەو ببێتە دونیا
بەڵام ئاسمانت باراناوییە و
ڕێگاکەت داخراوە..داخراو..
کوڕی خۆم
خۆشەویستی دڵەکەت
لە کۆشکێکی چاودێریکراودا
خەوتووە
ئەوەی بچێتە ژوورەکەی.. ئەوەی داوای بکات
ئەوەی لە پەرژینی باخچەکەی نزیك بێتەوە..
ئەوەی بییەوێت کەزییەکانی بکاتەوە
کوڕی خۆم، ون دەبێ، ون

لە هەموو جێیەک بە دوایدا دەگەڕێیت
لە شەپۆلی دەریا،
لە فەیروزی کەنارەکان، دەپرسیت
دەریا لەدوای دەریا تەی دەکەیت
فرمێسکت، رووبار ئاسا سەردەکات
خەمت باڵا دەکات تا دەبێتە درەخت
رۆژێک، کوڕی خۆم
شکستخواردوو، دەروون شکاو دەگەڕێیتەوە
پاش گەڕیانی تەمەنت، ئەوسا دەزانیت
تۆ بە دوی تەڵی دوكەڵێ کەوتبووی
خۆشەویستەکەی دڵت
نە خاک، نە نیشتمان، نە ناونیشانی هەیە
چەند سەختە کوڕی خۆم
ژنێکت خۆش بوێ، ناونیشانی نەبێ.

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان ئازیز.

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

اینجا معدن آهنگای کوردی شاد و غمگین 💥🧨👇👇👇
/channel/baranmmmmm
/channel/baranmmmmm
/channel/baranmmmmm

به دلیل درخواست های مکرر ممبر ها😍
یه بار دیگه کانال کلیپ کوردی رو میزارم👇🏻🥰
#حتما_جوین_شین🤤😍👌🏻👇

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تا عیشق نەبێ، مەسجید و مەیخانە بەتاڵە
عاشق چ غەمی میحنەت و فەوتی سەر و ماڵە

بۆ ئاشقی ڕووی یار، دەمی زەوق و پیاڵە
موفتی غەڵەتی کرد کە نەڵێ بادە حەڵاڵە

"ئەدیب"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

درخت كوچك من
به باد عاشق بود
به باد بی‌سامان

"فروغ فرخزاد"


8 دی زادروز «فروغ فرخزاد» گرامیباد


           @hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал