hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5321

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

پیاوێک لە پینە

ئەو داوە بەنە ڕامەکێشە،
دەنا هەرهەموو پینەکانم لێک هەڵدەوەشێن
پیاوێکی ڕووت و بێ سیپاڵ، لەژێر سەد پینەوە
وەک تەنێک لە عەزاب دەدرەوشێتەوە…

من هەرگیز خۆم نەدیوە بێ پینە!
من لەژێر دەوارێکی هەلا هەلا و پینەکراو لەدایک بووم
لەسەر خاکێک کە چوار پێنج پینەیە و
بەهەزار تەقەڵی درشت پێوەی دووراوم…

"شێرزاد حەسەن"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان ئازیز.

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

زمانی خۆت بپارێزە
ئاماده‌کردن: به‌یان موحه‌مه‌دیان
دەنگ: ژوانا

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەو ڕۆژانەی هەواڵتم نەدەزانی،
بە پەڵە هەورە سپییەکانی ئاسمانی شاردا سڵاوم بۆ دەناردی..
ئێواران باسی جوانیتم بۆ گوڵی وشکی ناو باخچەکان دەگێڕایەوە
من و تۆ کوڕ و کچی ئازاربووین و
شەوان تەنیایی دەرگەکانی خۆی بەڕوودا دەکردینەوە.
بەر لەهاتنی پاییز وەرزی هەڵوەرینی من و تۆ
دەستی پێ کرد.
بەدرێژایی ساڵ، بەسەر دڵتەنگیماندا، باران دەباری.
گلەییم لێ بکە!
دەبوو بەناو تۆفاندا..
بەناو تەمی سەر ڕێگەکاندا بێم بۆ لات و چەترەکانی خۆم بدەم بە تۆ.
دەبوو لەبەردەمی شکۆی تۆدا بەچۆکدا بکەوم و پشکۆکانی ناو هەناوی خۆم بدەم بە تۆ
بێم و ئازارەکانت ماچ بکەم،
وەکوو چرایەک بەسەر دڵی کۆڵانەکانتەوە بمێنمەوە،
بێم و شانم بکەم بە هێلانەی کۆترەکانت.
پێم مەڵێ درەنگ گەڕایتەوە، بۆ قەرەبووی هەموو ئازارەکانت،
مۆڵەتم بدە! ناو لەپی دەستەکانت پڕ بکەم لە ماچی سوور..
پێم مەڵێ درەنگ گەڕایتەوە، ئێستاش ڕووناکی زۆرم پێیە، بیدەم بە پەنجەرەکانت،
ئێستاش پڕم لە هەناسەی گەرم بۆ دەستە تەزیووەکانت.
کە باران خۆشی کردەوە، بەجانتایەکی پڕ لە پەپوولەوە
دێمە بەر دەرگەی ماڵتان
دووشەممەیەک وەکوو باڵندەیەکی غەریب لای ئینجانەی گوڵەکانت دەنیشمەوە
بۆ ئەوەی بزانیت پیاوێکی بریندار
لێرەوە تێپەڕیووە،
هەینییەک کراسە خوێناوییەکانم لەسەر دیواری ماڵەکەتان جێ دەهێڵم..
بەیانییەک دێم سێوی ناو قاپەکانت ماچ دەکەم و
دەڕۆم،
ئێوارانێک دێم و هەڵوژەی ناو سەبەتەکانت دەسڕمەوە و
بەدیار ئەلبوومی وێنەکانتەوە دەگریم،
کۆتایی پاییز دێم و تۆزی سەر ئاوێنەکانت دەسڕمەوە و
دوو دێڕ گۆرانی غەمگینت لەنزیکی ڕادیۆیەکی کۆنەوە بۆ جێ دەهێڵم.
تا لە هەناوم بەر نەبیتەوە،
دەست بەدڵمەوە دەگرم و بە شەقامە چۆڵەکانی شاردا ڕادەکەم..
تا بەسەر ڕومەتما نەڕژێی، ئاوڕ بۆ هەموان دەدەمەوە و
بەدرۆ بەڕووی موسافیرەکاندا پێدەکەنم،
تا ئەوینی تۆ لە چاوما نەناسنەوە،
بە چاویلکەیەکی ڕەشەوە بەناو تیشکی خۆرەتاودا تێدەپەڕم.
هەناسەکانم پڕ دەکەم لە هەوای ئەو شارەی
سێبەری تۆ لەباوەش دەگرێت
گۆرانی بۆ ئەو مناڵانە دەڵێم کە ڕەنگی پێستیان
لە تۆ دەچێت
سڵاو لەو پاسە شینانە دەکەم کە بە گەڕەکی ئێوەدا تێدەپەڕن.
نیگەران مەبە!
هێشتا درەنگ نەبووە، بە هەزار ڕێگە دەتوانم خۆشم بوێی..
بە هەزار و یەک ڕێگە دەتوانم لە قوڵایی دڵی خۆمدا بتشارمەوە.


"شوان تۆفیق"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گەر له لێوی لەعلی ئاڵت قەترەیەکم
دەس کەوێ
ڕووڕەشم گەر تەرکی ئاوی زەمزەم و
کەوسەر نەکەم
نووکی موژگانی له خەنجەر تیژتره بۆ
قەتڵی من
چۆن به جارێ تف له شیر و خەنجەر و
نەشتەر نەکەم؟

"قانع"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

نیوە شەوەو و شارێک نووستو......

"ناسر ڕەزازی و عەرەب عوسمان"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

خۆ تەفرە دان

هەر جارێک بوو
نیگاکانمان
لێک گیربوون وەک چنگی بازان
هەر تاوێک بوو
پشتمان تێک کرد
رێگەکانمان لێک ترازان
لەو رۆژەوە
بە دارمێوی خەیاڵمەوە
ئاوێزانی وەک جوانترین هێشوە ترێ
پەیتا پەیتا...
تەرزی بیرم تێت دەئاڵێ و
لەدەورت دەبێتە گرێ

ماوەیەکە
ڕێگای جارانی خۆم گۆڕیوە
نەوەک رۆژێک ...
توشت بێم و شێوەم نەکەی؛
نەوەک ئێستا ...
لە گێژەنی یادی تۆدا
ونتر بم لە بەردی بن گۆم ؛
ئاخ ! دەترسم ئێوارەیەک
بە زریانی نیگای ساردت
هەڵوەرێنی گۆپکە و چرۆم ؛
لەو بەهەشتەم وەدەر بێنی
کە دەزانم هی من نییە
بەڵام کردوومە بە هی خۆم !

"پەشێوی مەزن"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەی نیشتمان لە ڕۆژانی قات و قڕیدا بیر لە باران دەكەمەوە من بیر لەو دونیا بێدەنگەی تۆ دەكەمەوە ئەو دونیایەی شەوگارانی وەكو چەقۆ … وەكو هاوار لە كۆڵانە بێدەنگەكانی نیوەشەودا دەناڵێنێ.


           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هەڵم چنە خشت لەسەر خشت
کە وێرانم به چاوی تۆ

"فەرهاد پیرباڵ"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەگەر تۆ نوستبێیت و
من حەز بکەم قوربانت بم
بێم بە دیارتەوە، وەک فرێشتەیەکی داڵدەدەر
تا بەیانی پاسەوانت بم
جارجاریش بێم نەرم نەرم ماچت بکەم
تۆ خەون بە چییەوە دەبینی؟

"فەرهاد پیرباڵ"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وەکوو ئاگر ڕژایتە ناو دڵ و گیانم
وەکوو فیشەک هاتی هەتا سەر ئێسقانم

وەکوو هەتاو کێڵات بیلبیلەی چاوانم
وەک بازی خەم نیشتیتەوە لەسەر شانم

بووی بە هەوا بووی بە ئاوم، بووی بە نانم
بووی بە حەرفم، بووی بە شیعرم، بە ئیمانم
بووی بەو سوێیەی کەس نایزانێ و خۆم ئەیزانم

"حەسیب قەرەداخی"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ده‌ست جوڵاندنم،
له‌ سڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ش ..
هه‌ر به‌ خه‌یاڵی سڵاوێكه‌ له‌ تۆ !

"تەڵعەت تاهیر"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کە تۆم ناسی،
ئەی نەمامی شلک و نەمر،
وام زانی تۆش دەچیتە پاڵ ئەوانی تر:
دەڕوێی، دەبیت
بە فێنکایی... بۆ هاوینم.
بە گەرمایی... بۆ زستانم.
کەچی، لەپڕ، بووی بە شەمچە و
گڕت بەردا دارستانم!

"پەشێو"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان ئازیز.

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

" شەوی تاریکە، لێم شێواوە ڕێگا "

لە شەوێکی ساردی زستان، بەرانبەر بە ئاگردانی نێو ماڵەکەم دانیشتبووم. تەنیا هاژەی با، لە نێو لەقوپۆی ڕووتەڵی داران، بێدەنگیی شەوی دەشکاند. من کە خەریکی نووسینی دوایین دێڕەکانی چیرۆکی ئەمجارەم بووم، دڵنیا بووم کە ئەمجارەش وەکوو جاران چیرۆکەکەم پێشوازی خەڵکی بەدواوەیە. کاتی نووستن لە نێو جێوبانی نەرم، ئارامم گرت و توانیم بۆ دوایین کەڕەت، پێش لە خەوتن بیر لەو چیرۆکە بکەمەوە؛ بەسەرهاتی پیرەپیاوێکی کوێر کە هەموو ڕۆژێ تا ئێوارە، خێزانی دەبوو بە کوێرکێش و دێ لە سەر دێ، بۆ پاروویێک نان، سواڵی ماڵانیان دەکرد و شەوان لە نێو دەرکەوداڵانی خەڵک ڕۆژیان دەکردەوە. دوانیوەڕۆیەکی زستان کە ئاسمان ساماڵ بوو، وەڕێ کەوتن. کەچی ڕێگایان لێ هەڵە بوو. وەردە وردە هەوری سامناکی ڕەش، پاشان کڕیوە و تاریکایی، زۆری هێنا. دیارە بەو شەوە ژنێکی لاواز و پیرێکی کوێر، هاواریان بە هیچ کوێ نەدەگەیشت. کلوو کلوو بەفر بە دەم کزەی ڕەشەباوە هەواڵی مردنیان دەهێنا. بەیانی چەن ڕێبوارێک لاشەی ساردەوەبوویان لە پاڵ گابەردێکدا دۆزییەوە...

تازە خەو دڵمی داگرتبوو، کە هەستم کرد بەو نیوەشەوە، ماڵەکەم هەتا دێت، ڕوون و ڕوونتر دەبێتەوە. تۆزێ کە وریا بوومەوە، چاوم بە دوو کەس کەوت کە هاتبوونە سەرینم! بە ترسەوە پرسیارم کرد: ئێوە کێن و چۆن هاتوون؟ یەکیان کە نێو هەردوو چاوی، چاڵ کەوتبوو، وتی: من بەم کوێری خۆمەوە تۆ دەناسم! تۆ چۆن ئێمە ناناسی؟ ئێمە ژن و مێردی سەرمابردووی نێو چیرۆکی ئەمجارەتین. قارەمانانی داڕزاوی چیرۆکەکانی دیکەشت هاتوون و لە سەر بان ڕاوێستاون. وتم باشە ئێستا ئێوە چیتان لە من دەوێ؟ وتی: ئەبێ ئێمە ئەو پرسیارە له تۆ بکەین، کە چیت دەوێ لە گیانی خەڵکی هەژار؟ بۆ لەباتی مزگێنی هاتنی سروەی شەماڵ و بۆنی بەیانی بەهار و کۆچ و هەوار؛  لە ژێر کزەی ڕەشەبا و کڕێوەی شەوی زستان بە هەردەوە جێمان دێڵی؟ ئێمە بەشی ڕەنج و کوێرەوەری خۆمان ناکەین. کەچی ئەتو ژیانی ئێمەت کردووە بە دەسمایە بۆ کاسبی خۆت. ئاخر کەی تێر ئاگای لە بڕسی بووە؟ نوسراوەکانت لە باتی ئەوەی کە هیوابەخشی چەوساوەکان بێت و بیانهەژێنێ، دەبنە شیوەنی مەرگی ئێمە و لایەلایەی ویژدانی خەوتوی دەوڵەمەندان. دیارە ژیانمان بەلای تۆشەوە بێبایەخە کە بە شێوازی لە برسامردن و لە سەرما ڕەقهەڵاتن کۆتایی پێدێنی.

وتم: نا نا، من بەو چیرۆکانە هەستی هاودەردی سەرمایەدار دەبزوێنم، دڵیان لە ئاستی هەژاران نەرم دەکەم.
وتی: ماڵکاول، ئەوەی کە تۆ بە حەکایەت دەینووسی، ئەوان هەموو ڕۆژێ لە پێش چاویانە و زۆر لە تۆ باشتر دەیزانن. ڕەنگە لە خزم و کەس و بنەماڵەی خۆشیاندا هەبن، کەچی خۆیان لێ گێل دەکەن. ئەم شێوەژیانە، قوڕێکە و ئەوان بۆ سەری ئێمەیان شێلاوە.
بۆیە دەبێ خودی چەوساوەکان بەردەنگت بن، نەک ویژدانی تۆپیوی خوێنمژان. کاتێ خۆیشت لە تاریکەشەوی کۆمەڵگا ڕێگات لێ شێواوە، ناتوانێ ڕێنیشانەدەری ئێمەیش بیت.

منی شەرمەزار وخەجاڵەتبار لە پێش چاویان چیرۆکەکەم فرێدایە نێو ئاگردان.

ماکسیم گورکی ۱۹۰٦

خوێنەری هێژا؛ نووسەری مەزنی فەرانسە ئالبێر کامۆ، لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی نوبێلی ئەدەبیدا فەرمووی: ئەرکی قەڵەم نووسینی ڕاستیەکان و بانگەوازی ئازادیە. دەنا ئەگەر وا نەبێ، با هەر نەبێ.

عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۲/۱۰/۰٦

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان ئازیز.

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گوێ ڕادێرە
چەند بریندارانە ئەدوێم !
بەفری تەمەنم بۆ ئەوە سپی بوو
هەتا دنیا هەمیشە ڕووناک بێت!
ئەگەر ڕۆژێک
تۆشیان فڕێدایە باشووری زەمین،
لە کوچەیەکدا، سەرنجم بدە
چۆن هەمیشە بە نەزاکەتەوە
لە دەوری مۆمێک
یان چرایەکی شەرمن ئەگەڕێم
بۆ خاتری ئەوەی کوژانەوە قەت ڕوونەدات.
نازانم قسەکەی مانگت دێتەوە یاد
کە لە سەردانێکی ئاودا
بە شەپۆلەکانی وتبوو :
کەسانێ هەن هەرگیز بیر لەوە ناکەنەوە
لە ئێوارەیەکدا چەند کەس برسی ئەبن!
لە شەوێکدا
چەند کەس بێ جێگەن بۆ خەو!
ئاخر من بیر لە بەردێکیش ئەکەمەوە
کە شەو بە تەنیا لەو بنارە ڕۆژ ئەکاتەوە.
ئەمەیە گرفتی من لەگەڵ دنیا!

"‌جەمال غەمبار"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان ئازیز.

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەمشەو شیعرم پێ نەماوە
دەمت بنێ بە دەممەوە فووم پیابکە
پڕپڕم کە لە هۆنراوە

"لەتیف هەڵمەت"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئاوێنەی ڕۆحم
قوڕ و چڵپاوی ڕێگەی دژواری
پێدا پڕژاوە.
ترپەی دڵیشم
دەنگی دەفێکە
لەنێو چەمەریی
ناشتنی تەرمێک.

"مارف ئاغایی"

           @hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал