hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5321

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

داری ئێمە، داری ژیان
داری ئەوان، داری نەمان

باڵا دەکات داری ئێمە، بە خۆر و خەون
داری ئەوان، بە خەم و خوێن

داری ئێمە، دار هەنارە
داری ئەوان، سێدارە

"فەرەیدوون ئەرشەدی"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان ئازیز.

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گەرووی شەو، ڕوانینم قووت دەدا
کەند و قووڵک: هەنگاوم
نیشتمان: ئەندێشەم.

"مارف ئاغایی"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫⠀

«بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم
خۆم ئەچم بۆ جادەی عاشقان
لە کۆگای ئاسمانی سەرپەڕا
پارچەیەک لە ھەوری پەمەیی تەنکت بۆ ئەکڕم
لای باران ئەیدوورم، بۆتەکەم بە کراس
ھەر لەوێ لە کۆگای مانگەشەو
تریفەی ڕەفتەیەک ھەڵەگرم
دوو گوارە لە پرشنگ، دوو بازن لە زیوی خەرمانە
بەر لەوەی ئەم جارە بتبینم
من جووتێ ئەستێرەت لە کۆگای سایەقە بۆ ئەکڕم
بۆت ئەکەم بە پێڵاو
بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم
شعرێکی درێژی سورکارم
لە دەرگای حەوشەوە تا ژوورێ ڕائەخەم
بۆ ئەوەی بە سەریا بڕۆیت و بێیتە لام
بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم...»

"شێرکۆ بێکەس"
           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مامۆستا "عەزیز شاڕۆخ"

ڕووناکی

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کچەکانتان بە ڕۆشنبیرکردنیان بپارێزن، نەوەک بەدابڕاندنیان لە ژیان!

"نزار قەبانی"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان ئازیز.

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

⠀🌿💫


«من لەو هەموو بەختەوەرییە ڕانەهاتووم
دەخیلت بم، گەر هیچ نەبێ، لێی کەم کەوە:
چەند پەڕێکی هەڵوەڕێنە
چەند چڵێکی لێ داپاچە
ڕۆژێک، دوو ڕۆژ
باڵەکانی بتارێنە
جارێک، دووجار
لک و پۆپە بە ئەستێرە قورسەکانی ڕاتەکێنە
لەو ڕۆژەوە
تەخت و تاجی مەملەکەتت داگیر کردووم
سەرانسەری ئەم گەردوونە مەملەکەتمە!
من لەو هەموو بەختەوەرییە ڕانەهاتووم
دەخیلت بم
ماوەم بدە تا لێی ڕابێم…
زۆر دەترسم دامڕمێنێ
زۆر دەترسم
دەرنەبەم و بە چۆکدا بێم...»

«عەبدوڵڵا پەشێو»

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان ئازیز.

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لە مەڕ ئازار نەدانی سەگ

ڕۆژێک یەکێ لەو سۆفێ تۆبەکار و مریدانەی شێخ ئەبووسەعیدی ئەبوولخەیر لە ڕێگە تووشی سەگێک دەبێ و بە گۆچان ڵێی دەدا و دەستێکی دەشکێنێ. سەگە لە کردەوەی سۆفی خەمبار و ناڕەحەت دەبێ
بۆ دادخوازی دەچێتە لای ئەبووسەعید و سکالا لە سۆفی دەکات.....
شێخ لێپێچینەوە دەکا لە سۆفی و پێی دەڵێ: ئەی پیاوی سپڵە، ئایا مرۆڤ لەگەڵ حەیوانێکی بەستەزمان ئاوا ڕەفتار دەکا؟
سۆفی وەڵامی داوە کە سەگەکە خۆی تێ هەڵسووم و جلەکانی گڵاو کردم، لەبەر ئەوە لێم دا، ئەگینا بۆ گەمە و سەرقاڵی لێم نەداوە....

بەڵام  وەڵامەکە سەگەکەی ڕازی نەکرد و  حەجمینی نەبوو. کەوابوو ئەبووسەعید کە بینی سەگەکە ئارام ناگرێ و هەدا نادا پێی گوت: پێم بڵێ چ سزایەک بۆ سۆفی بەشیاو دەزانی هەتا هەر ئێستا وای سزا بدەم کە تۆ دڵخۆش بی و ڕق و تووڕەییت هەڵنەگری بۆ ڕۆژی پەسڵان و قیامەت..... سەگە وەڵامی داوە: من هەرکە بینیم ئەو سۆفییە و جلی پیاوانی خوای لەبەر دایە، لێی نەترسام و چوومە لای. سزاکەی دەبێ ئەوە بێ کە جلی پیاوانی خوای لەبەر دەر هێنی تا دیترانیش وەک من فریوی جلەکانی نەخۆن و لەشەڕ و زیانی وی پارێزراو بن! ئەوەش بزانە کە بەو کارە خەڵکانێک تا قیامەت لەدەستی ئەو ئاسوودە دەکەی....

ڕۆژێ سۆفێک تێپەڕ دەبوو لە کۆڵان
لەپڕێکا دای لە سەگێ بە گۆچان
زەبرێکی کاریگەر دەستێکی شکاند
لە ڕاکردن کەوت هەر دەی قرووسکاند
چۆ لای ئەبووسەعید بە ناڵە و خرۆش
چوارپەل بوو دڵی لە بوغزا هاتە جۆش

ئیلاهی نامەی عەتتاری نەیشابووری
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"زەکەریا"
بمدەرێ ماچێ

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

یەڵدا ..
هەموو کات درێژترین شەوی پاییز نییە ..
یەڵدا .. بڕێک جار بەڕێکردنی ڕۆژێکی
سەختی زستانە،
لە چاوەڕوانی هاتنی کەسێکدا ..
لە کاتێکدا قەرار نییە وا بە ئاسانی بگاتە لات ..

هەموو کات ڕاوەستان لەبەردەمی گڵۆپی
سووری ترافیکدا بێ زارکەر و ناخۆش نییە
هەندێک جار لێوی سووری ئازیزەکەی دڵت
بیر دەخاتەوە ...
کە ئێوارانێک لە سوچی کۆڵانێکدا بەڕووتدا
پێکەنیووەو ئاوڕێکی لێت داوەتەوە ..

مانگ ..
هەموو کات ڕووخساری ژنێک نییە،
لە جوانیدا بە ئاسمانەوە، بدرەوشێتەوە ..
مانگ .. بڕێک جار پیاوێکی ڕەنگ زەرد و
غەمگینە هەتا ئەو کاتەی ئاوا دەبێت و
دڵی لە لێدان دەکەوێت، چاوەڕوانی هاتنی
ژنێک دەکات ..!!

"شوان تۆفیق"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

هەنار لە فەرهەنگی کوردی دا....

Tel⇔@Yaredabestani_Boukan

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تەنگدەستی،
دەوڵەتی لەدوایە "سالم"
موژدە بێ

شادمانی دێ
لەگەڵ ئەحواڵی مەحزوون
عاقیبەت

"سالم"


           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"قادر کابان"
گوڵە سوورە جوانەکەی من....

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەیانی هیوا
.................

هەستەوە بەختی من و کێوی سەرت هەڵبێنە
شەوی من وا نییە کەمتر بە سەرمدا بێنە

هەستەوە نووری بەیان لەو کەلە چی دی مەکەوە
مەکەوە هەستی دڵ و بەزمی بزەم ڕا بێنە

لە ملەی هەور و تەمی بەفر و چیا بوومەتە ئاو
ڕۆژ لە ناخم دەگەڕێ و بوومەتە سەت ئاوێنە

من لەگەڵ بەحری ڕەهایی هەمە قەولی سەفەرێک
مەنزڵم دوورە ئەگەر، چۆمی دڵم لاوێنە

پێی کوتم پیری ئەقڵ قەت مەبە دوو دڵ بە خەمان
دڵی ناکامی بە ئەڵماسی دڵت بشکێنە

دڵەکەم پڕ بە لە ئاوات و ئەوین و جوانی
جێی شکست و خەم و بێزاری نییە ئەو شوێنە

دڵ لەبەر دەرکی ئەوین ئاگری بەرداوە لە خۆ
خۆشی کە و دەرسی ڕەهایی بە گڕت بخوێنە

وەک تەوارێ لە سەران بخوشێ بە سەر بەزمی هونەر
بڕەوێنە خەوی شەو خۆ بە بەیان بنوێنە


نەرمین ئیبڕاهیم ئازەر (تەوار)

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لە حەکیمێکیان پرسی :

خۆشەویستی چیە؟
وتی: لە کۆندا قوربانیدان بو، بەڵام ئیستا ڕابواردنە!

ئـەی هاوڕێیەتی؟
وتی: لە کۆندا لە هەر تەنگانەیەکدا هاوڕێیەکت دەبینی
بەڵام ئیستا لە هەر تەنگانەیەکدا هاوڕێیەک لە دەست دەدەی!

ئەی خزم و کەس؟
وتی: لە کۆندا پشت و پەنا بون،
بەڵام ئیستا بەغیلی و دوژمنداری !🙂

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

پیاوێک ماسییەکی ڕاو کرد، بردییەوە ماڵەوە، بە ژنەکەی وت: بۆمان سوور بکەوە
ژنەکە وتى: ڕۆنمان نییە.
پیاوەکە وتی: مادام وایە بۆمان ببرژێنە.
ژنەکە وتى: خەڵووز و دارمان نییە.
پیاوەکە وتی: کەواتە بۆمان بکوڵێنە.
ژنەکە وتی: غازمان نییە.
کابرا ماسییەکەی بردەوە چەمەکە و فڕێیدایەوە ناو ئاو.
ماسییەکە سەری دەرهێنا، وتی: بژی حکومەت!

"عەزيز نێسين"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هەندێ وشە کە پرووقان،
ئیتر هەرگیزا و هەرگیز،
ناکەونە سەر زمان ...
هەندێ ماچ هەن،
کە بوون بە تەم،
چەند بفڕن،
ئیتر هەرگیز ناگەنە دەم ...
هەندێ دڵ هەن،
هەر کە شکان،
ئیتر هەرگیز،
نە ئەوینیان تیا بەند دەبێ و
نە خەندەی جوان
هەندێ چەم هەن،
کە هەڵیان‌کرد
نە کێو بەریان لێ دەبەستێ و
نە هەزاران بەربەست و پرد

"لەتیف هەڵمەت"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

کاناڵێک پڕ لە نووسراوە بۆ بیوگرافی پرۆفایلی جوانی کوردی👌🏼

فەرموون بەشدار بن.👇👇👇

/channel/rstayjoan

/channel/rstayjoan

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ایمان بیاوریم به آغاز فصل سرد

و این منم
زنی تنها
در آستانه فصلی سرد
در ابتدای درک هستی آلودهٔ زمین
و یأس ساده و غمناک آسمان
و ناتوانی این دست‌های سیمانی
زمان گذشت
زمان گذشت و «ساعت چهار »
بار نواخت
ساعت چهار بار نواخت
امروز روز "اول دی ماه" است
من راز فصل‌ها را می‌دانم
و حرف لحظه‌ها را می‌فهمم
نجات‌دهنده در گور خفته‌است
و خاک، خاک پذیرنده
اشارتیست به آرامش
زمان گذشت و ساعت چهار بار نواخت
در کوچه باد می‌آید
در کوچه باد می‌آید
و من به جفت‌گیری گل‌ها می‌اندیشم
به غنچه‌هایی با ساقه‌های لاغر کم خون
و این زمان خستهٔ مسلول
و مردی از کنار درختان خیس می‌گذرد
مردی که رشته‌های آبی رگهایش
مانند مارهای مرده از دو سوی گلوگاهش
بالا خزیده‌اند و در شقیقه‌های منقلبش آن هجای خونین را
تکرار می‌کنند.

"فروغ فرخزاد"
           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لەم دونیایەدا هەق لە دوو کەس دەبیستم:
یەکەم: دایکم
دووەم: دڵم

"مەحموود دەروێش"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان ئازیز.

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

نامەوێ ئاوی حەیات و
تەخت و تاجی خوسرەوی

گەر مویەسسەر بێ
ویسالی دولبەری شیرین خیتاب

"زێوەر"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"نالی" شەوی یەڵدا
" عدنان کریم"
شەوی یەڵدایە، یا دەیجورە ئەم شەو كەدیدەم دورلەتۆ، بێ نورە ئەمشەو ؟ دڵم وەك حاكمی مەعزولە، قوربان! خەلاتی وەصلی تۆی مەنظورە ئەمشەو دڵیش مایل بەدیدەی تۆیە، بۆیە لەمن وەحشی رەمیدەو دوره‌ ئەمشەو كەتۆی شای كەچ كولاهی دیدەمەستان، چ باكم قەیسەر و فەغفورە ئەمشەو؟ لەخەوهەڵساوە، یا ئالۆزە چاوت؟ هەمیشە وایە، یامەخمورە، ئەمشەو سروشكم نەقشی چاوی تۆ دەكیشێ جێگەم سەردارەكەی(مەنسورە)ئەمشەو موسولمانان دەپرسن حاڵی ((نالی)) لەكونجی بێ كەسی مەهجورە ئەمشەو گۆرانیک بۆ هیورکردنەوەی دڵ


           @hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал