hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5321

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەی دوور،
وەک فانۆسی دەریایی.
ئەی نزیک،
وەک خاڵێکی سەر سینەم.
ئەی دوور ،
وەک یادگارییەکی منداڵی.
ئەی نزیک وەک هەناسە و ئەندێشەکانم
خۆشم دەوێیت.

"غادة السمان"
وـ نیگار قەرەداغی

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ھەموو شتێک لەبارەی تۆوە دەزانم
دەزانم ماڵتان لە کوێیە، ناوی کەسوکارت، سەردانی خزمەکانت..
تەنانەت دەشزانم ئەم وەختانە خەریکی چیت!
کەچی تەنھا بۆم ھەیە لەدوورەوە تەماشای جوانیت بکەم و دڵم بە کۆکردنەوەی وردە ھەواڵەكانت بدەمەوە..
ھەمان حەسرەتی ئەو منداڵه‌ كه‌مئه‌ندامه‌م ھەیە بەرامبەر بە جۆلانه‌یەک دانیشتبێ.

"تەڵعەت تاهیر"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫⠀

«ئەگەر قەرارە بەر لە مردن تەنها
یەکجاری تر من و تۆ یەکتری ببینینەوە،
لەگەڵ خۆمدا شووشەیەکی بەتاڵ دێنم،
دەمەوێت پڕی بکەم لە عەتری هەناسەت،
بۆ ئەو کاتانەی کە تۆ لێرە نابیت،
کاتێک دوونیا دەبێت بە گۆڕێکی تەنگ و
هەوای شار پڕ تۆز و غوبار دەبێت،
خراپ نییە شووشەیەک لە هەناسەی تۆ
لەژوور سەری منەوە بوونی هەبێت...»

"شوان سەعید"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

چوارینەکانی خەیام  بەرهەمی مامۆستاهەژار (1921-1991)
هات و چوو بە بێهوودە مناڵی و جوانیم پیر بووم و بە بێ داخەکەم و خۆزیا نیم شاگردی زەمانە بووم و زۆریش چەوسام وەستام لە هەموو کار و لە هیچ وەستا نیم


           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"عەتا قەرەداغی"
ئازیزان شەو یادگارانەکەم دەردێنم....

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

⠀🌿💫

«ئاوێك بووین لە نێو چاوی کانیەکاندا بووین بە هەڵم.
خوێنێك بووین بە سەر لێوی شمشێرەکانەوە مەیین.
جا چی نەبووین؟
بە دڵێکی سپیەوە وەك بەفر هاتین و
ڕۆژە ڕەشەکانی نیشتمان کردیانین بە خۆڵەمێش ..
وەك بەهار هاتین و پایزانە ڕۆیشتین.
بەڵام هێشتان لە کوێتە هاوڕێم ..
دوور مەبینە ڕۆژێك دابێت،
وەك نۆتەی گۆرانییەکی غەمگین
لە نێو سازێکی شکاودا فڕێماندەن ..
یان وەك دواین خەندە لە سەر لێوی مردوویەك جێمانبێڵن!
سووپاس ئەی بکوژی هەموو جوانیەکان
ئەی نیشتمان، سوپاس.»

"پەشێو"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

" شکۆی مان"

ئێوە هەر ئازیزی ئەم خاکەی منن
ئیستەکەش هەر چقڵی چاوی دوژمنن

دەبنە زنجیری دەس و پێی ناکەسان
ئێوە پۆڵا و دارەبووز و ئاسنن

ناکەون لای ئێمە هەر بەرزن دەڵێم:
ئێوە دەریای پڕ شەپۆلی بێبنن

ئێوە زارتان پڕ لە هاواری گەلە
کەی دەتوانن زاری ئێوە باخنن!

ورد کرێن هەر دەبنە خاکی نیشتمان
ئەو دەمەش دەرمانی دەردی بێبنن

ئەو دەهۆ کۆنەی نەماوە ڕەنگ و ڕووی
کاری ئەو هەروا  دزێو و قیزنن

کوا شکۆی ئێوە بەمانە تێکدەچێ؟
ئێوە هێمای مان و هۆی سەرکەوتنن

ژاری سەر زاری ئەوانن تا دەژین
ئەو لەداخی ئێوە جەرگی کونکونن

خۆشەویست و پاسەوانی خاکمن
دژبەری زۆردار و داگیرکردنن

دانەخەن دەرکی برووسکەی نرکەتان!
تا نەڵێن: " داماو و ورد و ترسنن"

مانی ئێمە شانی ئێوەی کۆڵەکەن
لەمپەری فەوتان و توان و مردنن

پاک و خاوێنن لە چەشنی کانی ڕوون
دوور لەدەستی هزری پێس و چڵکنن

شێعر و بەستە و دەنگی ئێوە هاندەرە
هۆی نەوەستان و دنەی نەسرەوتنن

بۆکان ٢٧٢٣/٩/١٠

قادر عەلیخا

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هەندێک جار
ژیان قورس نییە
کەسێک دێت قورسی ئەکات
هەندێک جار
ژیان ئاسان نییە
کەسێک دێت ئاسانی ئەکات
هەندێک جار
کەسێک دێت
نە ژیانت ئاسان ئەکات
نە قورس
بەڵکوو وات لێ ئەکات نەزانیت بژیت

''گۆران سەعید''

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"موحەممەد عومەر عوسمان" (ژەنەڕاڵی پاییز)

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لە غوربەتا
سینەی پڕ ئاهم هەورێ تیا دەگری و
لە چاوانمەوە باران داناکا!
عومریشم بەفری بەر هەتاوێکە
هەر ئەبێ بە شوێن مردنا ڕاکا

"موحەممەد عومەر عوسمان" (ژەنەڕاڵی پاییز)

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هەرگیز مەهێڵه
ئەو کەسەی خۆشت‌دەوێت به خەمەوه بخەوێت،
ئەی ئەگەر هەڵنەستایەوه؟

"بەختیار عەلی"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

نەتۆری
"سیروان شەریفی"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

⠀🌿💫


«بەسینەی بازەوە منو تۆ دوو دەستین لە ئاگر
ئەهریمەنزادەو پەریزادەی ئاوێنەکانی مەرگین
من سەرابیترین پیاوی دونیا منداڵێک لە جنسی (با )و (دوکەڵ) و(تۆز)
بەیازی دڕندەترین حەرف و کراسی خوێناویترین جەستە.
بەر پرسیارم لە ئافەتەکانی ڕۆح
بەر پرسیارم لە فیتنەکانی ئەقڵ.
لە کۆد‌یتاکانی لە زەت و لە یاخیبووەکانی جەستە
بۆنی ئەو باڵدارانە لە هەناسەم دێت، لەم جەهەنەمەی گومانەدا!
یەقین بە سەر دارستانە ترساوەکانی ئێوارەدا دەبەخشنەوە
وەک پیرترین ئەسپ، پیریترین مەیتەرەوان... پیرترین...
زێرین ترین... غەمگین ترین بازی خراپکار،
شەهێنێک لە ئاسۆکانی پیربوونی خۆی بەفڕینێک لە ئاگر
بەمەرگێک وەک ئاسن سارد.. بەکێلونێک لە ڕۆشنایی و قوفڵێک لەبروسکەکان دابخات، لەکوچەی ئەم توتییە بێوەفایانە دە چمەدەرێ،
بۆ مردن لە چاوەڕوانی سووتاندا لەسەر پشکۆی ئەم دیانەتە
دێرینانە دەڵێم: (ئەمە نهێنی نییە و هەرگیز نهێنیش نەبووە)!
تۆش لە ڕۆژگارە بە هەشتییەکانی خۆت چنگێک خۆشەویستم بدەرێ!
(ئەگەر حەکیمی ئەم باخچە گۆشە گیرەیت، ئاشوفتەترین دەروێشی ئەم جەنگەڵەم)! ،
(ئەگەر شازادەترین ئادەم کوژی، شەڕانگێزترین ڕۆحی ناو ئەم بایەم)! ،

سەیرکە... .، پاش عەشق چەن تەماحەکانم گەورەبوون
سەیرکە... .، بووم بە چ گیماگەرێک و خەون بە چ لابورێکەوە دەبینم!
سەیرکە... سەیرکە، چ کافرێکم لێدەرچووە!!

بێهودە ئەنجن ئەنجن بوونی خۆم لە وانەی ئەم دەروێشانەدا دەڵێمەوە، مردنی من... دۆزەخی من، ڕۆژی زیندوبونەوەمە
لەنێوان میللەتە سەرخۆشەکان و فەلەکە مەستەکاندا
من لە جنسی دوکەڵ و گومانی ئەهریمەنانەم
تۆ لە جنسی فریشەکانی دەریایت
ئەو فریشتانەی بەڕۆژون لە سەیری ئەسێرە و گیا و ئاو جەنگەڵەکان»

"بەختیار علی"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

یانی تۆش بەجێم دێڵیت؟
یانی من تەنیاییەکی تۆش قەرزارم؟
تۆش جانتات هەیە...؟
تۆش ڕێگەیەکی دوور پێ دەزانیت؟
ڕۆژێک تۆش
قەیتانی پێڵاوەکانت
توند توند دەکەیت و
بێ ئاوڕدانەوە دەڕۆیت؟
ڕەنگە ڕۆیشتنی تۆ جۆرێکی تری مردن بێت
بۆیە تا ئێستا من نەم وێراوە
بیری لێبکەمەوە
خودایە بۆ منت لە شێوەی کورسی ئاسنی باخچەکان
دروست کرد؟
هەموو ئەوانەی لێرەن، بە شێوەیەکی کاتی
دەستیان لەسەر شانمە
دواجار ڕۆژێک هەر دەڕۆن و ماڵئاوایی دەکەن
خودایە من حەزم لێبوو لە شێوەی گۆڕ
منت دروست بکردایە
بە خاتری ئەوەی هەر کەسێک کە هاتە ناو قوڵایی رۆحمەوە،
قەت نەیتوانیبا جێم بهێڵێت
هەر بەڕاستی تۆش بەجێم دێڵیت؟
تۆش ڕێگەی ڕۆیشتن پێ دەزانیت؟
تۆش جانتات هەیە؟
ڕۆژێک تۆش
قەیتانی پێڵاوەکانت
توند توند دەکەیت و
بێ ئاوڕدانەوە دەڕۆیت؟

"شوان تۆفیق"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سەبووری

جارێکی تر ڕۆحت بەو ڕۆژانەم بەخشی
کە تاریکی چرای خۆی پیا هەڵواسیبوو
ئەو ڕۆژانەی پڕ بوون لە هەڵاڵەی ئەوین
من  وام زانی وەکو هەناسە بە سەر چوون
تۆ پێ نازانی
چۆن دەمەو خۆر ئاوا بوون
پەلکە زێڕینەت ڕژاندە بەر هەیوانم
جارێکی تر ڕۆحت بەو ڕۆژانەم بەخشی . .
من تاڤگەی عیشقێ لە خوێنما سەما دەکا
بۆتە سەبووری و ئارامی گیانم
ئەی هەناسەی گەرم و گوڕی عومرم
لەم حوزنەما بویتە باوەش بۆ تەنیاییم
تۆ پێ نازانی
چۆن دەمەو خۆر ئاوا بوون
پەلکە زێڕینەت ڕژاندە بەر هەیوانم
جارێکی تر ڕۆحت بەو ڕۆژانەم بەخشی . .
ماڵەکەم کەسی تر ناگرێ هەمووی هەر تۆی
باخچەکەم گوڵێکی تیایە هەمیشە گەش
بەر پەنجەرەکەت پڕ کردوم لە گووڵی ئاڵ
ئەی ئاسمانی پڕ ئەستێرەی گەشی خەیاڵ
تۆ پێ نازانی
چۆن دەمەو خۆر ئاوابوو 
پەلکە زێڕینەت ڕژاندە بەر هەیوانم
جارێکی تر ڕۆحت بەو ڕۆژانەم بەخشی.

هۆنراوە: "بەرزان هەستیار"
دەنگبێژ: "کاوە حەمە ساڵح"


           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

پارە نۆکەرێکی چاک و ئاغایێکی خراپە.

سەرلەبەیانی بوو، هەورەکان گەواڵ گەواڵ بە ئاسمانەوە خۆیان دەنواند و مزگێنی بارانیان دەهێنا... دوو ڕێبواری ماندوو لە سەر توولەڕێی باریکی نێو دۆڵەکە ڕێگەیان دەبڕی.. بە قەد یاڵ وگۆی شیوەکاندا ، تا دڵ حەزکا و چاو بڕکات، دیمەنی دڵڕفێنیان لەبەر چاو بوو. سروشت بە بێ چاوەڕوانی و بە دڵۆڤانی، هەستی بە ژیان دەبەخشی.... هەروا کە هەنگاویان دەنا، وردە وردە دیواری ئاسیاو(ئاش)ی دۆستی دێرینیان لێ دەردەکەوت.

یەکیان وتی خۆ بڕیار بوو باسی چاوپێکەوتنی کاکتم بۆ بکەی! ئەویش پاڵی دا بە گاشەبەردی لاڕێوەو ویستی تووتن و پەڕێک هەڵپێچێ و جگەرەیەک داگیرسێنێ و دەست بکا بە گێڕانەوە، کەچی باران پێش لە ئەو دەستی پێکرد! بێ سێ و دوو، هەردووکیان بەرەو ئاسیاو هەڵاتن. لەبەر دەرکەی ئاسیاو، تەڕ و تلیس، شەکەت و ماندوو، دۆستی دێرینیان لە ئامێز گرت.
لەو کاتەیدا کە شریخەی هەور و خوڕەی بارانی لیزمە ئەو دۆڵەی دەهەژاند، ئەوان پشتیان لە سۆبەی دارین کردبوو. ئەمجارە بە هێمنی و کاووخۆ دەستی پێکرد.

کاکم هەر لە هەڕەتی لاویەوە، بە هیوای دامەزران لە دایرە دەوڵەتییەکاندا بوو. پاش ئەوەی کە دامەزرا، ئاواتێکی لێ پەیدا بوو! ئەویش ئەوەی کە بتوانێ پاش خانەنشینبوون(بازنشستگی)، باخێکی گەورە بکڕێ کە ماڵێکی چەند نهۆمی تێدا بێت و لەوە بەدوا لە شار دوور بێت و بە کەیفی خۆی بژیێت. بۆیە هەموو خۆشی دنیای لە خۆی حەرام کردبوو. هەر پارەی لە سەر پارە کۆدەکردەوە، هەوڵی دەدا بزانێت کامە بانک سوودی پارەی زۆرترە، جار جارەش کە ڕۆژنامەی دەکڕی، تەنیا بۆ ئەوە بوو کە بەشی فرۆشتنی ماڵ و مەزرا چاو لێ بکات. پاش چەند ساڵ لە گەڵ ژنێک کە بە تەمەن لە خۆی زۆر گەورەتر بوو هاوسەرگیری کرد، بەبێ هیچ خۆشەویستییەک! تەنیا لەبەر ئەوەی کە ئەوێش بڕێک پارەی شک دەبرد. پاش کڕینی باخی تایبەت و خانەنشینبوون، خێزانیشی کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژێک ناونیشانی باخەکەی بۆ ناردم. کە چووم دەوراندەوری ئەو باخە پان و بەرینەی وەها بە حەسار و پەرژین قایم کردبوو، مێشوولەی لێدەرنەدەچوو، چەند سەگی دڕی لەبەر دەرکە ڕاگرتبوو.... کاکم لە چاو ساڵان زۆر پیرتر دەهاتە پێش چاو. ئەو شەوە زۆر بەسەرهاتی کۆنمان گێڕاوە. کاتی نووستن لە نێو جێ، لەبەر وتووێرە هیچ خەوم لێ نەکەوت... تا بەیانی کاکم چەندجار لە نێو جێگا هەستا، لە بەر نەخۆشی دەبوا چەندین حەبی جۆراوجۆری بخواردایە. من بیرم لەو جۆرە ژیانە دەکردەوە. کەسێک کە تەواوی ژیانی، خۆی لە خۆشی ژین، بێبەش بکات و وەکوو سواڵکەر بژیێت، تا رۆژێک خانوو و باخێکی گەورەی هەبێ و ئەوە بە بەختەوەری بزانێت. جا مەگەر بەختەوەری شتێکی تاکەکەسیە؟ ئەویش له کۆمەڵگایەک کە هەزاران منداڵی برسی لێیە. وا دەزانن بەختەوەری بە قەمتەرکراوی ونان نەخواردن دەست دەکەوێ. کەچی دواڕۆژیش تووشی هەزار دەرد و ئێش دەبن. لەم ڕۆژگارەی ئێمە بەختەوەری ڕاستەقینە هەر بوونی نییە، مەگەر تەنیا ئامانجی بەرزی ئینسانیت هەبێ. بەداخەوە وایان ڕاهێناوین کە تەنیا کار و کار و کار و ئاوات و خەیاڵی دوور. ئەم چینە کە کەمیش نین، هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەری دەردەکانی کۆمەڵگا هەڵناهێنن. لە کاتی باسی حەق و ناحەقدا هەم کەڕن هەم لاڵ. بەختەوەری بە بێخەبەری مانا دەکەنەوە و پێیان خۆش نییە بزانن دنیا چ باسە. لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا، بە شانازیەوە دەڵێن ئێمە لە دەنگوباس و هەواڵ دوورین. بۆ گەیشتن بە پارە کە بە لووتکەی بەختەوەری دەزانن، خۆیان لە دۆستایەتی، خزمایەتی، مرۆڤایەتی، زانست، سروشت، و نیشتمان و... گێل دەکەن. کاتی نەداری، قیزەونانە تەنیا بیر لە پارە دەکەنەوە و پاش دەوڵەمەندیش ژیانیان قیزەونتر دەبێ. ئاخر بیری بچووک، ڕۆح و دڵیش بچووک دەکاتەوە!

بەیانی کاکم وتی: تۆ لە ماڵەوە دانیشە من دەبێ بچم بۆ لای قازی و دادوەری ناوچە. لەگەڵ چەند کەس لە دراوسێکان لەسەر نۆبەئاوی چۆم کێشەم هەیە.

نازانم هاوڕیانم، هاوڕام بوون یان نا؟ دیارە ئەوانیش کەسی وایان لە دەوروبەری خۆیان شک دەبرد. بەڵام بیری ئینسانی تەنیا بە وتار نابێ و خەڵک ڕێگای خۆیان دەپێون.

ئانتوان چێخۆف ۱۸۹۷ .

خوێنەری هێژا؛ بۆچوونی خۆم وایە کە چێخۆف دەڵێ ژیانتان وەها شەتەک مەدەن بە پارەوە کە نەتوانن، لە لەشساغی، زانست، دۆستایەتی و سروشت کەڵک وەر‌بگرن. شتێک کە لە پێشەکی ڕۆمانەکە بە ساکاری وجوانی پیشانی داوە. هەروەها دەڵێ بەختەوەری بە ئاکامی ڕێگای ژیان مەزانن، بەختەوەری چێژ وەرگرتنە لەخودی ڕێگاکە.

عیسا ئەحمەدی۱۴۰۲/۰۹/۱۱

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بوکی ئێوارە
بەرامەی پاش بارانی کەم
لە لاملی جوانت ئەدەم،
ئەتکەم بە بووکی ئێوارە و
زەردەپەڕت لەبەرئەکەم. ...
شەو جێی شیعرت بۆ ڕائەخەم
تریفەی مانگت پیادەدەم،
ئەستێرە بۆت بجریوێنێ
فریشتەی خەو بتنوێنێ.
نەرمە با شەپۆلی قژت
بەسەر ڕووتا ببا و بێنێ،
خۆشەویستیم بێتە خەوت و
سپێدە بە ئاگات بێنێ.
ئەگەر ئەم دنیا گوڵێک بێ
تۆی ئافرەت ڕەنگ و بۆیەتی،
هەر کەسێکیش تۆی خۆشنەوێ
دیارە ڕقی لە خۆیەتی...

"ڕەزا حەمە"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دڵی وەریو چیت لێم ئەوێت، کە تۆ ئێستا وردو خاشیت!
تازە لە دوای هەڵوەرینت، شنەی بەهار چۆن ئەناسیت؟
"ئەحمەد محەمەد"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"زیاد ئەسعەد" بەیادی شەوانی ڕابردوو
تێکست: تەڵعەت تاهیر
بەیادی شەوانی ڕابردووی ئەشق و سووتان
دوو چاوی فرمێسك بارکردوو کەوتنە گریان
دەنگم ئاخێکی کۆچەریە و گوێم لێ گرە
بۆ تۆ دەڵێم گۆرانی خەم ولێك دابڕان
گیانە با ئازار کۆتایی بێ
تەمەنمان پڕ شادی و شایی بێ
بارەقیبی ئەشقی پاکمان
توشی نەفرەتی خودایی بێ

دووریت فرمێسکم پێ ئەڕێژێ
تامی خەفەتم پێ ئەچێژێ
لە شەوی بێ هیواو سەبووری
خەون و ئاواتم پێ ئەنێژێ
کێ وەك من بۆت دێوانایە
کێ ئاشنای ئەم سووتانەیە
وەرە پەپوولەی رۆحی من
کێ لە دەورت پەروانەیە

مەقام:
ئەی ئەو کەسەی هەموو ئەندامێك لەلەشت لە گوڵێکی بێ گەرد دەچێ
بەتەنها دڵت لە شتێکی یەکجار رەقی وەك بەرد دەچێ
تۆ نەتپرسیوە؟ بۆچ لە ئاست خۆشەویستیت من بێ دەنگم کپم کڕم
من تائێستا بە شوێن ووشەیەکا وێڵم لە دڵداری گەورەتر بێ تاکو هەستی خۆمی پێ دەربڕم.

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

خوا لێخۆشبوو "ڕەسول ڕەش ئەحمەدی"
"هەڵوەدا"

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал