🌿💫
"مامۆستا محەممەدی ماملێ"
ماڵە بابم بێ وەفا..... سەربەندی گۆرانییەکە مامۆستا حەسەن زیرەک، مامۆستا مەلا حسێنی عەبدوڵڵا زادە و مامۆستا هاشم فیدایی دەیڵێنەوە
لە تارانە و ئۆرکێستری ئازەری ڕادیۆ تارانە.
ساڵی ١٣٤٤
@hoday_sher
🌿💫
هێواشی
لە دوێنێوە پەپولە هێواش دەفڕێت ، هێواشتر لە ئومێدەکانی ئێمە .
لەدوێنێوە ژیان بە هێواشی بەم کوچەیەدا گوزەردەکات ، هێندەهێواش ، دەتوانین ئومێدە شاردراوەکانی ببینین.
باران بەهێواشی دەبارێت ، هێندە هێواش کە بەچەترەکانمانەوە وەستاوین بگاتە لامان و ناگات .
ڕێبوارەکان بە هێواشی دەڕۆن ، دەتوانین سەیری خەونەکانیان بکەین .
یەکێک بەهێواشی خۆشیدەوێین ، هێندە هێواش ، دەپرسین : خودایە دەبێت ئەم عەشقە کەی بگات؟
یەکێک بە هێواشی تفەنگەکەی دەردەهێنێت ، بەهێواشی تەقە دەکات ، بەهێواشی گولەکانی دەمانپێکن ، بەهێواشی خوێنمان لەبەر دەڕوات …
بەهێواشی مردن بەرەو ڕوومان دێت ، بەهێواشی هەنگاو دەنێت ، بەهێواشی دەستی دەبات
هێندە هێواش ، هەتا ژیان هێواشتر …
بەجۆرێک وەک ئەوەی ئیدی مردن نەبێت …
وەک ئەوەی ئیتر مردن نەگات .
لە کتێبی "شەوێک ئاسمان پڕ بوو لە ئەستێرەی شێت"
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
" ﺑﯚ ﻣﻦ مەﮔﺮﯼ، ﺑﮕﺮﯼ ﺑﯚ ﺧﯚﺕ "
ﻭەﮐﻮ ﺩﺍﺭێ لەڕەگەﻭە ﺩەﺭﯼ بێنن
ﺗﯚﻡ لەﻧﺎﺧﯽ ﺧﯚﻡ ﺩەﺭهێنا
ﻭەﮎ ﮐﺎغەﺯێک ﺑﯿﺴﻮﻭتێنن
ﺧﯚشەﻭﯾﺴﺘﯽ ﺗﯚ ﺋﺎﻭﺍ ﻣﺮﺩ
ﻭەﮎ ﺑﺮﻭﻭسکە ﻭنبێ لەﻧﺎﻭ شەﻭﯼ تەﻣﺎ
ﺗﺎسەﻡ ﺑﯚ ﺗﯚ ﺋﺎﻭﺍ نەﻣﺎ ...
٭ ٭ ٭ ٭
ﻭەﮎ ﺑﺎڵدﺍﺭێک
ڵە کەﻻﻭەﯼ ﺧﯚﯼ بێزﺍﺭ بێ
ﻭەﮎ ڕﻭﻭﺑﺎﺭێک
لە سەﺭﭼﺎﻭەﯼ ﺧﯚﯼ بێزﺍﺭ بێ
بێزﺍﺭﻡ لێت ..... بێزﺍﺭﻡ لێت ...
ئەﻭ ڕﯙﮊﺍنەﯼ ﺧﯚﺷﺘﻤﺪەﻭﯾﺴﺖ
ﻣﻦ شێت ﺑﻮﻭﻡ ... شێت
٭ ٭ ٭ ٭
ڕﯙﮊﺍنێ ﺑﻮﻭ حەﺯﻡ ﺩەﮐﺮﺩ ﻭ ﺩەﻣﻮﯾﺴﺖ
هەﺭ ﺗﯚ بکەﻡ بە ﺧﯚشەﻭﯾﺴﺖ
ڕﯙﮊﺍنێ ﺑﻮﻭ ﺟﺎﺭﺍﻥ سەﯾﺮﯼ ﺗﯚﻡ ﺩەﮐﺮﺩ
ﺋﯿﺘﺮ کێوﯼ خەﻣﻢ ﺩەﻣﺮﺩ
ئێستا ﺑە ﭼﺎﻭﺗﺎ بڕﻭﺍﻧﻢ
ﺩەتەقێ سەﺭﭼﺎﻭەﯼ ﮊﺍﻧﻢ
ڕﯙﮊﺍنێ ﺑﻮﻭ
ﺗﯚ لە ﺩڵما ﮐﯚتەڵێکی ﭘﯿﺮﯙﺯ ﺑﻮﻭﯼ
ﺳﺎﻭیلکە ﺑﻮﻭﻡ کچێ کەﻣﻦ ﻭﺍﻡ ﺩەﺯﺍﻧﯽ
ﺗﯚ ﺩڵسۆﺯﺑﻮﻭﯼ
بەﮔﺸﺖ ﺯەﺑﺮﯼ ﭘﺎﭼﯽ ﻗﯿﻨﻢ
ﮐﯚتەڵی ﭘﯿﺮﯙﺯﻡ ﺷﮑﺎﻥ
ﺑﯚ ﺟﻮﺍنە مەﺭﮔﯽ ئەﻭﯾﻨﻢ
ﺗﺎقە ﻓﺮمێسکێکم نەڕﮊﺍﻥ
ﻣﻦ ﭼﯚﻥ ﻓﺮمێسکێ ﺋﺎﺯﺍﺭ
ﺩەڕﮊێنم ﺑﯚ کچێ بێ ﺑﺎﺭ
ئەﻭەﻧﺪەﯼ ﻣﻦ ﺗﯚﻡ ﺧﯚﺷﺪەﻭﯾﺴﺖ
ﻧﯿﻮ ئەﻭەﻧﺪە ﺧﯚﻡ ﺧﯚشنەﻭﯾﺴﺖ
کەﭼﯽ ﺗﯚ هەﺭ ﻣﻨﺖ نەﻭﯾﺴﺖ
کچێ ﺗﺎﺯە ﺋﺎﻭ ببڕێ لە ڕﻭﻭﺧﺎنە
بەڕﻭﻭ ﻗﺎﺕ بێ لەﻭ ﺷﺎﺧﺎنە
ﻣﻦ ﺩڵ بەﺗﯚ ﻧﺎﺩەﻡ ﺋﯿﺘﺮ
ﺋﯿﺘﺮ بەﺗﯚ ﻧﺎڵێم ﮔﯿﺎنە ...
ﺋﯿﺘﺮ ﻧﺎڵێم ﭼﺎﻭەﮐﺎﻧﺖ
ﻣﺎنگە شەﻭﯼ ﮐﻮﺭﺩﺳﺘﺎنە
کچێ ﺋﺎﺧﺮ ﻣﻦ نەﻓﺎﻡ ﺑﻮﻭﻡ
کە ﺷﯿﻌﺮﯼ ﺧﯚﻡ
ﺋﺎﺥ
ﺑﯚ کچێ ﺩەﮐﺮﺩ بەﻣﯚﻡ
کەنەﮎ ﺷﯿﻌﺮ، ﺋﯿﻨﺠﯿﻞ، تەﻭﺭﺍﺕ
ﺯەﺑﻮﻭﺭ، ﻗﻮﺭﺋﺎﻥ، ﺩڵ ﻭ ﻭڵاﺕ
بەیەﮎ ئەﻧﮕﻮستیلە ﺩەﺩﺍﺕ
ﺗﯚ کچەکە
ئەگەﺭ ڕﯙﮊێ ئەﻭﯾﻦ فێرﺑﻮﻭﯼ
ئەﮔەﺭ ڕﯙﮊێ لەﺯﻣﺎﻧﯽ ﺑﺮﯾﻦ فێرﺑﻮﻭﯼ
ئەگەﺭ ڕﯙﮊێ بەﻫﯚﻧﺮﺍﻭەﯼ ﺯﯾﺰﯼ ﻣﻨﺪﺍ
ﭼﺎﻭﺕ ﺧﺸﺎﻧﺪ
گەﺭ هەﺳﺘﺖ ﮐﺮﺩ .. کە خەﺭیکە لە ﻧﺎﻭەﻭە
ﺑﺘﺨﻮﺍتەﻭە چەﻣﯽ ﮔﺮﯾﺎﻥ ...
ڕێنماﯾﻢ ئەﻭەیە ﺑﯚﺕ
ﺑﯚﻣﻦ مەﮔﺮﯼ .... ﺑﮕﺮﯼ ﺑﯚ ﺧﯚﺕ ...
"لەتیف هەڵمەت"
@hoday_sher
🌿💫
ئەی یار
بەیانی دێ و مەرگ دێ و پاییز دێ و تۆ دێیت و عە‌شق نایەت
عە‌شق دێت و بەیانی نایەت و پاییز نایەت و تۆ نایەیت و مەرگ نایەت
تۆ دێیت و عە‌شق دێت و بەیانی نایەت و پاییز نایەت و مەرگ نایەت
تۆ دێیت و عە‌شق دێت و بەیانی دێت و پاییز نایەت و مەرگ نایەت
تۆ دێیت و عە‌شق دێت و بەیانی دێت و پاییز دێت و مەرگ نایەت
مەرگ دێت و بەیانی نایەت و عە‌شق نایەت و پاییز نایەت و تۆ نایەیت
سەیرکە هەرگیز لەگەڵ موعجیزەکاندا کۆنابینەوە
بــەڵــام عە‌شق
نەمری خۆی دەداتە ئەو سوارچاکانەی لە ئەسپەکانیان دانابەزن.
" بەختیار عەلی "
پارچەیەک لە " قەسیدەی عە‌شق "
خوێندنەوەی " عادڵ عەزیز "
لە دیوانە شێعری " تا ماتەمی گوڵ، تا خوێنی فریشتە"
@hoday_sher
🌿💫
بەگاڵتەوە پێی وتم:
کەی دەمری چەپکە گوڵێک بهێنم بۆ سەر گۆڕەکەت؟
لەناخی دڵمەوە پێم وت: خوادەکات تۆ دێیت و لێرەوە تێدەپەڕیت،
گوڵەکانی سەر گۆڕەکەم هەمووی بۆ تۆ.
پێدەچێت مردن بەو ڕادەیە ترسناک نەبێت،
بەو مەرجەی تۆ ڕێگەی گۆڕەکەم پێ بزانی و
جار جار ئێوارانێکی هەینی بێیت و
ناوم لە نێوان ئایەتەکانی سوورەتی یوسف‌دا
جێ بهێڵی ..
بەشەرمەوە بەمردووەکانی هاوڕێم بڵێی:
یادی بەخێر، منیش ڕۆژانێک زولەیخای
ئەم نووسەرە غەمگینەبووم.
ئەگەر هاتی
عەتری یاسەمین بدە لەدەستەکانت و
کۆترێکی خۆڵەمێشی بێنە بۆ سەر گۆڕەکەم،
چەپکێک گوڵی بەیبوونیشت بیر نەچێ..
جێگەی داخە؛ گوڵی سەر گۆڕەکان هەمیشە درەنگ بەمردووەکان دەگەن،
تا گوڵەکان وشک دەبن و دەبنەوە بەخۆڵ،
دەبێت لە دوای مردن
دووسێ وەرز، بەدڵێکی تەنگەوە لەچاوەڕوانیدا بمێنینەوە.
تا زستان دێت و باران بەسەر
زەوییە دوورەکاندا دادەبارێت،
بۆ ئەوەی بۆنی عەتری دەستەکانت بناسمەوە،
بۆ ئەوەی بۆنی چەپکە گوڵەکانت تێکەڵ بەخاک ببێتەوە و
بەناو ئێسکی لووتم و دەستەکانما
تێبپەڕێت،
دەبێت هەزار جاری تر لەچاوەڕوانیدا
بمرم و زیندوو ببمەوە.
دەزانیت لەگەڵ دەستی کێمە؟
لەگەڵ دەستەکانی خۆمە،
هەر ئەو دەستانەی لەدونیادا، نەتهێشت
تەنها جاریک بەر قژ و ڕوومەتت بکەوێت.
"شوان تۆفیق"
@hoday_sher
🌿💫
من هێندە نابێ زانیومە؛
وەختێ کە خۆشەویستی هات،
وەختێ کە ئاوێتەت ئەبێ،
لەخۆتەوە و نازانی چۆن،
زمانی دار، زمانی بەرد
زمانی ئاو،
زمانی زەریا فێر ئەبی و
لە دواییشدا،
باڵداریت و بۆخۆت ئەفڕی.
کە عاشق بوویت،
نازانی چۆن، یان لە کوێوە؟
هێزێک دێتە نێو لەشتەوە و
لە خۆتەوە،
بێدەربەستی و
سواری سەری ترس ئەبیت و
لە ڕێگەی هات و نەهاتدا
بێپەروایت و
تۆهەر ڕێگەی نەهات ئەگری.
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
پیاوێک هەیە، لەهەرکوێیەکی ئەم دونیایە بیت،
بیر لە گەرمی دەستەکانت دەکاتەوە
پیاوێک هەیە ڕۆژێک هەناسەکانی خۆی بەمشتێک زەنگیانە دەسپێرێ و ملوانکەیەکت
لە فرمێسکەکانی خۆی بۆ دروست دەکات و
بۆت دەنێرێ..
تۆش لەملی بکە و وەکوو کۆتا یادگاریمان تا مردن لەنزیکی ترپەی دڵی خۆتەوە بیپارێزە ..
پیاوێک هەیە بەڵێنی بەتەنیایی داوە،
تا هەزار پایزی تر
چاوەڕێت بکات ..
پیاوێک هەیە .. ئێستاش نەبێت،
دەیەوێت لەپیریدا لەژوور سەرت بێت و ڕۆژانی ساماڵی
زستان پەردەی پەنجەرەکەت بۆ لا بدات،
تا بەجوانی تیشکی خۆر بەرپێستی زەرد و غەمگینت بکەوێت ..
پیاوێک هەیە .. هەتا مردن بەدوای جێ پێیەکانتا دەگەڕێت، تا لەسەرەتای هەموو وەرزەکاندا گوڵی لێ بڕوێنێت ..
پیاوێک هەیە .. دەستی لەناودەستی دڵتەنگیە و
بەڕێ کەوتووە هەتا جوانیت بنوسێتەوە ..
پیاوێک بەڕێگاوەیە و دێت بۆلات،
بۆ ئەوەی هەتا سەدساڵی تر
سێبەرەکەی بە بۆنخۆشی بمێنێتەوە، دەیەوێت هێڵەکانی ناو لەپی دەستت ماچ بکات.
تۆ چەن شانسێکی گەورەت هەیە "من"ت هەم ..
من .. نوسەرە غەمگینەکەی خۆت .. وەکوو
هەزاران چرای پرشنگدار لەبەر دەمی
شەوەکانتا داگیرساوم ..
منت بینیووە کەتەنیایی دەستی لەبینەقاقام ناوە و ئەژنۆکانم سەرمایانە و کەچی بەدڵێکی شکاوەوە گۆرانی بۆ جوانیت دەڵێم ..؟
منت بینیووە چەند بەد بەختم لەگۆشەیەکی دڵی تۆدا جێگەیەکم نیە و
سبەی دەڕۆیت و بەم هەموو برینەوە
جێم دەهێڵی و منیش بەدیار مردنی خۆمەوە
دادەنیشم و
تۆ لەودیووی باوەشی ساردوسڕی پیاوێکی ترەوە
ڕەنگی چاوەکانی منت بیر دەچێتەوە ..
ئای خانمی پاساری، بینیووتە چیرۆکی من لەگەڵ تۆ
گەیشتووە بەچەند شوێنێکی ترسناک..!؟
"شوان تۆفیق"
@hoday_sher
🌿💫
هەر کات کە لێت دەڕوانم
دەستەواژەیەکی ئاشنا دێ بە دەروونما،
ئیستاش لەم سەر زەمینەدا،
شتێک هەیە بەهای هەبێ لە پێناوی دا بژیت...
"مەحموود دەروێش"
@hoday_sher
🌿💫
ئه‌مشه‌و
وه‌ره بچینه شوێنێکی تاریک
به ته‌نها
به‌بێ ڕووناکی
له‌بری مۆم
خۆم بۆت ئه‌سوتێم
ئه‌مشه‌و
وه‌ره بچینه شوێنێکی تاریک
بێده‌نگ
کش‌و مات
قسه‌ی دووباره‌ی خه‌ڵک مێشکی بردووم
با گوێ له ترپه‌ی
دڵی تۆ بگرم
ئه‌مشه‌و
وه‌ره بچینه شوێنێکی تاریک
تا به شێعرێک
بۆ هه‌مووانی پیشان بده‌م
که تاریکی شه‌و
چه‌نده قورس و لێڵ بێت
ناتوانێت
جوانی ژنێک
بشارێته‌وه
ئه‌مشه‌و
وه‌ره بچینه شوێنێکی تاریک
ئه‌وه‌نده تاریک
که چاو چاو نه‌بینێت
تا له چاو گه‌ڕێین و
من
به دڵ
تۆ
بدۆزمه‌وه
'' گۆران سەعید''
@hoday_sher
🌿💫
وەرن یاران ئەجەل ڕەھبەرمە ئەمشەو
فیراقە ئەوەڵی ئاخرمە ئەمشەو
سەدای سەمتووری کەللەم گەرمە ئەمشەو
چریکەی بانگی دڵ بێ شەرمە ئەمشەو
شەوی ھیجرە دڵم زامار و مەحزوون
دەروونم ئاگری بەردایە گەردوون
نەماوە ڕاحەت و عەقڵ و سەبر چوون
لە تەنیایی بەیادی ڕۆحی مەجنون
خەیاڵی گەشتی دەشت و دەرمە ئەمشەو
@hoday_sher
"حەمدے"
🌿💫
ئەگەر دەتەوێت بەیانیان بە دڵێکی خۆشەوە بەئاگابێیت، ئەوا پێویستە بزانی شەوانە لەگەڵ کێ قسە دەکەیت.
@hoday_sher
🌿💫
ئەگەر ئەمجارە بێمەوە
ئەگەر ئەمجارە بێمەوە
بەیانیان،
وەک بەرخۆڵەیەکی ساوا،
لەناو قەرسیلی پاراوا
تل دەخۆم و
گیایەکی تفت...تێرتێر دەجووم،
تا کفت دەبم،
پێ و بەلەکم
لە شەونمی سارد هەڵدەسووم !
ئەگەر ئەمجارە بێمەوە:
وەک سمۆرە،
بە دارگوێزە بەرزەکانا هەڵدەگەڕێم،
وەک پەڵەیەک هەوری نەوی
بەسەر کێڵگە سەوزەکانا دەخولێمەوە،
وەک شەنگە بی
بەسەر چەما،
بەسەر گشت زنارەکانی
کەنارا...دەچەمێمەوە،
ئاخ، بەس ئەمجارە بێمەوە !
ئەگەر ئەمجارە بێمەوە:
سەرنج دەدەم
گوڵەگەنم چۆن زەرد دەبێ،
هەنار و سێ‌و چۆن پێ دەگەن،
قەتێیەکان
هێلانەیان چۆن چێ دەکەن !
سەرنج دەدەم،
زەڕنەقووتە چۆن باڵ دەگرێ،
پەڕەسێلکە کۆچەرەکان،
لەسەر تێلی کارەبای ڕێ،
چۆن ڕیز دەبن،
جۆگەلەکان لە کوێوە دێن،
بۆ کوێ دەچن !
ئەگەر ئەمجارە بێمەوە
لە گۆی مەمکی هەر کانیەک
قومە ئاوێک دەخۆمەوە،
گشتیان دەکەم بە دایکی خۆم ،
لە هەر ئەشکەوتێکا، شەوێک
سەر بە گاشە بەردێک دەکەم
گشتیان دەکەم بە لانکی خۆم
ئەگەر ئەمجارە بێمەوە
زمانی گڕ دەهێنمەوە بۆ لاڵەکان،
شاپەڕی گڕ دەهێنمەوە
بۆ فڕندە بێ باڵەکان !
ئەگەر ئەمجارە بێمەوە
ناهێڵم لاوان گوڵ بچنن
بۆ گوڵدانی مردووی سەر مێز
فێریان دەکەم
کە چوونە ژوان
لە بەرۆکی کچانی دەن
ئەوسا بیان کەنە ئامێز
ئەگەر ئەمجارە بێمەوە
مناڵانی مۆسکۆی چاوشین فێریان کردووم
بێ شیرینی
سەر ناکەم بە هیچ ماڵێکا،
زۆر جۆلانەی نەرم و سادە
بۆ مناڵان هەڵدەبەستم.
لە جەژنی لەدایکبوونیانا
کە نییانە
بەشدار دەبم ...
لەباتی مۆم دادەگیرسێنم ئەنگوستم
گڕ بەردەدەم
لە گلێنەی چاوەکانم،
لە ساواترین هەڵبەستم.
ئەگەر ئەمجارە بێمەوە
هەر بێشکەێیک بێتە ڕێگەم،
بە شێنەیی بە سەریا دەنووشتێمەوە
ئاخ مناڵان !
ئاخ بەس ئەمجارە بێمەوە.
"عەبدوڵڵا پەشێو"
١٦/٥/١٩٧٥ مۆسکۆ
ئەگەر ئەمجارە بێمەوە
ئەی دایە گیان!
لە یادمە کە مناڵ بووم،
ئەشقی تامی تفت و تاڵ بووم
گڵم دەخوارد،
قوڕم دەجوی،
تۆش زللەیەکت لێ دەدام،
هەمووت پێ تووڕ فڕێ دەدام.
ئەی دایە گیان!
ئێستا گەورەم و مناڵ نیم،
ئەشقی تامی تفت و تاڵ نیم،
کەچی ئەگەر ئەمجارەشیان
ڕێم بکەوێتەوە بێرکۆت
لێشم بدەی،
لێشم حەرام کەی شیری خۆت،
من بە تەشیەکەی مناڵی دەڕێسمەوە
دار، بەرد، قوڕ ...
چیم بێتە ڕێ دەیلێسمەوە !
@hoday_sher
🌿💫
له شار ئه‌ترسم
گه‌وره‌یه
قه‌ره‌باڵغه
با بچینه‌وه بۆ لادێ
بچووکه
هه‌ر هیچ نه‌بێت
تۆ له‌و په‌ڕی دێ بیت
من له‌م په‌ڕی دێ
هه‌ر چه‌ند ماڵێک
ئه‌که‌وێته نێوانمان
له شار ئه‌ترسم
وونت ئه‌که‌ن
ڕاست ناکه‌ن
بۆت ناگه‌ڕێن
ناتدۆزنه‌وه
با بچینه‌وه بۆ لادێ
من دڵت ئه‌خه‌مه کۆڵه پشته‌که‌م و
ئه‌چم بۆ شوانی
تۆیش تا دێمه‌وه
له ماڵه‌وه
قژت شانه بکه‌و
خه‌نه له قاچت بده و
گارسیا ووته‌نی
بڕۆ حه‌وشه‌که‌و
خۆت پیشانی گوڵه‌کان بده
من
له شار
ئه‌ترسم
بارانه‌که‌ی نه گوڵێک
نه چڵه گیایه‌ک سه‌وز ئه‌کات
نه بایه‌که‌ی
گه‌ڵایه‌ک له گه‌ڵ خۆی ئه‌بات
نه خه‌ڵکه‌که‌ی قسه ئه‌که‌وێته دڵیانه‌وه
لێره وێرانمان ئه‌که‌ن
لێمان ناگه‌ڕێن
تا ئه‌مرین
ماندوو بووم
ده‌ستم به‌رێ
با بچینه‌وه
بۆ
لادێ
''گۆران سەعید''
@hoday_sher
🌿💫
هۆ (میمی) گیان
دێم و ئه‌مشه‌و
با.. دووریمان
هێنده‌ی دووری
نێوانی چاو و بینین بێ..
نا (میمی) گیان
ده‌رگاكه مه‌خه‌ره سه‌ر پشت..
ئه‌زانم گه‌ر بێم پێم ئه‌ڵێی:
ره‌نج بێوه‌رم مه‌كه لاوۆ،
ئه‌م شاره زۆری وه‌ك تۆی كوشت.
وه‌لێ ئه‌مشه‌و
به ئیرشادی چاوه‌كانته‌وه مل ئه‌نێم،
چ ده‌روێشێكی بێ چاوم!
باوانی من..
ته‌نها ئه‌مشه‌و، ده‌رگاكه مه‌خه‌ره سه‌رپشت
حاڵم چۆن ئه‌بێ با وابێ..
"بەكر عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
من ئێستایش
ئه‌وه‌نده کۆن بیر ئه‌که‌مه‌وه
وا هه‌ست ئه‌که‌م هه‌موو زه‌وی
به‌سه‌ر پشتی گایه‌که‌وه‌یه
کلکی بجوڵێنێت ئه‌بێته بومه‌له‌رزه‌و
خۆی بجوڵێنێت
دوونیا کۆتایی دێت
من ئێستایش
ئه‌وه‌نده کۆن بیر ئه‌که‌مه‌وه
باوه‌ڕم به فیزیا و گه‌ردوون ناسی نییه
وا هه‌ست ئه‌که‌م
ئه‌و دیو ماڵی ئێوه
ئه‌و په‌ڕی دوونیایه
من ئێستایش
ئه‌وه‌نده کۆن بیر ئه‌که‌مه‌وه
هه‌موو شه‌وێک له‌گه‌ڵ خوشکه‌کانم یاری ئه‌که‌م
یه‌کێکیان چاوی دا ئه‌خات و
به من ئه‌ڵێت '' مێرووله‌که گه‌یشته کوێ''
منیش
بێ له ماڵی ئێوه
شتێکی تر نایه‌ته‌وه خه‌یاڵم
من ئێستایش
ئه‌وه‌نده کۆن بیر ئه‌که‌مه‌وه
به '' بیرکاری '' ئه‌ڵێم بیلکاری و
وا هه‌ست ئه‌که‌م
ئه‌گه‌ر مامۆستا
دوو گوڵ به‌سه‌ر من و تۆدا دابه‌ش بکات
هه‌ردووکیان به‌ر تۆ ئه‌که‌ون
من ئێستایش
ئه‌وه‌نده کۆن بیر ئه‌که‌مه‌وه
به خه‌یاڵی من
تۆ له حه‌وشه‌که‌ی خۆتانیت و
گوڵه‌کان ئاو ئه‌ده‌یت
وه منیش
ناوێرم بێمه سه‌ربان
ناوێرم له ماڵی خه‌ڵک بڕوانم
دایکم ووته‌نی
'' ڕه‌نگه خودا چاوم کوێر بکات ''
من
ئه‌وه‌نده کۆن بیر ئه‌که‌مه‌وه
وا هه‌ست ئه‌که‌م
ئێستایش لێره‌یت و
نه‌ڕۆشتوویت و
هه‌ر چه‌ند دایکمان ڕازی نه‌بێت
ئێمه هه‌ر به دزیه‌وه
یاری کردن کۆمان ئه‌کاته‌وه
به‌داخه‌وه
من ئێستایش
ئه‌وه‌نده کۆن بیر ئه‌که‌مه‌وه
وا هه‌ست ئه‌که‌م
تۆیش وه‌کوو من
بۆ هه‌میشه
لێرەیت و
بیر له ڕۆیشتن ناکه‌یته‌وه
'' گۆران سەعید ''
@hoday_sher
🌿💫
ئەی بارانی وڵاتەکەم!
لەم غەریبییەدا
ئەگەر مردم و نەمتوانی بێمەوە جارێکی دیکەیش لەگەڵتا بگریم؛
لێم ببورە!
"فەرهاد پیرباڵ"
@hoday_sher