hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5321

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مامۆستا تاهیری خەلیلی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژ باش هاوڕێیان

دیمەنی ئەمرۆی باڵەكایەتی لە دوای باران بارین-گوندی سۆرەبان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لە قەندیلی سەربەرزەوە....

"تاهیر خەلیلی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

ً🌿💫
"تاهیر خەلیلی"

چی بوو تاوانی ئەوانەی وا لە سێدارە دران...

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

زۆر بە داخەوە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی بەرامبەر بە ٥ی ئازەری ١٤٠٢ی هەتاوی، هونەرمەندی ناسراو کاک تاهیر خەلیلی خەڵکی شاری بۆکان، لە باشووری کوردستان له شاری سلێمانی  کۆچی دوایکرد..


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دڵنیا بە بە مەرگیش بێ
ئەم نیگارە جێ ناهێڵم
دڵم بولبولی شەیدایە و
ئەم بەهارە جێ ناهێڵم

خەمی دووریت وەکوو دۆزەخ
هەموو ناخم ئەسووتێنێ
وەکوو پاییز لە بەهارا
بە جارێ گوڵ دەوەرێنێ

زۆر ئەترسم ڕۆژانێ بێ
کە نەتبینم بە یەکجاری
لە ناخی سینەدا عەشقت
له دڵ دەرکەم بە ناچاری
دەسا وەرە لەم غرووبە
دەرم بێنە بە یەکجاری
لە دووری تۆ گۆشەگیرم
ئەو دەمانەم لە بێزاری

ڕێگای دوورم یادی تۆیە
مەڕۆ نەبا نەتبینمەوە
تۆ بارانی بۆ پشکۆی دڵ
بڕژێرە نێو ئەوینمەوە
دە بڕوانە هەردوو دیدەم
سیا پۆشی ڕەنگی تۆیە
ڕێگام بەرەو تەنیاییە و
دڵم کەیلی دەنگی تۆیە
دڵنیا بە بە مەرگیش بێ
ئەم نیگارە جێ ناهێڵم
دڵم بولبولی شەیدایە و
ئەم بەهارە جێ
ناهێڵم

دڵنیابە بە مەرگیش بێ
"حسێن ڕەشید"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

جارێ بۆی دەمرم، بە خەندەی جارێ زیندوو دەبمەوە
من کە سەد کفنم دڕی، ئازاری وا زوو کوا دەچێ؟

چەند پەرێشانە دڵم، سەد هێندە شێواوە خەیاڵ
ئەی خودایە ئەو پەژارە کەی لەسەر من لادەچێ؟

"هێدی
"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەو ژنەی هاوسەنگیی تێکدام
"حەمەسەعید حەسەن"

دەزانی/ من بۆچی/ ئەوەندەم/ خۆش دەوێی؟
چونکە تۆ/ مەلێکی/ دوور لە پۆل/ دەخوێنی
ژنێکی/ بێ پەروا/ لە کۆسپ و/ هێڵی سوور
فەرهەنگت/ خاڵییە/ لە وشەی/ ملکەچی
سەنگەرت/ لە داب و/ نەریتی/ بابسالار/ گرتووە
گەرەکتە/ هەر تەنیا/ لە سۆنگەی/ ئەوەوە/ کە ژنی
نەبیتە/ جێی گومان
چونکە تۆ/ وێڵی دوای/ ئازادیت
تامەزرۆی/ تریفەی/ یەکسانیت
گۆرانی/ بۆ وشەی/ گەردنکێل/ دەبێژی
بێڕێزی/ بە خودی/ خۆت ناکەی
دڵنیای/ ئەو ژنەی/ پێی وابێ
ئازادی/ تەنیا هەر/ ئازادیی/ جەستەیە
کۆیلەیە
چونکە تۆ/ نابیتە/ ژنێکی/ گوێڕایەڵ
نابیتە/ بەندەی ماڵ
نابیتە/ بەشێکی/ مووبەقێ
نابیتە/ دیلی پیاو
چونکە تۆ/ ژنێکی/ بوێر و/ دڵناسک
ئەو ژنەی/ لەمێژبوو/ من خەونم/ پێیەوە/ دەبینی
ژنێ پڕ/ بە مانای/ وشە، مێ
ژنێ کە/ ناوی دێ
ناودەمم/ هۆنراوەی/ تێ دەزێ
ژنێ کە/ سوارچاکی/ نێو خەونی/ قەڵەمی/ سەرکێشە
ژنێ کە/ بە زەبری/ ئەڤینی/ هاوسەنگیم/ لەدەست چوو
ژنێ پێش/ ناسینی/ لەکن من/  دڵداری/ وەهم بوو.


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بابم دەیگوت تا نەخوێنی نابی بە هیچ
ئەمنیش خوێندم و بووم بە هیچ!

"فەرهاد پیرباڵ"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

جاروبار پرچت،
بە تاوێک باران،
بە ڕەشەبایێ
وا تێک دەچڕژێ،
وا ئاڵۆز دەبێ،
دەڵێم تا ماوە، ئیتر دانایێ
کەچی ئێواران،
کە هەر من و تۆین،
بە چاولێکنانێ، هەڵدەڕژێ و دادێ
دیسان وەک جاران،
دابین دەبێت و
لە بەری دەست و هەناسەم ڕادێ

"پەشێو"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کوردستانم
ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مامۆستا "محەممەدی ماملێ"

ئەرێ دەڵێ لێو ئاڵ لێم زیزە جا بە کەس ئاشت نابێتەوە،،،،،،، ئای گەردم گیانم گەردە......


           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تولد چیست ؟

این سوال را "یونسکو" از همه ملتهای دنیا پرسیدە بهترین پاسخ از کشور "هند" بە دستشان رسید:

"تولد" ؛ تنها روزی است
که مادر با گریەهای نوزادش لبخند می زند.

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

جاروبار پرچت،
بە تاوێک باران،
بە ڕەشەبایێ
وا تێک دەچڕژێ،
وا ئاڵۆز دەبێ،
دەڵێم تا ماوە، ئیتر دانایێ
کەچی ئێواران،
کە هەر من و تۆین،
بە چاولێکنانێ، هەڵدەڕژێ و دادێ
دیسان وەک جاران،
دابین دەبێت و
لە بەری دەست و هەناسەم ڕادێ

"پەشێو"


           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لقی درەختێکم
لە گوێی چەمێک
ئەو باڵندانەشی کە ڕێگا ون ئەکەن
لەسەرم نانشنەوە

برینی سەر قۆڵی سەربازێکم
چەندە توند بیپێچێت
ساڕێژ نابم
بە لە باوەش گرتنی ئازیزێک
نوێ ئەبمەوە

وێستگەیەکی شەمەندەفەرم
ئەوەی لە نێو مندایە
هەمووی ڕێبوارە
هەر ئەوەندەی کە
شەو داهات
خاڵی ئەمێنمەوە

قژی کچێکم
ڕۆژێکی خۆشی شک نەبرد ،
لەخەویشدا
نەگەشت بەوەی ویستی
ڕۆژ بە ڕۆژ
من کاڵ ئەبمەوە


مشتێک ئاردم
لە نێو پەنجەکانی دایکم
بەڵام دایکم
خەیاڵ بردویەتی بۆدوور
منیش
لە نێو پەنجەکانی
بیر چومەتەوە

شوانێکم
هەر ڕۆژەو شمشاڵێک ئەگۆڕم
هەر ڕۆژەو ئاوازێک تاقی ئەکەمەوە
بەڵام نازانم بۆ تا ئێستا
نەمتوانیوە
لە ئاوازی دەنگی تۆ
نزیک ببمەوە

کۆلارەی دەستی مناڵێکم
هەر جارێک
کە ئەمەوێت ڕوەو ماڵی ئێوە باڵ بگرم
دەزووەکەی کۆ ئەکاتەوە

من هەسارەیەکم
هەموو مانگەکانم پشتیان تێکردووم
بە تەنها
بێ ئەوەی پێ بزانی
تۆم کردووە بە خۆری خۆم
بێ وچان
بە دەوری تۆدا
ئەخولێمەوە



"گۆران سعید"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سەربازی ون
دەنگ "تاھیر خەلیلی"
شێعر پەشێو

کە وەفدێ
دەچێتە شوێنێ
بۆ سەر گۆڕی
سەربازی ون
تاجە گوڵینەیەک دێنێ
ئەگەر سبەی
وەفدێک بێتە وڵاتی من
لێم بپرسێ
کوانێ گۆڕی سەربازی ون ؟
دەڵێم :گەورەم!
لە کەناری هەر جۆگەیێ
لە سەر سەکۆی هەر مزگەوتێ
لە بەر درگای
هەر ماڵێ
هەر ئەشکەوتێ
لەسەر گابەردی هەر شاخێ
لەسەر درەختی هەر باخێ
لەم وڵاتە
لە سەر هەر بستە زەمینێ
لە ژێر هەر گەزە ئاسمانێ
مەترسە کەمێک سەر داخەو
تاجەگوڵینەکەت دانێ.


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مامۆستا تاهیری خەلیلی"
هەر دێمەوە....

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

چاوی کچەکەی من لە چاوی ئەو دەچێ!
چاوی کوڕەکەی ئەو لە چاوی من دەچێ!

ئێستا هەریەکەمان لە ماڵەکەی خۆیدا
لە ڕێگای چاوی منداڵەکەیەوە پێکەوە دەژین...!

"تەڵعەت تاهیر"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لە سەرسامی و بێدەنگیم خەمگین مەبە و
گومان نەكەی لە نێوان من و تۆدا شتێك گۆڕابێت
ئەو كاتانەی ناڵێم : خۆشم دەوێیت
یانی خۆشترم دەوێیت !

"نزار قەبانی "


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئامۆژگارییە ئاڵتوونییەکانی "شۆپنهاوێر"

ئەم دێڕە جوانانەی فەیلەسوفی ئەڵمانی شۆپنهاوێرم دەستبەجێ نارد بۆ برای وەرگێر کاک ئارام ئەمین شوانی، ئەو پێشتر کتێبی ئەم پیاوەی وەرگێڕاوە، وتم "ئارام، تۆ وەریبگێڕیت لە من جوانتر دەیکەت بە کوردی، با من نەیکەم، تۆ بیکە." ئەویش دڵی نەشکاندم و بە شێوەیەکی زۆر پڕ و جوان وەریگڕا، فەرموون ئەم ئامۆژگارییە ئاڵتونیانە پێشکەش بە ئێوە بێت:

* خەڵکی لە مناڵ ئەچن... کە نازیان ئەکێشی، پێ لە بەدکاریی ڕائەکێشن و سڵ لە کاری نابەجێ و ناقۆڵا ناکەنەوە... بۆیە ئامۆژگاریم بۆ ژیر و عاقڵەکان ئەوەیە: ئەوەندە لە سۆز و بەزەییدا زێدەڕۆیی نەکەن، ئەوەندەش لەگەڵ خەڵکیدا دڵنەرم و نیان نەبن...

* بە قەرزنەدان بە هاوڕێیەکت، ئەو هاوڕێیە لەدەست نادەی. بەڵکو بەوە لە دەستی ئەدەی کە قەرزت پێداوە و قەرزەکەی بۆ نەگەڕاندویتەتەوە... بەوە لەدەستی نادەی کە بە کەمێک لوتبەرزی و تۆزێک لالوتەوە مامەڵەت لەگەڵ کردووە، بەڵکو بەوە لەدەستی دەدەی کە بە سۆز پێدان و ڕووپامایی (موجامەلە)وە مامەڵەت لەگەڵ کردوەو و وات لێکردوە لە خۆی دەرچێ و ئاکامی ئەوەش هەر مەینەت و سەریەشەیە بۆ تۆ...

* کەسانی بەفیز و لەخۆبایی، کە زانیان تۆ پێویستت پێیانە و ناتوانی دەستیان لێ بەردەی، بە تێپەڕێنی کات باوەڕ بەوە دەکەن کە دەبێ: بە هەر نرخێک بووە، دڵیان ڕابگری و نازیان بکێشی... ئەوکات ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان ئەدەن بۆ فراوانکردنی ئەو بازنەی ڕەفتارجوانیەی کە مامەڵەیان پێوە کردووە، تا وەرئەگەڕێتە سەر ڕووقایمی و بێ منەتیش...

* کەسانی زۆر کەم هەن شایانی دۆستایەتیەکی گیانبەگیانی بن، بۆیە وریابە لە هاونشینی لە هەرچی خەڵکی هیچوپوچ و بودەڵەیە..! هەر کە یەکێک لەوانە زانیان زیاتر لەوەی ئەوان پێویستیان بە تۆیە، تۆ پێویستت بەوانە: ئیدی هەستێک دایاندەگرێ بەوەی تۆ شتێکت لێ دزیون، ئیدی دەکەونە هەڵپەی تۆڵە یا خۆدابڕین لێت...

* بۆیە ئامۆژگاریم بۆ عاقڵان ئەوەیە چیان لەدەست دێ بیکەن، بەڵام دەستی هانا بۆ کەس نەبەن. سووریش بن لەسەر ئەوەی ئەو بێ نیازییەیان دەر نەکەوێ، ئەوە تاکە ڕێگەیە بۆ هێشتنەوەی باڵایی خۆیان و پەیوەندییان بەوانی دیکەوە...

* وێڕای ئەوە، دانایی ئەوەیە: ئەوانی دیکە بە ژن و پیاوەوە، بخەنە سەر ئەو باوەڕەی کە ئێوە دەتوانن لە هەر ساتێک و بێ هیچ هۆشداریەکی پێشوەختە و بێ هیچ گرفتێک دەستبەرداریان ببن. ئا ئەوە مەرجی توندوتۆڵی دۆستایەتییە لەگەڵ ئەوانی دیکەدا... حیکمەت ئەوەیە ئەوانی دیکە وا لێ بکەن هەست بە جۆرێک لەو بێزە بکەن کە تیایاندایە تا زیاتر دەست بە دۆستایەتیانەوە بگرن..!

* پەندێکی ئیتاڵی هەیە، ئەڵێ؛ «خەڵکی قەدری ئەوانەیان لایە کە قەدریان ناگرن.» ئەوجا ئەگەر لە دڵی عاقڵێکتاندا خوشەویستییەکی تایبەتی بۆ کەسێک هەیە، ئەوە باشتر وایە وریابێ و ئەو هەستە لە توێی دڵیدا بە پەنهانی بشارێتەوە، وەک ئەوەی تاوانێک بشارێتەوە...!


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لە شەقامەکەی سەر شەقام......
"مەحموود محەممەد"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"پیشڕۆ هەورامی"

بیرت ئەکەم ئەزیزەکەم

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گۆناکانم،
گەڵای زەردن
پاییزانێ،
لە داری ژیان وەریون
لێوەکانت،
دوو شکۆفەی شللێرەن و
بە سەر گەڵای پاییزانا،
ناچەمنەوە ...

"مارف ئاغایی"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گەردن زەرد لێم تۆراوە.....

ناوی گۆرانیبێژەکەم نەزانی


           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

مامۆستا "مەزهەری خالقی"

لەسای سەروی ئازادم لەگەڵ باڵا شمشادم.....


           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەیانی
دوای خۆرهەڵاتن، پێی دەوتم؛ خۆشم دەوێی
نیوەرۆ بەهامان شێوە ..
شەوان هەمان دەستەواژەی دوبارە دەکردەوە
هەموو رۆژێک بەر دەوام بیری دەهێنامەوە
کە زۆری خۆش دەوێم.
هەموو شتێکی دووبارە بێزارکەرە،
بەڵام نامەکانی ئەو نا،
نامەکانی ئەو، لەناو دەستی با نوسرابوو
لەناو ئەم هەموو دۆزەخەی دونیا،
کێ هەیە بایەکی فێنکی خۆش نەوێت؟

"شوان سەعید"


           @hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал