hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5321

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەی یار... شێعری قەسیدەی عەشق لە بەختیار عەلی خوێندنەوەی عادڵ عەزیز . . .

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گڕی عیشقت لە گیانم سەر دەرێنێ
لە جەستەم خۆڵەمێشێ جێ دەمێنێ
نەمامی میهری تۆ ببڕن لە جەرگم
لە سەد لاوە پەلی تازە دەهێنێ

"ناسر حیسامی"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

درێژە ئازاری ئەلف و بێم
لێرەوە هەتاکوو لای "خانی"
درێژە، درێژە، درێژە... غەریبیم
لە هێڵی ئاسنی ئەوروپا درێژتر
نازانم ئەز چیتان بۆ باسکەم؟
نازانم ئەز چیتان
نازانم ئەز
نازانم
نا.

"شێرکۆ بێکەس"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەو گەڵا زەردەے لە ژێر پێت ڪەتووە
هاوڕازے بولبول و قومری بووە

خش خشی دڵتەنگی ئەو دڵداریە
وەک پەپولە هەر لە دەوری لق بووە

"ڪوردستان"

سڵاو هاوڕێیانی خۆشەویست بەیانی ساردے پاییزیتان پر لە بۆنی یار و زەردەخەنەی خۆشەویستی.

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دزەی نیگای ژێر تارای شەرم و ناز،
سەرنجی کێشام کیژی کرچ و کاڵ.
ئەی پەریزادەی ئەو پەڕی جوانی،
لەو ساوە کە تۆ،
بازی نازی تۆ،
بۆ منی کڵۆڵ ئەنێریتە ڕاو،
دڵ وەک دوو تەپڵەی
سوارەی کوردی،
جوانووی نەگیراو،
مەیل ئەخاتە باڵ.
خەرمانەی بۆنی زولفت لە سار شان
بۆی کێوی شەوبۆ فەسڵی درەنگان
تێریتە بیرم.
چاوە کاڵەکەت،
ھەسارەکەی ڕۆژ بۆ ڕێبواری شەو،
یا خۆ قاسپەی کەو لە دەم بەیانا،
بۆ ھەوارنشین،
ھەوارگەی شاھۆ،
تێریتە بیرم.
کە ڕووی وتارت ئەکەیتە لای من،
سروەی بەیانی، ئازیز شنەشن،
تێریتە بیرم.

"سواره ئیلخانیزاده"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بەختەوەری لەوانەیە لە سڵاوێکەوە دەست پێ‌بکا،
بەدبەختیش بە هەمان شێوە.


"فەرهاد پیرباڵ"
ـــــــــــــــــــــــــــــــ

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سڵ لەو کەسە بکەرەوە، کە ڕقی لە مۆسیقایە.

"شکسپیر"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

با دڵت لای ئەویتر بێ..!

"مەحموود دەروێش"

کە بەرچایی ئامادە دەکەی، جگە لە خۆت
بیر بکەوە لە ئەویتر،
یادت نەچێ قووتی کۆتر
کاتێ شەڕەکانت دەکەی، جگە لە خۆت
بیر بکەوە لە ئەویتر،
یادت نەچێ خەڵکانێ تامەزرۆی ئاشتیین
کاتێ پسووڵەی ئاو دەدەی،
جگە لە خۆت
بیر بکەوە لە ئەویتر
بیر لەوانەی
هەور دەنێن بەبەر مەمکیانەوە و
شیری دەدەن
کە دەگەڕێیتەوە بۆ ماڵەوە، بۆ ماڵەکەت،
جگە لە خۆت
بیر بکەوە لە ئەویتر،
یادت نەچێ گەلی چادر
کە دەخەوی و ئەستێرەکان دەژمێریت،
جگە لە خۆت
بیر بکەوە لە ئەویتر،
لەبیرت بێ خەڵکانێ هەن
کونجێک شک نابەن بۆ خەوتن
کە خۆت بە خوازە و گوزارشت قورتار دەکەی،
جگە لە خۆت،
بیر بکەوە لە ئەویتر،
بیر لەوانەی
لێیان زەوت کراوە مافی گووتن
کاتێ لە بیری خەڵکانی دووردای
لە فیکرەوە ڕۆ بچۆ و
بە خۆت بڵێ:
ئای خۆزیا لە تاریکییدا مۆمێک بای!

و/ "دلاوەر قەرەداغی"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان پرسیارم لێ بکرێ
شێوەی ئازادیی چۆنە
ئەوا تەلەفۆنەکەم دەنێمە لاوە و
پاشان بە قامکی دۆشاومژەم
ئاماژە بۆ ئاسمان دەکەم
ئەگەر پرسیارم لێ بکرێ شێوەی مردن چۆنە
ئەوا وێنەی ڕووبارێک دەکێشم
کە بە پەرۆشیی مناڵێک بۆ دواوە دەڕوات
ئەگەر پرسیارم لێ بکرێ
شێوەی ڕق چۆنە
ئەوا تەنەکەیەک نەوت دەکەم
بە ڕۆحمدا و
پاشان ـ بە وریایی ـ
شقارتەیەک دەنێم بە خۆمەوە
ئەگەر پرسیارم لێ بکرێ
شێوەی دیارنەمان چۆنە
ئەوا داوای یارمەتی لە هاوڕێیەکی خایین
یان لە خۆشەویستێکی قەدەغە
یاخود ڕەنگە لە ئاوێنەیەک بکەم،
کە هێشتا ڕەنگدانەوە دووبارەکانی درۆ
نەیان ڕووشاندووە
ئەگەر پرسیارم لێ بکرێ شێوەی حوزن چۆنە
ئەوا مناڵییم دەپۆشم و
بۆ خۆم خەریکی یاری و
هەڵەکردن و خەونبینین دەبم
ئەگەر پرسیارم لێ بکرێ شێوەی ئازار چۆنە
ئەوا دوای دوودڵییەکی بەسۆ و
دوورودرێژ و بێزەوەر
خۆم لە پەنجەرەیەکەوە هەڵدەدەمە خوارەوە
ئەگەر پرسیارم لێ بکرێ
شێوەی ئومێد چۆنە
ئەوا نەختێک ئارام دەگرم تا بەهار دێت
ئەگەر پرسیارم لێ بکرێ
شێوەی خۆشەویستیی چۆنە
تەلەفۆنەکەم دەنێم بە گوێمەوە و
دەڵێم: ببوورە، ناتوانم وەڵام بدەمەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
شاعیری یەمەنی:
قەیس عەبدولموغنی
و/ دلاوەر قەرەداغی

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

💫🌿

که‌ژه‌ گیان:
گوڵه‌ به‌ڕۆژه‌که‌ی نێو حه‌ساری چاوه‌ڕوانی
کوڵی دڵم به‌ هیچ شتێک دانامرکێته‌وه‌،
ڕوحم پڕه‌ له‌ ته‌ونی جاڵجاڵۆکه‌ی ته‌نیایی،
پاسارییه‌کی که‌سیره‌ی سه‌رما بردووم
له‌ بن باڵی به‌زه‌یی میهره‌بانی خوایه‌ک ده‌گه‌ڕێم

ڕۆیشتن ،.. به‌سه‌ر پرده‌کانی سیراتدا
ده‌ق: "مه‌هدی ساڵح مه‌جید"
هه‌ولێر / ١٩٩٨

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ﺟﻮﺗﯿﺎﺭێکم...
ﻫﻪﻣﻮﻭ ﺑﻪﺭﻫﻪﻣﯽ ﺳﺎڵێکم ﺑﻔﺮﯙﺷﻢ
مشتێک ﺑﻪﺧﺘﻪﻭﻩﺭﯾﻢ ﺑﯚ ﻧﺎﮐﺎﺕ

ڕێبواڕێکم...
ﺗﻪﻭﺍﻭﯼ ﺩﻭﻧﯿﺎ ﮔﻪﺭﺍﻭﻡ
ﺗﻪﻭﺍﻭﯼ ﺭێگاﮐﺎﻧﻢ بڕﯾﻮﻩ
ڕێگای ﻣﺎڵەکەﯼ ﺗﯚﻡ ﻧﻪﺩﯙﺯﯾﻪﻭﻩ

ﭘﻪﻧﺠﻪﺭﻩیێکم...
ﺗﻪﻧﻬﺎ ﺋﻪﻭ ﮐﺎﺗﺎﻧﻪ ﺧﯚﺭ ﺋﻪﺑﯿﻨﻢ
ﮐﻪ ﺋﺎﻭﺍ ﺋﻪبێت

ﺑﺎڵندەﯾﻪﮐﻢ...
باڵەکانم ﻫﻪﺯﺍﺭ ﺭﻩﻧﮕﻦ
ﻟﻪﮔﻪڵ ﻫﻪﻣﻮﻭ ﺧﯚﺭ هەڵاتنێکیشدا
ﺋﻪﯾﺎﻧﮑﻪﻣﻪﻭﻩ ..
ﻟﻪ ﻧﺎﻭ ﻗﻪﻓﻪﺯێکیشدﺍﻡ

شێتێکم...
ﻫﻪﺯﺍﺭ ﺟﺎﺭ ﺷﯿﺮﯾﻨﯽ ﺑﺪﻩﻡ
ﺑﻪ ﻣﻨﺎﻟﻪﮐﺎﻧﯽ ﮔﻪڕﻩﮐﻪ ﮐﻪﻣﺎﻥ
ﺋﻪﻭﺍﻥ ﻫﻪﺭ ﺑﻪﺭﺩﻡ تێ ﺋﻪﮔﺮﻥ

ﭘﯿﺎﻭێکم...
ﻗﺴﻪ ﻧﺎﺯﺍﻧﻢ
ﺧﯚﺷﻪﻭﯾﺴﺘﯽ ﻧﺎﺯﺍﻧﻢ
ﻟﻪ ﺩﻩﺳﺖ ﺧﻪڵکی ﺋﻪﻡ ﺭﯙﮊﮔﺎﺭﻩﻭﻩ ﻣﺎﻧﺪﻭﻭﻡ ﻭ
ﻟﻪ ﺩﻩﺳﺘﯽ ﺧﯚ شم ﻫﻪﺭ ﻣﺎﻧﺪﻭﻭﻡ
ﻟﻪ ﺗﻪﻧﯿﺎﯼ ﻫﻪڵدێم ﻭ
ﺗﻪﻧﯿﺎﯾﺸﻢ ﺧﯚﺵ ﺋﻪوێت

"ﮔﯚﺭﺍﻥ سعید"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"شێرکۆ بێکەس"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئێوارەیەکی سارد بوو گوتی
هەست بەسەرما دەکەیت ؟
گوتم : نا
هەست بەبێ تۆیی دەکەم

"فەرهاد پیرباڵ"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

قەدری جوانی کوادەزانێ ماڵپەرست؟

لەنێو پێشانگا،لاوێکی هونەرمەند زۆر وردبینانە سەرەنجی تابلۆکانی دەدا. پێی سەیر بوو کە کەسێک پارەی خۆی بۆ ئەو چەشنە نیگارە بێڕۆحانە بە فێڕو بدات. کەچی لەلای سەرووی پیشانگا چەند تابلۆی کۆنە، لەسەریەک دانرابوون. یەکێکیان زۆر سەرەنجی ڕاکێشا. وێنەی پیرەپیاوێک بە دوو چاوی سارد و بێبەزەیی. هونەرمەندێکی نەناسراو لە باتی ڕواڵەت، هەستێکی سەیری دەروونی لە چاوانیدا کێشابوو. وەکوو بڵێی هێشتا زیندوون. بۆیە سەرجەم پاشکەوتی خۆی دانا بۆ کڕینی تابلۆی ئەو چاوانە.

لە ماڵەوە دانیشتبوو، بیری لە ژیانی هەژارانەی خۆی دەکرد، وتەکانی مامۆستاکەی دەهاتەوە بیر. پێی وتبوو: تۆ خاوەن بەهرەی، بەڵام هەمیشە دەبێ خۆت بە قوتابی گەورەکانی هونەر بزانی. ئاسەواری بەرز لە ڕۆحێکی بەرزەوە سەرچاوە دەگرێ. دەروونێک کە تەنانەت تووشی شک و دوودڵیش بێت، کاری بەنرخی بۆ ناکرێ، چ بگا بە ڕۆحێک کە بە پارە گۆڕدرابێتەوە. هونەر بۆ گۆڕینی جیهان هاتووە بۆیە پێویستە هونەرمەند لە پێشدا خۆی خاوەنی کۆڵەکەیەکی دەروونی بێت، دەنا لە گۆڕەپانی ژیاندا دەدووڕێت و با دەیبا. دەبێ سەبرت هەبێ تا بتوانی لە هەموو هەست و بەهرەت بۆ خوڵقاندنی شاکارێکی بەرزو بەنرخ کەڵک وەربگری.

کەچی لەبەر خۆیەوە دیگوت: بەڵام ئەم نانە ناگا بەو ڕۆنە. برسیەتی سەبر و تاقەت ناناسێ! کێ قەدری هونەری ڕاستەقینە دەزانێ و لێی تێدەگات؟ سەری پڕسەودا و گیرفانی بەتاڵ یەک ناگرنەوە. ئێستاش کە تا دواقەرانی داوە، بەڵکو لەغز و موعەمای ئەو چاوانە هەڵبێنێ. ئاخۆ کام چیرۆک لە پشتی ئەو نیگاڕەوەیە.. دوای ماوەیێک بە ڕێکەوت لەبەر شکانی چوارچێوەی تابلۆکە، قۆناغێکی نوێ دەستی پێکرد. سەدان دراوی زێڕ، زۆر وستایانە لە چوارچێوەی تابلۆکە داشاردرابوو.

بەو زێڕانە، ژیانی گۆڕا.سەرەڕای بە کرێگرتنی ماڵی تازە و کڕینی جل و بەرگی نوێ، لە ڕۆژنامە بۆ ئاگاداری خەڵک ڕایگەیاندبوو کە وێنەی بنەماڵە دەوڵەمەندەکان بە جوانترین شێوە دەکێشێ. لەو ڕێگایەوە، تێکەڵ بە چینی دەوڵەمەندان بوو و وێنەیانی دەکێشا. بوو بە هاوڕێی ئەوانەی کە جگە لە پارە هیچ شک نابەن. پیاوانی دەوڵەمەند پارەی باشیان دەدا کە ڕەسەن و خاوەن خانەدان پیشان بدرێن. ژنانیشیان خوازیار بوون کە لە وێنەکاندا نەجیب و جوان بێنە پێش چاو.دیاربوو ئەوان ڕاستی هونەریان، بە زەبری پارە دەگۆڕی. ئەوان وێنەیێکی پڕ لەدرۆیان پێ جوانتر بوو تا هونەرێکی بێڕیا. وای لێ هاتبوو کە لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا ڕەخنەی دەگرت: کە بۆچی خەڵک ئەوەندە مامۆستایانی پێشوو بە پیرۆز دەزانن؟

ڕۆژێک بانگهێشت کرا بۆ پیشانگای هاوقوتابێکی سەردەمی زووی. بە دیتنی ئەو نیگارانەی کە خولقاندبووی، بۆی دەرکەت، ئەو کارانە چەندە لە ئاسەواری خۆی بەهێزترن. زانی کە هونەرمەند بەرەو بەرزی دەچێ وهونەرفرۆش بۆ هەموو لایێ، ئەم بە دوای ناو و ناوبانگ و پارە و دۆستایەتی دەوڵەمەندان، ئەویش فێرخوازی له خزمەتی زانایان، بۆیە ئەو سەربەخۆیی خۆی پاراستبوو، ئەمیش جوانیناسی کردبوو بە قوربانی داخوازی خاوەن دەستەڵاتان.
گەڕایەوە ماڵ، دەیەویست ئەویش شاکارێک بخولقێنێ، کەچی هەرچیێکی دەکێشا بێڕۆح بوو. تووشی جۆرێک خەمۆکی هاتبوو. ڕۆژانە هەموو پارەی خۆی خەرجی کڕینی ئاسەواری گەورەکان دەکرد. شەوانیش بە توڕەیییەوە هەموویان ئەنجن ئەنجن دەکرد، بەڵکوو سوکنایی بێنێت. وردە وردە شێت بوو...و شەوێک جەڵتە لێیدا.

پاش مردنی، ئاسەواری بەجێماوی هەراج کرا. کوڕی ئەو هونەرمەندەش کە تابلۆی چاوەکانی کێشا بوو، هاتبوو. دیاربوو زۆر بە دوایدا گەڕابوو. پاش کڕینی تابلۆکە، ئاوەهای بۆ خەڵکەکە گێڕایەوە: باوکی من دەیەویست وێنەی ڕۆحێکی تاریک و بێبەزەیی بخولقێنێ. بۆیە وێنەی پیاوێکی سووخۆری کێشا کە کاتی خۆی، ببوە هۆی ماڵوێرانی زۆر بنەماڵە. بەڵام دوایی، باوکم لەو کارەی خۆی پەشیمان ببوەوە. وتبووی هونەر واتە ڕەنگدانەوەی هەستی جوان و مانای بەرز، نابێ خراپییەکان بە هونەر هەرمان بکرێن و بمێننەوە. هونەر سووچێکی تاریکی هەیە کە نابێ وشیار بێتەوە.  لە دنیای پڕ ئاژاوە، هونەر دەبێ ئارامبەخشی گیانی مرۆڤ بێت. وەسیەتی کردبوو لەهەر کوێ ئەو نیگارەتان دەستکەوت بیفەوتێنن.
پورترە-نیکۆلای گوگول ۱۸۳۵
بەڕێزان؛ نووسەری مەزن نیکۆلای، مەبەستی لە چاو؛ شێوازی ڕوانینە. ئەو دەڵێ پارەپەرەستی شەپۆلێکی ڕووخێنەرە بۆ تیابردنی هەست و هونەر. بۆ تێکشکانی پەیمان و بڵێنی. بۆ لادان لە ڕێبازی گەورەکان و پێشێلکردنی پێوەرەکان. بەڵام تەنیا باسی هونەرمەند نییە، دەبێ بەردەنگەکانیش ڕۆحی پاکیان هەبێ تا لە مانای هونەر تێ بگەن و هونەرفرۆشان درۆیان دەرخوارد نەدەن. نیکۆلای، هونەرمەندێک کە ڕۆحی خۆی  فرۆشتبێ، بە مردووی دێنێتە هەژمار.
گەلی کورد هەرچەندە میراتگری هونەرێکی بەربڵاوە، بەڵام بە دوو باردا تووشی خەسار هاتووە. هونەرفرۆشی خۆماڵی پیرۆزی هونەر ناپارێزێ. خەڵکیش زەوقی کوردییان خەریکە کوێر دەبێتەوە.

عیسائەحمەدی۱۴۰۲/۰۸/۲۸

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دوو ڕێیان

دەستەونەزەری یەک نەزەرم، بمکە نیگایەک
یا بمکە بەسەرگەردی ڕەهی دەرد و بەڵایەک

یا هەڵکە بە بایەک کە هەڵیکەندبێ کەعبەم
یا شۆقێ بخە و لایبە لەڕووم کۆنە عەبایەک

یا تاوێ بتارێنە خەمی خۆت لە شەوی تار
یا  بگرە لە چاوم شەبەقی چاوە چرایەک

دێوانە نەبووم، ئەشقی ئەتۆ دەستی وەشاند لێم
کوا تازە عیلاجم بەدەوا؟ بێنە دۆعایەک

پارشێوە، ژوانیی من و تۆ، تێکی دەدا دین
لێیداوە لە هەڵڵا بە هەوەس،  بانگ و سەڵایەک 

لێکەوتووە، لەو زەبرە دڵم ڕادێ بە زەنگت
ئێستا کە منم، کوندە بەبووی کۆنە قەڵایەک

یا دەستی کەرەم، پایی سەنەم بشکێ بە دەستێ
یا بگرە دەسم، بێنە کەسم دارە عەسایەک

یا شین‌ کە لەسەر جەستەیی من گوڵ بە لەبانت
یا پێوە‌‌مەهێڵە بە لەشم تاقە گەڵایەک

من بێکەس و تۆ بێکەس و کەس بۆی نییە کەس بێ
تۆ بیت و خودا، خۆت و دڵت، خۆم و خودایەک

  ل. بەهرامبەگی "لاولاو"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

ئەگەر ڕۆژێک یەکترمان بینی و
دوو کورسی و مێزێکی بچکۆلە
کۆی کردینەوە،
چاوەڕێی ئەوە مەکە دەستەکانت
ماچ بکەم ..
سەرەتا تۆ ئەرک بکێشە و 
یەکێک لەپەنجەکانت بکە! بە گەروومدا،
بۆ ئەوەی هەموو ئەو مرۆڤە خوێنسارد و
لووتبەرزانە هەڵبهێنمەوە،
کە لە نەبوونی تۆدا ناسیوومن.
ئەگەر ڕۆژێک دیدارێکمان هەبوو
هێندە بە تووندی بەخۆتەوە بمگوشە!
تا لەبەردەمی میهرەبانی تۆدا
بێشەرمانە بەسەر ڕابردووی خۆمدا
دەڕشێمەوە.

"شوان سەعید"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لێم ببوورە...
ئەی بارانی وڵاتەکەم!
لەم غەریبییەدا
ئەگەر مردم و نەمتوانی جارێکی دیکەش لەگەڵتا بگریم؛
لێم ببوورە!
ئەی نێرگزەی بسک زەردی وڵاتەکەم!
لەم غەریبییەدا
ئەگەر نەمتوانی بێمەوە و بۆ دوایین جار لەبەر پێتدا بنووشتێمەوە؛
لێم ببوورە!
ئەی دەزگیرانە ڕەشپۆشەکەم!
لەم غەریبییەدا
ئەگەر نەمتوانی بێمەوە و بۆ دوایین جار ماچت بکەم؛
لێم ببوورە،-
لێم ببوورە ئەی ئەو چارۆگە فرمێسکاوییەی کە بەسەر تەمی نیشتمانە کوژراوەکەم دادراوی!

✍ د "فەرهاد پیرباڵ"


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫⠀

«‌‏حەنایی کردووە پەنجەی بە خوێناوی دڵی زارم
ئەمە ڕەنگە شەھادەت بێ کە کوشتەی دەستی دڵدارم

گوتم ئایا بە زاری خۆت دەپرسی حاڵی زاری من
برۆی ھێنایە یەک، وەک شکڵی "لا" یەعنی کە بێزارم

عەجەب ئەستێرە شەو ھەڵدێ لەتاوی خوسرەوی خاوەر
بە ڕووی تۆم دیدە ھەڵنایێ شەو و ڕۆژ، ئەرچی بێدارم

تەبیبی من دەبێ دەخڵی ھەبێ، ساحیبئیشارەت بێ
مەگەر چاوت بزانێ من لەبەر چی مەست و بیمارم

بە سەروم وت کە ڕاستە سەرکەش و بەرزی، کەچی لەرزی
کە فەرقیشم بگاتە ئاسمان بەندەی قەدی یارم

لە شیرینی ئەتۆ، ئەی خوسرەوی تەختی زەمین، ڕەنگە
بگاتە ئاسمانی بێستوون فەرھادی ھاوارم

برۆت باڵی ھوما سایەی سەری سوڵتانی حوسنت بوو
خەتت ھات و وتی من ناسیخی توغرایی خونکارم

سەراپا ھەر وەکوو حەڵقەی زرێ پەروێزەیی خوێنم
بە یەکیەک تیری موژگانی زرێدۆزت بریندارم

حەمایێڵ کە دەمی تێغت لە حەڵقەی گەردنی «نالی»
مەگەر تێراو ببم بەو ڕەنگە، تینووی ساعیدی یارم»

"نالی"


           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

هه‌شت ساڵ من و باوکم به‌به‌ر چاوی ئه‌و هه‌موو ته‌نیاییه‌وه‌ ئه‌هاتین و ئه‌چووین ...
ئه‌و هه‌موو غه‌دره‌ زه‌ق زه‌ق ته‌ماشای ده‌کردین
ئه‌و هه‌موو شه‌وو ڕۆژه‌ وه‌ک نه‌دیوو نه‌ناس
لامانا تێ ئه‌په‌ڕین
تریفەی مانگێک هه‌ڵنه‌ئه‌هات لێی بپرسین ئه رێ سه‌عات چه‌نده‌ ..؟؟
هه‌شت ساڵ باوکم و جه‌نگ له‌سه‌ر جێگا که‌وتن و بۆنیان خسته‌ کلوری هه‌موو دڵێکی من و دونیاوه‌ ..!!
هه‌شت ساڵ خه‌ومان نه‌بینی هه‌رچی ڕویدا ڕاست بوو ....
چاره‌نووس چ جه‌للادێکی واسواسه‌ باوکه‌..

دەق/ مەهدی ساڵح مەجید
هەڵوێستی ئاو
هەولێر 1998

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بێ هیوا چۆن بژیم
ڕەفیق سابیر
خوێندنەوەی یاسین عومەر


           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سالم دەڵێت، "من دەمێکە خۆ لە خووی یاری قەدیمم شارەزام
دوشمنی یارانی دێرینە و بە دوشمن ئاشنا
غەرقی بەحری عیشقە سالم دەست و پای جەهدی نییە
قەت شەنا ناکا لە دەریادا کەسی بێ دەست و پا"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

فڕێم مەدە
"فەرهاد پیرباڵ"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"عەدنان کەریم"
پەیامی من بە گوێ ئەم دولبەرە نازدارە ڕاناگات....

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

گوڵێک له‌ نێو ئینجانه‌ی شکاوی باخچه‌یه‌کدا سه‌ری خۆی کز کردووه‌ و بێوه‌ی دانیشتووه‌ به‌ مردن بڵێ چی گه‌ره‌که‌ بۆ سه‌وزایی به‌هار ده‌ڕنێ ..؟
ـ
ئێمه‌ ئه‌م سێوه‌ لا‌سووره‌ی ژیانمان بۆ جوانی به‌م داره‌وه‌ هێشتووه‌ته‌وه‌ به‌ مردن بڵێ بۆ ده‌یخوات..؟
ـ
خودایه‌ من گه‌ردنی تۆ ئازاد ناکه‌م ئاخر تۆ منت له‌م ته‌نهاییه‌دا به‌دیار چییه‌وه‌ دروست کرد ..
تۆ که‌ مادام هه‌موو ڕێگاکانت داخست ئیتر بۆ چی ڕۆیشتنتت پێ به‌خشین..؟!

"مەھدی ساڵەح  مەجید"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بارانێکی لێڵ دەبارێ
لەبەر دەرکەی هەڵبەستێکا ڕاوەستاوم
دڵم پڕە له هەنسک و
چاوم تەژی پرمەی گريان

پەری!
دەرکەم لێ كەرەوە
خەم خەريكه دڵم ئەخوات،پێدەكەنی
هاكا له بەر دەركەكەتا
سينگی شەق بێ گوڵ خەندەران!

پەری!
دەرکەم لێ كەرەوە
دڵم تەنگه دەخيلت بم
گۆڕی بێدەنگی تاريكه
وەرە له ناو باخچەی دڵما بچريكێنه
به بێ قام و حەيران دەمرم!
هاوار نەكەم ئەم ئازاره دەمخنكێنێ

پەری!
وەک هەور بگرمێنه
سينگه شەقارەكەم تەڕ كه
سۆزی دڵم دامركێنه

پەری!
ئيمشەو دانەباری ئاگر ئەگرم
تۆ خوا پەری! لێم مەتۆرە
بۆ تۆ پشتم له دنيا كرد
بووم به شاعير،خۆم ڕيسوا كرد
ئەمزانی تۆ تۆفانێکی بێ ئامانی
دەريايەڪی بێ بەندەر و خرۆشانی
من ئەمزانی هەزاران دڵ
له تەنوورەی تۆفانی تۆدا خنكاوه
من ئەمزانی تۆ ئاگری
گیانی هەزاران پەپووله
بۆ گەیشتن به سەرچاوکەی تیشکی ڕوخسارت سووتاوه!

بەڵام هاتم
خۆشەویستی تۆم کرده ڕێی هات و نەهات
وەک شەپۆلێکی نائارام
ڕووم کرده بەحری کارەسات

پەری!
دەرکەم لێ کەرەوه
بارانێکی لێڵ دەباری
ئیمشەو هاتووم .....
خەمەکانم له باوشتا بتوێنمەوه
تەمەنێکه ڕێگا دەبڕم
کەوشی پۆڵام داڕزاوه
گۆچانی ئاسنم شکاوه
توێشەم خاڵی، ڕۆحم تەنیا
خۆم غەریب و دڵم هێلانەی باڵندەی
هەزار ئاواتی سووتاوه!

پەری!
دەرکەم لێ کەرەوه
ئەوناقم کرد!
ڕۆحم وێنەی چۆلەکەی بەر لێزمەی باران هەڵدەلەرزێ
له بەر دەرکەی ماڵەکەتا ڕاوەستاوم
بارانێکی لێڵ دەبارێ
شەو درەنگه! دڵ خاوێره
ڕۆحی تەنیام به شەپۆلی خۆت بسپێره
وەره بۆ ناو هەستی ئاڵۆز و شێواوم
ئەی فریشته،ئەی شیعری جوانی دڵداری!
ئیمشەو هاتووم
به هاواری خوێن و فرمێسک بتهۆنمەوه
ئەی دوایین نرکەی ڕزگاری!


"جەلال مەلەکشا"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫



تاراو

لەسەرڵێواری هێڵی ژین،لەناوتێمیسکی شاخێکا
گوڵێ دەژیالەئامێزی هەناسەی ساردی ناخێکا

کەئەسپاردی بەبارانە،چرۆلێوی غەورگرتووی
بەتاسەی ڕێژنەیەک ژینی گرێدابووبەئاخێکا

بەدووی ڕێبازی خۆرا،گوڵبەڕۆژەژینی لێ ون بوو
بەڕووی زەردوسەری شۆڕخۆی خزاندۆتەقەراخێکا

لەدووی مەرگی درەختادیت کەڕمبازێنی کردشەختە
گەڵاکانی هەموودارن،ئەرێ ئێستالەباخێکا

چەمۆڵەی شایەتینی شوێنی شووخاڵی لەسنگی خاک
برینەوبۆکڕووزی دێ،لەژێرقورسایی داخێکا

۲۴/۸/۱۳۸۳لوقمان پیربادینی

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал