hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5321

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"محەممەد ماملێ"
ئەفسانەی وڵاتان

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تەنیا یەک کێشەم هەبوو، هەر کارێکیان پێدەسپاردم،زۆر شێلگیرانە ڕامدەپەڕاند، بەرتیلم وەرنەدەگرت، لەبەر کەس نەدەپاڕامەوە، بێ شەرەف نەبووم، لەبەر ئەوە هەموو دەرگاکان بەرەوڕووم دادەخران، هەرچەند دەمویست بە ڕێگەیەکی پاک و ڕاستدا بڕۆم، بەڵام هەمووان بە ڕێگەی فرت و فێڵ و ساختەکاری ڕێنوێنییان دەکردم.

گێلە پیاو ـ "عەزیز نەسین"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بە حەزرەتی پاییز بڵێن گەڵام نەما بۆ هەڵوەرین
من و بان و گوڵدانەکان لە کۆچی یار بێخەبەرین

هەر چوار وەرزم زەردە و گوڵێ نایە دەرگام لێ کاتەوە
هەورێ نایە بەڕێبواری خەمەکانم بشواتەوە

شەوێ نەبوو لەم شارەدا شنەی شەوبا بشنێتە لەش
هەر چاوەڕێم چاو هەڵبڕێ لەناکاوا ئەستێرەی گەش

بڵێن پاییز لێرە بڕوات، تا پاییزەی من لێی نەداوە
بڵێن هەڵێت لە باخەڵیا هەنارێکی گەر پێ ماوە

چڵێ ڕێحان بەجێ بێڵێ لە سرمیچی ژوورەکەما
با تێکەڵ بێ لەگەڵ یادی خۆشەویستە دوورەکەما

بە حەزرەتی پاییز بڵێن ناونیشانی یارم باتێ
با بەر لەوەی بژاکێ دڵ زیارەتی کەم چرکەساتێ

"کامیل داوەری"


           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شنەی بـەربـەیـان دیـمـەن بـە دیمەن
باوەشێن ئەكات،چیمەن بە چیمەن
كـیـژی خـــۆرەتـــاو چـــاوی هەڵدێنێ
دێــت و گـوڵـی شـەو،هـەڵـدەوەرێـنـێ

ئــەوەســتــێ لــەســەر دیـــــواری ئاسۆ
بۆ سەیری دەشــت و ســەوزی كــەژو كۆ
ئەستێرەكانیش وەك ماسی نێو ئاو
لـە دەریــــای شینا ون دەبـــن لـە چاو

چـیـمـەنـی ســــەوزی ژێـــر پــێ مــــرواری
فرمێسكی شــەونــم،دەتــكــێ لــە چــاوی
گەلێ ئاسكی جوان لە خەو هەڵدەستن
دێـنـە ســـەر كــانــی، كـــۆڕێ دەبـەسـتـن

لاولاوی ڕەنگین، دەســت لەملانی دار
پـــێ دەكـــەنـــێ بـــۆ گــوڵــی بـــێ دڵــــدار
پـــەلـــەوەر دەنـــگـــی بــــەرز ئــەكــاتــەوە
لـــە چــۆڵــی بــاخــا دەنــــگ ئـــەداتـــەوە

ئــاوی چـۆم ئـــەڕواو گــەڵای زەردی پار
دەسـپـێـرێ بـە دەس رێــبــواری ڕووبـــار
پەپولەی نەخشین لـەو سـەر جۆبارە
بــۆنــی گـــوڵ دەكـــــات هــەتــا ئــێــوارە

پــەرژیــنــی دەوری بــاخــی گــرتــووە
بـــاڵـــنـــدە، لانــــەی تــێــدا بــەســتــووە
خــۆر بـە جێدێڵێ داوێــنــی كوێستان
دێــتــە ســەربــانــی بـــاخ و دارســـتــان

بــەفــراو بـە وێـنـەی فرمێسكی دڵــدار
خـوڕ خـوڕ بە گۆنای كێوا دێتە خوار
بولبول نەغمە خوێن،ئەم چڵ بۆ ئەو چڵ
،پێ دەكەنێ بۆی،غونچەی ئاڵی گوڵ

ئــــاوی ســافــی گـــۆم،ئـــەڵـــی نـیـگـارە
وێـــنـــەی ســـروشـــتـــی،تـــێـــدا دیــــارە
كـــەوێ دێ لــەســەر چیمەنی كۆسار
بە دەنـدوكـی سـوور،ئـەنـوسـێ : بەهار

ئــەی بــەهــاری مـن تـۆ كــەی دێیتەوە
ئەی بەهاری من تۆ كەی دێیتەوە.....

"مامۆستا شەریف"

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

حەق بە ئێوە بوو کە دەتانکوت خراپتر لە مردن لە جیهان هیچ شتێک نییه.
بەڵام کاتێک جوان بیر بکەینەوە و بزانین کە مردن کۆتایی هەمووشتێکە، دەیسەلمێنین کە خراپتر لە ژیان هیچ شتێک نییه.


"نامەکانی تۆلستۆی"
"لێئۆ تۆلستۆی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بە جارێکی تەماشای تۆ، فیدات بێ،
هەم دڵ و دینم

ئەگەر سەد جار قیامەت بێ،
دەمێکی هەستە بتبینم


"وەفایی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

هەورامان

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

من دەزانم ڕۆژێ دێت
جەنگ کۆتا دێ
سەرکردەکان، ئاشت دەبنەوەو
دەست دەخەنە ناو دەستی‌ یەکتر
پیرێژنێک چاوەڕوانی‌ کوڕە شەهیدەکەی‌ دەکا
ژنێکی‌ جوان و گەنجیش، چاوەڕێیە
مێردە خۆشەویستەکەی‌ بگەڕێتەوە

لە ناو  ئاگری‌ شەڕ
ئەو منداڵە فریشتانەش، چاوەڕوانی‌
باوکە قارەمانەکەیان دەکەن
جارێکی تر بگەڕێتەوەو
ماچێکی‌ ئەو وەک مەدالیا
لە کوڵم و ڕوومەتیان بدات!

نازانم کێ بوو ئەو کەسەی‌ کە نیشتمانیی فرۆشت.
بەڵام بە چاوانی خۆم بینیم
کە چۆن خەڵکی‌ زەحمەتکێش و هەژار
باجی‌ تاوانی‌ ئەوانیان‌دا

بێ منەت بوون کێ کوژراو
چۆنیش کران بە قوربانی‌
دڵم پڕە لە ژان بۆ ئەو شەهیدانەو
بە کەس و کاریان دەڵێم
هەزار سەرکردەی‌ بوودەڵەی‌
بەرژەوەندخوازیی درۆزن
بە قوربانی‌ دڵۆپێک خوێنی گەشی ئەوان بێ.!


"مەحموود دەروێش"

       

@hoday_sher
     

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەی نیشتمان بەر لەوەی بڕۆم و بمرم
لێت دەپرسم ئەو پیاو و ئافرەتە
ڕەشپۆش و ڕەنگ زەردانە ڕۆڵەی تۆن؟

ئەی ئەو پیاو و ئافرەتە جلی ئاڵوواڵاو بریقەداریان لەبەردایە هەر ڕۆڵەی تۆن؟

"بەختیار عەلی"

‎ ‎ ‌‎ ‎ ‎ ‌‎@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سەید و عەلی
پارچە فرۆشم

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەی وەتەن گەر ژین هەبێ، حەققا کە تــۆ ژینی منی
نامەوێ سەیری گوڵستان، تــۆ کە پەرژینی منی

ئاورم بۆ هێزی دوژمن چونکە تـــۆ تینی منی
قیبلەکەم، ئیمانەکەم، پەیمانەکەم، دینی منی...!!!!


"مامۆستا نووری"



@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

چی لەوە ناخۆشترە بگەڕێیتەوه مەڵبەندی منداڵی و هەواری کۆنی خۆت.. کەچی جگە لە بۆنی مەرگ و خاپووربوون هیچی دیکه بەدی نەکەیت..


"تەمی سەر خەرەند"
"شێرزاد حەسەن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تەنها شتێک که دڵداری دەدامەوه، هیوای نەبوونی دوای مەرگ بوو. بیر کردنەوه له ژیانی دووباره منی دەترساند و ماندووی دەکردم ... من هێشتا خووم بەو جیهانەی که تێیداین نەگرتوه، دنیای تر به چ کەڵکی من دێ؟
وام هەست دەکرد که ئەم ژیانه بۆ من نەبوو ... بۆ هێندێک مرۆڤی بێ حەیا، ڕوودار، سەرسواڵکەر و مەعلوومات فرۆشی نەفام و چاو و دڵ برسی بوو، بۆ کەسانێک که شیاوی ئەو دنیایه خەلق کرابوون و له ستەمکاران و زۆرمەندانی زەوی و ئاسمان که وەک سەگی برسی له بەر دەم دووکانی قەسابی بۆ لەته گۆشتێکی پیس کلکیان ڕادەوەشاند و سواڵیان دەکرد و خۆیان بچووک دەکردەوه ...

"سادق هیدایەت، کوندی کوێر"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لە دووریت
بووگم بە پەیکەرے ژان و ئێش
وەرەوە، بخزە نێو چاوانم
زوو بە زوو
دەترسم، کڵپەی ئاگری دڵ
بتکات بە خۆڵەمێش!

"جەلال مەلەکشا"
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

@hoday_sher
‌‎‌

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫
ڕۆژباش هاوڕێیان

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"زیاد ئەسعەد"
بەیادی شەوانی ڕابردوو
تێکست: تەڵعەت تاهیر
بەیادی شەوانی ڕابردووی ئەشق و سووتان
دوو چاوی فرمێسك بارکردوو کەوتنە گریان
دەنگم ئاخێکی کۆچەریە و گوێم لێ گرە
بۆ تۆ دەڵێم گۆرانی خەم ولێك دابڕان
گیانە با ئازار کۆتایی بێ
تەمەنمان پڕ شادی و شایی بێ
بارەقیبی ئەشقی پاکمان
توشی نەفرەتی خودایی بێ

دووریت فرمێسکم پێ ئەڕێژێ
تامی خەفەتم پێ ئەچێژێ
لە شەوی بێ هیواو سەبووری
خەون و ئاواتم پێ ئەنێژێ
کێ وەك من بۆت دێوانەیە
کێ ئاشنای ئەم سووتانەیە
وەرە پەپوولەی رۆحی من
کێ لە دەورت پەروانەیە


           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شاعیر: "ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز"
ئاواز و گۆرانیبێژ: "عەدنان کەریم"

پاییز بوو باران نم نم ئەباری
نیگای چاوانی پاییز و مەستی
وەك چەم ڕژایە دەشتی گیانمەوە
دەستی خۆزگەمی خستە نێو دەستی

وێنەی دو دڵ و تیرێكمان ھەڵكەند
لەسەر قەدی ئەو دار ئەرخەوانە
توخوا تۆ بڵێی ئەو دارە مابێ
یان ئەویش سوتوی سەر گۆڕەكانە

بۆ چوار وەرزی ساڵ نابێتە پاییز
تا نیگای ئەوم ھەردەم نیشاندا
ئەو نیگای لە سنگما ئەسوتێ
چەخماخە ئەدا لە ناخی گیانما

بە سۆز و یادی ھەواری باڵای
زستانی پار بو لە ڕێبەندانا
بەفری بەردەرگام كرد بە پەیكەی
تا تەزوی ئۆخەی بێنێ بە گیانا

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

           @hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"لەیلا فەریقی"
سوتاندووتە هەموو گیانی من......

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مامۆستا خالقی"
وڵاتی جوانت، چیاکانت، هەوارانت.......

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

نابینے زەردە لەسەر لێوے ڪەسێ لەم شارەدا
گەر خەم و دەردے دڵے خۆمیان بەسەردا دابەشم

خۆشەویستے گۆشەڪەے تەنیایے هەر ئەژنۆڪەمە
بۆیە ڕۆژ و شەو وەها گرتوومەتە نێو باوەشم

نایەڵێ دوژمن بە ڕەنگە زەردەڪەے من پێ ڪەنێ
تا دەمے مردن ئەمن مەمنوونے فرمێسڪے گەشم

"مامۆستا هێمن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لەو ساتەوەی کە بە ئەوینی تۆ مەستم
شەوەکان هێندە خەونی جوان ئەبینم
حەز ناکەم بۆ ئەبەد هەستم
من ئێستا لەو ئاشقانەم کە تێپەڕیوم لە خەیاڵ
هەر کە ئەمەوێ بێم بۆ لات
توانام هەیە گەڵای وەریو بکەم بە باڵ

"ڕەنج سەنگاوی"
             ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌
          ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

#ئێوارەیەک

ھەزار ڕێکەوت، بوون بە ھەزار
شەوی مقەست
باڵیان کردم.
ھەزار ڕێکەوت، بوون بە ھەزار
دەستی کۆست و
قفڵیان کردم
ھەزار ڕێکەوت، بوون بە ھەزار
دارە مەیت و
ھەڵیان گرتم.
بەڵام تاقە ڕێکەوتەکەی تۆ بوو
ئێوارەیەک
بوو بە ئاسمان
بوو بە کلیل
بوو بە لانکە و
بووم بە شیعرێکی نوێ تر و
دەم بە گۆرانیی ھاتمەوە!

1995
"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

عەدنان کەریم

حاڵی دەردی منی غەمبار بپرسە.....

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شەوێک نەخۆشکەوتم،
هەمووان خەوتن و دایکم بە ئاگا بوو
ڕۆژانێک سەفەرم کرد،
هەمووان سەرقاڵ بوون
دایکم هەر چاوەڕوان بوو
دایە بمبوورە من نەزان بووم...!

"نزار قەبانی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌سروەی بەیان
"عەزیزی شاڕۆخ"

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал