🌿💫
ئاسمانی تۆ بەر پێی خۆته
سەرت شۆڕ که
ملت کەچ که
چاو مەگێڕه
بۆ ئاسمان و ئەستێره و خوا
ئەوەی بستێک خاکی نەبێ
خوا و ئەستێره و ئاسمانی کوا؟
"پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
من لە قووڵایی خەو دا ڕادەپەڕم و لە تۆ دەگەڕێم
تۆ لە یاد دای و خەون دەبینی و نوقمی خەیاڵاتی
کام وشە بۆی دەکرێ حاڵی من بێ ، لە بێ تۆیی دا !
"کەریم کابان"
@hoday_sher
🌿💫
خۆشەویستم!
کە شەو دادێ، شەوی پاییز
کاتێ خشپەی گەڵای وەریو
پەلی هەستم دەگرێ و دەیبا
بۆ کۆتایی و دنیای ئەودیو
من بەخیلی بە کۆتاییی گەڵا دەبەم
چونکە کە مرد
هاوڕێی هەیه دەمی زەردی بنێتە دەم!
خۆشەویستم!
کە شەو دادێ، شەوی زستان
کاتێ دەنووک لە گوێم دەدا ترپەی باران
کە خۆڵەمێش دادەپۆشێ
پۆلووەکانی ناو ئاگردان
لەسەر دیواری بەردەمم
سیمای تەڵخی دڵدارەکانم ڕیز دەکەم
چییان لێ هات؟
بۆ ڕۆیشتن؟
دەربەستی هیچیان نیم، بەڵام
بەڵام ئاخ بۆ ئەوەی یەکەم
کە ناتوانم لەبیری کەم!
خۆشەویستم!
کە شەو دادێ، شەوی بەهار
کە تاریکی وەک تاڤگەی کل
دەڕژێتە ناو گلێنەی شار
کە ئەستێرە گەڕانەوە
لە ناشتنی تەرمی ماتی زێڕکفتی خۆر
کە پەنجەیەک هات بزواندی
تەلی گیانی پڕ لە ناسۆر
بڕوا بکە خۆشەویستم!
لەو کاتەدا
بۆ خەوێکی سەر مەچەکت دەگریم دەگریم
بە گیان، بە لەش، بە چاو، بە گوێ
هاوار دەکەم: برسیم برسیم!
خۆشەویستم!
کە شەو دادێ، شەوی هاوین
کاتێ ئاسمان
پەپوولەی خەو دەبارێنێ، خەوی شیرین
کە سروەیەک دێ و بەکپی
بە گوێی ناخما دەچرپێنێ
ڕازی شەو و چواردەورم و کوللـەی سپی
بڕوا بکە، خۆشەویستم
لێرەدا دڵی هەتیوم
دڵی شەوی گەشنەدیوم
وەکوو مانگی تەنیای ئاسمان
تێر دەداتە پڕمەی گریان
گریان بۆ چرپای دووکەسی
بۆ سەرینێکی دووکەسی
گریان... گریان...
بۆ چەناگە و بەرگەردنێ
بۆ ئافرەتێک، تا بەیانی
سەر بەسەر سنگمەوە بنێ
گریان.. بۆ یەک چرپەی شیرین
گریان.. بۆ یەک خورپەی شیرین!
"عەبدوڵا پەشێو"
(١٩٧٠/٧/١٩ - کوردستان)
@hoday_sher
🌿💫
لە خەڵوەتخانەی چەوساوەکان
ئەو ئێوارە لە پاش کڕینی پاڵتاوی تازە، بەرەو ماڵ دەهاتەوە، پاڵتاوە کۆنەکەشی هەر بە دەستەوە بوو. بەدەم ڕێوە، مێشکی خەریکی لێکدانەوەی ڕووداوەکانی چەند مانگی ڕابردوو بوو. پێش کڕینی پاڵتاوی تازەش هەر خۆی بە بەختەوەر دەزانی. بەڵام کێشەکەی ئەوە بوو کە پاڵتاوە شڕ و شیتاڵەکەی ببوو بە بەزمی پێکەنینی هاوڕێیانی نێو فەرمانگە. ئەو شوێنەی کە بە خوارترین پلە و کەمترین داهات تێیدا دامەزرابوو، ئەوەندە گاڵتەیان پێ کرد، تا کەوتە سەرەوبەرەی کڕینی پاڵتاوی نوێ. بەڵام بە کام پارە؟ بە کام داهات؟ بۆیە بەناچاری بۆ چەندین مانگ نانی شەوی وەلا نابوو. لەبەر ئەوەی چرا نەسووتێ شەوانە زوو دەخەوت. لەسەر شەقام بە ئارامی بە ڕێگادا دەڕۆیشت، بۆ ئەوەی کە پێڵاوەکانی شەق و شڕ نەبێت. هەر کە دەگەیشتەوە ماڵ، جلە ژێرەکانی ڕادەماڵی نەوەک پێویست بە تازەکردنەوەی ئەوانیش بێت. حەوتووی هەوەڵ ئەم بەزمانەی لای ئەستەم بوو، بەڵام وردەوردە پێی ڕاهات.
ئەو بەیانییە یەکمجار بوو کە بە پاڵتاوی تازەوە دەچووە سەرکار. جەنابی ڕەییس بە بۆنەی جێژنی لەدایک بوونی خۆی هەموو بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکەی بانگهێشت دەکرد. کە چاوی بە پاڵتاوی تازە کەوت، نێوی ئەویشی خستە نێو ڕیزی میوانەکان.
هەر سەرەو ئێوارە لەماڵ دەرکەوت، بەرەو گەڕەکی ماڵی ڕەییس کەوتە ڕێ. شەقام بە شەقام جیاوازییەکانی زۆرتر بۆ دەردەکەوت. هەتا دەهات دەنگی دەسفرۆشەکان کەمتر دەبوو، ژنان و منداڵان جل و بەرگیان ڕازاوەتر و ڕەنگ و ڕوویان گەشتر دەبوو. کۆڵانەکان خاوێنتر و شەوقی چراکان ڕووناکتر دەبوون.
ئەو شەوە تا درەنگانێ بەزمی شایی و هەڵپەڕین بەردەوام بوو.جەنابی ڕەییس لە هەر ڕەنگێ پاڵتاوێکی هەبوو....
بەو نیوە شەوە کە گەیشتەوە کۆڵانەکەی خۆیان. دوو کابرای چەتە سەرەڕێیان پێ گرت و بە زۆر پاڵتاوەکەیان لێ ئەستاند.
کاتێ هانای بردە بەر پولیس، دەستیان کرد بە پرسیار: لەم نیوەشەوەدا لە دەرەوە خەریکی چیت؟ ئەو دوو کەسە کێ بوون؟ شایەتت هەیە؟... چەن کەسێک وتیان ناتوانی بیسەلمێنی کە پاڵتاوەکەت دزراوە، مەگەر باڵادەستێک و خاوەن دەستەڵاتێکی بەناوبانگ پێیان بلێت، دەنا ئەوەی کە لە هەموو شتێ هاسانتر دەخورێت، ماڵ و مافی هەژارانە.
لە بەردەم کەسە خاوەن پلەوپایەکە، بە پرتەپرت باسی پاڵتاوی بۆ گێڕاوە و وتی دنیام بە تاریکی زانیوە و لای ئێوە بە ڕووناکی... کەچی کابرا تێی ڕاخوڕی: ئەک داوەشی، هاتوویتە بەر ماڵی من، وەکوو مریشکی هێلکەکەر گاڕەگاڕت گرتووە کە من چی بکەم؟ من چۆن بۆ گیلەپیاوێکی وەک تۆ یاسا پێشێل دەکەم، دەزانی من کێم؟
بە دڵتەنگی و ناهۆمێدی هاتەوە ماڵ. لە ڕێگا لەبەر سەرما کەسیرە کەوتبوو. لەنێو جێگەوبان بە دەم وڕاوەکردنەوە جنێوی بە کابرا دەدا و دەیگوت درۆیان نەکردووە بێ بنەڕەت بە دەنکە جۆیێک دێتە زەڕین... پاش چەن ڕۆژ، بێدەنگتر لە ژیانی، سەری نایەوە و ناوی لە ناوان سڕایەوە.
شەوان خەڵکی شار دەیاندیت ڕۆحێکی یاغی وەک کەڵەگای گەڕەک دەردەکەوێ و پاڵتاوی دەوڵەمەندان دادەماڵێ، هەموویان ترسیان لێ نیشتبوو نەوەک خاوەن پاڵتاوەکانی تریش بێن ......
نیکۆلای گوگول لەم چیرۆکەدا سەروبن و خواروژووری ژیانی چەوساوەکان دەخاتە پێش چاو: هەژاران وا فێر کراون کە بەختەوەری لە بێچاوەڕوانیدا ببینن، بە کەمترین داهات ڕازین. زۆر جار لەبەر ئەوەی کارەکەیان لەدەست نەدەن زۆر بێڕێزی قبووڵ دەکەن. ئەوەی لەلای دەوڵەمەندان ئاساییە، بۆ نەداران ئاواتە. بۆیە بۆ دەست خستنی هەر شتێکی کەم بایەخ ئەبێ لە چەن شتی تر دەست بپارێزن. مرۆڤی برسی ناتوانێ ئاواتی بەرزی هەبێت مەگەر تاکوتەرا. چینی نەدار و هەژار زوو لەگەل قۆڕترین و ناشیرینترین شێوازەکانی ژیان ڕادێن. گەڕەکی هەژاران و سەرمایەداران وەکوو دوو دنیای جیاوازن. زۆرێک لە خەڵک عەقلیان لە چاویان دایە و ڕیزیان بۆ ڕواڵەت و جل و بەرگە نەک بۆ کەسایەتی ئەو کەسەی کە لە نێو جلەکاندایە. دۆستایەتی هەژار و دەوڵەمەند تەنیا خەم و خەفەت زورتر دەکات. زۆربەی بێئەخلاقییەکانی کۆمەڵگاش هی تازە پیاکەوتووەکانن کە وشەی "من" زۆر لە قسەکانیاندا دووپات دەبێتەوە. چینی چەوساوە ئەوەندە سەرکوت کراوە ناتوانێ بە دەنگی بەرز داوای مافی خۆی بکات، چوونکە مافی خۆی هەر ناناسێ. بیرێکی یاخی وەکوو ڕۆحێکی یاخی بۆ زاڵمان سامناکە و زۆر باسی تر...
داستایێڤسکی نووسەری مەزن سەبارەت بەم چیرۆکە وتبووی: ئێمە هەموومان لە ژێر پاڵتاوەکەی "نیکۆلای گوگول"ەوە سەرمان دەرێناوە.
عیسا ئەحمەدی۱۴۰۲/۰۸/۰۸
تێبینی: لە چەن شوێنی کوردستان بە پاڵتاو دەڵێن پاڵتە، باڵتە، پاڵتۆ....

جوتێ لیمۆ کە لەسەرسینگی تۆن
ویست و دڵخوازی منی تامەزرۆن
چبڵێمچەندەسروشتئارەقیڕشت
تا وەها جووتە مەمی تۆی داڕشت
خالید حیسامی " هێدی "
@hoday_sher
🌿💫
چیم پێ دەڵێن لێرە و لەوێ
من کوردستانم خۆش دەوێ
پێشم بڵێن جن و دێوی
دەیپەرستم چڕ و کێوی
"مامۆستا هێمن"
@hoday_sher
🌿💫
سڵاو هاوڕێیانی ڕەوشت پاک و ڕێزدار.
بەیانیتان بە بازەڵەیی و بەختەوەری، خەزەڵوەرتان پڕ لە هەواڵی خۆش و لەبیرنەچۆوە.
ئەمڕۆتان لێوڕێژ لە نیگای خواوەندیی بێ وێنە.
"ڪوردستان"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژانی زانکۆم کچێکم خۆشدەویست ناوی هیام بوو، زۆر سەرسام بوو بە جوانی و چالاکی و گەنجێتەکەم، بەڵام سەرسام نەبوو بە هەژاری و بێ پـارەیەکەم.
منیش شەوانە نەدەخەوتم شعرم دەنووسی، چای زۆر ڕەشم دەخواردەوە، کە ئازاری گەدەشی دەدام، تەمەنێک خەریکی پارە پەیا کردن بووم، هەتا ئەوەنەم هەبوو کە بچمە داوای هیام، گەڕام هیامم دۆزیەوە، بووبه ئافرەتێکی گۆشتنی ترسناک، خاوەنی ٥ منداڵ بوو
دواتر ئافرەتێکم دۆزیـەوە لە هەموو شتێکدا لە هیام دەچوو،
منیش داوای هاوسەرگیریم لێکرد
هەندێ سەیری کردم پاشان ووتی :
تۆ خاوەن پارەیـت ئەوە کێشە نییه، بەڵام داوای لێبوردن دەکەم چونکە یەک مووی ڕەش لەسەرتدا نەماوە، هەست ناکەیـت ئەگەر تۆ لە ۲۰ ساڵیدا هاوسەرگیریت بکردایه ئێستا کچێکت لە تەمەنی مندا
هەبوو
"احمد خالد توفيق"
@hoday_sher
🌿💫
من حەزم له شتی سادەیه ...
کتێبەکان ...
تەنیایی ..
یا بوون لەگەڵ کەسێک که لێت تێدەگا ...
"دافێنێ دومۆریێ"
@hoday_sher
🌿💫
حەزرەتی نالی: دوو چاوی یارم
خوێندنەوەی #باست_حەمە_غەریب
بیحەمدیلا دوو چاوی یارم ئۆخەی
بە بێ مەی مەستە، بێ مەی مەستە، بێ مەی
لە بوستانی ئیرەمدا قەت نییە وەک
شەمامەی، وەک شەمامەی، وەک شەمامەی
شەوی هیجر و بەقای عومری ڕەقیبم
خودا تەی بێ، خودا تەی بێ، خودا تەی
وەرە موتریب بە کوێریی چاوی ئەغیار
سەدای نەی بێ، سەدای نەی بێ، سەدای نەی
لە دووریی نازەنینم ڕەنگ زەردم
وەکو بەی، هەر وەکو بەی، هەر وەکو بەی
لە نەهرەینی دوو چاوم ئەشکی خوێنین
پەیاپەی دێ، پایەپەی دێ، پەیاپەی
گوتی: (نالی)، ئەتۆ بمرە، ئەمن دێم
خودا کەی بێ، خودا کەی بێ، خودا کەی؟
@hoday_sher
🌿💫
ئێمە ئەو وەختە جوانترین
لە ڕوانین و لە فڕین و لە ڕەنگ و بۆی
وشەکاندا
لە یەک نەچین !
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
"شانۆی شەپۆلی ئاوێنە"
لە "تاریک و روونی" بەیانیدا
شەپۆلێک هات یان شانۆیێک
کچێکی قژ لوولی چوار، پێنج ساڵان
فرمێسکەکانی قەتار بوون به سەر گۆنایدا
هەنسکەکانی بێبڕانەوە!
نەختێک سەرووتر! چاوەکانی بوون بە ئاوێنە!
له چەند چرکەدا
ئاوێنە له ناکاو شکا، بووە چوار تیکە
وەک کتێبێکی مێژویی بە دهم ڕەشە باوە
زەمان تێپهڕێ!
چوار تیکە بووە چل، چوارسەد، چوارهەزار، چوارسەد هەزار!
چوار و چوار سەدەکان، چل ملوێن جار دووپات بوونەوە
چاو هەڵدەگڵۆفم، هەر زۆڕ و زۆڕتر دەبن
هەر کۈتێک له ئاوێنە جارجار خوێنی لێدەتکێ و جارجاریش فرمێسک و زهردەخەنە!
تاریک و روونە، ئهو هەموە دیمانە
کچێکی تەمەن مناڵی قژ لوولی پڕ له هەنسک!
سەیرە!
فرمێسکەکان دەدوێن، به خۆر لە چاویان فرمێسک دەبارێ، هەزاران چیرۆکیان به لێوە له نەشتەر و قژ و ئاخ و خەنجەر!
دڵۆپە خوێنەکانیش لە لێویان خوێن دەتکێ هاوار دەکەن، جارجار دەبنە جلی سەر تا پا سووری کچێکی سەر چۆپیگر
جارجاریش دڵۆپ، دڵۆپ به نووکی داس یان قەمە و خەنجەرەوە تکاو، دەگێرنەوە چیرۆکی خنکانی چەند لاوی سەر چۆپیگر
ڕووبارێک هەڵدهقوڵێنن! جلی سووری کچ دەکەنە ئاڵا، زەردەخەنەشی، ڕەمز و هێما!
جۆگە، جۆگە فرمێسکیش! وردەوردە دەبنه چەم
مەلهی ماسیە بچکۆلە سوور و ڕەشەکان!
لەت و کوتی هەزاران ئاوێنەی چڕژاو
هیچکامیان دەس نابڕن!
جارجاربە دەستی دایکێکەوە، له ناو دەشتی گوڵاڵە تازە چرۆ داوەکان!
جاریش وایە بە دەس شاعیرێکەوە کە کردوویەتە شێعر؛
"ئیمپڕاتوورە شاعیرێک" ڕووبارێکی خولقاندوە هەڵقوڵاو له جەستەی هەزاران کەس!
لهتکێ دەبێتە دەنگی حیلەحیل، تەقەی ناڵی ئهسپێکی ڕەش بە سوواری پیرۆزەوە له خوێن هەڵکشاو، ڕەمی کردوە و تەرمی بە دوژمن نەسپێردراو!
شاعیری هەرێمی سەربازی ون، "سەدان ساڵە"، بینی به قومە ئاوی هەموو کانیەکانەوە ناوە کە سهرچاوەیانە فرمێسکی گەش!
شاعیرێکیش "زەوی سهخت و ئاسمان دووری" پێواوە، لاو و زامدار
لەتکێ ئاوێنەی پڕ له پڕشنگی کردوەتە ئاڵا، ماندوویەتی و خوێنی پێدەسرێ
لە نیگای ئاوێنەیێکدا، هەزار کارمامز و کەروێشک و باڵندەی ڕەنگین
بە هەناسەکانی "شێرزاد" له " حەسار و سەگەکان" ڕایانکردوە
"دەریاس" لە ناو کتێبی مێژووە، نەترس و وریا خۆی فڕێ دا بازنەی ڕووداو ڕێز لە "لاشەی" پیرۆز دەگرێ و لەگەڵ کەسیش نەدواو!
ژنە شاعیرێک لهتکێ ئاوێنەی کردە شێعرێکی کۆن، له سەر باڵی ئەو پەپوولانەی پرن لە شێعر و گورانی قەتیس!
گوێم دەزرینگێتەوە
لە ناکاو "هەژارێک" دێت، بانگی ئازادی و یەکسانی، "هێمنانە" له ناو "عهشق و ئازادیدا" بەگوێمدا دەچرپێنێ
لە ناو دیمانەی تاریک و ڕوونی خولقاوی چاوی من!
یان ئاوێنەی چاوانی "کچی قژلوول"
چوار و چل و چوارسەد، یەک دەگرن
پڕ دەبن لە زەردەخە و ڕووبار!
شەهدی شیرینی سەر لاپەڕەی گوڵێکی سوور!
لە سینگمدا، هەڵویێک دەدا لە شهقەی باڵ!
بە درووشمی "ژینی کەم و بە هەڵۆیی مردن"، ژینی درێژی پۆلپۆل قەلە ڕەشە دەڕەوێنێ شێعری "قانع" بە دەم هەڵووە
" گەر بە ئازادی نەژیم..."
دیمانەی تاریکی بەرچاوم بوەتە ڕووناکی
چاوانی کچی قژ لوول ئاوێنەیێک،
پڕ لە کوتری سپی و لقی زەیتوون!
"ناهید نووربەخش"
@hoday_sher
🌿💫
ئەوا دیسان پایز هات گەڵا ڕێزانە
هەوری پەڵە ڕووەو شاخ و بەرەو کوێستانە
بەڵام ئێستاو شەوی ئێستا چۆن بەجۆش کەم
گڕی کۆڕی ساردەوە بوو بەچی خۆش کەم
ئەم شەوە تاریک و تونە چۆن ڕۆشن کەم
ئەم سەرە گێژوو شێواوە چۆن هۆشن کەم
ئەی هەورەکە دایڕێژە سەری تشرینە
وادەی پەڵەو ناشتنی تەرمی هاوینە
نۆرەی تۆیە بگری بەسەر هەموومانا
بەسەر ئێسک و پرووسکی ڕابردوومانا
بیشۆرەوە باسەر لە دەستی دیاری بێ
باقوڕ خەست بێ و بۆ سەری شەرمەزاری بێ
"حەمە ساڵح دیلان"
@hoday_sher
🌿💫
حەڵاڵ کردنی داوێنی فریشتە،
بە دیلگرتنی ئیزرائیل،
بەرزبوونەوە بۆ مەقامی باڵا،
بۆ شوێنێک کە وشە نایگاتێ،
لەو دیو سنووری مەخلوقاتەوە،
نزیک،
نزیک لە جەبەروتی بێئەندازەی خودا.
هەر یەکەمان بەهەشتێکمان دەوێت بۆ خۆی،
بەهەشتێکمان دەوێت بۆ منداڵەکانمان،
بەهەشتێک بۆ ئەو دەروێشانەی لەگەڵ خەڵوەتدا ناتەبان،
بۆ ئەو زەندیقانەی لەگەڵ شەیتاندا شەڕدەکەن.
بەهەشتێک بۆ ئەوانەی هەموو عومریان سەرتاپا تۆبەیە،
بۆ ئەواەی هەموو ژیانیان سەرتاپا گوناهە.
بەهەشتی نزیک لە گڕ
نزیک لە تۆفان
نزیک لە شەیتان
بەهەشتی جودا لە یەکتر
جودا لە ئاسمان
جودا لە خودا.
"تا ماتەمی گۆڵ تا خوێنی فریشتە"
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
کورتە ڕۆمان
ئەگەر منداڵ نەبوایە ژنان گەورەترین
دۆزەرەوە، داهێنەر، کتێبنووس دەبوون!
ئەوەی جنسی ئافرەتی لە مێژوودا ڕیسوا کردووە:
نە ئایینە، نە خودایە، نە پیاوە، نە هیچە،
بەس منداڵە!
دایکایەتی جۆرێکە لە کۆیلەیەتی،
کۆیلەیی ژن بۆ منداڵەکەی،
لە کۆیلەیی بەندە بۆ ئاغاکەی بەدترە
هیچ شتێك وەك دایکایەتی ژن ناگۆڕێت بۆ ئامێرێکی بێهەست و بێئارەزوو....
بۆیە زۆربەی ژنان دوای لەدایك بوونی منداڵەکەیان یەکەمین شت بیریان دەچێتەوە عەشقە...!!
"کەشتی فریشتەکان"
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher
📝 #قانع
ئەلا ئەی نازەنینی شۆخی شۆخان
غەزالە تاقەکەی سەر بەندی کوێستان
مەکانت کونجی دڵمە، زۆر نزیکی
لە بەر چی نابییە ئاوازی گریان؟
لینک کوردگراف 🔗 تێلێگرام | ئینستاگرام
@Kurdgraph1
🌿💫
ئەی یار
ئەی تاقانەترین شەراب لەم تاعوونەدا
ئەی شەوی من لەناو ئەم ڕووناکییەدا، کە ژەهرە
قەفەزی من لەناو ئەم ئازادییەدا، کە زیندانە
تۆ پەڕوباڵی بازەکانی منت بەست لەم فڕینەدا، کە مەرگە
تۆ منت بە سیاهی و مەرەکەبی شەڕ ڕەنگکرد
لەشەوێکدا ئاسنگەران، مانگیان لەسەر سندانەکانیان دەشکاند
خواکان شەڕیان لەسەر سێبەرەکانی یەکتر دەکرد
فریشتەکان خەزێنە بەتاڵەکانی بایان لەناو یەکتردا بەشدەکرد
ئیدی ژیان شکستی دواهەمین حورمەتی من و تۆ بوو
بەشێک لە قەسیدەی عەشق
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher