🌿💫
چەند سامناكە لەودیو شوشەی..
بەر ڕەهێڵەی زستانێكی تووشا بمرم!
ببم بە پارچە شەختەیەك
بمرم و كەس پێم نەزانێ..
مەرگم لە دڵی ئازیزا.. نەبێتە بوومەلەرزەیەك
باسكی نەرمی نەنێتە ژێر مل و سەرم
جەستەی سڕم، نەداتە بەر نمە فرمێسكێكی گەرم
"قەسیدەی كارەسات"
"ژەنەڕاڵی پاییز"
@hoday_sher
🌿💫
لە بەڕەڵایی هەتا ئازادی
لە کۆڕێکدا باس هاتە سەر ئەوەی کە ئاخۆ سزای لە سێدارەدان قورسترە یان زیندانی هەتاهەتایی؟ لەو کۆڕەدا بانکدارێکی ملیاردێڕ لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە مردن بە شێوازی ئێعدام تەنیا چەن چرکەسات دەخایێنێ، کەچی زیندانی هەتاهەتایی واتە مردن بە شێوازی زەجری درێژخایێن. لاوێکی تەمەن ۲۵ ساڵ بە پێچەوانەوە دەیگوت کە زیندانیکردنەکە باشترە و ژیان بە هەر شێوەیێک درێژەی هەبێ هەر باشە. هەرکامەش لەسەر بیروڕای خۆیان سوور بوون. کێشە گەیشتە ئەوەی کە کابرای دەوڵەمەند لەسەر دوو ملوێن دولار گرێوی کرد، بەو مەرجەی کە ئەو لاوە پانزدە ساڵی ڕەبەق لە زینداندا بمێنێتەوە.
گرێبەستێک واژۆ کرا کە کوڕە لە باخی کابرا لە نێو خانویێک بمێنێ. دەرکە لاک و مۆر بکرێ، چاوی بەکەس نەکەوێ، تەنیا لە ڕێگای دەلاقەیێکەوە نان، شەراب، ئامیری مووسیقا، جگەرە، کتێب و کاغەزی پێ بدرێت. کەس بە زۆر ڕاینەگرێ. دەستەڵاتی هاتنەدەرەوەی لە هەمووکات هەبێت، بەڵام ئەگەر پێش پانزدە ساڵ بێتەدەرەوە هیچی دەس ناکەوێ. پاسەوانێک چاودێری ئەو خانووە بێت و داخوازی و پێویستییەکانی ئەو لاوە لە دەلاقەوە وەربگرێ.
کابرا مەستی پارەی زۆر و لاویش بە تەماحی پارەی زۆر، ڕێک کەوتن. قوماری سەرمایە و ژیان دەستی پێکرد.
ساڵانی هەوەڵ تەنیا بە سازژەندن و خواردن و خەو ڕادەبرد. بەڵام ئەو لاوە وردە وردە دەستی کرد بە خوێندنەوە. لە کتێبە ساکارەکان تا دەگاتە مێژو و شێعری بەرز و ڕۆمانە مەزنەکان و کتێبە ئاسمانییەکان و...
پاش پانزدە ساڵ، لە ڕۆژانی ئاخر، کابرای سەرمایەدار ترسی لە دەسچوونی ئەو هەمووە پارەی لێ نیشتبوو، بۆیە شەوی ئاخر بە بێچرکە دەچێت و لاک ومۆری دەرکە ڕادەماڵێ و دەیەوێ لەکاتی خەودا بیخنکێنێت. لەو دیوەدا تەنیا شەمێک هەڵکراوبوو، لە پەنایدا نامەیێکیش دانرابوو. کابراش خەوی لێ کەوتبوو. لە نامەکەدا واینوسیبوو: لە سبەیڕا من مافی تێکەڵبوون بە کۆمەڵگام هەیە، پێش بینینی خۆر و خۆڵ، پێویستە ڕابگەیێنم کە من لە ڕێگای بیر و خوێندنی قووڵ بە دڵ مەست بووم . لە ناخی دڵمەوە گۆرانیم چڕیوە. لەگەڵ ڕۆحی ژینگە ژیاوم. لە جوانی ڕاستەقینەی ژن تێ گەیشتووم. هاواری گەورەپیاوانم بیستووە. لە مانای مردن دەزانم. من هەستم بە فڕەی باڵی شەیتانەکان کردووە کاتێ بە درۆ باسی خودا دەکەن. زانیومە ڕێگامان هەڵە کردووە و درۆکانمان بە ڕاست زانیوە و ناشیرنییەکانمان بەجوانی هاتوەتە بەرچاو. دنیامان بە نێوی بەهەشەت لێ کراوە بە جەحەندم. ئێستا من لە ژیانی نێو ئەو بەهەشتەی کە بە پارەی سووخۆران بخولقێت بێزارم....
بەیانی چەندین کاتژمێر پێش لە کۆتاییهاتنی گرێبەست باخی بەجێ هێشتبوو.
لە نووسینی ئانتوان چێخۆف ۱۸۸۹ ڕوسیا.
چیخۆف بەر لە هەموو شتێ دەڵێ: ئەبێ یاساکان ڕوانگەی مرۆڤایەتیان لە پشتەوە هەبێت. زۆر جار سەرمایەدارەکان ژیانی مرۆڤ بە پارە هەڵدەسەنگێنن. هەژارەکانیش لەبەر تەماح پشت لە ئازادی خۆیان دەکەن. نرخەکەشی سەرمایەدار دیاری دەکا. سەربەستی شتێکە لە دەروونەوە دەست پێ دەکا و بناغەکەشی بیر و زانین و تێگەیشتنە. مانای ژیان و ناسینی جیهان بە بیستنی قسەی گەورەپیاوان سەبارەت بە یاسا، مان و نەمان ،پارە و زۆر شتی تر بە دەست دێت، ئەوێش بەشی زۆری لە ڕێگای خوێندنەوەیە. چێخۆف دەڵێ هەر کەسێک ئەبێ سووچێکی تەنیایی هەبێ بۆ بیرکردنەوە( چخۆف لەبەر ئەوەی ئێمە لە نرخ و بایەخی بیری ئازاد تێبگەینێ ماوەی ترسناکی پانزدە ساڵی بۆ دیاری کردووە). ئاواتی زۆر کەس خواردن و خەوتن و ئارەزووی پارەی زۆرە. بەڵام پیاوی زانا بیری ئینسانی لەلا گرنگترە. ئازادی بەرهەمی تێگەیشتنەو، بەڕەڵاییش بەرهەمی نەزانین....
بانکدارێک کە پێشتر ئێعدامی پێ باشتر بوو تا مردنی درێژخاین، ئێستا بۆ پاراستنی ژیانی درێژخاینی خۆی حوکمی ئێعدامی بێگوناحێک ئەدا. لاوێک کە ژیانی بە هەر شێوەیێک دەویست ئێستا مردنی لەو ژیانە پێ باشترە. دیارە بڕیاردان بەم هاسانیشە نیە و.....
چێخۆفی مەزن زۆر وانەی جوانی بە قەڵەمی بەرزی شی کردۆتەوە.
عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۲/۰۷/۳۰
@hoday_sher
🌿💫
سروەی بەیان
تۆ وەکوو
سروەی بەیانانی بەھاری
تۆ لە لەشما
گیانی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری
ڕەمزی ئینتیزاری!
تۆ جریوەی دارسانی جێ ژوانی
بۆ ھەسێرەی بەرزی ئاواتم
سریوەی
چەندە جوانی...
گیانەکەم!
جاران کە ئەتکوت
پێکەنینت
زایەڵەی سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی
پڕ لە ماسی
زەرد و سووری بەر ھەتاوە...
ئێستە بۆ وا
شۆڕەبی برژانگی نەرمت
دەوری داوە
بۆچی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟!
"سواره ئیلخانیزاده"
@hoday_sher
🌿💫
کاتێک نەخۆشی "خوێندنەوە" دەچێتە ناو لەشەوە ئەوەندە لاوازی دەکات کە بە ئاسانی دەکەوێتە نێچیری نەخۆشییەکی ترەوە.
پێدەچێت "زۆر خوێندنەوە" لە نوکی قەڵەمەکەدا هێلانە بێت کە قوربانییە بەدبەختەکەی دواجار ڕۆژێک دەست دەکات بە نووسین، دواتر نەخۆش دەکەوێت؛ بێ سنوور و دەروونی.
"ڤێرجینیا وۆڵف"
@hoday_sher
🌿💫
کە پایز دێ...
بە یادی پایزانی زوو ،
ئەوەندە چاوەڕێت ئەبم
تا وەک رەشەبا شێت ئەبم
بە شوێن گەڵاکانا ئەڕۆم
بە یادی پیاسە لەگەڵ تۆ
لەبەر خۆمەوە پێت ئەڵێم
توخوا ھێندە خێرا مەڕۆ.
"رەنج سەنگاوی"
@hoday_sher
🌿💫
کراس کەتانی کەوا سەوزی بەژن و باڵا بەرز
بە شان و گۆزەوە چەن جوانی ئەی پەری سەر ئەرز
لە دوورەوە چ نمایانە پێچ و سەرپۆشت
چ زوو ئەگاتە دەماخم شەپۆلی بۆی خۆشت
شەماڵی ڕێگەیی کانی ئەخاتە باڵاکەت
لەرانەوەی لەشی زیوینی شۆڕەبی کەڵەگەت
ئەڕۆی بە عیشوە بە لەنجە بە وەزنی گۆرانی
ئەڕۆی زڕەی کەمەرەت دێ هەتاکوو بەر کانی
ئەگەیتە کۆمەڵی پیاوانی بەردەمی مزگەوت
سڵێک ئەکەی وەکوو ئاسک لە سێبەری ئەشکەوت
لە ڕێگەتا هەیە پۆل پۆل لە لاوی دێ کۆمەڵ
کە هەر یەکە گوڵی هێناوە چەشنێ پڕ باخەڵ
هەموو بە عەزرەتەوەن گوڵ فڕێ دەنە بەر پێت
خوایە ئاخۆ گوڵی کێ بە دڵتەوە ئەلکێت
"گۆران"
@hoday_sher
🌿💫
بە دارمێوی خەیاڵمەوە ئاوێزانی وەک جوانترین هێشوە ترێ
پەیتا پەیتا تەرزی بیرم تێت دەئاڵێ و
لە دەورت دەبێتە گرێ...
"عەبدوڵا پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
هەوا بۆنی باران ئەدا
بۆنی ژنێکی باڵا بەرز
بە پاڵتاوێ بەسەر شانەو
بە سیگارێ بە لای لێوەو
هەوا بۆنی باران ئەدا
بۆنی باران، بۆنی ژنێ
بۆنی پاڵتاوێکی تەڕ و
بۆنی سیگارێکی خامووش
هەوا بۆنی باران ئەدا
بۆنی کارەساتێ ڕەش و
بۆنی ژنێکی سەرکەش و
بۆنی سووریی خوێنێک ئەدا
مەگەر تەنیا هەور و باران
جادە و خیابان بشواتەوە
هەوا بۆنی باران نادا
هەوا بۆنی ژنێک ئەدا
"حەمید شەریفی"
@hoday_sher
🌿💫
تەنیایی ئینسانەکان زۆر گەورەیە،
زۆر گەورە،
لەوانەیە هێندەی گەورەیی زەریاکان،
بەڵام،
بۆ پڕکردنی
لیوانێک خۆشەویستی بەسە.
"گابرێل گارسیا مارکێز"
@hoday_sher
🌿💫
خۆشەویستم
کە شەو دادێ، شەوی پاییز،
کاتێ خشپەی گەڵای وەریو
پەلی هەستم دەگرێ و دەیبا
بۆ کۆتایی و دنیای ئەودیو
من بەخیلی بە کۆتایی
گەڵا دەبەم،
چونکە، کە مرد،
هاوڕێی هەیە
دەمی زەردی بنێتە دەم !
"شەونامەی شاعیرێکی تینوو"
"عەبدوڵڵا پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
پەیمان بێ لەگەڵ فرمێسکی چاوا
لەگەڵ پرچی ئاڵۆسکاوی تاوتاوا
هەتا شێوەی ئێش بمێنێ لە ناوا
شەرتە نەڵێم،هەرگیز نەڵێم ماڵئاوا
"حەمە ساڵح دیلان"
@hoday_sher
🌿💫
ئەگەر هاتو لەگۆ کەوتم، بزانە کە نەمتوانیوە
شیعرێک بڵێم ئازارمى تیا جێبێتەوە...
ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر مەرگى ژەنەراڵى پاییزدا تێدەپەڕێت
ڕۆحی شاد بێ و ڕێگای پڕ ڕێبوار
@hoday_sher
🌿💫
تا باران خۆشی كردهوه
من له ژێر چهترهكهی تۆدا
بارانی ژانێكیتر بووم!
كه تۆ ڕۆیشتی و جیا بوویتهوه...
له دوورهوه خۆشهویستیت
ههوری هێنا و
ئهم جارهیان عهشقێكی زۆر تازه باری و
شیعریش خۆشی نهكردەوە...!
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
تا ئێستا هیچکەس دوو جار لە تەمەنیدا ئاشق نەبووە. ئەشقی دووهەم، ئەشقی سێهەم، ئەوانه بێ مانان.
تەنیا هاتن و چوونە. بڵند و نێوینە. هەڵسووکەوت دەکەن و ناوی دەنێن ئەشق !
"ماڵئاوایی گاری کوپەر"
"رۆمەن گاری"
@hoday_sher
🌿💫
ڕاتان چییە لەسەر ڕوانین شاعیری ناوداری کورد لەتیف هەڵمەت سەبارەت بە دایک؟
@hoday_sher
🌿💫
مرۆڤەکانی سەر ئەم زەوییە هێشتا لەو ڕاستییە نەگەیشتوون کە بەشی هەموومان لە ئازار بە ئەندازەی یەکە ،هیچ مرۆڤێک نییە ژانێکی کوشندەی نەبێت ،ئازارێکی نهێنی و گەورەی نەبێت ،
مرۆڤ گەر برینێکی بەرچاویشی نەبوو ئەوا بوغزێک و گرێیەکی هەیە دەیچەوسێنتەوە!
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
گوڵەندام
ئەی تەنافی گەردەنم
زولفی پەرێشانت
عیلاجێ!
چارەیێ!
ڕوحمێ!
ئەمان دەستم بە دامانت
"وەفایی"
@hoday_sher
ئەو ناسنامە بەناوی (کبری محمودی) خەڵکی گڵوڵانی خوارێ دۆزراوەتەوە تکایە کەسێ دەیناسێ هەواڵێکی بداتێ بێت وەریگرێتەوە
بەسپاسەوە
ژومارە پێوەندی
09149808848
🌿💫
دەیانەوێ
پەپوولە جوانەکەی بزە
لەسەر گوڵی دەمی مناڵەکانمان
بەرەو نەبوونی هەڵفڕێ
بەڵام گوڵم
هەر ئاگرێ کە بەردەبێتە کۆی بزووتی مانمان،
هیوای شکانەوەی شەوانی ڕەش
پتر بەتین دەکا ..
مامۆستا عەلی حەسەنیانی
"هاوار"
@hoday_sher
🌿💫
بەبێ ئەوەی دڵم پڕ بێ
ئەم بەیانییە کە هەستام
دڵۆپێ فرمێسکی گەرم سەری لێدام
وتم ئەم فرمێسکە گەرمە
هیچ لە فرمێسکی خۆم ناچێ
فرمێسکی من زۆر لە چاوما قەتیس ئەبێ
ئاوا خێرا هەرگیز بۆ ڕوومەتم ناچێ
من فرمێسکی خۆم ئەناسم
لەوەتەی هەم خەیاڵی بەیانیانی من
قەت لە چاومەوە نەتکاوە
خۆت ئەزانی
هەر کردوومە بە هۆنراوە
وتم ئەم فرمێسکە گەرمە
یا لە چاوەکانی تۆدا زۆر دەمێکە قەتیس ماوە
یاخود قوڵپی گریانی دەمەو عەسرێکمە و
بەم بەیانییە تکاوە
پێم سەیر بوو
ئا بەم بەیانییە ساردە
ئەم فرمێسکە ئاوارەیە ئەبێ لە کوێوە هاتبێ
وتم ڕەنگە تۆ بی
گریانت هاتبێ
دواتر وتم ڕەنگە تۆ بی
ئێستا بۆ منت ناردبێ
کاتێ هاتە سەر ڕوومەتم وتم ڕەنگە
ماچێکت پێ سپاردبێ
وتیشم نا
لەوانەیە لە خەونتدا منت دیبێ
بەم فرمێسکە ناوەختییە
هەواڵێکمت پرسیبێ!
"ڕەنج سەنگاوی"
@hoday_sher