🌿💫
چاو زاڵمترین هەستەوەرە،
زاڵمترینە...
چونکە،
لە هەموو هەستەکانی تر پتر
مرۆڤ ئەخاتە هەڵەوە..
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
"هانی"
سکاڵا
_بریا ماڵێکم ئەبوو
پڕبوایه له خۆرەتاو
دەروازەی تاڤگە بوایەو
پەنجەرەکانی له ئاو..
@hoday_sher
🌿💫
هیوا و خهونهکانم کۆن بوون..کۆن..
وهکو ئهو چیته سوورانهی له لادێ،
مازووی تێ دهکهن.
چهنده به چهنده، چاوهنواڕی ئهو ڕۆژانهم،
که ئهم خهڵکه ساده و هێمنه تووڕه ببن!
چاکهته سهوزهکهم و کاسکێته ئهستێرەدارهکهم،
بۆ ئهو کاته ههڵگرتبوو،
به هۆی ئهو ئاواتانهوه دهموێرا جنێو به شاژن و
ئهکتهره چاوشینهکان بدهم!
بهڵام ئێستا له حهسرهتدا،
لهبری ڕوومهتی سووری هاوڕێکانم،
گڵۆپه تۆزاوییهکان، پاک دهکهمهوه..
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
سڵاو ئەی شەو
هاتینەوه..
هەقی خۆشته دەرگامان لێ نەکەیتەوه
ئێمە ئەو ناسیاوانەین هەمیشە بۆ باشتر بوون ئومێدمان به سبەینان هەبووەو
بەکۆمەڵێک شکست و یادەوەریش لای تۆ کەوتووین..
"تەلعەت تاهیر"
@hoday_sher
🌿💫
پاییز، وەرزی گەڵاڕێزان هاتەوە.
هیوادارم لەگەڵ وەرینی هەر گەڵایەکی پاییز، خەمێکتان هەڵوەرێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تۆ بیهێنه خەیاڵی خۆت
شەوی پاییز
باران و با
دەنگی دڵ و
هەناسەی پڕترسی چرا
یەک دوو مۆمی هەڵکراوی سوور و سپی
باوەشێکی پڕنەفەسی سەما و ماچێکی ئەبەدی
تۆ بیهێنه خەیاڵی خۆت
شیعرێکی کورت
هەر ئێجگار کورت
وەک هەنگاوی هاتنی من بۆ باوەشت
عەجول عەجول
وەک دەستی من بۆ بەرکەوتنی ڕوومەتت
عاشقانه وەک لێدانی خێرای دڵم
کاتێک کە ناوت ئەهێنم
پڕ له ئاواز وەک ئەو هەناسه پڕمەرگەی
بێدەنگیی تۆی پێ ئەشکێنم
تۆ بیهێنه خەیاڵی خۆت
شەو و تۆ و پاییز تێکەڵ بێت
ئەبێ شیعر چەنده جوان بێت؟
ئەبێ هاتن چەند شیرین بێت
تۆ بڵێی دڵ بەرگه بگرێت...!
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەریـــا هەڵەبجەیـی
@hoday_sher
🌿💫
بە یادت کەوتە سۆزش غونچەدەم، وا قەلبی بیمارم
لە هیجرەت هاتە سۆ دیسان، برینی پار و پێرار
هەموو نەشئەی زمستانی فیراقە سەرسەری ئاهم
نیشانەی پاییزی هیجرانە زەردی پەلکی ڕوخسارم
بە شوعلەی ناری پڕتەئسیری عاشقسۆزی دووری تۆ
وەکوو پەروانە سووتاوە دڵەی غەمگین و غەمبارم
بەڵێ عیللەت بە سیحری نێرگسی مەخمووری فیتنەت بوو
کە وا من سەرزەدەی تانەی ڕەقیب و یار و ئەغیارم
بە شەوقی دەبدەبەی سوڵتانی حوسنی ماهی ڕوخسارت
بە گەردوون ئاشنایە زەمزەمەی سەمتووری هاوارم
وەکوو حوسنت لە عالەمدا، قسەی من فاش مەشهوورە
عەزیزم تازە مەخفی کەم ئەمن تۆماری ئەسرارم؟!
تەماشا چەندە خۆشتەعلیمە، ئەی شیرینی بێهەمتا
لە کێوی بێستوونی وەسفی تۆ، گوڵگوونی گوفتارم
لە موڵکی عاشقیدا، خوسرەوێکی شۆخە دڵ، ئارێ
گەواهی عیشقە، جۆش و شۆڕشی شیرینی ئەشعارم
بە چاوی کەم لە «ناری» چاوەکەم مەڕوانە، بڕوانە
لە گۆشەی مەدرەسەی عیشقت، چ شاگردێکی هوشیارم
"ناری"
@hoday_sher
🌿💫
"من" کە سووتاوی فیراقم، ئیتر ئاوم بۆچییە؟
خەزنەداری گەنجی عەشقی "تۆم" دراوم بۆچییە؛
کەم بە شمشێری "برۆ" قەسدی دڵی زارم بکە،
من شەهیدم، تیخی تیژی تازەساوم بۆچییە...
من بە "بەدناوی" لە دنیادا بەناوبانگم بەڵام،
یاد و ناوی تۆم لە دڵ بێ بانگ و ناوم بۆچییە!
وەک پڵنگی جەنگەڵی "عەشقم" بە سەربەستی دەژیم،
زوڵف و چاوی "تۆم" هەبێ، زنجیر و داوم بۆچییە،
ئەم جیهانە چۆڵ و هۆڵ و من "غەریبێکم" نەناس
"نیشتمانی" خۆم دەوێ دنیای گڵاوم بۆچییە؟
من لە "تەنیایی" گەلێ تەنیاترم لەم شارەدا،!
ماڵی "خەم" هەر ئاوەدان بێ ژاوەژاوم بۆچییە"
بۆ فەرامۆشی بەرەو "مەیخانە" ڕاکێشم مەکەن؛
مەست و کەیلی ساغەری "عەشقم"، شەراوم بۆ چییە،
من کە "پەیمانم" لەگەڵ ڕۆحی هەتاو بەستووە،
ناز و خەمزەی "وردەتیشکی" ناوبەناوم بۆچییە...
من "موریدی" حەزرەتی پەروانەم و غەرقی گڕم؛
نووری ڕووخسارم دەوێ،شەمعی "شکاوم" بۆچییە؟
"جەلال مەلەکشا"
@hoday_sher
🌿💫
🔸ئەمـڕۆ ۳۱ی خەرمانان ساڵڕۆژی لەدایک بوونی نووسەر، وەرگێڕ و شاعێری هەست ناسکی کوردستان و سەقـز، خاتوو "ژیلا حسەینی"یە
یـادی هــەردەم بەرز و پیــرۆز
@hoday_sher
🌿💫
وەرەوە با بەجووت بڕۆین
من ئەمەوێ،
تۆ شاژنی ئەرخەوانیی،
خۆرنشین بی و
منیش وشەی گڕ تێ بەربووی،
ئەم دیدارە ...
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
ڕێگەم کەوتە ماڵی پاییز
نزیکەی مانگێ مامەوە
کە هاتمەوە
خەڵکی منیان نەناسییەوە و
بە گومان بوون
چونکە هەرچییەکم ئەوت
هەڵئەوەری و
هەرچیشم کۆئەکردەوە لەگەڵ یەکدا
هەر تەنیا بوون
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شاژنی هونەر، هونەرمەندی خۆشەویستی کورد مەرزیه فەریقی، یاد و ناوی هەمیشه له دڵمانه، ڕۆحی شاد بێت.
@hoday_sher
🌿💫
گۆناکانم :
گەڵای زەردن
پاییزانێ لە داری ژیان وەریون.
لێوەکانت:
دوو شکۆفەی شلێرەن و
بە سەر گەڵای پاییزانا ناچەمنەوە.
"مارف ئاغایی"
@hoday_sher
🌿💫
له نێوان ئاسمان و شەقامەکاندا
ڕۆژگارەکانم
بێهوودانه بەسەر دەچن..
"فەرهاد پیرباڵ"
@hoday_sher
🌿💫
داری سێو خۆی پان و پۆڕه، داری بەژنت ڕێک و پێک
سەیره سێوی پێوەیه، ئەو سەروی جوان ئەو قامەتە
"خاڵه قازی"
@hoday_sher
🌿💫
تۆ به نەرمیی تریفەوه
زەرد زەرد وەرە و باوەشێکی ئاڵم پیاکه و
منیش به خێرایی شەپۆل شین شین دێم و
شێعری خۆمت تیا سەوز ئەکەم..
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
من لە خەیاڵ بێزارم
لە کۆنە چرۆی ویشک هەڵاتووی سەردار
لە ڕەشەبای دەمەو ئێوارانی پاییز،
لە تۆزی نێو گڤەگڤی با،
کە نازانم جنێو بە کێ دەدا،
من لە چاوی ترساوت
کەنازانم کێیە تەیدا، لێم دەڕوانێت؟
لە خەونی نیگات
کە بۆم لێک نادرێ،
لە قاقای لێوت و فرمێسکێکی قەتیس ،
لە گیانە گیانی ئاخاوتن و
چەق و چۆی وشە گەرمەکان،
لەهەرچی دڵ بڕوای پێدەکا و
قامچی عەقڵ تانەی لێدەدا،
لە خەباتێکی نامرۆڤانە...
کە دڵ کۆت وبەندی،
عەقڵی بەندیوانە،بێزارم!
پەروین.نازری
@hoday_sher
🌿💫
کوڕ بەبێ شک هەوری تاڵە، هەروەکوو پەروینە کچ
کوڕ وەکوو خاشاک و خارە، سۆسەن و نەسرینە کچ
"مامۆستا قانع"
@hoday_sher
🌿💫
نیشتمانم گەر بفەوتێ
من ژیانم بۆچییە؟
نۆشی دونیا و ماڵ و سامان
یاری جوانم بۆچییە؟
خۆم فیدای عیشقم دەکەم
عیشقم فیدای خاك و گەلم
گەر گەلم ناوی نەبێ
ناو و نیشانم بۆچییە؟
"مامۆستا قانع"
@hoday_sher
🌿💫
تەنیا دایکەکان دەتوانن
خەمی گەورە تاقەت بێنن
ئەو خەمانەی
قووڵ و تاقەت پڕووکێنن
بۆیە نیشتمان و وڵات
هەر بە دایک دەشوبهێنن!
"ک_د_ئازاد"
@hoday_sher
🌿💫
تـۆی نازەنینم
ئاهەنگێکی تایبـەت لە مامۆستـا
"تـایـەر تـۆفیـق" هـونەرمەندی گەل
@hoday_sher
🌿💫
هێشتا لەو دیوی چیایە پاییز
لەنسێی کەپکی شاخێکدا،
خەوتووه،
گوێم لە پرخە پرخیەتی
کەچی لێرە،
باخچەکەمان شڵەژاوە
گوڵ تۆقیوە
دار، چۆقەچۆقی ددانیەتی
پەپوولە ماڵی دەگوازێتەوە،
بنکەوشی قۆزاغە
مێو،
ژنێکی ناوقەد باریکی ترسنۆکە
لە ئێستاوە،
پەلک پەلک دەگری و
فرمێسەکە زەردەکانی،
دەتکێتە ناو ئاوی حەوزەکەوە
سەروو،
پیاوێکی کەڵەگەتی چاو سەوزە،
هێدی هێدی
دەست بە سەر مێودا دێنێ و
لێ دەداتەوە ...
"قوباد جەلیزادە"
@hoday_sher
🌿💫
پاییز، پاییز،
بووکی پرچ زەرد
من مات، تۆ زیز،
ھەردوو ھاودەرد ...
من فرمێسکم، تۆ بارانت،
من ھەناسەم، تۆ بای ساردت،
من خەم تۆ ھەوری گریانت،
دوایی نایە، دادم، دادت ...
ھەرگیز، ھەرگیز
پاییز، پاییز ...
پاییز، پاییز،
شان و مل ڕووت،
من مات، تۆ زیز،
ھەردووکمان جووت ...
ھەرچەند گوڵ سیس ئەبێ بگریین
ئاڵتوونی دار ئەڕژێ بگریین
پۆلی باڵدار ئەفڕێ بگریین
بگریین، بگریین، چاومان نەسڕین
ھەرگیز، ھەرگیز ...
پاییز، پاییز ...
"گــــۆران"
@hoday_sher
🌿💫
بیری ئازادی و ئارەزووی فڕین
فیلمی The Truman show باسی ژیانی پیاوێکە کە نیشتەجێی شارێکی دوورگەیە (جزیرە). شارێک وەکوو شارەکانی دیکە بە ڕواڵەت شەقام و کۆڵان، قوتابخانە و زانکۆ، فڕۆکەخانە وئێزگەی ڕادیویی و.. هەیە. ئەو پیاوە کاتێ هەشت ساڵی بووە، جارێک لەگەڵ باوکی چۆتە دەریا. باوکی لە پێش چاوی لە دەریا دەخنکێت. دایکی بە هەتیوی گەورەی دەکا. ئێستا خاوەنی ماڵ و ژیانی خۆیە، کەچی قەت لە دەریا نزیک نابێتەوە.
شەوێک لە ماڵەوە بە توندی لەگەڵ خێزانی ئەبێ بەشەڕیان. خێزانی کە زۆر ترساوە ڕوو لە سووچێکی ماڵەکە دەکا و دەڵێ: وەرن لە دەس ئەم کابرایە ڕزگارم بکەن! کابرا دەبینێ جگە لە خۆی و ئەو ژنە کەسیتر لەو ماڵە نییە! ئەی ئەو لەگەڵ کێ قسەی کرد؟ پاش چەن خولەک میوانیان بۆ دێت و شەڕ نیوەچڵ دەبێ. ئەمەو چەن شتی تر ئەبێتە هۆی سەرسووڕمان بۆی.
ئەو شارە لە ڕاستیدا شار نیە. ستودیویەکی گەورەی سینەماییە. کومپانیایەکی فیلمسازی هەر لە دایکبووە، کڕیویانە و هێناویانە ئەو شوێنە. تەواوی خەڵکی شار یەک بە یەکیان ئەکتەری سینەمایین، جگە لە خودی کابرا نەبێت کە خەریکی ژیانی ڕاستەقینەی خۆیە. واتە مامۆستای قوتابخانە، دراوسێ، دۆستان، باوک و دایکی و ژنەکەی هیچیان هی ئەو نین و تەنیا ڕەوڵی خۆیان دەگێڕن. پێنج هەزار کامێرای شاراوە هەموو ژیانی ئەو ڕاستەوخۆ لە کاناڵێکی تەلەفزیۆنی بۆ تەواوی دنیا بڵاو دەکاتەوە. بەرپرسانی کاناڵ لە ڕێگای ئەکترەکانیەوە وای پێک دێنن کە زۆرێک لە خەڵکی دنیا بوونەتە لایەنگری ئەو کاناڵە. هاوکات جل و بەرگ و کەل و پەڵی ماڵ و زۆر شتی تری نێو شار، کە لە ڕێگای ئەو کاناڵەوە پیشانی خەڵک دەدرێن، دەبنە مۆد و داهاتی زۆری هەیە بۆ ئەو کومپانیایە.
هەر چەندە هەموو جارێکیش بەو شێوە کە ئەوان مەبەستیانە، ڕێک ناکەوێ. بۆ وێنە کومپانیا دەیەوێ کچێکی لێ مارە بکات، کەچی ئەو لەگەڵ کچێکی تردا عاشقی یەکتر دەبن. کچە پێی دەڵێ ئەوەی لە دەوری تۆیە هیچی ڕاستەقینە نیە. بەڵام خێرا بنەماڵەی کچە دێن و دەڵێن کچی ئێمە نەخۆشی دەروونیە و وڕاوە دەکا. لە دوایین کاتدا کچە پێی دەڵێ شک و گومان بکە لە هەموو شتێ و لە دەرەوەی شار بە دوای مندا بگەڕێ.
کەسانی تریش لە دنیا دژ بەو کارەن، کە چۆن ئەبێ ژیانی ڕاستەقینەی شەوو ڕۆژیی مرۆڤێک لە پێش چاوی خەڵکی دانێن، بەبێ ئەوەی خۆی ئاگای لێ بێت. بەڵام دەرهێنەران دەڵێن: ئەو ژیانی خۆی هەیە. وەکوو ئێوە کار و ماشێن و خانوو هاوسەری هەیە. ئێوە چیتان لەو زۆرترە؟ئێمە لە ڕێگای پەروەردەی بنەماڵە، قوتابخانە و کۆمەڵگا وامان تێگەیاندووە کە ژیان هەر ئەم شتانەیە. ئەو هەست بە ئاسایش و هێمنایەتی دەکا؛ چونکا نە شکی هەیە و نە ئاواتی بەرز.
کومپانیا نازانێ ئەو لە مێشکیدا لە هەموو شتێ بەشکە. ئێستا کەوتۆتە یادی قسەی هەر هەمان کچ. بەڵام کاتێ دەیەوێ لە ڕێگای پردی شار یان فڕۆکەخانە، شار بەجێ بێڵێ، هەموو خەڵکی، هەرکامە بە شێوازێ پەشیمانی دەکەنەوە و ڕێگای پێدەگرن.
تازە دەزانێ بۆ له منداڵی بە چیرۆکی درۆی خنکانی باوکی، لە ئاو ترساندوویانە، تەنیا ڕێگای ڕزگاری دەریایە کە کەمترین کامێرای لێیە. نیوەشەوێک کە زۆربەی بەرپرسانی کاناڵ و خەڵک خەوتوون، هەڵدێت و خۆی دەسپێری بە شەپۆلی ئەو دەریایەی کە ساڵەها لێ ترساوە. بەرپرسان کە خەبەردار دەبن؛ بەهۆی تکنۆلۆژیاوە چەندین شەپۆلی بەهێزی بۆ دەنێرن کە بەلەم(قایق)کەی وەرگەڕێ. ئەوخۆی دەبەستێ بە بەلەمەکە و بێ مسەمس دەڵێ: یان ئازادی یان نەمان. کاتێ دەگاتە ئەوپەڕی شاری دەسکرد و درگای چوونە دەرەوە، دەرهێنەران بە مایکرۆفۆن خۆیانی پێدەناسێنن و دەڵێن: مەڕۆ، دنیای دەرەوەش هەر درۆیە، ئەگەر لێرەدا تەلەفزیۆن و مێدیا بۆ قازانجی خۆیان لە تۆ کەڵک وەر دەگرن، لە دەرەوە خەڵکیش هەر لە ژێر کاریگەری مێدیا و تەلفزیۆن دا دەژین. لێرە ئەگەر هێمنایەتی و ئاسایشت هەیە، لە دنیای ڕاستەقینە ئەوەشت دەستناکەوێ. بەڵام دیارە ئەو قسانە لە لای ڕێبواری ڕێگای عەشق و ئازادی بێ بایەخە چوونکا ئەو لە دووی ڕۆحێکی ئازادە، لە دنیایەکی گەورەتر.
بەڕێزان؛ بنەماڵە و فێرگە و میدیا و... دەڵێن ئێمە باخەوانین بۆ گەشەی درەختی مرۆڤایەتی. کەچی دەبن بە دارتاش و بە کەیفی خۆیان مرۆڤەکان دادەتاشن. دەبنە لەمپەر لە نێوان مرۆڤ و ئاواتی بەرز. دەبێ ڕوانگەکانی پەروەردە بگۆڕدرێن....
دووشک بن لە هەر کەسێک کە بە هەر ناوێک دەیەوێ ئێوە لە خەڵک دابڕێت. دەیان ستودیوی فیلمسازی بەڵام بە نێوی جیاواز دەورەیان داوین، کە دەیانەوێ بۆ قازانجی خۆیان جەماعەتێک بکەن بە فیلم. ڕەنگە چەن شتی دنیاییش دابین بکەن، بەڵام ئەوان ئاوات دەخنکێنن، مێشک وشک دەکەن و ڕۆح بە دێل دەگرن....بۆ رزگار بوون لە دوورگەکان دەبێ تێکەڵ بین بە دریای کۆمەڵگا.
دەبێ وەکوو غەزاڵی و دکارت و ...شک بکەین.شک پێویستە بەڵام نابێ کەس لە دوودڵیدا بمێنیتەوە، دەبێ دەرکەی چوونەدەرەوەش بدۆزیتەوە.
The Truman Show by Peter Weir
عیسا ئەحمەدی۱۴۰۲/۰٦/۲۸
@hoday_sher
🌿💫
تـۆی نازەنینم
ئاهەنگێکی تایبـەت لە مامۆستـا
"تـایـەر تـۆفیـق" هـونەرمەندی گەل
@hoday_sher
🌿💫
مەقام+گۆرانیی «سەبری»
ئۆرکێسترای کرماشان
دەنگ: مامۆستا "حەسەن زیرەک"
هۆنە: مامۆستا "وەفایی مەهابادی"
@hoday_sher