🌿💫
درێغا بای خەزان دایە بەهاری شۆخ و ڕەعناکەم
لە ئیزهاری عەمەل کەوت ئافتابی عالەم ئاراکەم
وەرەق ڕێزان، خەزان کەوتە ڕەزان، وەزعی چەمەن گۆڕا
بەسەر چوو فەسڵی گوڵگەشت و تەماشای باغ و سەحراکەم...
"وەفایی"
@hoday_sher
🌿💫
بەرگم کزەبا.. دەستێکیشم زوقم.. کوختیشم گەڵای
وەریوە فەرشی..
سەرباری دڵی کەیلی موچڕکەم..
زۆر شکۆمەندم بە شانشینی پاییز و عەرشی
توخوا چۆن تاجی ئاڵتوونی سەرم.. کە ڕستێک گەڵای
هەتاوی ڕەنگە..
فڕێی بدەمە بەر پێی بەهارێ.. کە لەزگەیەکی
سەوزی بەرینە
بۆ داپۆشینی زام و برینی ئەم سەرزەمینە؟
"محەمەد عومەر عوسمان"
@hoday_sher
🌿💫
وەکو دەنگی پێی بارانی
نەرم و نیانی
تۆ لە باڵای پایز ئەچی
پڕ ئیلهامی
لە گریانی دایکم ئەچی
میهرەبانی ...
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
تۆ ئەی کچی وڵاتی عەشق و شاری هەڵمەت و قوربانی
دڵم حەیرانی دەشتی عاشقانە بە هەناسەی تۆ سەربەرزە ژیانی سەربەرزە ژیانی بەڵام ئاخ، هەزار ئاخ! من و تۆ هەرگیز بەیەک ناگەین! بەیەک ناگەین! چارەنوسمان وڵاتێکە بێ ناونیشان! بێ ناونیشان! هەرچەند بڕۆین قەت پێی ناگەین! ئاھ، هەرچەند بڕۆین قەت پێی ناگەین!
"زیاد ئەسعەد"
@hoday_sher
🌿💫
#تۆ
کە لێرەوە
چاوی تەنیاییم ئەبڕمە چاوی یادت
ئیستەم لەناو دوێنێی تۆدا
وەک خۆرنشینی پایزێ
هەموو جارێ بیرم ئەچێ
غوربەتی لەسەر ئاگرم
داگرم تاکو نەسووتێ!.
وەختێ لەلای تۆ دێمەوە
کالانەی چاو پڕ دووکەڵە و
دڵۆپ... دڵۆپ
ئەوینێکی بە هاڵاوی، لێ ئەڕژێ!.
ستۆکهۆڵم 1988/2/25
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
بێدەنگی، کۆتایی خۆشەویستی بۆ کەسێکه که لە ناو خۆماندا لێی تووڕەین بەڵام توانایی لە دەستدانین نییه.
"بوون"
"ڕۆلوـمەی"
@hoday_sher
🌿💫
گەر ئەزانیت،
باڵدارێکی بێلانەیه خۆشەویستیت
له ئێستاوه،
باڵی پەپوولەی نەوحەزم ببەستەوه
به تاڵه مویێکی کەزیت
بیده بەدەم لافاوەوه، تاکوو زووه
من بێپەروام ...
زۆر حەزی وام،
بەو دەستانەی خۆم ناشتووه
"پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
دوێشەو هەموو شیعرەکانم
دەستە دەستە خۆیان ساز کرد
تا بەربەیان بەڕێ کەون بۆ سەر قەبران
تا گوڵ دانێن لەسەر گۆڕی هەموو نەمران
دوێشەو هەموو شیعرەکانم
وا لەشکری ڕەستەکانیان کۆ کردەوە
هەموو وشە جوانەکانیان جوێ کردەوە
تا بەربەیان خۆیان ساز کەن
خۆیان ئامادەی ئاواز کەن
ببنە سروود لەسەر قەبران
ببنە دەنگی ڕوحی نەمران
دوێشەو هەموو شیعرەکانم
ئەو شیعرانەی خوێنیان دابوو
ئەو شیعرانەی ڕەنگی زەردی خۆریان تیا بوو
ئەو شیعرانەی بۆ ئاشتیـیەکان هەوڵیان دابوو
ئەو شیعرانەی کە سەوزاییی نیشتمانیان لە دڵدا بوو
بڕیاریان دا کە بەربەیان
دەستە دەستە بچنە قەبران
گوڵ دابنێن لەسەر گۆڕی هەموو نەمران
کە بەربەیان پێش وەی خەڵک لە خەو ڕابن
پێش وەی ئەستێرە ئاوا بن
بڕیاریان دا لە مەیدانی چوارچرا بن
تا گوێبیستی دەنگی بەرزی پێشەوا بن
ئینجا بڕۆن بۆ سەر قەبران
ببنە زەمزەمەی سەر لێوی ڕێبوارانی ڕێگای نەمران
بەریبەیان
دوای وەی جەستەی ئەستێرەکان
لە سێدارە کرانەوە
شیعرەکانم لە چوارچرا بەرەو قەبران وەڕێ کەوتن
بوونە ئاڵا و لەو ڕۆژەوە لە دڵی خەڵک شەکانەوە
لەو ڕۆژەوە شیعرەکانم دەستە دەستە دەچنە چیا
پاش ماوەیەک، پاش ماوەیەک گشتی دەبن بە پێشەوا
"خاڵە قازی"
@hoday_sher
🌿💫
كه تۆ نایهیت،
خۆم بیانووت بۆ دهدۆزمهوه
دهڵێم،
دیاره من باش چاوەڕێم نهكردووی..
"تەلعەت تاهێر"
@hoday_sher
🌿💫
لەگەڵ باوکم بەڕێ کەوتم
گەیاندمیە ژیان
لەگەڵ ژیان بەڕێ کەوتم
گەیاندمیە ئەوین
لەگەڵ ئەوین بەڕێ کەوتم
گەیاندمیە جوانی
لەگەڵ جوانی بەڕێ کەوتم
گەیاندمیە شێعر
لەگەڵ شێعر بەڕێ کەوتم؛
شێعر وەك خۆم سەرگەردان بوو
سەرگەردان!!!
نەیدەزانی ڕووبکەینە کوێ
“فەرهاد پیرباڵ”
@hoday_sher
🌿💫
وشکه سۆفیەکان، بەهەشتیان ئەوێ
بۆ ئەوەی حۆری و کۆشکیان بەرکەوێ
یادی تۆم لەهەر شوێنێ دەستکەوێ
بەهەشت دۆزەخی لێ پڕ، نامەوێ
"پیرەمێرد"
@hoday_sher
🌿💫
وێنەکانت نابن بە خۆت
وەک خۆت چاوەناتروکێنن
وەک نیگای خۆت نامهەژێنن
دەستەکانت ناجوڵێنن بەرەو دەستم
هەست ناکەن بە قوڵپی هەستم
وەک خۆت نین سەریان ناخەنە سەر شانم
وەک خۆت ناهێننە جوڵە تەزوی گیانم
ڕاستە لە نێو وێنەکانتا پەلەت نیەو ناڕۆیتەوە
سەدەیەکی وێنەکانت ناگەن بە وەی
کە قاوەیەک لەگەڵمدا ئەخۆیتەوە
وێنەکانت وەکو خۆت نین
شەڕێکیان لەگەڵ نکردوم
شێتی دەنگتم کە چی ئەوان بۆ جارێ
بانگیان نەکردووم
بۆیە ئازیز کە سەرم پڕ بێ لە شێوەت
چ پێویستم بە ئەڵبوومە
خۆت ئەزانی ئەوینی تۆ
هەموو ئێستاو ڕابردوومە.
"ڕەنج سەنگاوی"
@hoday_sher
🌿💫
ئەوەی بیەوێت ببێتە مۆسیقار دەبێت لە زمانی دونیا تێبگات، مۆسیقا تێگەیشتنە، بەڵام تێگەیشتنی ئەو شتانە نییە کە دەدوێن و هاوار دەکەن و دەنگی خۆیانمان دەدەنێ، مۆسیقا بیستنی ئەو شتانەیە کە دەنگیان نییە، سەفەرێکە لەودیوی دەنگەوە، سەفەرێکە بە بێدەنگیدا.
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
بەیتۆجان (1955-2023)
بەیتۆجان لەو نەسڵە بوو بۆ یەک وشەی کوردی زیندانیان بەسەردا دەسەپا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە. ئەویش لە هەشتاکاندا حوکمی زیندانی درا و دوای زیندان ئاوارەی ئەورووپا بوو.
بەیتۆجان لە تەمنی 68 ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوای کرد.
ڕۆحی شاد بێ
@hoday_sher
🌿💫
لە وڵاتە ژن کوژەکەی من
ژن لەشێعر دا تاووسە
لە گۆرانی دا مامزە
لە ڕۆماندا پەپولەیە
بەڵام لە حەقیقەتدا کۆیلەیە
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher