hoday_sher | Неотсортированное

Telegram-канал hoday_sher - هۆدەی هەڵبەست

5321

هەر پێشنیارێکتان هەیە پێمان ڕاگەیێنن (ئاڵو گۆڕمان نییە) @s_ghoraeshi_48 ‌ ‌ hoday_sher کاناڵێکی جیاواز بۆ ناساندنی ناودارانی کورد بە هەموان

Подписаться на канал

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بڕوانە: شاییە، چۆپی‌یە، لەو ماڵە، گوێ بگرە ! زوڕنایە ، دەهۆڵە ، شمشاڵە ! زەردو سوور تێکەڵ بوون ، ژن و پیاو ، هەرایە ، لەو ناوە هەر هاڕەی هەیاسەی تو نایە ! سا تو خوا ، خێراکە ، بابڕۆین ، دەست بگرین ، بەکامی دڵداری پێکەوە هەڵپەڕین !... کچ: گوڵ نەبێ بۆ سەرم : زەرد چەپکێ ، ئاڵ چەپکێ ، نایەم بۆ زەماوەند ، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ ! کوڕ: کچ لەڕێی جوانیتا ، کچ لەڕێی جوانیتا ، کچ لەڕێی نیو نیگای هاتو چۆی کانیتا ، پایزە ، گەڵای دار ڕژاوە ، باغ ڕووتە ، گوڵ کوانێ گوڵ لێوی بە بزە پشکوتە !... کچ: گوڵ نەبێ بۆ سەرم ، زەرد چەپکێ ، ئاڵ چەپکێ ، نایەم بۆ زەماوەند ، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ! بتدایە دڵ بە من ، بە هەموو مەعناوە ، دوو چەپکت ئەهانی لە باغچەی پاشاوە !... کوڕ [دەڕواو لەبەر خۆیەوە گۆرانی دەڵێ]: باغچەی پاشا لەوبەر ئاوە ، خێڵی دووژمن دەورەی داوە ، دەڕۆم: ڕێگام لێ گیراوە ، ناڕۆم: چاو کاڵ لێم تۆراوە

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

تۆخودا
ئەی دولبەری تەن‌ناسک و گەردن‌بلوور

خوا لە چاوی بەد
بەدوورت کا لە من خۆت مەگرە دوور

"سابیری"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

کە پارە هاتە گۆڕێ ؛ هەموو شتێک دەگۆڕێ

بە هۆی داخرانی یەک لە دوای یەکی کارخانەکان، خەڵکی شار تووشی بێکاری و نەداری هاتبوون. تەنیا دڵخۆشییان ئەوە بوو کە ژنە ملیاردڕێک لە دەرەوەی وڵات بەڵێنی دابوو بە مەرجێکی تایبەت، پارەیەکی زۆر دێنێتە ئەو شارە.

لە ئێزگەی شەمەندەفەر(قەتار)، خەڵک هاتبوونە پێشوازی خاتوون. چەن پیرە پیاوی خزمەتکار،  بنەوبارخانەی شاهانەو تابووتێکی بەتاڵی لە گەڵ خۆی هێنابوو. پاش بەخێرهاتنی لە لایەن پیاو ماقووڵانی شار، خاتوون وتارێکی ڕاست و پەتی پێشکەش بە خەڵک کرد: من هەر هاوشاری خۆتانم و ناوی خۆم گۆڕیوە. چل و چەن ساڵە بە ڕواڵەت لێتان دوورم. ئەو دەمەی کە کچێکی هەژار بووم، هەر لەم شارە لاوێک بە بەڵێنی هاوسەرگیری فریوی دام. کەچی لە گەڵ کچێکی بەقاڵ زەماوەندی کرد. منی بێدەرەتان پەنام بردە بەر دادوەر. بەڵام بە هۆی شاهێدی درۆی دوو بێویژدان، ئابڕووم بوو بە ئاردی نێو دڕکان. لەبەر تانەی خەڵک، سەری خۆم هەڵگرت. باسی دەوڵەمەند بوونەوەم با بمێنێ، بەڵام لە مێژە بە پارەی زۆر، قازی و ئەو دووکەسەم بە نۆکەری گرتووە و لە خزمەتتانن. نەهاتووم کای کۆن بە با کەم. یەک ملیارد دولارم هێناوە. پانسەد ملیونی بۆ ئاوەدانی شار پێشکەش بە بەرپرسان. پانسەدیش بۆ خەڵک، لە نێو خۆتان دابەشی کەن. تەنیا مەرجم ئەوەیە ئەو لاوە کە ئێستا پیرە بەقاڵی شارە، بە مردووی لەو تابووتەی نێن.
خەڵک کردیان بە هاوار کە ئێمە چۆن کاری وا دەکەین، خۆ کافرستانی نیە! خاتوون وتی: من وەکوو کەری قەرەچی هەموو دۆڵێ گەڕاوم، لە ماڵی زۆر سیاسەتوان ڕۆژم کردۆتەوە. جارێ لە هوتێلی شار چاوەڕوانم.

کابرای بەقاڵ دڵخۆش بە پشتیوانی خەڵک، لە دووکانی خۆی دانیشتبوو. بەڵام خەڵک وەکوو جاران نەبوون. وەکوو کەسێ کە هێشتا وڵاخی نیە، ئاخوڕی بۆ دەبەستێ؛ یەکێ بە دوای خانووی گەورەتر دەگەڕا، ئەویتر لە سەروبەرەی دانانی قومارخانە بوو.... تەنانەت چەن کەسێک بۆ کڕینی شتومەکی قەرزی هاتبوونە لای خودی بەقاڵ، کە دوایی پارەمان دەسکەوت ئەیدەینەوە بە منداڵەکانت، بەقاڵ کێچ کەۆتە کەوڵی.

پۆلیس پرسیاری کرد: کەسێک هێرشی کردووە سەر ماڵ و ژیانت؟
بەقاڵ وتی قوربان هێرشی چی؟ جەماعەتێکی زگ قوپاو، بەشی پڕپۆڵەیێک ئارد لە ماڵی خۆیان شک نابەن، ئێستا قسەی ملیارد دەکەن، دەی چۆن بیر لە تیابردنی من ناکەن؟
پۆلیس وتی باشە برسیەتی تاوانە؟
بەقاڵ وڵامی دایەوە: نەخێر بەڵام ڕەگی هاری پێوەیە.
سەرۆکی شارەوانی وتی ڕەنگە بۆ لەناوبردنی کەسێک چەن هەزار دولار بدەن، بەڵام ملیارد لە گەڵ عەقڵا ناگونجێت. بەقاڵ وتی ئاخر ئەوە نرخی شارێکە.
بەقاڵ بێهیوا لە یاسا، پەنای بردە کلیسا. قەشە وتی تەنیا دۆعام لە دەست دێت. بەقاڵ وتی بۆ خەڵکی بکە، شەیتان بە پارەی مافیای لەشفرۆشان ویژدانی خەڵک دەکڕێ. قەشە تووڕە بوو: ئەک داوەشێی، ئەو هەموو پیاوچاکە لە نێو شارن،شەیتان چۆن سەردەکەوێ؟ بەقاڵ وتی: هۆکاری سەرکەوتنی شەیتان هەر بێدەنگی پیاوچاکانە. قەشە وتی بۆ ناچی لە ماڵی خۆت داکەوێ، بیر لە قەبر و قیامەت بکەیتەوە؟

بەقاڵ گەڕاوە بۆ ماڵ. کوڕی بەقاڵ وتی باوکە، بڕیارە لای برادەرێک فێری شۆفیری بم. بەقاڵ وتی: ڕۆڵە من ئەسپێ لە گیرفانم هەڵدەپەڕێ، لە کۆی ماشێن بکڕم؟ کوڕە وتی خودا کەریمە! ژن و کچی بەقاڵ لە بازار بە قەرز جلی تازەمان کڕیبوو. بەقاڵ وتی جا چۆن قەرز بارکەین؟ ژنی بەقاڵ وتی خودا گەورەیە!
بەقاڵ لە بەر خۆیەوە بیری لەوەی دەکردەوە کە لەم ئاخری پیری و ئەوەڵی تڕۆیی، پێچەو کردن لە هەموو شتێ باشترە. جانتا لە شان لە ئێزگە چاوەڕووی قەتار بوو. هەموو شار هاتبوون بەڕێی بکەن. ئەوەندە ئەملاو ئەولایان ماچ کرد تا دەرفەتی قەتاری، لێ قوتار بوو.خەڵک وتیان تەقدیر تەدبیری بڕی. قسمەت نەبوو تەشریف بەری!

پاش چەن حەوتوو، چەن ڕیش سپی چوونە هوتێل. وتیان خاتوون، عەیبە! هەموو یەکشەمان لە کلیسا زەماوەندی تۆیە. جارێک مێرد دەکەی بە شاعێری پرهەستمان، ژەنیاری لاومان، نیگارکێشی بەهرەوەرمان... شەمەی دواییش بە پارە، تەڵاقنامەیان پێ مۆر دەکەی. خەریکی دەستە چەورەکەی خۆت دەساوی بە سەر ژن وکچی ئەم شارەدا. ئاخر چۆن هەموو حەوتووێ، کەری کۆن و هەوساری نوێ؟ وتی منیش پاک بووم، ئێوە منتان بەو ڕێگایە برد، کۆنە قەرزتان دەدەمەوە.
وتیان ئەی بۆ کارخانەکان ناکڕێ با وەگڕ کەون؟ وتێ لە مێژە کڕیومن و دەرکەیانم بە قوڕ گرتووە.

کار لە کار ترازا بوو. شەوێک خەڵکی شار کۆبوونەوە. وتیان بە بەقاڵ ئەم خاتوونە بە دوای عەداڵەت هاتووە و نرخەکەشی دەبژێرێ. بەقاڵ وتی من لە مرۆڤێکی ساکار، شەیتانێکم خولقاند. بەڵام لەم ماوەدا بۆم دەرکەوت ئەوەی کە لەشی خۆی دەفرۆشێ زۆر لەوەی کە خەڵکی دەفرۆشێ پیاوترە. ئێمە مێشکمان لە سکمان برسی ترە، تەنیا قۆڕەی نایێ.
بێ لەقەفرتێ خۆم دەچمە نێو تابووتەکە. چراکان بکووژێننەوە.گەورەکانی شار لە دەوری تابووت بوون. بەیانی لەبەر هوتێل، مرۆڤ و پارە ئاڵۆگۆڕ دەکران.
فردریش دۆرێنمات۱۹۵٦.
عیسا ئەحمەدی۱۴۰۲/۰٦/۱۸

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

لە بەرزایی زۆر دەترسم
بەڵام ئەگەر تۆ بفەرمووی قەندیل
دەکەم بە هێلانــــــــــــــــــــــــــــــــە ...!❤️


#ک_د_ئازاد


کەناڵێک تایبەت بۆ ئەوینداران بە کاتی کوردەواری
فەرموون دەگەڵمان بن...!❤️👇👇👇



ڕستەی جوان....❤️

/channel/ahaang_video

چیرۆکی ئاشقانە....💝

/channel/ahaang_video

گۆرانی و ڤیدیوی کوردی....🎼

/channel/ahaang_video

وتەی شاعیران....✍

/channel/ahaang_video

هەست و سۆزی ئەوینداران....❤️

/channel/ahaang_video



هاوڕێمان بن و خۆشحاڵمان کەن هاوڕێیان...!🫶

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"مامۆستا حەسەن زیرەک"


لە باغ دا دەستم برد بۆ گوڵ
بۆت بمرم وەی بارانە...
بارانە بارانە وەی بارانە
ئەسمەران چاویان جوانە

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

نەورۆز
هۆزان سەرحەد (1970-1999)

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"شێرزاد حەسەن"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

سلاو
#بەخێربێن_ئاڵوگۆڕ_کوردستان
بۆ بەشداری لە لیست⬇️
/channel/KORDVARE55
❤️🌸❤️🌸❤️🌸❤️🌸❤️🌸❤️
چاوه‌که‌م
@moslghl99

کانال خــۆزگە
@KOZghs

لیلی و ناگفتەهایش
@textleylim

سوزی دلان
@kurd2600

دیمەن و کەش و هەوای کوردستان
@kashhavaKURDSTAN

عەشق و ئەوین
@shorasewar

چریکەی کوردەواری
@chrika2

روناکایی...دل
@ronakaii_Del1469

دل شکاوه‌کان
@DllSHKAWAKAN1

ئامێــــــــــزے خـــــەیاڵ.
@amezikhyal

عشقی   دەریا
@ashqdarya

تەسکینی دل
@Taskinidell

هەوارگەی شێعر
@royaye_bad_borde1

ڕوناڪایی دڵ
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌@ronakaydel

دڵڕەفینە ڪــەم
@dlrhfhenhkam

کانال تاقانه‌که‌م
@aahangh61

ڕیــــــژنەے بــــــاڕان
@rignaybaran

خـــــەم ڕەوینەڪەم
@xamravenakam

بــــــاوەشی خـــــەم
@bavasigam..

وێنەیی خۆشـــــــەوێستی
@wenaykhoshavisti'

کازیوەی شێعر و گۆرانی
@kaziveh2525

گەڵارێزان
@bikdar

کردێ وفارسی تایبت
@dkonp

سووره‌گول
@soragoool

یـــارێ دوڕە وەڵاتــــــــــــم
@yaridorvlatem

گلچین گورانی
@golchentaher

یادی رابردوو
@Yadirabrdu

ڵەیــــــــادت ناڪەم
@layadd_nakm

اهنگ وکلیپ کردی فارسی غمگین
@ahngkordifarsiklip1369

کانال کوردستـــان
@baranmmmmm

کانال غمگین
‌‎‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‍‌@dnialghaam

هۆدەی هەڵبەست
@hoday_sher

خۆشترین کانال گۆرانی کوردی قەدیمی و نوێ
@Rangavarang3

❤️🌸❤️🌸❤️🌸❤️

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لە وەسڵی ڕوویی تۆی کردم
حیجابی پێچشی زوڵفت

هەتا کەی دڵشکستەی
دەرد و تەعنەی باغەبانت بم؟

"وەفایی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

✿خدا کند انگورها برسند
جهان مست شود..
تلوتلو بخورند خیابان‌ها
به شانه‌ی هم بزنند
رئیس‌جمهورها و گداها

تفنگ‌ها یادشان برود دریدن را..
کاردها یادشان برود
بریدن را
قلم‌ها آتش را
آتش‌بس بنویسند ...


خدا کند کوهها به هم برسند
دریا چنگ بزند به آسمان
ماهش رابدزدد..

به میخانه‌ شوند پلنگ‌ها با آهوها ...
خدا کند مستی به اشیاء سرایت کند..
پنجره‌‌ها
دیوارها را بشکنند..

 ✿الیاس علوی/شاعر افغان


@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

وەکوو ڕۆژ ئەو مەهە لەو دوورە دەرکەوت
لەمێوە ئەشک و ئاهی ئێمە سەر کەوت

کە ئەو لێو و ددانەم دی، بە جارێ
لە بەر چاوم هەموو لەعل و گوهەر کەوت

وەنەوزێکم شەوێ دا، گەیییە سەرم و
وتی: هەستە، هەتاوت وا لە سەر کەوت

لە کێ یا ڕەب خەبەرپرسی بکەم من؟!
کە هەر کەس بۆ خەبەر چوو، بێ خەبەر کەوت!

دڵم وەک شێری بێشەی شوعلەگرتوو
لە سینەی پڕ لە سۆزم دەربەدەر کەوت

بە تیر ئەمڕۆ دڕی وا هەرچی پێش هات
خودا پێ داوە هەر کەس بەر نەزەر کەوت

لە سەر خۆ چوو بە دەم گریانەوە دڵ
گەڕەک پڕ بوو کە ئەم منداڵە دەرکەوت

لە ڕۆژاواوە ئیمشەو بێ نیقابە
مەهی من، ماهی عالەم بێ مەفەڕ کەوت

بە خۆڕایی ئەوەندەم ناڵە کێشا
لە سینەم دا پسا، ما، بێ ئەسەر کەوت

برۆی ئەو شۆخە ئەمڕۆ تێغی کێشا
نەجاتی دا بە ڕەحمەت هەرچی بەر کەوت

بە پیر ئەو ڕۆژەوە مەحوی ئەوەندە
بە سەر چووبوو، وەکوو شەونم لە سەر کەوت!

"مەحوی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

لە ئامێزی ئەمشەو چ‌بکەم کە مانگ ون بێ لە دیارم!؟
وەکوو نەخشی سەر ئاو نەما، نیگاری جوانی ڕۆژگارم...

"ئەحمەد محەممەد"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

بمبوورە مامۆستا
‌نیشتیمان، نە خاکی هاوبەش بوو
نە زمان
‌نە مێژوی هاوبەش بوو
نە ئیمان!

‌مامۆستا ئەمجارە بێمەوە
سەر تەختە ڕەقەکەی مەکتەبم
‌بۆ نمرە، درۆت لەگەڵ ناکەم
‌پێناسەی نیشتیمان وا ناکەم!


"ڕەنج سەنگاوی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"میکائیل"
تۆش وەکوو من
هونراوەی "ئەحمەد محەممەد"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

ئەمڕۆ  یەک شەممه

19ی خەرمانانی2723ی کوردی
19ی شەهریوری1402ی کۆچی هەتاوی
10ی ‌سپتامبری2023ی زایینی

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"  کچەحەیران"

پێموابوو قەت بیرت ناکەم
تا ئەوکاتەی لەمسەر خاکەم

لەلام بوویتە بەفرەکەی پار
یادیشت ناکەم جاروبار

بە نێو دڵدا تێناپەڕی
لەخەیاڵدا هەڵناپەڕی

کزەم بە لەشدا ناهێنی
شەو لە خەوم هەڵناستێنی

تاسەی ماچت ناکا لێوم
تامی سێوت نادا شێوم

نابیتە بووکی ئاواتم
خەون نابینم لەلاتم

ئارەزوو ناکەم بتبینم
ببیە هاوڕێی ڕیێگەی ژینم

هەڵمناکرێ مەلی خەیاڵ
بۆ هاتنە لات لێنادەم باڵ

وانازانم لەم شارەدای
لەم هەرێم و دیارەدای

دەستت ناگرم بەرەو سەیران
بۆم نابیتە کچە حەیران

نابیتە هەوێنی شێعرم
بۆت نانووسم بێتۆ دەمرم

گۆرانی و شەرابم نابی
شمشاڵ و ڕوبابم نابی

کەچێ ئێستا هەمووساتێ
چێم ناهێڵی دەم و کاتێ

بەڕۆژ بیرم دەشێوێنی
شەوێم لەخەم هەڵدەستێنێ

لێوت شەرابی پیاڵەمە
بۆ تۆ شێتی ئەو تاڵەمە

پەنجەم پرچت شانە دەکا
تاسەی ئەو پەنجانە دەکا

پێلی حەزت دەمهەژێنێ
بەرەو ئامێزی تۆم دێنێ

مەلی خەیاڵم ناسرەوێ
هەر لە لاتە ڕۆژ و شەوێ

شەقام و کووچەی ئەم شارە
بۆت دەگەڕێم وەک پەتیارە

باسکت سەرینی شەوێمە
تۆ لەهەر کوێ بی لەوێمە

شێعر دەنووسم بۆ تۆیە
بەتۆوە پڕ چێژ و بۆیە

لە تاوانت وا گڕ دەگرم
بۆ ماچێکت وەختە بمرم

کورتی ببڕمەوە گیانە
کارێکت کردۆ لێرانە

تا ئەو ڕۆژەی ژینم ماوە
ناتوانم بتخەمە لاوە

بۆکان ٢٧٢٣٫٦٫١٣

قادر عەلیخا

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ئەمزانی تۆ تۆفانێکی بێ ئامانی
دەريايەڪی بێ بەندەر و خرۆشانی
من ئەمزانی هەزاران دڵ
له تەنوورەی تۆفانی تۆدا خنكاوه
من ئەمزانی تۆ ئاگری
گیانی هەزاران پەپووله بۆ گەیشتن به سەرچاوکەی تیشکی ڕوخسارت سووتاوه!


"جەلال مەلەکشا"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

سلاو
#بەخێربێن_ئاڵوگۆڕ_کوردستان
بۆ بەشداری لە لیست⬇️

/channel/KORDVARE55
🌺🍃🌺🍃🌺🍃🌺🍃🌺🍃🌺🍃
چاوه‌که‌م
@moslghl99

کانال خــۆزگە
@KOZghs

لیلی و ناگفتەهایش
@textleylim

سوزی دلان
@kurd2600

دیمەن و کەش و هەوای کوردستان
@kashhavaKURDSTAN

عەشق و ئەوین
@shorasewar

چریکەی کوردەواری
@chrika2

کــانال رســمـــی مــحــمـــد شــنــــدرەای
@mohammad_shndrayi_2023

روناکایی دل
@ronakaii_Del1469

دل شکاوه‌کان
@DllSHKAWAKAN1

ئامێــــــــــزے خـــــەیاڵ.
@amezikhyal

عشقی   دەریا
@ashqdarya

تەسکینی دل
@Taskinidell

هەوارگەی دڵ
@Hauargidel

هەوارگەی شێعر
@royaye_bad_borde1

ڕوناڪایی دڵ
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌@ronakaydel

دڵڕەفینە ڪــەم
@dlrhfhenhkam

کانال تاقانه‌که‌م
@aahangh61

ڕیــــــژنەے بــــــاڕان
@rignaybaran

خـــــەم ڕەوینەڪەم
@xamravenakam

بــــــاوەشی خـــــەم
@bavasigam..

وێنەیی خۆشـــــــەوێستی
@wenaykhoshavisti'

کاناڵی شێعری " ڕەگاژۆ"
@namopoem

کازیوەی شێعر و گۆرانی
@kaziveh2525

گەڵارێزان
@bikdar

کردێ وفارسی تایبت
@dkonp

سووره‌گول
@soragoool

یـــارێ دوڕە وەڵاتــــــــــــم
@yaridorvlatem

نـیشـتمـانـەکـەم
@nishtimanakam

دلـتنـگتم
@ocean_Biography

بـرینـی دڵ
@brineedll

یادی رابردوو
@Yadirabrdu

ڵەیــــــــادت ناڪەم
@layadd_nakm

ژیانی تال
@zhyanital

تاقانکم (کلیپ,اهنگ کوردی و فارس)
@taganakm1

اهنگ وکلیپ کردی فارسی غمگین
@ahngkordifarsiklip1369

هادی لاوە
@hadeLawa_page

نوای دلنشین
@nehsnlid_yavaangoza

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌کـانـالـی سـارێـژی دل
‌@sarijdil

گلچین
@golghin2021 

کـانالی بوک زاوا
@bukzawa2021
    
هۆدەی هەڵبەست
@hoday_sher

خۆشترین کانال گۆرانی کوردی قەدیمی و نوێ
@Rangavarang3

🌺🍃🌺🍃🌺🍃🌺🍃🌺

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

من و خەڵکی خۆمان بایی ئەوەنده و تا ئەندازەیەکی کوشنده سووتاوین که دۆزەخێکی دیکه به گوناهی بزانێت بمانسووتێنێت!


@hoday_sher

"دوا شەوی دابەزینی عیسا"
#شێرزاد_حەسەن

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

سنگم ڕۆژانە سێ پاكەت هەڵئەمژێ
دە جگەرەیان بۆ تەنیاییەكەی ژورەكەی خۆمە و
دە جگەرەی تریان لەبەر ئەو شێعرانەن خۆیان نادەن بەدەستەوە
دەکەی تریان لەبەر بیركردنی دایكمە و
دەی تریشیان لەداخی درۆی ڕۆژانەی حوكمەتەو
یەک پاكەتی تەواویشیان لەداخی گیرۆدەبوونی
مامزەكەی شاری #كەركووک

"شێرکۆ بێکەس"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

پەخشانی شوان
"مامۆستا حەسەن زیرەک"
مەقامێکی نەبیستراوە لە مامۆستای نەمــر

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

دووریش بی،
پڕ لە هێزی ژیانە نیگات...
ئاشنا،
قایم،
بە تین...!

"فەرەیدوون ئەرشەدی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"عەدنان کەریم"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

شەو ڕاکشا
"سەعدوڵڵا نەسیری"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

"وتەی ناوداران"

له‌ شاره‌كان كڵێسا و مزگه‌وتی پڕ له‌ زێڕ و زیو و فه‌رش و مافوری به‌نرخ زۆرن كه‌ هیچ كه‌ڵک و سودیان بۆ خوا نییه‌.

به‌ڵام پێش ده‌رگایی ئه‌و كڵێسا و مزگه‌وتانه‌ خه‌ڵكی هه‌ژار و
ڕه‌ش و ڕووت له ‌سه‌رمان ده‌له‌رزن و چاویان له‌ سواڵ و سه‌ده‌قه‌یه‌.


"مه‌كسیم گۆركی"

@hoday_sher

Читать полностью…

هۆدەی هەڵبەست

🌿💫

ڕۆژباش هاوڕێیان

@hoday_sher

Читать полностью…
Подписаться на канал